Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
19-06-2022

لە سلێمانی باری لەناکاو ڕاگەیەنرا

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، ١٠ حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا لە سلێمانی تۆمارکرا و لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستی عێراق باری لە ناکاو رادەگەیەنین. دەشڵێ: تکام وایە هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن پلانمان هەیە بە هاوکاری هاوڵاتیان دۆخەکە تێ بپەرێنین چونکە دەزانین چۆن کۆلێرا کۆنترۆڵ بکەین.

هەواڵ
19-06-2022

چەند ڕێنماییەك بۆ خۆپاراستن لە سكچوون و ڕشانەوە

د.پروشە شوان پزیشكی گشتی و پسپۆڕی خۆراك و كێش باس لەچەند ڕێنماییەك دەكات بۆ خۆپاراستنی هاوڵاتیان لەسكچوون و ڕشانەوە بەتایبەت كەلەم وەزرەدا پەتایەكی سكچوون و ڕشانەوە بڵاوبۆتەوە.ئەو پزیشكە دەڵێت پەتای توندی سكچوون و ڕشانەوە بڕێكی زۆر شلەمەنی و كانزا لەجەستە دەكاتە دەرەوە و زۆر گرنگە قەرەبووی لەدەستدانی شلەمەنی و كانزاكان بكرێتەوە بۆ دووركەوتنەوە لەووشكبوونەوە، دەبێت هەموو شلەمەنیە سروشتیەكان و میوە و سەوزەكان لەخواردنەكان جێبكرێنەوە.ڕێنمایی كاتی تووشبوون بەسكچوون و ڕشانەوە: ئەو خواردنانەی لەكاتی توشبوون بەپەتای سكچوون و ڕشانەوە بەكاردەهێنرێت دەبێت ئاسان بێت بۆ هەرسكردن و سووك بێت لەسەر گەدە لەگەڵ دووركەوتنەوە لەبەكارهێنانی ڕۆنی ناتەندروست و بەهاراتی تیژ و زیادە.پێویستە ژەمەكان لەشێوەی شۆربای مریشك بێ زیادكردنی زەیت یان شۆربای سەوزەواتی كوڵاو و نەعنا یان نیسك یان برنجی نەرمكراوی بێ ڕۆن بێت.ڕۆژانە نەخۆش پێویستی بەدوو لیتر یان زیاتر ئاو هەیە بەپەرداخ یان هەندێك حاڵەت قوم قوم بخورێتەوە، پێویستە ئاگاداربین زۆر خواردنی شلەمەنی و ئاو زۆر بەسەریەكەوە و لەیەك كاتدا دەبێتە هۆی ئەوەی نەخۆشەكە هەست بەدڵتێكهەڵاتن یان ڕشانەوەی زۆر بكات.ئەوەی گرنگە لەكاتی سكچوون و ڕشانەوە ئەو خۆراكانەیە بەكاربهێنرێت كە بەپۆتاسیۆم دەوڵەمەندن گرنگترینیان: ئەڤۆگادۆ، شووتی، قەیسی، هەنار، پرتەقاڵ، مۆز، تەماتە، سپێناخ، خەیار، پەتاتە، چەوەندەر ، نیسك، و ماسی.یەكێك لەو گیراوە گرنگانەی بۆ ئەم پەتایە دەتوانرێت لەسەرەتای نەخۆشیەكە سوودی لێببینرێت پەرداخێك ئاوی شلەتێنە لەگەڵ نیو لیمۆی گوشراو و كەوچكێك هەنگوینی سروشتی، كەوچكێكی چا لەخوێ.ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە بەزووترین كات سەردانی نەخۆشخانە یان پزیشكەكەیان بكەن، چونكە نەخۆشانی شەكرە زیاتر و زووتر لە كەسانی تر ووشكدەبنەوە لەحاڵەتی سكچوون و ڕشانەوە.كاتێك سكچون و ڕشانەوە لەنەخۆشەكە زیاد دەكات و ئاوی لەش زۆر كەم دەبێتەوە و توشی ووشكبونەوە دەبێت، پێویستە سەردانی نەخۆشخانە و پزیشك بكات بۆ چارەسەری كتوپڕی قەرەبووكردنەوەی لەدەستدانی شلە و خوێ و كانزاكان.د.پروشە شوان باس لەوەدەكات بەگشتی سكچوون و ڕشانەوە ئەگەری وشكبوونەوەی زۆرە لەزۆرینەی حاڵەتەكان، بەڵام هەندێك كەس وەك منداڵ و كەسانی بەتەمەن و تووشبووانی نەخۆشیە درێژخایەنەكان و بەكار‌هێنەرانی هەندێك دەرمان و ئەو كەسانەی كاری قورس و كارلەبەر خۆردا دەكەن دەبێت زیاتر ئاگاداری تەندروستی خۆیان بن و بەزوترین كات سەردانی پزیشك بكەن لە كاتی زیادبوونی نیشانەكان.ئەو پزیشكە ڕایدەگەیەنێت لەكاتی پەتای سكچوون و ڕشانەوە و كۆلێرا پێویستە هاوڵاتیان ڕێوشوێنی خۆپارێزی و پاكو خاوێنی بگرنەبەر:لەحاڵەتەكانی كەمترین گومان لەیسبوونی ئاو دەبێت پێش بەكارهێنانی بكوڵێنرێت بۆ مەبەستی خواردنەوە و چێشت لێنان.پێویستە هەموو خۆراكەكان داپۆشراو بن و سەوزە و میوەكان پێش خواردنیان زۆر بەباشی بشۆرێتەوە و پاكبكرێتەوە بەدانانی بۆ ماوەیەك لەناو خوێ یان سركە یان گیراوەی تایبەت.دڵنیابوونەوە لەوەی ئەو خۆراكەی بەكاری دەهێنیت لەسەرچاوەیەكی پاك و بەئاوی پاك بەرهەم هێنراوە.دووركەوتنەوە لەخواردنی ساردەمەنیەكان و ئەو شەربەتە دروستكراوانەی پاكوخاوێنی و ئاوی بەكارهاتوو و كەرەستەكانی جێی دڵنیایی نیە.دووركەوتنەوە لەهەموو سەوزە نەكوڵاوەكان یان مامەڵەكردن لەگەڵ خواردنە نەشۆردراوەكان.دەستشووشتنی باش بەتایبەتی پێش نان خواردن و دوای بەكار‌هێنانی توالێت و خۆ بەدوورگرتن لەهەموو بەركەوتنەكان لەگەڵ كەسانی نەخۆش. https://invite.viber.com/?g2=AQBCGI%2FzwlEan063s%2F9wUNCAf%2F8fDxwLZCeiFWxvyh49T3AB7M5HeiULXaCLf3ry

هەواڵ
19-06-2022

لە سلێمانی 38 تۆمەتبار دەستگیر دەکرێن

راگەیەندراوێک لە ئاسایشی سلێمانییەوە: لە چوارچێوەی بەگژداچونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ، لە ئەنجامی تۆمارکردنی ( ٢٩ ) سکاڵا کە لەلایەن ( ٣١ ) هاوڵاتیەوە تۆمارکراوە ( ٣٨ ) تۆمەتبار دەستگیردەکەن ،بە تۆمەتی هەڕەشەکردن و ترساندن و هەڵخەڵەتاندن وچەندین تاوانی جۆراوجۆر ، کە لە ڕێگەیتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و سۆشیال میدیاوە ئەنجام دراون و تۆمەتباران ڕووبەڕوی یاسا کراونەتەوە .لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی بەڕێوەبەرایتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز( قوباد تاڵەبانی ) جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ڕێنمایی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی گشتی هەرێمی کوردستان ، بەمەبەستی بەگژداچونەوی توندوتیژی دژ بە ژنان ، ڕێگریکردن لەمەترسی پەرەسەندنی ئەم جۆرە تاوانانە . دۆزینەوەی بکەرانی تاوانەکان و دەستگیرکردنی تۆمەتباران ، بەفەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی ( ٢ ) لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرە ئەلەکترۆنیەکان و تاوانی سۆشیال میدیا ، لەدوای تۆمارکردنی ( ٢٧ ) سکاڵا لەلایەن هاوڵاتیانەوە کەزۆربەیان لەڕەگەزی ( مێ ) و تۆمار کردنی ( ٢ ) سکاڵا وەک مافی گشتی ، توانرا لەماوەی ( ٥ ) مانگدا لە نێوان ٢٠٢٢/١/١ تاوەکو ڕۆژی ٢٠٢٢/٥/٣١ ( ٣٨ ) تۆمەتبار دەستگیر بکەن سەرجەمیان لە ڕەگەزی ( نێر ) ن ،لە نێو دەستگیرکراوەکاندا کەسانێکی تێدایە زیاتر لە تاوانێکی ئەنجامداوە ، تۆمەتباران بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراون و ڕووبەڕوی یاساکراونەتەوە ، لێرەوە بۆڕای گشتی ڕادەگەیەنین هێزەکانمان هەموو ڕێکارێکی یاسایی دەگرنەبەر بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و ئەو کەسانەی کە بەهەر شێوەیەک و لەژێر هەرناوێکدا بیانەوێت تاوانێک ئەنجام بدەن ، بەتایبەتی ئەوانەی کە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان ئەنجامدەدەن .لەگەڵ ڕێزدا

هەواڵ
18-06-2022

بافڵ تاڵەبانی پۆستێکی باڵا دەداتە یونس ڕاوی

یونس ڕاوی، شارەزای ئیسلامی کە لەنێو مامۆستایانی ئایینیدا بە کەسێکی دژەدین ناسراوە، لەنێو یەکێتیدا پۆستێکی باڵا وەردەگرێت. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، یونس ڕاوی کراوەتە راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی. ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە ناوبرا لە کۆبوونەوەکانی ڕابردووی بافڵ تاڵەبانی لە بەغدا بەشداری کرد.

هەواڵ
18-06-2022

سەرۆکی حکومەت : پێویسته‌ ‌نیشتمانپەروەری و خۆشویستنی وڵات، یەکێک لە ئا...

ئەمڕۆ شەممە 18ی حوزەیران، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچوونی هەردوو خولی 25 و 26 ی قوتابییانی زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچوو. سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوەدا کە گەنج و قوتابییانی کوردستان پێویستە هەوڵی کاری داهێنەرانە بدەن بۆ ئەوەی دەرفەتی کار بۆ خۆیان و گەنجانی دیکەی کوردستان دابین بکەن و کوردستان بەرەوپێشەوە ببەن. دڵنیاشی کردنەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پشتیوانییەکی کاری داهێنەرانە دەکات. ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە: بناڤێ خودێ مەزن و دلۆڤان جات و سەرۆک و ماموستایێن زانکۆیا دهۆکێ قوتابیێن دەرچوویی یێن خۆشتەڤی یێن گەڕا 25 و 26 کەس و کارێن قوتابییان  ئەمادەبوو یێن بەرێز و قەدرگران ئەز گەلەک خۆشحالم ئەڤرۆ ل گەل هنگۆ ل باژێڕێ دهۆکێ، ل ڤێ ئاهەنگێ یێ پشکدارم، پیرۆزباهییەکا گەرم ل قوتابیێن دەرچووییێن خۆشتەڤی دکەم هیڤییا سەرکەفتنێ و ئۆمێدا پاشەرۆژەکا گەش بۆ هنگۆ دخازم ل ئەڤرۆ و ل کارێ هنگۆ یێ داهاتی، دەستخۆشیێ ل دایک و باب و کەس و کارێن هنگۆ دکەم، کۆ گەلەک خۆ ب هنگۆڤە ماندی کری بۆ هندێ دا کوڕ وکچێت وان پێ چێببن ڤێ قویناغا خوەندنێ دژیانا خودا ب سەرکەفتی تەمام بکەن.  من سوپاسی و حورمەت بۆ ماموستایان هەیە، کۆ ئەرکێ خۆ ل پێگەهاندن و وانەگۆتنێ، هەمبەر قوتابیێن خۆشتەڤی ئەنجام دایە. هیڤیدارم دسەرکەفتی بن ل پەیاما خۆ یا گرنگ کۆ پەیاما فێرکرن و پەروەردەکرنا نڤشێن مە یێ نوییە. لێرەدا د جهێ خودایە سوپاس و پێزانینێت خوە بگەهینینە پێشمەرگە و هێزێن پۆلیس و ئاسایشێ کو ئەڤ کەش و ئاسایش و ئارامییە ل کوردستانێ دروست کریە داکو ئەم پێ چێ ببین ڤان جۆرە ئاهەنگا بگێڕین. دهەمان دەمیدا سەرێ ڕێز و پێزانینێ بۆ شەهید و کەسوکارێت شەهیدا بچەمینین کۆ ب سەرێ زەحمەت و خوینا شەهیدا ئەڤرۆ ئەم لێرە ڤێ ئاهەنگێ دگێڕین .  زانکۆیا دهۆکێ، ئێکە ژ زانکۆیێن مەزن و سەرەکی یێن هەرێما کوردستانێ، کۆ هەر ل ساڵا 1992ێ وەرە، خزمەتەکا زۆر ب خەلکێ دهۆکێ و دەڤەرا بادینان و هەرێما کوردستانێ ب گشتی گەهاندییە. ساڵا نۆهەد و دوێ ، پێشی کۆ زانکۆ بهێتە دامەزراندن ،  د.عیسمەت هاتە نیک جەنابێ سەرۆکێ و داخاز لێکر کو زانکۆیا دهۆکێ بهێتە دامەزراندن ئەگەر پشتەڤانی لێ بهێتە کرن. جەنابێ سەرۆکیش ب هەمی هێز و توانایی و پشتەڤانیا پێتڤی بۆ ڤێ زانکۆیێ دەستەبەر کر و ئەڤ زانکۆیە ل سەر دەستێ جەنابێ سەرۆکی هاتە دامەزراندن. ل ڤێ رۆژێ هەتا ئەڤرۆ ئەڤ زانکۆیە، ب هزاران گەنج و لاو یێن پێگەهاندین، کۆ ئەڤرۆ ل بوارێن جوداجودا یێن هەرێما کوردستانێ خزمەتێ دکەن. هەروەتۆڤ پەیوەندییەکا باش، ل گەل ناڤەندێن ئەکادیمی یێن ناڤچەیێ و جیهانێ یا هەی. هیڤیدارم زانکۆیا دهۆکێ، ل ئەرک و پەیاما خۆ یا ئەکادیمی، یا سەرکەفتی بیت و پێشڤە بچیت و پتر پێشکەفتنێ ب ئاستێ زانسی یێ خۆ بدەت. حکومەتا هەرێما کوردستانێ، گرنگی و پویتەکێ زۆر ب پرۆسەیا خاندن و پەروەردێ ددەت. ئێک ژ لایێن سەرەکی یێن پرۆسەیا چاکسازییا کابینەیا نەهێ یا حکومەتا هەرێما کوردستانێ، کەرتێ پەروەردێ و خاندنێ یە، کۆ پشکەکا گرنگ و سەرەکی یا ڤێ چاکسازیێ پێک دئینیت، چونکی مە دڤێت سیستەمێ پەروەردێ و خاندنا بلندا مە ب ئاستەکی بەرەف پێشڤە ببەین، کۆ یێ گونجایی بیت ل گەل پێشکەفتنا بێ سنوور یا زانست و تەکنەلۆجیا ڤی سەردەمی. ئارمانجا مە ئەوە، قوتابیێن کوردستانێ، فێری وێ بسپۆری و شەهرەزایێ ببن کۆ بۆ بازاڕ و پێشکەفتن و وەرار و پێشڤەچوونا کوردستانێ پێتڤی یە، داکۆ ببنە پشتەڤانەکێ ب هێز بۆ پێشڤەچوونا ئابووری یا وەڵاتی مە. هەروەتۆڤ ئەم ب رێکا پەروەردەیەکا  دروست و پێشکەفتی، دێ پێ وەستین نڤشەکێ هشیار و تێگەهشتی دروست  بکەین و جڤاکەکێ ساخلەم ئاڤا بکەین، جڤاکەک، کۆ مرۆڤەکێ نیشتیمانپەروەر و زانستپەروەر بۆ مە دروست بکەت، چونکی دڤێت ئارمانجا سەرەکی یا خاندنێ، بتنێ ب دەستڤەئینان باوەڕنامێ نەبیت، بەلکۆ بلندکرنا ئاستێ رەوشەنبیری و هشیاریێ و پێشڤەبرن و خزمەتکرنا جڤاکی بیت.  وەکوو پشکەک ژ پرۆسەیا چاکسازیێ ل کەرتێ پەروەردێ و فێرکرنێ، مە دەستەیەک بۆ هەلسەنگاندن و باوەڕی پێدانێ ب دام  و دەزگەهێن ئەکادیمی پێک ئینایە بناڤێ (دەستەیا باوەڕی پێدانێ ب دامەزراوە و پرۆگرامێن پەروەردێ و خاندنا بلند ل هەرێما کوردستانێ) کو نۆکە ئەڤ پرۆژە یاسایە، ل پەرلەمانی کوردستانێ یە و خاندنا دویێ ژی بۆ هاتییە کرن. ئارمانج ل ڤێ دەستەیێ، بلندکرنا ئاستێ زانستی و ئەکادیمی یێ دامەزراوە و پرۆگرامێن پەروەردێ و خاندنا باڵا و دەستەبەرکرنا کوالیتییا خاندنێ یە ل هەرێما کوردستانێ ب گۆرەی ستاندارێن نێڤدەولەتی. هیڤیدارم زانکۆ و ناڤەندێن ئەکادیمی ل هەرێما کوردستانێ، بەردەوام د بەریکانەیێن زانستیدا بن بۆ بلندکرنا ئاستێ زانکۆیێ و کوالیتییا خاندنێ. مامۆستایێن بەرێز قوتابیێن خۆشتەڤی پێتڤییە نیشتیمانپەروەری و خۆش ڤیانا وەڵاتی، ئێک ژ ئارمانجێن سەرەکی یێن پروسەیا خاندن و پەروەردێ بیت. دڤێت قوتابیێن مە لسەر نیشتیمانپەروەریێ و مرۆڤدۆستیێ و رێزگرتنێ ل یێ بەرامبەر و لێخۆشبوونێ و پێکڤەژیانێ بهێنە پەروەردە کرن. چونکی مە پێتڤی ب ڤی جۆرێ گەنجا هەیە، داکۆ پشتی تەمامکرنا خواندنێ، بشێن مفای بگەهینیتە جڤاکا خۆ و ببیتە فاکتەرەکێ ب هێز بۆ پێشڤەبرنا جڤاكا خۆ و وڵاتێ خۆ. ئه‌م هه‌می دزانین كو هه‌وڵه‌كا زۆر دهێته‌ دان بۆ هه‌ندێ پێشكه‌فتن و ئاڤه‌دانكرنا كوردستانێ بهێته‌ راوه‌ستاندن، خه‌ڵكه‌كی زۆر یێ هه‌ی چاڤ ب پێشكه‌فتن و سه‌ركه‌فتنا كوردستان هه‌ڵناهێت، ل به‌ر هه‌ندێ هه‌می هه‌وڵه‌كێ دێ ده‌ن بۆ هندێ كو هه‌م هنگو بێ هیڤی و بێ ئومێد بكه‌ن و هه‌م وه‌ڵاتێ هنگو لبه‌ر دلێ هنگو ره‌ش بكه‌ن. داخازا من و هیڤیا من ل هنگو ئه‌وه‌، هنگ وه‌ڵامێ ب خۆڕاگریا خۆ بده‌نه‌ڤه‌، ب وێ چه‌ندێ بده‌نه‌ڤه‌ كو هنگ خودانێت ڤی وه‌ڵاتینه‌ و دێ هنگ ب ده‌ستێت خو ڤی وه‌ڵاتی ئاڤه‌دان كه‌ن و پێشڤه‌به‌ن، كه‌س ناهێت وه‌ڵاتێ مه‌ بۆ مه‌ چێكه‌ت و كه‌س ناهێت وه‌ڵاتێ مه‌ به‌ره‌ڤ پێش ببه‌ت، ئه‌گه‌ر ئه‌م ب خو ئاماده‌ نه‌بین ڤی ئه‌ركی بێخینه‌ سه‌ر ملێت خۆ و ئه‌م ب خۆ وه‌ڵاتێ خۆ ئاڤه‌دانتر بكه‌ین. من هیڤی و ئومێده‌كا زۆر یا ب هنگو هه‌ی یا ب شیانێت هنگو هه‌ی، كو هنگ ب شیان و زانست و پەروەردا خۆ و په‌روه‌ردا خۆ دێ گه‌ل و وه‌ڵاتێ خو زێده‌تر پێشڤه‌به‌ن، هیڤیا من ئه‌وه‌ كو هنگ گوهێ خۆ نه‌ده‌نه‌ چ پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی، كو رێگریێ ل هنگو بكه‌ت هنگ ئاینده‌یه‌كا گه‌ش به‌رێ خو بده‌نه‌ وه‌ڵاتێ خو، من ئومێده‌كا زۆر یا هه‌ی كو داهاتیێ وه‌ڵاتێ مه،‌ داهاتیه‌كێ گه‌له‌ك یێ پرشنگدار و ئاڤه‌دانه‌ و ب هیڤیا خودێ و پشته‌ڤانیا هنگو دێ شێین وه‌ڵاتێ خو رۆژ ب رۆژ  به‌ره‌ڤ سه‌ركه‌فتنێ و ئاڤه‌دانیێت زێده‌تر به‌ین. پێتڤییە گەنج و قوتابیێن کوردستانێ، بزاڤا داهێنان و بدەستڤەئینانا داهێنانان بکەن، داکۆ ب رێکا هزرێن داهێنەر، پرۆژێن کارێ نوی و دەلیڤەیێن کاری، بۆ خۆ و بۆ گەنجێن دیش پەیدا بکەن. لێرە ئەز هنگۆ پشت راست دکەمەڤە، کۆ حکومەتا هەرێما کوردستانێ، هەموو رەنگێن پشتەڤانیێ، دێ بۆ کار و پرۆژێن هنگۆ یێن داهێنەر کەت، ئەز باوەرم کۆ گەنجێن کوردستانێ، خەلکێ داهێنەر یێ تێدا و چیێ وان ل گەنجێن داهێنەرێن دونیایێ کێمتر نییە.مە خەلکەکێ گەلەکێ زیرەک و داهێنەر یێن هەی و هیڤیدارم جێ دەستێ وا دە دەمەکێ زوویدا ئەم ببینین و د سەرکەفتی بن.  ئەز جارەکا دی پیرۆزباهیەکا گەرم ل هنگۆ دکەم و هیڤیدارم هەردەم ل ژیانا داهاتیدا د سەرکەفتی بن و ئەم هەمی پێ چێ ببین مفای ل زانست و هێز و شیانێن هنگۆ وەربگرین ، داكو كوردستانا خۆ ڕۆژ ب ڕۆژ سەربێخین . بمینن ب خێر و خۆشیێدا و کوردستانا مەش هەر یا ئاڤەدان بیت .

هەواڵ
18-06-2022

کەمال محەمەد: لە هەفتەیەکدا 3 ملیۆن لیتر بەنزین دەخرێتە بازاڕەوە

كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و وەزیری سامانە سروشتیەكان بەوەكالەت:لەماوەی یەك هەفتەدا 3 ملیۆن لیتر بەنزین دەخرێتە بازاڕەوەكەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و وەزیری سامانە سروشتیەكان بەوەكالەت ئاماژەی بە هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دا كە بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی بەنزین دەنرێت لەم رووەوە وتی : خواستی بەكارهێنانی بەنزین لە هەرێمی كوردستان رۆژانە 5-6 ملیۆن لیترەو وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لە (سێ) سەرچاوە بەنزین دابین دەكات كە یەك ملیۆن لیتری لە پاڵاوتگەی (كار) و یەك ملیۆن و 50 هەزار لیتری دیكە بەپێی رێكەوتنێكی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و وەزارەتی نەوتی عێراق و ئەوی دیكە لەدەرەوەی هەرێم هەناردە دەكرێت، بەڵام ئەوەی تایبەتە بە عێراقەوە لە 45 رۆژە ناردنی ئەو بەنزینە راگیراوە نرخی جیهانی بەنزینیش گرانبووە و خواستی بەنزین لەعێراقیش زیاد بووە.لەسەر راسپاردەی سەرۆك وەزیران و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و كۆنترۆڵكردنی نرخی بەنزین ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتی بە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان دا چەند بڕیارێكی گرنگی دەربكات، لەوانە دابینكردنی 2ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەولێرو دهۆك و دابینكردنی زیاتر لە 1 ملیۆن لیتر بەنزینی دیكە بۆ سلێمانی و هەڵەبجە و لەگەڵ كۆمپانیایەكیشدا رێككەوتووین كە 2 تا 3 ملیۆن لیتر بەنزینی دیكە دابین بكات.وەزیری سامانە سروشتیەكان ئەوەشی راگەیاند كە پێشبینی دەكرێت لەماوەی هەفتەیەكدا 3 ملیۆن لیتر بەنزین بخرێتە بازاڕەوە. بۆ هەر لیترێكی بەنزین 1200 دینار لەسەر حكومەت دەكەوێت و 400 دینار پاڵپشتی دەكرێت بۆ ئەوەی نرخەكەی بۆ 800 دینار دابەزێت.بەمەش بۆ 3 ملیۆن لیتر بەنزین رۆژانە ملیارێك و 200 ملیۆن دینار پاڵپشتی حكومەتە بۆ نرخی بەنزین.سەبارەت بەدۆخی كارەباش كە لەگەڵ هاتنی شەپۆلی گەرماو هەڵكشانی نرخ خواستی بەكارهێنانی كارەبا زیاد بووە كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا وتی: شەپۆلی گەرماو هەڵكشانی خواست قورساییەكی گەورەی خستۆتە سەر وەزارەتی كارەبا و لە هەوڵەكانمان بەردەوامین بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنان، بۆ ەم مەبەستەش چەند وێستگەیەكی نوێی كارەبا لەم ماوەیەدا لەهەرێمی كوردستان دەستبەكار دەبێت.

هەواڵ
18-06-2022

لە ئاگرەکەی هەولێردا کەسێک گیانی لەدەستدا

بەهۆی ئاگرەکەی شوقەکانی MRF لە شاری هەولێر، کەسێک گیانی لەدەستداوە قایمقامی هەولێر ڕایگەیاند، بەداخەوە رایدەگەیەنین کەسێک لە ئاگرەکە گیانی لەدەستدا و خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە. بەپێی زانیارییەکان، قوربانیەکە کچە و بەهۆی دووکەڵەوە خنکاوە.

هەواڵ
18-06-2022

سەرۆك بارزانی پێشوازی کرد لە شاندێكی باڵای ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد...

ڕۆژی شەممە 18ـی حوزەیرانی 2022 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە شاندێكی باڵای ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا كرد. لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا و شاندی میوان وردەكاری و دواپێشهاتەكانیان لەباره‌ی دۆخی گەلی كورد لە سووریا و نیگەرانییەكانی هاووڵاتیانی كورد لەبارەی داهاتوویان لە سووریا بۆ سەرۆك بارزانی شیكردەوە. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی تێبینی و ئامۆژگارییەكانی پەیوەست بە بارودۆخی گەلی كورد لە سووریا خستەڕوو و جەختیشی لەوە كردەوە، كە پێویستە هاووڵاتیان و ڕۆڵەكانی گەلی كورد لە سووریا زێد و وڵاتی خۆیان جێنەهێڵن و خۆڕاگر بن.

هەواڵ
18-06-2022

پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، رۆژی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک و پلەی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ 3 بۆ 5 پلە بەرزدەبێتەوە، لە هەندێک ناوچەش پلەی گەرما دەگاتە 48 پلەی سیلیزی.  بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرما بۆ رۆژی یەکشەممە بەمشێوەیە دەبێت: هەولێر - 46 پلەی سیلیزی سلێمانی - 46 پلەی سیلیزی دهۆک - 44 پلەی سیلیزی کەرکوک - 48 پلەی سیلیزی هەڵەبجە - 45 پلەی سیلیزی سۆران - 40 پلەی سیلیزی راپەرین - 43 پلەی سیلیزی گەرمیان - 48 پلەی سیلیزی

هەواڵ
18-06-2022

پەرلەمانتارێکی یەکێتی: ئەگەر پەکەکە لە گەرمیان نەبێ سوپای تورکیا بۆردو...

پەلەمانتارێکی یەکێتی ڕاگەیاند، ئەگەر پەکەکە لە ناوچەی گەرمیان چالاکیی سیاسی نەكات، سوپای تورکیا گەرمیان بۆردومان ناکات. گوتیشی: ”ئەگەر پەکەکە خەباتی خۆی نەگوازێتەوە، چەکی درۆن چەکێکی مۆدێرنی پیشکەوتووە و ناتوانن خۆیانی لێ بشارنەوە.“ عوسمان کەریم، پەرلەمانتاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) چالاکییە سەربازی و سیاسییەکانی خۆی لە ھەرێمی کوردستان، لە دژی سوپای تورکیا چڕ کردووەتەوە، بێگومان ئەگەر پەکەکە لە ناوچەی گەرمیان نەبێت، سوپای تورکیا گەرمیان بۆردومان ناکات، بۆیە پەکەکە بیانووی داوەتە دەستی سوپای تورکیا، بۆ ئەوەی ھەرێمی کوردستان بۆردومان بکات. گوتیشی: ”ھەرچەندە دوێنی ئۆتۆمبێلێکی پەکەکە لە ڕێگەی درۆنی سوپای تورکیاوە لە ناوچەی گەرمیان کرایە ئامانج، ئێمە ئەوەمان پێ ناخۆشە و ئیدانەی دەکەین، بەڵام چەکی درۆن جۆرە چەکێکی پیشکەوتووی مۆدێرنە بۆ لەناوبردنی مرۆڤ، بۆیە ئەگەر پەکەکە چالاکییەکانی خۆی نەگوازێتەوە بۆ سنووری کوردستانی تورکیا، ناتوانێت خۆی لە درۆنی سوپای تورکیا بشارێتەوە.“ عوسمان کەریم، ئاماژەی بەوەش کرد: ”ھەرێمی کوردستان ناوچەیەکی ئارام و سەقامگیرە، ئەگەر پەکەکە ئەم ناوچەیە بکات بە مەیدانی تەراتێنی خۆی، ئەوا ڕووبەڕووی مەترسیی گەورە دەبینەوە، پاشان ئێمە بە خوێنی ھەزاران شەھید ئەم بەشەی کوردستانمان ئازاد کردووە و دەبێ پەکەکە کار و چالاکیی خۆی بگوازێتەوە بۆ وڵاتی خۆی، ئێمە کاتی خۆی ئەو ھەموو خەبات و تێکۆشانەمان دژی ڕژێمی بەعس کردووە، لەناو خاکی خۆمان کردوومانە، ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لەناو گرد و دۆڵ و شاخەکانی کوردستان شەھید بوونە، بۆیە کاتی ئەوە ھاتووە، پەکەکە بچێتەوە مەیدانی خۆی و هەرێمی كوردستان جێ بهێڵێت.“ باس نیوز

هەواڵ
17-06-2022

باڵکێش ناوی کوژراوانی ناو ئۆتۆمبێلەکە ئاشکرا دەکات کە بەر هێرشی تورکیا...

ئەمڕۆ هەینی، درۆنێکی تورکی هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێک لە سنووری قەزای کەلار و چوار کەس کوژران. دوای بەدواداچوونێکی باڵکێش، دەرکەوت کە کوژراوەکان سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان بوون.یەکێک لەوانەی کە کوژراوە، ژنە شەڕڤانێکە بە ناوی هەڤاڵ ڕاپەڕین، کە یەکێک بووە لە سەرکردە دێرینەکان پەکەکە.ئەو کەسانەی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، هەموویان خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانن و یەکێکی تریان ناوی فەرهاد دێرکە. بەڵام تائێستا پەکەکە ناوی کوژراوەکانی بڵاو نەکردۆتەوە. فەرھاد دێرک

هەواڵ
17-06-2022

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات

ئەمڕۆ هەینی 17ـی حوزەیرانی 2022 شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی وڵاتی تورکیایان کرد . لە میانەی سەردانەکەیان شاندەکە لەگەڵ هەریەکە لە وەزیری بازرگانی تورکیا و بەرپرسانی گواستنەوە و گەیاندن و هەروەها بواری بیناسازی کۆبوویەوە، هەروەها له بەرنامەی سەردانەکەیاندا لەگەڵ وەزیری ناوخۆ ی تورکیا و بەڕێوەبەری گومرگەکانیش کۆدەبنەوە . ئامانج لە سەردانەکەیان تاوتوێ کردنی چەند پرسێکی گرنگە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە لەوانە، کردنەوەی دەروازەی سنووری مێرگەسۆر لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە نێوان وڵاتی تورکیا و هەرێمی کوردستان و هەروەها فراوانکردنی دەروازەی سنووری سەرزێڕی لە نێوان هەردوولا کە کاریگەری بەهێزیان دەبێت لەسەر فراوانکردنی چالاکی بازرگانی لەنێوان وڵاتی تورکیاو هەرێمی کوردستان .هەروەها چارەسەرکردنی چەند گیروگرفتێک لە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل پەیوەست بە نەهێشتنی قەرەباڵغی و جەنجاڵی گەشتیاران لە دیوی وڵاتی تورکیا کە گلەیی و گازاندەی گەشتیاران و هاوڵاتیانی بەدوای خۆیدا هێناوە لەکاتی سەردانی کردنیان بۆ وڵاتی تورکیا . شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکهاتوون لە د.ئومێد سەباح سەرۆکی شاندەکەو ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و د.محەمە شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و د.سامی جەلال ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆ و گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ .

1 2 ... 582 583 584 ... 1148 1149