رەهێل فەرەیدون، بریكاری وەزارەتی تەندروستی لە رایگەیاند، رێژەی توشبوون بە ژمارەی كۆرۆنا لە هەڵكشانەو زۆربەی ئەوانەی تووشی كۆرۆنایش دەبن ئەوانەن كە ڤاكسینیان وەرنەگرتووە و لەلایەكی تریشەوە پابەند نەبوونی هاوڵاتییانە بە رێكارەكانی خۆپاراستن لە بەرانبەر كۆرۆنا.
دوای ئەوەی دەستی لەکار کێشایەوە، خۆپیشاندەران هەڵیان کوتایە سەر ماڵی رانیل ویکرێمێسینگێ، سەرۆکوەزیرانی سریلانکا و خانووەکەیان ئاگر تێبەردا. رۆژی شەممە 9-7-2022، گوتابایا راجاپاکسا، سەرۆکی سریلانکا لە ئەنجامی هەڵکوتانی سەتان خۆپێشاندەر بۆسەر شوێنی مانەوەی لە کۆلۆمبۆی پایتەخت، بە ناچاری کۆشکی سەرۆکایەتی جێهێشت. هەزاران خۆپێشاندەری تووڕە لە دەوروبەری کۆشکی سەرۆکایەتیی سریلانکا کۆبوونەوە و داوای دەستلەکاركێشانەوەی راجاپاکسا، سەرۆکی وڵاتیان کرد و بە بەرپرسی یەکەمی سەرهەڵدانی قەیرانی ئابووری وڵاتیان دانا.
لە ناحییەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار دووبرا گیانیان لەدەستدا. وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، شەوی رابردوو دوو برا کە ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی سوتەمەنیان پێ بووە، لەکاتی دەرهێنانی بەنزین لەنێو تانکەرەکەیان بەهۆی زۆری غازی نێوتانکەرەکە و کێشانی جگەرە لە لایەن یەکێک لە دوو برایە، گیانیان لەدەستداوە تانکەرەکەیان دەتەقێتەوە. عەلی جەمال، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو دووبرایەی گیانیان لەدەستداوە بەناوەکانی( مەڵبەند عبدللە ڕەشید ) لەدایکبووی 1991 و (ئازەر عبدللە ڕەشید) لەدایکبووی 1998 دانیشتووی قەزای کەلار.دوای دەرهێنانی تەرمەکان بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کران.
فازڵ حاجی، وتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر رایگەیاند، کاتژمێر 6ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ،لەسەر شەقامی 100مەتری، لەدەروازەی ئۆڤەر پاس و ئەندەرپاسی ڕێگای بەحرکە، ئوتومبێلێکی جۆری دۆجی تایبەت بەخێراییەک ڕۆیشتوە کەنزیکبوە لە200کم لەکاتژمێرێک، وەکاتێک گەیشتۆتەپێچەبازنەییەکەی سەرئەندەرپاس، کۆنترۆلی لەدەستداوەو وەرگەڕاوە. وتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر راشیگەیاند، لەپاش خۆکێشانی بەشۆستەو ڕاگرەکان، بەداخەوە لەدەرەنجامی ڕووداوەکە 2 کەس گیانیان لەدەستدا 2کەسی تریش زۆر بەسەختی زامداربوون. فازڵ حاجی ئاماژەی بەوە کرد، جگە لە کەوتنەوەی زیانێکی مادی زۆر کە بەر ڕێگە و ئوتومبێلەکە کەوت،تکایە بادەربڕینی خۆشیەکان بەخوێنڕشتن نەبێت.
ئەژی ئەمین پەیامێکی بڵاو کردەوە: دەقی پەیامەکەی:بە بۆنەی نزیكبوونەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پیرۆزبایی لەسەرجەم موسوڵمانانی جیهان دەكەم، ئومێدەوارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و بەرەكەت بۆ هەموو موسوڵمانان بە گشتی و موسوڵمانانی كوردستان بە تایبەتی.هاونیشتیمانیانی كوردستان سەرمایەیەكی مرۆیی گەورەن كە خاوەن مێژوویەكی پاك و بێگەردن و هەمیشە لەسەنگەری بەرخودان و ڕووبەڕووبوونەوەی داگیركەراندا بوون. شایەنی ئەوەن هەتا ئەوپەڕی خزمەت بكرێن و ژیانێكی پڕ كامەرانی و شكۆ بەسەربەربن.لە ناخی دڵمەوە پیرۆزباییەكی تایبەت ئاڕاستەی هەموو تێكۆشەر و خەباتگێڕە ماندونەناسەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەكەم و دەستی ماندووبوون و خەباتیان دەگوشم، گرنگە بە ڕۆحێكی نیشتیمانیانەوە هاوكارمان بن بۆ سەركەوتنی هەوڵەكانمان تاوەكو ناوماڵی یەكێتی ڕێك بخەینەوە و یەكێتی بكەینەوە بە هەوێنی خەباتی نەتەوەیی و داینەمۆی گۆڕانكارییەكان.لە ساڵیادی ڕووداوەكانی هەشتی تەمووزدا جێگای خۆیەتی بڵێین ڕوداوەكانی هەشتی تەمووز هەوڵێك بوو بۆ سەرلەنوێ گێڕانەوەی دەزگا ئەمنییە هەستیارەكان بۆ دەستێكی ئەمین و بە نیشتیمانیكردنیان بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی حكومەتدا لە خزمەتی خاك و نەتەوەكەمان بن لە هەر چوارپارچەی كوردستان، و هەوڵێك بوو بۆ گەڕاندنەوەی ئیرادەی بڕیاردان بۆ یەكێتی و دوورخستنەوەی لە هەژموونی ئیقلیمی و حستنەخزمەتی حیزبەكەمان بوو بە پاراستنی ناوماڵی كورد نەك هەر لایەنێكی تری عێراقی. بەداخەوە دواتر گۆڕانكارییەكان لەسەر شاڕێی چاكسازی لابران و بە فشاری ناوخۆیی و ناوچەیی هەوڵدرا چاكسازییەكان پەكبخرێت بەڵام لێرەوە بەڵێن دەدەین كە تا دوا دڵۆپی خوێنمان لەو چاكسازییانە دەست هەڵناگرین و بەردەوام دەبین، هەروەها لە كاتی خۆیدا زانیاری تایبەت بەو ڕووداوانە بۆ خەڵكی كوردستان دەخەینەڕوو.هاونیشتیمانیانی خۆشەویست لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دووبارە فشارەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان لە شێوەیەكی نوێدا خۆی پیشان داینەوە و دووبارە هێرشكرایەوە سەر كێڵگەكانی هەرێمی كوردستان، ئەم دۆخە بەرەنجامی گۆڕانكارییە سیاسییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق و كێشمەكێشمەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقە، بەداخەوە هێرشكردنە سەر كێڵگەكانی هەرێمی كوردستان لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئیداری و سەربازی خۆمان پێشهاتێكی نوێیە، هیوادارین ئەم ڕووداوە پلان بۆ داڕێژراو نەبێت و هۆكارەكەی كاڵفامی و ناشارەزایی سیاسی و سەربازی ئەم تاقمە بێت كە دەستیانگرتووە بەسەر هێزە ئەمنیەكاندا و بە مەبەست نەبووبێتن بە بەشێك لەو فشارانەی دەكرێتە سەر هەرێمی كوردستان.لێرەوە داوا لە سەركردایەتی سیاسی كورد، سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، نوێنەرانی كورد لە بەغدا دەكەم لە سۆنگەی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستانەوە سیاسەتەكانیان دابڕێژنەوە و ئاڕاستەكان هەڵبژێرن نەك هەموو هیواكان بە بەرەیەكدا هەڵبواسن و دواتریش گەلەكەمان لێی زەرەرمەند بێت.لەكۆتاییدا داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەم گوێ نەدەن بەو دەنگە نەشازانەی كە بانگەشە بۆ داگیركەرانی كوردستان دەكەن و دەیانەوێت كوردستان دەستبەرداری مافە دەستوورییەكان و بەرژەوەندییە باڵاكانی ببێت، ئەو دەنگە نەشازانە هاوشێوەی ئەو خۆفرۆشانەن كە لە ساڵانی پێشوودا پێش سوپای داگیركەر دەكەوتن بۆ وێرانكردنی گوند و شارەكانی كوردستان، ئێستاش ئەمانە تەواوكەری هەوڵی داگیركەرانن بۆ بچووككردنەوە و لاوازكردنی كوردستان، بۆیە ڕێگەیان پێ مەدەن و بە زبڵدانی مێژوویان بسپێرن. ئەژی ئەمینلێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری-زانیاری٨ی تەمووزی ٢٠٢٢
ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پارتی ئاشکرای دەکات، دوای جەژن، بەشێوەیەکی جدیی گفتوگۆ و دانوستانەکان بۆ بابەتی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ لە عێراق، لەنێوان لایەنە سیاسییەکان دەست پێ دەکاتەوە. د. ڤیان سەبری، ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی بۆ بەغدا، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: 'زۆربەی دانوستانەکان بەشێوەیەکی جدیی دوای جەژن دەست پێ دەکەن. لەنێو گۆڕەپانی سیاسیی عێراقدا دوای کشانەوەی سەدر، ئێستا پارتی گەورەترین حزبی سەر ئاستی هەرێمی کورستان و عێراقە، هەروەها لەنێو ئەنجوومەنی نوێنەرانیش بە هەمان شێوەیە، دوای پارتی سیادەیە و دوای ئەویش چوارچێوەی هاواهەنگییە'. لەبارەی چوونی شاندی پارتی بۆ بەغدا، ئەندامەکەی شاندی پارتی دەڵێ: “لەلایەن سەرۆك مەسعود بارزانی، شاندێکی پێنج کەسی بە سەرۆکایەتیی د. فواد حوسێن بۆ چوونە بەغدا پێکهێنراوە، خۆشم ئەندامی شاندەکەم”. هاوکات د.ڤیان سەبری گوتیشی: “هەر وەک چۆن کاک مەسعود رای گەیاند، ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە بەرنامەی حکوومەتە لەسەر بنەمای هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان بێت، ئەوەی دیکە گرنگ نییە كێ دەبێت بە سەرۆک وەزیر و سەر بە چ لایەنێک دەبێت، بەڵکوو رێککەوتن لەسەر ئەو سێ بنەمایە بۆ ئێمە گرنگە”. هەرچی دەربارەی بابەتی سەرکۆمارە، کە ئاخۆ لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانی بۆ دیاریکردنی کەسێک چی دەکەن، کە هەردوو لا لەسەری رێک بکەون، د. ڤیان سەبری دەڵێ: “تا ئێستا بەربژێری پارتی (رێبەر ئەحمەد)ە، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانیش لە گفتوگۆکانماندا جەختی لەسەر دەکەینەوە”.
ئهندامێكی پێشووی پهرلهمانی ئۆكرانیا ئاشكرایكرد، رهنگه كودهتایهك له كیێڤی پایتهختی ئۆكرانیا رووبدات. ئیلیا كیڤا، ئهندامی پێشووی پهرلهمانی ئۆكرانیا له ههژماری تایبهتی خۆی له تیلگرام رایگهیاند، دوای دەستلەکارکێشانەوەی بۆریس جۆنسن، سهرۆك وهزیرانی بهریتانیا، رهنگه كوودهتایهك له كیێڤ رووبدات و كۆتایی به سهردهمی ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی، سهرۆكی ئهم وڵاته بهێنێت. كیڤا راشیگهیاند، كۆتایی به سهردهمی ئهو سیاسییانه دێت كه بهشێوهی دهگمهن و نامۆ سیاسهت دهكهن. ئهو ئهندامهی پێشووی پهرلهمانی ئۆكرانیا ئهوهشی خستووهتهڕوو، به ئارامییهكی زۆرهوه چاوهڕێی كودهتای سهربازین زێلینسكی له پۆستهكهی لاببات.
داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت نوێ دەکرێتەوە…
لە چوارچێوەی سەردانەکانیدا بۆ وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت، ئەمڕۆ پێنجشەممە7ی تەمموز، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی وەزارەتی دادی کرد و لەلایەن فەرسەت ئەحمەد وەزیری داد، پێشوازی لێ کرا.پاشان سەرۆکی حکومەت، بە ئامادەبوونی وەزیر و سەرۆکی ئەنجومەنی شورا و سەرۆکی داواکاری گشتی و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وەزارەتی دادی کرد.لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، وەزیری داد، کورتەیەکی دەربارەی پەیکەر و بەشەکان و کار و چالاکی و پلانەکانی وەزارەت و کارکردنیان لە چوارچێوەی کارنامە کابینەی نۆیەم پێشکەش کرد.دواتر سەرۆکی حکومەت، لە وتەیەکدا ئاماژەی بە گرنگیی وەزارەتی داد و سەقامگیربوونی دادپەروەری بە گشتی کرد و گوتی دادپەروەریی و بەدەستهێنانی ڕەزامەندی هاووڵاتییان بنەمای سەرکەوتن و بەهێزبوون و مانەوەی هەر دەسەڵات و حکومڕانییەکە، بۆیە خوازیارم وەزارەتی داد و هەموو دامودەزگاکانی حکومەت، کار لە پێناو جێبەجێکردنی دادپەروەری و خزمەتکردنی هاووڵاتییان بەگشتی و بەبێ جیاوازی بکەن.سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی نەهێشتنی ڕووتین و بیرۆکراسی و پێشکەشکردنی ئاسانکاری پێویست بۆ هاووڵاتییان و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی حکومەت کردەوە .سەرۆکی حکومەت هەروەها ئامادەیی هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکی حکومەتی لە گەڵ دادگاکانی کوردستان دەربڕی بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی پیشەییانە و بە خێرایی، ئەرکەکانیان رابپەڕێنن و لە بەسزاگەیاندنی تاوانباران و سەرپێچیکارانی یاسا بە گشتی و بەتایبەتیش بازرگانانی ماددەی هۆشبەر، هیچ کەمتەرخەمییەک نەکەن.لە کۆتاییدا سەرۆکی حکومەت، وەڵامی تێبینی و سەرنج و پێشنیاری ئامادەبووانی دایەوە.
سەرچنار ئەحمەد و روپاک ئەحمەد، کە پەرلەمانتارن لە پەرلەمانی کوردستان، سکاڵا دژی یونس راوی تۆماردەکەن. سەرچنار ئەحمەد رایگەیاند، لە ڕێی سەرۆکایەتی داواکاری گشتییەوە، لە سەر بێڕێزی کردن بەبیروباوەڕی ئیسلاامی و فەرمودەکانی پێغەمبەر( د..خ) کەتایبەتن بەقوربانیکردن بڕیارماندا سکاڵا لەسەر یونس ڕاوی تۆمار بکەین". پێشتر یونس راوی رایگەیاندبوو"خوێنی ئاژەڵەکان تاوانی مرۆڤەکان ناسڕنەوە و نەریتێکی بت پەرستییە".
هۆگر عهزیز، گوتهبێژی پۆلیسی ههولێر، رایگهیاند، كه هێزهكانی پۆلیسی ههولێر، كهسێكیان به ناوی (ن، ب) دهستگیر كرد، كه بهپێی ماددهی 415ی یاسای سزاكان فهرمانی گرتنی ههیه. راشیگهیاند: لهو كاتهی ههوڵی گرتنی دراوه، ڕووبهڕووی هێزهكانی پۆلیس بووهوه، بهڵام به بوێری و شارهزایی پۆلیس توانرا دهستگیر بكرێ و دهست بهسهر چهكێكی كڵاشینكۆفدا گیرا. هۆگر عهزیز راشیگهیاند: له كاتی لێكۆڵینهوه لهگهڵیدا دهركهوت له ساڵی 2017 داواكراوه و حوكمی غیابیشی له كهركووك بۆ دهرچووه بهپێی ماددهی 406 له یاسای سزاكانی عێراق، كه ئافرهتێكی كوشتووه. ئاماژهی بهوهش كردووه كه له ساڵی 2019ـدا، له ههولێریش فهرمانی گرتنی ههبووه، بۆیه دوای تهواوبوونی سزا و حوكمهكهی له ههولێر، دهنێردرێتهوه بۆ كهركووك تا لهوێش ڕێوشوێنی یاسایی لهگهڵ بگیرێته بهر.
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، تکایە سویچی ئوتومبێلەکان لە مناڵ و هەرزەکارەکان بشارنەوە، وە لەبەر دەستیان دایمەنێن، چونکە ئەوان بێ گوێدانە مەترسیەکان سویچەکان دەبەن وئوتومبێلەکانی پێ لێدەخوڕن و دەرەنجامیش کارەساتێک دەبێت. فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بڵاوی کردەوە، کە کاتژمێر 6ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەرڕێگای (باسرمە هەریر قەندیل )لەنزیک فڕۆکەخانەی هەریر،ئوتومبێلێکی جۆری نیسان سێنترا ،بەخێراییەکی زۆرەوە لەڕێگا دەرچو وەبۆچەند مەترێک فڕی ولەدوایی وەرگەڕا لەپاش دوورکەوتنەوەی لەشەقام ،بەداخەوە لەدەرەنجامی ڕوداوەکە مێرمندالێک کەتەمەنی15سال بو گیانی لەدستدا کە ئوتومبێلەکەی لێخوڕیبو، سەرنشێنێکیش بەسەختی زامدار بوکەتەمەنی 9سال بو ،کەهەردوکیان برابون وەبەدزی باوک ودایکیانەوە ئوتومبێلیان لەماڵ هێنابوە دەرەوە. ئاماژەی بەوەشکرد کە هیوادارین ئەوە ببێتە وانەیەک بۆدایکان وباوکانی تریش، بە تایبەتی کە دووڕۆژی تر جەژنە وە لە جەژنان وەکو جەژنانە باوکەکان سویچ دەدەنە مناڵ و هەرزەکارەکان.