Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
هەواڵ
25-07-2022

پارتی بۆ گۆڕان: جەخت دەکەینەوە لە سەر هاوپەیمانێتی و هەماهەنگی نێوانما...

دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ(١٣)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان: بەڕێزان/ رێکخەری گشتی و ئەندامانی جڤاتی گشتی و نیشتیمانی لە بزووتنەوەی گۆڕان..بە بۆنەی (١٣)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانی حزبەکەتان دەکەین و، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە خزمەتگەیاندن بە دۆزی رەوای گەلەکەمان.ئێمە لە کاتێکدا ئەویادەتان پیرۆز دەکەین، رۆڵی گرنگی ئێوە لە ئەزموونی حوکمڕانی هەرێم و پرۆسەی سیاسی بەرز دەنرخێنین، هەروەها جەخت دەکەینەوە سەر هاوپەیمانێتی و هەماهەنگی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ داکۆکیکردن لە دەستکەوتەکانمان و پاراستن و بەهێزکردنی قەوارەی سیاسی و یاسایی هەرێمی کوردستان و بەدیهێنانی گشت مافەکانمان.لەو دەرفەتەدا هیوادارین بە هەموو لایەک دڵسۆزانە و بەرپرسانەتر هەوڵ بدەین بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گیروگرفتەکان و پتەوترکردنی بنەماکانی پێکەوەژیانی سیاسی و دیموکراسی و دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی رۆشن و فەراهەمکردنی گوزەرانێکی شایستەتر بۆ هاووڵاتیان و گەلە خۆڕاگرەکەمان. دووبارە یادی دامەزراندنی بزووتنەوەکەتان پیرۆز بێت و، هەر سەکەوتوو بن.. مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتى كوردستان٢٥ـی٧ـی٢٠٢٢

هەواڵ
24-07-2022

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوەوە

بە بڕیاری (ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە) ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۱۳ی۹ی۲۰۲۲ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (۲۰۲۲-۲۰۲۳) دەبێت لە هەرێمی کوردستان.سێ ڕۆژی سەرەتا دەوام بەرنامەیەکی تایبەت دەبێت بۆ گشت ناوەندەکانی خوێندن کە پاشتر وەردەکاریەکەی بە گشتاندنێک بۆ ناوەندەکانی خوێندن دەنێردرێت. سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە‌۲٤ی ۷ی۲۰۲۲

بیروڕا
24-07-2022

بۆچی شاسوار عەبدولواحید و نەوەی نوێ پۆپۆلیستن؟

پۆپۆلیزم چییە؟ پۆپۆلیزم چەمکێکی سیاسییە کە هەوڵدەدات بانگەواز بۆ "گەل" بکات و بڕوایان پێ بهێنێت کە ئەوان فریاد ڕەسن لە کاتی تەنگانەدا. لە کۆتای سەدەی نۆزدەهەمەوە، ناوی "پۆپۆلیزم" بۆ کۆمەڵێک سیاسەتمەدار و پارت و بزوتنەوە بەکاردەهێنرێت، زۆر جار لەلایەن نەیارەکانیانەوە بە شێوەیەکی نەرێنی بەکارهێنراوە. ساڵانێکی زۆرە هەرێمی کوردستان بەدەست دیاردەی "پۆپۆلیست"ەوە دەناڵێنێت. من لەم نووسینەدا بەباشی دەزانم کە ئەوە بخەمە ڕوو. کە بۆچی (نەوەی نوێ) و (شاسوار عەبدولواحید) پۆپۆلیستن؟ ئایە پۆپۆلیست خاوەن "میلەت"ە؟ پۆپۆلیست هەمیشە بە ناوی "میلەت"ەوە قسە دەکات. و هەموو کات خۆیی دەداتە پاڵ "میلەت" و خۆیی بە "میلەت"دەزانێت و "میلەت"یش بە خۆیی. گرنگ نییە کە چەند کەس لە پشتی "پۆپۆلیست"ێکەوەیە. گرنگ ئەوەییە. ئەوەی پشتگیری من دەکات "میلەت"ە.لە هەڵبژاردنی ڕابردوو (نەوەی نوێ) بە تەنها ( نۆ) کورسی بە دەست هێنا. لە کاتێکدا حزبی دەسەڵات (سی و چوار) کورسی بە دەست هێناوە. ئەوەی سەیرە ( نەوەی نوێ) وەک خاوەن گەل مامەڵە دەکات لە کاتێکدا ژمارەیی دەنگ دەرانی تەنها ( سەد و سیو پێنج هەزارە). پۆپۆلیست (نەوەی نوێ) چۆن کار دەکات؟پۆپۆلیست چینی کۆمەڵگا دابەش دەکات بەسەر دوو بەرەدا. بەرەیەک (میلەت) بەرەیەک (دەسڵات) و پۆپۆلیست هەمیشە دژی دەسەڵاتە و تایبەت تر دژی دەستەبژێرە (نوغبە) وەک، بەرپرسەکان و دەسەڵاتدارەکان و وەزیرەکان. ئەوانەن کە میدیاکانیان بە دەستە. ئەم شیکردنەوانە ئەوەمان بۆ دەردەخەن کە بە تەواوی ئەوەی باسی دەکەین سیاسەتوانێکی وەک "شاسوار عەبدولواحید"ە چونکە بن زار و سەر زاریان ناشرین کردن و قێزەونکردنی دەسەڵاتە، و گرنگ نییە دەسەڵات چی شتێکی باشە یاخوود چی شتێکی جوانە. گرنگ ئەوەییە دژی بیت لە هەموو هەڵوێستێکدا. ئایە "پۆپۆلیست" هەمیشە وەک خەڵکی ئاساین؟ بۆ کەسێکی "پۆپۆلیست" گرنگ نییە سەرمایەکەی چەندە، گرنگ ئەوەییە لە بەرەی میلەت بێت بەپێی ئەم جۆرە پۆلینکردنە بێت (دۆناڵد ترەمپ) و (شاسوار عەبدولواحید) دوو لە دیارترین پۆپۆلیستن، کە ئێمە بەرچاومان کەوتبێت. حزبە "پۆپۆلیست"ەکان هەمیش پێویستیان بە سەرۆکێکە. حزبە "پۆپۆلیست"ەکان هەمیشە پێویستیان بە سەرۆک و ڕابەرێک هەیە، کە کۆیان بکاتەوە و ڕەخنە گرتن لە سەرۆک، بڤەییە و کارێکی تەواو هەڵەیە. ڕوودای دەرکردنی پەرلەمانتارەکان گەواهیدەری ئەو بابەتەن، کە دژایەتی سەرکردیەکی "پۆپۆلیست" (شاسوار عەبدولواحید) چی لێ دەکەوێتەوە. "پۆپۆلیست"ەکان هەمیشە لە "میدیا"ەوە دەست پێ دەکەن. یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکانی حزبی "پۆپۆلیست" هەبوونی "میدیا"یە پێش دروستکردنی حزب پێویستت بە میدیا هەیە. و هەر لەسەر بنەمای "میدیا" دروست دەبن، و هەمیشە ڕەخنە لە "میدیا"ی دەسەڵات دەگرن، ئەمە لە کاتێکداییە خۆیان بە هەمان میکانیزم کار دەکەن. بەم جۆرەش ئەوەی باسی دەکەین "نەوەی نوێ"یە چونکە بەر لە دروستبوونی حزب میدیا دروست بوو. "پۆپۆلیست"ەکان هەرگیز خاوەن ئایدۆلۆژیا نین. حزبی "پۆپۆلیست" هەرگیز ئایدۆلۆژیاییەکی تایبەتی نییە، چونکە ئەگەر خاوەن ئایدۆلۆژیاییەک بێت، ناتوانێت دژ بە دەسەڵات بجوڵێتەوە چونکە لەو کات و ساتەدا هاودەنگ دەبێت لەگەڵ حزبی دەسەڵات. بۆ نموونە؛ هەرگیز نازانین ئایدۆلۆژیای جوڵانەوەی ( نەوەی نوێ) چییە! لەلایەک کەناڵێکی هەیە تایبەت بە ئاین و ئاینداران، لەلایەک کەناڵێکی هەیە تایبەت بە گەنج و مۆدێل و هونەرمەندان. بەم جۆرە سەرلێشێواییەک دروست دەکات، کە پشتڕاستکردنەوەی بیرکردنەوەی "پۆپۆلیست"ێک کارێکی ئەستەمە. شاکار حەسەن

هەواڵ
24-07-2022

ڕاگەیێندراوێک لە بارەگای بارزانییەوە

زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەو کارە ناڕەوا و نامەردانەیە دەکەین کە دەرهەق پێشمەرگەیەکی کوردی کاکەیی لە لایەن چەند کەسێکی سەر بە حەشدی شەعبی ئەنجام دراوە. ئەمە سووکایەتی و بێڕێزییە بە ئازادی و بیروباوەڕ و پێکەوەژیان.جەختیش دەکەینەوە بە هەموو توانایەکمان پشتگیری خوشک و برا کاکەییەکانمانین. بارەگای بارزانی۲٤ـی تەممووزی ۲٠۲۲

هەواڵ
24-07-2022

بەیاننامەیەک لە لێژنەی ناوچە کوردستانییەکان-ی پەرلەمانەوە لەبارەی پێشم...

لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە: بەداخەوە دوای ئەوەی لەلایەن چەند چەکدارێکەوە، بێڕێزی کراوەتە سەر پێشمەرگەیەك بە ناوی ( ئەیمەن عەبد جاسم) لە برایانی کاکەیی.  دور لە بنەماکانی مافی مرۆڤ سوکایەتی پێ کراوە و لە هەمان کاتدا هەستاون بە ئەنجامدانی هەندێک کاری ناشیاوی دژ بە ئازادی تاکەکان، ئەو کارەش دژی ماف و ئازادیی تاکەکانە کە لە ڕێککەوتنامە نێودەوڵەتییەکان و دەقەکانی دەستووری عێراقی دەستەبەریان کردووە، هاوکات پێچەوانەی بنەماکانی پێکەوەژیانە و دەبێتە هۆی ناسەقامگیری کۆمەڵایەتی و سیاسی، دواجار لە پشێوی زیاتر هیچیتری لێ ناکەوێتەوە، ئۆباڵی ئەوەش دەکەوێتە ئەستۆی ئەنجامدەرانی ئەو کارە. وەکو لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان، بە هەموو شێوەیەک ئیدانەی ئەو کارە دەکەین، پاڵپشتی تەواومان بۆ ئەو پێشمەرگەیە دەردەبڕین و داوا لە دەسەڵاتی ئیتیحادیش دەکەین، ڕێگە بەو جۆرە کارانە نەدات و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی بکات و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.

هەواڵ
24-07-2022

فرۆشتنی سیمکارتی بێخاوەن قەدەغە کرا

به‌مه‌به‌ستی دانانی میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره‌(110 له‌ 1/9/2021) تایبه‌ت به‌ رێكخستنی میكانیزمه‌كانی فرۆشتنی توێژاڵی ئه‌لیكترۆنی (سیم كارت) له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی بواری گه‌یاندن ( مۆبایل و ئینته‌رنێت) له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی سیم كارتی بێ خاوه‌ن نه‌ فرۆشرێت له‌ بازاڕه‌كان كه‌ هندێك جار ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ و تاوان له‌ هاووڵأتیانی هه‌رێمی كوردستان . بۆ نه‌ هێشتنی دیاره‌ی فرۆشتنی سیم كارتی بێ مۆڵه‌ت له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵسا به‌ ده‌رچوواندنی رێنمایی ژماره‌    (8ی ساڵی 2021) تایبه‌ت به‌م بابه‌ته‌ پاڵپشت به‌ گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی تایبه‌ت به‌ رێكخستنی میكانیزمه‌كانی فرۆشتنی تویژاڵی سیمی ئه‌لكترۆنی (سم كات) كه‌ ده‌رچوو له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی حكومه‌تی فیدڕاڵ (CMC) بۆ بنبڕ كردنی فرۆشتنی سیم كارت له‌ بازاڕه‌كان به‌ده‌ر له‌ میكانیزمه‌ یاساییه‌كانی فرۆشتن و به‌ خاوه‌نكردنیان به‌ پێی بایۆمه‌تری ئه‌لیكترۆنی. بۆ جێبه‌جێ كردنی بڕیار و رێنمایی ئاماژه‌پێدراو له‌ سه‌ره‌وه‌ ئه‌م رێكارانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌گیرێنه‌به‌ر. 1. مۆڵه‌تی یه‌ك مانگ له‌ (24/7/2022) تا (23/8/2022) ده‌درێته‌ سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندی( مۆبایل و ئینته‌رنێت) به‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی بریكاره‌كانی فرۆشتنی سیم كارت له‌ بازاڕه‌كان ( سه‌ره‌كی و لاوه‌كی ) به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌ ڕه‌زامه‌ندی ئاسایشی تایبه‌تمه‌ند كه‌ له‌ رێنماییه‌كه‌دا ده‌قنووسكراوه‌. 2. له‌ رۆژی (24/8/2022) به‌ دواوه‌ ده‌ست ده‌كرێت به‌ هه‌ڵمه‌تی داخستنی گشت ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ سیم كارت ده‌فرۆشن مۆڵه‌تییان نییه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌كان له‌ پارێزگاو ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان فرۆشتنی سیم كارت بێ مۆڵه‌ت قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك و له‌ میانه‌ی ئه‌و مانگه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن كه‌مپینێكی راگه‌یاندن ئه‌نجامده‌دات له‌ گشت هۆكاره‌كانی راگه‌یاندنی (بیسترا و بینراو) بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان به‌ پێویستی تۆماركردنی سیمكارته‌كانیان كه‌ به‌ ناوی خۆیان نییه‌ به‌پێی رێنمایی سه‌ره‌وه‌ . 3. له‌ دوای جێبه‌ جێكردنی میكانیزمی سه‌ره‌وه‌ لیژنه‌كانی به‌دواداچوون كه‌ له‌ رێنماییه‌كه‌دا هاتووه‌، كاری پێویست ئه‌نجامده‌ده‌ن سه‌باره‌ت به‌ پشكنین و سه‌ردان بۆ بازاره‌كان بۆ دڵنیابوون له‌ ڕاده‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێنماییه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی خودی پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆیه‌كان . داوا له‌ هاووڵاتیان و كۆمپانیاكانی بواری پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندی(مۆبایل و ئینته‌رنێت) ده‌كه‌ین كه‌ هاوكار و پابه‌ندبن به‌ جێبه‌جێكردنی رێنمایی سه‌ره‌وه‌ بن به‌مه‌به‌ستی سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌وه‌ندی هاووڵاتیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و گیروگرفتانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ (سیم كارت) ی بێ خاوه‌نه‌وه‌ هه‌یه‌ . راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٢٤/٧/٢٠٢٢

هەواڵ
24-07-2022

جێگری مەزڵوم کۆبانێ کوژرا

سەلوە یوسف، جێگری مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سووریا دیموکرات (هەسەدە) لە هێرشێکی درۆندا لەگەڵ دوو پاسەوانی خۆی لە هێزی قامشلۆ کوژراون. مەزڵوم کۆبانێ، لە تویتەر نووسیویەتی:  لەلایەن تورکیاوە کراوەتە ئامانج.

هەواڵ
24-07-2022

سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان جەڵتەی مێشک لێی داوە و بێهۆشە

عەبدولڕەحمان عەلی کوردە، ئەندامی یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستان ڕایگەیاند، "جەمال قاسم سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان، لە کاتێکدا لە رۆژی ٢٠٢٢/٧/٢٢ دەچووە لۆزانی سویسرا بۆ بەشداری دیدارێکی تایبەت لەسەر پەیماننامەی لۆزان، لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا، لە ترانزێتی فرۆکەخانەی ئەوێدا لە کاتی گۆڕینی فرۆکەو لەناو خەرتومی سواربوونی فرۆکەی تریدا جەڵتەی لێدەدا. دەڵێ: دوای هەنگاوە سەرەتاییە پزیشکیەکان لەلایەن تیمی پزیشکی فرۆکەخانە، بە هەلیکۆپتەرێک دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری (Vinostats) لە نەمسا و بەداخەوە لە دوێنێ ئێوارەوە لە حاڵەتی بێهۆشیدایە. بەپێی راگەیاندن و راپۆرتی سەرەتایی پزیشکەکان وەک شیرین خانی خێزانی بۆی باس کردم کە یاوەریەتی، چەند رۆژێک لەو حاڵەتەدا دەمێنێتەوە تا بەتەوای بزانن لە چ باروودۆخێکدایە.

هەواڵ
23-07-2022

حەشدی شەعبی هەڵدەکوتنە سەر پێشمەرگەیەک و سووکایەتی پێ دەکەن

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوەئەمڕۆ ٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٢، لە روداوێکی نەخوازراودا، مەفرەزەیەکی حەشدی شەعبی، هەڵیان کوتاوەتە سەر (پ.م ئەیمەن عەبدی جاسم) پێشمەرگەی لیوای ٩ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، دوور لە هەموو عورف و یاسایەک، ئەم مەفرەزەیە زۆر بەشێوەیەکی ناشیرین سوکایەتیان بەو پێشمەرگەیە کردووە و کاری نەشیاویان بەرامبەر ئەنجام داوە.ئێمە رایدەگەیەنین: کە ئەم کردەوەیە جێگای قبوڵ کردن نیە، داوا لە هێزە ئەمنیەکانی کەرکوک دەکەین، کە دەست بەجێ، لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم پرسە پێک بهێنن و تۆمەتباران دەستگیر بکرێن و رووبەڕووی یاسایان بکەنەوە، بۆئەوەی هیچ کەس و لایەنێکی تر هەوڵ نەدات ئەم جۆرە کردەوە ناشیرنانە دووبارە بکاتەوە.وەزارەتی پێشمەرگە٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٢

هەواڵ
23-07-2022

گرووپێکی تیرۆریستی دەستگیرکران کە ویستوویانە تەقینەوە لە هەولێر بکەن

ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی ھەرێم، شکست بە پیلانی دووگروپی تیرۆریستی دەهێنن .ئەندامانی ئەو دوو گروپەش دەستگیردەکرێن کە مەرامیان بوو کردەوەی تیرۆریستی لە هەولێر ئەنجام بدەن و پیلانی تیرۆرکردنی چەند کەسایەتیەکیشیان داڕشتبوو . بەگوێرەی دانپێدانانی دەستگیرکراوەکان پیلانیان دانابوو ھەولێر و سلێمانی و ھەڵەبجەو گەرمیان بکەنە ئامانجی کردەوەکانیان. بەپشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگیرییەکان ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بەڵگەی دروست و پشتراستکراوەی دەستکەوت لە سەر هەردوو گروپە تیرۆریستیەکە لە ھەرێمی کوردستان کە لەڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە کەوتوونەتە ژێرکاریگەری فکری تیرۆریستی داعش و بە دوو ئاڕاستەی جیاواز پیلانیان دانابوو مەرامەکانیان جێبەجێبکەن . پاش لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونی ورد، سەرەداو ئاشکرابوو ، شوێن و جێگاو جوڵەی تۆمەتباران دەستنیشانکران و خرانە ژێرچاودێری وردەوە .دوای رەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بەبڕیاری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی / ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی ھەرێم لەچەند ئۆپراسیۆن و ھەڵمەتێکی سەرکەوتووی جیاجیادا ژمارەیەک تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکرد کە پیلانیان ھەبوو دوای جێبەجێکردنی مەرامەکانیان ھەڵبێن و پەیوەندی بەچەکدارانی تیرۆریستی داعشەوە بکەن . دانپێدانانی تیرۆریستان … یەکەم ………تیرۆریست ( ع ، ح ) تەمەن ٢٨ ساڵ دانیشتووی قەزای خەبات ھەولێر و خێزاندارە خاوەنی دوومنداڵە ، لەرێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە لەخشتەدەبرێت و پەیوەندی بە تیرۆریستانی داعشەوە دەکات و پیلان دادەنێت چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لەچەند شوێنێکی ھەولێر ئەنجام بدات بەڵام پێشوەخت لە سلێمانی لەرۆژی ١ ی ٦ ی ٢٠٢٢ دەستگیرکرا .دانپێدانانی تۆمەتبار …… ١ دووھەم …………..تیرۆریست ( ئ ، ئ ) تەمەن ٢٣ ساڵ دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجە لەساڵی ٢٠١٩ بەیعەت بە تیرۆریستانی داعش دەدات و لەڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە پەیوەندی بە چەند تیرۆریستێکەوە دەکات . دوای ئەوەی پیلان دادەنێن پەیوەندی بەچەکدارانی داعشەوە بکەن و ھەڵبێن ٢ ی ٧ ی ٢٠٢٢ لە سنوری ھەڵەبجە بەھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور دەستگیرکرا .دانپێدانانی تۆمەتبار …… ٢ سێھەم …………تیرۆریست ( غ ، س ) تەمەن ٢٣ سێ ساڵ دانیشتووی ئاکرێ لەساڵی ٢٠٢٠ بەھەمان شێوە لەڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەکەوێتەژێر کاریگەری بیری توندڕەوی و بانگەشە بۆ داعش دەکات دواتر پەیوەندی لەگەڵ چەند تیرۆریستێکی تر لەشارەکانی ھەرێم دەبەستێت و داوای لێدەکرێت بێتە سلێمانی و نزیکەی ٩ مانگ لەیەکێک لە ھۆتێلەکان دەمێنێتەوە و سەرباری کارکردنیی ، بەردەوام لەھەوڵی فراوانکردنی گروپەکەیان دەبن و لەگەڵ چەند ھاوەڵێکی پیلان دادەنێن پەیوەندی بە چەکدارانی داعشەوە بکەن .بەڵام ٨ ی ٧ ی ٢٠٢٢ دەستگیرکرا .دانپێدانانی تۆمەتبار …… ٣ چوارەم …………..تیرۆریست ( س ، ت ) تەمەن ٢١ ساڵ دانیشتووی سلێمانی ساڵی ٢٠٢٠ لەرێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە فریودەدرێت و فکری داعش وەردەگرێت ، دواتر لە سۆشیالمیدیا چەند تیرۆریستێکی تر دەناسێت و پەیوەندییەکانیان رێکدەخەنەوە و مەرامیان بوو پەیوەندی بەچەکدارانی داعشەوە بکەن . بەڵام پێش جێبەجێکردنی پیلانەکەیان١٠ ی ٧ ی ٢٠٢٢ لە سلێمانی دەستگیرکرا .دانپێدانانی تۆمەتبار …… ٤ پێنجەم …………..تیرۆریست ( ز ، م ) تەمەن ٢٠ ساڵ دانیشتووی سلێمانی لەساڵی ٢٠١٩ لەڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە دەکەوێتە ژێر کاریگەری فکری توندڕەوی داعش و پەیوەندی بەچەند تیرۆریستێکی ترەوە دەکات و دوای چەندین کۆبوونەوە پیلان دادەنێن ھەڵبێن و پەیوەندی بەچەکدارانی داعشەوە بکەن بەڵام لە ١٥ ی ٧ ی ٢٠٢٢ دەستگیردەکرێت . ھەر پەیوەست بە ھەوڵەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و ئارامی خەڵک لەماوەی چەند مانگی رابردوو چەندین تیرۆریستی ھەرەتاوانبار دەستگیرکراون و رووبەڕووی یاساکراونەتەوە و لەبەرسەلامەتی لێکۆڵینەوەکان و پاراستنی ئاسایشی ئابووری و کۆمەڵایەتی زانیارییەکان بەنھێنی ھێڵرانەوە . ئێمە لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی وەک ھەمیشە سوپاسی بێپایانمان بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەردەبڕین کە ھاوکارو پشتیوانی سەرخستنی کارەکانمانن و لەخەمی ئارامی ھەرێم دان کەئەمە سوورترمان دەکات پەرۆشتربین بۆ زیاتر راپەڕاندنی ئەرکەکانی سەرشانمان و بێ پشوو لە پێناو ژیانی خەڵک و ئۆقرەیی و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان کاربکەین و تۆمەتبار و ھەڵھاتوان لە یاساو سەرپێچیکاران و ھەموو ئەوانەی دادگا داوایاندەکات راپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادەوەری بکەین . ئەوەی جێگای ھەڵوەستەی جددی و تێڕامانە لەئێستادا تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و پلاتفۆڕمەکانی سۆشیالمیدیا یەکێکن لەھۆکارەسەرەکییەکانی لەخشتەبردنی گەنجانی ھەرێمی کوردستان و وەک سەکۆیەک بەکاردەھێنرێن بۆ بانگەشەکردنی فکری توندڕەوی داعش و جێبەجێکردنی مەرامەکانیان کە ئێمە لە پەرۆشیمانەوە بۆ رێگریکردن لەم دیاردەیەو و پارێزگاریکردن لە ژیانی گەنجان و پاراستنی داھاتوویان کە براو کوڕو کەسوکاری ئێمەن و سەرمایەیەکی گرنگی ھەرێمەکەشمانن ، داوا لە مامۆستایانی بەڕێزی ئاینی ، پەروەردەکاران ، توێژەرانی کۆمەڵایەتی ، دەروونی ،راگەیاندنکار و رۆژنامەنووسان و خاوەن قەڵەم و نووسەرانی بەڕێزدەکەین لەسەر ئەم پرسە کە پەیوەندی بە تاک بەتاکی کۆمەڵگەکەمانەوە ھەیە ئامادەییان ھەبێت لە ھۆشیارکردنەوەو ھاوکاربن بۆ بنبڕکردنی فکری توندڕەوی کەلەپاڵ ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا دەیانەوێت مەرامەکانیان جێبەجێ بکەن چونکە ئاینی ئیسلام بێبەرییە لەتیرۆر و ترس و تۆقاندن و ئاینێکە بۆ پێکەوەژیان و برایەتی و چاکەکاری . بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی .٢٣ ی ٧ ی ٢٠٢٢

هەواڵ
23-07-2022

مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ شەممە 23ی تەمموز ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لە گەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا کە خەمیس ئەلخەنجەر سەرۆکی ھاوپەیمانیی سیادە ئامادەی بوو، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عیراق و ناوچەكە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی تاووتوێ کران. جەخت لە پێویستیی و گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرایەوە بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور.سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئاماژەی بەوەدا کە دەرفەت ھەیە بۆ چارەسەرکردنی گشت کێشەکان و لە نێویاندا ، کێشەکانی پەیوەندیدار بە دۆسیەی نەوت و گاز لە ڕێگەی تەشریعکردنی یاسای نەوت و گازی فیدرالی، کە لە بەرژەوەندی ھەموو پێکھاتە جیاوازەکان و ھاووڵاتییانی عێراقدا بێت .سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە ھەرێمی کوردستان، ھەمیشە ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ ، بە شێوەیەک کە مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان پارێزراو بێت .

هەواڵ
23-07-2022

مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ شەممە 23ی تەمموز، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ فائق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە.لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی لە سەر بنەمای دەستوور کرا.سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە دەبێ وەکو قەوارەیەکی فیدرالی و دەستووری مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکرێت.سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، پشتگیریی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و حکومەتی فیدرالی لە ڕێگەی گفتوگۆ و بەپێی دەستوور دەربڕی کە لە بەرژەوەندی ھەموو ھاووڵاتییانی عێراقدا بێت .

1 2 ... 563 564 565 ... 1148 1149