پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2022/6/5 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى ئه‌ندامانى سه‌ربه‌خۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عيراق كرد كه وه‌ك ليژنه‌ى گفتوگۆ ده‌ناسرێن. له ديدارێكدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عيراق، ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌مى و هه‌وڵه‌كان بۆ لێكگه‌يشتنى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان و ده‌رچوون له چه‌قبه‌ستوويى و بنبه‌ستى سياسى، تاوتوێ كران. شانده‌كه مه‌به‌ستى سه‌ردانيان بۆ هه‌رێمى كوردستان خسته ڕوو كه ده‌يانه‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه سياسييه‌كان ديدار و گفتوگۆ ئه‌نجام بده‌ن بە مەبەستی لێكنزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كان و دۆزينه‌وه‌ى ده‌رچه‌يه‌ك بۆ ده‌رچوون له بنبه‌ستى سياسى له عيراق. نێچيرڤان بارزانى، پشتگيرى بۆ هه‌وڵه‌كانيان و هه‌موو هه‌وڵ و هه‌نگاوێك دووپات كرده‌وه كه كار بۆ لێكنزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كان و تێپه‌ڕاندنى كێشه و سه‌ختييه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى له عيراق بكات و هيواى خواست ئه‌نجامێكى باش له هه‌وڵه‌كانيان بكه‌وێته‌وه. لاى خۆيانه‌وه شاندى ميوان سوپاس و پێزانينيان بۆ ڕۆڵى سه‌رۆکی هەرێم و ده‌ستپێشخه‌رييه‌كانى بۆ لێكگه‌يشتن و لێكنزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و هيوايان خواست له‌سه‌ر ئاستى عيراقيش ڕۆڵى هاوشێوه بگێڕێت.
لە مانگی رابردوو 52 سکالا تۆمار کراون: وەزارەتی کارەبا لە ماوەی مانگی رابردوو، وەڵامی 52 سکاڵا و داواکاریی هاووڵاتیانی داوەتەوە، کە بە رێگەی خزمەتگوزاریی سیستەمی ئۆنلاین و پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە پێشکەش کراون: 33 سکاڵا چارەسەر کراون.5 سکاڵا؛ پێشنیار و تێبینی و دۆسیەی دووبارە بوون.3 سکاڵا بۆ وەڵامدانەوە، پێویستیی بە زانیاریی زیاتر هەیە.11 سکاڵا بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت. سكاڵا و داواکاری لەم بوارانەی خوارەوە پێکهاتوون: کێشەی پێوەری زیرەککێشەی فرۆشیاران و هەڵەی خوێندنەوەی پێوەرگەڕانی ژمێریاران لە گەڕەکەکانگەیاندنی کارەبا بۆ شوێنەکانهێنانە خوارەوە و هەڵدانەوەی سرکێتی محاویلەی گەڕەک لە لایەن هاووڵاتیانەوەسەرپێچی و رۆتین هاووڵاتیان دەتوانن بە رێگەی سیستەمی خزمەتگوزاریی سیستەمی ئۆنلاین و پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە، سکاڵا و داواکارییەکانیان بگەیننە وەزارەتی کارەبا. بۆ وەرگرتنی ژمارە تەلەفۆنەکانی وەزارەتی کارەبا و فەرمانگەکانی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و لینکی خزمەتگوزاریی سیستەمی ئەلکترۆنی و وەرگرتنی لینکی ماڵپەڕی پسوولە نامەیەک بۆ پەیجی وەزارەت بنێرە.
هەڤاڵ کۆسرەت رەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەڕایەوە هەرێمی کوردستان.لەمبارەیەوە لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان مەسعودی مەلا هەمزە سکرتێری رۆژنامەوانی کۆسرەت رەسول عەلی رایگەیاند دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست ئەمڕۆ شەممە ٤/٦/٢٠٢٢ هەڤاڵ کۆسرەت رەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تەندروستیەکی باشەوە گەڕایەوە هەرێمی کوردستان
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر رایگه‌یاند، داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین له هه‌ر گه‌ڕه‌كێكی سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر كێشه‌ی ئاویان هه‌بوو ده‌توانن پێوه‌ندی به‌و ژماره ته‌له‌فۆنانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكرێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی یه‌ك 0751 458 4882 - حه‌سه‌ن 07504632319 - ڕێكان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی دوو بریفكان - 07501452425 جه‌لال - 07514243494 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی سێ هه‌مزه عه‌لی - 0750 478 0352 كامه‌ران ئه‌حمه‌د - 07503468004 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی چوار ئه‌حمه‌د جومعه - 07517741544 ئامانج نه‌وزاد - 07504626276 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی پێنج ھاوكار - 07504241150 كارزان - 07504751313 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی شه‌ش تارق عه‌زیز - 07504520132 عبدولستار زرار - 07504885331
دوای ئەوەی شاکیرا، پیکێی لەکاتی خیانەتدا گرت، ئەمڕۆ بڕیاریدا لێی جیابێتەوە. شاکیرا و پیکێ، ماوەی 12 ساڵە بەیەکەوە دەژین و دوو منداڵیان هەیە. بەپێی سەرچاوەیەکی ئیسپانی، پیکێ پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ دایکی یاریزانی بارسێلۆنا گابی هەبووە.
دوای ئەوەی شاکیرا، پیکێی لەکاتی خیانەتدا گرت، ئەمڕۆ بڕیاریدا لێی جیابێتەوە. شاکیرا و پیکێ، ماوەی 12 ساڵە بەیەکەوە دەژین و دوو منداڵیان هەیە. بەپێی سەرچاوەیەکی ئیسپانی، پیکێ پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ دایکی یاریزانی بارسێلۆنا ریکی پویگ هەبووە.
پۆلیسی هه‌ولێر به‌رده‌وامه له به‌دواداچونی ورد له‌سه‌ر كه‌یسی گرووپه‌كه‌ی گۆڤه‌ند CTS و سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیس زانیاریی تازه له‌سه‌ر ئه‌و گرووپه ئاشكرا ده‌كات. سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: كه‌یسی گرووپی گۆڤه‌ند لای ئێمه به‌رده‌وامه و خه‌ڵكێكیش گیراون، ئه‌و كه‌یسه به‌ستراوه‌ته‌وه به هه‌موو كوردستانه‌وه و سكاڵای دیكه تۆمار كراوه و خه‌ڵكی زیاتر گیراون، به‌رده‌وامین له لێكۆڵینه‌وه و دیار نییه چه‌ند كه‌یسی دیكه له‌و بابه‌ت و كه‌یسه‌وه گلاوه و چه‌ندی دیكه له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه‌دا‌ن، زانیاریی ورد له‌و باره‌وه ناده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌نجام و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد ده‌كه‌ین كه‌ی گه‌یشتینه ئه‌نجام ئاشكرای ده‌كه‌ین و زانیاریی ورد ڕاده‌گه‌یه‌نین. ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئه‌و پرسه لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی ماوه، چونكه خه‌ڵكێك هه‌یه هیشتا نه‌گیراوه تێوه‌گلاوه له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه و به‌شێك له‌و كه‌سانه نه‌گیراون كه له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه‌دا‌ن، سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستانه یان ناوخۆی كوردستان، ئه‌وه هێشتا له‌ناو لێكۆڵینه‌وه‌دا‌ین، سه‌ره‌داوی باش هه‌یه له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی گرووپه‌كه. ژێدەر باس‌نیوز
ئەمڕۆ شەممە، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار لە ڕاگەیەنراوێکدا وتی، بەڕێوەبەرایه‌تی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر، له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی گه‌رما دا، ئێوارانی هەموو شەممەیەک ئاهەنگ و كۆنسێرت بێ بەرامبەر بۆ خه‌ڵك و گه‌شتیاران ساز دەكات. له راگه‌یەنراوه‌كه‌دا ئاماژە بەوە کراوە، كۆنسێرت و ئاهه‌نگه‌كان كاتژمێر 8ی ئێوارە دەست پێ دەكەن و هەر جارە لە یەكێك لە پاركەكانی هەولێر دەبێت. بۆ ئەم هەفتەیەش كۆنسێرتەكە لە پاركی شانەدەر ساز دەكرێت. وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دەشڵێ: بەهۆی سەقامگیریی پایتەختی هەرێمی كوردستان و دابینكردنی پێداویستییەكانی گەشتیاری، ڕێژەی گەشتیاران بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو كارئاسانییەكی بۆ كەرتەكە كردووه.
پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: دابەزینی ئاستی ئاوی بیرەکان گرفتی بۆ کەمئاوی دروستکردووە و وتی: دوو بودجەی پێویست بۆ دەربازبوون لە قەیرانی ئاو لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە تەرخانکراوە. ئومێد خۆشناو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ژوورێکی ئۆپەراسیۆنمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو دروستکردووە و گروپێکیشمان بۆ دابینکردنی ئاوی پاکی خێرا بۆ ماڵان دروستکردووە بۆ ئەوەی لەکاتی نۆژەنکردنەوەی بیرەکان یان کەمئاویدا بە خێرایی ئاو بگەیەننە ماڵەکان. ئومێد خۆشناو وتیشی: ژمارەیەکی زۆر تانکەرمان ئامادەکردووە بۆ گەیاندنی ئاو بە خێرایی بەو گەڕەکانەی ئاویان دەبڕێت یان بیرەکانیان نۆژەندەکرێنەوە. پارێزگاری هەولێر هۆشداری بە (غەسلەکان) شوشتنگەکان دا و وتی: ئەگەر ریسایکلین دانەنێن دادەخرێن.
ئەمڕۆ شەممە 4ی حوزەیرانی 2022 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارینا سێرێنی جێگری وەزیری دەرەوە و هەماهەنکیی نێودەوڵەتی ئیتالیا کرد.لە کۆبوونەوەکەدا کە ماوریتزۆ گرێگانتی باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق ئامادەی بوو ، گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتالیا کرا. جێگری وەزیری دەرەوە و هەماهەنگیی نێودەوڵەتی ئیتالیا، باسی لە پەیوەندی دۆستانەی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری و وەبەرهێنان دەربڕی. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە بە خۆشحاڵییەوە چاوەڕێیی سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانن بۆ ئیتالیا و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لە دەرفەتێکدا کە گونجاو بێت بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی ئیتالیای کرد بۆ هێزی پێشمەرگە، بەتایبەتی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، هەروەها خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ فراوانکردنی هەماهەنگیی و هاریکاری و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئیتالیا لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.
سه‌باره‌ت پرۆسه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به نه‌وت و گاز، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له ڕێکكه‌وتی ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا باسی له یاسای نه‌وت و غاز و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان كردووه به گوێره‌ی یاسا و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ڕوونكردۆته‌وه كه دادگای ئیتیحادی ناده‌ستوورییه و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستانی نییه. له به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، كرداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی په‌یوه‌ندیدار به نه‌وت و گاز له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراقی ساڵی 2005 گونجاوه و حوكمه‌كانی یاسای نه‌وت و گاز ژماره 22 ی ساڵی 2007 كه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ده‌ستووری عێراق نییه ، پڕۆسه‌كانی گه‌ڕان و به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گاز وه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه حه‌سرییه‌كانی ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌كان ده‌ستنیشان نه‌كراوه وه‌ك له مادده‌ی 110 ی ده‌ستووری عێراقدا هاتووه ، بۆیه ده‌قه‌كانی یاسای نه‌وت و گاز به‌ركار ده‌مێننه‌وه. به گوێره‌ی مادده‌ی 112 ی ده‌ستووری عێراق حكومه‌تی فیدراڵی نه‌وت و گازی ده‌رهێنراو له كێڵگه‌كانی ئێستا له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی هه‌رێم و پارێزگا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان به‌ڕێوه ده‌بات و دابه‌شكردنی داهاته‌كه‌شی به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه دابه‌شی سه‌ر دانیشتووان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ دیاریكردنی پشكێك بۆ ئه‌و هه‌رێمه زیانلێكه‌وتووانه‌ی كه له‌لایه‌ن ڕژێمی پێشوو بێبه‌ش كراون. مادده‌ی 112 ته‌نها كێڵگه‌كانی ئێستا ده‌گرێته‌وه ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌و كێڵگه نه‌وتیانه دێت كه به‌رهه‌مهێنانی بازرگانییان هه‌بووه پێش ڕیفراندۆمی ده‌ستووری عێراقی له ئابی 2005 ، واتا له دوای ئه‌م رێكه‌وته‌وه پرۆسه‌ی نه‌وت و گاز ده‌كه‌ونه ژێر تایبه‌تمه‌ندییه حه‌سرییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌مشێوه‌یه ده‌قه‌كانی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان – عێراق ژماره 22 ی ساڵی 2007 به پێناسه‌ی (كێڵگه‌ی ئێستا ) له مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌و یاسایه‌دا له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ده‌ستووری عێراقدا ده‌گونجێت و پێچه‌وانه‌یان نییه. به‌پێی مادده‌ی 92/2 له ده‌ستووری عێراق پێویسته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران یاسایه‌ك ده‌ربكات بۆ دامه‌زراندنی دادگای باڵای ئیتیحادی ، به‌ڵام تاكو ئێستا هیچ یاسایه‌كی له‌و جۆره ده‌رنه‌چووه ، بۆیه له عێراقدا دادگایه‌كی ئیتیحادی كه به پێی ده‌ستوور دامه‌زرابێت بوونی نییه ، ئه‌و دادگایه كه بڕیاری 15 ی شوباتی 2022 ی به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان ژماره 22 ی ساڵی 2007 ده‌ركردووه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ده‌ستووری نییه ، بۆیه یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان به‌ركار ده‌مێنێته‌وه . فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری 4 ی حوزه‌یرانی 2022
بەھۆی شەپۆلی بەهێزی گەرماوە، خواست لەسەر کارەبا زیادیکردوە و وەزارەتی کارەبا داوا دەکات ھاوڵاتیان ھاوکاریان بن. ئومێد حەمە، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: بەهۆی خێرا گۆڕانی پلەکانی گەرما، فشارێکی زۆر لەسەر وەزارەتی کارەبا دروست بووە. ئەوەشی راگەیاند، لە ماویەکی کورت‌دا خواست لەسەر کارەبا گەیشتووەتە (4) هەزار و (500) میگاوات کە توانای بەرهەم هێنانی (3) ھەزار و (100) مێگاواتە، لە ئێستادا (600) مێگاوات کاری چاککردنەوە و سیانەی بۆ دەکرێت و چاوەرێ دەکەین بگەرێتەوە کە لە خەبات دوو یەکەیان ھەیە یەکێکی دەستی بەکار کردۆتەوە و ئەوەی دیکەش تەواو بێت دەست بەکار دەبێتەوە و لە ھەولێر و سلێمانی و بازیان و خورمەلە، دوای تەواو بوونیان بەرھەمەکانیان دەگەرێتەوە نێو تۆری کارەبا. ئومێد حەمە دەشڵێت: بەرزبوونەوەی پلەی گەرما کاریگەری لەسەر بەرھەمی کارەباش ھەیە، چونکە توانای بەرھەم کەمدەکاتەوە، بە جۆرێك (125) مێگاوات بۆ (100) مێگاوات بەرهەم هێنانی کارەبا کەمیکردووە، هەر بۆیە پێویستە ھاووڵاتی ئێمەش ھاوکارمان بن. وتیشی: لە ئێستادا ئێمە نزیکەی (15) کاتژمێر کارەبا بە بەردەوامی بۆ ھاووڵاتیان دابین ده‌کەین.