Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
24-06-2022

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە كێڵگەی كۆرمۆڕ...

بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان :بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە كێڵگەی كۆرمۆڕ بەردەوامەشاندێكی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەسەر فەرمانی وەزیری سامانە سروشتیەكان بەسەرپەرشتی ئەحمەد موفتی بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان گەیشتنە كێڵگەی كۆرمۆڕ و لەگەڵ بەرپرسانی كۆمپانیای دانە غاز كۆبووەو لەنزیكەوە لەزیانەكانی هێرشە موشەكەكە بۆ سەر كێڵگەكەیان كۆڵییەوە. بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەرێگەی یەیجی فەرمی وەزارەتەوە هاوڵاتیانی كوردستان دڵنیا كردەوە كە هێرشەكە زیانی گیانی نەبووەو بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لەكێڵگەكە بەردەوامەو كۆنترۆڵی زیانە ماددییەكان كراوە، هەناردەكردنی گازیش بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا ئاساییە. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاری دامەزراندنی ژوورێكی ئۆپراسیۆنەكان درا بەسەرپەرشتی بریکاری وەزارەت و ئەندامبوونی لایەنە پەیوەندارەکان.

هەواڵ
24-06-2022

ھێرشکرایەوە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ

جارێکی تر ھێرش کرایەوە سەر کیڵگەی کۆرمۆر لە گوندی قادرکەرەمی سنوری چەمچەماڵ. بەپێی زانیارییەکان ئاگر لە کێڵگەی غازەکەی کەوتۆتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە رۆژی چوارشەمەی رابردووە کاتیۆشایەک ئاراستەی ھەمان شوێن کرا و دوو کەس بە سووکی بریندار بوون.

هەواڵ
23-06-2022

پاڵپشتیكردنی نرخی بەنزین بەردەوام دەبێت

پاڵپشتیكردنی نرخی بەنزین بەردەوام دەبێت و لێژنەكانی وەزارەت چاودێریی توندی كوالێتی بەنزین دەکەن رێبین زەنگەنە بەڕێوەبەری گشتی كارگێڕی و دارایی لەوەزارەتی سامانە سروشتیەكان رایگەیاند: وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەسەر دابینكردنی بەنزین بەنرخی پاڵپشتیكراو بەردەوام دەبێت، سەرۆک وەزیران لەكۆبوونەوەی ژمارە 84ی ئەنجومەنی وەزیراندا، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتیەكانی راسپارد بەخستنەگەڕی تەواویی تواناكانی وەزارەت بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین و كۆنترۆڵكردنی نرخەكان بەرەچاوكردنی كوالێتی و رێنماییەكانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و ڕێگاگرتن لەقۆرخکاریی، راستەوخۆ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان رۆژانە بەنرخی پاڵپشتیكراو 3 بۆ 3,5 ملیۆن لیتر بەنزینی بۆ پارێزگاكانی كوردستان و ئیدارە سەربەخۆكان دابین كرد، بەمەش حكومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە نزیكەی 19 ملیۆن دۆلار پاڵپشتی نرخی بەنزینی 800 دیناری کرد بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو ملیۆن و 80 هەزار لیترە بەنزینە بكرێتەوە كە پێشتر بەغدا بەنرخی 650 هەزار دینار بۆ هەرێمی دەناردو بێ هیچ بیانوویەك ئەو بەشە بەنزینەی بڕیوە لەكاتێكدا عێراق لەسەر بودجەی سیادیی پاڵپشتی بەنزین دەكات و پێویست بوو پشكی هەرێمی كوردستان دابین بکرێت.بەڕێوەبەری گشتی كارگێڕی و دارایی سامانە سروشتییەكان سەبارەت بەكوالێتی بەنزین وتی: لێژنەی باڵای چاودێری كوالێتی بەنزین دەستی بەكارەكانی كردووەو لەهەموو پارێزگایەكیش بەهەماهەنگی لەگەڵ پارێزگار و یەكە ئیدارییەكان لیژنەکانی چاودێری کوالێتی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان سەردانی بەنزینخانەكان دەكەن ، بۆ کۆنترۆڵکردنی کوالێتی بەنزین و رەچاوکردنی مواسەفاتەکان تێستی كوالێتی بەنزین بەشێوەیەکی فراوانترو چڕتر دەكرێت، هەر بەنزینخانەیەكیش پێچەوانەی رێنماییەكانی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و ئەو كوالێتی یە كارپێكراوانەی كە دانراون و رەچاوی تەندروستی هاوڵاتیان و پاراستنی ژینگە نەكات بەپێی جۆری سەرپێچیەكە سزا دەدرێت و تا سزای داخستنی بەنزینخانەكە ئیجرائاتی لەگەڵ دەكرێت.

هەواڵ
23-06-2022

ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگاى هەولێرەوە، لەبارەى مولیدەى گەڕەکى خانەقا

دواى ئەوەى کەسێک گوایە مولیدەکەى لە گەرەکى خانەقا، کە گەڕکێکی هەژارنشینی شاری هەولێرە لێداگیرکراوە و مافى خاوەنداریەتى پێشێلکراوە، هەموو ئەوەى ئەو کەسە دەیڵێت بڕو بوختانە و دوورە لەڕاستی، ئەو کەسە کە پێشتر کارپێکەرى مولیدەى ئەو گەرەکە بووە، چەندین جار بەهۆى سەرپێچى و نەدانى کارەبا و بڕینى کارەبا لەسەر هاولاتییان و دروستکردنى گرفتی زۆر بۆیان، لەلایەن هاوڵاتیانی ئەوگەڕەکە سەدان سکاڵاى لەسەر تۆمارکراوە و لەلایەن لیژنە و ئەنجومەنى مولیدە ئەهلیەکانى شارى هەولێر و قائیمقامیەتى ناوەند چەندین جار ئاگادارکراوەتەوە و ئیجرائاتى یاسایی لەگەڵ کراوە و بەڵێنامەى لێوەرگیراوە کە جارێکى تر دووبارەیان نەکاتەوە، بەڵام سوودى نەبووە لەگەڵی و نەک دووبارە و بگرە چەندان بارەى کردۆتەوە و بەهیچ شێوەیەک پابەندى بڕیار و ڕێنمایەکان و دەسته‌بەرکردنى مافى هاولاتییان نەبووە، ئەوەجگە لەوەى ئەوکەسە خۆى کەسێکى سەرەڕۆ و یاساشکێنە، چەندین جاری دیکە لەلایەن دادگاوە بەبڕیارى دادوەر بەتۆمەتى دیکە دەستگیرکراوە، هەربۆیە لە ئێستادا مولیدەکەى گەڕەکى خانەقا لەلایەن لیژنە و ئەنجومەنى مولیدە ئەهلیەکانى شارى هەولێر بەڕێوە دەبرێت. بۆیە لێرەوە بۆ ڕاى گشتى ڕایدەگەێنین، لەلاى ئێمە 400 ماڵە هەژارى گەڕەکێک لەکەسێکى سەرەڕۆ و یاساشکێن گرنگترە، کە هەمیشە مایەى سەرئێشە و نانەوەى گرفت بووە بۆ هاوڵاتیانى ئەم گەڕەکە و لیژنە و ئەنجومەنى مولیدە ئەهلیەکانى شارى هەولێر.هه‌روه‌ها پێویسته ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنیش پیشه‌ییانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌تانه‌ بکه‌ن و بۆ خستنه‌ ڕووی ڕاستی ئه‌و بابه‌ته‌ بفه‌رموون بڕۆن خه‌ڵکی ئه‌و گه‌ڕه‌که‌ به‌ قسه‌ بێنن، ئینجا ڕاستیه‌کان زێتر ده‌رده‌که‌وون.بۆیه جارێکیتریش ته‌ئکید ده‌که‌ینه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی زه‌مینه‌ خۆشکردن بۆ کارو که‌سابه‌تی کاسبکاران، به‌ڵام خه‌ڵک و هاوڵاتیان سه‌نته‌ری کاری ئێمه‌ن و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان له‌ گیرفانی چه‌ند که‌سێک گرنگتره‌و ڕۆژانه‌ش هه‌ر خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌ک پێشلکاری مافی هاوڵاتیان بکات سزای یاسایی ده‌ده‌ین. ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر2022.6.23

هەواڵ
23-06-2022

مەسرور بارزانی سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەکات

سەرۆکی حکومەت :سەرەڕای قەیرانەکان، ئێمە نەوەستاین و بەردەوامبووین لە چاکسازی و بە هۆی ڕێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆ و کەمکردنەوەی خەرجی، توانیمان سەربکەوین و ئیدارەی خۆمان بدەین. ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی حوزەیران، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکانیدا بۆ وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت، سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری کرد و لەلایەن ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، پێشوازی لێ کرا.دواتر سەرۆکی حکومەت، بە ئامادەبوونی وەزیر و بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وەزارەتی دارایی و ئابووری کرد.لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، وەزیری دارایی و ئابووری، کورتەیەکی دەربارەی پەیکەر و بەشەکان و کار و چالاکی و پلان و پڕۆژەکانی وەزارەت و کارکردنیان لە چوارچێوەی هێڵە گشتییەکانی کارنامە کابینەی نۆیەم پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەدا، کە بەشێکی زۆری جێبەجێکردنی پرۆسەی چاکسازی لە ئەستۆی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە کە بە هاوکاری و پشتیوانی بەهێزی سەرۆکی حکومەت، توانیویانە لە هەردوو بواری کەمکردنەوەی خەرجی و زیادکردنی داهات، پێشکەوتن بەدەست بهێنن.سەرۆکی حکومەت لە وتەیەکدا، باسی لەوە کرد کە هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم، بڕیارماندا چاکسازی بکەین و دەستیشمان پێکرد، بەڵام بەداخەوە بەهۆی تەشەنەکردنی کۆرۆنا و سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی، لە سەرەتادا چاکسازییەکە بە شێوەیەکی خێرا نەبوو، بەڵام سەرەڕای قەیرانەکانیش ، ئێمە نەوەستاین و بەردەوامبووین لە چاکسازی و بە هۆی ڕێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆ و کەمکردنەوەی خەرجی، توانیمان سەربکەوین و ئیدارەی خۆمان بدەین، بە بێ ئەوەی پەنا بۆ قەرزرکردن ببەین بۆ ئەوەی هیچ بەرپرسیاریێتی و بارگرانییەک بۆ نەوەکانی داهاتوو دروست نەکەین.سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستییەکانی حکومەت کرد کە لە دووسەد ملیۆن دۆلارەوە بووەتە حەفتا ملیۆن دۆلار، کەمکردنەوەی ئەو 130 ملیۆن دۆلارەی خەرجی و گەڕاندنەوەی بۆ گەنجینەی گشتیش، نەبووەتە هۆی ئەوەی ڕاییکردنی کاروبارەکانی حکومەت پەکی بکەوێت.سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە، کە داهاتیش لەم ماوەیە بەشێوەیەکی ڕێژەیی باشتربووە، بەڵام دەکرێ زۆر زیاتریش بێت لە چوارچێوەی کارنامەی حکومەت بۆ هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و زیادکردنی داهاتی نانەوتی، کە زۆر ڕێگە هەن بۆ زیادکردنی داهات، بەبێ ئەوەی هیچ بارگرانییەک لە سەر هاووڵاتییان دروست بکات.سەرۆکی حکومەت ڕوونیکردەوە کە کابینەی نۆیەم، هیچ باجێکی نوێی نەسەپاندووە بەڵکو تەنیا یاساکانی باجی جێبەجێ کردووە کە پێشتر جێبەجێ نەکراون. جەختیشی لەوە کردەوە کە جێبەجێکردنی یاساکانی باج، لە قازانجی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانە، چونکە دەبێتە هۆی زیادبوونی داهات و داواجار لە خزمەتی هاووڵاتییان خەرج دەکرێت، بۆ نموونە مووچەی پێ دەدرێت و جووڵەی بازرگانی گەشە دەکات و هەل و دەرفەتی کار زیاتر دەبێت .لە تەوەرێکی دیکەدا، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگیی کاراکردن و چاکسازیکردن لە سیستمی بانکی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و خەرجی و داهاتەکانی حکومەت کرد کە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ڕوونی و شەفافیەت و کەمکردنەوەی ڕووتین و ڕێگریکرتن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی.

هەواڵ
23-06-2022

تاڵیبان هێزێکی زۆر دژی فەرماندەیەکی دەجوڵێنێت

ئەم پیاوە ناوی مەولەوی مەهدییە، تاکە بەرپرسی باڵای تاڵیبان بوو کە لەسەر مەزهەبی شیعەبوو. ئەو لە قەومی هەزارەیە کە بە زمانی فارسی دەدوێن. مەولەوی مەهدی لە لایەن تاڵیبانەوە دوورخرایەوە و ئەویش کابوڵی جێهێشت و گەڕایەوە بۆ ولایەتی بەڵخاب کە شوێنی لە دایکبوونیەتی. ئێستا تاڵیبان بۆ دەستگیرکردن و کۆنترۆڵکردنی ولایەتی بەڵاب، هێزێکی گەورە و فراوانی بە چەکی قورسەوە لە دژ جوڵاندووە. مەولەوی مەهدیش هەزار چەکداری لەگەڵدایە و هەڕەشەی بەرگریکردن دەکات. ولایەتی بەڵخ لە باکوری ئەڤغانستانە و ئێستا تاکە شوێنە کە لە کۆنترۆڵی هێزەکانی تاڵیبان نییە.

هەواڵ
23-06-2022

ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان ڕادەگیرێت

ەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە و بە مەبەستی "رێگریکردن لە دیاردەی گزی کردن" بڕیاریانداوە لە کاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی لە کاژێر 6:30 خولەکی بەیانی تاوەکو 10:30 خولەک ئینتەرنێت رابگرن. بڕیاری راگرتنی ئینتەرنێت لە یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ ساڵی 2021-2022 و لە رۆژی 27ی ئەم مانگە جێ بە جێ دەکرێت. وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان دەڵێ: لەژێر چاودێری سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە بە مەبەستی "رێگریكردن لە دیاردەی (گزی) یاخود (غش) كردن" لەكاتی بەڕێوەچوونی ئەزموونەكانی قۆناخی 12 ی ئامادەیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە هەماهەنگی كۆمپانیاكانی بواری ئینتەرنێت لە 27ی ئەم مانگەوە لە کاژێر 6:30 تاوەكو 10:30 بەیانی سەرجەم هێڵەكانی ئینتەرنێت لە كوردستان رادەگیرێت. ئاماژەی بەوە کردووە، کە بەهۆی ئەوەی لە كاتی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی پاڵپشتی سەرەكی بۆ ئەنجامدانی گزیکردن "(غەشكردن) هێڵەكانی ئینتەرنێتە، بۆیە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و رێگریكردن لەدیاردەكە، ئەم هەنگاوە ساڵانە بەهەماهەنگی لایەنەكانی پەیوەندیدار لە حكومەت و كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت ئەنجام دەدرێت." بەپێی نووسراوی ژمارە 226ی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان کە واژۆی ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی لەسەرە و بۆ کۆمپانیایەکی ئینتەرنێت نێدراوە، تێیدا هاتووە " هاوکاریتان دەبێتە مایەی رێگری و نەهێشتنی دیاردەی ئاماژەپێکراو [گزیکردن]، ئەمەش خزمەتێکی گەورەی کۆمەڵگا و پاراستنی مافی گشتی و قوتابیانە و هەستکردنێکی گەورەی بەرپرسیارییەتییانەیە بەرامبەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گشتی."

هەواڵ
23-06-2022

ڕاگەیەنراوێک لەبارەی ھێرشە مووشەکییەکەی دوێنێی قادرکەرەم

کۆمپانیای دانەگاز ڕایگەیاند، دوێنێ مووشەکێک بەر کێڵگەی کۆرمۆر کەوت، بەڵام هیچ زیانێکی نەبوودانەگاز دەڵێ: دوو کارمەند بەسووکی بەرکەوتن و چارەسەرکران، ئێستا گەڕاونەتەوە سەرکار و کارکردن و بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر بەبێ پچڕان بەردەوامە. ئاماژەی بەوەشکردووە، دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە دەکەن و ئاسایشی کێڵگەکە بەهێزترکراوە

هەواڵ
23-06-2022

64 پەرلەمانتاری جێگرەوەی فراکسیۆنی سەدر سوێندی یاساییان خوارد

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ رێوڕەسمی سوێندخواردنی پەرلەمانتارانی جێگرەوەی فراکسیۆنی سەدر کۆتایی هات و دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان خرایە دوای جەژنی قوربان. لە کۆبوونەوەکەدا 64 پەرلەمانتاری نوێ سوێندی یاساییان خوارد.

هەواڵ
23-06-2022

وەزارەتی کارەبا: قەرزەکانتان بهێننەوە

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، کە لێخۆشبوونی رێژەی لە 15%ی كرێی كارەبا کۆتایی هاتووەو درێژ ناكرێتەوەوەزارەتی كارەبا لەپێناو بەرژەوەندی ئەو هاوبەشانەی قەرزاری كرێی كارەبا بوون بەدرێژایی 6 مانگی رابردوو جەند جارێك ماوەی لێخۆشبوونی لە 15%ی كرێی كارەبای درێژكردەوە. لەئێستادا ئەو لێخۆشبوونە كۆتایی هاتووەو بەهیچ شێوەیەك جارێكی دیكە دووبارە ناكرێتەوە، بۆیە وەزارەتی كارەبا ئەو هاوبەشانەی ئاگادار دەكاتەوە كە قەرزاری كرێی كارەبان كرێی كارەباكەیان بدەن.

هەواڵ
22-06-2022

بڕیارێکی گرنگ لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی تاوەکوو بارگرانی نەبوونی بەرهەمە خۆراکیەکان یان گرانبوونیان لە سەر هاووڵاتییان دروست نەبێت بڕیاریدا "بە بەردەوامبوونی هەڵگرتنی ڕەسمی گومرگی لە سەر بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییە سەرەکییەکان تا 2022/9/30 وەک (ئارد، برنج، زەیتی خواردن، و ڕۆنی بەستووی ڕووەکی وئاژەڵیی، چای ڕەش، شەکر، پاقلەمەنی وشک (نۆک، نيسك، پاقلە، لۆبیا، فاسۆلیاو ماش)، شيری منداڵان بە هەموو جۆرەکانییەوە". هەروەها بڕیاریشدرا بە ئاسانکاریی هاوردەکردنی ئاژەڵ بۆ دابینکردنی گۆشتی سوور لە ڕێگای هەڵپەساردنی مەرجی بەدەستهێنانی مۆڵەتی هاوردەکردنی ئاژەڵ بۆ گۆشتی سوور تا 2022/10/17 بە ڕەچاوکردنی ڕێکار و ڕێنماییە تەندروستییەکان و پاراستن و پشتیوانی بەرهەمی ناوخۆیی و دۆخی کەمی لەوەڕگاکان وکەمی ئالیک و تیمەکانی چاودێریی بازاڕ و لیژنەکانی قایمقامیەت و ئاسایشی بازرگانی بەردەوام بن لە چاودێریکردنی بازاڕ و ڕێگرتن لە خراپ سوود وەرگرتن لەم ئاسانکاریانە و بەرزکردنەوەی نرخەکان.

هەواڵ
22-06-2022

مەسرور بارزانی وەزارەت و بەرپرسانی حکومەتی ڕاسپارد هاوکاری زیاتری دەزگ...

ئەمڕۆ چوارشەممە 22 ی حوزەیرانی 2022 ، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە دیدارەکەی لە گەڵ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کوردستان دا و لەمبارەیەوە وەزارەت و بەرپرسانی حکومەتی ڕاسپارد، هاوکاری زیاتری دەزگاکانی ڕاگەیاندن بکەن و ئاسانکاری پێویستیان پێشکەش بکەن و زیاتر زانیاری و ڕوونکردنەوە دەربارەی کار وچالاکییەکانی حکومەت بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕای گشتی کوردستان بگەیەنن، ئەمەش بەشێکە لە کارنامەی حکومەت لە ڕووی شەفافیەت و ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی. دواتر قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەرەڕای پشتگیریکردنی لە وتەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پێشنیاری کاراکردنی یاسای مافی دەسکەوتنی زانیاری لە هەرێمی کوردستان  ژمارە 11 ساڵی 2013 کرد، ئەویش لە ڕێگەی دەرکردنی ڕێنمایی ئاسانکاریی جێبەجێکردنی یاساکە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی سیستماتیک، بابەتی پێدانی زانیاریی دروست، بە ڕۆژنامەنووسان و هاووڵاتیيان  ڕێک بخرێتەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ڕاپۆرتێکی بەرفراوانی دەربارەی ڕێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەکردنی نەخۆشیەکانی سکچوونی توند و پەتای کۆلێرا وکۆنتڕۆڵکردنیان خستەڕوو کە تیایدا بە ئامار و شیکاری، هۆکارەکانی سەرهەڵدانی پەتاکە و ئامادەکاریی و ڕێکار و وەڵامدانەوەی وەزارەتەکەی خستەڕوو. ئەنجومەنی وەزیران، سەرەڕای سوپاس و دەستخۆشی لە وەزارەتی تەندروستی بۆ  کار و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتایە، پێشنیارەکانی ڕاپۆرتەکەی وەزیری تەندروستی پەسەند کرد و وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد بۆ بەردەوامبوون لە سەر ڕێکارەکانی ڕێگەگرتن لە تەشەنەکردنی ئەم پەتایە و چارەسەرکردنی سەرچاوە و هۆکاری نەخۆشیەکە، بە تایبەتی پاكکردنەوەی سەرچاوەکانی ئاو و هوشیارکردنەوەی هاووڵاتیيان لەمبارەیەوە. پاشان لەلایەن کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت ، دەرەنجامی بڕیاری کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە کێشەی بەنزین خرایەڕوو. سەرۆک وەزیران وێڕای دەستخۆشی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ کارکردنیان بۆ دابەزاندن و کۆنترۆڵکردنی نرخی سووتەمەنی و پاراستنی کوالێتییەکەی و ڕاشیسپاردن کە بەردەوامبن لە سەر ئەو ڕێکارانە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی ناوخۆ و کۆنترۆلکردنی نرخی سووتەمەنی. بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە گرنگترین کار و پڕۆژەکانی چاکسازی کە لە لایەن وەزارەتەکانی کابینەی نۆیەم لە سەرەتای دەستبەکاربوونیان ئەنجامدراون لە چوارچێوەی هێڵە گشتیەکانی بەرنامەی کاری کابینەکە و یاسای چاکسازیی ژمارە 2 ساڵی 2020 کە لە لایەن وەزیرەکانەوە خرایە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و دواتریش بۆ ڕای گشتی بڵاودەکرێتەوە، ئەنجومەنی وەزیران، جەختی کردەوە لە بەردەوامبوون لەسەر پلان و بەرنامەی چاکسازیی کابینەکە کە بەشێکی گرنگ و سەرەکی بەرنامەی کاری کابینەکەیە. لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوە، ئەنجومەنی وەزیران ڕاسپاردە و پێشنیارەکانی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی پەسەند کرد تایبەت بە درێژکردنەوەی ماوەی کارکردن بە بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 140 و داڕشتنەوەی بڕیاری ژمارە 145 تایبەت بە ئاسانکاریی بۆ دابینکردنی پێداویستییە خۆراکییە سەرەکییەکان، تاکو بارگرانی نەبوونی بەرهەمە خۆراکیەکان یان گرانبوونیان لە سەر هاووڵاتییان دروست نەبێت، ئەویش بە بەردەوامبوونی هەڵگرتنی ڕەسمی گومرگی لە سەر بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییە سەرەکییەکان تا 2022/9/30  وەک ( ئارد ، برنج ، زەیتی خواردن، و ڕۆنی بەستووی ڕووەکی وئاژەڵیی ، چای ڕەش ، شەکر ، پاقلەمەنی وشک ( نۆک، نيسك، پاقلە، لۆبیا، فاسۆلیاو ماش) ، شيری منداڵان بە هەموو جۆرەکانییەوە. هەروەها ئاسانکاریی هاوردەکردنی ئاژەڵ بۆ دابینکردنی گۆشتی سوور لە ڕێگای هەڵپەساردنی مەرجی بەدەستهێنانی مۆڵەتی هاوردەکردنی ئاژەڵ بۆ گۆشتی سوور تا 2022/10/17 بە ڕەچاوکردنی ڕێکار و ڕێنماییە تەندروستییەکان و پاراستن و پشتیوانی بەرهەمی ناوخۆیی و دۆخی کەمی لەوەڕگاکان وکەمی ئالیک و تیمەکانی چاودێریی بازاڕ و لیژنەکانی قایمقامیەت و ئاسایشی بازرگانی بەردەوام بن لە چاودێریکردنی بازاڕ و ڕێگرتن لە خراپ سوود وەرگرتن لەم ئاسانکاریانە و بەرزکردنەوەی نرخەکان. لە بڕگەی چوارەمی کۆبونەوەکە،  ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی پابەندبوونی حکومەتی بە جێبەجێکردنی یاسای پاراستنی مافی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان ژمارە 5 ساڵی 2015 کردەوە و بڕیاردرا بە ڕاسپاردنی وەزارەتی داد، بە هاوکاری و هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و سەرۆکی یەکە کارگێڕیەکان، بۆ دەرکردنی ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانکاریی جێبەجێکردنی یاساکە، لە پێناوی  پاراستن و پارێزگاریکردنی ئەو ناوچانەی پێکهاتە جیاکانی هەرێمی کوردستان تێێدا جێگیربوون وڕێگەگرتن لە هەر ڕەفتار وسیاسەتێکی نەرێنی کە ببێتە هۆی گۆڕینی بارودۆخی ڕەسەنی ئەو ناوچانە یان گۆڕینی دیمۆگرافیان. لە بڕگەی کۆتاییدا، ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، ڕاپۆرتێکی خستەڕوو سەبارەت بە  پێویستی و گرنگی بەردەوامبوونی پرۆسەی وردبینی و پێداچوونەوەی سەرجەم قۆناغەکانی پرۆسەکانی نەوت وگاز لە هەرێمی کوردستان و برەودان بە شەفافیەت لە ڕێگای بەردەوامی خستنەبەردەستی ڕاپۆرتەکانی تایبەت بە زانیاری وژمارەکانی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن و فرۆشتن و خەرجیی و داهاتی نەوت وگاز  بۆ ڕای گشتی. ئەنجومەنی وەزیران، وێڕای سوپاس و دەستخۆشی بڕیاریدا بە بەردەوامبوونی پڕۆژەی ئێستای تایبەت بە وردبینی و پێداچوونەوەی قۆناغەکانی نەوت وگاز و داهات وخەرجیيەکانی، لە دوای چاوخشاندنەوە بە  گرێبەستی خزمەتگوزاریی وردبینی کۆمپانیای دیلۆیت ، لە ڕووی نرخ وتێچووی خزمەتگوزارییەکە و خستنەڕووی ڕاپۆرتی مانگانە، سەبارەت بە بەرهەمهێنان و هەناردەکردن و فرۆشتن و خەرجیی و داهاتی نەوت وگاز بۆ ڕای گشتی و فراوانکردنی چالاکیبەکانیيان و دەوڵەمەندکردنی ڕاپۆرتەکانی مانگانە . جەختیش لەسەر ڕاهێنانی فەرمانبەرانی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم کرایەوە بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانیان و نوێکردنەوەی یاسا وڕێنمایی و پێوەرەکانی دارایی و وردبینی کارپێکراو لەهەرێمی کوردستان لەبەر ڕۆشنایی پێوەرە نوێ و هاوچەرخەکانی ئەم بوارە .

1 2 ... 579 580 581 ... 1148 1149