جیهان

خۆپیشاندەرانی سریلانکا ماڵی سەرۆکوەزیرانیان سووتاند

09-07-2022
خۆپیشاندەرانی سریلانکا ماڵی سەرۆکوەزیرانیان سووتاند
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دوای ئەوەی دەستی لەکار کێشایەوە، خۆپیشاندەران هەڵیان کوتایە سەر ماڵی رانیل ویکرێمێسینگێ، سەرۆکوەزیرانی سریلانکا و خانووەکەیان ئاگر تێبەردا.

رۆژی شەممە 9-7-2022، گوتابایا راجاپاکسا، سەرۆکی سریلانکا لە ئەنجامی هەڵکوتانی سەتان خۆپێشاندەر بۆسەر شوێنی مانەوەی لە کۆلۆمبۆی پایتەخت، بە ناچاری کۆشکی سەرۆکایەتی جێهێشت.

هەزاران خۆپێشاندەری تووڕە لە دەوروبەری کۆشکی سەرۆکایەتیی سریلانکا کۆبوونەوە و داوای دەستلەکاركێشانەوەی راجاپاکسا، سەرۆکی وڵاتیان کرد و بە بەرپرسی یەکەمی سەرهەڵدانی قەیرانی ئابووری وڵاتیان دانا.