لە مەخموور فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بارەگایەکی چەکدارانی پەکەکە دەکاتە ئامانج و زیانی گیانیی لێ دەکەوێتەوە بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 5ی تەممووزی 2022، کاتژمێر 12:30ی پاشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆردومانی بارەگایەکی چەکدارانی پەکەکەی لە کەمپی مەخموور کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان، زیانی گیانی و ماددیی لێ کەوتووەتەوە.
پەیوەست بە نیگەرانی و ناڕەزایەتی بەرامبەر كاری بەشێك لە كچە مۆدێلەكان، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرای كرد، ئەو بابەتە بەپێی یاسا و رەچاوكردنی بەرژەوەندیی گشتی و كۆمەڵگە رێك دەخرێتەوە. د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەرکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان پاراستنی شیرازەی کۆمەڵایەتی و سیستەم و ئادابی گشتییە، بۆ بابەتی كچە مۆدێلەكان ئێمە لە چوارچێوەی یاسا کارپێکراوەکانی هەرێمی كوردستان و عێراق مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسە دەكەین و رێگە نادەین شیرازەی كۆمەڵگە تێك بدرێ". ئاماژەی بەوەش دا: "یاسای دیجیتاڵ میدیا لە هەرێمی کوردستان نییە، تەنها یاسای سزاکان هەیە، بۆیە ئێمە بەپێی یاسا كار دەكەین و رێگە بە كاری نایاسایی نادەین". جووتیار عادل، لەبارەی رێكخستنەوەی كاری كچە مۆدێلەكان یان دەنگۆی رەوانەكردنەوەی هەندێك لەوانە بۆ ئەو وڵاتەی لێیەوە هاتوون، بۆ (باسنیوز) گوتی: "حکوومەت رێز لە هەموو پیشەیەک دەگرێت، بەڵام بەپێی یاسا پێویستە ئەو كارە رێک بخرێت و بەرژەوەندیی گشتی و ئازادیی تاک و کۆمەڵگە رەچاو بكرێت، ئێمە هیچ كەسێكمان بۆ وڵاتی خۆی رەوانە نەكردووەتەوە".
ئهمڕۆ سێشهممه 5/7/2022، وهزارهتى شارهوانى و گهشتوگوزار ڕاگهیاندراوێكى بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەك بە بڕی 136 ملیۆن و 736 ههزار دینار، بۆ جێبەجێكردنی سێ پرۆژەی تایبەت بە سێكتەری ئاو و ئاوەڕۆ لە سنووری شاری هەولێر و دەوروبەری". ئهوهش خراوهته ڕوو، گوژمەكە لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێرە و بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەكانی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی كۆمەڵەی ژین لە شارۆچكەی بەحركە و چاككردنەوەی كارەبا و میكانیك لە وێستگەی ئاوی ئیفراز 1و2، هەروەها لەگەڵ كڕینی پاتری بۆ ئامێر و مۆلیدەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر.
لە رێورەسمێک بە بۆنەی رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکا لە ئیلینۆی ئەو وڵاتە، کەسێک دەسترێژی گوللەی کرد و بەھۆیەوە 5 کەس کوژران. بە گوێرەی زانیاریە سەرەتاییەکان، نزیکەی 35 کەسیش بریندار بوون.
کچە ڕاگەیەندکار و چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هود خەلیل، لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکرا. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، هودا خەلیل ئەمرۆ لەلایەن ئاسایشەوە بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراوە و ئێستا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێ.
بە پێی بڕیارەکەی پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک، ئەو کوردانەی خانووەکانیان تاپۆ نییە، بێ بەش دەکران لە کارتی نیشتمانی و فۆڕمی خۆراک.
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕایگەیاند، بڕیاربوو یەکەم گەشتی ئاسمانی لەنێوان ورمێ و هەولێر و بە پێچەوانەوە بکرێت، بەڵام لەبەرئەوەی پێشتر ئێمە بە فەرمی لە هاتنی ئەو فڕۆکەیە ئاگادارنەکراینەوە رێگەمان نەدا فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی هەولێر بنیشێتەوە، چونکە پێشتر ئاگادارمان کردبوونەوە کە دەبێت نوێنەریان لە فڕۆکەخانەی هەولێر بێت و مۆڵەتی فەرمییان هێنابێت.
وەزارتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بڕوانامەی COCیان پێ دراوە، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە، سەرجەمیان تۆمار دەكرێن. لە بڕیارەكەدا ئەوە ھاتووە کە تەنیا ئەو ئۆتۆمبێلانە تۆمار ناكرێن كە ژێرئاو كەوتوون، یان بڕاوە و سووتاون.
پۆلیسی دانیمارك رایگهیاند، كهسێك له سهنتهرێكی بازرگانی تهقهی له خهڵك كردووه، بههۆیهوه 3 كهس كوژراون و ژمارهیهكی دیكهش بریندارن، دوای ئهوه دهستگیركراوه. به گوێرهی راگهیهندراوێكی پۆلیسی كۆپنهاگن-ی پایتهختی دانیمارك، بۆ رووبهڕووبوونهوهی تهقهكهرهكهی "سهنتهری فیلدز"ی بازرگانی هێزێكی ئهمنییان ناردووه و داوایان له خهڵكهكه كردووه، له شوێنی خۆیان بمێننهوه، چاوهڕێی بههاناوهچوون بكهن. ئاماژه بهوهش كراوه، دوای هێرشهكه، 3 كهس له رووداوهكه كوژراوه و ژمارهیهكیش بریندار ههن، تهقهكهرهكهش دهستگیركراوه، كه تهمهنی 22 ساڵه، بهبێ ئهوهی ناوهكهی ئاشكرا بكرێت. له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكانهوه چهند گرتهیهك بڵاوكرایهوه، كه خهڵك له ترسی تهقهكهرهكه له سهنتهره بازرگانییهكه رادهكهن، له گرتهیهكی دیكهش دهركهوتووه، تهقهكهرهكه لهسهر پلیكانهیهك دێته خوارهوه و تهقه دهكات، بۆ ئهمهش پۆلیس هێزه ئهمنییهكانی له سهنتهرهكه بڵاوكردهوه، تا تهقهكهرهكهیان دهستگیركرد. k24
دوای کشانەوەی فراکسیۆنی سەدرییەکان و چۆڵبوونی مەیدانەکە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی. پەرلەمانتارێک دەڵێ: 80٪ کاندیدی پۆستی سەرۆککۆمارمان یەکلایی کردووەتەوە. ئینتیسارغرێباوى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى دەوڵەتى یاسا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکانى هاوپەیمانى چوارچێوەى هەماهەنگی لەبارەى پێکھێنانى حکومەتەوە بەردەوامە و 80% لەبارەى پرسی سەرۆکوەزیرانەوە رێککەوتوون. بەپێی زانیارییەکان، کاندیدی هاوپەیمانێتییەکە، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکەیە.
یەكەم: سلێمانی بە رووی گەشتیاراندا كراوە دەبێت. دووەم: كوشتارگاكانی سلێمانی لە رۆژانی جەژن بەردەوام كراوەدەبن، تاوەكو هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بتوانن قوربانیەكانیان لە كوشتارگاكان ئەنجام بدەن. سێیەم: سەربرینی ئاژەڵەكان بەپێی رێنماییەكانی بەرێوەبەرایەتی ڤێتیرنەری سلێمانی دەبێت و ئاژەڵەكان پێش سەر برین پشكنینیان بۆ ئەنجام ئەدرێت و دوای سەربرینیش پشكنین بۆ گۆشتەكەی ئەنجام ئەدرێت. چوارەم: فرۆشتن و سەربرینی ئاژەڵ لە كۆڵانەكان و سەرشەقامەكان و بناری گۆیژە قەدەغە دەبێت، و هەركەسێك ئەنجامی بدات رێكاری یاسای لەگەڵدا دەگیرێتە بەر. پێنجەم: لیژنە هاوبەشەكان بە هاوكاری هێزە ئەمنیەكان بەردەوام دەبن لە گەران و چاودێریكردن، تاوەكو سەرجەم بازار و دوكان و شوێنە گەشتیاریەكان پابەندی رێكارەكانی خۆپارێزی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس و پەتا گوازراوەكان بكرێن.
بەپێی ماڵپەڕى Business Insider، تەکنەلۆجیایەکی نوێی ئیسڕائیلی رێگە بە کارپێکەرەکانى دەدات کە هەستن بە دۆزینەوەى خەڵک و تەنەکان لەپشت دیوارەوە. ئەمەش، لە رێگەى بەکارهێنانى لۆگاریتمێکی بەدواداچوونى دروستکراوی زیرەک و تەکنەلۆجیاکەش ناسراوە بە 1000 Xaver . ئەم تەکنەلۆجیایە، لەلایەن کۆمپانیایەکی ئیسڕائیلییەوە بەناوى Camero-tech دروست کراوە. بەشێکیشە لە بەرهەمەکانى خێزانى See Through Walls، کە هەڵدەستێت بە دەستەبەرکردنى زانیاریی راستەقینە لەسەر کەسەکان و تەنەکان کە لەپشت دیوارەکانەوە شاردراونەتەوە. بەپێی کۆمپانیاکەش، XAVER-1000، بریتییە لە سیستەمێکی بنچینەیی و لەلایەن سەربازەکان، جێبەجێکارەکانى یاسا، یەکە هەواڵگرییەکان، تیمەکانى گەڕان و فریاگوزارى و بەکاردەهێندرێت بۆ ئۆپەراسیۆنی تاکتیکی. بەشێوەیەک، دەتوانێت ناو ژوورەکان لەکاتی خۆیدا دەستنیشان بکات. لەگەڵ، ژمارەى کەسەکان، دوورییان لە سیستەمەکەوە، دووریی ئامانجەکان و ئاراستەیان. کارپێکردنى ئەم تەکنەلۆجیایەش سانایە و تەنها پێویستی بە مەشقێکی کەم هەیە و یەک کەسیشی پێویستە بۆ کارپێکردنى. Kurdistan CT