راگەیەنراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر: لە رێکەوتی ١١-٧-٢٠٢٢ لە شاری هەولێر ، رووداوی تەقەکردن لە ماڵی هاوڵاتی ( حاجی مەسیفی) کرا و دەستبەجێ هێزە ئەمنیەکانی شاری هەولێر هەڵسان بە ڵێکۆلینەوەو بە دواداچوون بۆ دەستنیشانکردنی تەقەکەرەکان و لە ئەنجامدا توانرا کەسی تەقەکەر دەستنیشان بکەن بە ناوی ( س.ص.ع) کە پێشتر شۆفێری حاجی مەسیفی بوە تاکو سالی ٢٠٢١. لە هەمان کاتدا هەڵساین بە دەستگیرکردنی شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی کە تەقەکردنەکەی پێ ئەنجامدرابوو بە ناوی( أ. ن. ش.)و دواتریش لەسەر فەرمانی بەرێز دادوەر هەردووکیان لامان بەندکران . دیارە ئەم روداوە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کە سالی ٢٠٢١ لە نێوان هەردوو لادا رویداوە و هیچ پەیوەندی بە لایەنی رامیاریەوە نیە و ئێمەش لەسەر فەرمانی دادگا و بە پێی یاسا رەفتار لە گەل هەردوولایەندا دەکەین . ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر. ١٣-٧-٢٠٢٢
وەزارەتی کارەبا بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا دەستی بە جێبەجێکردنی ژمارەیەکی نوێی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا کردووە. وەزارتی کارەبا بە جێبەجێکردنی ئەم پرۆژانەی خوارەوە 675 مێگاوات بەرھەمھێنانی کارەبا زیاد دەکات. وێستگەی تاسلۆجە 51 مێگاوات.ھەولێر، سلێمانی و دھۆک 87 مێگاوات.وێستگەی ھایدرۆپاوەری دێرەلوک 37 مێگاوات.وێستگەی بازیان 500 مێگاوات.
بڕیارە ئەمرۆ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بگاتە ئیسرائیل و لەلایەن سەرۆکی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێ بکرێت. بەپێی ئەو پرۆتۆکۆلەی کە لەسەری ڕێککەوتوون، چەند مەرجێک بۆ کاتی سەردانەکە دیاری کراون. لەوانە:- تۆقەکردن قەدەغەیەکەمترین مەودای نزیکبوونەوە لە بایدن دەبێ سێ مەتر بێتئەو کەسەی لێی نزیک دەبێتەوە دەبێ تێستی کۆرۆنای کردبێدیدار و مەراسیمەکان کورت بنرووداوی جۆراوجۆر و سێڵفی گرتن قەدەغەیە
رۆژی یەکشەممە تەرمی عەلی قازی، کوڕی پێشەوا قازی محەممەد دەگەڕێندرێتەوە بۆ هەولێر. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، رۆژی یەکشەممە 17.7.2022 تەرمی عەلی قازی، کوڕی پێشەوا قازی محەممەد، لەسەر ئەرکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگەڕێندرێتەوە بۆ هەولێر. پارێزگاری هەولێر گوتی:"بە بڕیاری خانەوادەکەی، تەرمی عەلی قازی لە گۆڕستانی کەلار بەخاک دەسپێردرێت".
پێنی مۆردەنت، ئافرەتێکی تەمەن 49 ساڵانە و یەکێک لە بەهێزترین کاندیدەکانە بۆ بە وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا. لە کاتێکدا کە 11 کاندیدی نێو پارتی پارێزگاران، رکابەری شوێنگرتنەوەی بۆریس جۆنسن دەكەن، مۆردەنت زۆرترین چانسی بۆ وەرگرتنی پۆستەکە هەیە. ئەو لە ساڵی (2010)ـەوە ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیایە و لساڵی (2014) بووەتە وەزیری حکومەتە خۆجەییەکانی ئەو وڵاتە، هەروەها ساڵی 2015 وەزیری هێزی ئاسمانی بووە و یەکەمین ئافرەت بووە لە مێژووی وڵاتەکە پۆستەکە وەربگرێت. ساڵی 2016 وەزیری کار و تەندروستی و خاوەن پێداویستی تایبەت بووە و ساڵی 2019 وەکو یەکەمین ئافرەت بووە وەزیری بەرگری بەریتانیا.
ئەو ئەفسەرانەی پێشمەرگە پلەیان بەرزکرابووەوە، لەلایەن ھێزێکی یەکێتییەوە دەستگیرکران. سەرچاوەیەک ڕایگەیاند، ئەو سێ ئەفسەرەی دەستگیركراون سەربە لیوای دووی هاوبەشن لە قەرەهەنجیر. موقەدەم (فەرهاد ئەمین)و موقەدەم (هێرش ئەحمەد)و نەقیب (ئاسۆ تەیب)ن.رۆژی 10ی ئەم مانگە، ئەم سێ ئەفسەرەی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی لاهور شێخ جەنگییان كرد و ئەویش پلە سەربازییە نوێیەكانی بۆ بەستن.
ئەگەر کەسێک لە حەج بمرێت تەرمەکەی چی لێ دەکرێت؟ دایکی کام بەرپرسی باڵای کوردستان لە حەج مرد و سعودییە ڕێگەی نەدا تەرمەکەی بھێنرێتەوە؟ حکومەتی عەرەبستانی سعودی، ساڵانە چەندین گۆڕ ئامادە دەکات بۆ ئەو حاجیانەی جیھان کە لە مەراسمی حەج لە وڵاتەکەیدا کۆچی دوایی دەکەن. لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردووشدا، زیاتر لە سەد حاجیی هەرێمی کوردستان لە حەج کۆچی دواییان کردووە و لە مەککە نێژراون. یەکێک لەو حاجییانە دایكی د. محەمەد ئیحسان وەزیری پێشوتری مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان بوو. ئەو وەزیرە زۆر ھەوڵیداوە تەرمەکەی بگەڕێنێتەوە بۆ کوردستان، بەڵام بەرپرسانی سعودییە ڕازی نەبوون و ناچار ساڵی دواتر د.محەممەد ئیحسان خۆی چووە سعودیە بۆ حەج و زیارەتی گۆڕی دایکی. مەریوان نەقشبەندی کە وەک بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی ئەوقافی هەرێم، زیاتر لە ١٥ ساڵ سەرپەرشتیی تیمی حاجیانی هەرێمی کردووە، بۆ باڵکێش ئاماژە بەوە دەکات کە: بەشێوەیەکی گشتی سعودیە حەز ناکات ئەو حاجیانەی وەفات دەکەن لە مەراسیمی حەج بگەرێنرێنەوە بۆ وڵاتەکانیان. مەریوان دەڵێت «ئەگەرچی فەرمانێکی رەسمی لە حکومەتی سعودیە بۆ ئەم مەبەستە نیە ،ئەبێ ئەوەش بڵێم زۆربەی حاجیانی جیھان و بەتایبەتیش حاجیانی ھەرێم حەز دەکەن ئەگەر لەکاتی حەج و عومرە کۆچی دوایی بکەن ھەر لەشاری مەککە یان مەدینە بە خاک بسپێردرێن، چونکە بە خاکێکی پیرۆزی دەزانن و گۆڕی پێغەمبەری ئیسلام دخ و ھەزاران ھاوەڵی پێغەمبەری لێیە». مەریوان نەقشبەندی ئەوەش زیاد دەکات کە: ئەو حاجیەی لەشاری مەککە بمرێت، دەبرێتە ناو حەرەمی کەعبە کە بە (بیت )ناسراوە و ھەموو حاجیان نوێژی مردوی لەسەر دەکەن و دواتر دەبرێت بۆ گۆڕستان.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا بە هێرشێکی ئاسمانی سەرکردەی داعش لە سوریا و جێگرەکەی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا سەرکردەکەی داعش لە سووریا کوژراوە. وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، ماهر ئەلعەقال، سەرکردەی داعش لە سوریا، لە هێرشەکەدا کوژراوە کە یەکێک بوو لە چوار سەرکردە هەرە باڵاکانی داعش، دەشڵێت، دیار نییە جێگرەکەی کوژراوە یان نا.
میدیای یەکێتی ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی سکاڵاکەی لاھور جەنگی بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەینێت، دادگای کەرخ لە بەغدا لە ١٢-٦-٢٠٢٢ سکاڵای دژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رەتکردۆتەوە و ئەو دەنگۆ و ژاوەژاوانەی لەم رۆژانی پشووی جەژنەدا بڵاوکراونەتەوە ھیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نییە. سەرچاوەیەک بە راگەیاندنە رەسمییەکانی یەکێتیی راگەیاند، دادگای کەرخ لە بەرواری ١٢ی حوزەیرانەوە سکاڵای پارێزەر و موکیلی لاھور جەنگی بورھان رەتکردۆتەوە و ئێمە لەبەر رێزگرتن لە رێکارە ئیداری و یاساییەکان پێمان باش نەبوو ھیچی لەبارەوە بڵاوبکەینەوە بەڵام بۆ بنبڕکردنی چەواشەکاری و ژاوەژاوی ناڕەوا وا بڵاویدەکەینەوە.
دادگای بەغدا لە دۆسیەی سکاڵاکردنی لاھور جەنگی، ھاوسەرۆکی پێشوی یەکێتی کە لە دژی بافڵ تاڵەبانی تۆماری کردبوو، بڕیاری دا. ?دادگای بەغداد حجزی خستە سەر دۆسیەی یەكێتی لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق“بڕیاری دوورخستنەوەی لاهور شێخ جەنگی راگیرا”درەو:دادگای كەرخی بەغداد (امر ولائی) دەركرد و هەموو گۆڕانكارییەكی لە پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی نیشتمانی كوردستان راگرت، بڕیاری دوورخستنەوەی لاهور شێخ جەنگی لە (هاوسەرۆكی یەكێتی )ش راگیرا.بڕیارەكەی دادگا كە ئاراستەی فەرمانگەی كاروباری حیزب و رێكخراوە سیاسییەكان كراوە لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق و حجزی خستووەتە سەر دۆسیەی یەكێتی لە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق و ئاگاداركردنەوەی (امر ولائی) بۆ بافڵ جەلال حسامەدین ) دەركردووە بۆ ئەو بڕیارو گۆڕانكاریانەی كە لەناو یەكێتی كراوە.
رێباز حهملان، یاریدهدهری سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان بۆ كاروباری دارایی و ئابووری، رایگهیاند، یهكێك له دهستكهوته گرنگهكانی كابینهی نۆیهمی حكومهتی ههرێم ئهوهیه، كه نهك قهرزمان نهكرد، بهڵكو بڕێكی زۆر قهرزمان دایهوه. له میانی بهشداریكردنی له رووماڵی كوردستان24 بۆ یادی سێ ساڵهی پێكهێنانی كابینهی حكومهت، رێباز حهملان باسی له پێكهاتهی كابینهی نۆیهم كرد و وتی: كارنامهی كابینهی نۆیهم هاوبهشه له نێوان لایهنه بهشداربووهكانی حكومهت. لهو سێ ساڵهی كابینه درووست بووه، ساڵێكیان به هۆی قهیرانی كۆرۆناوه، ئاستهنگی زۆری بۆ درووست بوو، جمووجووڵ پهكی كهوت و داهات ئاستی دابهزی. بهو هۆیهوه، حكومهت دوو ساڵ به كردهوه توانیویهتی كارهكانی راپهڕێنێت به باشی. له بارهی مووچهوه وتیشی: مانگانه تهنیا بۆ مووچه پێویستمان به 620 ملیۆن دۆلاره و 20 ملیۆن دۆلاریش له لایهن وڵاتانی هاوپهیمانێتی نێودهوڵهتی دژی داعش بۆ وهزارهتی پێشمهرگه دابین دهكرێت، واته 640 ملیۆن دۆلار ههموو مانگێك دهدرێته مووچهخۆران. له شهش مانگی رابردوو پشتمان به خۆمان بهست. چونكه حكومهتی عێراق له 2022دا، سێ جار سلفهی ناردووه، ئهوهی له مانگی یهك ناردوویهتی هی مانگی 12ی 2021 بوو، واته ئهمساڵ تهنیا دووجار و 400 ملیار دیناری ناردووه. روونیشیكردهوه، له رابردوو له ژێر چاودێری سهرۆكی حكومهت توانرا بهشێكی زۆری خهرجییهكانی حكومهت كهمبكرێتهوه. بۆ نموونه ساڵانه به بڕی 3 ملیار دۆلار گازوایلمان دهكڕی بۆ وێستگهكانی كارهبا، بهڵام لهم كابینهیه له كێڵگهی كۆرمۆر گازی سرووشتی بهرههم دێت و كارهبای پێ دابین دهكرێت و ئهگهر له بازاڕی جیهانی ئهو گازه بكڕین، ساڵانه بههاكهی ملیارێك دۆلاره. واته داهاتمان زیاد كرد و خهرجییهكی گهورهمان كهمكردهوه. ههروهها وتی: له شهش مانگی رابردوو 73 ملیۆن بهرمیل نهوتمان فرۆشتووه. له مانگی یهك به 74 دۆلار، له مانگی دوو به 88 دۆلار، له مانگی سێ به 99 دۆلار، له مانگی چوار به 93 دۆلار و له مانگی پێنج به 101 دۆلار و له مانگی شهش 109 دۆلار فرۆشتوومانه، تێكڕا به 95 دۆلار نهوتی ههرێمی كوردستان فرۆشراوه، لهم شهش مانگه 6 ملیار و 95 ملیۆن دۆلار داهاتی نهوت ههبووه، %48ی دابین كراوه بۆ مووچه. له رابردوودا %30ی فرۆشی نهوت دراوهته مووچه. ئهمهش یهكێكی دیكهیه له كارهكانی حكومهتی ههرێمی كوردستان. ئاماژهی بهوهشكرد، 3 ملیار و 191 ملیۆن دۆلار خهرجكراوه بۆ مووچهی ئهم شهش مانگهی رابردوو، كه مووچه له كاتی خۆی دراوه. لهو بڕه پارهیه، كه دابهش كراوه، تهنیا 400 ملیار دیناری هی حكومهتی عێراقه. ئهوی دیكهی هی خۆمان بووه. له بارهی داهاتی نانهوتییهوه، وتی: تێكڕای مانگانه 200 ملیۆن دۆلارمان دهست دهكهوێت، كه داهاتی باج و گومرگ و رسوومات و فڕۆكهخانهكانه. رێباز حهملان باسی لهوهشكرد، حكومهتی ههرێم فشاری لهسهر خۆی كردووه بۆ دابینكردنی بژێوییهكی باشتر بۆ خهڵكی ههرێمی كوردستان. بۆ نموونه بۆ كۆرۆنا خهرجییهكی زۆرمان تهرخان كرد، له كاتێكدا حكومهتی عێراق هیچ بهرپرسیارێتییهكی ههڵنهگرت و پشتیوانی دهرهكیمان نهبوو. له بهشێكی دیكهی قسهكانیدا، ئاماژهی به دهستكهوتێكی دیكهی كابینهی نۆیهم كرد و رایگهیاند، خاڵێكی گرنگی ئهم كابینهیه، ئهوهیه سهرهڕای ههموو فشارهكان، ئێمه نهچووینه ژێر باری قهرزهوه، سهرهڕای ئهوهی قهرزمان نهكرد، توانیمان له داهاتی نهوت یهك ملیار و 666 ملیۆن دۆلار قهرز بدهینهوه. واته ئهو قهرزهی له رابردوو باس دهكرا، بهشێكی زۆری كهمكراوهتهوه. k24
ئەمڕۆ یەکشەممە 10ـی تەمووزی 2022، سێ ساڵ بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان تێدەپەڕێت، لەم سێ ساڵەشدا زیاتر لە 884 پڕۆژە جێبەجێ کراون. لە گوتاری پێکهێنانی حکومەتدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: هەموو کارێک لەپێناو بەرژەوەندی خەڵک دەکەن و تەنیا ئامانجیشمان خزمەتکردنیانە. لە سێ ساڵی تەمەنی کابینەی نۆیەمدا زیاتر لە 884 پڕۆژە جێبەجێ کراون، تێچووی سەرجەم پڕۆژەکانیش 840 ملیار دینار بووە. پڕۆژەکانی رێگەوبان لە کابینەی نۆیەمدا پشکی شێریان بەرکەوتووە و زۆرترین پارەیان بۆ خەرجکراوە، تێچووی پرۆژەکانیش 392 ملیار دینار بووە. لەلایەکی دیکەوە، تێچووی پڕۆژەکانی شارەوانی 282 ملیار دینار و پڕۆژەکانی تایبەت بە کەرتی کارەباش 25 ملیار دینار بووە. هەروەها لەپێناو هاوکاریکردنی جووتیاران، چەند سایلۆیێک لە هەرێمی کوردستان دروستکراون، کە تێچوویان 37 ملیار دینار بووە. کابینەی نۆیەم 26 ملیار دیناری بۆ کەرتی پەرەوەردە خەرجکردووە، لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونیشدا 25 ملیار دینار و بەنداوەکانیش 22 ملیار دیناری خەرجکردووە. پڕۆژەکان بەگوێرەی پێویستی پارێزگاکان ئەنجامدراون، لە پارێزگای هەولێر 299 پڕۆژە، لە پارێزگای سلێمانی 277 پڕۆژە، لە پارێزگای دهۆک 233 پڕۆژە و لە هەڵەبجەش 69 پڕۆژە ئەنجامدراون، جگە لەمانەش 6 پرۆژەی گشتی ئەنجامدراون. سەرەڕای جێبەجێکردنی پرۆژەکان و هاوکاریکردنی جوتیاران و دابینکردنی 800 ملیۆن لیتر گازوایل بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، لەماوەی ساڵانی 2021-2022 حکومەتی هەرێمی کوردستان 570 ملیۆن دۆلار قەرزی داوەتەوە. سەبارەت بە چوونی بەرپرسانی حکومی بۆ پەرلەمان و وەڵامدانەوەی پرسیاری پەرلەمانتاران، لە کابینەی نۆیەمدا 96 جار بەرپرسانی باڵای حکوومەت و وەزیرەکان چوونەتە پەرلەمان و 275 جار بەشداری کۆبوونەوەی لیژنەکانی پەرلەمانیان کردووە. پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستان 4 هەزار و 313 پرسیاریان ئاراستەی وەزیرانی حکومەتی هەرێم کردووە، لەو ژمارەیەش حکومەت وەڵامی 3 هەزار و 862 پرسیاری داوەتەوە. k24