میدیاکانی ئێران رایانگەیاند، کە وەهاب فرامەرزیەت، بەرپرسی ھێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران، لە دۆخێکی لەناکاودا کوژرا. نوێ دەکرێتەوە...
لە ئاگادارییەکدا لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکانی پۆلی 12 ئامادەیی رایگەیاند: "هەموو ئەو قوتابی و خوێندکارانەی کەمافی بەشداربوونیان بەدەستهێناوە لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 خولی يەکەم ( بەهەموو بەشەکانییەوە) دەتوانن لە رێگەی ئەو لینکەی خوارەوە ناو و هۆڵی ئەزموونی خۆیان بناسن و بزانن لە چ قوتابخانەو خوێندنگەو زانکۆیەک تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن". راشیگەیاند: پێویستە دڵنیاببنەوە لە ناوی چواری و زمانی خوێندنیان و دروستی کۆدی ئەزموونەکانیان و تەواوی داتا ئاماژەپێکراوەکان. باسی لەوەشکرا کە:" پرسیارەکان بەگوێرەی ئایین و زمانی خوێندنیان دیاریکراوە، لەکاتی بوونی هەر هەڵەیەک تا رێکەوتی 21ی 6ی 2022 پێویستە سەردانی قوتابخانە و پەروەردەی قەزای خۆیان بکەن بۆ راستکردنەوەی هەر هەڵەیەک ئەگەر هەبێت. لێژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکان بەرپرسیار نابێت لەبوونی هەر هەڵەیەک لەدوای رێکەوتی ئاماژەپێکراو. بەستەری تایبەت بە زانیارییەکانی تاقیکردنەوەی قوتابیانی پۆلی 12 https://cutt.ly/RKuP90V
لەپێناو پاراستنی تەندروستی گشتی و سنوردارکردنی حاڵەتەکانی سکچون و رشانەوە، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی بەکارهێنانی سەوزە و دۆ و پیاڵەی شوشەوە سەرجەم خواردنگەو چایخانەو ریستورانتەکانی سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە. رێکان جەمال- سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەرێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی داوای لێکردوون بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەکانی سکچون و رشانەوەوە رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆئەوەی کۆنترۆڵی ئەو پەتایە بکرێت، هەربۆیە بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەموو هەوڵێکمان خستووەتەگەڕ و لە قۆناغی یەکەمدا بەشی زۆری ئەو شەمعەو بیرانەمان داخست کە ئاوەکانیان بۆخواردنەوە شیاو نەبوون. لەبارەی رێکارەکان لەناو چێشتخانەکاندا وتی: لێرەوە هەموو چێشتخانەو خواردنگەو چایخانەیەک ئاگادار دەکەینەوە کە بەهیچ جۆرێک نابێت سەوزە بە هەموو جۆرەکانییەوەو دۆی کراوە(دروستکراو) و پیاڵەی شوشە بۆ چا بەکاربهێنن، لە سبەینێوە هەر شوێنێک پابەندی ئەو رێنماییانە نەبێت رێکاری توند هەتا داخستنی لەگەڵدا دەگرینە بەر. لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە یان لاپەڕەی فەرمی قائیمقامیەت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بکەن. راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
وهزارهتی دهرهوهی عێراق ئیدانهی ئهو بۆردومانهی كرد، كه دوێنێ له رێگهی فڕۆكهی بێ فڕۆكهوان له نزیك كرایه سهر ناحیهی سنوونێ له سنووری قهزای شنگال. وهزارهتی دهرهوهی عێراق له بهیاننامهیهكدا رایگهیاند، وهزارهتی دهرهوهی به توندترین دهستهواژهكانی ئیدانهكردن، ئیدانهی بۆردومانی توركیا بۆ سهر بارهگا حكوومییهكان و ماڵی هاووڵاتیان له سنووری ناحیهی سنوونێی سهر به قهزای شنگالی سهر به پارێزگای نهینهوا دهكات. ههروهها هاتووه: وهزارهتی دهرهوه جهختدهكاتهوه، ئهو پێشهاته پێشێلكارییهكی ئاشكرای سهروهری عێراق و ههڕهشهیهكی روونی ئهمنییه بۆ سهر ژیانی هاووڵاتییانی مهدهنی. له بهشێكی دیكهی بهیاننامهكهدا هاتووه: ئهو دهستدرێژییه وهك پهلامارێك بۆ بهئامانجگرتنی ئاسایشی عێراق و سهقامگیری گهلهكهی دهبینین و پێشهاتهكه پێویستیی به ههڵوێستێكی یهكانگیرانه ههیه بۆ رووبهڕووبوونهوهی. ئاماژهی بهوهشداوه، وهزارهتی دهرهوه، دوای تهواوبوونی لێكۆڵینهوه، رێككاری پهیڕهوكراو له دژی ئهو دهستدرێژییه دهگرێتهبهر. ئهم بهیاننامهیهی وهزارهتی دهرهوهی عێراق، دوای ئهوه دێت، دوێنێ درۆنهكانی سوپای توركیا له سنووری ناحیهی سنوونێی سهر به قهزای شنگال بۆردومانی ئامانجێكیان كرد و له ئاكامیدا، منداڵێك گیانی لهدهستدا و حهوت كهسی دیكه بریندار بوون. هاوكات، پێشنیوهڕۆی ئهمڕۆ ههینی (17ی حوزهیران/ یۆنیۆی 2022)، فڕۆكهیهكی بێ فڕۆكهوان، له نزیك گوندی بهرلووتی ههڵكهوتوو له باكووری شارۆچكهی كهلار، ئۆتۆمبێلێكی مهدهنی بۆردومان كرد و له ئاكامیدا، چوار كهس گیانیان لهدهستدا و یهكێكی دیكه بریندار بوو. به گوێرهی زانیارییه سهرهتاییهكان، قوربانییهكان خهڵكی رۆژئاوای كوردستانن. ههر لهو چوارچێوهیهدا، ئهمڕۆ وهزارهتی بهرگری توركیا له بهیاننامهیهكدا رایگهیاند، له سنووری ناوچهكانی ئۆپراسیۆنی "چنگ، قفڵ" شهش چهكداری سهر به پارتی كرێكارانی كوردستان (پهكهكه) كوژراون.
وهزارهتی بهرگری توركیا، رایگهیاند، له ناوچهكانی ئۆپراسیۆنی "چنگ – قفڵ" شهش چهكداری پهكهكه كراونهته ئامانج. وهزارهتهكه روونی نهكردووهتهوه، ئهو چهكدارانهی پهكهكه له كوێ كراونهته ئامانج. ئاژانسی ئهنادۆڵ بڵاویكردهوه، چهكدارهكانی پهكهكه له ناوچهكانی ئۆپراسیۆنی سوپای توركیا له "باكووری عێراق" كراونهته ئامانج.
لە نزیک سایلۆی کەلار درۆنێک ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێپی کردە ئامانج، بەھۆیەوە چوار کەس کوژراون و کەسێکیش بریندارە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار. دژە تیرۆری کوردستان دەڵێت، ئەوانەی کراونەتە ئامانج "چەکدارانی پەکەکە" بوون. لەبارەی رووداوەکەوە، دژە تیرۆری کوردستان راگەیاند، "ئۆتۆمبێلێکی جۆری جیپ لە نزیک سایلۆی کەلار لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیاوە کرایە ئامانج.. ئەو کەسانەی بەئامانجگیراون چەکدارانی پەکەکە بوون و لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیاوە کراونەتە ئامانج."
پارێزەری چالاکوانی سۆشیالمیدیا (سۆنیا بێتووشی) رایگەیاند، ئەو بەهۆی بازرگانیکردن یان بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە لە لایەن ئاسایشەوە دەستگیرنەکراوە و لەرێگەی رووداوەوە چەند زانیارییەکی نوێ لەبارەی کەیسەکەیەوە دەخاتەڕوو. رۆژی پێنجشەممە، 16-6-2022، زانا نەبەز، پارێزەری سۆنیا بێتووشی، ئەو کچە چالاکوانەی سۆشیاڵمیدیا کە هونەرمەند و مۆدێلیشە، لەبارەی کەیسەکەیەوە چەند نهێنییەکی نوێ ئاشکرا دەکات و دەڵێت: "سۆنیا بێتووشی ماوەی حەوت رۆژە لە لایەن ئاسایشی گشتییەوە راگیراوە، بەدڵنییایەوە سۆنیا بەهۆی بازرگانیکردن یان بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرنەکراوە، بەڵکو بەهۆی کێشەیەکی دیکەوەیە کە زۆر جیاوازە لەو بابەتە، بۆیە داواکارم سۆشیاڵمیدیا و راگەیاندنەکان دووربکەونەوە لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکاری." پارێزەری سۆنیا گوتیشی: "سۆنیا بێتووشی لە لایەن دەزگای مافی گشتییەوە راپێچی دادگە کراوە و هیچ سکاڵایەکی لەسەر تۆمارنەکراوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە کەیسەکەی بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە نییە." سەبارەت بە بڵابوونەوەی دانپێدانانی کەسێک گوایە دەگوترێت دانپێدانانی سۆنیا بێتووشی بێت، زانا نەبەز گوتی: "بە هیچ شێوەیەک ئەو کەسەی ڤیدیۆکەی لە سۆشیاڵمیدیا بڵاوبوونەتەوە هی سۆنیا نییە." لەبارەی قۆناخەکانی لێکۆڵینەوەشەوە پارێزەرەکەی زانیاریی زیاتری بە رووداو دا و کاتی بردنە بەردەم دادگەشی ئاشکرادەکات و دەڵێت: "دۆسیەکە ئێستا لە قۆناخەکانی لێکۆڵینەوەدایە و هەفتەی داهاتوو بەدڵنیاییەوە سۆنیا دەبرێتە بەردەم دادگە کێشەکە یەکلایی دەکرێتەوە، ئەو کات هەموو شتێک بۆ رای گشتیی ئاشکرادەکەین." زانا نەبەز کە لەلایەن کەسوکاری سۆنیا بێتووشییەوە بە پارێزەری کەیسەکەی دیاریکراوە و، گوتی: "من داواکارییەکم پێشکێشی دادوەری ئاسایش کردووە بۆ ئەوەی ببمە پارێزەری سۆنیا، بەڵام بەهۆی ئەوەی دادوەر لێرە نییە و لە دەرەوەی وڵاتە، چاوەڕوانین بێتەوە و دەست بە کارەکانم بکەم، چونکە هێشتا ئێمە و کەسوکاری سۆنیاش مافی بینینی ئەومان نییە کە لە چاکسازی ئافرەتانی هەولێر راگیراوە." سۆنیا بێتووشی، لە ساڵی 1991 لە شاری مهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، دواتر لەگەڵ خێزانەکەیدا چوونەتە تارانی پایتەختی ئێران و لەوێ ژیاوە، کۆلێژی ئەندازەی کۆمپیوتەری لە زانکۆی ئازادی تەواوکردووە، لە ساڵی 2016 بە شاجوانی ئێران هەڵبژێردراوە، ماوەیەک کاری فاشیۆن و دیزاینەری لە جلوبەرگی کردووە، چەند ساڵێکە هاتووەتە هەرێمی کوردستان و لە شاری هەولێر دەژی، ماوەیەک کاری پێشکێشکاری لە کەناڵێکی ئاسمانی لە هەولێر کردووە و دواتر لە ساڵی 2021 یەکەم کلیپی گۆرانیی خۆی بڵاوکردەوە. ژێدەر رووداو
وەزارەتی تەندروستی ڕێکاری توند دەگرێتەبەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوون و ڕێگەگرتن لە نەخۆشی کۆلێرا… بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی پلانی فراوان بۆ ڕێکارەکانی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوون و ڕێگەگرتن لە نەخۆشی کۆلێرا دەگیرێتەبەر و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی تەندروستی پارێزگا و ئیدارەکان دەکرێت بۆ چڕکڕدنەوەی کاری پێویست بۆ چالاکردنی لێژنەکانی فەرمانگە و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و تیمەکانی دۆزینەوەی حالەت و پەتازانی و توانای تاقیگە و پشکنین و دەرمان و پێداویستی پزیشکی و نەخۆشخانەکان بۆ پێشوازیکردنی تووشبووان لەگەڵ هەماهەنگی کردن لەگەڵ وەزارەتەکانی شارەوانی و کشتوکاڵ و فراوانکردنی هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی بۆ هاوڵاتیان لەڕێگەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و مامۆستایانی ئاینی بەڕێز و چاودێریکردنی شوێنە گشتیەکان لەناو بازاڕ و چێشتخانە و سەرچاوەکانی ئاوخواردنەوە. وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان١٦ حوزەیران ٢٠٢٢
ئەمڕۆ ڕێکەوتی (١٦-٦-٢٠٢٢) دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە بوونی تەرمێک لە پزیشکی دادی، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکاری مردنەکەی و دەستنیشانکردنی شوێنی ڕووداوەکە، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کەوا کەسێک کوژراوە بەناوی (شێرزاد قادر وەلی)، وەهەروەها لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا تۆمەتبار دەستنیشان کرا کەوا هەڵساوە بە ئەنجامدانی تاوانی کوشتنەکە، کەوا بە پەتێک خنکاندوویەتی و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە، لە ئێستاشدا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان و لهبهرامبهر دەستکاریکردنى كوالیتی بهنزین، لەماوەی ئەم هەفتەیەدا (26) بەنزینخانەی تر لەهەولێر و دەوروبەرى لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر سزادراون و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر، کۆی گشتی ئەو بەنزینخانەی لەسەرەتای ئەم مانگەوە تاکو ئەمڕۆ سزادراون (76) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (7) بەنزینخانە بەهۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتیى، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە.ناوی بەنزینخانەکان:-یەکەم/ بەنزینخانەی (ئارمان) لەکەورگۆسکدووەم/ بەنزینخانەی (رۆڤا) لەشەقامی 100م تەنیشت قوتابخانەی ئەحمەدی خانیسێیەم/ بەنزینخانەی (تەیراوە) لەجووت سایدی کۆنی بەحرکەچوارەم/ بەنزینخانەی (هیوا/ تەیراوە) نزیک شیرنەمەنی عەشتارپێنجەم/ بەنزینخانەی (مان) لەسەر شەقمی کۆڕنیششەشەم/ بەنزینخانەی (سپلندەر) لەشەقامی حەدید و خەشەبحەوتەم/ بەنزینخانەی (باران) لەسەر ڕێگای خەبات - هەولێر هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشەویستى شارەکەمان، دڵنیا دەکەینەوە تیمەکانى لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان بەردەوامن لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینى خراپ دەفرۆشنە هاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین دەکەن، داواش لەهاووڵاتیان دەکەین لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک لە بەنزینخانەکان و فرۆشتنى بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنى کوالێتیەکەى لەزووترین کات ئاگادارى قائیمقامیەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە. ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر2022.6.16
میدیایەکی ئەمریکی رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزەکانیان لە ئۆپەراسیۆنێکی دابەزینی ئاسمانیدا، سەرکردەیەکی باڵای داعشیان لە سووریا دەستگیرکردووە بە ناوی (هانی ئەحمەد ئەلکوردی) کە والی رەقە بووە. دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە، 16ـی حوزەیرانی 2022، میدیایەکی ئەمریکی ناوی سەرکردە دەستگیرکراوەکەی داعشی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزەکانیان لە ئۆپەراسیۆنێکی دابەزینی ئاسمانیدا، سەرکردەیەکی باڵای داعشیان لە سووریا دەستگیر کردووە کە ناوی هانی ئەحمەد ئەلکوردی-یە و والی رەقە بووە. بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاش بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە، سەرکردەکەی داعش لە باکووری رۆژئاوای سووریا دەستگیرکراوە. دوای ئەوەی لە ئاداری ساڵی 2019 کۆتایی بە خەلافەتی داعش هێنرا و نزیکەی هەموو ناوچەکان لە دەست چەکدارانی رێکخراوەکە دەرهێندران، زۆربەی چەکدارە بەجێماوەکانی گرووپە پەڕگیرەکە خۆیان لە حەشارگەکانی نێو بیابانەکانی سووریا و عێراق شاردووەتەوە.
ھەرسێ کۆمپانیای پترۆکیمیایی فەن ئاوەران، کۆمپانیای پیترۆکیمیایی خارک و کۆمپانیای پترۆکیمیایی مارون خرانە لیستی گەمارۆکانی ئەمەریکاوە.