فڕۆكه‌كانی توركیا چه‌ند په‌یامێك بۆ چه‌كدارانی په‌كه‌كه هه‌ڵده‌ده‌نه خواره‌وه فرۆکە جەنگییەکانی سوپای توركیا، په‌یامێك بۆ چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ده‌وروبه‌ری گوندی هرورێی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا هه‌ڵده‌ده‌نه خواره‌وه. پەیامەکانی سوپای تورکیا بۆ پەکەکە - ئیتر كاتی رزگاربوون نه‌هات؟ - له‌ناو رێكخراوه‌كه‌دا ئێوه وه‌ك خزمه‌تكار و كارگوزار به‌كارده‌هێنرێن، ئیتر ئێوه له‌مه بێزار نه‌بوون؟ - به‌وانه‌ی به‌كارتده‌هێنن بڵێ: "ئیتر به‌سه"، رێگه‌یان پێ مه‌ده چیتر هه‌ڵتبخه‌ڵه‌تێنن. - به‌سه‌ربردنی ژیانه‌كه‌ت له‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كان قه‌ده‌ری تۆ نییه. - تۆ له‌ناو سه‌ختییه‌كاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌یت و به‌رپرسانی ئێوه‌ش له شوێنه ئارامكانن و له‌ناو زه‌وق و سه‌فا ده‌گوزه‌رێنن. - له‌ناو شاخ له بری ئه‌وه‌ی له‌ناو ترس و ناره‌حه‌تیدا بژیت، له‌ناو خێزانه‌كه‌ت ژیانێكی ئاسووده و به‌خته‌وه‌ری درێژ به‌سه‌ر ببه. - هێشتا شتێكت ون نه‌كردووه، له‌ناو ئه‌و تاریكییه‌دا هه‌رچه‌ند زووتر جیاببیته‌وه، ئه‌وه‌نده زووتر رزگار ده‌بیت. - خۆشه‌ویستانت چاوه‌ڕێت ده‌كه‌ن، فه‌راهه‌مكردنی ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر بۆ ئه‌وان له‌ده‌ستی تۆدایه. - وڵاتی ئێمه هه‌میشه له سۆز و به‌زه‌ییه. - به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زیانت به‌رناكه‌وێت. - باوه‌ڕ به ده‌وڵه‌تی ئێمه بكه و بگه به ئازادی راسته‌قینه. له دیوێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی توركیا بۆ چه‌كدارانی په‌كه‌كه، رێنمایی په‌كه‌كه ده‌كات بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ باوه‌شی وڵاته‌كه‌یان و نووسیویه‌تی: - به‌رامبه‌ر به سته‌مكارییه‌كان بێده‌نگ مه‌به. - نه‌ك مردن! ژیان هه‌ڵبژێره! - خۆتان راسپارده‌ی خۆشگیرییه‌كانی ده‌وڵه‌ت بكه‌ن. - ئیتر ژیانی تۆ مسۆگه‌ره.
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، دۆخی عێراق گه‌یشتووه‌ته ئاستی چه‌قبه‌ستوویی "سیاسی و ئه‌منی" مه‌ترسیدار. هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند، "بۆ پاراستنی عێراق له‌م دۆخه‌یدا ته‌واوی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندیی و ده‌سته‌كه‌وته‌كان، هه‌ره‌سیان هێناوه". هۆشیار زێباری راشیگه‌یاند، "ره‌تی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن كرایه‌وه، دادگا له بڕیاره‌كانیدا لایه‌نگیری ده‌كات، هاووڵاتیانیش یه‌كه‌مین زیانلێكه‌وتووی ئابووری و ئه‌منین". هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌وان د‌رك به مه‌ترسی دۆخه‌كه ناكه‌ن". زێباری له تویته‌كه‌یدا گوتی: "بۆ رزگاركردنی نیشتمان، پێویسته هه‌موو لا پێداچوونه بكه‌ن و هه‌نگاوێك بۆ دواوه بگه‌ڕێنه‌وه". k24
كه‌مێكی دیكه ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان راگەیەندراوێك لەبارەی دەستگیرکردنی گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە پەکەکە بڵاو دەکاتەوە، کە پلانیان هەبووە لە رێگەی مووشەکەوە هێرش بکەنە سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، بەنداو، شوێنە گشتییەکان و فەرمانگە حکوومییەکان..
ڕەوەند سەڵاح، هونەرمەندی لاوی هەولێر کۆچی دوایی کرد.ڕەوەند سەلاح، بە گۆرانی هەولێرییە ناوبانگی دەرکردبوو کە ئاوازەکەی لەلایەن فەرهەنگ غەفوورەوە دانرابوو.تائێستا هۆکاری مردنەکەی نەزانراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتیی International Financial Corporation (IFC) کرد.لە کۆبوونەوەکەدا، شاندەکە کورتەیەکیان دەربارەی کار و چالاکییەکانی دامەزراوەکەیان خستەڕوو کە ئەندامی گرووپی بانکی نێودەوڵەتییە. هەروەها هەوڵەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لە ئەنجامدانی چاکسازی لە کەرتە جیاوازەکاندا بەرز نرخاند.لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش لە گەڵ کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان کرا .
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٥/١٦ کونسوڵی گشتی جۆرجیا لەعێراق و ئەردەن (زازا کالکیان) سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کرد‌و ولەگەڵ (کەمال موسلم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و بەڕێز (سەروەرکەمال هاواری) بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و چەند بەڕێوەبەرێکی گشتی و ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان کۆبونەوە و بڕیاری کردنەوەی سەنتەری بازرگانی جۆرجیا لەهەڕێمی کوردستان درا.سەرەڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بەودیدارە کونسوڵی گشتی، ئاماژەی بەمەبەستی سەردانەکە کرد کەکردنەوەی سەنتەرێکی بازرگانی جۆرجیایە لە هەرێمی کوردستان بەئامانجی بونیادنانی بناغەیەک بۆ بازرگانی کردن لەگەڵ ئەو وڵاتە و وتیشی: ئامادەن هاوکاری هەر پرۆژە و پێشنیارێکی وەزارەت بکەن کەپێشکەشیان دەکرێت و هەوڵدەدەن ئەم سەنتەرە بکەنە پردی پەیوەندی نێوان هەرێم و جۆرجیا بۆکاروبارە بازگانییەکان.هەروەها پاش وەزیری بازرگانی ئاماژەی بەگرنگی کردنەوەی ئەوسەنتەرانە کرد لەڕووی پێشخستی کەرتی بازرگانیەوە و بەڵێنی دا هاوکاری جێبەجێکردنی هەرهەنگاوێک بێت کە پەیوەندییەبازگانیەکان بەرەوپێش ببات ، تەوەری کاریگەرییەکانی جەنگی ڕوسیای لەسەرئابوی و بازرگانی جۆرجیا و ناوچەکە باسکرد و دووپاتی کردەوە وەزارەتی بازرگانی پاڵپشتی پرۆژەبازرگانییەکانە بۆخزمەتی ژێرخانی ئابووری هەرێم.لەلای خۆیەوە بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی، ئاماژەی بەهەبوونی چەند سەنتەرێکی بازرگانی وڵاتانی تر کرد کە هاوشێوەن لەهەرێمی کوردستان دامەزراون کە وەک پێویست نەبوون و داوای کرد سەنتەری بازرگانی جۆرجیا جاوازتر کارەکانیان بکەن بە ئاراستەی پتەوکردنی پەیوەنییە بازرگانیەکان و دروستکەری پردی بازرگانی هەرێم و جۆرجیابن ، یاسا تایبەتە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان ڕەچاوبکەن و وتیشی: تیمی وەزارەتی بازرگانی لەێایندە دا هاوکارێکی جدی دەبێت بۆ ئەو دەستەیەی لەلایەن جۆرجیاوە ڕادەسپێرێت بۆجێبەجێکردنی ئەرکەکانی ئەم پەیوەندییە.
تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: کە بەهۆی کاریگەری ئەوخۆڵبارینەی لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ وە ڕووی لە پارێزگای سلێمانی کــــردوە نزیکەی(۷۰) هاوڵاتی سەردانی بەشی فریاکەونتی هەردوو نەخۆشخانەی (شار و د.جمال احمد ڕشید تایبەت بەمنداڵان ) یان کردوە بەهۆی هەستیاری بەخۆڵ بارین و کاریگەریەکانی بەشێکی زۆریان چارە سەری پزیشکی پێویسیان بۆکراوە و ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەو ،هەڵمژینی ئەو هەوایەی بووە بە تەپ و تۆز بە شێوەیەکی گشتی بۆ تەندروستی مرۆڤ باش نییە وە کاریگەرییەکانی خۆڵبارین لەڕووی تەندروستیەوە بۆ هاوڵاتیان برتیەلــــــە :- ١- دەبێتە هۆی هەستیاری حەساسییەت و پێڵووی چاوەکان سوردەبنەوە و توشی خوران دەبێت. ٢- هەستیاری لوت و بەتایبەت تر ناوپۆشی لوت سور دەبێتەوە تووشی هەوکردن دەبێتەوە بەمەش گیرانی لوت دروست دەبێت و کەسەکە تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت. ۳- فشاری خوێن و خوێن بەربوون و هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست زۆر جار دەرئەنجامی ئەم خۆڵبارینەیە و کاریگەری دروست دەکات لەسەر ئەو کەسە. ٤- ئەو کەسانەی تەنگە نەفەسن و ڕەبۆیان هەیە لەگەڵ ئەم خۆڵبارینە حاڵەت و نیشانەکانیان زیاد دەکات. ٥- زۆر جار دەبێتەهۆی خورانی پێست و سوربوونەوە و نەخۆشی ئێکزیما. ٦- کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان و سییەکان دروست دەکات و بەمەش کەسەکە تووشی کۆکە و پژمین و ناڕەحەتی زۆر دەبێت چونکە ئەو دەنکۆڵانە هەڵگری میکرۆب و بەکتریان. سەرە ڕای هۆکار و کاریگەرییەکان چەندین ڕێگای خۆپارێزی هەیە کە پێویستە هاوڵاتیان پابەندی چەند ڕێنمایی بن لە ماڵەوە. ئەوانیش بریتین… ١- داخستنی دەرگا و پەنجەرە و پاککردنەوەی شوێنی خۆڵبارین بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە ماڵەوەن. ٢- لە کاتی چونە دەرەوە دەمامک ببەسترێ و ڕوو پۆشی خۆت و شوێنی مانەوە بکەی بەبەردەوامی. ۳- دەرگا و پەنجەرە دابخە ئەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت مەچۆ دەرەوە. ٤- زۆر خواردنەوەی شلەمەنی بەتایبەت لەکاتی شۆفێری و چونە دەرەوە هەوڵبدرێت هەوای ناو ئۆتۆمبێل بکرێتەوە. ٥- خواردنی میوە و سەوزە بەبەردەوامی. ٦- تێکەڵ نەبوونی هاوڵاتیان و مامەڵە نەکردنیان لەگەڵ سەگ و پشیلە کە لە ئێستادا لەلایەن هاوڵاتیانەوە گرنگی زۆری پێدەدرێت ، چونکە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەکان کێشە دروست دەکات. ۷- لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە ۱۲۲ بکەن
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرەو ئیمارات بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە پرسە کۆچی دوایی شانشینی ئیمارات و دەست بەکاربوونی شانشینی نوێ. مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران یاوەری نێچیرڤان بارزانی دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.لە دیدارەکەدا کە ڕۆبەرت پالەدینۆ کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵێۆزی ئەمەریکای کرد بۆ هەوڵ و کۆششەکانی لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لە ماوەی کارکردنیدا لە عێراق، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.تاووتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ويلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.
پۆلیسی ھەلێر ڕایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە پیشەسازی باکور، هێزەکانمان گەشتنە شوێنی ڕووداو بەمەبەستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە، دواتر دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (ابراهیم ج. م.) لە سەر کێشەی خێزانی لەلایەن براکەیەوە بەناوی (ح. ج. م.) کوژراوە کە خەڵکی شاری دهۆکن. پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە ڕێکخست و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ ئەوەی بکەری تاوانەکە دەستگیر بکات.
بەڕێوەبەرى تەندروستیى کەرکووک، مەترسی خۆڵبارینەکەی ئەمڕۆی کەرکوک ئاشکرا دەکات و دەڵێ"ھەڵگری مادەی کیمیاییە". نەبیل مەهدى بوشناق، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستیى کەرکووک لەمبارەوە گوتی : تا ئیستا 200 کەس رەوانەى نەخۆشخانەکان کراون کە بەهۆی خۆڵبارینەوە تووشی هەناسەتووندی بوون. داواش لە هاووڵاتییان دەکات بۆ کارى "زۆر پێویست" نەبێت لە ماڵەکانیان نەچەنە دەرەوە، بەوپێیەى ئەم خۆڵبارینە "هەڵگرى ماددەى کیمیاییە مەترسیدارەکانە".
موقتەدا سەدر، ڕێبەری رەوتی سەدر لە تویتەر ڕایگەیاند، یەکێک لەو بژارانەی لە بەردەمیانە ئۆپۆزیسیۆنی نیشتمانییە، ئەوەش لە ئەگەری پێکنەهێنانی حکومەتی عێراق لە ماوەی مانگێکدا.