بە گوێرەی راپۆرتێکی "هیومان رایتس وۆچ" کە لەسەر پێگەی ئەلیکترۆنی خۆی بڵاوی کردەوە، "هێزەکانی بزووتنەوەی تاڵیبان زیاتر لە 100 تیرۆریستیی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان کوشتووە و تەرمەکانیشیان لە کەناڵە ئاوییەکانی هەرێمی نەنگەرهاری رۆژهەڵات لە ئەفغانستان فڕێ داوە". خاتوو پاتریشیا گۆسمان، بەرێوەبەری یاریدەدەری بەشی ئاسیا لە رێکخراوەکە گوتی: "لێکۆڵینەوەمان لە کەناڵێک لە نەنگەرهار کرد کە زیاتر لە 100 تەرم لەنێوان مانگی ئابی ساڵی 2021 و نیسانی 2022 تێدا فڕێدرابوون، وادیارە دەسەڵاتدارانی تاڵیبان ئەوپەڕی ئازادی بەخشیوە بە هێزەکانی بۆ دەستگیرکردن و بێسەروشوێنکردن و کوشتنی چەکدارەکان". بەپێی رێکخراوەکە، هێزەکانی "تاڵیبان" لە کاتی پڕۆسەکانی گەڕان و هەڵکوتانی شەوان دەستیان کردووە بە کوشتنی ئەو کەسانەی کە تۆمەتبارن بە داڵدەدانی ئەندام و لایەنگرانی "داعش".رێکخراوەکە لە کارمەندانی سەرپەرشتی تەندروستیی نەنگەرهاری گواستەوە و رایگەیاند، لە سەرتاپای ئەو هەرێمە 118 تەرمیان دۆزیوەتەوە و تۆمار کردووە. kurdistan CT
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بارەگای حزبی دەعوەی نوری مالکی لە مەدینە سەدری بەغداد سوتێنرا. وەکو کاردانەوەیەک بەرامبەری قسەکانی، ژنە پارێزەر زەینەب جاسم باقر، لە دادگای کەرخ لە بەغداد، سکاڵای لەسەر نوری مالکی، سەرۆکی ئیتلافی دەوڵەتی یاسا تۆمار کرد، بەرامبەر ئەو تۆمارە دەنگیانەی کە بڵاوکراونەتەوە.ئەو پارێزەرە دەڵێ، قسەکانی مالکی ئاگری ناکۆکی و فیتنە و شەڕی ناوخۆ هەڵدەگیرسێنێت و دەڵێت مالکی لە تۆمارە دەنگیەکاندا هێرشی کردۆتەوە سەر سوپا و پۆلیسی عێراق. لە نوێترین تۆماری دەنگیی دزەپێکراودا، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی یاسا دەڵێت، قۆناغی داهاتوو قۆناغی شەڕە و دژی موقتەدا سەدر شەڕ دەکات. لە تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکەی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کە بەشی چوارەمەوە و تازە بڵاوکراوەتەوە تێیدا دەڵێ، “قۆناغی داهاتوو قۆناغی شەڕە، بۆ رووبەڕووبوونەوە و شەڕ لە دژی موقتەدا سەدر هێرش دەکەینەسەر نەجەف.”مالیکی دەشڵێت، ” ھەرکەسێک بەرگری لە خۆی دەکات، منیش بەرگری لە خۆم دەکەم، متمانەم بە سوپا و پۆلیس نییە، بەڵکو خۆم پڕچەک دەکەم و شەڕ دەکەم، دەبابە و زرێپۆش و درۆنمان هەیە.”مالیکی، هێرش دەکاتەسەر بەرپرسانی حەشدی شەعبی و دەڵێت، “حەشدی شەعبی لەلایەن ترسنۆکەکانەوە کۆنتڕۆڵکراوە.”
ژنە پارێزەر زەینەب جاسم باقر، لە دادگای کەرخ لە بەغداد، سکاڵای لەسەر نوری مالکی، سەرۆکی ئیتلافی دەوڵەتی یاسا تۆمار کرد، بەرامبەر ئەو تۆمارە دەنگیانەی کە بڵاوکراونەتەوە.ئەو پارێزەرە دەڵێ، قسەکانی مالکی ئاگری ناکۆکی و فیتنە و شەڕی ناوخۆ هەڵدەگیرسێنێت و دەڵێت مالکی لە تۆمارە دەنگیەکاندا هێرشی کردۆتەوە سەر سوپا و پۆلیسی عێراق. لە نوێترین تۆماری دەنگیی دزەپێکراودا، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی یاسا دەڵێت، قۆناغی داهاتوو قۆناغی شەڕە و دژی موقتەدا سەدر شەڕ دەکات. لە تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکەی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کە بەشی چوارەمەوە و تازە بڵاوکراوەتەوە تێیدا دەڵێ، “قۆناغی داهاتوو قۆناغی شەڕە، بۆ رووبەڕووبوونەوە و شەڕ لە دژی موقتەدا سەدر هێرش دەکەینەسەر نەجەف.”مالیکی دەشڵێت، ” ھەرکەسێک بەرگری لە خۆی دەکات، منیش بەرگری لە خۆم دەکەم، متمانەم بە سوپا و پۆلیس نییە، بەڵکو خۆم پڕچەک دەکەم و شەڕ دەکەم، دەبابە و زرێپۆش و درۆنمان هەیە.”مالیکی، هێرش دەکاتەسەر بەرپرسانی حەشدی شەعبی و دەڵێت، “حەشدی شەعبی لەلایەن ترسنۆکەکانەوە کۆنتڕۆڵکراوە.”
لە نوێترین تۆماری دەنگیی دزەپێکراودا، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی یاسا دەڵێت، قۆناغی داهاتوو قۆناغی شەڕە و دژی موقتەدا سەدر شەڕ دەکات. لە تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکەی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کە بەشی چوارەمەوە و تازە بڵاوکراوەتەوە تێیدا دەڵێ، "قۆناغی داهاتوو قۆناغی شەڕە، بۆ رووبەڕووبوونەوە و شەڕ لە دژی موقتەدا سەدر هێرش دەکەینەسەر نەجەف."مالیکی دەشڵێت، " ھەرکەسێک بەرگری لە خۆی دەکات، منیش بەرگری لە خۆم دەکەم، متمانەم بە سوپا و پۆلیس نییە، بەڵکو خۆم پڕچەک دەکەم و شەڕ دەکەم، دەبابە و زرێپۆش و درۆنمان هەیە."مالیکی، هێرش دەکاتەسەر بەرپرسانی حەشدی شەعبی و دەڵێت، "حەشدی شەعبی لەلایەن ترسنۆکەکانەوە کۆنتڕۆڵکراوە."
ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەی (مۆلیکلیر) لە سلێمانی ڕوویان لەهەڵکشانە.ماوەی چەند هەفتەیەکە ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەی (مۆلیکلیر) لە پارێزگای سلێمانی ڕوویان لە هەڵکشان کردووە بۆئەو مەبەستە داوا لەهاوڵاتیانی بەڕێز دەکەین تکایە پابەندی ڕێنمایی خۆپارێزییەکان بن ئەوەش بە جێ بەجێ کردنی هەنگاو ڕێنماییەکانی خۆپاراستن کە لە گرنگترین ئەو ڕێگایانەش…١- بەکارهێنانی ڤاکسین.٢- بەستنی ماسک و لەدەستکردنی دەستکێش.٣- دەستشتنی بەردەوام لە کاتی بەرکەوتنی دەستت بە کەرەستە و ئامێرەکانی چواردەور.٤- پاککردنەوەی دەستەکانت بە جێڵی پاککەرەوە (تعقیم) .٥- دوورکەوتنەوە لە قەڕەباڵغی .٦- ڕەچاوکردنی دووری نێوانتان لەکاتی ئاخاوتن و گفتووگۆ لانی کەم (٢) مەتربێت.٧- سەردانی نەکردنی ئەو شوێنانەی جێگەی گومانن لە وەرگرتن و گواستنەوەی ڤایرۆسەکەهاوکات بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هاوڵاتیان بەڕێز ئاگادار دەکاتەوە لەبوونی هەر حاڵەتێکی دەرکەوتنی نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەتوانن سەردانی ناوەندەکانی تەندروستی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبوانی کۆرۆنا بکەن کە پزیشکی پسپۆڕیی تێدایە ،وەک کلینکی ڕاوێژکاری شەهید د.هێمن تایبەت بە تووشبوانی کۆرۆنا لە سەعات (٨) ی بەیانی ـــــــ بۆ (۱۰) شـــەوسەنتەری کلینیکی ڕاوێژکاری عەلی ناجی لەسەعات( ٨) ی بەیانی ـــــــ بۆ( ۷) ئیوارە کراوەن بە ڕووی هاوڵاتیاندا.بەهیوای پابەندبوون تەندروستی باش بۆ هەمووان . بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی
نوسینی: لوقمان حەوێز لەسەر لوتکەی چیایەکی زۆر بەرزی ووڵاتی چیللی کە بەرزیەکەی 3046 مەترە لە ئاستی ڕووی دەریاوە لە نێو جەرگەی بیابانی ئەتاکاما دروستکردنی گەورەترین تەلەسکۆپی هاوێنەیی لەمێژوودا چەند ساڵێکە بەڕێوەیە، تیرەی هاوێنەکەی 39.3 متر دەبێت، بەرزی قوبەکەی دەگاتە 74 مەتر، جگە لە کۆکردنەوەی تیشكی بینراو تەلەسکۆپەکە توانای کۆکردنەوەی تیشکی خوار سوریشی دەبێت، ئەم تەلەسکۆپە بە Extremely.Large.Telescope دەناسرێت و بەشێک دەبێت لە European.Southern.Observatory واتە بەشێک دەبێت لە تۆڕی ڕوانگەکردنی ئەوڕوپی لە نیوەی باشووری گۆی زەوی کە پڕۆژەیەکی هەمەلایەنەی 16 لە ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپایە… بڕی ئەو ڕووناکیەی کە ئەم تەلەسکۆپە دەتوانێت کۆی بکاتەوە 256 جار زیاترە لەو ڕووناکیەی کە تەلەسکۆپی هەبڵ کۆیدەکاتەوە بەڵام تەنیا 16 ئەوەندەی هەبڵ بەهێزتر دەبێت لەبەر ئەوەی هەبڵ لەدەرەوەی بەرگە هەوای گۆی زەویە، چاوەڕوانیش دەکرێت لە ساڵی 2027 سەدا سەد دەست بەکاربێت… ئامانجی سەرەکی ئەم تەلەسکۆپە کۆکردنەوەی زانیاری و وردەکاری زیاترە لەسەر: کونە ڕەشە زەبەلاحەکان، هەسارەکانی تری دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر کە بەدەوری ئەستێرەکانی تردا دەسوڕێنەوە، لەگەڵ وزە و بارستەی تاریک…
بەپێی راگەیەنراوێكی كۆمپانیای (گیپسۆن دان)ی ئەمریكیی تایبەت بە یاسای نێودەوڵەتی لەبارەی كێشەكانی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و ئەو كۆمپانیا نەوتییانەی لە هەرێمی كوردستاندا كار دەكەن، بە ڕەچاوكردنی ماددەكانی دەستووری عێراق و یاسای نەوت و غازی هەرێمی كوردستان، دۆسیەی ئەو كۆمپانیا نەوتییانەی لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن، ”دۆسیەیەكی بەهێزە بە ڕادەیەك كە دەتواندرێت دۆسیە لەسەر حكوومەتی فیدڕاڵیی عێراق بەرز بكرێتەوە“. کۆمپانیای گیبسۆن دەنی ئەمریکی پێیوایە، هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ "هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە نەوتییەکانی کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان لە هەرێمی کوردستان، بەغدا رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەکاتەوە." لە نوێترین شیکردنەوەی یاساییدا بۆ ئەو بابەتە، کۆمپانیا ئەمریکییەکە بەو ئەنجامە گەیشتووە کە ئەگەر کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەر دادگەیەکی نێودەوڵەتی سکاڵا دژی حکومەتی عێراق بەرزبکەنەوە ئەوا رووبەڕووی لێپێچینەوەی تووندی یاسایی دەبێتەوە و زیانی دەیان ملیار دۆلاریشی پێدەگات. گیبسۆن دەن دەڵێت، یەکەم، لەڕووی یاساییەوە، دەکرێت عێراق لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت، چونکە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵیی عێراق بریتییە لە "پێشێلکردنی گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا بیانییەکان" کە لەسەر بنەمای "گرێبەستی هاوبەشی بەرهەمهێنان" کراون؛ ئەوەش رێگە بە کۆمپانیا نەوتییەکان دەدات لە دادگە نێودەوڵەتییەکان سکاڵا دژ بە عێراق تۆمار بکەن. خاڵی دووەم تایبەتە بە بڕگەی "جێگیرکردن و سەقامگیرکردن" کە لەنێو گرێبەستی نەوتی "نموونەیی" هەرێمی کوردستاندا هەیە. هەرێمی کورستان و کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان گرێبەستی نەوتی نموونەییان واژۆکردووە و تێیدا بڕگەیەک بەناوی "جێگیرکردن و سەقامگیرکردن" هەیە؛ ئەو بڕگەیە مەرجە دارایی و ئابوورییەکانی کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان "جێگیر و سەقامگیر" دەکات و هەر رێکارێک کە دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لەو مەرجانەدا ماف دەداتە کۆمپانیاکان دژی لایەنی بەرامبەر کە لەم کەیسەدا وەزارەتیی نەوتی عێراقە، سکاڵا تۆمار بکەن. خاڵێکی دیکە کە لە راپۆرتە یاساییەکەی کۆمپانیای گیبسۆن دەن ئاماژەی پێکراوە، بابەتی دەستووری عێراقە. گیبسۆن دەن دەڵێت، بەگوێرەی دەستووری عێراق، هەرێمی کوردستان "بەشێکی دامەزرێنەری عێراقە" و لەسەر ئەو بنەمایەش سەرجەم گرێبەستە نەوتییەکانی کە لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان واژۆی کردوون بریتین لە "چالاککردنی دەسەڵاتی سەروەریی عێراق" و ئەو خاڵەش لە دوا بڕیاری دادگەی باڵای دادوەریی بەریتانیا تایبەت بە دوو کێڵگەی نەوتی هەرێمی کوردستان چەسپێندرا. دادگەی باڵای دادوەریی بەریتانیا گرێبەستی دوو کێڵگەی نەوت لە هەرێمی کوردستانی بە "یاسایی" ناوبرد و رایگەیاند، " گرێبەستەکان لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی دەسەڵاتی سەروەریی حکومەتی عێراقن." گیبسۆن دەڵێت: "چاوەڕێ دەکرێت وەزارەتی نەوتی عێراق سكاڵاکانی دژی گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لە دادگەی دادوەریی باڵای بەریتانیا بەرز بکاتەوە و کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکانیش دەتوانن پشت بەو بڕیارەی پێشووی ئەو دادگەیە ببەستن".
شارەزایەکی بواری کەشناسی چەند زانیارییەک لەسەر بەردەوامی شەپۆلی گەرما و ھاتنی ھەوایەکی فێنک لە ناوەراستی ھەفتەی ئایندە ئاشکرا دەکات. ئەمڕۆ شەممە 2022/7/16 ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند: "سەرەتا کاریگەری ئەم شەپۆلە گەرمایە پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە رۆژی ھەینی 22/7/2022، بەردەوامی ھەبێت و پلەکانی گەرما لەم ماوەیەدا زیاتر جێگیر دەبێت و گۆرانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردا نایەت". ئەوەشی راگەیاند: "بەگشتی لە رۆژانی سەرەتای ھەفتەی ئایندەدا نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکاتەوە تا رادەیەک کاریگەریی ئەم شەپۆلە گەرمایە کەمدەبێتەوە". ئاماژەی بەوەشکرد: "پێشبینی دەکرێت لە ناوەراستی ھەفتەی داھاتوو رۆژانی 24 بۆ 26ی ئەم مانگە بارستە ھەوایەکی سارد کە سەرچاوەکەی رۆژھەڵاتی ئەورووپایە بەسەر باکووری وڵاتی تورکیاوە بۆ سەر ناوچەکانمان درێژببێتەوە و لە ئەنجامی کاریگەرییەکانی پلەکانی گەرما لەو مەودایەدا بەرێژەیەکی بەرچاو لەنێوان 4 تا 6 پلە نزمدەبنەوە و لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئەگەر ھەیە بۆ خوار ئاستی چلەکان دابەزێت و کەش تارادەیەک فێنک بکاتەوە". ئەوەشی خستەڕوو: "ئەم ھەوایە ھەندێ شێ و بارانیش لەدەریای رەشەوە دەھێنێ بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانی کوردستانی باکوور و باکووری رۆژئاوای ئێران و لەو ناوچانەدا کاریگەری ھەواکە ساردتر دەبێت و پلەکانی گەرما 8 تا 12 پلە نزمدەبنەوە وە لە 27ی مانگەوە کاریگەری نامێنێت و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی ئاسایی دەستپێدەکاتەوە".
پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، لەسەر شوێنی فرۆشتن لەنێوان چەند کەسێکدا شەڕ دروستبووە و شەش کەس بە چەقۆ برینداربوون. هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 16.7.2022 لەبەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا لە هەولێر، شەڕ لە نێوان چەند کەسێک روویدا و دەستبەجێ پۆلیسی فریاکەوتنی خێرا گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەرکەوت کە چەند کاسبکارێک لەسەر شوێنی کارکردن بووەتە شەڕیان و لە ئەنجامدا شەش کەس بە چەقۆ زامدار بوون. ئەوانەی شەڕیان کردووە، خزمی یەکترن و شەڕەکەش لەسەر شوێنی ئاوفرۆشتن بووە. بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و چەند کەسێکیش بە تۆمەتی تێوەگلان لەو شەڕە دەستگیرکران و ڕێڕەوی یاسایی دژیان گیراوەتە بەر.
لە چوارچێوەی سەردانەکەی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمهریکا بۆ سعودیە، 18 رێککەوتن و یاداشتنامە لە نێوان ریاز و واشنتن واژۆکرا. بەپێی ئاژانسی هەواڵی سعودیە SPA، لە چوارچێوەی سەردانەکەی سەرۆکی ئەمهریکا بۆ سعودیە، وەزارەتەکانی وزە، وەبەرهێنان، پەیوەندی و تەندروستیی هەردوو وڵات و ئەو دامەزراوانەی لە بوارەکانی وزە، وەبەرهێنان، پەیوەندی، بۆشایی ئاسمان و تەندروستیی چالاکییان هەیە، گفتوگۆ کراوە بۆ ئەنجامدانی هاریکاریی لە نێوانیاندا. لەو رێککەوتنانەش 13یان لە نێوان وەزارەتەکانی وزە و وەبەرهێنانی سعودیە و لیژنەی شاهانەی جوبەیل و یانبو لەگەڵ گرووپێک لە کۆمپانیا دیارەکانی ئەمهریکا وەک کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئەمهریکی بۆینگ، کۆمپانیای پیشەسازی بەرگریی رایسیۆن، کۆمپانیای ئامێری پزیشکی مێدترۆنیک و کۆمپانیای سۆفتوێر دیجیتاڵ دیاگنۆستۆکس واژۆکراوە. هەروەها فەرمانگەی بۆشایی ئاسمانی سعودیە لەگەڵ ئاژانسی فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمانی ئەمهریکا بەرنامەی گەڕانی مانگ Artemisی واژۆکرد بۆ بەشدارییکردن لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی کە پێشبینی بەکارهێنانی هەسارەکان مانگ، مەریخ و ئەستێرە کلکدارەکان دەکات بەمەبەستی ئاشتیانە. وەزارەتی پەیوەندی و زانیاریی سعودیە یاداشتنامەیەکی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندی و زانیاریی نیشتمانیی ئەمهریکا و IBM واژۆکرد، کە ناوەندەکەی لە ئەمهریکایە و لە بواری زانستی تەکنەلۆجیادا پێشەنگە. هەروەها سعودیە و ئەمهریکا لە بوارەکانی وزەی خاوێن و تەندروستیی گەل، زانست و توێژینەوەی پزیشکیدا چەند یاداشتنامەیەکیان واژۆکرد. جۆو بایدن، سهرۆكی ئهمهریكا دوێنێ دوای سهردانكهی بۆ ئیسرائیل، گهیشته سعودیه، سهرهتا لەگەڵ شا سەلمان شای سعودیە کۆبوونەوەی هەبووە، دواتر لەگەڵ محهمهد بن سهلمان جێنشینی سعودیە کۆبوویەوە. بڕیارە سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو لە لوتکەی جەددە کۆببێتەوە. جیا لە وڵاتانی هاریکاری کەنداو هەریەک لە میسر و عێراق و ئوردن بەشداری لوتکەکە دەکەن. k24
بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گوتارێکی پێشکەش کرد کە باس لە کارو چالاکییەکانی وەزارەتەکەی دەکات لە سێ ساڵی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەمەش دەقەکەیەتی: وەزارەتی تەندروستی بەرپرسە لە فەراهەم کردنی، رەوشێکی تەندروستی گونجاو لە بواری تەندروستی گشتی بۆ هاووڵاتییان و چارەسەری بۆ نەخۆشان. لەژێر ڕۆشنایی ھێڵە گشتیەکانی بەرنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەگوێرەی پلانی داڕێژراوی وەزارەتمان چاکسازی و کاروچالاکیەکان ئەنجامدراون: لەبواری کارگێری ڕێکخستنەوەی دەوام و کەمکردنەوەی ڕۆتین و قەدەغەکردنی دەوامی تەناوب. هەروەها چاکسازی بەڕێژەی ٩٦%ی دۆسیەی فەرمانبەران لە بواری دەرماڵە و مووچەکان. دابەزاندنی دەسەڵات بۆ بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکان و دامودەزگا پەیوەندارەکان بە مەبەستی کەمکردنەوەی رۆتین. ھێنانەکایەی دوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی لە دەڤەری سۆران و زاخۆ. بەکارهێنانی سیستەمی ئەلیکترۆنی و دیجیتاڵ لە کاروباری رۆژانە، وەکو مۆڵەتی هێنانی دەرمان و بەرنامەکانی چاودێری تەندروستی سەرەتایی و ڤاکسین و نۆرەی ھاووڵاتیان و دابەشکردنی پزیشکان بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتین و چاودێریکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان. بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای نوێ لە زۆربەی سەنتەرەکانی پشکنین و تاقیگە و دەستنیشانکردن. دەرچوونی دوو یاسای گرنگ لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و یاسای مافی نەخۆش بوو. سیستەمی تەندروستی و چاکسازی کردن لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی خۆی هەبووە، بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ تیمێکی راوێژکاری نێودەوڵەتی خاوەن ئەزموون، نەخشە رێگای ریفۆرمی سیستەمی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان دانراوە. پێداچوونەوە و کەمکردنەوەی نرخەکانی نەشتەرگەری بەڕێژەی ٤٠% نرخەکان و ڕێکخستەوەی باج و ڕسومات. لە بواری کۆرۆنا، گەڕاندەوەی زیاتر لە ٩٨٥ ملێۆن دیناری هاووڵاتیان کە بە زیادەرۆیی وەرگیرا بوو لە خەرجیەکانی چارەسەری کۆرۆنا. بۆ یەکەمین جار کارگەکانی جلوبەرگ و پێداویستی پزیشکی و سرنج و کانوێلا و چارەسەری پاشماوەی پزیشکی لە هەرێمی کوردستان دەچێتە بواری جێبەجێکردن. دەستپێکردنەوەی چەند پرۆژەیەکی ستراتیجی و گرنگ وەکو نەخۆشخانەی شیلادزێ و نەخۆشخانەی دڵی کراوەی منداڵان لە سلێمانی و نەخۆشخانەی نەشتەرگەری شێرپەنجە لە سلێمانی و نەخۆشخانەی سیدەکان و نەخۆشخانەی منداڵان لە ھەولێر و سەنتەری شێرپەنجە لە دەڤەری ڕاپەڕین و بۆ یەکەمین جار نەخۆشخانەی چاو لە شاری ھەولێر. نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانە و سەنتەر و بنکە تەندروستییەکان بە گوژمەی ملیۆنەها دۆلار بەردەوامە. کۆنترۆڵ کردنی پەتای کۆرۆنا یەکێک بوو لە سەرکەوتنەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سێ ساڵی رابردوودا بۆ بەرنگاربوونەوەی پەتای جیهانی کۆرۆنا. لە بواری فریاکەوتن و فریاگوزاری کە بەشێکی گەورەی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانە، پەیرەو کردنی سیستەمی پزیشکی فریاکەوتنی ٢٤ کاتژمێری و دانانی سیستەمی بەدەل عیادە بۆ پزیشکەکانی فراکەوتنەکان چووە بواری جێبەجێ کردن. لیستی نیشتمانی بۆیەکەمجار لە هەرێمی کوردستان بۆ دەرمان دانراوە و سیستەمی ئەلیکتڕۆنی پەیڕەو دەکرێت بۆ ھاوردەکردن و تەکنەلۆژیای دژەساختە لەسەر ستیکەر کە لە ئاییندەیەکی نزیکدا دەچێتە بواری جێبەجێ کردن و هەموو رێکارەکانی تەواو بووە. ڕێنمای نوێ بۆ پێداچوونەوەی پێدانی مۆڵەت بۆ کۆمپانیاکان و کۆگاکردن کرا و لەم روانگەیەوە ٣٣ کۆمپانیا لە کۆی ٢٦٠ کۆمپانیا داخران بە هۆی نەبوونی ئەو ستاندەردە. بۆ یەکەمینجار بەکارھێنانی Reference و سەرچاوە نێودەوڵەتیەکانی متمانەپێکراو بۆ ھێنانی دەرمان و زیادکردنی توانای پشکنین و خێراکردنی ڕێگەپێدان و مۆڵەتی ھاوردە کردن بە مەبەستی کەمکردنەوەی رۆتین و زوو گەیشتنی بە هاووڵاتییان. لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوسەنگی و یەکسانی گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان تەوەرێکی گرنگ بووە، بۆ ئەم مەبەستە فراون کردن و زیادکردنی خزمەتگوزارییەکان لە قەزاو ناحییەکان و کەمکردنەوەی ئیحالە کردن بۆ ناوشارەکان پەیرەو کراوە. شێرپەنجە بەشێکی گەورەی چارەسەرییەکانە بۆ تووشبووانی شێڕپەنجە و بۆ ئەم مەبەستە دابینکردنی بودجەی تایبەت ساڵانە هەیە بەبڕی ٩٠ ملیار دینار لەلایەن حکومەتی ھەرێم و هەروەها پاڵپشتی سندوقی کۆمەک بۆ تووشبووانی شێرپەنجە و دابینکردنی خزمەتگوزاریەکانی کە لە ھەرێم نییە لەڕێگەی ناردنە دەرەوەی نەخۆش لەسەر سندوقی شێرپەنجە بۆ ئەو بابەتانەی کە پێویستە و تا ئێستا لە عێراق دا ناکرێت. زیاتر لە ٩٨% چارەسەریی شێرپەنجە لە نەخۆشخانە حکومیەكان ئەنجام دەدرێت کە ئەمە بووە هۆی سەرسامی وەزیری تەندروستی عێراقی فیدراڵ هەم بۆ ڕەوشی شێرپەنجە، هەم بۆ رەوشی ئەنجامدانی کوالیتی کۆنترۆڵی دەرمان و پێداویستی پزیشکی. وەرگرتنی متمانەی سەنتەر و نەخۆشخانەکان و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی و پێدانی پسپۆڕی بە پزیشکانی خوێندنی باڵا لەلایەن بۆردی عەربی و وڵاتانی عەرەبی و بۆردی عێراقی لە ھەرێمی کوردستان، دەستکەوتێکی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو. لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیادبوون و کردنەوەی پەیوەندی زۆرباش لەگەڵ تەندروستی عێراق و قونسوڵگەری و وڵاتان و ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی و NGO وئاژانسەکانی نەتەوەتەکگرتووەکان و سوود وەرگرتن لە دەزگای خێرخوازی بارزانی کە بە ملیۆنەها دۆلار پاڵپشتی دابین کردنی پێداویستییەکانمان بووە. بەردەوام هەوڵ دراوە بە هەدەردانی سامانی گشتی و خەرجی بێ بنەما کەم بکرێتەوە. هەروەها بەکارهێنانی سیستەمی نیمچە تایبەت بۆ سود و بەرژەوەندی ھاووڵاتیان بۆ بەکارهێنانی نەخۆشخانەکان و هۆڵەکانی نەشتەرگەری لە دوای دوامیش، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان ئەرکی ئابوورییان لەسەر کەم بکرێتەوە. وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەولێک دەدات هەم لە بواری بەردەوامیدان بە کاروچالاکییەکان و پێداویستییەکانی رۆژانە هەم لە بواری رێکارەکانی چارەسەرییەکان و رۆژانەش لە بواری رێکخستنەوە و ریفۆرم کردنی سیستەمی تەندروستی و بە دیهێنانی بیمەی تەندروستی و بەرکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزرییەکان بە ئاستێکی باش کە جێگەی متمانەی زیاتری نێوان هاووڵاتییان و دامودەزگاکانی تەندروستی بێت لە هەرێمی کوردستان.
دڵشاد عەبدولڕەحمان وەزیری پێشووتری پەروەردەی حکومەتی هەرێم، سوپاسی هەڵکەوت زاهیر دەکات و پەسنی کارەکانی دەدات. دەقی نووسینەکەی: سڵاو لە هەڵکەوت زاهیر دڵشاد عەبدولڕەحمان دەڵێت: ئاوازەکانت، گۆرانی ئەو هونەرمەندانەی کە تۆ نەبویتایە نەدەگەیشتنە گوێم،چەندین کاتی خۆشیان پێبەخشیوم، لە پای ئەو هەموو خزمەتەی بە منت کردوە، پڕ بەدڵ سوپاست ئەکەم.