وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، هەزار سەربازی ڕووسیا لە شاری ماریۆپۆل خۆیان ڕادەستی سوپای ڕوسیا کردووە.
پشكۆ موراد كانی كوردەیی لە فەیسبووكی خۆی ئەم پەیامەی بڵاو کردەوە…پەیامەكە:پەیامێكی كراوە بۆ جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان <<<<قوباد تاڵەبانی>>>>>وەك چۆن هەر شتێك مەبەستتان بێت دەیكەن و لە ماوەیەكی كورت بكوژی نەقیبەكەی سلێمانیتان دەست گیر كرد ئەی بكوژانی باوكم و هاوڕێكانی كە لەهەولێر دەسوڕێنەوە لێرەوە پێتان. ڕادەگەیەنم گەر ئەو تیرۆرستانە دەست گیر نەكەن ئەوا خۆمان كۆتاییان پێ دێنین …نامانەوێت بە دروست كردنی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی بێ بنەما كە تاكو ئێستا هیچ هەنگاوێكیان نەناوە پەردەپۆش بكرێ و لەلایەن چەند دەستێ بەلاڕێدا ببرێت ….ڕوون و ئاشكرایە كە سەرەتا ئێمە چاوەڕوانی یاسا بووین بەڵام لەمەودوا هیچی تر چاوەڕوانی ئەو یاسایە ناكەین كەوەك تەونە جاڵجاڵۆكە بەس بۆ خەڵكی هەژارو بێ نەوایانە وە ناتوانێ بچەسپێ بەسەر كەسە بەناو گەورەكانوە ئێمە جەنابت بە پلان داڕێژەری كارەكە دەزانین چونكە پێشوازیت لێ كرد لە نوسینگەی خۆت وە بێشك داڵدەت داوە وە دڵنیاش بە بەس بەمەرگی هەموو ئێمە ئەو كەیسە كۆتایی دێت وە خۆش نابین
ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، کە پێنج کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی شۆفێری بارهەڵگرێک دەستگیرکردووە کە بە ڕەچەڵەک عەرەب بووە. دەقی راگەیەنراوەکە: هێزەکانمان ئەوکەسانەی دەستگیرکرد کە عەرەبێکیان لەچەمچەماڵ لەڕێگەی ناوشوان کوشت شەوی ۱٥ / ٣ / ٢٠٢٢ / کاتژمێر (١٠) شەو لە قەزای چەمچەماڵ نزیک پێشەنگای ئۆتۆمبێلەکان لەڕێگەی ناوشوان پێنج کەس بەناوەکانی (م ، ب ، م ) (ب ، ب ، ع) (ھ ، ڕ ، ع ) (ھ ، ع ، م ) (ک ، م ، م ) کەدانیشتوی قەزاکەن تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر دەکەن شۆفێری بارهەڵگرەکە بەناوی (سەباح حەسەن خەڵەف ) لەنەتەوەی عەرەب پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی سپارد دەستبەجێ هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی کەوتنە کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی ڕوداوەکە سەرەنجام هەر پێنج تۆمەتبارەکە دەدۆزرێنەوە و بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە لەبەرواری( ۷ / 4 / ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیردەکرێن و دەستبەسەر ئۆتۆمبێل و کەلوپەلەکانیاندا دەگیرێت تۆمەتبارەکان لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو بەپێی ماددەی (٤٠٦) لەیاسای سزادان ڕاگیراون ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی
بهپێى فهرمانێكى حزبى كه رۆژى 7ى نیسان، دهرچووه لهلایهن سهركردایهتى ههولێرى پارتى دیموكراتى كوردستانهوه ئهو حزبه داوا له كادیرهكانى دهكات لێدوان بۆ كهناڵى رووداو نهدهن. له دهقى فهرمانهكهدا كه ئاراستهى سهرجهم لق و مهكتهبهكانى پارتى دیموكراتى كوردستان كراوه هاتووه، "ماوەیەكە تەلەفزیۆنی رووداو موراعاتی ئەمنی نەتەوەیی ناكات، هەندێك بابەت دەوروژێنێ لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستاندا نییە، بۆیە دەبێت هەڤاڵان خۆیان لە چاوپێكەوتن لەگەڵ تەلەفزیۆنی رووداو بپارێزن، تا ئەو كاتەی كەناڵەكە بە رەفتارەكانیدا دەچێتەوە".
گۆرانی بێژ و ئەکتەری دیاری جیهانی جێنیڤەر لۆپێز، بۆ پێنجەم جار هاوسەرگیری کردەوە. لۆپێزی تەمەن 52 ساڵ، هەواڵی هاوسەرگیری کردنی لەگەڵ بەن ئافلیک ڕاگەیاند کە پێشتر 19 ساڵ دەزگیرانی یەکتر بوون و تەمەنی 49 ساڵە.
عەبدوڵا کوێخا موبارەک، ستایشی حکومەتی هەرێمی کوردستا دەکات و دەڵێت: ھاوکارمان بوون لە بەدیھاتنی ئەم خەونەی خەڵکی شارەکەماندا. لەسەر خەرجکردنی داهاتی پرۆژەی ئاوی (گۆپتەپە-چەمچەماڵ) عەبدوڵای کوێخا موبارەک دەڵێت: زۆر بەداخەوە پەرلەمانتارێکی کوردستان وەکو پیشەی ھەمیشەیی لەبری پیرۆزبای کردن و دڵخۆشکردنی خەڵکی چەمچەماڵ کەوتۆتە پڕوپاگەندە بڵاوکردنەوە و بێ ئومێدکردنی خەڵکی چەمچەماڵ بەوەی گوایە بڕیارەکە لەسەر خەرجکردنی داھاتی سلێمانیە، بەڵام ئەو قسانە بەھیچ شێوەیەک ڕاست نیە و بڕیارەکە لەسەر خەرجکردنی داھاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە نەک داھاتی سلێمانی.
بەهۆی تەقەکردنی کەسێکەوە، لە نیویۆرک لە وێستەگەیەکی شەمەندەفەر 13 کەس برینداربوون. پۆلیس ناوچەکەی کۆنترۆڵ کردوە و دەست بە لێکۆڵینەوە و گەڕان کراوە و تەکەرەکە هەڵاتوە.
ئەمڕۆ 12ی نیسانی 2021، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە نوسراوێکیدا کە ئاراستەی وەزارەتی دارایی کردووە، تێیدا هاتووە "ئاماژە بە نوسراوەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ژمارە 8453 لە 6/9/2021 و ژمارە 11609 لە 11/11/2021، رەزامەندی رێزدار جەنابی سەرۆک وەزیران وەرگیرا، بە تەرخان و خەرجکردنی گوژمەی 70 ملیۆن و 45 هەزار دۆلار، بەشێوەی نەختینە و بەقۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەپێی باری دارایی حکومەت بە مەبەستی جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ". ئاماژە بەوەشدراوە، کە وەک قۆناغی یەکەم، بەگوێرەی دەرخستەی هاوپێچ و رێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستە حکومییەکان (ژمارە 2ی ساڵی 2016)ی وەزارەتی پلاندانان، پارەی پرۆژەکە خەرجدەکرێت. هاوکات قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ دەڵێت، رەزامەندی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، وەڵامی 77 نوسراو و داواکاری قەزاکەیە، بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ، کە دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی قەزاکە. قەزای چەمچەماڵ، لە حەوت ناحیە پێکهاتووە، گرفتی کەمی ئاوی خواردنەوەی هەیە و لە بەشێک لە گەڕەک و ناحیەکانیدا، لە ماوەی هەفتەیەکدا، تەنها یەک جار ئاوی خواردنەوە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت، ئەنجامدانی پرۆژەکە خواستی دانیشتوانەکەیەتی بۆ کۆتاییهاتنی کێشەی کەمئاوی.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند بکوژانی نەقیب محەممەد لەتیف، کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی ژنانی سلێمانی کە شەوی 4ی کانوونی 2021 کوژرا، دەستگیرکراون، بهرپرسى بەشی جێندەر لە نووسینگەی قوباد تاڵەبانی دەڵێت: "گرنگی ئەو کەیسە لەوەدایە دەبێتە پەندێک بۆ هەموو بکوژان بەتایبەت ئەوانەی ژن دەکوژن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کەسانە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە هێنراونەتەوە." ئەمڕۆ سێشەممە، 12ی نیسانی 2022، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی ماڵی نەقیب محەمەد لەتیف، کارمەندی پێشووی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژ بە ژنانی سلێمانیی کرد و رایگەیاند: وەک چۆن بەڵێنەکەیان بردەسەر لە دەستگیرکردنی تاوانباران، بە دڵنیاییشەوە تاوەکو کۆتایی چاودێری دۆسیەکە دەکات و تاوانباران بەسزای یاسایی خۆیان دەگەن." بەپێی ڕاگەیەنراوێکی نووسینگەکەی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەستخۆشی لە ئاسایش و هێزە ئەمنییەکان کرد کە لە ماوەی رابردوودا بە هەموو توانایانەوە کاریان کرد بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران و رایگەیاند: "رووداوی دەستگیرکردنی بکوژانی شەهید محەممەد هەڵگری ئەو پەیامەیە کە هێزە ئەمنییەکان وریا و چاوکراوەن و تاوانبار ناتوانن لە سزای یاسایی دەرباز بن." پۆستێکی قوباد تاڵەبانی بۆ کچە ساواکەی نەقیب محەمەد یامور گیان… کە لهدایكبوویت، بهڵێنم پێدای ئهو كاته سهردانت بکەم كه ھەواڵی دهستگیركردنی بكوژهكانی باوكت به خۆت و یارانی خوشكت بگهیهنم، وا دەستگیركران. ئێوە دوو كیژۆڵهكهی شههید نهقیب محهممهدن، سەربەرزن كە پیاوێکی مەردی وەھا باوکی ئێوە بوو.
نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە ١٠١ دۆلار و ٣ سەنتە . نرخی بەرمیلێک نەوتی خۆرئاوایی تێکساس بە ٩٧ دۆلار و ١٤ سەنتە.
ئەمڕۆ دووشەممە 11ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی ڕێکخراوی مەین( MAIN )ی نەرویجی و دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد.لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پڕۆژە و كارو چالاكییە ھاوبەشەكانی ڕێكخراوی( مەین— MAIN) لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرا، کە بڕیارە چەندین پڕۆژەی هاوبەش لە بواری تەندروستی و پاڵپشتیكردنی سیستمی تەندروستی لە ھەرێمی كوردستان لە ڕێگەی دابینكردنی دەرمان و ئامێر و پێداویستی پزیشكی بە کوژمەی زیاتر لە 30 ملیۆن دۆلار لە ماوەی پێنج ساڵدا ئەنجام بدەن.
١٠٠ دۆلار به ١٤٨ ههزار دیناره.١٠٠ پاوهن به ١٩١ ههزار دیناره.١٠٠ یۆرۆ به ١٦١ ههزار و ٥٠٠ دیناره.١٠٠ لیرهی توركی به ١٠ ههزار و ٢٥٠ دیناره.١٠٠ ههزار تمهن به ٥ ههزار و ٦٥٠ دیناره