پرتەقاڵ میوەیەکی زستانەی بەتامە و خواستێکی زۆری لەسەرە، رەنگە پێمان وابێت کە تەنها بەرگری لەش دژی نەخۆشیەکانی ئەنفلۆنزا یان سەرمابوون بەرزدەکاتەوە، بەڵام سوودەکانی پرتەقاڵ جۆراوجۆرن چ بۆ قژ یان پێست یان لەش. سوودەکانی پرتەقاڵ: 1-پرتەقاڵ بڕێکی زۆر پێکهاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە، ئەمەش یارمەتی جوانی و مانەوەی پێست دەدات بە گەنجی، هاوکات لە نەخۆشیە درێژخایەنەکان دەیپارێزێت. 2-میوەیەکە دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی خۆراکی بەسوود وەک ڤیتامین ئەی و سی و پۆتاسیۆم، هەربۆیە گرنگە رۆژانە یەک پرتەقاڵ بخۆیت. 3-یەکێکی دیکە لە سوودەکانی ئەم میوەیە چالاکبوونی مێشک و بەهێزکردنی یادگایە، چونکە ترشی فولات و فولیکی تێدایە، کە بۆ خانمانی دووگیان پێویستە و کۆرپەلە لە نەخۆشیەکانی مێشک دەپارێزێت. 4-پرتەقاڵ بۆ دڵ پێویستە، چونکە ماددی "فلادونوید"ی تێدایە کە یارمەتی راگرتنی رێژەی کۆلیسترۆڵ دەدات لە خوێن و پاراستنی خوێنبەرەکان و راگرتنی پەستانی خوێن.
ەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایدەگەیێنێت، بەهۆی شەڕەوە لە گەڕەکێکی سلێمانی سێ کەس بە تالیبەر و گولـلە بریندار بوون. سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند، "تیمەکانمان سێ برینداریان لە گەڕەکی کانی کوردەی شاری سلێمانی گواستووەتەوە بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار کە بەهۆی شەڕکردنەوە بریندار ببوون". بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی گوتیشی، یەکێک لە بریندارەکان بە گولـلە بریندار بووە و یەکێکی دیکەشیان بە تالیبەر. ژێدەر رووداو
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە مووچەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دابەش دەکرێت.
چەند رۆژێكە لە لایەن هەندێ سایت و پەیجەوە، بانگەوازی ئەوە دەكرێت كە حەجی بازرگانی بۆ هاووڵاتیان دابین دەكرێت.ئێمە لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان ئاگاداری هاووڵاتیان دەكەینەوە كە تاوەكوو ئێستا هیچ بڕیارێكی فەرمی لە لایەن عەرەبستانی سعوودیە بەدەستمان نەگەیشتووە سەبارەت بە هەبوونی پرۆسەی حەج بۆ ئەمساڵ و هەر زانیارییەكیش هەبێت ئەوا بە شێوەیەكی فەرمی لە دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە بڵاو دەكەینەوە.بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین كە خۆیان بە دووربگرن لەم بانگەوازە بێ بنامایانە و سامانی خۆیان بە هەردەر نەدەن.هەربۆیە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە بە مافی خۆی دەزانێت كە رێكاری كارگێری و یاسایی لە دژی هەر كەسێك بگرێتە بەر كە بیانەوێ بەناوی ئایین و پرۆسەی حەجەوە فێڵ لە هاووڵاتیان بكەن. كاروان ستونی: بهرێوهبهری راگهیاندن و ئیرشاد وتهبێژی فهرمی بهرێوهبهرایهتی گشتی حهج و عومڕه ١٢ ی رجب ١٤٤٣ کۆچی١٣\٢\٢٠٢٢ زایینی
رێنمایی نوێ بۆ کاری تاکسی لە هەولێر چووە بواری جێبەجێکردنەوە و هاتووچۆی هەولێریش سێ مەرجی خستەڕوو. مەرجەکان پێکهاتوون لە: ١-دەبێت ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو تاکسی بێت و رەنگی تبنی بێت، وەکو ئەو تاکسیانەی کە لە هەرێمی کوردستان کاریان پێدەکرێت. 2-بۆ تۆمارکردنی تاکسیە مۆدێل بەرزەکە پێویستە تاکسیەکی مۆدیل کۆن هەڵبوەشێننەوە. 3-ئەو هاووڵاتیانەی کە دەیانەوێت تاکسیەکانیان بە ئارەزومەندانە بگۆڕن بۆ تایبەت، رێگاپێدراون و دەتوانن کەڵک لە ژمارەی تاکسیەکە وەربگرن و بیفرۆشنەوە، لە بەرامبەردا سوماتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی تایبەت بدەن.
ھۆشیار زێباری ڕایگەیاند، ئەوە بەرامبەر من کراوە ستەمە و وتیشی: بناغەی عێراق ئێمە دامانناوە و ھەموو مەرجەکانیشم بۆ سەرۆککۆماری تێدا بووە. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕیارەی دژی من دراوە بڕیارێکی سیاسییە زانیاری زۆرتر...
دادگای فیدڕاڵی عێراق، لەبارەی کەیسەکەی هۆشیار زێباری، کاندیدی سەرۆککۆماری عێراق بڕیاریداوە و بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش بێ تاوان دەرچوە.باڵکێش زانیویەتی، کە رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، هۆشیار زێباری، لەبەردەم دادگا ئامادەبووە و بەڵگەکانی خۆی خستووەتەڕوو، لەبارەی ئەو تۆمەتانەی کە ئاڕاستەی کراون.
دوای ئەوەی سەرۆک بارزانی، سێ پێشنیازی دایە بافڵ تاڵەبانی بۆ ڕێککەوتن، سەرکردایەتی یەکێتی جارێکی تر بەرهەم ساڵحی بە کاندیدی ڕەسمی ناساند، بۆیە پێدەچێ کورد دوو کاندیدی سەرەکی هەبێ.بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، سەرکردایەتی یەکێتی، لە هەوڵی ڕازیکردنی بەرهەم ساڵح بۆ کشانەوە، سەرکەوتوو نەبووە و بەرهەم ساڵح ئامادە نەبووە پاشەکشە بکات، بۆیە یەکێتی بە ناچاری پاڵپشتی دەکات. ڕۆژی پێنجشەمە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی سەردانی پیرمامی کرد و لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانی سێ پێشنیازی داوەتە بافڵ تاڵەبانی وەکو دەست پێشخەریەک بۆ یەکهەڵوێستی کورد کە ئەمانەن: گۆڕینی کاندیدی یەکێتی لە بەرهەم ساڵحەوە بۆ کەسێکی تردەستبەرداربوونی یەکێتی لە پۆستی سەرۆککۆمار بەرامبەر بە پۆستەکانی تری کورد لەنێو حکومەتی عێراقهەر لایەنێک کاندیدی خۆی هەبێت
کتێبی هۆڤ بڵاو دەکرێتەوە و بەم زووانەش مەراسیمی ناساندنی بۆ دەکرێت. بەڵێن سابیر، نووسەری کتێبەکە بە باڵکێشی ڕاگەیاند، ''هۆڤ'' پێکهاتووە لە هەشت چیرۆک، هەر چیرۆکێک فەزایەکی تایبەت بە خۆی هەیە، بەڵام لە هەموو چیرۆکەکان دۆخێک هەیە، کە وەک ئەوەیە دوای ئاوازێکی بزربوو بکەوێت، سوودفەی دەنگی شکانی ئێسک و پێکەنینی خنکاو بکەیت. سارد و ڕاڕا، یەک چرکە وێنەی خۆت زووم بکەیت، زۆر شت نەبینیت، تەنیا هەر خۆت و ژوورێک، خۆت و تاریکییەک، خۆت و هەزار چیرۆک. نووسەر وتیشی: کارەکە هەوڵ نییە بۆ کردنەوەی هیچ گرێیەک، بەڵکوو کۆشانە بۆ دۆزینەوەی گرێیەکان، ئەو گرێیانەی دەکرێ قوڕگ بگرن و لە قسەمان بخەن، ئەو گرێیانەی ڕەنگە نامەی مەرگمان بن. لەم دنیا ئاڵۆزکاوەدا، واز لە هەموو شتێک دەهێنن، دێین لە مەتبەخ بەیەکەوە، تووڕەبوون بە چەقۆیەکی تیژ قاش دەکەین و پێکەنینیش دەشارینەوە. ترسی گەورەی ناو چیرۆکەکان ئەوەیە ژیان بەو جۆرە نەبینین، کە دەمانەوێت. بەڵێن سابیر ئاماژەی بەوەشدا، لەناو چیرۆکەکان تێکەڵ بە مۆنۆلۆگى زانین و نەزانین دەبین. بەردەوام كەسێك پرسیار لەخۆى دەكات، یان لە زمانى كەسێكى ترەوە پرسیار لەخۆى دەكات و بەردەوامیش "نازانێت". هۆڤ کە دیارە ناونیشانی چیرۆکەکانە. وشەیەكى خنكاوە، وشەیەك كە هێشتا نەهاتۆتە دەرەوە. بەڵام هەیە. لێرە لە باشووری کوردستان، لە ناوچەی بادینان بەکاردێ. بە مانای وەحشییەت. بەڵێن سابیر لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٢ی هەولێرە. براوەی خەڵاتی یەکەمی فێستیڤاڵی گەلاوێژ بووە بۆ چیرۆکی'' چەند تەقەیەک و سەد پلیکانەی…'' ساڵی ٢٠١٨، چەندان چیرۆکی لە بڵاوکراوەکان بڵاو کردووەتەوە.
ڕۆژی پێنجشەمە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی سەردانی پیرمامی کرد و لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانی سێ پێشنیازی داوەتە بافڵ تاڵەبانی وەکو دەست پێشخەریەک بۆ یەکهەڵوێستی کورد کە ئەمانەن: گۆڕینی کاندیدی یەکێتی لە بەرهەم ساڵحەوە بۆ کەسێکی تردەستبەرداربوونی یەکێتی لە پۆستی سەرۆککۆمار بەرامبەر بە پۆستەکانی تری کورد لەنێو حکومەتی عێراقهەر لایەنێک کاندیدی خۆی هەبێتباڵکێش زانیویەتی، تا ئێستا یەکێتی خۆی یەکلایی نەکردۆتەوە و وەڵامی دەستپێشخەرییەکەیان نەداوەتەوە.
ەزارەتی دەرەوەی عێراق داوا لە هاوڵاتییانی عێراقی دەکات خاکی ئۆکراینا جێبهێڵن و مۆڵەتیش دەداتە کارمەندانی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی بۆ بەجێهێشتنی ئەو وڵاتە. ئەمڕۆ شەممە، 12-2-2022 وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردبوو، لە سۆنگەی سووربوونی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ ئاسایش و سەلامەتی رەوەندی عێراقی لە ئۆکراینا و بەهۆی ئەو دۆخە تایبەتە، وەزارەتی دەرەوە داوا لە رەوەندی عێراقی دەکات خاکی ئۆکراینا جێبهێڵن و گەشتی ئەو وڵاتە نەکەن، ئەمەش لەبەر سەلامەتیان.
ئەمڕۆ شەممە 12ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە نەبەز ساڵح-ی باوکی دانەر کرد.سەرۆکی حکومەت، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن سەبر و ئارامیی بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.باوکی دانەر، بەناوی خۆی و بنەماڵەکەی، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد کە بەردەوام لە پەیوەندیدا بووە و بەرپرسانی حکومەتی ڕاسپاردووە بۆ دۆزینەوەی تەرمی دانەر.