ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی هێزەکانی دژەتیرۆر پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٢ی حوزەیران سەعات 4:45 خولەک، یەک کاتیۆشا لە شوێنێکی نادیارەوە ئاڕاستەی کێڵگەی کۆرمۆر کرا، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە، لە ئێستادا هێزەکانی سەربە بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر سەرقاڵی بەدواداچون و لێکۆڵینەوەن لە ڕووداوەکە و لە داهاتوودا تەواوی لێکۆڵینەوەکە و وردەکارییەکەی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بڵاو دەکەینەوە. بەڕێوبەرایەتی گشتی هێزەکانی دژەتیرۆر_CTG
گوللە کاتیۆشایەک لە کێڵگەی نەوتی کۆرمۆر لە قادر کەرەمی نزیک چەمچەماڵ کەوتە خوارەوە.. سدیق محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قادر کەرەم وتی، کاتژمێر 4:45 هێرشی موشەکی کراوەتە سەر کێڵگەی بەرهەمهێنانی گازی کۆرمۆر کە کۆمپانیای دانەگاز کاری تێدا دەکات.تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی ڕانەگەیەنراوە.
کاتژمێر 1:30پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ، لەسەر شەقامی 120مەتری، بەرامبەر بەفرۆکەخانەی نێودهوڵهتی هەولێر، نیسانێکی تاکسی كاتێك پەکی دهكهوێت و تووشی وەستانی لە ناکاو بوو، شۆفێری تهكسییهكه دادهبهزێت بۆ ئهوهی ئۆتۆمبێلهكهی چاك بكاتهوه.لەوکاتەدا بارهەڵگرێک بەخێراییەکی زۆر و بێ ئاگاییەوە دێت و لەدواوە خۆی بە تاکسیەکە و شوفێرەکەیدا كێشا، بهو هۆیهوە شوفێری تاکسییهكه گیانی لەدەستدا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستيج پاولو بيراس باڵیۆزی دانیمارك لە عێراق كرد كە بەبۆنەی كۆتایهاتنی ئەركەكانی لە عێراق و ماڵئاوایی سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو. لە دیدارەكەدا باڵیۆزی دانیمارك لە عێراق پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان هەبووە و، سوپاسی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیشی كرد بۆ هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەتی دانیمارك لەبارەی ئەو دوو هاووڵاتیەی دانیماركی كە ماوەیەك پێش لە هەرێمی كوردستان تووشی گرفت هاتبوون. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و تەحەددیات و ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا و سەرۆك بارزانی لەبارەی بەشداریی هەرێم لە حكوومەتی داهاتوو و پڕۆسەی سیاسیی عێراق جەختی لەوە كردەوە كە مەرجەكانی هەرێم بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق پابەندبوونی لایەنە سیاسییەكانی عێراقە بە هەرسێ پڕەنسیپی شەراكەت و هاوسەنگی و سازان. لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا بیروڕا لەبارەی هەڕەشەكانی تیرۆر لەسەر سەقامگیریی ناوچەكە و بارودۆخی شنگال ئاڵوگۆڕ كرا.
وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ڕایگەیاند، تا ئێستا 960 کەس لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەست داوە.دوێنێ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.1 پلەی ڕێختەر باشور و ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستانی هەژاند. وەزارەتی ناوخۆی دەڵێ: سەدان کەس بێسەروشوێنن.
كەشناسی هەرێمی كوردستان پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ پلەی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزین تۆمار بكات و بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر بگاتە 37 پلە. بەپێی راگەیەنراوێكی كەشناسیی هەرێمی كوردستان، پێشبینیی دابەزینێكی زۆر لە كەشوهەوای شارەكانی هەرێمی كوردستان هەیە. بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ لە هەولێر 37 پلەی سیلیزی دەبێت، لە سلێمانی 36 پلەی سیلیزی دەبێت، لە دهۆك 35 پلەی سیلیزی دەبێت، لە كەركووك 40 پلەی سیلیزی و هەڵەبجە 38 پلەی سیلیزی دەبێت. ئەمە لەکاتێکدایە، کە پێشبینی دەکرێت سەرەتای ھەفتەی داھاتوو لە ھەندێ ناوچە نمە باران ببارێت.
دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، شەوی سێشەممە 21ی حوزەیران کاتژمێر 11:00ی شەو، دوو مووشەک لە لایەن "میلیشیا لە یاسابەدەرەکانەوە" رەوانەی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری ناوەران کران. لە راگەیەنراوەکەی دژە تیرۆری کوردستاندا هاتووە: "دوو مووشەک لەلایەن میلیشیا لە یاسابەدەرەکانەوە لە ناوچەی بازوا لەنێوان گوندی کانینی و باشیکەوە ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری میحوەری ناوەران کران، یەکێک لە مووشەکەکان لە بەرزاییەکانی چیای سمریتی سەر بە قەزای شێخان لە پارێزگای نەینەوا کەوتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە، مووشەکی دووەمیش بەرلەوەی بگاتە سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە لە گوندی تیسخراب - باشیک لە سنووری دەسەڵاتی حکومەتی فیدڕاڵی کەوتووتەوە خوارەوە". 11:00ـی شەوی رابردوو، مووشەکێک لە گەڕەکی سمریتی سەنتەری قەزای شێخان کەوتە خوارەوە و زیانی گیانی نەبوو. سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی شێخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو، "مووشەکەکە لە باشووری شارەکەوە ئاراستە کراوە و نزیک 100 مەتر لە ماڵەکان کەوتە خوارەوە و زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە."
رۆژی چوارشەممە 22ـی حوزەیرانی 2022، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران ئەنجام دەدات. بەگوێرەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت: خستنەڕووی پوختەی رێکارەکانی وەزارەتی تەندروستیی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ رێگریکردن لە تەشەنەکردنی پەتای کۆلێرا.خستنەڕووی پوختەی بڕیاری کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە کێشەی بەنزین.خستنەڕووی گرنگترین سەردێڕی ئەو چاکسازییانەی کە لەلایەن وەزارەتەکانی کابینەی نۆیەم ئەنجامدراون.خستنەڕووی رەشنووسی نوێی بڕیاری تایبەت بە پاراستن و پارێزگاریکردنی ئەو ناوچانەی کە پێکهاتە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان تیایدا جێگیربوون لەبەر رۆشنایی ماددەی (3/چوارەم) لە یاسای (پاراستنی مافی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان - عێراق ژمارە 5ـی ساڵی 2015).
موشەکێک لە سەنتەری قەزای شێخان کەوتە خوارەوە مووشەکەکە بەر میوانخانەیەک کەوتووە. نوێ دەکرێتەوە...
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان راگەیەندراوێکی راگەیاند: بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕیارو راسپاردەكانی سەرۆكوەزیرانی كوردستان، كەمال محمد ساڵح، وەزیری كارەبا و وەزیری سامانە سروشتیەكان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كرد، لەو كۆبوونەوەیەدا كە بەڕێوەبەرانی نەوت و كانزاكانی پارێزگاكانی كوردستان ئامادەیبوون. بڕیاردرا رۆژانە 3- 3,5 ملیۆن لیتر بەنزین دابین بکرێت بە كوالێتی و مواسەفاتێكی باش، تەوەرێکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پاڵپشتیكردنی كەرتی گواستنەوەی گشتی بۆ ئەم مەبەستە وەزارەت بەنرخێکی پاڵپشتیکراو بەردەوام دەبێت بۆ دابینکردنی بەنزینی 690 دیناریی. لەو کۆبوونەوەیەدا وەزیری سامانە سروشتیەکان سوپاسی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد كە لەماوەی 4 رۆژی رابردوودا 9 ملیۆن لیتر بەنزینی بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بەسەر پارێزگاکانی کوردستاندا دابینكردووەو رۆڵی لەكۆنترۆڵكردنی نرخی بەنزین هەبوو. بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خراپی کوالێتی بەنزینیشوەزیری سامانە سروشتیەکان داوای لە لێژنەی باڵای چاودێری و بەدواداچوونی كوالێتی و مواسەفاتی بەنزینی کرد هەوڵەکانیان چڕبکەنەوەو دەستنیشان و سزای توندی هەر بەنزینخانەیەکیش بکەن کەبەدەر لە ڕێنماییەکانی وەزارەت سەرپێچی دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 21 ی حوزەیران، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمەریکی بە سەرۆکایەتی جەنەرال کیس فیلیپس گەورە ڕاوێژکار و پاشکۆی سەربازی ئەمەریکی لە عێراق کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو . لە دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری وپەرەسەندنەکانی بارودۆخی ئەمنی عێراق و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و تیرۆر بە گشتی و گرنگیی برەودان بە هەماهەنکیی نێوان پێشمەرگە وسوپای عێراق تاووتوێ کرا. سەرۆکی حکومەت وێڕای سوپاسکردنی پشتیوانی ئەمەریکا لە هێزی پێشمەرگە ، هیوای سەرکەوتنی بۆ جەنەرال فیلیپس خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.گەورە ڕاوێژکار و پاشکۆی سەربازی ئەمەریکی لە عێراق، ستایشی ڕۆڵی پێشەنگ و هەوڵەکانی سەرۆکی حکومەتی کرد لە ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم چاکسازییانە، هۆکارێکی بەهێزن بۆ بەردەوامبوونی هاریکاری و پشتگیرییەکانی هاوپەیمانان و بەتایبەتی ئەمەریکا، بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
وەزارەتی سامانە سروشتیەكان ئاشكرای كرد، بۆ پاڵپشتیكردنی كەرتی گواستنەوەی گشتی دابینکردنی بەنزینی 690 دیناریی، بەردەوام دەبێت. وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، لە راگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە کە بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕیارو راسپاردەكانی سەرۆكوەزیرانی كوردستان، كەمال محەمەد ساڵح و وەزیری سامانە سروشتییەكان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كرد، هاتووە: "لەو كۆبوونەوەیەدا كە بەڕێوەبەرانی نەوت و كانزاكانی پارێزگاكانی كوردستان ئامادەی بوون، بڕیاردرا رۆژانە سێ ملیۆن بۆ سێ ملیۆن و 500 هەزار لیتر بەنزین دابین بکرێت بە كوالێتی و مواسەفاتێكی باش". لە راگەیاندراوەكە ئاماژە بەوەش كراوە: "تەوەرێکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پاڵپشتیكردنی كەرتی گواستنەوەی گشتی بۆ ئەم مەبەستە وەزارەت بەنرخێکی پاڵپشتیکراو بەردەوام دەبێت بۆ دابینکردنی بەنزینی 690 دیناریی". لەو کۆبوونەوەیەدا وەزیری سامانە سروشتییەکان سوپاسی ئەنجوومەنی وەزیرانی کرد كە لەماوەی چوار رۆژی رابردوودا نۆ ملیۆن لیتر بەنزینی بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بەسەر پارێزگاکانی کوردستاندا دابینكردووە و رۆڵی لەكۆنترۆڵكردنی نرخی بەنزین هەبوو. جەخت كراوەتەوە: "وەزیری سامانە سروشتییەکان داوای لە لێژنەی باڵای چاودێری و بەدواداچوونی كوالێتی و مواسەفاتی بەنزینی کرد هەوڵەکانیان چڕبکەنەوەو دەستنیشان و سزای توندی هەر بەنزینخانەیەکیش بکەن کەبەدەر لە ڕێنماییەکانی وەزارەت سەرپێچی دەکەن. دوێنێ دووشەممە 20ی6ی2022، كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان بەوەكالەت، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "بەنزینی 800 دیناری خۆی 1200دینار لەسەر حکوومەت دەكەوێت، واتە ئێمە 400 دینار پاڵپشتیی دەکەین، تاوەکوو هەرزانتر بگاتە دەستی هاووڵاتییان". وەزیری سامانە سروشتییەكان بەوەكالەت، سەبارەت بە کوالێتیی بەنزینە 800 دینارییەکە گوتی: "مواسەفاتی ئەو بەنزینە لەلایەن لیژنەی تایبەتمەند واژۆ کراوە و باشترین مواسەفاتە و هیچ کێشەی کوالێتیی نییە". ئاماژەی بەوەش دا: "هەندێک کەس، کە لە بازرگانیی ئەوان دراوە، یان ئیشوکاری ئەوان کەم بووەتەوە، پڕوپاگەندە دژی بەنزینی 800 دیناری دەکەن، بەڵام پشکنینەکانی ئێمە دەرخەری باشیی بەنزینەکەن". وهزیری سامانه سروشتییهكان به وهكالهت راشیگەیاند: "وێڕای دابهشكردنی بهنزین به نرخی 800 دیناری، بەنزینی 690 دینارییش ههر دهمێنێت".