ڕوونکردنەوەیەک لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانیەوە لەدرێژەی هەڵمەتەکانی دەستگیرکردنی تاوانکاران و هەڵهاتوان لەیاسا ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕۆژی شەمە ( ٢٠٢٢/٦/١١) ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر لەگوندی وێڵەیەر نزیک شاری سلێمانی هەستان بەئەرکی جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی هەڵهاتوو بەناوی ( ک ،ص،أ) کە داواکراو بوو بەپێی ماددەی ( ٤٠٥ / ٣١ ) لەیاسای سزادان و پێشتر چەندین جار لەهەوڵی دەستگیرکردنیدا تەقەی لەهێزەئەمنیەکان کردووە و هەڵهاتووە, ئەم جارەش لەهەوڵی دەست گیر کردنیدا بەچەک ڕووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بوویەوەو لەئەنجامی بەرپەرچدانەوەدا تۆمەتبارەکە کوژرا. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد کە پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە و شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارینیش ڕوو لە ناوچەکانی ناوەراستی عێراق دەکات و کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستانیش دەبێت. ئەمڕۆ شەممە 11/6/2022، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند: "سبەی یەکشەمە 12/6/2022، ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بە زۆری ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی کەمێک پەڵە ھەور، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بە رێژەی 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە". ئەوەشی خستووەتە روو: "لەکاتەکانی شەودا بۆ بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 13/6/2022، لە ئەنجامی نزیکبوونەوەی پێشەوەی بارستە ھەوا فێنکەکە لە بیابانەکانی سنووری نێوان عێراق و سوریا خێرایی با لەو ناوچانەدا بەرێژەیەکی بەرچاو چالاک دەبێتەوە و شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین ڕوو لە ناوچەکانی ناوەراستی عێراق دەکاتەوە و کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستانیش دەبێت بەرێژەیەکی مامناوەند و لەناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان کاریگەری خۆڵبارینەکە زیاتر دەبێت بەڕاورد بەناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان". ئاماژەی بەوەش داوە کە کاریگەری ئەم خۆڵبارینە تا رۆژی سێشەممە 14/6/2022 دەخایەنێت و لەھەمان رۆژدا کاریگەری کەمدەبێتەوە. باس نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کۆبوونەوە. کۆبوونەوەکە کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانیش ئامادەی بوو، کەمێک لەمەوبەر کۆتایی هات. راگەیەنراوی حکومەت ئەمڕۆ شەممە 11ی حوزەیرانی 2022 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ، پێشوازی لە شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەڵال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.لە کۆبوونەوەکەدا کە مەحمود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەی بوو، جەخت لە گرنگیی پاڵپشتی و پشتگیریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کارنامە چاکسازییەکەی کرا بە ئاراستەی زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان. لە کۆبوونەوەکەدا چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی پێویستیان بە چارەسەرە، تاووتوێ کرا.سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی هەرێم، کارنامەیەکی چاکسازی هاوبەشی هەیە کە هی هەموو لایەنە بەشدارەکانی حکومەتە و پێویستە وەک یەک تیم، بە هاوکاری و پشتیوانیی هەموو لایەنە کوردستانییەکان، کار لە پێناو جێبەجێکردنی کارنامەکە و خزمەتکردنی هاووڵاتییان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بکەن.شاندی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جەختی لە پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرخستنی کارنامە چاکسازییەکەی و داکۆکیکردن لە ماف و دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان کردەوە.
ڕۆژی شەممە 11ـی حوزەیرانی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی سەروەریی كرد كە پێكهاتبوو لە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانیی سەروەری. لە دیدارەكەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی ئاڵوگۆڕ كرد.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، گەنجێکی تەمەن 27 ساڵە، خەڵکی گوندی گۆڕەزی ناحیەی خەلیفانە لە دەڤەری سۆران بەهۆی تووشبوونی بە پەتای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا. لە راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی هاتووە: "داوا لە هاووڵاتییان دەکەین پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزی بن بۆ دووربوون لە تووشبوون بە نەخۆشی پەتای خوێنبەربوون". دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:.. بەداخەوە یەکێک لە گومانلێکراوانی پەتای خوێنبەربوون کە گەنجێکی تەمەن 27 ساڵە، خەڵکی گوندی گۆڕەزی ناحیەی خەلیفانە لە دەڤەری سۆران و پشتڕاستکردنەوەی وەکو تووشبووی نەخۆشی پەتای خوێنبەربوون، دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە و مانەوەی بۆ چارەسەریەکانی و کوشندەیی باری تەندروستی گیانی لەدەستدا و وەکو یەکەمین حاڵەتی مردن بە نەخۆشی پەتای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا. داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بن بۆ دووربوون لە تووشبوون بە نەخۆشی پەتای خوێنبەربوون. د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی 2022/6/11 ئەو گەنجەی بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، له هه‌وڵێكی هێزه‌كه‌یان به مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك، به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر كه پێشتر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه، كارمه‌ندێكی ئاسایش شه‌هید ده‌بێت. له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شه‌ممه 11ی حوزه‌یرانی 2022 لەھەوڵێکی ھێزەکانماندا بەمەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک بەناوی ( ن ، م ، ح ) پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی ھەبووە بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر، بەپێی ماددەی (25) لە یاسای ماددە ھۆشبەرەکان، ھێزەکانمان بەمەبەستی جێبەجێکردنی یاسا و دەستگیرکردنی بەفەرمانی دادوەر، لەکاتی ھەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی لە گەڕەکی شێخ عەباس لە شاری سلێمانی تۆمەتبار رووبەڕووی ھێزەکانمان دەبێتەوە. ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، لەئەنجام رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا کارمەندێکی ئاسایش شەھید دەکات بەناوی (کۆمیسەر/ تێبین جەمال عەزیز)، پاشان تۆمەتبار دەستگیر دەکرێت و رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
بڕی ٥۰۰ ملیۆن دینار پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ وەک وەجبەی یەکەم دابەش کرا. ڕۆژی ٢٠٢٢/٦/٩ بە ئامادەبوونی (نەوزاد شێخ کامل ) بەڕێوەبەری گشتی بازارگانی و ( ابتهال هاشم ) بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، وەجبەی یەکەمی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ لە سایلۆی هەولێر دابەش کرا بە پێی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنم بە سایلۆ ، ئەمەش جێ بەجێکردنی ئەو بەڵێنە بوو کە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە جوتیارانی دابوو کە شایستە داراییەکانیان دواناکەوێت لەسەرەتای دەستپێکردنی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لەسایلۆکان. هەر لەم چوارچێوەیەدا بڕی ( ٥۰۰ ملیۆن دینار) لە پارێزگای دهۆکیش بەسەر جوتیاران دابەش کرا و بڕیاریشە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕی (۲ ملیار دینار) لە پارێزگای سلێمانی دابەش بکرێت و ئەم پڕۆسەیەش بەردەوام دەبێت.
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، یەکەی نیشتەجێبوون دەدرێت بەو کەسانەی سوودمەند نەبوونە و لە ماوەی ساڵێک تا ساڵ و نیوێک یەکەکان تەواو دەکرێن. دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون رایگەیاند: "یەکەی نیشتەجێبوون کە بۆ کرێچی و کەمدەرامەتان دروست دەکرێت، دەدرێت بەو کەسانەی تائێستا لە وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون و زەوی سوودمەند نەبوونە". گوتیشی: "بۆ تەواوکردنی ئەو یەکانەی نیشتەجێبوون کە بڕیاری لێدراوە لە ماوەی ساڵێک تا ساڵ و نیوێک تەواو دەکرێن". وەزیری ئاوەدانکردنەوە، جەختیکردەوە: "شێوازی دابەشکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون بە ئۆنلاین فۆڕم پڕ دەکرێتەوە و هاووڵاتییان داوا پێشکەش دەکەن، لە فۆڕمەکەدا هەموو زانیارییەکان دەخرێتەڕوو، لیژنە لەسەر ئاستی یەکە کارگێڕییەکان پێکدەهێنرێت و زانیارییەکان کۆدەکرێتەوە، بۆ ئەوەی ئەو کەسەی شایستە بێت یەکەی نیشتەجێبوونی پێبدرێت". دانا عەبدولکەریم، لەبارەی پڕۆژەکانی دیکەی یەکانەی نیشتەجێبوون کە چەند ساڵێکە چوونەتە قۆناغی جێبەجێکردن، گوتی: "لە کۆبوونەوەی 31/5/2022، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەری یەکەی نیشتەجێبوون، ئەوە خرایەڕوو کە 9 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون پێشتر دراوەتە بەڵێندەران، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی کارکردن لەو پڕۆژانە وەستێنراوە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا پارەی پێویست بۆ تەواوکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون تەرخان بکرێت و لە ماوەی داهاتوودا فەرمان و رێنمایی تایبەت بەو بابەتە دەردەچێت، دوای دابینکردنی بودجەی تایبەت هەوڵدەدەین لە ماوەیەکی کەمدا یەکەکان تەواو بکرێن". ئاماژەی بەوەشدا: "ئەو پڕۆژانە پێش ساڵی 2014 چوونەتە بواری جێبەجێکردن و هەندێکیان زیاتر %80 و هەندیكیشیان %50 کارەکانیان تەواو بووە، هەندێک لەو پڕۆژانەش رێژەی کارکردن تێیاندا کەمترە". بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ هاووڵاتییانی کرێچی و کەمدەرامەت دروست بکرێت. دەستەی وەبەرهێنان پێشتر ئاشکرا کردبوو کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو پێشکەشکردنی داواکاری بە شێوەی ئۆنلاین بۆ وەرگرتنی یەکەکان دەستپێبکات. k24
عەمید یەحیا، رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عێراق تەمەنی ئەو كەسانەی دیاریكرد، كە دەبێت بەپێی یاسای سەربازی زۆرەملێ سەربازی بكەن. عەمید یەحیا رەسوڵ رایگەیاند، بەپێی پرۆژەیاسای سەربازی زۆرەملێ، هەركەسێك لە عێراق تەمەنی لەنێوان 19 بۆ 35 ساڵدا بێت، پێویستە سەربازی بكات. وتەبێژەکەی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق، دەربارەی مووچەی مانگانەی سەربازەکان دەڵێت: بڕەكەی لە نێوان 700 بۆ 750 هەزار دیناری عێراقی دەبێت. ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای عێراق سەربازگەو كەلوپەلی پێویستی لەبەردەستە و لەگەڵ پەسەندكردنی پرۆژەیاسای سەربازی، دەست بەجێبەجێكردنی یاسای سەربازی زۆرەملێ دەكرێ.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت "سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان كۆك بوون له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتووانه به جۆرێك كه به‌رژەوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و بره‌ودان به پرۆسه‌ی دیموكراسی له سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان بێت و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ی له‌به‌رده‌م یاسای هه‌ڵبژاردندا ماون." دەقی ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان به‌لاغی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9/6/2022 به سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی خاتوو جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و تیمی پسپۆڕی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ر به یونامی، له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو. كۆبوونه‌وه تایبه‌ت بوو به بابه‌تی ئاماده‌كاریی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌وڵدان بۆ له‌یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به هه‌ڵبژاردنه‌وه. كۆبوونه‌وه به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ی كرد كه شه‌وی چوارشه‌ممه 8/6/2022 به درۆنێكی بۆمبڕێژكراو كرایه سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و زیانی گیانی و ماددی هاوڵاتیانی سڤیلی لێكه‌وته‌وه و ئه‌مه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدديی بۆ سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگیریی عيراق لێكدرایه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه داوا له حكوومه‌تی فیدڕالی عیراق كرا كه پێویسته كۆتایی به‌م ده‌ستدرێژییانه بهێنرێت و به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵی جددی بۆ ڕێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هێرشانه بدات. هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هه‌وڵه‌كانی نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق و په‌رۆشییان بۆ دۆخی هه‌رێمی كوردستان و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد، هه‌روه‌ها سوپاسی ئاماده‌بوونی لایه‌نه سیاسییه‌كان و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنیان بۆ داوه‌تنامه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كرد. دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان كۆك بوون له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتووانه به جۆرێك كه به‌رژوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و بره‌ودان به پرۆسه‌ی دیموكراسی له سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان بێت و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به‌رده‌وام بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ی له‌به‌رده‌م یاسای هه‌ڵبژاردندا ماون. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆبوونه‌وه بڕیاری دا سكرتاریه‌تێك پێكبهێنرێت له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمی یۆنامی بۆ به‌دواداچوون و به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و تا ڕێككه‌وتی 1ی ته‌مووزی 2022 ڕاپۆرتێك له‌مباره‌یه‌وه ئاماده بكات. سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمیان به‌رز نرخاند به‌مه‌به‌ستی له‌یه‌ك نزیكردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاییه‌كان و دووپاتیان كرده‌وه كه له‌مباره‌یه‌وه پاڵپشتیی هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بن، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان كرد.
وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی پەلامارە ترسنۆكانە و تیرۆریستییەكەی دوێنێ شەو بۆ سەر هەولێر دەكەین، ڕاشیدەگەیێنین ئەو دەستانە ناسراو و ئاشكران كە لە پشتەوەی ئەو پەلامارە تیرۆریستیە و پەلامار و دەستدرێژییەكانی پێشووتردان و، مەبەست و ئامانجی ئەو كارە ناڕەوایەشیان زۆر بە ڕوونی دیارە. پێزانیمان بۆ هەڵوێست و ناڕەزایەتیی لایەنەكان و ئیدانەكردنەكانیان هەیە، بەڵام لە ڕاستیدا تەنیا دەربڕینی ناڕەزایەتی و ئیدانەكردن چارەسەر نیە. بەڵكو پێویست دەكات هەنگاوی كردەیی بنرێت و زۆر بە جددی كار بۆ ئەوە بكرێت كە كۆتایی بەم كردەوە نامرۆڤانە و نایاسایی و ناڕەوایانە بهێندرێت كە بێ باكانە لەدژی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و شاری هەولێر ئەنجام دەدرێت. بارەگای بارزانی9ـی حوزەیرانی 2022
بە توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ده‌كه‌ین كه شه‌وی چوارشه‌ممه 8 له‌سه‌ر 9/6/2022 به درۆنێكی بۆمبڕێژكراو كرایه سه‌ر شاری هه‌ولێری پاته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆیه‌وه چه‌ند هاووڵاتییه‌كی سڤیل برینداربوون و چه‌ند ئۆتۆمۆبیلێكیش زیانیان به‌ركه‌وت. ئێمه له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌و بڕوایه‌داین كه دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییانه زیان به سه‌قامگیریی ئاسایش و دۆخی سیاسیی عیراق به شێوه‌یه‌كی گشتی و ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت و خزمه‌ت به دوژمنانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌كات. سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌موو جارێك پشتگیریی ئه‌وه ده‌كات كه هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان ده‌زگاكانی ئه‌منیی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرالی عیراق زیاتر توند بكرێن به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه ده‌ستیان له‌م جۆره هێرشانه‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ها داوا له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كه‌ین بۆ ڕێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه، هه‌وڵ و هه‌نگاوی جددی هه‌ڵگرن كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێت. سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان 9/6/2022