مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری لە سلێمانی، سێ تەقەكەریان دەستگیركرد ودەستیش گیرا بەسەر دوو چەكدا .پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی دەنگی تەقە لە گەڕەكی چوارباخ لەشاری سلێمانی بیسترا ، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری گەیشتنە شوێنی مەبەست و توانرا كەمتر لە سەعاتێك تەقەكەرەكان بدۆزرێتەوە و دەستیگیربكرێن .لەئێستادا تۆمەتباران :د ، ق ، ح لەدایكبووی 1997أ ، ق ، ح لەدایكبووی 2002ش ، د ، ع لەدایكبووی 2002بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوان و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر دوو چەك لە جۆری یەك كڵاشینكۆف و یەك دەمانچە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتباران بووە .
200 ملیار دینارەکەی بەغدا گەیشتە هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان.
ئهمڕۆ شەممە 15/5/2022، بۆ ماوەی 24 کاتژمێری بهردهوام كارهبا به خهڵكی سلێمانی دهدرێ. كهریم عهلی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دابینكردنی كارهبای 24 كاتژمێری بۆ هەمو ناوچەکانی سلێمانی وەکو تاقیکردنەوە دهبێت، بۆ دیاریکردنی بەرکەوتەی پارێزگاکان لە وزەی کارەبا، لە ڕێگای ئەم تاقیکردنەوەیەوە ڕێژەی پێدانی کارەبای پارێزگاکان بۆ ئهمساڵ دیاری دهكرێت.
بەبۆنەی شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەت و گشت مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.مامۆستایانی كوردستان لە سەردەم و قۆناخە جیاوازەکانی خەباتی گەلی کوردستانەوە تا ئەمڕۆ ، ڕۆڵێکی دیار و پێشەنگیان لە بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و پێگەیاندنی نەوەی نوێ و هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە هەبووە، بۆیە بە ڕێز و پێزانینەوە یادی خەبات و تێکۆشان و ڕۆڵی گشت مامۆستایانی کوردستان لە گەیاندنی پەیامی پیرۆزی پەروەردە و فێرکردن دەکەینەوە. مامۆستایان دەتوانن لە ڕێگەی پهروهردهیهكی دروست و پێشكهوتووەوە، كۆمهڵگهیهكی تهندروست بنیات بنێن، كۆمهڵگهیهك كه مرۆڤی نیشتمانپهروهر و داهێنەر دروست بكات و بەشێک بێت لە پرۆسەی پێشخستن و گەشەپێدانی کوردستان.سوپاسی مامۆستایانی کوردستان دەکەم كه سهرهڕای دۆخه نالهبار و سەختەکاندا، بهڵام ههموو ههوڵێكیاندا بۆ ئهوهی پرۆسهی خوێندن بهردهوام بێت. هیوادارم حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری هەموو لایەک، بتوانێت خزمەتێکی زیاتر و شایستەتری مامۆستایانی کوردستان بکات. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە گوایە حکومەتی هەرێم بە پشتیوانی هێزی چەکداری، دەستی بە سەر چەند کێڵگەیەکی نەوتی بای حەسەن و داودگورگەی سەر بەکۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووکدا گرتووە و داگیری کردوون.ئاشکرایە بە پێی دەستووری عێراق، سامانی گشتی هی هەموو خەڵکی عێراقە و هی کۆمپانیایەک نیيە. کۆمپانیای نەوتی باکوور چەندین ساڵە بەبێ هەبوونی یاسای نەوت و غاز، کار دەکات و دەستوور پێشێل دەکات. ئەگەر كۆمپانیای نەوتی باکوور، لە خەمی چارەسەکردنی کێشەکانە، با یاسای نەوت و غاز بە پێی دەستور تەشریع بکرێت.بۆیە ئەو هەڵمەتەی دژی هەرێم دەستیان پێکردووە هۆکارەکەی سیاسییە و هیچ بنەمایەکی یاسایی نیە و ئەو تۆمەتانەی دژی هەرێم بڵاوی دەکەنەوە، دوورن لە ڕاستییەوە و تەنیا بۆ دروستکردنی ئاژاوە و دژی مافەکانی خەڵکی کوردستانە. د.جوتیار عادلگوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان١٤ی ئایاری ٢٠٢٢
مامۆستا زەنگین ئەبوبەکر، ئەو مامۆستایەی زانکۆ کە قفڵی لەدەرگای زانکۆی سلێمانیدا و لەلایەن چەند چەکدارێکە ڕفێندرا ئازادکرا.ئازادکردنی مامۆستا زەنگین، بە فشاری مامۆستایان و هاوڵاتیان بووە و یەکێتی مامۆستایان دەستگیرکردنەکەی سەرکۆنەکرد و داوای ئازادکردنی کرد.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی شێخ خەلیفە بن زاید و پیرۆزباییکردن لە محەمەد بن زاید بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی ئیمارات گەیشتە ئەبوزەبی. مەسرور بارزانی، دوای ئاراستەکردنی پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ محەمەد بن زاید بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، ئەمڕۆ بە سەردانێک گەیشتە ئەو وڵاتە لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید، سەرۆکی نوێی ئیمارات پێشوازی لێکرا. مەسرور بارزانی هاوخەمی خۆی و گەلی کوردستانی بە شێخ محەمەد بن زاید گەیاند بەبۆنەی کۆچی دوایی سەرۆکی ئیمارات، خەلیفە بن زاید. هەروەها پیرۆزبایی هەڵبژاردنی وەکو سەرۆکی نوێی ئیمارات لە شێخ محەمەد بن زاید کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی رۆژی هەینی 13ی ئایاری 2022 لە پەیامێکدا، سەرەخۆشی لە سەرکردایەتیی و گەلی ئیمارات کرد بۆ کۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات.
کەمێک پێش ئێستا مامۆستا زەنگین ئەبوبەکر، ئەو مامۆستایەی زانکۆ کە قفڵی لەدەرگای زانکۆی سلێمانیدا، لەلایەن چەند چەکدارێکە ڕفێندرا.
سهرۆكی تۆڕی ههواڵگری ئۆكراینا ڕایگهیاند، تا كۆتایی ئهمساڵ جهنگی رووسیا دژ به ئۆكرانیا كۆتایی پێدێت و وتیشی" پوتین تووشی شێرپەنجەیەکی سەخت بووە"كیریلۆ بۆدانۆڤ، بهرپرسی ههواڵگری ئۆكراینا راشیگهیاند، له گهڕی دووهمی جهنگی ئۆكرانیادا گۆڕانكاری له ریزی سهركردایهتی سوپای رووسیادا روودهدات و ئاماژەی بەوەکرد، ڤلادیمێر پوتینی سهرۆكی رووسیا له حاڵهتێكی دهروونی و جهستهیی خراپدایه، چونكه تووشی نهخۆشی شێرپهنجه بووه.وتیشی: پوتین زۆر به تووندی تووشی شێرپهنجه بووه، پێشتریش ههوڵێك له مۆسكۆ بۆ لابردنی پوتین له دهسهڵاتدا درابوو".
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەرواری ١٤/٥/٢٠٢٢ لە كاتی بەردانەوەی ڕووباری سیرواندا هاوڵاتییەك،خۆیی و نزیكەی ٧٠ سەر ئاژەڵەوە لە ناوەڕاستی ڕووباری سیروان نزیك بازگەی ژاڵەناو مەترسی خنكانیان لەناو رووبارەکە گیریانخوارد. قایمقامیەتی دەربەندیخان ڕایگەیاند، قایمقامی دەربەندیخان، دوای پەیوەندی بەلێپرسراوی بەرگری شارستانی دەربەندیخان، چووە شوێنی ڕووداوەكە و وە پەیوەندی تەلەفۆنی بە لێپرسراوی بەشی كۆنتڕۆڵ و ئیشپێكردنی ویستگەی كارەبای دەربەندیخانەوە و بەنداوەکەوە كرد، بۆ گرتنەوەی ئاوی بەنداوەکە. دوای گرتنەوەی ئاوەکە، تیمێکی مەلەوانی و فریاگوزاری چوونە شوێنەکە و توانیان شوانەکە و مەڕوماڵاتەکەشی رزگاربکەن.
سەرۆك مەسعود بارزانی ئهمڕۆ شهممه (14ی ئایار/ مایۆی 2022) لە سەلاحەددین پێشوازی لە فیلیپ ڤاندین بولك، باڵیۆزی بەلجیكا لە عێراق كرد. لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی عێراق تاوتوێ كرا. لە بەشێكی دیكهیی ئەو كۆبوونەوەیەدا باڵیۆزی بەلجیكا وێڕای ئاماژەدان بۆ رۆڵی مێژوویی سەرۆك بارزانی لە خەباتی گەلی كوردستان، سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستانیشی كرد بۆ هەماهەنگی و پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جیاجیاكاندا. هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سووریا و هەروەها پێویستیی ئاساییبوونەوەی دۆخی شنگال و گەڕانەوەی خەڵكی شنگال بۆ ناوچەكانیان ئاڵوگۆڕ كرا.
ئەنجومەنی باڵای فیدراڵی ئیمارات، شێخ محەمەد بن زایدی وەک سەرۆکی وڵات هەڵبژارد