Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13712 بابەت
هەواڵ
21-01-2026

مەسرور بارزانی لە داڤۆس: گەشەپێدانی ئابووری بنەمای سەرەکی بەدیهێنانی س...

لە پێناو پتەوکردنی ئامادەیی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداریی ئێوارەخوانێکی تایبەت بە پەرەپێدانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کرد کە لە لایەن شێخ باز بەرزنجی، سەرۆکی گرووپی کۆمپانیاکانی کار، لە داڤۆس ڕێکخرا. لە ئێوارە خوانەکەدا چەندین کەسایەتیی نێودەوڵەتی لە ئامادەبوون، لەوانە؛ بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا ، نەدیم زەهاوی پەرلەمانتار و وەزیری پێشووتری بەریتانی و خاوەنکاری ناسراوی ڕۆس پیرۆ و ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی کورد و جیهانی. لە ئێوارەخوانەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کرا. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتەیەکدا، باسی لە دەرفەتەکانی بۆ وەبەر‌هێنان لە کەرتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کرد و ڕۆشنایی خستە سەر چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان. سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە، گەشەپێدانی ئابووری بنەمای سەرەکی بەدیهێنانی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنییە، ئاماژەی بەوەش کرد، هەرێمی کوردستان خواستی ئەوەیە ببێتە خاڵی بەیەکگەیاندنی شارستانییەتە کۆنەکانی ناوچەکە، بەو پێیەی پێگەیەکی ستراتیژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە. لەبارەی دۆسیەی وزە و خزمەتگوزارییەکانەوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد کە تا کۆتایی ئەمساڵ، کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەستەبەر دەبێت. لەبارەی کەرتی نەوت وگازیشەوە، سەرۆکی حکومەت، جەختی لە خواستی هەرێمی کوردستان بۆ برەودانی زیاتر بە وەبەرهێنان کرد، بە تایبەتی ئێستا عێراق لە سەروبەندی پێکهێنانی حکومەتی نوێی فیدراڵدایە و بابەتی وزە و بەڕێوەبردنی سامانە سروشتیەکانیش، تەوەرێکی سەرەکیی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتە. سەرۆکی حکومەت ، پەیامی دڵنیایی بە سەرجەم هاوبەشان دا و جەختی لە پابەندیی هەرێمی کوردستان بە سەرجەم ڕێککەوتن و گرێبەست لەگەڵ وەبەرهێنەران و دۆستان کردەوە و داوای لە کۆمپانیا جیهانییەکان کرد، ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن.

هەواڵ
21-01-2026

مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری ئابوور...

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ محەمەد قرقاوی وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی دەوڵەتی ئیمارات كۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت سوپاسیی هاریکاریی و پشتیوانیی بەردەوامی ئیماراتی کرد بە تایبەتی لە بواری ڕاهێنان و پێشخستنی توانا مرۆیی و کارگێڕییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆشی بۆ پشتگیریی هەردوو خاوەنشکۆ شێخ محەمەد بن زاید سەرۆکی ئیمارات و شێخ محەمەد بن ڕاشد جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئیمارات دووپات کردەوە. وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات ، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامبوونی هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دەربڕی.

هەواڵ
21-01-2026

مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە داڤۆس ، لەگەڵ نەواف سەلام سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی و دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.هەردوولا جەختیان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکدادانی سەربازی و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دایەلۆگ و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکان کردەوە.

هەواڵ
21-01-2026

مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە داڤۆس ، لەگەڵ دیک سخوف سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆبووەوە.هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە . سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاراستەی بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری . لەمبارەیەوە سوپاسیی پشتیوانیی و هاریکاریی هۆڵەندای کرد بە تایبەتی لە بواری کشتوکاڵی. لە تەوەرێکی دیکەدا ، گفتوگۆ لەبارەی پەرەسەندنە سەربازییەکانی سووریا کرا و هەردوولا نیگەرانی خۆیان بەرامبەر شەڕو ئاڵۆزییەکان دەربڕی و جەختیان لە کۆتاییهێنان بە پێکدادان و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکانی سووریا کردەوە.

هەواڵ
21-01-2026

مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 ملیۆنێکی تێپەڕاند

نرخی زێر بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و جارێکی دیکە ژمارەی پێوانەیی نرخی تۆمار کرد، یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 گەیشتە یەک ملیۆن و 25 هەزار دینار. هەندرێن وەرتی، سەرۆکی سەندیکای زێڕەنگەرانی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان و جیهان بەرزبوەوە، لە هەولێر نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 گەیشتە یەک ملیۆن و 25 هەزار دینار. نرخی یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتە چوار هەزار و 862 دۆلار و نرخی زێڕ لە هەرێمی کوردستان بەمجۆرەیە:  -یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22؛ یەک ملیۆن و 74 هەزار دینار.-یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21؛ یەک ملیۆن و 25 هەزار دینار.-یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18؛ 878 هەزار دینار.

هەواڵ
21-01-2026

سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان کۆدەبنەوە

سەرۆک بارزانی، بەفەرمی بانگهێشتی ئیتاڵیا کراوە و بڕیارە لەگەڵ لیۆی چواردەهەم، پاپای ڤاتیکان کۆببێتەوە. بڕیارە سەرۆک بارزانی، لە ڤاتیکان لەگەڵ پاپا لویسی چواردەیەم و بەرپرسانی ئیتاڵیا کۆببێتەوە، هەروەها ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یاوەری سەرۆک بارزانی دەکەن. دیدارەکەی بۆ زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان کوردستان و ڤاتیکانە، لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار شاندی کوردستان بەفەرمی بانگهێشت کراون. هاوکات دەستپێکردنەوەی پەیوەندی تازە لەگەڵ پاپای نوێ و ناساندی هەرێمی کوردستان کە ناوەندی ئاشتی و پێکەوەژیانە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، بەشێوازێک کریستیان، مسوڵمانان و ئێزدی و ئاینەکانی تر پێکەوە بە ئاشتی دەژین لە کوردستان، دروستکردنی ڕێچکەی نوێی کۆکردنەوەی زیاتری پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ کورد ئامانجێکی دیکەی سەردانەکەیە. پاپای ڤاتیکان نوێنەرایەتی زیاتر لە یەک ملیار و 400 ملیۆن پەیڕەوانی ئاینی کاسۆلیکی مەسیحی دەکات. بڕیارە سەرۆک بارزانی چەندین دیداری سیاسی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیتاڵیا ئەنجام بدات، باس لە پەیوەندیەکانی نێوان کوردستان و ئیتاڵیا بکرێت، هاوکات گۆڕانکاریەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بەسوپای عەرەبیی سووریا بۆ سەر کوردانی رۆژئاوای کوردستان کۆمەڵکوژی و کوژرانی خوشک و برا کوردەکان و کۆکردنەوەی پشتیوانی لەرۆژئاوای کوردستان بابەتێکی تری ناو کۆبوونەوەکان دەبێت. سەرۆک بارزانی، سێیەم جارە سەردانی ڤاتیکان دەکات، له‌ ڕۆژی 13ی ئاداری 2013 له‌ ڤاتیكان پێشوازیی له‌ سه‌رۆك بارزانی كرد، بۆ دووه‌م جاریش، هه‌ر له‌ ڤاتیكان پاپا فرانسیس و سه‌رۆك بارزانی له‌ رۆژی 30 ئایاری 2014 كۆبوونه‌وه‌.

هەواڵ
20-01-2026

مەسرور بارزانی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئۆستریا کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 1/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ کریستیان شتۆکەر ڕاوێژکاری کۆماری ئۆستریا ( نەمسا) کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا. هەردوولا جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئۆستریا کردەوە.هەروەها هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ ڕووبەڕوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش.

هەواڵ
20-01-2026

مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری وەبەرهێنان و بازرگانیی دەرەکيی میسر کۆبووە...

ئەمڕۆ سێشەممە 1/20، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ حەسەن ئەلخەتیب وەزیری وەبەرهێنان و بازرگانیی دەرەکيی کۆماری میسر کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میسر کرایەوە و باس لە سەردانی ئەم دواییەی سەرۆکی حکومەت بۆ قاهیرە و گفتوگۆکانی لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسر عەبدولفەتتاح سیسی کرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بواری وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە واژۆکردنی گرێبەستێک دا کە لەم دواییانە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی، لەگەڵ کۆمپانیای ئیسکرامیکۆی میسری کردوویەتی بۆ دابینکردنی پێوەری زیرەکی کارەبا.

هەواڵ
20-01-2026

سەرۆک بارزانی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی: دەستبەجێ پێکدادانەکان ڕابگرن

سەرۆک بارزانی، لەسەر بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان پەیامێک ئاراستوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات. دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی: بە نیگەرانییەكی زۆرەوە و بەوردی بەدواداچوون بۆ دوایین پەرەسەندن و ڕووداوەكانی سووریا و ڕۆژئاوا دەكەین، لەو بارودۆخە هەستیارەدا پێویستە هەموو لایەك بەرپرسیارانە و دوور لە عاتیفە ڕەفتار بكات و وای لێ نێت زیان بە خوشك و برایانمان لە ڕۆژئاوا بگات، كە بە هیچ شێوەیەك قابیلی قبوڵ نابێت. ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان خستووەتەگەڕ و بەردەوامین كە خوشك و برایانمان لە ڕۆژئاوا تووشی كارەسات و نەهامەتی نەبن. لەلایەكی ترەوە لەو بارودۆخە ئاڵۆزەی دروست بووە، مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش و تیرۆریش لە ئارادایە كە خۆیەلەخۆیدا هەڕەشەیەكی زۆر جددییە لەسەر سەقامگیری و ئاساییشی ناوچەكە. لێرەدا داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانان دەكەین كە بە بەرپرسیارێتیی خۆیان هەڵبستن و دەستبەجێ گرژی و شەڕ و پێكدادانەكان ڕابگیرێن و ئاگربەسێكی سەرتاسەری ڕابگەینرێت و كێشەكان بە شێوازێكی ئاشتیانە و لەڕێگەی حیوارەوە چارەسەر بكرێن. مسعود بارزانی20ی كانوونی دووەمی 2026

هەواڵ
20-01-2026

مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەلجیکا کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 1/20، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ ماکسیم پرێڤۆ، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا کۆبووەوە. هەردوولا جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەلجیکا کردەوە، بە تایبەتی پەرەپێدانی وەبەرهێنان و بازرگانی. جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو. هەردوولا نیگەرانیی خۆیان لە پێکدادان و پەرەسەندنە سەربازییەکانی دۆخی سووریا و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش دەربڕی و جەختیان لە بەهێزکردنی هاوکاری و هاوئاهەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشە و مەترسییانە کردەوە.

هەواڵ
20-01-2026

مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئەرمەنستان کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 1/20، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەرمەنستان ڤاهاگن خاچاتوریان کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوايين گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا. سەرۆکی ئەرمەنستان سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کوردستانی بۆ پشتیوانیکردن و پاراستنی مافەکانی پێکهاتەی ئەرمەن لە هەرێمی کوردستان كرد. سەرۆکی ئەرمەنستان هەروەها بانگهێشتی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ یەریڤان.

هەواڵ
20-01-2026

مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئازەربایجان کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 1/20، لە داڤۆس، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئیلهام عەلییێڤ سەرۆک کۆماری ئازەربایجان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی. سەرۆک عەلییێڤ ئاماژەی بە پەیوەندیی لەمێژینە و دۆستانەی نێوان هەردوو گەلی ئازەربایجان و کوردستان کرد و بانگهێشتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد بۆ سەردانکردنی باکۆ و ئامادەيیی وڵاتەکەی بۆ کردنەوەی كونسوڵخانەی گشتیی ئازەربایجان لە هەولێر دەربڕی. سەرۆکی حکومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پتەوکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئازەربایجان دووپات کردەوە. دۆخی گشتیی ناوچەکە و بەتایبەتی پەرەسەندنەکانی سووریا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو. لەمبارەوە سەرۆکی حکومەت نیگەرانیی خۆی لەبارەی شەڕ و پەرەسەندنە سەربازییەکان دەربڕی.

1 2 ... 62 63 64 ... 1142 1143