Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
08-03-2022

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: باشترکردنی دۆخی ته‌ندرووستی، تەنیا...

ئەمڕۆ سێشەممە 8 ی ئاداری 2022 بە چاودێری و ئامادەبوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،  كۆنفرانسی پێداچوونەوە و شیکردنەوە و چاکسازیکردن لە سیستەمی تەندروستی بەڕێوەچوو. سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا وێڕای ئاماژه‌دان به‌ كار و پڕۆژه‌ و ده‌ستكه‌وته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ بواری ته‌ندرووستییدا، ئەماژەی بەوەشدا کە باشترکردنی دۆخی ته‌ندرووستی، تەنیا ئەرکی حکومەت نییە، بەڵکو پێویستە  خێزان و کۆمەڵگە و هاووڵاتییانیش، هاوکار و یارمەتیدەر بن بۆ باشترکردنی ته‌ندرووستیی گشتیی. ئەمەش ده‌قی گوتاره‌كه‌ی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە:  بە ناوی خوا گەورە و میهرەبان بەڕێزان زۆر بەخێربێن سوپاسی ئامادەبوونتان دەکەم لەم کۆنفرانسە ، بەتایبەتی میوانە بەڕێزەکان چ ئەوانەی لە دەرەوەی عێراقەوە هاتوون یان ئەوانەی لە بەشەکانی تری عێراقەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان . هەورەها دەمەوێ سوپاسێکی تایبەتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بکەم کە بەردەوام لە گەڵمان بوون و پاڵپشت وهاوکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بوون و هیوادارم لە گەڵمان بەردەوام بن بۆئەوەی بەیەکەوە بتوانین خزمەتێکی زیاتری کەرتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ومرۆڤایەتی بە گشتی بکەین . هەروەها سوپاس و دەستخۆشیش لەو ڕێکخراوە نێودەولەتییەش دەکەم کە لە گەڵ وەزارەتی تەندروستی خەریکن بۆ ئەوەی ریفۆرم لە سێکتەری تەندروستی بکرێت تاکو بتوانین خزمەتێگی باشتر بە هاووڵاتییان بکەن. بەڕاستی من زۆر دڵخۆش بووم بەو داتایانەی کە من ئەمڕۆ بینیم و پێشکەشیان کرد. جێگەی دڵخۆشییە کە دەبینین گۆڕانکارییەکی ئەرێنی لە کەرتی تەندروستیدا دروست بووە بەڵام هێشتا سەرەتایە و هیوادارین زۆر لەوە باشتر خزمەتی هاووڵاتییان بکەین لەم کەرتە گرنگەدا. خۆم بە بەختەوەر دەزانم کە ئەمڕۆ لەم کۆنفرانسە گرنگەدا لەگەڵ ئێوەی بەڕێز بەشدارم کە تایبەتە بە پێداچوونەوە و شیکردنەوە و چاکسازیکردن لە سیستەمی تەندروستی. هیوادارم ئەم کۆنفرانسە، ئەنجام و راسپاردەی گرنگ و باشی لێ بەرهەم بێت و یارمەتیدەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت لەو چاکسازییانەی لە بواری ته‌ندرووستی دا ئەنجامیان دەدات. سوپاسی رێکخەرانی کۆنفرانس لە وەزارەتی ته‌ندرووستی و رێکخراوی ته‌ندرووستی  جیهانی(WHO) دەکەم بۆ هەماهەنگیکردنیان لە رێکخستنی ئەم کۆنفرانسەدا.  بەڕێزان.. لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستمان بە پرۆسەیەکی فراوانی چاکسازی لەبوار و سێکتەرە جۆراوجۆەکاندا کرد، کە کەرتی ته‌ندرووستی، یەکێک لەو بوارە گرنگانە بوو. لێرەدا پێویستە ئاماژە بە خاڵێکی گرنگ بدەم، ئەویش ئەوەیە ئەگەر سیستەمی ته‌ندرووستی  گشتیی کێشەی نەبووایە، بێگومان پێویستی بە چاکسازی نەدەکرد. ئێستاش گرفتی زۆر هەیە و ئەنجامدانی چاکسازی بۆ رووبەڕووبوونەوەی خراپ بەڕێوەبردن وهەبوونی سیستەمی ناڕێکە لەم کەرتەدا.  بێگومان چاکسازی پرۆسەیەکی بەردەوامە و کاتی دەوێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە هەنگاوی باش و گرنگمان لە چاکسازیکردن لە بواری ته‌ندرووستی دا ناوە، کە بە پێویستی دەزانم لێرەدا ئاماژە بە هەندێکیان بدەم، بۆ نموونە: - چاکسازی لە بواری کوالێتی دەرمان و رێنماییەکانی ھێنان و تۆمارکردن و پشکنین و چاودێری و بەدواداچوونی بازاڕی دەرمان و سزادانی سەرپێچیکاران. بێگومان گلەیی زۆر لە هاوردەکردن و قۆرخکردن هێنانی دەرمان و کوالێتییەکەی هەیە. بۆیە حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە بەرنامە چاکسازییەکەی لەم بوارەدا ئەگەرچی رووبەڕووی بەرژەوەندی تایبەتی تایبەتی زۆر کەس ولایەنیش بووەتەوە، بەڵام ئێمە سوورین لە سەر درێژەدان بە بەرنامە چاکسازییەکەمان لە بواری دەرماندا. - دەرچوونی یاسای مافی نەخۆش و یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان و ئامادەکردنی رەشنوسی یاساکانی مافی پزیشک و بیمەی ته‌ندرووستی و نەخۆشخانە تایبەتەکان. - رێکخستنەوە و دانانی رەشنووسی پڕۆژەیاسای کەرتی تایبەت و گشتی لە بواری خزمەتگوزاری پزیشکیدا. - کەمکردنەوەی نرخی خزمەتگوزارییەکان لە نەخۆشخانە تایبەتەکان بە رێژەی %25 بۆ سووککردنی بارگرانی لە سەرشانی هاووڵاتییان. - لە دوو ساڵی رابردوودا زیاتر لە سەد ملیار دینارمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەرخانکرد، پێویستە ئاماژە بەوە بدەین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێش زۆربەی وڵاتانی دنیادا بوو بۆ گرتنەبەری رێوشوێنەکانی خۆپارێزی و رێنمایی ته‌ندرووستی. ئەوە بوو هەر زوو، بودجەیەکی فریاگوزاریمان تەرخان کرد و هەنگاوی پێویستمان نا بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لێرەدا بە پێویستی دەزانم دووبارە سوپاس وپێزانینی خۆم ئاراستەی وەزارەتی ته‌ندرووستی  و هەموو پزیشک و کارمەندانی ته‌ندرووستی  بکەم کە لە هێڵی پێشەوەی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوون. بە رێز و پێزانینەوە یادی هەموو ئەو پزیشک وکارمەندانەی کەرتی ته‌ندرووستی  دەکەینەوە کە لە رووبەڕووبونەوەی کۆڕۆنادا گیانیان بەخشی. هەروەها سەرەخۆشی لە کەسوکاری هەموو ئەو هاووڵاتییانەش دەکەم کە بە هۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانیان لە دەستدا. هەر لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازییەکانمان لە بواری ته‌ندرووستی، ئەم هەنگاوانەش نراون: - چاکسازیکردن لە بواری رێنماییەکانی ھاوردەکردنی خۆراک و ماددە کھولی و وزەبەخشەکان و گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران، کە ته‌ندرووستی و سەلامەتی ژیانی ھاووڵاتییان دەخەنە مەترسییەوە. - دابەشکردنی پسپۆڕیە جیاوازەکانی پزیشکی بۆ دەرەوەی سەنتەری شارەکان و قەزاو ناحیەکان لە پێناو هەبوونی ھاوسەنگی لە گەیاندنی خزمەتگوزاری ته‌ندرووستی. - بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستەمەکانی ھاوردەو جوڵەی دەرمان و ستیکەرو ڤاکسین و پشکنینی تاقیگە و بوارەکانی تر. - پاڵپشتیکرنی نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە و دابینکردنی پێداویستی و چارەسەرییەکان بە شێوازێکی سەردەمیانە. - بنیاتنان وفراوانکردن و نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانە و بنکەی ته‌ندرووستی و دامودەزگا ته‌ندرووستییەکان بە پێی توانا داراییەکانی بەردەست. لە پاڵ ئەم هەنگاوە گرنگانەدا لە بواری چاکسازی، چەندین پڕۆژەی گرنگ لە بواری ته‌ندرووستی دا تەواو دەبن، لە رێگەی حكومەتی هەرێم و بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دۆست، لەوانە: - کردنەوەی نەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆ چارەسەری نەخۆشییە گوازراوەکان و کۆڕۆنا لە شاری سلێمانی بە هاوکاری حکومەتی ئەڵمانیا. - کردنەوەی سەنتەری چارەسەری شێرپەنجە بە تیشک (لەیزەر) لە شاری ھەولێر. - کردنەوەی نەخۆشخانەی نوێی منداڵان لە ناو نەخۆشخانەی راپەڕین لە شاری ھەولێر. -دانانی بەردی بناغەی سەنتەری چاندنی مۆخی ئێسک لە شاری دھۆك. -کردنەوەی نەخۆشخانەی نوێی سووتان لە ھەولێر. -تەواوکردنی نەخۆشخانەی سیدەکان. -تەواو کردنی سەنتەری شێرپەنجەی مەمک لە راپەڕین. - کردنەوەی نەخۆشخانەی چاو لە ھەولێر. -کارکردن بۆ دانانی سەنتەری شێرپەنجەی مەمک لە شاری ھەڵەبجە. -کارکردن لە دروستکردنی نەخۆشخانەی کۆمەڵگەی هیتۆت لە نێوان شێلادزێ - دێرەلووک. -کارکردن لە دروستکردنی نەخۆشخانەی گشتی بەردەڕەش. بەڕێزان.. ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ باشترکردنی کەرتی ته‌ندرووستی  گشتیی و گەیاندنی باشترین خزمەتگوزاریی ته‌ندرووستیی بە هاووڵاتییان. هەروەها کاردەکەین بۆ دانانی سیستەمی بیمە و دڵنیایی ته‌ندرووستی  بە پێی پێوەرێک کە گونجاو بێت بۆ دۆخی هەرێمی کوردستان. بێگومان باشترکردنی دۆخی ته‌ندرووستی، تەنیا ئەرکی حکومەت نییە، بەڵکو پێویستە  خێزان و کۆمەڵگە و هاووڵاتییانیش، هاوکار و یارمەتیدەر بن بۆ باشترکردنی ته‌ندرووستیی گشتیی. پێویستە دەزگاکانی راگەیاندنیش رۆڵی گرنگیی خۆیان بگێڕن، لە پەرەپێدانی هۆشیاری ته‌ندرووستی  و هاندان و رێنماییکردنی ھاووڵاتیانی خۆشەویست بۆ خۆپارێزیکردن لە بواری خواردن و خواردنەوە و گرنگیی وەرزشکردن و نووستن بە رێکوپێکی و ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە بۆ ھەر گومان و نەخۆشی و حاڵەتێکی ته‌ندرووستی  لە کاتی خۆیدا و بەکارھێنانی داوودەرمان و پێداویستی پزیشکی لە چوارچێوەی رێکارو رێنماییە زانستی و پزیشکییەکان. هەروەها پابەندبوون بە رێنماییە ته‌ندرووستییەکان و پەیڕەوکردنی شێوازێکی تەندروست لە ژیانی رۆژانەدا، بۆ ئەوەی ببینە خاوەنی جەستەیەکی تەندروست و لە ژینگەیەکی ته‌ندرووستیشدا بژین. دووبارە دەستخۆشی لە وەزارەتی ته‌ندرووستی  و رێکخراوی ته‌ندرووستی  جیهانی دەکەم بۆ رێکخستنی ئەم کۆنفرانسە و هیوای سەرکەوتن و ته‌ندرووستییەکی باشتان بۆ دەخوازم. به‌ڕێزان.. پێم باشه‌ سوود له‌م ده‌رفه‌ته‌ وه‌رگرم و باس له‌ نیگه‌رانی هاووڵاتیان له‌ باره‌ی نرخی خواردن بكه‌م، ده‌مه‌وێت به‌ هاووڵاتیان رابگه‌یه‌نم، پێویست ناكات تووشی هیچ دڵه‌ڕاوكێیه‌ك بن و هه‌موو رێكاره‌كانی پێویست گیراونه‌ته‌ به‌ر و پێداویستی سه‌ره‌تایی خواردن له‌ هه‌رێم به‌لای كه‌مه‌وه‌ شه‌ش تا یه‌ك ساڵی داهاتوو ده‌سته‌به‌ره‌ و هیچ جێی نیگه‌رانی نییه‌ و هیچ پێویست ناكات هاووڵاتیان په‌له‌ بكه‌ن له‌ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خۆی جیا له‌وه‌ی پێشتر چۆنیان كردووه‌، ئه‌م ره‌وشه‌ش له‌ جیهاندا به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌ڕوات و بۆیه‌ جێی نیگه‌رانی نییه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیشمان راسپاردووه‌ به‌وه‌ی به‌ وردی چاودێری بازاڕ بكه‌ن و ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ خراپ نرخ به‌كار ده‌هێنن و نرخ زیاد ده‌كه‌ن، رووبه‌ڕووی یاسایان بكه‌نه‌وه‌.

گشتی
08-03-2022

نرخی نەوت ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ سەرووی 132 دۆلار بەرزبووەوە.نرخی بەرمیلێک نەوتی تێکساسیش بۆ 128 دۆلار بەزربووەوە.

هەواڵ
08-03-2022

مەسرور بارزانی:بە تووندی ڕووبەڕووی ئەوانە دەبینەوە تووندوتیژی بەرامبەر...

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رۆژ جیهانیی ئافره‌تان: شانازی به‌ شێره‌ژنی كوردستان ده‌كه‌ین، شانازی به‌ هه‌موو دایك و خوشك و خێزان و كچی شه‌هیدانمان ده‌كه‌ین، ئه‌و قوربانییه‌ی ئێوه‌ داوتانه‌، ئێمه‌ هه‌رچی بكه‌ین ناتوانین قه‌ره‌بووتان بكه‌ینه‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ی درێژه‌پێده‌ری ئه‌و رێگه‌ پیرۆزه‌ بین و ئێمه‌ش ئاماده‌بین وه‌كو كوڕه‌ شه‌هیده‌كانت گیانی خۆمان له‌ پێناو گه‌ل و نیشتمانمان به‌خت بكه‌ین. ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ به‌وه‌ بكه‌م، ئه‌و هه‌موو غه‌در و زوڵم و ناحه‌قیه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ خوشك و دایكانی ئێزدی كرا، ده‌بینین دیسان ئه‌وان به‌رده‌وامن له‌ كاركردن و خزمه‌تكردن، نه‌ك ته‌نیا وره‌یان نه‌ڕووخا، به‌ڵكو وره‌ به‌ ئێمه‌ش ده‌به‌خشن خۆشحاڵم كه‌ ده‌بینم چه‌ندین خانمی سه‌ركه‌وتوو لێره‌ن، هه‌ندێكیان باسی خۆیان كرد، زۆرێكشیان ده‌رفه‌تیان نه‌بوو بێنه‌ ئێره‌ و باسی چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی خۆیان بكه‌ن له‌ كوردستان، دڵنیام به‌ به‌شداری كارا و زیاتری ئافره‌ت، ده‌توانین كوردستانێكی ئاوه‌دانترمان هه‌بێت. سەرەتا بە بۆنەی هەشتی مارس، رۆژی جیهانیی ئافرەتان، پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرجەم ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکەم، دەستخۆشی لە ئەنجومەنی خانمان و گەشەپێدان و گشت رێکخەرانی ئەم بۆنەیە دەکەم، کە تایبەتە بە رێزگرتن لە رۆژی جیهانی ئافرەتان لە ژێر ناوونیشانی یەکسانی جێندەری ئەمڕۆ، بۆ داهاتوویەکی بەردەوام. ئاشکرایە ئافرەتانی کوردستان، لە درێژایی مێژووی گەلی کوردستان و لە قۆناغە جیاوازەکاندا، هەمیشە بەشدارییەکی کاریگەریان لە بوارە جیاکانی ژیان و هەروەها خەبات و تێکۆشانی خەڵکی کوردستاندا هەبووە. لە راپەڕین و شۆڕشەکانی گەلی کوردستان، ئافرەتانی پێشمەرگە نموونەی ئازایەتیی و گیانفیدایی و قوربانیدان بوون و لە رووی وڵاتپارێزی و گیان بەختکردن و پارێزگاریکردن لە خاک و نیشتمان شانبەشانی برا پێشمەرگەکان، رۆڵی بەرچاویان هەبووە و بوێری ئافرەتانی کورد، ناوی کوردستانیان بەرزتر کرد. ئەمڕۆش ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان، رۆڵێکی دیار و کارا لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستاندا دەگێڕن، ئافرەتانی پۆلیس و ئەفسەرەکانی دەزگا ئەمنییەکان، توانیویانە ئاستی لێهاتوویی رۆڵی کاریگەری ئافرەت بسەلمێنن. بێگومان کارکردن بۆ باشترکردنی بارودۆخی ئافرەتان و پاراستنی مافەکانیان و بەهێزکردنی پێگە و بەشداری ئافرەتان لە هەموو کایەکانی ژیان و بەتایبەتی بەڕێوەبردندا، تەنیا ئەرکی حکومەت و دەسەڵاتی سیاسی نییە، چونکە خێزان و سیستمی پەروەردە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و زانایانی ئایینی و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ئێمە هەموومان بەیەکەوە، دەتوانین ڕۆڵێکی کاریگەرمان هەبێت لە پاراستن و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ بە گشتی و ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان لە بەردەم ئافرەتان و پەرەپێدانی تواناکانیان، بۆ ئەوەی ڕۆڵی کارای خۆیان لە نێو کۆمەڵگەدا بگێڕن. هەروەها پێویستە کار بۆ نەهێشتنی هەموو جۆرە جیاکارییەکی جێندەری بکەین، لە ڕێگەی دابینکردن و هێنانەئارای زەمینە و ژینگەیەکی سەقامگیر و لەبار بۆ هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە. چونکە دەبێ ئافرەتان، بە پێی توانا و لێهاتوویی خۆیانەوە، ڕۆڵ و پێگەی شایستەی خۆیان هەبێت لە هەموو کایەکانی ژیاندا، بۆ ئەوەی تواناکانی خۆیان بخەنەگەڕ لە پێناو خزمەتکردنی کۆمەڵگەکەیان بەداخەوە لە هەرێمی کوردستانیش، وەک زۆر کۆمەڵگەی دیکەدا، دیاردەی نەگریسی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، بە شێوەی جۆراوجۆر هەیە. حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە توندی ڕووبەڕووی هەموو جۆرە توندوتیژییەک دەبێتەوە و پابەندبوونی خۆشی بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتان و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی بە گشتی و بەتایبەتی توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان دووپات دەکاتەوە. لەم پێناوەشدا حکومەت، بەردەوامە لە کارکردن بۆ بنبڕکردن و سنووردانان بۆ ئەم دیاردە نامرۆڤانەیە، لە ڕێگەی بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتان لە ناو حکومەت و کۆمەڵگە و دابینکردنی هەلی كار و جێبەجێکردنی یاساکان و کاراترکردنی ڕۆڵی دادگاکان و دەستگیرکردن و بە سزاگەیاندنی ئەو تاوانبارانەی توندوتیژی ئەنجام دەدەن. لێرەدا بە پێویستی دەزانم بەتایبەتی داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بکەم کە هاوکار بن و ڕۆڵی گرنگ و ئەرێنی خۆیان لە پەرەپێدانی کولتووری یەکسانیی جێندەری و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی بگێڕن و نابێت ببنە سەکۆیەک بۆ هاندانی توندوتیژی و زیاتربوونی دیاردە کۆمەڵایەتییە نەشیاوەکان.

هەواڵ
08-03-2022

بەرپرسێكی بارەگای بارزانی: سلێمانی باژێرێکی کزو مات و ستەم لێکراو لە ئ...

ئامینە زیكری بەرپرسی دۆسیەی حكومەت و پەرلەمان لە بارەگای بارزانی، لە ساڵیادی ڕاپەڕینی سلێمانی دەڵێت: باژێرەکی گەشاوە لەمێژوودا، کزو مات و ستەم لێکراو لە ئێستادا ، ئەو شارەی غەدری قبوڵ نەبوو، ستەمی ڕەتدەکردەوە، ئیستا گیرودەی کەسانێکە کە بەقسەی خۆیان خەمخۆری ئەو شارەن، بەلام چ خەمخۆرییەک! ئەو خەمخۆرانەی ئەم شارەیان کردۆتە کەرەستەیەک بۆ کۆکردنەوەی پارەو پڕکردنی گیرفانیان، ڕۆژێک دەڵێن شار لامەرکەزی دەوێت و داهاتی بەشی خۆی دەکات بەڵام حکوومەت دەسەڵاتی پێنادات، ڕۆژی دواتر دێن و دەڵێن داهاتی شار بەشی دەرمان ناکات و خەستەخانەکان بێ دەواو دەرمانن و پارە لە بانکەکان سفر دەکرێت و سەرۆکی بانکی مەرکەزی سلێمانی لەسەر گەندەڵی لادەبرێت بەڵام لەجیاتی تەحقیق و لێپرسینەوە بە بڕیاری حزب پیشوازی و گوڵباران دەکرێت!!لەسەر حسابی ئەم شارە خەڵکانێک لەپۆستی باڵادان و لەپۆست و پلەی ئەم حکوومەتە شەریک و ھەڤبەشن،بەلام لەهەموو تەنگانەیەک دەڵێن ئێمە شەریک نین و ئەم قورساییە هەڵناگرین.کەسانێک خەریکە ناسنامەی جوانی و ڕەوشەنبیری و دلێری ئەم شارە دەشێوێنن و بەخۆیان دەڵێن کوڕی شار، بەڵام خەڵکی ئەسڵی شار هەست بەغەریبی دەکەن و بازرگان و کاسبکارو خەڵکی ڕەسەنی شاهێدی بردنی پارەو سامان و داهاتی شارن بۆ ئەوەی چەند کەسێک باش پێی بژین.لەم شارەدا ئەوانەی غەدر دەکەن ماکینەیەکی ئیعلامی گەورەیان خستۆتە کارو هەموو شتێک و هەموو هەڵەو تاوانەکانیان دەخەنە پاڵ حکوومەت و حزبی دەسەڵاتدار کە پارتییە، بێ ئەوەی بزانن خەڵک بەرهەمی سی ساڵیان لەو شارەدا دەبینن و دەزانن ئەوانەی پۆست و پلەیان لەسەر حسابی شار وەرگرت کوڕی شار نەبوون و کوڕی گیرفان و کۆمپانیاو بردنە دەرەوەی پارەو بردنی حەقی خەڵک و زەڤی و موڵک و ماڵ و کۆمپانیای خەڵک بوون، ئێستاش کەی منەتیان بەوەیە زبڵ هندەی باڵەخانەکان بڵندبێت یان نا، کەی گرنگە دەرمان هەبێ یان نا، جادە هەبێ یان نا، گرنگ بلۆکی پارەکانیان بڵندترو بڵندتربێت، بێ ئەوەی بزانن لەمێژوودا بەژن و باڵاو دۆلار نانوسرێنەوە بەڵکوو حوکمڕانییەکی شەرمزارانە تۆمار دەکرێ. ئامینا زکری

هەواڵ
08-03-2022

بڕیارێک لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە لەبارەی مووچە

وەزارەتی كارو كاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،  به‌ بريارێك سەرمووچەی بەشێكی زۆری فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی بۆ ماوه‌ى مانگێك پێش دەخات. بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، کە ئەمڕۆ سێشەممە 8ی3ی2022 دەرچووە و وێنه‌یه‌کی دەست (ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك) کەوتووە، تیایدا ئاڕاسته‌ى ته‌واوى كارمه‌ندانى ژنانى فه‌رمانبه‌رى وه‌زاره‌ته‌كه‌ كراون وه‌ تێدا هاتووه‌:" به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى 8 ى مارس رۆژى جيهانى ئافره‌تان وێڕاى پیرۆزبایی گه‌رم بۆ ماندووبوونى به‌رێزتان له‌ ڕاپه‌راندنى ئيش و كاره‌كانتان به‌شێوه‌ى رێك و پێك سوپاس و پێزانينتان ئاڕاسته‌ ده‌كه‌ين  . لە خاڵى دووه‌مى نووسراوەكەی وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی بڕيارد راوه‌، به‌ پێدانی پێشخستن بۆ ماوه‌ى (1) مانگ بۆ مه‌به‌ستى سه‌رمووچه‌ و به‌رزكردنه‌وه‌ى مووچه‌".

هەواڵ
08-03-2022

مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنى بازرگانى ئەمەریکا-کوردستان...

ئەمڕۆ سێشەممە 8ی ئاداری 2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنى بازرگانى ئەمەریکا-کوردستان و نوێنەری ژمارەیەک کۆمپانیای ئەمەریکی کرد.لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، بەیان سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا ، پوختەیەکی دەربارەی ئامانجی سەردانی شاندەکە بازرگانییەکە خستەڕوو کە بە هەماهەنگینوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا و ئەنجومەنى بازرگانى ئەمەریکا- کوردستان ڕێکخراوە و لە نوێنەرانی دوازدە کۆمپانیاى جیاوازی ئەمەریکی لە بوارەکانی پیشەسازى خۆراک، وزە، تەکنەلۆجیا و نیشتەجێبوون پێکهاتووە.سەرۆکی حکومەت وێڕای خۆشحاڵی نیشاندان بە سەردانی شاندی بازرگانی ئەمەریکی، تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان, کە ئامانجی سەرەکی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بنیاتنانی ژێرخانێکی ئابووری بەهێزە لە هەرێمی کوردستان.سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرد و جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور کردەوە. دووپاتیشی کردەوە کە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی دەربارەی یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان ، بڕیارێکی نادەستوورییە و پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستانە و لە بەرژەوەندی خەڵکی عێراقیشدا نییە، بۆیە ئێمە بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانمان نابین، لە هەمانکاتدا بەردەوام دەبین لە گفتوگۆ و دانوستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی بنەڕەتی و دەستووری بۆ کێشەکان.لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، نوێنەری کۆمپانیا ئەمەریکییەکان، كار و بەرنامەی خۆیان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق خستەڕوو.

هەواڵ
08-03-2022

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق دەکات 

سەرۆك مەسعود بارزانی، ئه‌مڕۆ سێشەممە 8ـی ئادار/ مارسی 2022 لە سەلاحەدین پێشوازی لە گریگۆری گالیگان، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و کۆسپەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق و ھەنگاوە دەستوورییەکانی پێکھێنانی حکومەتی تازەی عێراق تاوتوێ کران. ھەر لەو کۆبونەوەیەدا باڵیۆزی کەنەدا جەختی لە گرنگی پێگەی ھەرێمی کوردستان کردەوە و رایگەیاند، وڵاتەکەی پێزانینی بۆ قوربانیدانی گەلی کوردستان لە شەری داعش و پاراستنی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە کوردستان ھەیە و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بواری ئابووری و زانستی و ئەکادیمی نیشاندا. ھەروەھا سەرۆک بارزانی سوپاسی رۆڵی کەنەدای لە یارمەتیدانی پێشمەرگە و پشتیوانیکردنی گەلی کوردستان لە ڕۆژانی تەنگانەدا کرد. بەرز ڕاگرتنی پێگەی ئافرەت لە کوردستان و فراوانکردنی بەشداریی ئافرەت لە کایە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگە تەوەری تری ئەو دیدارەبوون.

هەواڵ
08-03-2022

زێلنیسکی: وڵاتانی ڕۆژئاوا بەڵێنەکانیان نەبردە سەر

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، وڵاتانی رۆژئاوا "بەڵێنەکانیان" بۆ پاراستنی ئۆکراینا لە هێرشەکانی رووسیا نەبردەسەر

هەواڵ
08-03-2022

زیلینسکی: شەڕی کۆڵان بە کۆڵان روودەدات

سەرۆکی ئۆکرانیا داوا لە ئەمەریکا دەکات، بە کردەوە پشتیوانییان بکەن لە شەڕی دژی رووسیادا نەک تەنیا بە قسە. ئاماژە  بەوەش دەکات، "ئەگەر رووسەکان بێنە شارەکانمان، یاخیبوون و شەڕی کۆڵان بە کۆڵان روودەدات، گەر رووسیا، ئۆکرانیا کۆنترۆڵ بکات، درێژە بە شەڕ دەدات و رەنگە بگاتە ئەڵمانیاش". ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، لە گفتوگۆەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "پرسیارەکە ئەوەیە، تاکەی دەتوانین بەرگری بکەین؟ ئەمە تەنیا بە ئێمەوە پەیوەست نییە، بەڵام بەرگە دەگرین. ئەگەر ئەوان بێنە شارەکانمان، یاخیبوون و شەڕی کۆڵان بە کۆڵان روودەدات و دەستبەرداری سەربەخۆییمان نابین. ئەمڕۆ شەڕ لێرەیە، سبەی لە لیتوانیا و دواتر لە پۆڵەندا و پاشان ئەڵمانیا. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دوورە، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا هەست دەکەم ئەمەریکا نزیکترینە بۆ ئێمە". زینلینسکی دەپرسێت: "ئێوەی ئەمەریکییەکان چی دەڵێن؟ من تەنیا دەمەوێت ئێوە هەست بکەن کە مانای ئازادی بەلای ئێمەوە چییە؟ چونکە ئەمەریکییەکان بەردەوام باس لە ئازادی دەکەن و دەزانن مانای چییە. ئێستا کاتێک سەیری ئۆکرانییەکان دەکەیت، پێم وایە تێدەگەن کە ئەمە چ واتایەکی بۆ ئێمە هەیە". K24

گشتی
08-03-2022

نرخی دراوەکان لە هەرێمی کوردستان

100 دۆلاری: 147,600 100 یۆرۆ : 162,360 100 پاو‌ەند: 194,094 100 لیرەی توركی: 10,539 100 هەزار تمەن :5,904 100 پاوەند :131.5 100 یۆرۆ : 110

هەواڵ
08-03-2022

لە هەولێر کەسێک "لەکاتی دەستدرێژی کردنە سەر کچێک کوژرا"

کەسێک لە شەقامی 150 مەتری هەولێر، بە وتە پۆلیس، ویستویەتی دەستدرێژی بکاتە سەر کچێک، لەوکاتەدا کچەکە داوای یارمەتی کردووە و چەند کەسێک بە هانایەوە چوونە و تەقە کراوە و ئەو کەسە کوژراوە. بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر "شەوی 6ی ئەم مانگە ئاگادار کرانەونەتەوە بە بوونی رووداوێکی کوشتن لە شەقامی 150مەتری نزیک بەڕێوەبەرایەتی  هاتوچۆ و بانکی منارە، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەرکەوتووە کەسێک بەناوی (سادق عەبدولخالق جەمال)کوژراوە، لەناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندای ئەکسێنت، هەروەها هاولاتیەکی ئافرەتی لەگەڵ بووە بەناوی (ا.ا.م)". ئاماژە بەوەکراوە: "پاش ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوت کوژراو هەوڵی دەستدرێژی داوە بۆ سەر کچەکە و ئەویش داوای یارمەتی و بەهاناوەچوونی کردووە، دواتر پاسەوانەکانی بانکی منارە کە سەر بە هێزەکانی زێرەڤانین گەیشتوونەتە لای ئۆتۆمبێلەکە، بۆ بە هاناوەچوونی کچەکە، بەڵام شوفێرەکە ویستویەتی رابکات لە ئەنجامدا تەقەکراوە و بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی شوفێرەکە". پۆلیسی هەولێر، راشیگەیاند: "هەردوو تۆمەتبار خۆیان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر کرد و تۆمەتباران و کچەکەش لەلای هێزەكانى پۆلیس لەژێر لێکۆڵینەوەن، به بڕيارى دادوەرى لێكوڵينەوه بەپێی مادەى 405 له ياساى سزادان راگيراون".

بیروڕا
07-03-2022

لە قادر دیلانەوە بۆ کێ؟ 

دەمێکە گوێم ڕاخستووە بۆ میوزیک و ئاوازی ڕەسەنی کوردی، هەست دەکەم لەو دوواییانە زۆری بە پاش کەوتووین. شتێکی نوێ بۆ ئەم جیلەی ئێمە هەڵنەکەوتووە، کە شایەن بە لەسەر وەستان و گوێ بۆ هەڵخستن بێ. ئەوانەش کە هەن و جار جارە دەبینرێن لە پەنجەی دەست تێپەڕناکەن. میوزیک و گۆرانی ڕەسەنی کوردی بە جۆرێک شێوێندراون، گەر تاوێکی باش گوێی بۆ شل نەکەی، بۆت مەعلوم نابێ ئاخۆ کابرای گۆرانی بێژ بە زوانی کوردی دەخوێنێ یان بیانی. ئەوسا کە "قادر دیلان و حەمە ساڵح دیلان و زیرەک"سەرمەشقی ئەو ڕێچکە جوانەی هونەری کوردیی بوون، ئێستاکە بڕێک هەرزەکاری فوودراو کە ئەمن پێم شورەییە پێشگری هونەرمەندیان بۆ بەکاربەرم. کوردەواری خۆمان دەڵێ: لە بێ ئیشیدا دەستیان داوەتێ. ئەو نەوەی ئێمە هەر لەوەدا بەدبەخت نییە کە تووش بە سەردەمێکی پڕ زوڵم و ستەم هاتووە، لە ڕووە هونەریەکەشداهەر ستەممان لێکراوە. ئاخەر جیلێک کە ماملێ گۆرانی بۆ چڕیبێ حەق بەوە نییە غەمی هیچ بخوا، نەوەیەک گوێی لە مەقامەکانی حەسەن زیرەک بووبێ و لە پاڵ ئەو دەنگ دا گەورە بووبێ، ستەمی ڕۆژگاری بیر دەچێتەوە. تۆ بڕوانە هەنووکە هەرچی ئامێری مۆسیقی باشە، کامە ستۆدیۆی پێرفێکتە خراوەتە بەردەستی گۆرانیبێژ، کەچی ناتوانی دووجار گوێ بۆ گۆرانیەکەی بگریت. ئەوەندەی بایەخ بە شەوق و رەونەقی هونەرمەند و ڕازاندنەوەی کلیپ دەدرێ، نیو هێندە بە دەنگە کە نادرێ. ماڵی ئیفێکت ئاوابێ وەها بۆی دەگۆڕێ ئەگەرنا حەوسەڵەت نیە ئەوجارەش گوێی بدەیێ. ئاواز و شیعری گۆرانییەکان هێندە تێکەڵ بە فارسی و تورکی کراون، کە خەریکە باوەڕ بەوە دێنی کورد خاوەنی پارچەیەک مۆسیقای خۆی نیەو ئەوەی هەیە لە میلەتانی ترمان وەرگرتووە. هێدی هێدی خەریکە قەناعەتمان پێ دێنن کە ئەوەی بەسەر هونەرو فۆلکلۆری ڕەسەنی کوردیدا هێناویانە داهێنانە. لەوەش زیاتر تەشقەڵەت پێدەکەن گەر بتبینن گوێ بۆ سترانبێژێکی قەدیم دەگری! من بۆ خۆم ئەوەندەی لەدەستم بووبێتەوە ئێرەو ئەوێم پڕکردووە لەو دەنگە ڕەسەنانە و نەم هێشتووە ئەو ماکە جوانەی کوردەواریم لێ ببێتەوە. هەرکەسێکیش عاشقبێ بە ئاوازو فۆلکلۆری کوردی باوەڕناکەم هەتا خالید ڕەشید و مەزهەری خالقی و کەمەندی هەبن، گوێ بداتە ئەو غەڵبە غەڵبەی ئیستە، کە بە داهێنان پێمانی دەفرۆشنەوە. ڕێبین حەوێز

1 2 ... 639 640 641 ... 1148 1149