ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ڕۆژی سێشەمەی داهاتوو، لەبارەی تۆپبارانەکەی تورکیا کۆدەبێتەوە. ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ڕۆژی سێشەمەی داهاتووی دیاری کرد بۆ کۆبوونەوە لەبارەی تۆپبارانەکەی تورکیا لە سنووری پارێزگای دهۆک.
پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، بریارێکی گرنگ دەربارەی زەوی و موڵکی گرێ بەست دەرکرا. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، دەربارەی ئەو زەوی و موڵکانەی پێشتر بە گرێ بەست بە پیشەوەران درابوو، بریارێکی تایبەتمان دەرکرد کە لە ناوەرۆکەکەی بەم شێوەیە؛ ئه‌و زه‌وی و موڵكانه‌ی پێشتر به‌پێی گرێبه‌ستێك به پیشه‌وه‌ران دراون، جارێكی دیكه ناخرێنه‌وه زیادكردنی ئاشكرا، به‌ڵكوو هه‌موو سێ ساڵ جارێك به‌پێی بارودۆخ و سه‌رده‌م، كرێی موڵكه‌كان له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان دیاری ده‌كرێت.ئاماژەی بەوەشکرد، دوای وەرگرتنی ڕای ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێم، لەسەر بڕگەی سێیەمی مادەی 23ی یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2021، سەبارەت بە فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت، هەموو ئەو پیشەوەرانەی، کە لە ڕێگەی ژووری بازرگانی، یاخود شارەوانییەکانەوە مۆڵەتی کاریان پێ دراوە و بەبێ زیادکردنی ئاشکرا زه‌وییان لە حکوومەت وەرگرتووە و کردوویانە به کارگە، یاخود لە موڵکی دەوڵەتدا کرێنشینن و بەردەوامن لەسەر پیشە و کاری خۆیان، بەپێی ئەو گرێبەستەی، کە یەکەمینجار لەنێوان ئەوان و فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکوومەتدا كراوە، هیچ پیشەوەرێک یان خاوەن کارگەیەک جارێکی دیكه ئەو موڵکەی له ده‌وڵه‌ت وه‌ریگرتووه و کرێنشینە تێیدا، یان ئەو زه‌وییه‌ی کە پێی دراوە و کردوویەتی بە کارگە، ناخرێتەوە زیادکردنی ئاشکرا…
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا ڕایگەیاند: "پێخۆشحاڵم به گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ به‌غدا و زۆر بابه‌تمان هه‌یه كه تاوتوێیان بكه‌ین". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23/7/2022، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، تویتێكى له هه‌ژمارى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: "پێخۆشحاڵم به گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ به‌غدا، زۆر بابه‌تمان هه‌یه كه تاوتوێیان بكه‌ین، به تایبه‌تیش ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه كۆمان ده‌كه‌نه‌وه و له یه‌كتریشمان جیا ده‌كه‌نه‌وه". سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه: "به‌رنامه‌یه‌كى كارى ده‌ستووریمان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه هه‌یه، كه 17 ساڵه به‌رده‌وامن، هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ى كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولادان، به شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌تى سه‌رجه‌م وڵات بكات، له نێویشیدا هه‌رێمى كوردستان". https://twitter.com/masrour_barzani/status/1550807901123629058?s=21&t=DV1MnqQdxiAgXtkPOkJVdw
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، چاوه‌ڕوانی حكوومه‌تی هه‌رێم و هاووڵاتییان ئه‌وه‌یه حكوومه‌تی فیدراڵ و دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كان، بێ هیچ جیاوازییه‌ك به‌رانبه‌ر هه‌ر پێشێلكارییه‌كی سه‌روه‌ریی عێراق ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن. دەقی گوتارەکەی قوباد تاڵەبانی: لە گەرمای تەموزی بەغداد و باشوورەوە هاتبوون تا جەستەی خۆیان بدەنە بەر فێنکایی تاڤگە و شنەبای سەیرانگا و هاوینەهەوارەکانی کوردستان، کەچی بە داخەوە جەستەی خوێناویی بێ گیانیان رادەستی کەسوکار و خانەوادەکانیان کرایەوە. تاوانە گەورەکەی سەیرانگای پەرەخ ویژدانی هەموو هاوڵاتییانی عێراقی هەر لە دهۆک و هەولێر و سلێمانییەوە هەتا بەغداد و نەجەف و بەسرەی هەژاند و هەموولایەکی تازیەبارکرد. ئێستا نەک هەر خانەوادەکانیان، بەڵکو هەموو عێراق خاوەن پرسەی نۆ شەهیدەکەی سەیرانگای پەرەخن. تاوانەکە بۆ ئێمە لە هەرێمی کوردستان واتایەکی دیکەشی هەبوو، هاوڵاتیانی کوردستان دووجار ویژدانیان هەژا. جارێکیان وەک هەر مرۆڤێکی خاوەن ویژدان، وەک هەر هاوڵاتییەکی دیکەی عێراق خەمبار و دڵگران بوون بەو رووداوە دڵتەزێنە و شەهیدبوونی نۆ هاوڵاتی مەدەنی. جارەکەی دیکەشیان وەک کوردێکی بێکەس و بێ پشتوپەنا، کە بەردەوام قوربانین و کەس هاواریان نابیستێت! لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا سەرووی ١٠٠ هاوڵاتی مەدەنی هەرێمی کوردستان بەهۆی بۆردومانە بەردەوامەکانەوە شەهید بوون، بۆ حکومەتی فیدراڵ جارێک هەڵوێستێکی جدی نەبوو؟ ئێمە خۆشحاڵین و جێی پێزانینە کە ئەمجارەیان حکومەتی فیدراڵ و پەرلەمان و لایەنە عێراقییەکان بە گشتی و تەنانەت کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش هەڵوێستی شیاو و گونجاویان هەبوو، بەڵام جێی خۆشییەتی وەبیریان بهێنێنەوە کە ئێمە لە رابردوودا بە دەیانجار داوای هەڵوێستی جدیمان لێکردن لەسەر گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی سەرەوەری خاکی عێراق، کەچی بە داخەوە تەنها یەک دوو جار نەبێت کە بە ئیدانەکردنێکی سەرپێیی لەکۆڵ خۆیان کردەوە. ئەگەر پێشتر هەڵوێستی جدی هەبوایە، رەنگ بوو کارەساتی بەر لەچەند رۆژی رابردوومان نەدیبایە، گەنجێکی جوان لەمانگی هەنگوینیی خۆیدا شەهید نەبوایە، لاشەی بێ گیانی منداڵێکمان بەفرۆکە رەوانەی بەغدا نەکردایە! من دەڵێم خوێنی کەس لەکەسی تر سورتر نییە! ئەگەر حکومەتی فیدراڵ لەساڵی ٢٠١١دا هەڵوێستی هەبووایە بەرامبەر تاوانی شەهیدکردنی سۆلین شەماڵ حسێنی منداڵ و شەش ئەندامی دیکەی خانەوادەکەی لە چیای کورتەک، ئەگەر حکومەتی فیدراڵ لە ساڵی ٢٠١٥دا هەڵوێستی هەبووایە بەرامبەر شەهیدکردنی ٨ هاوڵاتی مەدەنی گوندی زارگەلی، ئەگەر هەڵوێستی هەبووایە بەرامبەر بە شەهیدکرانی دەیان هاوڵاتی مەدەنی دیکە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، ئەستەم بوو ئەم رۆژانە تاوانەکەی سەیرانگای پەرەخ روویدابایە. بەپێی دەستور پاراستنی سەرەوەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە ئەرکی حکومەتی فیدراڵە، هەربۆیە چ وەک حکومەتی هەرێم و چ وەک هاوڵاتیانی کوردستان چاوەڕوانیمان لە حکومەتی فیدراڵ و دامەزراوە فیدراڵییەکان ئەوەیە بێ هیچ فەرق و جیاوازییەک بەرامبەر هەر پێشێلکارییەکی سەرەوەری عێراق ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن. داواکارم و کار بۆ ئەوە دەکەم ئەم رووداوە کارەساتاوییە تەبایی بێنێتە نێو لایەنە سیاسییەکانی عێراق و لەیەکیان نزیکبکاتەوە و وایان لێبکات دڵۆپێک خوێنی هاوڵاتییەکمان لەهەموو شتێکی تر پێ گرنگتر بێت. حکومەتێک دەتوانێت ژیانی هاوڵاتیان و سەرەوەری خاکەکەی بپارێزێت کە بتوانێت لەناوخۆدا کۆک و تەبابێت و جێی متمانەی هاوڵاتیانی بێت. دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی گوندی پەرەخ و سەرجەم شەهیدانی بۆردومانەکانی ساڵانی رابردوو
ئەمڕۆ شەممە 23ی تەمموزی 2022، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی،بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكومی، بەرەو بەغدا بەڕێكەوت.سەرۆکی حکومەت له سه‌ردانه‌كه‌یدا، لەگەڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدرال مسته‌فا كازمی و بەرپرسانی باڵای دیکەی عێراق کۆدەبێتەوە.ئامانجی سەردانەکە، گفتوگۆکردنە لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لە سەر بنەمای دەستوور، بەتایبەتی دۆسیەی نەوت و گاز.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، ئەمڕۆ شەممە، په‌رله‌مانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق، بە ئامادەبوونی وەزیرانی بەرگری و دەرەوە و سوپاسالار کۆدەبێتەوە. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دوای ئه‌وه هات، نزیكه‌ی 100 په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی په‌رله‌مانی عێراقیان كرد، بۆ تاوتوێ كردنی ئه‌و هێرشه‌ی سوپای توركیا كه كردیه سه‌ر هاوینه‌هه‌واری گوندی په‌ره‌خ، له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ له هه‌رێمی كوردستان.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمرۆ هەینی 22ی تەممووزی 2022، کاتژمێر 21:20، سێ مووشەک لە جۆری گراد ئاراستەی سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت کران. بە گوێرەی زانیارییەکان، یەکێک لە مووشەکەکان لە نزیک سەربازگەکە کەوتووەتە خوارەوە و، دوو مووشەکی دیکەشیان لە دەوربەری گوندی گوداد کەوتوونەتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتووەتەوە. هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، سەکۆی مووشەکەکان لە نزیک کۆمەڵگەی “هیما سیتی” لە شاری مووسڵ جێگیر کرابوون کە دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی فیدڕاڵی، تێیدا پێنج مووشەک ئامادەی هەڵدان کرابوون، بەڵام دووان لە موووشەکەکان نەتەقێندراون.
بە ئامادەبوونی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، هەردوو وڵاتی رووسیا و ئۆکراینا ڕێکەوتنێکیان لەبارەی هەناردەکردنی دانەوێڵە ئیمزا کرد. ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز ڕایگەیاند، زۆر سوپاسی تورکیا دەکەین بۆ ئەو کارئاسانیانەی کردی بۆ ئەم رێککەوتنە و وتیشی: رێککەوتنی رووسیا-ئۆکراینا بۆ هەموو جیهانە و بە ئاسانی نەکراوە. ئاماژەی بەوەکرد، دەبێ رێکەوتنەکە جێبەجێبکرێت چونکە جیهان پێویستی پێیەتی. هەروەها رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، شانازییە بۆ تورکیا کە کۆتایی بە قەیرانێکی جیهانی هێنا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر سەربازگەی سوپای تورکیا لە ناحیەی بامەڕنێ و بەرلەوەی بگەنە ئامانجەكەیان، تەقێندراونەتەوە.
ھێزە ئەمنیەکانی سلێمانی دەخرێنە ئامادەباشیەوە و ھێزێکی زۆر چونەتە سەر ھۆتێلی گراند ملنیۆم. بەپێی زانیارییەکان ھێزێکی زۆر لەناو شار بڵاوەیان پێکراوە و بەشێکیان چوونەتە شاری جوان. بەپێی زانیاریەکان، ھێزەکە بۆ دەستگیرکردنی محەمەدی کوڕی فاروقی مەلا مستەفا رۆیشتوون، بەڵام دەستگیریان نەکردووە و لەوێ نەبوە.
سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بڵاویکردووەتەوە، رۆژی هەینی بە ئامادەبوونی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، رووسیا و ئۆکراینا رێککەوتنی هەناردەکردنی گەنم واژۆ دەکەن. واژۆکردنی ئەو گرێبەستەی نێوان رووسیا و ئۆکراینا لە ئیستەنبووڵ بەهۆی وەستانی هەناردەکردنی گەنمی ئۆکراینایە بەهۆی شەڕی رووسیاوە، ئەو رێککەوتنەش هەموو جیهان چاوەڕێی دەکات، چونکە 400 ملیۆن کەس لە جیهاندا لەسەر گەنمی ئۆکراینا دەژیت. رووداو
کۆشکی سپی ڕایگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تووشی کۆرۆنا بووە. ئاماژەی بەوە کردووە، کە تەندروستی جێگیرە.