قوباد تاڵەبانی، چێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵاتی فەیسبووک رایگەیاند، بە داخەوە ئەمڕۆ لەناو دادگای سلێمانی چەند کارمەندێک لە هێزەکانی پۆلیس هەڵسوکەوتی ناپیشەییانە لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڵاتیان کردوە. لە دوای ئاگاداربوون لە رووداوەکە و بینینی تۆماری ڤیدیۆیی رووداوەکە, هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ هەموو سەرپێچیکارانی دەستگیر کرد و رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.بەندە داوای لێبوردن لەو هاوڵاتیانە دەکەم کە ئەم رەفتارە نەشیاوەیان بەرامبەر کراوە و دڵنیاشیان دەکەمەوە لە سزادانی سەرپێچیکاران و داواشیان لێ دەکەم خۆیان سکاڵا لەسەر ئەو پۆلیسانە تۆمار بکەن.ئەرکی پۆلیس و ھێزە ئەمنیەکان ھۆشیارکردنەوەی کارمەندەکانیانە لەسەر پیشەیی بوون و رێزگرتنی کەرامەتی ھاوڵاتیان.
مهراسیمی ئاڵوگۆڕی پۆستی سهرۆكی دهستهی ئهركانی وەزارەتی پێشمەرگە بهڕێوهچوو. راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئهمڕۆ ١٣ حوزهیرانی ٢٠٢٢، بهئامادهبوونی شۆڕش ئیسماعیل وهزیری پێشمهرگه و رێبهر ئهحمهد وهزیری ناوخۆ، سهربهست لهزگین بریكاری وهزارهت و د. نهجات عهلی، فهرماندهی فەرماندەیی یەکەکانی ٨٠ و شێخ سیهاد بارزانی فهرماندهی فهرماندهیی هێزهكانی پشتیوانی یهك و لیوا روكن مهریوان محمد ئهمین فهرماندهی فهرماندهیی هێزهكانی پشتیوانی دوو، لیوا تاریق بهڕێوهبهری گشتی پۆلیسی ههرێم، لیوا روكن حەماده فهرماندهی پاسهوانی سنوور لهههرێم و ئهفسهرانی پله باڵای وهزارهت و بهڕێوهبهره گشتییهكانی وهزارهتی پێشمهرگه، مهڕاسیمی ئاڵوگۆڕی پۆستی سهرۆكی دهستهی ئهركان بهڕێوهچوو.له رێوڕەسمەکەدا، کە فەریق روکن عیسا عەزیز لە جێگای فهریقی یهكهم جهمال محهمهد دەست بهكاربوو، شۆڕش ئیسماعیل وهزیری پێشمهرگه وتەیەکی پێشكهش كرد، تێیدا گۆڕانكاریەکانی وهزارهتی پێشمهرگهی، وهك بنەمایەکی گرنگی چاکسازی سهربازی پێناسە کرد، ههروهها سوپاسی رۆڵی فهریقی یهكهم جهمال محهمهد و فهریقی یهكهم جهبار یاوهری کرد، کە ماوەیەکە له پۆستەکانیاندا خزمەتی هێزەکانی پێشمەرگەیان کردووە، دڵسۆزانە و لەخۆ بوردووانە كارهكانیان رایی کردووە.هەر لە وتەکەیدا، وهزیری پێشمەرگە بەخێرهاتنی فهریق روكن عیسا عەزیزی كرد و هیوای سهركهوتنی بۆ خواست له راپەڕاندنی ئەرکەکانیدا، ئامادەیی خۆیشی نیشاندا بۆ پشتگیری و پشتیوانی کردنی سەرۆکی ئەرکانی نوێ، داوای له ههموو فهرماندهكانیش كرد، كه پشتگیری و هاوكاری تهواوی ههردوو پۆستی نوێی سهرۆكایهتی ئهركان و ئهمینداریهتی گشتی بن.دواتر، مهرسومی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان، لهلایهن لیوا روكن هۆشمهند حهیدهر رهشید جێگری سهرۆكی ئهركان بۆ ئیداره و میره خوێندرایهوه.پاشان، ههر یهك له فهریقی یەکەم جهمال محهمهد و فهریق عیسا عهزیز له رێوڕهسمهكهدا، وتاریان پێشكهش كرد، تێیدا ئاماژهیان به گرنگی گۆڕانكاری له وهزارهتی پێشمهرگه دا، گۆڕانکارییان، وەک نوێكردنهوهی پۆسته سهربازییهكان و پرهنسیپی سهربازی بۆ بههێزكردنی توانا سهربازییهكان له وهزارهتی پێشمهرگه پێناسە کرد.له كۆتاییدا، ههردوو بهڕێزان وهزیری پێشمهرگه و بریكاری وهزارهتی پێشمهرگه، دیارییان پێشكهشی فهریقی یهكهم جهمال محهمهد كرد، وهك هێمایهك بۆ خزمهت و ماندوبوونهكانی، كه له رابردوودا پێشكهشی وهزارهتی پێشمهرگهی كردووه.
فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى بەغدا رایگەیاند، بەهۆى خۆڵبارینەوە مەوداى بینین بۆ کەمتر لە 400 مەتر کەمبووەتەوە و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانیان راگرتووە.
سەرۆک بارزانی لەبارەی کشانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر لە پەرلەمان رایگەیاند "رێز لە بڕیارەکەی سەماحەتی بەڕێز موقتەدا سەدر دەگرین و چاودێری بەرەوپێشچوونەکانی داهاتوو دەکەین."
له راگهیهندراوێكی نووسینگهی موقتهدا سهدر، رێبهری رهوتی ئاماژه بهوه كراوه، به گوێرهی رێنماییهكانی موقتهدا سهدر، بڕیاردرا زۆربهی دام و دهزگاكانی رهوتهكه دابخرێن جیا لهمانهی خوارهوه: یهكهم: دهزگای (مهرقهد)ـی پیرۆز دووهم: نووسینگهی (ئهلشههید) سێیهم: نووسینگهی تایبهت چوارهم: دهستهی شوێنهوار پێنجهم: پڕۆژهی (بونیان مهرسووس) شهشهم: مۆزهخانهی (شههید) نووسینگهی تایبهتی سهدر ئهوهشی خستهڕوو، تهنیا ئهو 6 دهزگایه دهتوانن له كارهكانیاندا بهردهوام بن.
راگەیەندراوێک لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن: سەرۆکی حکومەت سەردانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن دەکات سەرۆکی حکومەت: ئامانجی حکومەت پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی و خزمەتکردنە بە هاوڵاتیانوەزیری ئاوەدانکردنەوە: ئەم کابینەیە بەتەواوکردنی رێگا دوسایدییەکان گەورەترین شانازی بۆ خۆی تۆمار دەکات رۆژی یەکشەممە ١٢/٦/٢٠٢٢ بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی کردو لەلایەن بەڕێز دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن پێشوازی لێکرا. پاشان، بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بە ئامادەبونی وەزیری ئاوەدانکردنەوەو بریکاران و بەڕێوەبەری گشتی دیوان و ژمارەیەک لە راوێژکارو بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت، سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی کرد تایبەت بەو پڕۆژە خزمەتگوزاریانەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن پێشکەشی هاوڵاتیانی دەکات لە بوارەکانی رێگاوبان و نیشتەجێکردن. لە سەرەتای کۆبونەوەکەدا، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن وێڕای پێشوازی و بەخێرهێنانی بەڕێز سەرۆکی حکومەت و وەفدی یاوەری، پوختەیەکی سەبارەت بە کارو چالاکی و پڕۆژەکانی وەزارەت پێشکەشکردو ئاماژەی بەپلانی چوار ساڵەی وەزارەت و ئەو پڕۆژانە کرد کە لەماوەی تەمەنی ئەم کابینەیە جێبەجێکراون، هاوکات تیشکی خستە سەر پڕۆژە بەردەوامەکان و ئەو پڕۆژانەش کە گرنگ و بایەخدارن، لەگەڵ ئاماژەدان بەتەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆ ژمارەیەک لە پڕۆژەکانی رێگا دوسایدییەکانی نێوان شارەکان. ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لەماوەی ئەم کابینەیەدا بە پشتیوانی بەڕێز سەرۆکی حکومەت و ئەنجومەنی وەزیران هەنگاوی گرنگیناوە لەپێناو گەیاندنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان و بەشێوەیەکی گشتی سەرەڕای قەیرانەکان زیاتر لە ١٢٠ پڕۆژەی جیاوازمان ئەنجامداوەو وتی؛ ئەم کابینەیە بە تەواوکردنی رێگا دوسایدییەکان و ئەو ٩ هەزار یەکەی نیشتەجێبونەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە جێبەجێی دەکات، گەورەترین شانازی بۆ خۆی تۆمار دەکات. دواتر، بەڕێز سەرۆکی حکومەت لەوتەیەکدا تیشکی خستەسەر رۆڵ و بایەخی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بۆ پێشکەش كردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان و ئاماژەی بەوەکرد، کە بەرنامەیەکی باشتان هەبوەو جێدەستتان دیار بوە، دەمانەوێت لەنزیکەوە گوێبیستتان بین و بزانین لە رابردو چیمان کردوە و بۆ داهاتوش چی بکەین. هاوکات جەختی لەسەر ئەنجامدانی پڕۆژەکان کردەوە بەشێوەیەکی گونجاو و کوالێتی کە لە خزمەتی هاوڵاتیاندا بێت بەتایبەت لەبواری رێگاوبان و سەلامەتی رێگاو هاوڵاتیان لەبەرچاو بگیرێت. پرسی گوندی هاوچەرخ و ئاوەدانکردنەوەی دێهاتەکان تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە بو، لەمڕوەوە بەڕێز سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگی ئاوەدانکردنەوەو بوژاندنەوەی دێهاتەکان کردو بەپێویستی زانی، پڕۆژەو پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکرێت. لە تەوەرێکی دیکەدا، ئاماژەی بە نەهێشتنی رۆتینات و خێرا راییکردنی کاروباری هاوڵاتیان و رێکخستنەوەی داهاتەکان کرد، بەجۆرێک کە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان و ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاریدا بێت. ئاماژەی بە پڕۆژەی یەکەکانی نیشتەجێبونیش کرد بۆ خزمەتی هاوڵاتیانی کەمدەرامەت و کرێنشینان، و دەرکردنی بڕیاری پێویست بۆ تەواوکردنی ئەو ٩ هەزار یەکەی نیشتەجێبونەی کە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنەوە جێبەجێ دەکرێت.
محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق نامەی دەستلەکارکێشانەوە پەرلەمانتارانی رەوتی سەدری ئیمزا کرد. رەوتی سەدر خاوەنی 73 پەرلەمانتارە و ئێوارەی ئەمڕۆ موقتەدا سەدر داوای لێکردن دەست لەکاربکێشنەوە.
موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر داوای لە پەرلەمانتارەکانی کرد دەست لەکار کێشانەوە پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەن. نوێ دەکرێتەوە..
سەرۆک مەسعود بارزانی و موقتەدا سەدر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بارودۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێکرد. ئەمڕۆ یەکشەممە 12-06-2022 بارەگای بارزنی لەبارەی نێوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەوە رایگەیاند، سەرۆک بارزانی و موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بارودۆخی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسییان تاوتوێکردووە.
سەرۆکی حکومەت : دەبێ زۆر گرنگی بە ڕێگاوبانەکان و دروستکردنی ڕێگەی دووساید لە نێوان پارێزگاکان و شارەکانی هەرێم بدرێت و بە شێوەیەکی پێشکەوتوو و بە پێی مەرج و ستانداردی نێودەوڵەتی بێت.پێویستە کار لە سەر بووژاندنەوەی زیاتری گوند و دێهاتەکانی کوردستان بکرێت و بژێوی گوندنشینانیش باشتر بکرێت. لە چوارچێوەی سەردانەکانیدا بۆ وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت، ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی حوزەیران، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی کرد و لەلایەن دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، پێشوازی لێ کرا.پاشان سەرۆکی حکومەت، بە ئامادەبوونی وەزیر و بریکارانی وەزارەت و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی کرد.لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکی و پڕۆژەکانی وەزارەت پێشکەش کرد و ئاماژەی بە پلانی چوار ساڵەی وەزارەت و ئەو پڕۆژانە کرد کە لەماوەی تەمەنی ئەم کابینەیە جێبەجێکراون، هاوکات تیشکی خستە سەر پڕۆژە بەردەوامەکان و ئەو پڕۆژانەش کە گرنگ و بایەخدارن، لەگەڵ ئاماژەدان بەتەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆ ژمارەیەک لە پڕۆژەکانی رێگا دوسایدییەکانی نێوان شارەکان. دواتر سەرۆکی حکومەت، لە وتەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد کە سەرەڕای کێشە و گرفتەکانی قەیرانی دارایی، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەپێی پلان و بودجەی بەردەست و بەهۆی کارنامە چاکسازییەکەی ، توانی بە هاوکاری کەرتی تایبەت، چەندین پڕۆژە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات بەتایبەتی لە بواری گواستنەوە و ڕێگەوبانەکان . هەروەها کار لەسەر پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجیش کراوە وەک پڕۆژەی بنیاتنانی هێلی ئاسنین کە هەنگاوێکی زۆر گرنگە بۆ بەیەکەوەبەستنەوەی شارو ناوچەکان و پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ. سەرۆکی حکومەت، هەروەها جەختی لە گرنگیی بایەخدان بە ڕێگەوبانەکان و دروستکردنی ڕێگەی دووساید لە نێوان پارێزگاکان و شارەکانی هەرێم بە شێوەیەکی پێشکەوتوو و بە پێی مەرج و ستانداردی نێودەوڵەتی كردەوە . لە هەمانکاتدا کار بکرێت لە سەر چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی ڕێگە و شەقامەکانی ئێستا بە شێوەیەکی باش و بەجۆرێک بەرگەی زۆری ژمارەی ئوتومبێلەکانی کوردستان و کەشو هەوا بگرێت .سەرۆکی حکومەت، هەروەها باسی لە پلانەکانی حکومەت کرد لە بواری نیشتەجێکردن کە بڕیارە بیست هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بە هاوکاری کەرتی تایبەت بۆ کرێنیشینان و کەمدەرامەتان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری کەرتی تایبەت، بە نرخێکی کەم و قیستی درێژخایەن و بە کوالیتیەکی باش دروست بکرێن. لەهەمانکاتدا، کار لە سەر تەواوکردنی ڕێکارەکانی 9 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی دیکەش بکرێت کە چەند ساڵێکە دەست بە دروستکردنیان کراوە و تا ئێستا تەواو نەکراون.لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە زۆر گرنگی و بایەخ بە گوند و دێهاتەکانی کوردستان بدرێت و ڕێگەوبانەکانیان نۆژەن بکرێنەوە و بژێوی گوندنشینان باشتر بکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش دەکرێ حکومەت بە هاوکاری کەرتی تایبەت، پشتگیریی لە دروستکردنی پڕۆژەی بچووک لە بواری کشتوکاڵ و پیشەسازی و پیشە دەستکردەکان لە گوندەکان بکات بۆ ئەوەی گوندنشینانی کوردستان لێی سوودمەند ببەن و ئابووری کوردستانیش زیاتر گەشە بکات.لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، چەندین پێشنیار و راسپاردە لە پێناو باشترکردنی کاروبارەکانی وەزارەت و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و نەهێشتنی ڕووتین و زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان، لەلایەن ئامادەبووانەوە خرانەڕوو. سەرۆکی حکومەت : دەبێ زۆر گرنگی بە ڕێگاوبانەکان و دروستکردنی ڕێگەی دووساید لە نێوان پارێزگاکان و شارەکانی هەرێم بدرێت و بە شێوەیەکی پێشکەوتوو و بە پێی مەرج و ستانداردی نێودەوڵەتی بێت.پێویستە کار لە سەر بووژاندنەوەی زیاتری گوند و دێهاتەکانی کوردستان بکرێت و بژێوی گوندنشینانیش باشتر بکرێت. لە چوارچێوەی سەردانەکانیدا بۆ وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت، ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی حوزەیران، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی کرد و لەلایەن دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، پێشوازی لێ کرا.پاشان سەرۆکی حکومەت، بە ئامادەبوونی وەزیر و بریکارانی وەزارەت و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی کرد.لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکی و پڕۆژەکانی وەزارەت پێشکەش کرد و ئاماژەی بە پلانی چوار ساڵەی وەزارەت و ئەو پڕۆژانە کرد کە لەماوەی تەمەنی ئەم کابینەیە جێبەجێکراون، هاوکات تیشکی خستە سەر پڕۆژە بەردەوامەکان و ئەو پڕۆژانەش کە گرنگ و بایەخدارن، لەگەڵ ئاماژەدان بەتەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆ ژمارەیەک لە پڕۆژەکانی رێگا دوسایدییەکانی نێوان شارەکان. دواتر سەرۆکی حکومەت، لە وتەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد کە سەرەڕای کێشە و گرفتەکانی قەیرانی دارایی، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەپێی پلان و بودجەی بەردەست و بەهۆی کارنامە چاکسازییەکەی ، توانی بە هاوکاری کەرتی تایبەت، چەندین پڕۆژە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات بەتایبەتی لە بواری گواستنەوە و ڕێگەوبانەکان . هەروەها کار لەسەر پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجیش کراوە وەک پڕۆژەی بنیاتنانی هێلی ئاسنین کە هەنگاوێکی زۆر گرنگە بۆ بەیەکەوەبەستنەوەی شارو ناوچەکان و پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ. سەرۆکی حکومەت، هەروەها جەختی لە گرنگیی بایەخدان بە ڕێگەوبانەکان و دروستکردنی ڕێگەی دووساید لە نێوان پارێزگاکان و شارەکانی هەرێم بە شێوەیەکی پێشکەوتوو و بە پێی مەرج و ستانداردی نێودەوڵەتی كردەوە . لە هەمانکاتدا کار بکرێت لە سەر چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی ڕێگە و شەقامەکانی ئێستا بە شێوەیەکی باش و بەجۆرێک بەرگەی زۆری ژمارەی ئوتومبێلەکانی کوردستان و کەشو هەوا بگرێت .سەرۆکی حکومەت، هەروەها باسی لە پلانەکانی حکومەت کرد لە بواری نیشتەجێکردن کە بڕیارە بیست هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بە هاوکاری کەرتی تایبەت بۆ کرێنیشینان و کەمدەرامەتان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری کەرتی تایبەت، بە نرخێکی کەم و قیستی درێژخایەن و بە کوالیتیەکی باش دروست بکرێن. لەهەمانکاتدا، کار لە سەر تەواوکردنی ڕێکارەکانی 9 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی دیکەش بکرێت کە چەند ساڵێکە دەست بە دروستکردنیان کراوە و تا ئێستا تەواو نەکراون.لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە زۆر گرنگی و بایەخ بە گوند و دێهاتەکانی کوردستان بدرێت و ڕێگەوبانەکانیان نۆژەن بکرێنەوە و بژێوی گوندنشینان باشتر بکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش دەکرێ حکومەت بە هاوکاری کەرتی تایبەت، پشتگیریی لە دروستکردنی پڕۆژەی بچووک لە بواری کشتوکاڵ و پیشەسازی و پیشە دەستکردەکان لە گوندەکان بکات بۆ ئەوەی گوندنشینانی کوردستان لێی سوودمەند ببەن و ئابووری کوردستانیش زیاتر گەشە بکات.لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، چەندین پێشنیار و راسپاردە لە پێناو باشترکردنی کاروبارەکانی وەزارەت و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و نەهێشتنی ڕووتین و زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان، لەلایەن ئامادەبووانەوە خرانەڕوو.
بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسى پارێزگاى ههولێر، له ڕاگهیاندراوێكدا ئاماژه بهوه دهدات، له گهڕهكى (ئاری)ى ههولێر، ئافرهتێك به دهستى هاوسهرهكهى كوژرا و کەمێک پێش ئێستاش دەستگیرکرا. ئهمڕۆ یهكشهممه 12/6/2022، بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسى پارێزگاى ههولێر، ڕاگهیاندراوێكى له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "ئهمڕۆ پۆلیسى ههولێر له ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی (ئاری) ئاگادار كرایهوه، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوهكه، دەرکەوت کە ئافرەتێک بە ناوی (جوان عهزیز حهسهن) تەمەن 38 ساڵ، لە لایەن هاوسەرەکەیەوە بەناوی (ع. خ) لەسەر کێشەیەکی خێزانی کوژراوە". ئهوهش خراوهته ڕوو، بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە، تەرمەکە ڕەوانەی پەیمانگهی پزیشکی دادی کرا، ئێستاش پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ دەستگیرکردنی بکەری تاوانەکە بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، کەمێک پێش ئێستا بکوژەکە دەستگیرکراوە.
هاوکاری بەسەر ئەو هاووڵاتیانەی ناحیەی دارەتوو دابەش دەکرێ کە له سهرهتای ئهمساڵدا بههۆی لافاو، ئۆتۆمبیلەکانیان ژێر ئاو کەوتبوو. بەڕێوهبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان، لە پارێزگای هەولێر، بڵاوی کردەوە، "به فەرمانی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، رۆژی دووشەممە 13/6/2022، دەست دەکرێت بە دابەشکردنی هاوکاری بەسەر ئەو هاووڵاتیانەی کە لە ناحیەی دارەتوو له کاتی لافاو، ئۆتۆمبێلەکانیان ژێر ئاو کەوتبوو". ئاماژە بەوەش کراوە، لە پێناو ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان و کەمکرنەوەی قهرهباڵغی داوا دەکرێ تاوەکو تەلەفۆنیان بۆ نەکرێت سەردانی پارێزگا نەکەن، چونکە بەپێی پلان هەرجارە و هاوکارییەکە بۆ گەرەکێک دابەش دەکرێت و كهسیان مافیان ناخورێت". بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان، ئەوەشی خستووەتە ڕوو، هەر کەسێک بۆ پێدانی هاوکارییەکە دەبێت ساڵنامهی ئۆتۆمبێل و ناسنامه و ئهو كارتهی پێبێت کە لهكاتی ناو تۆماركردن پێیاندراوە". جێی وهبیرهێنانهوهیه لە سەرەتای ئەمساڵدا، بەهۆی لافاو لە ناحیەی دارەتوو، سهرهڕای زیانی گیانی، سهدان خانوو زیانیان بهركهوتوو و دهیان ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانیش ژێرئاو كهوتن.