Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
07-06-2022

گرفتی دابینكردنی ئاو لە سۆران چارەسەر دەكرێت 

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە سۆرانەوە بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی سۆران ڕادەسپێرێت كە بەزووترین كات دەرخستەیەك بۆ ئەو شوێنانەی پرۆژەی ئاویان نییە و بە تانكەر ئاوی خواردنەوەیان بۆ دابین دەكرێت، ئامادە بكەن بۆ ئەوەی پرۆژەیان بۆ جێبەجێ بكرێت و چیتر پێویستیان بە تانكەری دابینكردنی ئاو نەبێت.ئەمڕۆ سێشەممە 7ی حوزەیرانی 2022، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە یاوەری شاندێكی وەزارەت كە لە ڕاوێژكار و بەرێوەبەرانی گشتیی دیوان و ئاو و ئاوەڕۆ و چەند بەڕێوەبەرێكی تری ناو وەزارەت پێكهاتوون، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی كرد. لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران، كە ڕاوێژكاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەت و بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی سۆران ئامادەی بوون، لەبارەی پرۆژە ستراتیژییەكانی ئاو و وشكەشاڵی و ئەو شوێنانەی تاوەكوو ئێستا بە تانكەر ئاویان بۆ دابین دەكرێت، گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار گوتی: ساڵانە بڕە پارەیەكی یەكجار زۆر لە سنووری سۆران بۆ تانكەرەكانی دابینكردنی ئاو بۆ ئەو شوێنانەی پرۆژەی ئاویان نەگەیشتووەتێ، سەرف دەكرێت، بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتەش ساسان عەونی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆرانی ڕاسپارد كە بەزووترین كات دەرخستەیەك ئامادە بكەن بۆ ئەوەی چیتر ئاو بە تانكەر بۆ هاووڵاتییان دابین نەكرێت و پرۆژەیان بۆ جێبەجێ بكرێت. سەبارەت بە وشكەساڵیش گوتی: حكوومەت نزیكەی 11 ملیار دیناری بۆ ئەو مەبەستە تەرخانكردووە، بۆ بیرەكان و كەلوپەل و ڕێگریكردن لە گرفتی كەمئاوی، بەشێكی ئەو بودجەیە بۆ سۆران دەبێت، بۆیە ئێمە هەموو دەسەڵاتێكمان داوەتە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ و ئەو لیژنەی لە پارێزگای هەولێر دروستكراوە كە تایبەتە بە كەمئاوی و وشكەساڵێ، بۆیە پێویستە ئەو شوێنانەی گرفتی ئاویان هەیە، دەستنیشان بكرێن بۆ ئەوەی كیشەكەیان بۆ چارەسەر بكرێت و پرۆژەی ئاوی خواردنەوەیان بۆ جێبەجێ دەكەین.

هەواڵ
07-06-2022

7ی حوزەیرانی 2017 ئەو رۆژەی مێژوو لەیادی ناکات 

7ی حوزەیرانی ٢٠١٧ یادی ڕۆژێكی مێژووییە لە ژیانی سیاسیی گەلی كوردستان،ئەستەمەلەیاد بکرێت ،لەم رۆژەیەدابوولایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بە كۆدەنگی بڕیاریان دالەسەرئەنجامدانی ڕیفراندۆم تا گەلی كوردستان بتوانێ لەڕێگەیەكی ئاشتییانە دەنگ و ویستی خۆی بەجیهانیان بگەیێنێت.بریاری ئەنجام دانی ریفراندۆم دەسکەوتێکی تری مێژووییەلەسەدسالی رابردوودی خەباتی گەلەکەمان، دوای دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەھاباد، کە سەرۆک مەسعود بارزانی و چەند لایەنێک رۆلیان ھەبوو لە سەرخستنی دا،مایەیەی شانازییەبۆھەمووئەولایەنانەی بەشداربوون لەدەركردنی بریارەكە،بۆ ھەتا ھەتایە بووە سەنەدێکی نەتەوەیی وەک تاپۆی رەشی عوسمانی،چونکە گەر ئەم دەرفەتەیەمان لە دەست دابا زۆر ئەستەم بوو جارێکی تر ریفراندۆمێکی لەم شێوەیەدا لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدرابا ،بۆیەش ریفراندۆم وەك دەنگی سێ ملیۆن ھاولاتی بەزیندووی دەمێنێتەوەتاكاتی خۆیی،ریفراندۆم نوێکردنەوەی ناسنامەی نەتەوەیمان بوو،دەریخست گەلی كوردستان چی دەوێت،بەدلنیاییەوە لێشی پەشێمان نین لەداھاتووشدالەسەردەرەنجامەكانی ریفراندۆمی 25-9-2017 ئاییندەێکی پرشنگداربنیاددەندرێت.چونکەسەرچەم کۆسپەکانی بەردەم رێگای سەربەخۆی گەلی کوردستن کاتین وھیچ ھێزولایەنێک ناتوانی ئەم خواستەمان لەگۆربنێت …بۆیەش دەبێت خەلکی کوردستان بەگەشبینیەوە سەیری ئایندە بکەن کە رۆژێک دادێت بەرھەم و ھەوێنی ریفراندۆم دەبینین کەسەرۆک مسعود بارزانی لەپەیامێکی داجوانی فەرموو(دەنگەزولال وبەرزەکەی گەلی کوردستان بۆسەربەخۆیی بەفیرۆناچێت رۆژێک دێت بەرھەمی دەبێت) وەیسی سەعید وەیسی

هەواڵ
07-06-2022

چەند یەکەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بەگەڕ دەخرێن

کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بڕیاریدا بۆ بەرەنگار بوونەوەی گەرما و هەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا کە بۆ 4250 مێگاو وات بەرز بووەتەوە، چەند یەکەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بەگەڕ بخرێن.ئاستی ئێستا بەرهەمهێنانی کارەبا 3000 مێگاواتە.بۆ ئەم مەبەستە، لە کۆتایی ئەم مانگە، سوتەمەنی بۆ چەند یەکەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا دابین دەکرێت.

هەواڵ
07-06-2022

ڕاگەیەنراوێکی هاوبەش لە پارتی و یەکێتییەوە

پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایانگەیاند هەردوولا کۆکبوون لەسەر پێویستیی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان و پێویستە سەرجەم هێزە سیاسییەکانی کوردستان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردن گفتوگۆی زیاتر بکەن بۆ ئەوەی رێککەوتنی گشتگیر بکرێت. رۆژی سێشەممە، 7-6-2022، لیژنەی هاوبەشی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی هەمواری یاسای هەڵبژاردن  وپرسی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کە ماوەی بەسەرچووە لەشاری هەولێر کۆبوونەوە. دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان راگەێینراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیتی: رۆژی 7ی حوزەیرانی 2022، كۆبوونەوەی هاوبەشی شاندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر سەبارەت بە گفتوگۆ لەسەر پرسی دەستوور و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان وەك دوو پرسی نیشتمانی بەڕێوە چوو 1- هەردوولا هاوڕابووین لەسەر پێویستی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان، بۆ ئەم مەبەستە پێویستە دەست بە ئامادەكاریی یاسایی بكرێت. 2- پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان وەك دوو پرسی گرنگی نیشتمانی پێویستییان بە گفتوگۆی زیاتر و سازانی سەرجەم هێزە سیاسییەكانی كوردستانە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی گشتگیر. 3- بڕیار درا كۆبوونەوەكانی هەردوولا بەردەوامییان هەبێت.

هەواڵ
07-06-2022

د. نگین جەعفەر: ماچی نێوان دوو خۆشەویست بێرەوشتی نییە

د. نگین جەعفەر، دەڵێت: لە ستۆری ئەکاونتی تایبەت وێنەیەکم دابەزاند، خانمێکی لاو، کچێکی ژیر و فراوان فکر ئەمەی نووسی: “بەوخوایە دکتۆرە نگین کوڕێکم زۆر خۆشەویست، هەر زۆر زۆر وتی باڵات کورتە تۆم ناوێت، بەڵام تۆش کورتیت دڵم بەخۆم خۆش بوو، هەرچەندە لەمن باڵات بەرزترە بس قەینا ببوورە مەسجیشم کرد” لە ژیانمدا بۆ یەک جاریش بیرم لەوە نەکردوەتەوە کە باڵام ١٥٠ سانتیمە (هاوژینەکەم هەموو جار دەڵێت فشە مەکە ١٤٨ سانتیمە). باشە چۆن کەسێک مۆڵەت بە خۆی ئەدا بە کەسێکی دیکە بڵێ باڵات کورتە ناتخوازم؟لووتت زلە ئەوە بۆ جوانکاریەک ناکەی!پێستت ڕەش بووەتەوە بۆ پلازمایەکی ناکەی! دانت زەردە بۆ سپی ناکەیتەوە!یان، ئۆی ئەوە بۆ وا قەڵەو بوویت! چووە بۆ خوازبێنی کچ پێی ووتوە بۆ تۆزێک فیلەر و بۆتۆکس ناکەی، با جوان بیت. ئەی هاوار کچینە… ئەمە ئەوەڵی بێت، دڵنیا بە ئاخرت و ئاخرتان شەڕ دەبێت.پیاو هەیە دەزگیرانەکەی پێی ووتوە پێستت چرچ و لۆچ بووە بۆ بۆتۆکس ناکەی. بێ ڕەوشتی پۆشینی جلی نیمچە ڕووت نیە، “بێ ئەخلاقی” وەک کورد دەڵێن ماچی نێوان دوو خۆشەویست نیە!بە ڕای من ئەو جۆرە پرسیار و خواستانەی سەرەوە بێ ڕەوشتی و کڵاس نزمی مرۆڤ پێشان ئەدەن. من دژ بە نەشتەرگەری جوانکاری نیم، گەر ئەنجامدانی تاک ئاسودە بکات!بەس تۆ بۆت نیە دوو دەفتەر دۆلارت لە لێو و سمت و مەمکتدا سەرف کردبێ و بەوانی دیکە بڵێی بۆ وایت و بۆ خۆت جوان ناکەی! دەبێت یەک قبووڵ بەکین وەک ئەوەی کە هەین.دانیمارکی دەڵێن دەرەوەی وەک ناوەوەی جوانە، نەک پێچەوانەکەی. زۆر لەسەری مڕۆن، بەڵێ باڵام ١٤٩ سانتمە

هەواڵ
07-06-2022

دیزاینی جلوبەرگی پێشمەرگە دەگۆڕێت

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، سەرۆکایەتی ئەرکان و راوێژکارانی باڵای وەزارەت، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی و تیمی یەک پۆشی جل و بەرگی پێشمەرگە، تاوتوێی دیزاینێکی نوێ و یەکگرتووی پێشنیازکراو یان بۆ ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد، کە لەلایەن تیمی یەک پۆشی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی پێشنیار کراوە، بەشێوەیەک بگونجێت لەگەڵ ئەرک و کارەکانی پێشمەرگەدا.شایەنی باسە، تیمی یەک پۆشی جل و بەرگی سەربازی لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی، رەشنووسێکیان ئامادە کردووە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، کە شێواز و سەرجەم وردەکاریەکانی پێویست بە جل و بەرگی سەربازی لە خۆ دەگرێت، بۆ ئەو مەبەستە سەرۆکایەتی ئەرکان پێشنیارەکانی تیمەکەی پەسەند کردووە و هەنگاو بە هەنگاو پرۆژەی یەک پۆشی جێ بە جێ دەکرێت، هەنگاوی یەکەمیش پۆشاکی مەشق و مەیدانی پێشمەرگە دەست نیشان دەکرێت.

هەواڵ
06-06-2022

گۆرانی ئینزیبات هێرش دەکاتە سەر بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی

گۆران ئینزیبات، پەرلەمانتاری کوردستان لە پۆستێکی فەیسبووکدا هێرش دەکاتە سەر بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی. دەقی پۆستەکەی: بۆ قوباد و بافڵئەو سلێمانییە زیاتر لە سی ساڵە هەر جارەو بەناوێک و بە بیانوییەک پارەی لێ ئەخۆن و سکی پرسیتانی پێ تێر ئەکەن و لەسەر حسابی ئەم خاکە و ئەم خەڵکە کوڕی ئەم مەسول و ئەو مەسولی تیا دەوڵەمەند ئەکەن و ڕۆژ بەڕۆژ شارەکەی پێ کاول ئەکەن بەس نییە تێرتان لێی نەخوارد تەنها هەناسەیەک ئەدا شارەکە ئەوەشی لێ ئەگرنەوە تەنها ئەوەی ماوییەتی ئەم شارە درەختە جوانەکانییەتی لە جیاتی خزمەتی ئەوانە بکەن و هیچ نەبێ تۆزێ سیمای پڕۆژەکانی خۆتانی پێ جوان کەن ، کەچی چاوی برسیتان بڕییە ئەوانیش و لە ڕیشەوە هەڵیان دەکێشن! بەس نییە تاکەی ئەم ناعەدالەتییە لە کوێی دنیا بووە لە جیاتی ناشتنی نەمام و سەوزکردنی شارەکەت و نیشتیمانەکەت بچی بۆ پەیداکردنی چوار دینار درەختەکانیش بکوژیت ،گۆران عمر علی٦ / ٦ / ٢٠٢٢

هەواڵ
06-06-2022

شەوانی ئێستاو 20 ساڵ لەمەوپێش چ جیاوازییەکی ھەیە؟ 

رەنگە زۆرێکمان تێبینی ئەوەمان کردبێت کە ئێستا شتێکی مەحاڵ دەبێت ئەگەر ھاتوو ھەوڵ بدەیت شەوان لەسەر بان بخەویت، بەھۆی ئەو گەرما تاقەتپروکێنەی کە ھەیە لە وەرزی ھاوین دا! بەڵام ئاخۆ بۆچی جاران زۆرێک لە ماڵەکان لەسەربان دەخەوتن و چێژێکی تایبەتی ھەبوو. لەوانەیە لەگەل خوێندنەوەی بەشی یەکەمی پۆستەکە یەکسەر بیرت بۆ ئەوە بچێت ئاوھەوا گۆرانکاری بەسەردا ھاتووە و پلەی گەرما بەرزتربۆتەوە بە بەراورد لە چەند دەیەیەک پێش ئێستا! رەنگە ئەمە وەلامێکی راست بێت، بەڵام ھۆکارە سەرەکییەکە گۆرانکاری ئاوھەوا نییە، بەڵکو زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی شارەکان و ھەروەھا بەکارھێنانی بێ شووماری ئامێرەکانی فێنکەرەوەیە کە بە (سپلیت) ناسراوە.سپلیت یەکێکە لەو ئامێرە فێنکەرەوانەی برێکی زۆری کارەبای دەوێت و لە بەرامبەریش دا برێکی زۆر گەرمی بەرھەم دەھێنێت. ئەو کەسەی کە سپلیتەکە دادەگیرسێنی ناو ماڵ و باڵەخانەکەی فێنک دەکاتەوە، بەڵام لە بەرامبەر دا بە بری ١-٢ پلەی سیلزی پلەی گەرمی دەرەوەی خانوەکەی گەرم دەکات. بە واتایەکی دیکە سپلیت ھۆکارێکە بۆ گەرمبوونی ھەوای شارەکان بە تایبەت لە کاتی شەودا، کە بە پێیی چەندین توێژینەوە دەرکەوتوە رۆلێکی خراپی ھەیە لە تێکدانی ژینگەی شارەکان لە شەودا. نەک تەنھا سپلیت بەلکو ئەو پێکھاتانەی کە خانووی لێ دروست دەکرێت، ھەروەھا رەنگی بەکارھێنراو، ئەمانە ھەمووی کاریگەریان ھەیە لەسەر دروستکردنی ئەو دۆخە گەرمەی کە شارەکان تێی دەکەون لە وەرزی ھاوین دا. ئامادەکردنی لە لایەن د.ھێدی جەمال عەبدوڵا https://agupubs.onlinelibrary.wiley.com/doi/full/10.1002/2013JD021225

هەواڵ
06-06-2022

پەیامی مەسرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی ناسراوی کورد عەزی...

پەیامی سەرەخۆشی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی ناسراوی کوردستان د.عەزیز گەردی بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی ناسراوی کوردستان د.عەزیز گەردی-م بیست. مامۆستا عەزیز گەردی ، ڕۆشنبیرێکی گەورە و بەتوانا و خاوەنی کەسایەتییەکی بەهێز و خۆشەویست و ڕێزلێگیراوی کوردستان بوو ، هەموو تەمەنی خۆی بە نووسین و لێکۆڵینەوە و وەرگێڕان و خزمەتکردنی ئەدەب و ڕۆشنبیریی کوردی بەخشی.پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆم بە بنەماڵە بەڕێزەکەی و نووسەر و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەگەیەنم و هاوبەشی خەمیانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵ
06-06-2022

سەرۆك بارزانی: لەدەستدانی عەزیز گەردی خەسارەتێكی گەورەیە

به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا عه‌زیز گه‌ردی، سه‌رۆك بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكار و هاوڕێیان كرد، تێیدا رایگه‌یاند، "لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە". ده‌قی په‌یامه‌كه‌: بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی زانا و نووسەر و وەرگێڕی گەورەی كورد دكتۆر عەزیز ئەحمەد عەبدوڵڵا ناسراو بە (عەزیز گەردی)ـیمان پێ گەییشت. مامۆستا عەزیز گەردی تەواوی ژیانی پڕ لە بەرهەمی خۆی بۆ خزمەتكردنی ڕۆشنبیریی گەلەكەی و پێشخستنی كولتووری نووسین و وەرگێڕاندا تەرخان کرد و ئەستێرەیەكی گەشی زانست و ئاكادیمیای گەلی كوردستانە و، لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە. سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو عەزیز گەردی و تەواوی نووسەران و مامۆستایانی زانكۆ و ئەدیب و ڕۆشنبیرانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای گەورە داواكارم رۆحی مامۆستا عەزیز گەردی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت. انا للە و انا الیە راجعون مسعود بارزانی 6ـی حوزەیرانی 2022

هەواڵ
06-06-2022

ھەولێر.. پرۆژەیەکى جیهانى بۆ کۆنترۆڵکردنى زیادبوونى سەگی بێلانە جێبەجێ...

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 2022.6.6، بەمەبەستى چۆنیەتى چارەسەرکردنى دیاردەى بڵاوبوونەوەى سەگى بێلانە و کەمکردنەوەیان لەسەر شەقام و ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان، کە جگە لەوەى دیاردەیەکى ناشارستانییان دروستکردووە، لەڕووى تەندروستیشەوە هەبوونى ئەو ئاژەڵە بێلانانە لە ناوشاردا هۆکارێکن بۆ بڵاوبوونەوەى نەخۆشییە گوازراوەکان، لەدیوانى پارێزگا، لەگەڵ نوێنەرانى سەنتەری کۆنتڕۆڵکردنی لەدایک بوونی ئاژەڵ (MAYHEW)ى بەریتانى کۆبووینەوە.لەکۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆمان لەبارەى پرۆژەى بەرەنگاربوونەوەی زیادبوونی سەگی بێلانە و ڤاکسینکردنیان لەپێناو بڵاونەبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان کرد، کە پڕۆژەیەکى جیهانیە و لەچەندین وڵات جێبەجێکراوە و دەرەنجامى زۆرى هەبووە و لەمنزیکانە لەلایەن سەنتەرى ناوبراو بەهاوکارى پارێزگاى هەولێر پڕۆژەکە لەشارەکەمان ئەنجامدەدرێت، لەوبارەیەشەوە وەکو پارێزگاى هەولێر ئامادەیی هەموو ئاسانکارى و هاوکارییەکمان بۆ سەنتەرى ناوبرا و ئەنجامدانی پڕۆژەکە نیشاندا.

هەواڵ
06-06-2022

بڕی 7 ملیار و 500 ملیۆن دیناری دیکە پارەی گەنمی جووتیوران خرایە سەر حس...

نەوزاد شێخ کامل بەرێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند، بڕی حەوت ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار وەجبەی دووەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ خراوەتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی. ئاماژەی بەوەشدا کە پاش ئەوەی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان تەواو بوو ، بەپێی ڕۆژی وەرگرتنی گەنم لەرێگای سایلۆکانەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.شایانی باسە ئەم بڕەش بەم شێوە بەسەر پارێزگاکان دابەشکراوە: سلێمانی پێنج ملیار دینار هەولێر دوو ملیار دینار دهۆک پێنج سەد ملیۆن دینار

1 2 ... 589 590 591 ... 1148 1149