بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.0 پلەی رێختەر باکووری فلیپینی هەژاند و پەیمانگەی بوومەلەرزەکانی ئەمریکا بە یەکێک لە تووندترین بوومەلەرزەکان لە نزیکەی دەیەی رابردوو پۆڵێنی کردووە. رۆژی چوارشەممە،27-7-2022، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.0 پلەی رێختەر دوورگەی لوزون ـی باکووری فلیپینی هەژاند و وەزارەتی کاروبارە نائاساییەکانی فلیپین رایگەیاند، "تائێستا لانیکەم یەک کەس گیانی لەدەستداوە و دەیان کەسی دیکە بریندار بوون،" کە پێشبینی دەکرێت سەروو 60 کەس بن.
ئەندامێکی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند، ھیچ ئاسۆیەک نییە بۆ ئاشت بوونەوەی لاھور جەنگی و بافڵ تاڵەبانی. فەرەیدون عەبدولقادر ڕایگەیاند، بەپێی ئەو قسانەی لە بافڵ تاڵەبانی بیستووە، ھیچ ئومێدێک نیە بۆ ئاشتبونەوەی لاھور جەنگی و بافڵ تاڵەبانی. وتیشی: ئێستا ھەموو سەرکردایەتی یەکێتی بە سەۆکایەتیکردنی بافڵ تاڵەبانی ڕازین و ئەویش ڕێسەکەی خۆی بە ئاشتبوونەوە لەگەڵ لاھور ناکاتەوە بە خوری.
کچە مۆدێل و چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە لە فڕۆکەخانە دەستگیرکراوە.کچە مۆدێلەکە ناوی سۆڤین ساڵحە و لەکاتی گەڕانەوەی دەستگیرکراوە و هۆکارەکەشی دیار نییە. بەڵام بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر دەڵێ، ئاگاداری دەستگیرکردنی ئەو کچە نیە.
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی هاتوچۆی هەولێر: لەبارەگای هاتووچۆی هەولێر و بەسەرپەرشتی بەڕێز عەمیدی ماف (دیدار عمر قادر) بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەولێر وپۆلێک لەئەفسەران وبەرپرسانی لیژنەکانی پشکنین و نوێنەرانی سەنتەرەکانی پشکنینی(PVI) ،کۆبونەوەیەک بەڕێوەچو سەبارەت بەچۆنیەتی جێبەجێکردنی بەیانی ژمارە(16)ی سالی 2022ی وەزارەتی ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،(کەتایبەتە بەتۆمارکردنی ئوتومبێلەکێشەدارەکان لەڕووی مەرجی سەلامەتی)،وەلەکۆبونەوەکە ئەم بریارانەی خوارەوە درا:- 1/ڕۆژی شەممەی داهاتوو کەدەکاتە30/7/2022لەهەر سێ سەنتەری پشکنین(32ی پاڕک،گوێڕ،کەسنەزان) دەست بکرێت بەدوبارە پشکنینەوەی ئوتومبێلەکان کەپێشتر پشکنینیان بۆئەنجامدرابو وەدەرنەچوبون. 2/بۆئەوەی لۆدوقەرەبالغی دروست نەبێت لەهەریەکێک لەو سەنتەرانە، لەڕۆژانی شەممە300ئوتومبێل پشکنینی بۆئەنجام بدرێت. 3/بەپێشوەختە لەڕاگەیاندنەکانەوە لیستی ئەو ئوتومبێلانە دیاری دەکرێن وەڕۆژی سەردانیان وەشوێنەکەیان بۆدیاری دەکرێت،واتاسەردانیکردنی سەنتەرەکان بەپێ ی سیستەم دەبێت ،وەهەر ئوتومبێلێک لەکات و شوێنی دیاریکراەی خۆی سەردان نەکان پشکنینەکەی بۆئەنجام نادرێت. 4/ئەو ئوتومبێلانەی کەپشکنینی دوبارەیان بۆدەکرێتەوە لەسەنتەری پشکنینی( 32ی پاڕک) ،دەبێت بۆڕۆژی یەکشەممەی دواتر سەردانی هاتووچۆی هەولێر بکەن لەکاتژمێر(2)ی پاش نیوەڕۆ ،بۆتۆمارکردنی ئوتومبێلەکانیان. 5/ئەوئوتومبێلانەی کەپشکنینی دوبارەیان بۆدەکرێتەوە لەسەنتەری پشکنینی( کەسنەزان) ،دەبێت بۆڕۆژی دووشەممەی دواتر سەردانی هاتووچۆی هەولێر بکەن لەکاتژمێر(2)ی پاش نیوەڕۆ ،بۆتۆمارکردنی ئوتومبێلەکانیان. 6/ئەوئوتومبێلانەی کەپشکنینی دوبارەیان بۆدەکرێتەوە لەسەنتەری پشکنینی( گوێڕ) ،دەبێت بۆڕۆژی سێشەممەی دواتر سەردانی هاتووچۆی هەولێر بکەن لەکاتژمێر(2)ی پاشنیوەڕۆ بۆتۆمارکردنی ئوتومبێلەکانیان. 7/هەر ئوتومبێلێک کەشوێنی خۆی وبەڕواری سەردانیکردنی خۆی بۆدیاری دەکرێت، دەبێت لەو بەڕوارە سەردان بکاتئەگەرنا دوادەخرێت تاکۆتایی پرۆسەکە.
بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، لەبارەی هێرشە موشەکییەکەی ئێوارەی ڕۆژی 25/7/2022 سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەڵێت: ''سێ مووشەک ئاراستەی کێڵگەکە کراون، مووشەکەکانیش لە دەرەوەی کێڵگەکە کەوتوونەتە خوارەوە و زەرەری گیانی و مادییان نەبووە”. ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “سێ مووشەک ئاراستەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر کراون و لەدەرەوەی کێڵگەکە کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی نەبووە”. بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان گوتیشی: “ئەو هێرشە کاریگەریی لەسەر کاری بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکە نەبووە و بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکە بەردەوامە''. ئەوەشی خستە ڕوو، کە “ئێستا دۆخەکە ئارامە و کارکردنیشمان لە کێڵگەکەدا ڕانەگرتووە و گرەنتیی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی دەکەین''. سەبارەت بە هەڵوێستی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، لەسەر هێرشە بەردەوامەکانی سەر کێڵگە غازی و نەوتییەکان، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێت: ئەم هێرشانە بەتوندی ڕەت دەکەینەوە. باس نیوز
فهریق روكن "عهبدولئهمیر شهمهری"، جێگری فهرماندهی ئۆپهراسیۆنه هاوبهشهكان به سهرۆكایهتی شاندنێكی باڵای ئهمنیی عێراق گهیشته زاخۆ و بڕیاره بە یاوەری وەزارەتی پێشمەرگە هێڵی سنووری بەسەربکاتهوه. شاندهكه كاتژمێر 12:00 شهوی رابردوو به كۆپتهرێكی تایبهت گهیشتوونهته كۆلیژی سهربازی دوو له زاخۆ، سهردانهكهشیان بهمهبهستی بهسهركردنهوهی هێڵی سنووری نێوان عێراق و توركیایه له زاخۆ.
کاتژمێر (7:55) ئێوارەی ئەمڕۆ هێڕشی موشەکی کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانی گیانی نەبووە و کاریگەریشی لەسەر پرۆسەی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی نەبووە.لە ماوەی مانگی حوزەیران و تەموزی ئەمساڵ، بۆ جاری چوارەمە هێڕش دەکرێتە سەر کێڵگەی کۆرمۆر. وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە توندی ئەم هێرشە شەرمەزار دەکات کە چەندین جارە ژێرخانی مەدەنیی هەرێمی کوردستان دەکرێتە ئامانجی هێڕشی مووشەکیی گرووپە چەکدارەکانی لە یاسا دەرچوو. کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان سامانی خەڵکی هەرێمی کوردستانن، هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر دامەزراو و ژێرخانە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان بە ئامانجگرتنی راستەوخۆی خەڵکی کوردستانە و بە هیچ شێوەیەک قابیلی قبووڵ نییە و بەرپرسیارێتی ئەم هێرشانەش لە ئەستۆی ئەو لایەنانەیە کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان سامانی گەلی کوردستان دەکرێتە ئامانج. وەزارەتی سامانە سروشتیەکان
سەرچاوەیەکی ئاگەدار رایگەیاند، جارێکی دیکە کێڵگەی غازی کۆرمۆر بە کاتیۆشا بۆردوومان کراوەتەوە. سەرچاوەکەی وتی: دوو کاتیۆشا ئاڕاستەی کێڵگەکە کراون، دیار نییە زیانی گیانی ماددی خستبێتەوە. سەرچاوەکە وتیشی هێرشەکە جارێکی دیکە ترسی لای بەڵێندەران و کارمەندانی کێڵگەکە دروست کردووەتەوە.
بە بۆنەی سێزدەمین ساڵیادی ڕاگەیاندن و بەشداری بزووتنەوەی گۆڕان لە پرۆسەی سیاسیی، پیرۆزبایی لە گشت ئەندام و ھەڵسوڕاو و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم و ئومێدی سەرکەوتن و پێشکەوتنیان بۆ دەخوازم لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و داکۆکیکردن لە دەسکەوت و پرسە نیشتیمانییەکان. ھیوادارم بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی گرنگی پێکهێنەری کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە گەڵ لایەنە بەشدارەکانی دیکەی حکومەت، زیاتر ھەماھەنگ و ھاوکاربن بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کارنامە چاکسازییەکەی باشتر جێبەجێ بکات و زیاتر خزمەتی ھاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکات لە پێناو ئایندەیەکی گەشتر بۆ گەلی کوردستان. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 25 ی تەمموزی 2022
ئەمڕۆ دووشەممە 25ـی تەممووزی 2022 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە كلێمێنس زێمتنەر، كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر كرد كە بە بۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی و بە مەبەستی ماڵئاوایی سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو. لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوو كرا و، كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر سوپاسی حكوومەت و دامەزراوەكانی تری هەرێمی كوردستانی كرد كە لە ماوەی كاركردنیدا هاوكار و یارمەتیدەری بوونە.هەر لەو دیدارەدا كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر سیاسەت و ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ یارمەتیدانی حكوومەتی هەرێم لە بوارە جۆراوجۆرەكان و بە تایبەت بابەتی چاكسازی خستە روو.
زنجيره پهلامارى شهوى ڕابردووى داعش له سنوورى بهغدا، دياله، سهڵاحهدين و كهركووك بۆ سهر هێزه چهكدارهكان و پۆليسى فيدراڵيى عێراق كه حهوت شههيد و و زياتر له بيست بريندارى لێكهوتهوه، زهنگى مهترسييهكى جدديه. جموجۆڵ و بههێزبوونهوهى داعش و فراوانبوونى هێرش و پهلامارهكانى، ههڕهشهى ڕاستهقينه له ئاسايش و سهقامگيريى تهواوى عێراق دهكهن كه پێويسته به جددى ههڵوهستهى لهسهر بكرێت و وهڵامى يهكلاكهرهوهى بدرێتهوه. بۆ بهرهنگاربوونهوهى ئهو ههڕهشانهى داعش، پێويسته هاريكارى و ههماههنگييهكى كاراتر لهنێوان سوپا و هێزه چهكدارهكان و پێشمهرگه و دهزگا ئهمنييهكانى عێراق و ههرێمى كوردستاندا بكرێت. ههروهها پێويسته پشتگيريى هاوپهيمانيى نێودهوڵهتيى دژى داعش بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان بهردهوام بێت. بارودۆخى ئهمنى و سياسيى عێراق، هاريكارى و كارى هاوبهش و پێكهوهيى له تهواوى هێز و لايهنه عێراقييهكان دهخوازێت بۆ ئهوهى ههمووان پێكهوه سهختييهكان تێپهڕێنن و چيتر دۆخى ئاڵۆزيى سياسى نهبێته هۆكارى تێكچوونى ئاسايش و سهقامگيرى و بههێزبوونهوهى زياترى داعش. سهرهخۆشى له خێزان و كهسوكارى شههيدان دهكهم، هاوسۆز و هاوخهميانم، هيواى زووچاكبوونهوه بۆ برينداران دهخوازم. نێچيرڤان بارزانىسهرۆكى ههرێمى كوردستان2022/7/25
"ئەوەی چەند رۆژ لەمەوبەر سەردانی ئێرانی کرد، پوتن نەبوو، بەڵکو کەسێکی دیکەیان لەبەری ئەو بەکارهێناوە" لە دەستپێکی هێرشی سوپای رووسیاوە بۆ سەر ئۆکرانیا، قسە لەبارەی ناجێگیربوونی تەندروستی پوتن دەکرێت. دوای ئەوەی سەرۆکی رووسیا لە کاتی نمایشی رێوڕەسمێکی سەربازیدا، پێی خۆی دادەپۆشی، ئەو قسە و دەنگۆیانە زیاتر بوون. راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەزگای زانیاریی رووسیا لە ساڵی 2000 پێشنیاریان بە پوتن کردووە لە کاروبار و رێوڕەسمە سەربازییەکاندا، کەسێکی هاوشێوەی ئەو دابندرێت، بەڵام پوتن ئەوەی رەتکردووەتەوە. ماڵپەڕی "یۆرۆنیوز" لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا، راپۆرتێکی لەبارەی دۆخی تەندروستی ڤلادیمێر پوتن بڵاوکردەوە. "یۆرۆنیوز" لەو راپۆرتەدا پشتی بە زانیارییەکانی ماڵپەڕی لێکۆڵینەوەی "پرۆکت" بە زمانی رووسی بەستووە. لە راپۆرتەکەدا هاتووە، کاتێک ئەمساڵ ڤلادیمێر پوتن چووە ماڵەکەی خۆی لە شاری "سووچی"، کۆمەڵێک پزیشک لە رێگەی بەلەمەوە گەیشتنە ئەو شارە، "یوگنی سیلیڤانۆف"، پزیشکی ناودار و پسپۆر لە بوای شێرپەنجەی دەرەقی، لە نێو ئەو پزیشکانەدا بوو. هەڵبەت بۆچوونی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئۆکرانیا، بە تەواوی پێچەوانەی قسەکانی ڤیلیام برۆنز، سەرۆکی دەزگای زانیاریی ئەمەریکایە. ڤیلیام برۆنز، گوتبووی: دەنگۆی زۆر لەبارەی تەندروستی ڤلادیمێر پوتن هەیە، بەڵام تەنیا شتێکم بۆ گوتن هەبێت، ئەوەیە کە تەندروستی پوتن زۆر جێگیرە. دوای تێپەڕبوونی 22 ساڵ بەسەر راپۆرتی دەزگای زانیاریی روسیا لەبارەی بەکارهێنانی کەسێکی دیکە بەجێی ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا، بەرپرسانی ئۆکرانیا دووپاتیان کردووەتەوە کە لە دواسەردانی پوتن بۆ ئێران، شتێکی هاوشێوەی روویداوە. پوتن، ئەو کات راپۆرتەکەی دەزگای زانیاری رەتکردەوە، بەڵام رۆژنامەی "سەن"ی بەریتانی لەسەر زاری بەرپرسێکی دەزگای زانیاریی ئۆکرانیا بڵاوی کردووەتەوە کە "ئەوەی چەند رۆژ لەمەوبەر سەردانی ئێرانی کرد، پوتن نەبوو، بەڵکو کەسێکی دیکەیان لەبەری ئەو بەکارهێناوە." رۆژنامەکە نووسیویەتی: ماوەیەکی زۆرە دەنگۆی ئەوە هەیە کە ڤلادیمێر پوتن تووشی نەخۆسی شێرپەنجە بووە، بەڵام بینیمان لە کاتی سەردانیدا بۆ تاران و کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، زۆر چالاکتر و بەجوولەتر لە ئاستی ئاسایی خۆی بوو. کریلۆیا بودانۆف، سەرۆکی دەزگای زانیاریی ئۆکرانیا گوتی: جوولە و چالاکی پوتن لەو دیدارەیدا نائاسایی بوو، ئەو پیاوەی لە فیلمەکە دەبیندرا، ڤلادیمێر پوتن نەبوو. سەرنج بدەنە کاتی دابەزینی پوتن لە فرۆکەکەی، ئەرێ ئەوە پوتن بوو؟ بە هیچ شێوەیەک ئەو، پوتن نەبوو. کەناڵی General SVR لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلگرام کە بە کەناڵێکی دژە پوتن ناسراوە و لەلایەن ئەفسەرێکی پێشووی دەزگای زانیاری رووسیاوە ئیدارە دەکرێت، مانگی ئایاری رابردوو بڵای کردەوە، زیاتر لە کەسێکی هاوشێوەی پوتن، ئامادەکراوە بۆ ئەو کاتەی کە نەشتەرگەری بۆ سەرۆکی رووسیا دەکرێت. ئەو کەناڵە بڵاوی کردووەتەوە، هەندێ ڤیدیۆی پوتن لە کاتی ئیمزاکردن و لە کۆبوونەوەکاندا نیشان دەدرێن، لە راستیدا ئەو ڤیدیۆیانە پێستر تۆمار کراون و تەنیا بۆ ئەوە نمایش دەکرێن تا بڵێن کە تەندروستی سەرۆکی رووسیا جێگیرە. لە دەستپێکی هێرشی سوپای رووسیاوە بۆ سەر ئۆکرانیا، قسە لەبارەی ناجێگیربوونی تەندروستی پوتن دەکرێت. دوای ئەوەی سەرۆکی رووسیا لە کاتی نمایشی رێوڕەسمێکی سەربازیدا، پێی خۆی دادەپۆشی، ئەو قسە و دەنگۆیانە زیاتر بوون. راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەزگای زانیاریی رووسیا لە ساڵی 2000 پێشنیاریان بە پوتن کردووە لە کاروبار و رێوڕەسمە سەربازییەکاندا، کەسێکی هاوشێوەی ئەو دابندرێت، بەڵام پوتن ئەوەی رەتکردووەتەوە. ماڵپەڕی "یۆرۆنیوز" لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا، راپۆرتێکی لەبارەی دۆخی تەندروستی ڤلادیمێر پوتن بڵاوکردەوە. "یۆرۆنیوز" لەو راپۆرتەدا پشتی بە زانیارییەکانی ماڵپەڕی لێکۆڵینەوەی "پرۆکت" بە زمانی رووسی بەستووە. لە راپۆرتەکەدا هاتووە، کاتێک ئەمساڵ ڤلادیمێر پوتن چووە ماڵەکەی خۆی لە شاری "سووچی"، کۆمەڵێک پزیشک لە رێگەی بەلەمەوە گەیشتنە ئەو شارە، "یوگنی سیلیڤانۆف"، پزیشکی ناودار و پسپۆر لە بوای شێرپەنجەی دەرەقی، لە نێو ئەو پزیشکانەدا بوو. هەڵبەت بۆچوونی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئۆکرانیا، بە تەواوی پێچەوانەی قسەکانی ڤیلیام برۆنز، سەرۆکی دەزگای زانیاریی ئەمەریکایە. ڤیلیام برۆنز، گوتبووی: دەنگۆی زۆر لەبارەی تەندروستی ڤلادیمێر پوتن هەیە، بەڵام تەنیا شتێکم بۆ گوتن هەبێت، ئەوەیە کە تەندروستی پوتن زۆر جێگیرە. K24