وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێیدراوە بڕیاری دەستلەکار پێ کێشانەوەی بەڕێوەبەری بانکی تانجەرۆی دەرکردووە و داواش دەکات لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیانلەدەستدانی دوو هاوڵاتی لە کاتی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی پێک بهێنرێت. ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە بڕیارماندا بە دەستلەکار پێکێشانەوەی بەڕێوەبەری بانکی تانجەرۆ (روقیە عومەر سەعید) و بەڕێوەبردنی کارەکانی لەلایەن (تارا ساڵح محەممەد) جێگری بانکەکە. ئەمڕۆ دوو خانەنشین لەکاتی نۆرەگرتن بۆ وەرگرتنی مووچەی خانەنشینییەکەیان لە بەردەم بانکی تانجەرۆی سلێمانی گیانیان لەدەستدا. وەزیری دارای بڕیاریدا لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکبهێندرێت کە پێکهاتبێت لە زانا محەممەد قادر، بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی سلێمانی، ئاشتی کەریم سەیف، بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم سلێمانی، دەرسیم نەوزاد محەممەد، بەڕێوەبەری خانەنشینی سلێمانی و سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی سلێمانی.
بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کوردستانييان، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم. هیوادارم ڕۆژانی پشوو، لە کەشێکی ئارام و شادی وخۆشیدا بەسەر ببەن. داوا لە هاونیشتمانیانیش دەکەم، لە کاتی گەشت و سەیرانەکانیاندا، پاکو خاوێنی ژینگەکەیان بپارێزن و ڕێنماییەکانی هاتووچۆش جێبەجێ بکەن.لە درێژایی مێژوودا، نەورۆز بۆ گەلی کوردستان، هەمیشە سیمبولی خۆڕاگری و بەرەنگاربوونەوەی ستەم و زۆرداری و درێژەدان به خەبات و ئازاديی و ڕزگاربوون بووە. گەلی کوردستان، ئێستاش بەردەوامە لە خەبات لە پێناو پاراستن و بەرگریکردن لە مافە دەستوورییەکانی، ئامادەش نییە لە ژێر هیچ گوشارێکدا، دەستبەرداری خواست و مافە نەتەوەییەکانی ببێت.لەم بۆنەیەدا جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە، هەرێمی کوردستان، وەک هەمیشە فاکتەرێکی گرنگیی سەقامگیریی و ئارامیی دەبێت لە ناوچەکەدا و هیچ کاتێک، مایەی هەڕەشە و مەترسیی نەبووە بۆ هیچ لایەک، بەڵکو بە پێچەوانەوە بەردەوام لە پاڵ بەرگریکردنی لە مافە دەستوورییە ڕەواکانیدا، ڕۆڵی گرنگ و دیاریشی لە برەودان بە كولتووری لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جۆراوجۆەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا گێڕاوە. نەورۆزتان پیرۆز بێت. خوای مەزن کوردستان و کوردستانییان بپارێزێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
دوو مووچەخۆری خانەنشین لە پارێزگای سلێمانی لەکاتی سەرەگرتن بۆ مووچەکانیان گیانیان لەدەستدا. ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی٣ی٢٠٢٢ سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دوو مووچەخۆری خانەنشین لەکاتی سەرەگرتن بۆ مووچەکانیان لەبانکی تانجەرۆ گیانیان لەدەستدا.
کەمێک لەمەوبەر لە یانەیەکی شەوانە لە سلێمانی، شەڕە تەقە روویداو و ئەفسەرێکی پۆلیس کوژرا و سێ کەسی تریش برینداربوون. تا ئێستا پۆلیس ڕوونکردنەوەی لەوبارەوە نەداوە.
شەوی 13ـی ئەم مانگە مووشەکە بالیستییەکانی ئێران ماڵی شێخ باز بەرزنجییان لە هەولێر کردە ئامانج، بەڵام سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی بە سەلامەت دەرچوون. ئەمەش پرسیاری ئەوەی دروستکرد، کە ئاخۆ ئەو ماڵە کەسی تێدا ژیاوە یاخود نا. سوپای پاسدارانی ئێران بە بیانووی بوونی بنکەی ئیسرائیلی هێرشەکەیان ئەنجامداوە، بنەماڵەی شێخ باز بەرزنجی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای کار گرووپ دەیانەوێت بە هەڵدانەوەی کەلوپەلە شکاوەکانی ماڵە مووشەکبارانکراوەکەیان؛ بە جیهان بڵێن ماڵ و شوێنی ژیانی ئەوان بەپاساوی بێ بنەما کراوەتە ئامانج. شێخ باز بەرزنجی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای کار گرووپ لە بەردەم خانووە خاپوورکراوەکەی دەڵێت، "ئەمە ماڵی خێزانەکەمە و ماڵی ئێمەیە، هەموو وێنە و کەلوپەلەکانی منداڵەکانم، هەموو کەلوپەلەکانمان لەم ماڵەدان، دەتوانن بچن لەژێر داروپەردووەکان هەموو کەلوپەکانمان ببینن، تەنانەت ئەرشیفی منداڵیمان لە منداڵییەوە تاوەکو ئەمڕۆی تێدایە". نەوین سوبحی، هاوژینی شێخ باز بەرزنجی دەچێتە یەکێک لە ژوورەکان و جلێکی خۆی بەرزدەکاتەوە و دەڵێت، "ئەمە پێشتر شێخ بۆی هێنابووم". بۆ شێخ باز و خێزانەکەی، ئەم خانووە جگە لە شوێنی نیشتەجێبوون، ئەو شوێنە بوو کە هەموو کەلوپەلە لەبەردڵانەکان و دڵخوازەکانی خۆی و خیزانەکەی تێدا کۆکردبوونەوە. ئەو کەلوپەل و وێنە یادگاریانەی لەو خانووەدا سووتان و شکان، لەگەڵ چاککردنەوەی خانووەکەدا چاکناکرێنەوە. بەهەرلایەکی خانووەکەدا دەڕۆیت و دەڕوانیت وێرانەیە. لە زەویی خانووەکەوە تاوەکو سەربان و کەرەستەکان، هیچ شتێک بەکەڵک بەکارهێنان نەماوە، بەڵام خێزانە سەرمایەدارە خێرخوازەکەی هەولێر بەشێوەیەکی جێگەی سەرنج لەو هێرشە رزگاربوون. بەپێی چەند زانیارییەک کە رووداو بڵاویکردوونەتەوە، بەهۆی تووشبوونی نەوین سوبحی، هاوژینی شێخ باز بە کۆرۆنا، چەند رۆژێک بوو چووبوونە خانووێکی فلاتی خۆیان لە نزیک خانووە سەرەکییەکەیان. ئێوارەی 12ی ئادار ئەنجامی پشکنینی هاوژینی شێخ بە نێگەتیڤی گەڕابووەوە، بەڵام لەسەر داوای نەوین خان، گەڕانەوەکەیان دواخستبوو بۆ رۆژی دواتر. شێخ باز بەرزنجی لەبارەی شەوی مووشەکبارانەکە دەڵێت، "لەبەرئەوەی زۆر نزیکبوو لێرەوە، رەنگە 100 بۆ 150 مەتر لێرەوەوە دووربووبین، بۆیە کارەسات بوو، بەتایبەت بۆ منداڵەکان". بانوو، کچی شێخ باز بەرزنجی باسی کاتی مووشەکبارانەکە دەکات و دەڵێت، "کەس نەیدەتوانی لە شوێنی خۆی بوەستێت، چونکە پەنجەرەکان ورد ببوون. ئەو شەوە ئەوە دۆخی ئێمە بوو. هەر پێڵاوێکمان کەوتە بەردەست لەپێمان کرد و هەر قەمسەڵەیەکمان کەوتە بەر دەست لەبەرمان کرد؛ لەنێو باخچەکەدا بووین و مووشەکەکانمان بە ئاسمانەوە دەبینین کاتێك بەسەرماندا تێدەپەڕین، نەماندەزانی درۆنن یان مووشەکی بالیستی." هیوا مەحموود عوسمان، شرۆڤەکاری سیاسی دەڵێت، "روونە ئەوەی ئێرانییەکان باسی دەکەن شتێکی بێ مانایە؛ ئێرە دەکرێت هەر شوێنێکی دیکە بێت، جگە لە بنکەی ئیسرائیلی، خۆشت ئەوە دەبینیت". سوپای پاسدارانی ئێران نیوەڕۆی رۆژی 13ی ئادار رایگەیاند، بنکەیەکی "ئیسرائیلیان" لە هەولێر کردووەتە ئامانج، دوای ئەوە ئاژانسی میهری نیمچە فەرمیی ئێرانیش ناوی نۆ کەسی بڵاویکردەوە کە گوایە ئیسرائیلین لەو هێرشەدا کوژراون. قسەی سوپای پاسداران لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عیراق رەتکرانەوە. هەولێر و بەغدا و خودی شێخ بازیش داوا دەکەن کە لێکۆڵینەوەیەکی هەمەلایەنە لەو هێرشە بکرێت، داوا دەکەن ئێران خۆیشی بێت لێکۆلینەوە بکات. بەهۆی هێرشەکە چەندین ماڵی دیکە زیانی گەورەیان بەرکەوت؛ دوو کەسی سیڤیلی کورد و موسڵمانی خەڵکی هەولێریش برینداربوون.
عروبە ساھیر، یەکەم ھاوسەری ھونەرمەند کازم ساھیر لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد. عروبە ساھیر یەکەم ھاوسەری کازم ساھیر بووە و چەند منداڵێکیان ھەیە. چەند ساڵێکە نەخۆشە و لە شاری پزیشکی فارووق چارەسەری وەردەگرت.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هەڵیكوتابووە سەرماڵی براكەی و تەقەی كردبوو. بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات تۆمەتبارێكیان دەستگیركردوە كە هەڵی كوتابووە سەرماڵی براكەی و تەقەی كردبوو دواتر هەڵاتبوو. پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە، دوای ئەوەی زانیاری لەسەر روداوێكی تەقەكردن گەیشتە بنكەی پۆلیسی كوردسات، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات گەیشتوونەتە شوێنی روِداوەكە و دەركەوت كە تۆمەتبارێك هەڵیكوتاوەتە سەرماڵی براكەی و تەقەكەی كردووەو هەڵاتووە. پۆلیسی سلێمانی ئهوهشی خستووهته ڕوو: دوای وەرگرتنی بڕیاری داوەر لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس دەستیپێكردوو سەرەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە و ئۆتۆمبێلێكدا كە بەتۆمەتبار بووە. لە بهشێكی دیكهی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە، تۆمەتبار (م ، أ ، ع ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 431 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانەوە. سەبارەت بە بڵاونەوەی دەنگۆی لێبڕین لە موچەی هەندێک لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، ڕایدەگەیەنین کە بەهیچ جۆرێک هیچ بڕەپارەیەک لە موچەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان نەبڕاوە ،بەڵکو ساڵانە لەسەرەتای ساڵدا هەندێ ڕێکاری ئیداري و دارايي دەگیڕێتەبەر بۆ هەر فەرمانبەر و موچەخۆرێک وەک نوێکردنەوەی ليستي موچەو دەرماڵەی هاوسەرداری و مناڵ،ئەویش لێیان نەبڕاوە بەڵکو هێمایان لەسەر دانراوە تا تەواوکردنی مامەڵەی دەرماڵەکانیان و هێنانی پشتگیری بۆ نوێکردنەوەیان.. لەمانگی داهاتوشدا ئەو دەرماڵانە وەکو پێشتر بێ هیچ گرفتێک خەرج دەکرێتەوە. بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان..لەگەڵ ڕێزدا عادل مەلاساڵحبەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان………
زانیارییه ههواڵگرییهكان له عێراق ئاشكرای دهكهن، له چهند رۆژ یاخوود چهند كاتژمێرێكی داهاتوو، پێشبینی دوو هێرشی مووشهكی بۆ سهر بهغدا دهكرێت. به گوێرهی بروسكهیهكی فهرماندهی فهرماندهیی بهغدا ( شانهی ههواڵگری)، كۆمهڵێك چهكدار و گروپی تیرۆریستی به نیازن فڕۆكهخانهی بهغدا و ناوچهی سهوز بهئامانج بگرن. ههروهها بروسكهكه ئاماژه بهوه دهدات، رهنگه هێرشهكان له چهند كاتژمێرێك یاخوود چهند رۆژی داهاتوو ئهنجام بدهن. دهشڵێت: "بۆ ئهم مهبهسته، ژمارهی بازگه و خاڵهكانی پشكنین له بهغدا زیادیان كردووه، بۆ بهرگرتن لهو هێرشانهی كه ژمارهیهك چهكدار بهرنامه و پلانیان بۆ داڕشتووه. k24
ماریۆپۆل شارێکی گەمارۆدراوی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینە و لە ژێر ئاگر و بۆمبارانی خەستی سوپای ڕووسیا و هاوپەیمانە چیچانی و بیلاڕووسییەکانیدایە. شارەوانی ماریۆپۆل دەڵێت: لە ڕۆژێکدا پەنجا تا سەد مووشەک دەنرێت بە شارەکەوە و بەشێکی دانیشتوانەکەی ئاوارەبوون و بەشەکەی تریشی ڕێگەی دەرچوونیان نییە و لە ژێر ئاگری شەڕەکەدا گیریان خواردووە.
کەمێک پێش ئێستا چوار مووشەک ئاراستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەددین کران. بە پێی زانیارییەکانی دەزگا ئەمنییەکانی عێراق مووشەکەکان بەر کۆمپانیای سالیبۆرتی ئەمریکی کەوتوون و زیانی پێگەیاندووە. سەرچاوەکە راشیگەیاندووە زیانە گیانیەکان نەزاندراون
رۆژنامهی نیویۆرك تایمزی ئهمهریكی ئاشكرای دهكات، له جهنگی رووسیا دژی ئۆكرانیا نزیكهی 7 ههزار سهربازی رووسی كوژراون. رۆژنامهی نیویۆرك تایمز بڵاویكردهوه، به گوێرهی زانیارییهكانی تۆڕی ههواڵگری ئهمهریكی، ژمارهی سهربازه كوژراوهكانی رووسیا له ئۆكرانیا، بهرامبهره لهگهڵ سهربازه كوژراوهكانی ئهمهریكا لهماوهی 20 ساڵی شهڕكردن له عێراقدا. ئهو رۆژنامه ئهمهریكییه راشیگهیاند، بهرپرسانی ئهمهریكا پێیان وایه ژمارهی سهربازه كوژراوهكانی رووسیا كاریگهری ئهوان لهو جهنگه پیشان دهدات، بهتایبهت یهكهی تانك و زرێپۆشهكان. بهرپرسانی وهزارهتی بهرگری ئهمهریكا رایانگهیاند، رێژهی سهربازه كوژراوهكانی ئهمهریكا بریتییه له %10ـی پێكهاتهی سوپای رووسی له جهنگی ئۆكرانیادا. به بهشداری 150 ههزار سهربازی رووسی ماوهی 3 ههفتهیه شهڕی ئۆكرانیا بهردهوامه، چاودێران پێان وایه زیانه گیانییهكانی رووسیا دهگاته 14 ههزار كوژراو و 21 ههزار بریندار، جیا لهوهش 3 ژهنهڕاڵی رووسییش لهو جهنگهدا كوژراون. k24