سەرەتای دەست پێکردنی ئاڵۆزییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، لەسەر پرسی سەرۆک کۆماری عیراق بوو، پارتی بە دووبارە کاندیدکردنەوەی بەرهەم ساڵح ڕازی نییە و یەکێتیش نایەوێ دەستبەرداری ببێت. دوای بەدواداچوونێکی باڵکێش، لە سەرچاوەیەکی ناو یەکێتییەوە دەستی کەوەتووە، کە بەرهەم ساڵح هۆشداری ئەوەی بە بافڵ تاڵەبانی داوە، کە ئەگەر پشتگیری نەکات بۆ دووبارە بوونەوەی بە سەرۆک کۆمار، ئەویش لە بەرامبەردا هەندێ کاردانەوەی لە بەرژەوەندی لاهور جەنگی دەبێ کە لە ساڵی پارەوە دەرکراوە. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، بەرهەم ساڵح بە روونی بە بافڵ تاڵەبانی وتووە، ئەگەر لە ململانێکان دووربخرێتەوە، بەیاننامەیەک دەردەکات و دەڵێ: دەرکردنی لاهور جەنگی نایاساییە و لە دەرەوەی پەیڕەوە و ئەو کارە تەنیا کۆنگرە دەتوانێ بڕیاری لێ بدا. هەروەها هۆشداری ئەوەشی پێداوە کە دوورنییە لەگەڵ لاهور جەنگیدا حیزبێک دروست بکەن. بۆیە بافڵ تاڵەبانی لەم کاتەدا کە حیزبەکەی چەند گرفتێکی هەیە، ناتوانێت دژی خواستەکانی بەرهەم ساڵح بجوڵێتەوە ئەگەر بە خواستی ئەویش نەبن.
بارهگای بارزانی رایگەیاند، ئهمڕۆ سێشەممە (14ـی حوزەیرانی 2022) لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ نەهرۆ محەمەد كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی قادری لە كوردستان و جیهان كرد، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی كوردستان و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، نەخۆشخانەیەکی دیکە بۆ "حاڵەتەکان"ـی سکچوون و دەکرێتەوە، دەشڵێت، لە سبەینێوە هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی بکەن. دەقی ڕاگەیەنراوەکە بە ئامانجی پێشوازی کردن لە نەخۆش و چارەسەرکردنیان بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز (د.سەباح نصرالدین ئەحمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ) دوایی چەندین کۆبوونەوەو گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکان و لیژنەی زانستی بەڕێوەبەرایەتی بە پێویست زانرا نەخۆشخانەی د.شەهید هێمن ناسراو بە جمورییەکە بەڕووی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بکاتەوە بۆ بوونی هەر کەیس و حاڵەتێکی سکچوون و ڕشانەوە کە پێویست بە داخڵبوون بکات تا بتوانرێت ئەو لودە زۆرە و سەردانیکردنەی هەیە کەم بێتەوە لەسەر نەخۆشخانەکانی ( شار و د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان و ) ناوەندە تەندروستییەکانی دیکە کە بەڕووی هاوڵاتیاندا کراونەتەوە ،، لەسبەینێ وە (۲۰۲۲/٦/۱٥)کاتژمێری( ۸) بەیانی هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن بکەن . جێگەی ئاماژەیە لەگەڵ گۆڕینی کەش و هەواو بەرزی پلەکانی گەرما ڕێژەیەکی زۆری حاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە لە نێو گەورە ساڵان و منداڵاندا بڵاوبۆتەوە پزیشکان و پسپۆڕانی تەندروستیش ڕێنمایی خۆپارێزی دەدەن بە هاوڵاتیان بە ڕەچاوکردنی چەند ڕێنماییەك ۱ -بەکارنەهێنانی ئەو بەروو بومانەی بەئاوی پیس ئاو دەدرێن ،، ۲- شووشتنەوەی سەوزەو میوەبەباشی بەماددەی پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم ،، ۳- بەکارنەهێنانی ئەوخواردن و خواردنەوانەی دڵنیانیت لەپاکو خاوێنی ،،، ٤- دڵنیابوون لەسەرچاوەی ئاوی خواردنەوەو پاکڕاگرتنی ،، ٥- شوشتنی دەستەکان بەباشی بە ئاوسابوون دوای دەست لێدان لەو کەرەستانەی دڵنیانیت لە پاکیان. سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی
هێڤیداری ئهحمهد، جێگری سهرۆكی لیژنهی دارایی له پهرلهمانی كوردستان پهختهی راپۆرتی سێیهمی چاكسازیی راگهیاند و وهك ئاماژهی پێدا، ههزاران مووچهی كه به ناشایسته وهردهگیران، بڕاون. له پۆستێكدا له پهیجی تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك، هێڤیدار ئهحمهد رایگهیاند، له راپۆرتی سێیهمی چاكسازیدا ئاشكرا بووه، كه 984 كهس وهك شههید له پارێزگاكانی ههرێمی كوردستان تۆماركرابوون، مووچهی شههیدییان وهردهگرت، كه له راستیدا شههید نهبوون، بهمشێوهیهی خوارهوه: له ههولێر 274 كهس له سلێمانی 618 كهس له دهۆك 119 كهس جێگری سهرۆكی لیژنهی دارایی له پهرلهمانی كوردستان نووسیویهتی: "4 ههزار و 189 کەس دوو مووچەیان وەرگرتووە، لهناویان هەبووە دوو مووچەی خانەنشینی وەرگرتووە! ههیانه فەرمانبەرە و خانەنشینە! هەشە دوو مووچەی فەرمانبەریی هەیە". ههورهها گوتی: "254 کەس بەناوی بریکاری وەزیر، پارێزگار، جێگری پارێزگار، بەڕێوەبەری گشتی، قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییە، مووچە وەردەگرن، لهكاتێكدا جێگەیان نییە کاری تێیدا بکەن"!. وهك ئاماژهشی پێدا، "نزیکەی 20 ملیار دینار بۆ کرێ خوێندنی منداڵانی شەهیدان خەرج کراوە". ئهمه لهكاتێكدایه، دوای دهستبهكاربوونی كابینهی نۆیهمی حكومهتی ههرێمی كوردستان له 10ی تهممووزی ساڵی 2019، به سهرۆكایهتی مهسرور بارزانی، یاسای چاكسازی له پهرلهمانی كوردستان پهسهندكرا و تا ئێستا چاكسازی له لیستی ژمارهیهكی زۆری مووچهخۆرانی كوردستان كراوه، بهتایبهت لیستی خانهنشینان، دوومووچهیی و پله تایبهتهكان و ههنگاوهكان بهو ئاراستهیه بهردهوامن و تا ئێستاش سێیهم راپۆرتی چاكسازی دهركراوه. k24
روونكردنەوەیەك لە ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستانەوە. ئهنجومهنی دادوهری هەرێمی کوردستان سەبارەت بە رووداوەکەی دوێنێی دادگای سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوای تهواوبوونی لێكۆڵینهوه، ئهنجامهكان بۆ رای گشتی رادهگهیهنین. لە روونکردنەوەی ئهنجومهنی دادوهری هاتووە، له رۆژی 13/6/2022 لهناو دادگای سلێمانی رووداوێكی هێرشكردنه سهر چهند ئافرهتێك لهلایهن هێزه ئهمنیهكان روویدا وێڕای دهربڕینی نیگهرانی خۆمان سهبارهت بهو رووداوه ناخۆش و نهخوازراوه، بڕیارماندا به پێكهێنانی لێژنهیهك بۆ لێكۆڵینهوه له چۆنیهتی رووداوهكه و دهركهوتنی راستیهكان و دوای تهواوبوونی لێكۆڵینهوه، ئهنجامهكان بۆ رای گشتی رادهگهیهنین. دوێنێ دووشەممە 13ـی حوزەیران، لهناو دادگای سلێمانی شهڕ و پێكداههڵپژان له نێوان كهسوكاری تارقی بهقاڵ و ژمارهیهك كارمهندی ئهمنی درووست بوو، دوای بڵاوبوونهوهی گرتهی ڤیدیۆیی رووداوهكه، بهڕێوبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له روونكردنهوهیهكدا، رایگهیاند، ئهو ئهفسهرهی بووهته هۆی درووستبوونی ئاڵۆزییهكه دەستبەسەر کراوە.
روونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی جێگەی داخ و نیگەرانییە كە دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەناو دادگای سلێمانی حاڵەتێكی نەخوازراو روویدا و گرتە ڤیدیۆیەكی كورت لە دەزگاكانی راگەیاندن و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بڵاو كراوەتەوە كە چەندین تۆمەت و چەواشەكاری و ناڕاستی تێوەئاڵێنراوە بۆیە بۆ هەموولایەكی روون دەكەینەوە كە دۆسیەی كوشتنی تارقی بەقاڵ لە دادگا كۆتایی هاتووە و بكوژەكانی حوكمدراون بە لەسێدارەدان و سزاكەشیان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان پەسەند كراوە و دۆسیەكەیان رەوانەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كراوە، وە جێبەجێی كردنی سزاكە پەیوەندی بە دادگاوە نییە و لە تایبەتمەندی دەسەڵاتی جێبەجێكردنە. ئەو دانیشتنەی ئەمڕۆی دادگا پەیوەندی بە بكوژەكانەوە نەبووە، بەڵكو دادگایی كەسێك كراوە كە دوای دزینی ئوتومبیلەكەی تاوانلێكراوی كڕیوەتەوە و بەتۆمەتی (حیازة اموال مسروقة) دادگایی دەكرێت و دادگاییش لەو دۆسیەیە بەردەوامە. هەر ئەمڕۆ دادگایی چەندین تاوانكار و تۆمەتبار لە دادگاكانی سلێمانی بەڕێوەچووە كە زۆر لە كەیسەكەی ئەو قورستر و ترسناكتر بوون، و كەسوكاری لایەنەكان بەوپەڕی رێز و شكۆوە لە دادگا و دادوەر و دەسەڵاتی دادوەرییان روانیوە و پرۆسەكە بەشێوەیەكی یاسایی رێكوپێك بەڕێوەچووە.. بەپێچەوانەی كەسوكاری تاوانلێكراوی ناوبراو كە هەمیشە و لە هەموو دانیشتنێكی دادگادا پشێوییان ناوەتەوە و سوكایەتی و تەشهیر و بێڕێزی زۆریان بە دادوەران و داواكاری گشتی و پۆلیس و هەموو لایەك كردووە، بەڵام رەچاوی دڵگەرمییان و حاڵەتەكەیان كراوە و چاوپۆشییان لێكراوە، ئەمڕۆش سەرەڕای ئەوەی وەك هەموو جارێك سوكایەتی و جنێو و تەشهیریان بە دادوەران و داواكاری گشتی و پۆلیس و پاسەوانەكان كردووە و پەلاماریان داون، بەو کەرەستانەش لەبەردەستیان بووە ئازاری پۆلیس و پاسەوان و تەنانەت پارێزەریشیان داوە كە بەڤیدیۆ كۆی رووداوەكان بەردەستە و حاڵەتەكەی ئەمڕۆش كاردانەوەی ئەو رەفتارانەی ئەوان بووە. سەبارەت بە دەستگیردنیشیان، لەسەر سكاڵای پۆلیسەكان و بەپێی مادەی (٢٣٠)ی یاسای سزادان هەواڵەی دادگای لێكۆڵینەوە كراون و پاشان بە كەفالەت ئازاد كراون تا رۆژی دادگایی. ئەو حاڵەتی لێدانەش كە لە گرتە ڤیدیۆكەدا دەركەوتووە رەفتارێكی کەسییە و ئەو كەسە خۆی بەرپرسیارێتی هەڵدەگرێت و سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی پەسەندی ناكات و بە نەخوازراوی دەزانێت، وە ئەو كەسەی ئازار دراوە دەتوانێت سكاڵا تۆمار بكات و دادگا ئیجرائاتی یاسایی پێویست دەگرێتە بەر، بەڵام ناكرێت حاڵەتەكە بگشتێنرێت بەسەر هەموو پۆلیس و پاسەوانەكانی دادگادا كە ئەركیان پاراستنی هێمنی و ئاسایشی هاووڵاتیان و شكۆی دادگایە. سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی٢٠٢٢/٦/١٣
ڕۆژی ١٩ی ئایاری ٢٠٢٢ و لە سەر داوای وەزیری نەوتی عێراق، دادگای بازرگانی (الکرخ) لە بەغدا، ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتییانەی کە لە چوارچێوەی هەرێمی کوردستان دا کار دەکەن بانگ کرد (استدعاء). لەوانەش کۆمپانیای DNO)، وێسترن زاگروس، HKN، شاماران، گەنەڵ ئێنێرجی، ئاداکس و گۆلف کیستۆن(، کە گرێبەستەکانیان بە پێی یاسای ژمارە ٢٢ی ساڵی ٢٠٠٧ی نەوت و گازی کوردستان واژوو کراوە و ئەو یاسایەش بە پێی ماددەکانی دەستووری عێراقی لە لایەن پەرلەمانی کوردستان دەرچوێنراوە. بانگ کردنی دادگای (الکرخ)، دوایین زنجیرە ڕێوشوێنی نایاساییە، کە لەلایەن وەزیری نەوتی حکومەتی کاربەڕێکەرەوە لە بەغدا گیراوەتەبەر و وادیارە ئەو کارە نایاساییانەش لەسەر بنەمای بڕیارێکی دادگایەکی بەغدایە کە خۆی بە "دادگای باڵای فیدراڵی" ناودەبات. ئەو بەناو "دادگای باڵای فیدراڵی"یە، لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٢ و بە پاڵنەرێکی سیاسی بۆچوونێکی دەرکرد کە مەبەست لێی پووچەڵکردنەوەی یاسای نەوت و گازی ساڵی ٢٠٠٧ی کوردستان بووە، کە هیچ دادگایەک لە بەغدا دەسەڵاتی ئەوەی نییە بڕیارێکی لەو شێوەیە بدات. ڕۆژی ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی دەسەڵاتی یاسادانان و سەرۆکی دەسەڵاتی جێبەجێكردن و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە و بڕیاری ١٥ی شوباتیان ڕەتكردەوە. ڕۆژی ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی دادوەری کە باڵاترین دامەزراوەی دادوەرییە لە هەرێمی كوردستان، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا پشتگیری لە ڕەوایەتی یاسای نەوت و غازی ساڵی ٢٠٠٧ كرد و ڕایگهیاند، بە پێی ماددهی 92 / بڕگەی دووەم لە دهستووری عێراقی فیدراڵ، پێویستە ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق یاسایهك بۆ دامهزراندنی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دهربكات، بەڵام تا ئێستا هیچ یاسایەکی لەو جۆرە دەرنەچووە، بۆیە "دادگای باڵای فیدراڵی" بە پێی دەستوور دانەمەزراوە، کەواتە هیچ دەسەڵاتێکی دەستوری نییە بۆ ئەوەی ئەو کارە بکات، و یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستانیش بە تەواوی بە بەرکاری دەمێنێتەوە. لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، حكومەتی هەرێمی كوردستان سكاڵایەکی یاسایى لە دادگاى لێکۆڵینەوەى هەولێر لە دژی بەڕێوەبەرێكی گشتی لە وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵی تۆمار كرد، بەهۆی خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات و پێگەی خۆی ئەویش لە ڕێگەی ترساندن و هەراسانكردنی ئەو کۆمپانیانەی كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن. بە بۆچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە بە ناردنی نامەی ئەلیکترۆنی و نامە، مەبەستی ترساندنی و دەستوەردان لە مافی ئەو کۆمپانیایانە بووە لە گرێبەستەکانیان لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان. لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر بڕیاریدا كە ئەو داوایانەى لە دادگای بازرگانی (الکرخ) لەدژی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان تۆمار كراون، دەبێت بهێنرێنە دادگای لێکۆڵینەوەى هەولێر، بۆ ئەوەی وەك بەڵگە بۆ ئەو سكاڵا تاوانكارییە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا بكرێت. هەروەها دادگای لێکۆڵینەوەى هەولێر بڕیاریدا هەر داوایەكی یاسایی لە دادگای (الکرخ) کە بۆ ئەو مەبەستە تۆمارکراوە دوابخرێت، ئەوەش بە پێى یاسای بنەماکانى دادگایى کردنى سزایى ژمارە (٢٣ ی سالی ١٩٧٩) عێراقی، بۆیە دەبێت وەزارەتی نەوتی عێراق کارەکانی دادگای مەدەنی ڕابگرێت تاوەکو ڕێکارەکانی دادگای لێکۆڵینەوە تەواو دەبێت و بڕیاری لە سەر دەدرێت. تەنانەت لە دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوە بە پشت بەستن بە ماددەی (٣٨) لە یاسای دادبینى شارستانى عێراقى ژمارە(٨٣ ی ساڵی ١٩٦٩) و بە پێی تایبەتمەدێتى شوێن (اختصاص مکانی)، دەبێت ئەم داوایانە لە دادگا شارستانییەکانى هەرێمى کوردستان دادبینى بۆ بکرێت و بڕیاری لە سەر بدرێت، چونکە کۆمپانیا داوا لێکراوەکان هەر هەموویان لە کوردستان تومار کراون و لە کوردستان کار دەکەن. هەروەها لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، وەزیری سامانەسروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، داوایەکی مەدەنی لەسەر وەزیری نەوتی حکومەتی فیدراڵ تۆمار كرد. بە بۆچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەپێی بڕگەکانی یاسای مەدەنی عێراقی، وەزیری نەوتی حکومەتی فیدراڵ بەرپرسیارە لە ناردنی نامەی ئەلیکترۆنی و نامە بۆ کۆمپانیاکان کە مەبەست لێی ترساندن و دەستوەردان بووە لە مافی کۆمپانیاکان لەو گرێبەستانەی کە لە گەڵ هەرێمی کوردستان هەیانە. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ 13 حوزەیران
ئەمڕۆ دووشەممە 13ی حوزەیران ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، بە مەبەستی هەواڵپرسین و بەخێرهێنانەوە ، سەردانی کەریم سنجاری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد.سەرۆکی حکومەت، لە نزیکەوە لە رەوشی تەندروستی کەریم سنجاری پرسی و خۆشحاڵی خۆی بە باشتربوونی دۆخی تەندروستییەکەی دەربڕی و هیوای سەلامەتی و تەندروستییەکی باشی بۆ خواست.
ئەمڕۆ دووشەممە 13ی حوزەیران، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە درێژەی سەردانەکانیدا بۆ وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت، سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی کرد و لەلایەن بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی لێ کرا.دواتر سەرۆکی حکومەت، بە ئامادەبوونی وەزیر و بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی کرد.لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ڕاپۆرتێکی دەربارەی کار و چالاکی و پڕۆژەکانی وەزارەت و بەرنامە و پلانەکانیان بۆ پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خستەڕوو. وەزیری کشتوکاڵ، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد کە گرنگی و بایەخێکی زۆر بە بووژاندنەوە و بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ و بەرووبوومی ناوخۆیی و دابینکردنی ئاسایشی خۆراک دەدات. پاشان سەرۆکی حکومەت لە وتەیەکدا، وێڕای ئاماژەدان بەردەوامبوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم، لە گرنگیدان بە کشتوکاڵ وەک بنەمایەکی سەرەکی بۆ بنیاتنانی ژێرخانێکی ئابووری بەهێز.بەتایبەتیش چونکە خوای مەزن سروشتێکی جوان و خاکێکی بەپیتی بە هەرێمی کوردستان بەخشیوە و پێویستە بە باشترین شێوە، سوودی لێ وەربگرین و بیخەینە خزمەتی خەڵکی کوردستان و گەشەپێدانی ئابووری. سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە، کە پێویستە هەموو هەوڵێک بخەینەگەڕ لە پێناو دابینکردنی ئاسایشی ئاو و خۆراک و پشتگیریکردنی بەرووبوومی ناوخۆیی و بەرهەمی جووتیارانی کوردستان، ئاماژەشی بەوەدا کە لە هەموو سەردانەکانی بۆ وڵاتانی دەرەوە و کۆبوونەوەی لە گەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتانە، يەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکانی ، گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و دۆزینەوەی بازاڕ بووە بۆ بەرووبوومی ناوخۆیی.لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت باسی لە گرنگیی بەفیڕۆنەدانی ئاو و پاراستنی ئاوی ژێر زەوی و بایەخدان بە بەنداوەکان و گلدانەوەی ئاو و دروستکردنی بەنداوی نوێ کرد، چونکە بەنداوەکان جگە لە سوودی کشتوکاڵی و بەرهەمهێنانی کارەبا، دەکرێ وەک پڕۆژەی گەشتوگوزاریش سوودیان لێ وەربگیرێت. بۆیە ئەرکی سەرەکی حکومەت و کۆمەڵگە و هاووڵاتییانە بەگشتی، پارێزگاری لە سامانی ئاو بکەن و بەفیڕۆی نەدەن .سەرۆکی حکومەت، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە شارەکان و لە بەرچاوگرتنی مەرجە ژینگەییەکان لە بیناسازی و پاراستنی دارستانەکان و بایەخدانی زیاتر بە پارک و باخچەکان کرد وەک ڕێکارێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی و گۆڕانی کەشوهەوا. لە کۆتاییدا، چەندین سەرنج و ڕاسپاردە و پێشنیار، بە مەبەستی پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ و پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو، لە لایەن ئامادەبووانەوە خرانەڕوو.
نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان له تویتێكدا رایگهیاند، به نیگهرانییهوه له دوا پێشهاته سیاسییهکانی عیراق دهڕوانین. له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر، نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، به نیگهرانییهوه له دوا پێشهاته سیاسییهکانی عیراق دهڕوانین، هیوادارین هیچ ئاڵۆزی و پشێوییهک نهیهته ئاراوه. سهرۆكی ههرێمی كوردستان له میانی تویتهكهی راشیگهیاند، بههیواین ئهنجومهنی نوێنهران نوێنهرایهتیی ههموو عیراقییهکان بکات. نێچیرڤان بارزانی دهشڵێت: "داوا دهکهم ههموو لایهنه کوردستانییهکان یهکڕیز و تهبا و یهکگرتوو بن". دوێنێ شهو 73 نوێنهری سهدرییهكان له ئهنجوومهنی نوێنهران دهستیان لهكار كێشایهوه و محهمهد حهلبووسی داواكهیانی قبووڵكرد. https://twitter.com/ikrpresident/status/1536370058796183554?s=21
روونكردنەوەیەك لە ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری: كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە كە بەڕێز (سەلمان ئەمین نادر) ناسراو بە (مامۆستا ئەژی) بە فەرمانی هەرێمی ژمارە (٦٩) لە بەرواری (٢٠٢٢/٣/٢٧) لە پۆستەكەی بەخشراوە و هیچ پەیوەندیەكی بە ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری نەماوە.ڕایدەگەیەنین ئەوكارو چالاكیانەی كەناوبراو بڵاوی دەكاتەوە پەیوەندی نیە بە ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری.ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری٢٠٢٢/٦/١٣
فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه، لە درێژەی ھەنگاوەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بە ناحیەکردن و قەزاکردنی شارەکانی ھەرێمی کوردستان، لە پێناو کارئاسانی بۆ کاروباری ھاووڵاتیان و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی حوزەیرانی 2022، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، (خانکێ) سەر بە قەزای سێمێل لە سنووری پارێزگای دھۆک کرا بە ناحیە. فهرمانگهی میدیا و زانیاری ئهوهشی خستهڕوو، لە ڕۆژی دەرچوونی فەرمانەکەوە رێکاری کاڕگێری پێویست بۆ ئەم مەبەستە دەگیرێتەبەر.