ئەمڕۆ سێشەممە 21 ی حوزەیران ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مارتن یێگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کرد.لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا بەتایبەتی لە بواری ئابووری و وەبەرھێناندا ، بارودۆخی گشتیی و دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق ، گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی پیشمەرگە لە شەڕی تیرۆر و چەند بابەتێکی جێی بایەخی هاوبەش کرا.
سەرۆکی حکومەت: حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشتیوانی لە ئازادی ڕاگەیاندن و ڕادەبڕین و ڕەخنەگرتن دەکاتحكومەتی هەرێم سەرەڕای چەندین قەیران، بەڵام بەردەوام بووین لە ئەنجامدانی پڕۆژە و چەندین چاکسازیمان لە سەرجەم بوارەکاندا ئەنجامدا. ئەمڕۆ دووشەممە 20 ی حوزەیران ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە گەڵ بەڕێوەبەری ژمارەیەکی زۆر لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کوردستان کۆبووەوە .لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە مەبەست لە کۆبوونەوەکە ئەوەیە گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانە لەگەڵ ڕاگەیاندن و لە ڕێگەی ئەوانیشەوە، لەگەڵ خەڵکی کوردستان بکەین بۆ بەرچاوڕوونی و خستنەڕووی زانیاری و ڕوونکردنەوەی هەڵوێستی حکومەت لە بارەی چەندین بابەتی گرنگ.سەرۆکی حکومەت، داوای لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد، کە هاوکار و یارمەتیدری حکومەت بن بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی . ئاماژەشی بەوەدا کە ڕاگەیاندن ئەرکێکی پیرۆز و گرنگی هەیە و پێویستە بە بەرپرسیارییەتیەوە ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشتیوانی لە ئازادی ڕاگەیاندن و ڕادەبڕین و ڕەخنەگرتن دەکات بۆ چاکسازی و باشترکردن و بەرەوپێشبردنی بارودۆخی کوردستان. بەڵام لە هەمانکاتدا، پێویستە ڕاگەیاندن داکۆکیش لە پرسە نیشتمانییەکان و دەسکەوتەکان بکات کە لە ئەنجامی قوربانیدانێکی زۆری خەڵکی کوردستانەوە، بەدەست هاتوون.سەرۆکی حکومەت، باسی لەوە کرد کە کابینەی نۆیەم، زۆرترین زانیاری بڵاوکردووەتەوە و ڕوونکردنەوەی پێویستی بە پەرلەمانی کوردستان و ڕای گشتی داوە.سەرۆکی حکومەت ڕوونیکردەوە کە ئێمە لەناوچەیەکی قەیراناوی و نائارامدا دەژین،لە ساڵانی ڕابردووشدا ڕووبەڕووی چەندین قەیران بووینەوە، وەک کۆڕۆنا و قەیرانی تەندروستی و دارایی، بەڵام سەرەڕای ئەمەش، ئێمە نەوەستاین و بەردەوام بووین لە ئەنجامدانی پڕۆژە و چەندین چاکسازیمان لە سەرجەم بوارەکاندا ئەنجامدا. بەڵام وەک سەرۆکی حکومەت ئاماژەی پێدا، چاکسازی پرۆسەیەکی بەردەوامە و کاتی پێویستە و ئامانجیش لەم چاکسازییانە، بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابوورییە.سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە، کە حکومەت هی هەموو هەرێمی کوردستانە و بەبێ جیاوازیيش، خزمەتی هەموو پارێزگا و شار و ناوچەکانی کوردستان دەکات.لە بارەی پەیوەندییش لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی، سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان، هەمیشە ئامادەبووە کێشەکان لەگەڵ بەغدا لە سەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکات، هەرێمی کوردستان ئەرکەکانی جێبەجێ کردووە و داواش دەکات مافە دەستوورییەکانی پێشێل نەکرێت .لە کۆتاییدا سەرۆکی حکومەت، وەڵامی سەرنج و تێبینی و ڕاسپاردەی ئامادەبووانی دایەوە و کورتەیەکیشی دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا خستەڕوو.
لاهور جەنگی بورهان، هاوسەرۆکی دەرکراوی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە دادگاکانی سلێمانی و بەغدا سکاڵای یاسایی لەسەر بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی ئێستای یەکێتی تۆمارکردوە بە تۆمەتی ئەوەی، بەدەر لە یاسا و پەیڕەوی حیزب، دەری کردوون. باڵکێش زانیویەتی: لاهور جەنگی چاوەڕێی ئەوەیە دۆسیەکەی یەکلایی ببێتەوە، ئەگەر دادگا گەڕاندیەوە بۆ ناو یەکێتی، ئەوا بەردەوام دەبێت، ئەگەریش نەیگەڕاندوە ئەوا حیزبێکی نوێ ڕادەگەیەنێت. بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست باڵکێش کەوتووە: لاهور جەنگی بە نیازە حیزبێک بە ناوی ( یەکێتی نیشتمانی کوردستان-عێراق ) ڕابگەیەنێت. .
ئەمڕۆ دووشەممە ، سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەڵاحەددین پێشوازی لە ئۆلیڤییێ دیكۆتینی كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە شاری هەولێر كرد. ڕۆژی دووشەممە ٢٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئۆلیڤییێ دیكۆتینی كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە شاری هەولێر كرد.لە دیدارەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فەڕەنسا و پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی مانگی ڕابردووی نێوان سەرۆك ماكرۆن و سەرۆك بارزانی تاوتوێ كرا.هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و سیناریۆ و ئەگەرەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق لە قۆناغی داهاتوو ئاڵوگۆڕ كرا.دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی سووریا و ئاییندەی گەلی كورد لە وڵاتی سووریا تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.
د. پونە، پزیشکی پسپۆڕى ددان دهڵێ: "سپیکردنەوەی ددانەکان بە رێگەی لەیزەر رێگەیەکی سەلامەت و بێ کێشە و بێ مەترسییە، بەڵام لە ھەندێک حاڵەتدا کاریگەریی خراپی ھەیە و دەبێت ئاگاداری بین". باسى لهوهش كردووه، زۆرجار لەیزەر ھەستیاریی ددانەکان زیاد دەکات، کە رەنگە دوای جاری یەکەم یان دووەم بەکارھێنان کەسەکە ھەستی پێدەکات، بەڵام ئەوە درێژخایەن نییە و بە تێپەڕبوونی کات ھەستیارییەکەش نامێنێت. ئهوهشى خستووهته ڕوو، ھەروەھا زۆرجار بەکارھێنانی لەیزەر رەنگە ببێتە ھۆی ھەراسانی پووک، ئەوەش لە ئەنجامی بەرکەوتنی پووک بەو ماددانەی پزیشکەکان بۆ سپیکردنەوە بەکاری دەھێنن، بەڵام ئەوەش دوای سپیکردنەوەی ددان نامێنێت. پزیشكه پسپۆڕهكهى ددان ڕوونیشى كردووهتهوه، دوای بەکارھێنانی لەیزەر، دەبێت بەردەوام بین لە پاریزگاریکردن لە ددانەکانمان بە شوشتنی ددان ڕۆژانە 2 جار، ھەروەها خۆبهدوورگرتن لە جگەرەکێشان و خواردن و خواردنەوە زیانبەخشەکان و ئەوانەی دەم و ددان پیس دەکەن.
پارێزگاری هەولێر گیان لەدەستدانی محهممهد ئهحمهد ئهربیلی، هونەرمەندی دیاریی هەولێری راگەیاند و دەڵێت، "ههولێر و کوردستان، ئهستێرهیهکی گهورهی هونهری لهدهستدا." ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر دەڵێ"لێرهمه له ههولێرێ، لۆ ههمیشه له دڵی ههولێر دهبی و رۆحت شاد."
ئەمڕۆ یەکشەممە 19ـی حوزەیرانی 2022، سەرۆك مسعود بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی نووسەر و ئەکادیمست و رۆشنبیرانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمی ناساندنی زنجیرەیەک کتێبی پڕۆژەی دۆکیۆمێنتاریی شۆڕشەکانی بارزان سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردبوو. لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی، بەگەرمی بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و وێڕای دەستخۆشی بۆ بەڕێز بارام وەڵەدبەگی، بەرپرسی ئەنستیتۆی فەرهەنگیی کوردستان لە تاران و تەواوی ئەو کەسانەی لە پڕۆژەی دۆکیومێنتاریی شۆڕشەکانی بارزان رۆڵیان گێڕاوە و کتێبەکانیان ئامادە کردووە، دەستخۆشیی لە زانکۆی سەلاحەدین و ئەو کەس و لایەنانە کرد کە مەراسیمی ناساندنی پڕۆژەکەیان بەڕێوەبردووە و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ پڕۆژەکە خواست. سەرۆک بارزانی رۆڵی رۆشنبیران و ئەکادیمیست و نووسەرانی لە ناساندنی دۆزی رەوای گەلەکەمان و گرێدانی پردی پەیوەندیی لەگەڵ گەلانی دیکەی ناوچەکە بەرز نرخاند و برەودان بە کاری فەرهەنگی وەک بەشێک لە خەباتی گەلەکەمان پێناسە کرد و داوای کرد رێگە نەدەن چیتر مێژووی گەلی کوردستان چەواشە بکرێت و خۆیان بەپشتبەستن بەبەڵگە و زانیاریی دروست و متمانەپێکراو کار لەسەر ناساندنی مێژوو بکەن. شاندی میوان وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆیان بە دیدارەکە، سوپاس و پێزانینی خۆیان پێشکەش بە سەرۆک بارزانی کرد و ئاماژەیان بە پێگەی جەنابیان لەناو کوردی بەشەکانی دیکەی کوردستان کرد کە جگە لە پێگە سیاسییەکەی، وەک ئومێد و هیوای رزگاری، پێگەیەکی مەعنەویی بەرزی لەناو کورد هەیە و لەناو پێکهاتە نەتەوەییەکانی دیکەی ئێرانیشدا جێی رێز و تەقدیرە.لە کۆتایی دیدارەکەدا، شاندی میوان ژمارەیەکی زۆر کتێب و بەرهەمی چاپکراوی خۆیان پێشکەش بە سەرۆک بارزانی کرد.
ههواڵی بڵاوبوونهوهی پەتای کۆلێرا لە سلێمانی و ھەولێر نیگەرانی کردم. لەپەیوەندیدام لەگەڵ وەزیری تەندروستی لەپێناو گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەم پەتایە. داوا لە ھاووڵاتییانی خۆشەویست دهكهم، پابەندی ڕێنمایی تەندروستی و پاکوخاوێنی و خۆپارێزی بن.
د. سامان بەرزنجی, وەزیری تەندروستی گەیشتە شاری سلێمانی. بەمەبەستی بەدوداچوونی ڕێکارەکانی چارەسەری نەخۆشانی سکچوونی توند و کۆلێرا و گرتنەبەری ڕێکارەکانی کۆنتڕۆڵکردن و ڕێگەگرتن لە تەشەنەکردنی نەخۆشی کۆلێرا و بڕی زیاتر لە 10 تەن پێداویستی پزیشکی گەیاندرایە شاری سلێمانی. ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی 19 حوزەیران 2022
ڕاگەیاندراوێک لەوەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان … لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما و سروشتی نەخۆشیەكانی سكچوون و دوابەدوای چالاككردنەوەی بەرنامەی پەتازانی و دۆزینەوەی حاڵەتەكان بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیەكانی سكچوونی توند لەلایەن دامودەزگاكانی تەندروستی لە شوێنە جیاوازەکانی هەرێمی كوردستان بەپێی بەرنامە و پلانی دارێژڕاو.بۆ بەرچاوڕوونی هاوڵاتیان ڕایدەگەیەنین كەوا ژمارە و ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشیەكانی سكچوونی توند زیادیكردووە و تیمەكانی پەتازانی بەپێی ستانداردی پەتازانی ڕێژەی پشكنین بۆ دۆزینەوەی حاڵەتەكانی كۆلێرا ئەنجامدراوە، بەمەش ژمارەیەك لە حاڵەتەكانی كۆلێرا لە تەمەنە جیاوازەكان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر دەستنیشانكراون دوای پشتڕاستكردنەوەی تاقیگەیی، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێكاری زیاتر و توندتری لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكانی كشتوكاڵ و شارەوانی و ناوخۆ و پارێزگا و ئیدارەسەربەخۆكان گرتۆتەبەر بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO و تەندروستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان لەبواری خۆپارێزی و چارەسەری و دابینكردنی پێداویستی پزیشكی. داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەكەین پابەندی ڕێنماییەكانی پاكوخاوێنی كەسی و دڵنیابوونەوە لە ئاوی پاكی خواردنەوە و خۆراك بن و لەكاتی دەركەوتنی نیشانەكانی سكچوون بەزووترین كات پەیوەندی بە دەزگاكانی تەندروستی بكەن لەپێناو ڕێگریكردن لە ئاڵۆزکانیەكان و سەلامەتیان. وەزارەتی تەندروستیحكومەتی هەرێمی كوردستان١٩ ی حوزەیران ٢٠٢٢
راگەیەندراوێک لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە لە چەند كاتژمێری دهاتوودا جیهاز و ئامێری زیاتر ڕەوانەی هەشتی حەسارۆك دەكرێن پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 19ی حوزەیرانی2022 پرۆسەی لێدانی بیری ئاوی خواردنەوە لە گەڕەكی 8ی حەسارۆك دەستیپێكرد و لە چەند كاتژمێری داهاتووشدا ئامێر و جیهازی زیاتر ڕەوانەی 8ی حەسارۆك دەكرێن. هەروەها لە ماوەیەكی كەمیشدا سەرەبلۆكی تەواوی گەڕەكەكە دادەنرێت و لە سەرەتای مانگی داهاتوودا خاوەن زەوییەكان دەتوانن دەست بە دروستكردنی خانوو بكەن. ئەمەش دوای ئەوە دێت كە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ نوێنەری خاوەن زەوییەكانی گەڕەكی 8ی حەسارۆك كۆبووەوە و دڵنیای كردنەوە لەوەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جدیە لە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ 8ی حەسارۆك و كەمێك پێش ئێستاش پرۆسەی لێدانی بیری ئاو كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە. هەنووكە تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر لە 8ی حەسارۆك سەرقاڵی چاودێریكردنی پرۆسەی لێدانی بیرەكانن و پرۆسەكەش بە باشی بەڕێوە دەچێت، لە چەند كاتژمێری داهاتوودا جیهاز و ئامێری زیاتر ڕەوانەی هەشتی حەسارۆك دەكرێن. ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی حوزەیران، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنی عێراق کرد بەسەرۆکایەتی جەنەرال عەبدولئەمیر یارەڵلا سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق .سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ماددەی 140 بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر. دووپاتیشی کردەوە کە پێشمەرگە، دەبێ وەک بەشێک لە سیستمی ئەمنی عێراقی ببینرێت و پشتگیریی بکرێت، چونکە بەهێزبوونی پێشمەرگە، لە بەرژەوەندی سەقامگیربوونی دۆخی ئەمنی عێراقە بە گشتی. پێویستە سوپای عێراقیش نوێنەرایەتی گشت پێکهاتەکانی عێراق بکات و بەبێ جیاوازی پارێزگاریان لێ بکات.شاندی باڵای سەربازی و ئەمنی عێراق، وێڕای خستنەڕووی کورتەیەک دەربارەی بارودۆخی ئەمنی و سەربازی لە عێراق، ئاماژەیان بەوەدا کە ئامانجی هاتنی ئەم شاندە باڵایە، برەودان و بەهێزکردنی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگەیە.