ھاوسەرۆکی دەکراوی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێ: "بە ئیرادەی پۆڵایینیان ئەتوانن هەموو بەربەستەکان بشکێنن " لاھور جەنگی دەڵێ: بەشداریی بەرفراوانی جەماوەری شارەکانی عێراق لە بۆنەی نوێژی هەینی لەسەر داوا و بانگهێشتی سەماحەتی سەید موقتەدا، ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ زیندوویی شەقامی عێراقی و ئامادەییان بۆ بەشداری لە پرسە سیاسییەکان و ڕێگریکردن لە سەپاندنی جۆرێکی سواوی بێئاکامیی حوکمڕانی بەسەر چارەنووسی خەڵکی عێراقەوە.بە ڕای ئێمە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو جووڵە جەماوەرییە گەورانەی کە لە ناوچەکە و دنیادا هەیە، دەبێ ئاراستەی پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا بە جۆرێک بێت کە ڕەنگدانەوەی داخوازییە ڕاستەقینەکانی شەقام و جەماوەر بێت لە سەقامگیری و دەوڵەتی خەڵکی و کۆتاییهێنان بە گەندەڵی و بەتاڵانبردنی سامانی گشتی. پەیوەست بە کوردستانیشەوە، ئەم بەشدارییە بەرفراوانە و مەغزا سیاسییەکانی، ئاماژەن بۆ هاوبەشی خەڵکی کوردستانیش، کە ساڵانێکەوە ئەناڵێنێت بە دەست ناعەدالەتی و گەندەڵی و تاکڕەویەوە، لەو ڕوانگەیەشەوە، ڕێز لە ناوەڕۆکی پێشنیاز و داخوازییەکانی سەماحەتی موقتەدا سەدر دەگرین، لە هەمان کاتیشدا بە پێویستی ئەزانین جەخت لەسەر هاتنە مەیدان و ئامادەیی جەماوەر بکەینەوە، کە بە ئیرادەی پۆڵایینیان ئەتوانن هەموو بەربەستەکان بشکێنن و بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی نیشتمانەکەیان بدەن.
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە شاوێس دوو هاوژین بە چەقۆ لە یەکدی دەدەن و هەردووکیان گیان لەدەست دەدەن. ئەمڕۆ ھەینی هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بەبوونی دوو تەرم لە شاوێس "دوای گەیشتنی هێزەکانمان دەرکەوت کەوا دوو هاوسەر بەناوەکانی نیهاد سەعید مستەفا و ئیخلاس فازڵ خورشد بە چەقۆ کوژراون." وتی، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوت کەوا "هەردووکیان لەسەر کێشەیەک لە نێوان خۆیان دەبێتە دەمەقاڵیان و ناوبراوی یەکەم بە چەقۆ لە ناوبراوی دووەم دەدات، چەقۆکە بەر رانی ناوبراوی یەکەم دەکەوێت و تووشی خوێن بەربوون دەبێت و لەشوێنی رووداو هەردووکیان گیان لەدەستدەدەن."
ئاگاداری سەرجەم شوفێران وهاوڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە کەوا لەچەند ڕۆژی داهاتو ئەویاسایانەی ڕێگای خێرا کەلەخوارەوە ئاماژەیان پێکراوە پەیڕەودەکرێن لەسەر شەقامی 120مەتری خێرا،وەلەسەرهەموشوفێرانی بەڕێزمانەکەیاساکان وەکو خۆی جێبەجێ بکەن بۆسەلامەتیان وەسەلامەتی هەموکارهێنەرانی ڕێگایەکە، وەهەر شوفێرێک سەرپێچی بکات سزای یاسایی دەدرێت یاساکان 1/لەکاتی سەرکەوتن لەدەروازەکانی شەقامی خێرا دەبێت شوفێران لەسایدی تاودان بمێننەوەوەخێراییەکانیان زیادبکەن ،تاکو دەگاتە خێرایی شەقامەکە ،ئینجا بێنە ڕێڕەوی خێرا ،وەلەسەرشوفێرانی سەر ڕێگای خێرائەرکە ئاسانکاری بۆشوفێران بکەن بۆهاتنەناوشەقام ،وەپێشینە بۆکەس نیە لەوحاڵەتە.2/دەبێت شوفێران ڕێڕەوی ئەوپەڕی چەپ تەنها بۆتێپەڕاندن بەکاربێنن، وەنابێت بەبەردەوامی لەسەر بڕۆن.3/مانۆری تێپەڕاندن دەبێت بەتەنها لەلای چەپ ئەنجامبدەن لەئوتومبێلەکانی تر،وەبەهیچ شێوەیەک لولخواردن وهەوڵی تێپەڕاندن لەلای ڕاست ڕێگاپێدراونیە.4/دەبێت بەبەردەوام ماوەیەکی بێوەیی جێبهێلرێت لەنێوان ئوتومبێلەکان کەئەگەر ڕۆیشتنەکە بەئەوپەڕی خێرایی ڕێگاپێدراوبێت ،لەوحالەتە ماوەکە کەمتر نەبێت لە100مەتر یان 3چرکە.5/دەبێت بارهەڵگرەکان لەڕێڕەوی ئەوپەڕی ڕاست بڕۆن وەبەخێراییەک کەئەوپەڕی 80کم بێت لەکاتژمێرێک.6/ماتۆرسکیلی سێتایەو پایسکل ومۆپید قەدەغەیە شەقامی خێرا بەکاربێنن لەژێر هەربیانویەک بێت.7/بەکارهێنانی مۆبایل وئامێرەکانی پەیوەندی لەکاتی لێخوڕین لەشەقامی خێرا یان هەرشەقامێکی تری ئاساییش بەهەمو شێوەیەک قەدەغەیە.8/پەڕینەوەو ڕۆیشتنی پیادەکان لەسەر شەقامی خێرا بەهەمو شێوەیەک قەدەغەیە9/هەمو وەستان وبەیەکتر گەیشتن وچاوەڕێکردنێک بۆئوتومبێلەکان قەدەغەیە،تەنها لەحالەتی وەستانی لەناکاونەبێت ،کەئەویش دەبێت بەپێ ی بنەماکانی هاتووچۆ بێت ولەلای ڕاستی شەقام بێت وفسفۆری ئاگادارکردنەوە دابنرێت لەدوای ئوتومبێلە وەستاوەکە.10/دەبێت ئەوبارهەڵگرانەی شەقامی خێرا یان هەرشەقامێکی تربەکاردێنن بەباشی بارەکانیان ببەستنەوە وەڕەچاوی بەرزی وبەرینی بارەکان بکەن کەلەسنوری یاسایی بێت.11/هەمو کڕین وفرۆشتنێک لەسەر شەقامی خێرا قەدەغەیە وەهەرکەسێک ئەوکارەبکات سزادەدرێت.12/لەکاتی دەرچون لەشەقامی خێرا دەبێت بەرلەیەک کیلۆمەترئامادەکاری بکرێت بەگرتنی لای ڕاستی ڕێگایەکە، وەڕۆیشتن بەهەمان خێرایی تاکو دەگەنە مەودایەکی زۆر نزیک لەدەرچە ،ئینجا خێراییەکان کەم بکەنەوە وەلەشەقامەکە دەربچن بەبێ ئەوەی دەرچونەکەیان کاربکاتەسەرشوفێرانی تر وەناچاریان بکات کەوا ڕێڕەویان بگۆڕن، یان خێراییان کەم بکەنەوە.13/بەهەمو شێوەیەک پێشبڕکێکردن ونمایشکردن وسەرکێشی کردن قەدەغەیە.14/نابێت گۆڕینی ڕێڕەو لەوپەڕی چەپ بۆئەوپەڕی ڕاست بەیەکجار بکرێت وەبەپێچەوانەوەش،بەڵکو دەبێت ڕێڕەو بەرەبەرە بەپێ ی ڕەخسانی هەلی گونجاوبگۆڕدرێت. ب هاتووچۆی هەولێر2022/7/15
ئەمڕۆ 15ـی تەمووزی 2022، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا بە نووسراوێکی فەرمی دیمتری رۆگۆزین، سەرۆکی دەزگای بۆشایی ئاسمانی وڵاتەکەی لە ئەرکەکەی دوورخستەوە. بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، لە نووسراوەکەدا فەرمانی دوورخستنەوەی رۆگۆزین لە پۆستی "بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوەی بۆشایی ئاسمانی دەوڵەتی - رۆسکۆسمۆس" دراوە k24
بە کفنەوە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە لایەنگرانی موقتەدا سەدر لە شاری سەدر گردبوونەوە بۆ ئەنجامدانی نوێژی هەینی ئەمڕۆ هەینی، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەندی عێراق و لە بەغدای پایتەختەوە بە لێشاو روویان کردە شەقامی فەلاح لە شاری سەدر و بە کفنەوە لەوێ گردبوونەوە بۆ ئەنجامدانی نوێژی یەکگرتوویی هەینی. جێی باسە، موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر لە 3ی تەمووزی رابردوو داوای نوێژی یەکگرتوویی هەینیی کرد لە شاری سەدر لە رۆژهەڵاتی بەغدای پایتەختی عێراق، ئەمەش وەک یادکردنەوەیەک بۆ ئەنجامدانی یەکەم نوێژی هەینی یەکگرتوو لە مزگەوتی کووفە لەلایەن باوکییەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستانرایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ، ئەو ئۆتۆمبێلانە تۆمار دەکات، کە هاتوونەتە ناو هەرێمی کوردستان و کێشەی بچووکی سەلامەتییان هەیە لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی، ئەو ئۆتۆمبێلانە تۆمار دەکرێن کە تازە هاتوونەتە ناو هەرێمی کوردستان و مەرجی بچووکی سەلامەتییان تێدا نییە وەک، لەحیمی بچووک، درز یان کونێک لە شانسی. جگە لەو ئۆتۆمبێلانەی مەرجی گەورەی سەلامەتییان تێدا نییە وەک، ژێرئاو کەوتن، سووتاو و بڕاوە. وەزارەتی ناوخۆ: بڕیارەکە تەنیا ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە کە تا کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆی ڕێکەوتی چواری تەممووزی ئەمساڵ هاتوونەتە ناو هەرێمی کوردستان.
بەپێی راگەیاندراوێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کەمێکی تر دانپێدانانی بکوژانی سێ براکەی گوندی خدرجیجە بڵاو دەکاتەوە.
ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی، ڕایگهیاند: سبهی پارێزگا و ناوچهكانی ههرێمی كوردستان له ئهنجامی چالاكبوونی نزمه پاڵهپهستۆ، زۆر گهرمتر دهبن، به جۆرێك له ههولێر بهرزترین پله دهگاته 47 پلهی گهرمی، دهۆك دهگاته 45 پله و ههڵهبجهش دهگاته 46 پلهی سهدی و كهركووكیش دهگاته 47 پله. له گهرمیانیش دهگاته 47 پله و له باشووری گهرمیان دهگاته 48 پله. ئیدارهی ڕاپهڕینیش 45 پله دهبێ و ئیدارهی سۆران 44 پله دهبێ.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان شەش بڕیارى دەرکرد، لەناویاندا درێژکردنەوەى داشكاندنی رێژەی ١٥% لە قەرزى پێشینەکان. دەقى بڕیارەکان: ١. داشكاندنی رێژەی ١٥% لەو پێشینانەی حكومەت كە پێشینەی هاوسەرگیریی و قەرزی بچووك و پێشینەكانی بانكی كشتوكاڵی و پێشینەی پرۆژەكانی پیشەسازی و گەشتیاری) و لێخۆشبوونی تەواوی سزای دەرچوونی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانەوە تەواوی بڕی پێشینەكان بۆ حكومەت بگەڕێننەوە. ٢. داشكاندنی رێژەی ١٥% لەسەدا پازدە لە بڕی پابەندی دارایی كەڵەكەبووی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار (شارەوانییەكان، گەشتوگوزرا، ئاو) بەمەرجێك كەس و لایەنی بەرپرسیار لەو پابەندییە داراییە ئامادەبن تا ٩٠ رۆژی كار لە رێكەوتی دەرچوونی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانەوە تەواوی بڕی ئەو پابەندییە داراییانە بۆ حكومەت بكەڕیننەوە. ٣. بڕگەكانی سەرەوە لێخۆشبوونی تەواوی سزای دارایی دواكەوتنی قەرزی پارەی بەشدارییەكان (مساهمات صندوق الضمان الإجتماعي) تایبەت بە دەستەبەری كۆمەڵایەتی (الضمان الإجتماعي)یش دەگرێتەوە بە مەرجێك خاوەنكار تەواوی پارەی كەڵەكەبووی بەشدارییەكان بە شێوەی نەقد بە یەكجار بدات لەماوەی دەستنیشانكراو لەسەرەوە. ٤. لێخۆشبوونی تەواوی سزای دواكەوتن و سود لەسەر باج و رەسمی كەڵەكەبوو بە مەرجێك تەواوی باج و رەسم بدرێت بە حكومەت لەو ماوەی هاتوو لە بڕگەی ١ی سەرەوە. ٥. بڕگەگەكانی سەرەوە خودی باج و رەسم ناگرێتەوە كە بەپێی دەستوور دەبێت لە چوارچێوەی یاسادا لێخۆشبوون لە رەسم و باج رێكبخرێت و قەرزە بازرگانییەكانیش ناگرێتەوە كە بە كۆمپانیا و بەڵێندەر و وەبەرهێنەران دراون وەك ئاسانكاری بانكی لەلایەن بانكە بازرگانییەكانەوە و لە چوارچێوەی یاسای ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠٢٠ رێكخراوە. ٦. پێدارنی دەسەڵات بە بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری بۆ پێشكەشكردنی هەموو جۆرە ئاسانكارییەك لە چوارچێوەی یاسا بەكاربەرەكان بە شێوازی (تقسیط)یشەوە بۆ پێدانی باج و رەسمی كەڵەكەبوو بە مەرجێك داواكاری بۆ سوودمەندبوون لەو ئاسانكارییە پێشكەش بكرێت لە ماوەی هاتوو لە بڕگەی ١ی سەرەوە. فەرمانگەی میدیا و زانیاری ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی مامۆستا کەریم ئەحمەد بۆ کۆچی دوایی مامۆستا کەریم ئەحمەد، سکرتێری پێشووتری حيزبی شیوعیی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هاوڕێیانی لە حیزبی شیوعیی کوردستان و عێراق دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوالێخۆشبوو مامۆستا کەریم ئەحمەد، سەرکردەیەکی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەرێکی دیار و ناسراوی کوردستان و عێراق بوو . خوای مەزن گیانی بە بەھەشت شاد بکات و یادی هەمیشە بەخێر. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لە ئەنجامی چاکسازی لە هەردوو بواری دارایی و کارگێڕی، داهاتی ناوخۆ بە ڕێژەیەکی بەرچاو و تا ئاستی %100 زیادی کردووە. * هاووڵاتییانی کوردستان، سەنتەری گرنگیپێدانی ئەم کابینەیەن. هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بە سەر دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا ڕایگەیاند، کە هەر لە دوای دەستبەکاربوونی ئەم کابینەیە، هەرێمی کوردستان و جیهان بەگشتی، ڕووبەڕووی قەیرانێکی تەندروستی بووەوە کە بڵاوبووبوونەوە و تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو ، سەرئەنجام قەیرانی دارایی لێکەوتەوە کە تا ئێستاش دەرهاویشتەکانی هەر ماون. حکومەتی فیدراڵیش، جگە لە چەند مانگێکی کەم نەبێت، بڕە پارەی تەرخانکراو بۆ تەواوکاری مووچە، کە 200 ملیار دینار بوو، نەنارد. هەروەها چەندین هەوڵی دەرەکی و ناوخۆییش بۆ پەکخستنی حکومەتەکەتان درا. بەڵام حكومەت، توانی لە ڕێگەی پلان و بەرنامە و چاکسازییەکانیەوە، تاڕاددەیەکی باش ئەو قەیرانانە تێپەڕێنێت. ئەمەش دەقی گوتارەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە : بەناوی خوای گەورە و میهرەبان کوردستانییانی بەڕێز ئەم کاتەتان باش بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بە سەر دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پێویستم زانی ئەم وتەیەتان پێشکەش بکەم و باس لەوە بکەم کە لە ماوەی ئەو سێ ساڵەدا، چیمان کردووە و دەسکەوتەکانی ئەم کابینەیە چی بوون. هەروەها باس لە پلان و بەرنامەی داهاتوومان دەکەین . لێرەدا زۆر گرنگە ئاماژە بەوە بدەم کە هەر لە دوای دەستبەکاربوونی ئەم کابینەیە، هەرێمی کوردستان و جیهان بەگشتی، ڕووبەڕووی قەیرانێکی تەندروستی بووەوە کە بڵاوبووبوونەوە و تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو ، سەرئەنجام قەیرانی دارایی لێکەوتەوە کە تا ئێستاش دەرهاویشتەکانی هەر ماون. لە هەمانکاتدا بەداخەوە، حکومەتی فیدراڵیش، جگە لە چەند مانگێکی کەم نەبێت، بڕە پارەی تەرخانکراو بۆ تەواوکاری مووچە، کە 200 ملیار دینار بوو، نەنارد. هەروەها چەندین هەوڵی دەرەکی و ناوخۆییش بۆ پەکخستنی حکومەتەکەتان درا. بەڵام حكومەتی هەرێمی کوردستان، توانی لە ڕێگەی پلان و بەرنامە و چاکسازییەکانیەوە، تاڕاددەیەکی باش ئەو قەیرانانە تێپەڕێنێت. چیمان کرد: لە بواری دارایی : توانيمان مووچە بە بەردەوامی بدەین ، ئەگەرچی هەندێک جاریش دواکەوتبێت یان چەند مانگێکی کەم، ڕێژەی مووچەکە سەد لە سەد نەبوو ، بەڵام مووچە دابەشکردن هەر بەردەوام بووە بە پێی بودجەی بەردەست.لەم کابینەیەدا توانیمان قۆناغی سەختی بێ داهاتی، بەبێ قەرزکردن تێپەڕێنین. بۆیە نەک تەنیا هیچ قەرزێکمان نەکرد و بارگرانیی و بەرپرسیارییەتیمان بۆ نەوەکانی داهاتوو دروست نەکرد، بەڵکو قەرزەکانی حکومەتیشمان کەم کردەوە و لەم ماوەیەدا زیاتر لە یەک ملیار دۆلار قەرزمان داوەتەوە.لە ئەنجامی چاکسازی لە هەردوو بواری دارایی و کارگێڕی، داهاتی ناوخۆ بە ڕێژەیەکی بەرچاو و تا ئاستی %100 زیادی کردووە.لە ڕووی بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان ، کارمان بۆ هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات کردووە :زۆرترین خەرجی لە دوای ساڵی 2014 لە بواری جادەو ڕێگەوبان بووە.هەروەها لەم کابینەیەدا بایەخدان بە کەرتی کشتوکاڵ و وەبەرهێنان لە بواری کشتوکاڵی، زۆر زیادی کردووە و بە کردەوە ، هەلی هەناردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی ناوخۆی کوردستانمان بۆ دەرەوە و دۆزینەوەی بازاڕی دەرەکی رەخساندووە و دەستیپێکردووە .هەروەها پڕۆژەی گەورە و ستراتیجی لە بواری دابینکردنی ئاسایشی خۆراک ئەنجامدراون و هەندێکیان تەواو بوون و هەندێکیشیان ئێستا لە جیبەجێکردندان.کار بۆ دابینکردنی ئاسایشی ئاو و دروستکردنی بەنداو و پۆند کراوە.لە کەرتی کارەباشدا، ژێرخانی کارەبا بە هێزتر کراوە تا ڕێگە لە بەفیڕۆدانی کارەبا بگیرێت. هەروەها چەندین مێگاواتی تر خراوەتە سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی.لە بواری گواستنەوەی گشتی، هەنگاوی کردەیی نراون بۆ کاراکردنی گواستنەوەی گشتی و دروستکردنی هێلی ئاسنین.لە بواری کارگێڕی و بەڕێوەبردندا: چاکسازی لە سیستەمی حکومڕانی و بەڕێوەبردن لە ئاستی هەموو وەزارەتەکان کراوە. لەم ڕووەوە، زۆرێک لە خزمەتگوزارییەکانی حکومەت بەئەلیکترۆنی کراون و هەنگاوی کردەیی، بۆ دروستکردنی حکومەتی ئەلیکترۆنی نراون. داتا سەنتەرێکی ناوەندیمان بۆ حکومەت دامەزراندووە. هەروەها سیستەمێکی دیجیتاڵیمان بۆ ئامار و سەرژمێرکردنی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دروستکردووە.کارمان کردووە بۆ کەمکردنەوەی بیرۆکراسی لە فەرمانگە و دام و دەزگاکانی حکومەت و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان و وگواستنەوەی خزمەتگوزارییەکان لە ناوەندی پارێزگاکان بۆ ئاستی قەزاکان.هەنگاومان ناوە بۆ کەمکردنەوەی گەندەڵی و بنبڕکردنی و ڕێگەگرتن لە بەفیڕۆدانی داهاتی گشتی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات.لەم کابینەیەدا، هەماهەنگییەکی تۆکمە و بەهێز لە ناو ئەندامانی کابینە و ئەنجومەنی وەزیران دا هەیە. زۆرترین کۆبوونەوەی حەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانیش کراوە بۆ گفتوگۆکردن و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی هاووڵاتییان و جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت .هەروەها پەیوەندییەکی باش لە نێوان حکومەت و پەرلەماندا هەیە و وەزیران و بەرپرسانی حکومەت، زۆرترین سەردانی پەرلەمان و لیژنەکانی پەرلەمانیان کردووە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیار و خستنەڕووی ڕوونکردنەوەی پێویست بۆ پەرلەمانتاران .لە بواری گرنگیدان بە خوێندن وپەروەردە : جگە لە بەهەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست و نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی چەندین قوتابخانە وپەرەپێدان بە خوێندنی ئانلاین و فراوانکردنی پەیوەندیی ئەکادیمی و خوێندن لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دیکە، بۆ باشترکردنی کوالێتی پەروەردە و خوێندنی باڵاش، )دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پرۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا)مان دامەزراندووە .لە بواری هۆشیاری کۆمەڵایەتی: زۆرترین زانیاری و ڕوونکردنەوەمان لە بارەی کار و چالاکی و پڕۆژەکانی حکومەت بڵاوکردووەتەوە . هەروەها کارمان کردووە بۆ فراوانکردنی مەودای ئازادی ڕاگەیاندن و ڕادەربڕین و زەمینەسازکردن بۆ دروستبوونی ڕاگەیاندنێکی بەرپرسیار لە هەرێمی کوردستان.بەردەوام بووین لە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.هەوڵی بەردەواممان داوە بۆ نەهێشتنی توندوتیژی و جیاوازی ڕەگەزی و بەهێزکردنی پێگەی ئافرەت.گرنگيمان داوە بە بواری ژینگەپارێزی و بەکارهێنانی وزەی سەوز وژینگەدۆست. *لە بواری بەرگری و پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی :یەکەمجارە لەم کابینەیەدا، چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە چووەتە بواری کردەییەوە. بەردەوام بووین لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و پووچەڵکردنەوەی هەوڵی تیرۆریستی و دەستگیرکردنی تاوانباران و بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و گرنگیدان و پشتیوانیکردنی ڕۆڵی دادگاکان بۆ سزادانی سەرپێچیکاران.سەردانی مەیدانیمان کردووە بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە بۆ بەهێزگردنی هێڵەکانی بەرگری لە بەرامبەر تیرۆریستان .هەر لەم ڕۆژانەش هەڵمەتی ڕاماڵینی چەکی بێ مۆڵەت دەستی پێکردووە .لە بواری پەیوەندیی لە گەڵ حکومەتی فیدرالی : لە چوارچێوەی سیاسەتمان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و پارێزگاریکردن لە ماف و شایستە دەستوورییەکانمان، زیاترین هەوڵمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان داوە و بەردەوامیش شاندی حکومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆو گەیشتن بە چارەسەرێک لە سەر بنەمای دەستوور ، سەردانی بەغدای کردووە و لە هەوڵەکانمان بەردەوامین.لە بواری دیپلۆماسی وپەیوەندیی نێودەوڵەتیدا :کارمان بۆ پەرەپێدان و بەهێزترکردنی ئەو پەیوەندییانە کردووە و لە سەردانەکانمان بۆ وڵاتانی هەرێمی و عەرەبی و ئەوروپایی و لە کۆڕ و کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکاندا، هەڵوێستی هەرێمی کوردستانمان ڕوونکردووەتەوە و پەیوەندییەکانمان پتەوتر کردووە. پلان و بەرنامەکانمان بۆ ماوەی داهاتوو ئەمانەن ؟ بەردەوامیدان بە سیاسەتی هەمەجۆرکردنی ئابووری وسەرچاوەکانی داهات و گرنگیدانی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵ .زیادکردنی بەنداوەکان و بەردەوامیدان بە کارکردن لە سەر پاراستنی ئاسایشی ئاو.دامەزراندنی سیستەمێکی ژینگەدۆست بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خاشاک و زبڵ لە شارەکانی هەرێمی کوردستان .زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بە بەکارهێنانی وزەی خۆر وگازی بەفیڕۆدراو و ئەو سەرچاوانەی کە نرخی بەرهەمێنانی کارەبا کەم دەکاتەوە.بەردەوامبوون لە سەر پاڵپشتیکردنی گەنجانی کوردستان بۆ بەگەڕخستنی پڕۆژەی بچووک بە مەبەستی دروستکردنی هەلی کاری زیاتر.بەکارخستنی سیستەمێکی پێشکەوتووی بانکی، بۆ بەهێزکردنی ئاڵۆگۆڕکردنی بازرگانی و جووڵەی بازاڕەکان و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە بانکییەکان.فراوانکردنی خزمەتگوزاری ناو شارەکان و زیادکردنی ڕووبەڕووی سەوزایی و تایبەتمەندییە ژینگەییەکان لە شارەکان.پەرەپێدان و زیاترکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەتەکان.باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان لە گوندەکان و شارۆچکەکان، بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی ئەوێ ڕوو لە شارە گەورەکان نەکەن.بەهێزکردنی ئاسایشی ناوخۆ و سنوورەکان و بەردەوامبوون لە سەر ئەوەی نابێت هەرێمی کوردستان وەک هەڕەشە و پێگەیەکی هێرشکردن بۆ سەر هیچ وڵاتێک بەکاربهێنرێت. ئەمانە ئاماژەدانێکی خێرا و کورتەیەکی چەند تەوەرێکی گرنگی دەسکەوتەکان بوون، کە وەزیرە بەڕێزەکان، وردەکاری زیاتری لەمبارەیەوە دەخەنەڕوو. کوردستانییانی خۆشەویست: ئێوەی هاووڵاتییانی کوردستان، سەنتەری گرنگیپێدانی ئەم کابینەیەن و دڵنیابن هەموو هەوڵێک دەخەینەگەڕ، بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە، خزمەتتان بکەین و لە ئاست خواست و داخوازییەکانی ئێوەدا بین.
گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سێ ساڵەی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم بە بۆنەی سێ ساڵەی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ئەمڕۆ گوتارێک پێشکەشی هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان دەکات و باس لە پڕۆژە و دەسکەوتەکانی سێ سالی ڕابردووی کابینەی نۆیەم و پلان و بەرنامەکانی داهاتووش دەکات.کەمێکی دیکە بڵاودەکرێتەوە