ئەمڕۆ کاتژمێر (٧:٣٠)ی ئێوارە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی شەڕکردن لە گوندی کەورەبەن سنوری ناحیەی ڕزگاری لە قەزای خەبات لە نێوان دوو برا بەناوەکانی (ا. ر. پ.) و (ح. ر. پ.)، دەستبەجێ هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چوونە شوێنی مەبەست بە مەبەستی کۆنتڕۆڵ کردنی شوێنی ڕووداو و ئارامکردنەوەی ئەو گرژیەی لە شوێنی ڕووداو دروست بووبوو، دواتر دەرکەوت کەوا لەسەر کێشەی زەوی لە نێوان مام و سێ برازا بەناوەکانی (ا. ر. پ.) و (ن. ح.) و (ف. ح.) و (ف. ح.) دەبێتە دەمەقاڵی و گرژی لەنێوانیان ڕوودەدات لەم نێوەندەدا لە لایەنی یەکەم لە (ا. ر. پ.) و (ا. ا. ر.) و (ز. ا. ر.) و (س. ا. ر.) كوژراون و لەلایەنی دووەم (ف. ح.) کوژراون وە دوو تۆمەتباریش بەناوەکانی (ف. ح.) و (ن. ح.) کە زامداربوونە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراون. لەکاتی ئێستادا پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردوەتەوە بۆ ئەنجامدانی ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارانی تاوانەکە.
قایمقامی قەزای خەبات ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە گوندی کەوڕەبەن لە سنووری قەزای خەبات چوار کەس کوژراون. نوێ دەکرێتەوە...
پەیامی سەرەخۆشی و ھاوخەمی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوای سەرۆکی ئیمارات بەناوی خوای بەخشندە ومیهرەبان بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوای شێخ خەلیفە بن زاید ئال-نەھیان سەرۆکی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوومان پێگەیشت. لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە ڕەحمەتی خۆی شاد بکات و جێگای بەھەشتی بەرین بێت. پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی شێخ محەممەد بن زاید بن سوڵتان ئال-نەھیان و گەلی ئیمارات دەکەم ، دڵنیاین بە هەوڵی هەڤاڵەکانی لە سەرکردایەتی دەوڵەت و گەلەکەی، بەردەوام دەبن لەسەر ڕێگا ڕاستەقینەکەی خوالێخۆشبوو. خودا گەلی ئیمارات و سەرکردایەتیەکەی بپارێزێت. انا للە وان الیه را‌جعون مسعود بارزانی ۱۳ـی ئایاری ۲۰۲۲
ــ یەكێتی بووەتە حزبێك تەنیا بۆ پۆست و پلە بەشداری حكوومەت دەكات و رۆڵێكی خراپ دەگێڕێت. ــ لە دوای كۆچی دوایی مام جەلال، یەكێتی وەك پەیڕەوی حزبی كفنی بۆ دورا، یەكێتی پەرتەوازە بووە. ـــ یەكێتی بۆ پارەداركردنی چەند كەسێك دروستبووە، نەك پرسە نیشتمانییەكان، پاشگری نیشتمانی لەسەر حزبی یەكێتی بە شتێكی زیادەی دەبینم. ــ یەكێتی ئێستە تەنیا بۆ بەرژەوەندی و خۆدەوڵەمەندكردن و پۆست و پلە شەریكی حكوومەتە و لە عێراقیش رۆڵێكی خراپ دەگێڕێت. ــ یەكێتی مەترسی زۆری لەسەر قەوارەی هەرێمی كوردستان دروستكردووە. ــ یەکێتی یارییەكی ئاگرین لەگەڵ خەلكی سلێمانی دەكەن تا خۆیان پێ زل بكەن.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوو کەسیان بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکردووە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند؛ دوای ئەوەی دەنگی تەقە لە چوارڕیانی سەرچنار بیسترا، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و توانرا تۆمەتباران لە شاڕێی سالم دەستگیربكەن و دەستیشبگرن بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتباران تەقەیان پێكردبوو. تۆمەتباران( أ ، ك ، م لەدایكبووی 2001 و ر ،ص ،ع لەدایكبووی 2000 )، بە بڕیاری دادوەر راگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
پەیامی سەرەخۆشی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی سەرۆکی ئیمارات سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ئەمڕۆ هەینی 13ی ئایاری 2022 لە پەیامێکدا، سەرەخۆشی لە سەرکردایەتیی و گەلی ئیمارات کرد بۆ کۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات. ئەمەش دەقی پەیامەکەیە: بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی سەرۆکی دەوڵەتی میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی، شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیان-مان پێگەیشت. بەناوی خۆم و خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرکردایەتیی و گەلی ئیمارات بەگشتیی دەکەین. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات کە هەموو تەمەنی خۆی لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکەکەی و مرۆڤایەتی تەرخان کرد. سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت. إنا لله وإنا إليه را‌جعون مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان13ی ئایاری 2022
بەرێوبەری دەزگایەکی میدیا سەر بە یەکێتی دۆخی میدیا لە سلێمانی بە بەرتەسکردنەوەی ئازادی و سەرەتایەکی ترسناک بۆ شەق وەشاندن لە بەرانبەر قەڵەم و دەنگی ئازاد ناودەبات. سەرتیپ وەیسی، سەرنووسەری بوار نیوز رایگەیاند، ئه‌وه‌ى ئێستا یه‌كێتیى و نوسینگه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیى به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌ك ده‌زگاى میدیایى وه‌ك ( دیبلۆماتیك و بوار و دره‌و میدیا ) و چه‌ند ده‌زگایه‌كى دیكه له رێگه‌ى تیرۆرى ئه‌لیكترۆنى ده‌یكه‌ن، به ته‌واوى به‌رته‌سكردنه‌وه‌ى ئازادى و سه‌ره‌تایه‌كى ترسناكه بۆ شه‌ق وه‌شاندن له به‌رامبه‌ر هه‌ر قه‌ڵه‌م و ده‌نگێكى ئازاد له سنوورى زۆنى سه‌وز. ئاماژەی بەوەشکرد، کە به‌داخه‌وه به‌ر له ئێمه دیبلۆماتیك و دره میدیا ڕووبه‌ڕووى تیرۆرى ئه‌لیكترۆنى بوونه‌وه، بواریش له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا بۆ دووه‌م جار و دووباره ئه‌مڕۆ، پێنجشه‌ممه، 12ى ئایار، كه‌وته به‌ر هێرشى ئه‌لیكترۆنى، ته‌نها ئه‌مڕۆ و له یه‌ك رۆژدا "بوار" زیاتر له حه‌وت سزا و ریپۆرتى له لایه‌ن فه‌یسبوكه‌وه بۆ هاتۆته‌وه، كه گشتیان په‌یوه‌ندیان به هه‌واڵى تایبه‌ت به بافڵ تاڵه‌بانى و لێپرسراوى مه‌كته‌به‌كه‌یه‌تى. بوار، دواى ئه‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌ى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، ڕووبه‌ڕووى بوویه‌وه به به ناچارى و شه‌رمه‌وه ئیعلانى په‌یجى دووه‌مى كرد، ئێستاش دووباره ئه‌و گروپه‌ى كه له نوسینگه‌ى بافڵ تاڵه‌بانین هێرشه‌كانیان ده‌ستپێكردۆته‌وه و فه‌یسبوك له‌سه‌ر داوا و ڕیپۆرتى نوسینگه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رجه‌م هه‌واڵه‌كانى له‌سه‌ر بافڵ تاڵه‌بانى و لێپرسراوى نوسینگه‌كه‌ى له بوار به سزا له قه‌ڵه‌مداوه.له بارودۆخێكى ئه‌وهادا نازانین چى به وه‌رگر و خوێنه‌رى خۆمان بڵێین و چۆن باوه‌ڕیان پێبكه‌ین، كه ئه‌و گروپه ئه‌لیكترۆنییه چۆن به‌ربوونه‌ته گیانى میدیا و میدیاكاران ؟!گه‌یشتوونه‌ته باوه‌ڕێك ئیتر ئه‌و فه‌یسبوكه كۆنتڕۆڵكرا و ناچارین بچینه‌وه سه‌رده‌مى وێب سایت و كاغه‌ز ! ئه‌حمه‌د نه‌جم، لێپرسراوى مه‌كته‌بى بافڵ تاڵه‌بانى و كوردۆ على، سكرتێرى دووه‌مى بافڵ تاڵه‌بانى، په‌یام و هه‌ڕه‌شه‌كه‌تان گه‌یشت، به‌ڵام دڵنیابن بوار و ده‌زگاكانى دیكه‌ش سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو كێشه ته‌كنیكى و سزایانه‌ى رووبه‌ڕوویان بۆته‌وه به‌رده‌وام ده‌بن، باش بزانن هه‌روا به سانایى ده‌ستبه‌ردارى كاره‌كه‌مان نابین، هه‌رچى رێكخراوى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه لێتانى ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئێوه چۆن له دژى ئازادى رۆژنامه‌وانى و ئازادى راده‌ربڕین ده‌وه‌ستنه‌وه.كاك ئه‌حمه‌د نه‌جم، دڵنیابه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ره‌فتار و كاره نابه‌جێیانه‌ى به‌رامبه‌ر ئازادى ده‌یكه‌ى به‌رده‌وام ببت، له داهاتووه‌كى نزیكدا سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌ند و هاوكاريیه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ى مانگانه‌و ساڵانه وه‌ریده‌گرى له ده‌ستى ده‌ده‌ى و رووى راسته‌قینه‌ت لاى هه‌رچى كونسڵخانه و دیبلۆماتكاره ده‌رده‌كه‌وێت. پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و ده‌زگا و میدیاى كاریگه‌رانه‌ى له هه‌رێمى كوردستان هه‌ن ، چیتر چاوه‌ڕێى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسان و رێكخراوه‌كانى داكۆكیكار له رۆژنامه‌نووسان نه‌كه‌ن، له رۆژانى داهاتوودا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش بكه‌ن و پاشان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و هه‌رچى كونسڵخانه و رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه دانیشن و یاداشت پێشكه‌ش بكه‌ن. شه‌رم ده‌مگرى كاتێك باسى بابه‌تێكى له‌و جۆره ده‌كه‌م، به‌ڵام فشاره‌كان زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن كه بشاردرێنه‌وه.
دوای چەند کاتژمێرێک لە رووداوێکی شەڕە تەقە لەنزیک نەخۆسخانەی هەرێم، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، چوار کەس لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراون ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر ڕووداوەکەی شەڕە تەقەکەی ئەمشەوی سلێمانی کە کەسێک گیانی لەدەستدا، چوار کەس دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر ئەو چەکانەدا گیراوە کە تەقەکانی پێکراوە. ئەمشەو کاتژمێر 7:30 لە شەقامی شەست مەتری لەنزیک نەخۆشخانەی هەرێم لە شاری سلێمانی، رووداوێکی تەقەکردن روویدا و تێدا کرێکارێکی تەمەن 33 کوژرا و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون. k24
لە جادەی شەست مەتری سلێمانی شەڕە تەقە لەنێوان چەند هاوڵاتیەکدا ڕوویدا و بەپێی زانیارییەکان کەسێک کوژراوە و برینداریش هەیە. نوێ دەکرێتەوە...
دووەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکرا کە پیاوێکی تەمەن 36 ساڵانە. رۆژی یەکی ئایار، یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە کوردستان تۆمارکرا کە ھاووڵاتیەک بوو لە شاری کەرکوک.
د.ئیسماعیل نامیق ڕێكخه‌رى پێشووى ژوورى یاسایی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان‌و یاساناس‌و مامۆستای زانكۆ ڕایده‌گه‌یه‌نێت: کاک نەوشیروان وەکو چۆن کۆمەڵەی ھەڵوەشاندەوە، خۆزگە پێش مردنی گۆڕانیشی ھەڵئەوەشاندەوە، بەداخەوە ئێستا ئەم جوڵانەوەیە، کەپێشتر ھێزێکی کاریگەرو مۆدێلێکی نوێی خەباتی سیاسیی بوو لەکوردستانی عێراقدا، بووە بەمەخسەرەی خەڵک بەھەموو مانایەک! کەس نازانێ کێ ڕێکخەرێتێ؟! کێ بڕیاردەرێتی؟! دەستلەکارکێشاوەکان بڕیاردەرن! ئەندامانی جڤات نازانن چ بڕیارێک لەجڤاتەکەیاندا دراوە! ھەریەکەو قسەیەک ئەکات! لەساڵی 2016وه ئەم حزبە ھەرکات دیاریدەکات بۆ ھەڵبژاردن‌و کۆنفرانس کەچی تائێستا نەیتوانیوە ئەنجامیان بدات! ئێستا لەناو خەڵکدا ئەگەر دوعا لەحزب‌و گروپ بکرێت، ئەوترێت خوایە وەکو گۆڕانی لێبێت! یانی بەداخەوە گۆڕان بووە بەنمونەی باڵا لەبەڵاو خراپیی‌و سەرلێشێواویدا! بەکورتی؛ کۆمەڵێک مشەخۆرو ھەلپەرست ئەم بزوتنەوە کاریگەرەیان کرد بەدیلی بەرژەوەندییە کەسییەکانی خۆیان، ناسنامەو ھەموو خەسڵەت‌و تایبەتمەندییەکی گۆڕانیان سڕییەوە، لەپێناو تێرکردنی ئارەزووە جۆربەجۆرەکانی خۆیاندا.
مەسروور بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی بۆ خەرج كردنی بڕی 20,842,500,600 بیست ملیار و هەشت سەد و چل و دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار و شەش سەد دینار دەربڕی بۆ ئەوەی بۆڕی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفرازی سێی هەولێر بگۆڕدرێت لەپێناو پاراستنی لەهەر مەترسیەك كە پێشتر هەبوو.سەرچاوەیەك لە بەشی پلاندانانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند:"بە ڕەزامەندی بەڕێز سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان،بڕی 20,842,500,600 بیست ملیار و هەشت سەد و چل و دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار و شەش سەد دینار بەشێوەی نەختینەو وەكو قۆناغی یەكەم لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار تەرخانكرا.بەپێی زانیاریەكانی بەشی پلاندانانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان:"پرۆژەی گۆڕینی بۆڕی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفرازی سێی هەولێر لە قۆناغی یەكەمدا 11 كیلۆمەتری جێبەجێ دەكرێ،لەماوەی جێبەجێكردنی پرۆژەكەشدا پرۆژەی پێدانی ئاو بە دانیشتوانی شاری هەولێر بە بۆری پێشوو بەردەوام دەبێ هەتاوەكو كۆتایی هاتنی پرۆژەكە،لەگەڵ تەواو بوونی پرۆژەكەش،هەردوو بۆریەكە بە یەكەوە كار دەكەن بۆ گواستنەوەی ئاوی خواردنەوە و گەیاندنی بە شاری هەولێر.بۆریە تازەكە كە تیرەكەی یەك مەتر و نیوە،10 هەزار مەتر سێجا ئاو لە كاتژمێرێك بۆ نزیكەی 35% ی دانیشتوانی شاری هەولێر دەگوازێتەوە،بە تەواو بوونی پرۆژەكەش تەواوی ئاستەنگ و مەترسیەكانی سەر بۆریەكە نامێنێ.