دژهتیرۆر كوردستان راگهیهندراوێكی لهبارهی تهقینهوهكهی ئهمڕۆی گهڕهكی سێتاقانی شاری ههولێر راگهیاند و زانیارییهكانی لهبارهی ئهو رووداوه خستهڕوو. له راگهیهندراوهكهدا هاتووه: بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی حوزەیران، لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیوندای تۆکسۆن لە گەڕەکی سێتاقانی شاری هەولێر لە نزیک بارەگای حیزبی سازمانی خەباتی ئێران، کەسێک بریندار بوو. وهك راشیگهیاند، "بە گوێرەی زانیارییەکان، بریندارەکە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە و ناوی (ئەکبەر سەفەر ئەڵماس)ـە و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانه، لەدایکبووی ساڵی 1973یە و ئەندامی حیزبی سازمانی خەباتی ئێرانە. ئاماژهی بهوهشدا، لێکۆڵینەوەکانی دەزگا ئەمنییەکان لەو بارەوە بەردەوامە.
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لیژنهى کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن له مافی مرۆڤ، سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و دوای کۆبوونەوەکە بە میدیاکانی راگەیاند: رێبەر ئەحمەد گوتی : "لەو ماوەیەدا لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان پارتی و یەکێتی دروستبووە، دانیشتنەکانی رابردوو ئیجابی بوون، بەڵام تائێستا بابەتی پۆستی سەرۆک کۆمار لەو کۆبوونەوانەدا باس نەکراوە، پارتی پێداگرە بۆ سەرخستنی پاڵێوراوی خۆی، من کە پاڵێوراوم بۆ ئەو پۆستە سەربەرزییە، هەوڵدەدەین لە رێگەی دانوستان و گفتوگۆ لە هەرێم و بەغدا لێکتێگەیشتنی باش هەبێت". لە کۆاییشدا ئاشکرای دەکات : "پۆستی سەرۆک کۆمار نەبووەتە بەربەست بۆ پرۆسەی سیاسی عێراق، بەڵکو رێکنەکەوتنی نێوماڵی شیعە بووەتە کێشە بۆ کۆتاییهێنان بەو داخراوەیە سیاسییەی لە عێراقدا هەیە".
عەزیز گەردی زمانزان و وەرگێڕی کورد، دوای مانەوەی چەند ڕۆژێك لە نەخۆشخانە، كەمێك پێش ئێستا كۆچی دوایی كرد. عەزیز گەردی نزیکەی ٢٠٠ کتێبی ھەیە کە بەشێکیان بە چەندین زمان وەرگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەمەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆییەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و لە پێناو زامنکردنی مافە دەستورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، سبەی دووشەممە ٦حوزەیرانی ٢٠٢٢، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکھاتووە لە خالد شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانووساندن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و د.عبدالحکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون و د.خالد ھادی چاوشلی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکەن. فەرمانگەی میدیا و زانیاری
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، کە لەسەر ئەرکی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چارەسەری پزیشکی بۆ هەریەک لە نووسەر و وەرگێڕی دیاری کورد "عەزیز گەردی" و هونەرمەندی دیاری شاری هەولێر "محمەد ئەحمەد ئەربیلی" دەکرێت دوای ئەوەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەنوێنەرایەتى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانسەردانی هەریەک لە نووسەر و وەرگێڕی دیاری کورد "عەزیز گەردی" و هونەرمەندی دیاری شاری هەولێر "محمەد ئەحمەد ئەربیلی"کرد و لەنزیکەوە لەچۆنیەتى ڕیڕەوى چارەسەرییە پزیشکیەکانى کۆڵییەوە و بەڕێوەبەر و پزیشکانی ڕاسپارد هەرچی پێویستە بۆ چارەسەرکردنیان ئەنجامبدرێت، ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەواوی خەرجی و پێداویستی تەندروستی و چارەسەرییە پزیشکیەکانی هەریەک لە نووسەر و وەرگێڕی دیاری کورد "عەزیز گەردی" و هونەرمەندی دیاری شاری هەولێر "محمەد ئەحمەد ئەربیلی" گرتەئەستۆ و لەسەر ئەرکی جەنابیان لەزووترین کاتدا چارەسەرییە پزیشکیەکانیان بۆ ئەنجامدەدرێت. جێگەی باسە، ماوەیەکە هەریەک لەنووسەر و وەرگێڕی دیاری کورد "عەزیز گەردی" و هونەرمەندی دیاری شاری هەولێر "محمەد ئەحمەد ئەربیلی"، ڕەوشی تەندروستیان ناجێگیرە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانی ژینگەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێویستە هەموومان پێکەوە بۆ پاراستن و خۆ گونجاندن لەگەڵ ژینگە و سروشت کار بکەین. مەسرور بارزانی لە نوێترین تویتیدا رایگەیاند، لە رۆژی جیهانی ژینگەدا لەو مەترسیانەی هەرەشەن بۆسەر ژینگە و هەسارەی زەوی تێدەگەین. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی: "پێویستە هەموومان پێکەوە بۆ پاراستن و خۆ گونجاندن لەگەڵ ژینگە و سروشت کار بکەین". https://twitter.com/masrour_barzani/status/1533491028031840257?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1533491028031840257%7Ctwgr%5E%7Ctwcon%5Es1_c10&ref_url=https%3A%2F%2Fwww.kurdistan24.net%2Fckb%2Fstory%2F221446-D985DB95D8B3D8B1D988D8B1-D8A8D8A7D8B1D8B2D8A7D986DB8C%3A-D984DB95D988-D985DB95D8AAD8B1D8B3DB8CD8A7D986DB95DB8C-D987DB95D8B1DB95D8B4DB95D986-D8A8DB86-D8B3DB95D8B1-DA98DB8CD986DAAFDB95-D988-D987DB95D8B3D8A7D8B1DB95DB8C-D8B2DB95D988DB8C-D8AADB8ED8AFDB95DAAFDB95DB8CD986
ئەمشەو یەکشەممە 5/6/2022، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند: "سبەی دووشەمە 6/6/2022، ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بە زۆری نیمچە ھەوری دەمێنێتەوە و لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ شەو ھەندێک کاتیش بۆ ھەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ نمە باران لەھەندێ ناوچەدا". ئەوەشی خستووەتە روو: "لەناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاوییەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر ئەگەری چربوونەوەی زیاتری ھەورەکان ھەیە کە بە شێوەی چالاکبوونی ھەورە تریشقە و تاو تاو بارانبارین کاریگەری دەبێت". ئاماژەشی بەوەداوە: "پلەکانی گەرما زیاتر ڕوو لە نزمبوونەوە دەکات بەرێژەی 1 تا 2 پلەی سیلیزی و بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی (ھەولێر 40 بە 30 پلە، سلێمانی 37 بە 28، دھۆک 38 بە 27 پلە، ھەڵەبجە 39 بە 28 پلە، کەرکووک 42 بە 33 پلە) لەناوچەکانی گەرمیان 45 بە 32 پلە دەبێت، لە سنووری ئیدارەی راپەرین 38 بە 28 پلە دەبێت و لە سنووری ئیدارەی سۆرانیش 35 بە 26 پلە دەبێت".
عەبدولڕەحمان کورت، ئەندامی ناوەندی بەڕێوەبردن و بڕیاری ئاکپارتی لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بەشێکی ئەو درامایەی بڵاوکردووەتەوە کە سووکایەتی بە هەرێمی کوردستان دەکرێت و نووسیویەتی: "ئەمە رەنگدانەوەی بیرکردنەوەیەکی موشریکانەیە کە هەستی خەڵک دەبزووێنێت و تووڕەیان دەکات. پێویستە سکاڵا تۆمار بکرێت". ئۆرهان ئاتاڵای، پەرلەمانتاری ئاکپارتی لە بازنەی ئەردەخانی باکووری کوردستان تویتێکی لەبارەی دراماکە بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاماژەیکردووە، ئامانجی نێوەڕۆکی زنجیرە درامای "گورگی تەنیا" تەنیا و تەنیا بزوواندن و تووڕەکردنی خەڵکە. ئەو پەرلەمانتارەی ئاکپارتی هەروەها نووسیویەتی: "ئەو دراما قێزەونە نەژادپەرستییە سەرکۆنە دەکەم، هەروەها سەرکۆنەی کەناڵی atv دەکەم کە پەخشی دەکات". ئۆرهان ئاتاڵای هەروەها دەڵێت، "پێویستە بزانرێت کە کێ دەیەوێت بە نکۆڵیکردن لە کۆمەڵگەیەکی دەیان ملیۆنی بگاتە کوێ؟" لە ئەڵقەی 19یەمی زنجیرە درامای "گورگی تەنیا" کە رۆژی 03-06-2022 پەخشکرا، لە یەکێک لە دیمەنەکاندا کەسێکی تورک دادگەیی دەکرێت؛ لە دادگەکەدا ئاڵای کوردستان و وێنەی سەرۆک مەسعود بارزانی لەپشت دەستەی دادوەران دانراوە؛ هەروەها یەکێک لە ئەندامانی دەستەی دادوەران جامانەیەکی سووری لەسەرە. ئەو کەسە تۆمەتبارە بە کاری سیخوڕی، کوشتن و کاری مافیایی و بە سووکایەتییەوە باس لە حکومەت و دادگەی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، ئەو دان بەو دادگەیە و حکومەتەکەشدا نانێت. تۆمەتباری نێو زنجیرە دراماکە دەشڵێت، تورک 1200 ساڵە لە ناوچەکەدا دەژی و لەبارەی هەرێمی کوردستانیشەوە دەڵێت، "کەرکووک گۆکتورکە و خاکی تورکمانەکانە. کەرکووک و موسڵ هی ئێمەیە. گەورەترین شەقامی هەولێریش موزەفەرەدین گۆکبۆروە، لەوانەیە رۆژێک بیسڕنەوە، بەڵام ناتوانن مێژوو بسڕنەوە." ئەو کەسە کە لە زنجیرە دراماکەدا رۆڵی کەسێکی مافیا و سیخوڕ بەناوی "تەکین گیریتلی" دەگێڕێت، جوگرافیایەک بەناوی کوردستانەوە رەتدەکاتەوە و داوا دەکات لە بەغدا یانیش لە تورکیا دادگەیی بکرێت. سالار عوسمان، بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 05-06-2022 لەبارەی زنجیرە دراماکەوە گوتی، "شتێکی خراپە؛ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکەین بۆئەوەی وەڵامی بدەینەوە؛ بە دڵنیاییەوە وەڵامی خۆمان دەبێت و رایدەگەیێنین." هاوکات ئازاد ئەکرەم، ئەندامی تورکمانی لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وهرزش و لاوانی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی هەڵوێستی لیژنەکەیانەوە ئەمڕۆ یەکشەممەگوتی، "دادگەکانی هەرێمی کوردستان دامەزراوەی یاسایین و ئەو فیلمەش هیچ کاریگەریی لەسەر پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا نابێت؛ زنجیرە دراماکە پێچەوانەی هەڵوێستی حکومەتی تورکیایە بەرامبەر هەرێمی کوردستان." تاوەکو ئێستا دەزگای باڵای رادیۆ و تەلەڤزیۆنی تورکیا هیچ کاردانەوەیەکی لەوبارەیەوە نەبووە، بەڵام ناڕەزایەتیی لای ژمارەیەک میدیاکار و رۆژنامەڤان لە باکووری کوردستان و تورکیا دروستکردووە. زنجیرە درامای "گورگی تەنیا" لەلایەن گرووپی کۆمپانیاکانی تورکواز میدیا کە نزیکە لە حکومەتی تورکیاوە، بەرهەم دەهێندرێت. رۆژی 28-01-2022 یەکەم ئەڵقەی لە کەناڵی atvی تورکیا پەخش کرا. عوسمان سناڤ بەرهەمهێن و چاغاتای تۆسون دەرهێنەرەکەیەتی؛ سیناریۆکەی لەلایەن موراد کۆجا و عەلی ئالپەر ئەرزە دەنووسرێت. سیناریۆی زنجیرە درامای "گورگی تەنیا" باس لە مێژووی تورکیا، شەڕوپێکدادانی نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە و دۆخی سیاسیی تورکیا دەکات. هەروەها گۆڕانکارییەکانی تورکیا و دەوروبەری و رۆڵی ئەمریکاش لە ناوچەکەدا باسیان لێوە دەکرێت. ژێدەر رووداو
لە شەوی (2-3/6/2022) لەلایەن مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتیەكەمان بە تۆمەتی بازرگانی كردن و دابەشكردنی ماددەی هۆشبەر لەسەر بڕیاری بەڕێز (داوەری لێكۆڵینەوە) بەپێی ماددەی 25 لە یاسای نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ، تۆمەتبارێك بەناوی (م.ك.ح) لەشاری هەولێر دەستگیركراو لەئەنجامی پشكنینی ماڵی ناوبراو تواندرا دەست بگیرێت بەسەر دەمانچەیەك و بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر لەجۆەكانی هیرۆین و كریستاڵ كە بۆ فرۆشتن ئامادەكرابوون و لەگەڵ چەندین كەرستەی تایبەت بە بازرگانی و كێشانی ماددەی هۆشبەر . لە شەوی (4-5/6/2022) تۆمەتبار لەناو بەندیخانە بەمەبەستی خۆ كوشتن خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە و دواتر لەسەر بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی كرا. وەكو لای هەموو لایەك ئاشكرایە كەوا ماددەی هۆشبەر بڵاوبونەوە و بەكارهێنانیان لەلایەن هەر تاكێكی كۆمەڵگا بە یەكێك لە ئافاتە گەورەكانی سەردەم دادەندرێت و بەم هۆیەوە ساڵانە بە هەزاران كەس ژیانیان تێك دەچێت و دوچاری جۆرەها گرفتی دەرونی و خێزانی و ئابوری و كۆمەڵایەتی دەبنەوە ، بۆیە لەم سۆنگەیەوە داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەكەین هەمیشە چاودێری كەس و كاریان بكەن و ئامۆژگاریان بكەن بۆ خۆ بە دوورگرتن لە ماددە هۆشبەرەكان و لە بوونی هەر زانیاریەك ئاگاداری دەزگا ئەمنیەكان بكەنەوە و هاوكار بن. ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر 5ی حوزەیرانی 2022
ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی حوزەیرانی 2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارک برایسن ریچاردسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد .لە کۆبوونەوەکەدا کە دەیڤد هانت کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، باڵیۆزی بەریتانیا ئاماژەی بە سەردانی سەرکەوتووی سەرۆکی حکومەت بۆ بەریتانیا و پێشوازیکردنی لە ئاستێکی باڵا و دیدارو کۆبوونەوەکانی کرد کە دەبێتە هۆی پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا. بەتایبەتی بڕیارە لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەردوولا، کار لەسەر ئەنجامەکانی سەردانەکە لە بوارەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و تەندروستی و هەماهەنگیی سەربازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستان بکەن .سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانی بەردەوامی بەریتانیای کرد و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە هەموو ئاستەکاندا دووپات کردەوە.بارودۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، لە ڕێگەی گفتوگۆ و لە سەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.
بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، کە ڕۆژی یەكشەممە ٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندی نوێنەرانی پارلەمانتارە سەربەخۆكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد. لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و چەقبەستوویی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كران و شاندی میوان دەستپێشخەرییەكیان بۆ ڕزگاربوون لە قەیران و ئاستەنگەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق خستەڕوو. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەوە كرایەوە كە بەردەوامبوونی قەیرانی سیاسی مەترسیی جددی لەسەر بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و سەقامگیریی عێراق دروست دەكات.
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی 20 ملیار دیناری بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 تەرخانکرد. ڕاگەیەنراوی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێزدار مەسرور بارزانی، ڕەزامەندی دا بە تەرخانکردنی بڕی بیست ملیار دینار ( ٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) بۆ پشتگیریکردنی سێکتەری پەروەردە و فێرکردن بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣)، لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکوک و دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان . سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٥ی ٦ی ٢٠٢٢