سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، عێراق پێویستى بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن و بەرپرسیارێتیى هاوبەشە بۆ رزگارکردنى. نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە تویتێکیدا بڵاویکردەوە " لە کاتێکدا بانگهێشتەکەمان دووپاتدەکەمەوە بۆ دیالۆگى برایانەى عێراقى گشتگیر لە هەولێر، جەخت لە پاڵپشتیمان دەکەمەوە بۆ بانگهێشتەکەى مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیران بۆ ئەنجامدانى دیالۆگ لەنێوان لایەنە سیاسییەکانى عێراق بۆ دۆزینەوەى دەرچەیەک بۆ قەیرانى ئێستا و کارکردنى پێکەوەیی بۆ گەیاندنى وڵات بە کەنارى ئارامى ". هەر لە تویتەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق پێویستى بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن و بەرپرسیارێتیى هاوبەشە بۆ رزگارکردنى
ساڵح محهمهد عێراقی کە بە وەزیری سەدر ناسراوە، داوا دەکات خۆپیشاندەران باڵاخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق چۆڵ بكەن و بۆ ماوەی 72 كاتژمێر له بهردهم و دهوروبهری پهرلهمان مانگرتن بكهن.
روونکردنەوەیەک لە لیژنەى باڵاى ڕێنمایەکان –دیراساتى وەزارەتى دارایى و ئابووریەوە سەبارەت بە خانەنشین بوونى مامۆستایانى گرێبەست کە بەهەمیشەیی کراون 1-بەپێ ى یاساى خانەنشینى یەکگرتوو ژمارە (27) ى ساڵى 2006 بەرکار لە هەرێمى کورستان هەر جۆرە خزمەتێک لێبڕینى خانەنشینى (استقطاع التقاعدى) لێنەبڕێت بە خزمەت هەژمار ناکرێت وە ئەم یاسایە هەموو پێشمەرگەکانى بزوتنەوەى رزگارى خوازى گەلى کوردستان گرتۆتەوە و ئەگرێتەوە.2-بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (34) لە 6/12/2019 ناوبراوان بە هەمیشەیى دامەزراون و لە خاڵى (3) بڕیارەکە هاتووە (سەبارەت بە ماوەى خزمەتى پێشووى ئاماژە پێدراوان لە بڕگەى (1) ى سەرەوە وەک مامۆستاى گرێبەست وەزارەتى دارایى و ئابوورى بە پێ ى شایستەبوونیان لە چوارچێوەى یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان مامەڵەیان دەکات) کە ماوەى خزمەتى پێشوویان بەپێ ى شایستەبوونیان لە چوارچێوەى یاسایى و ڕێنماییە بەرکارەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت وە ئێستادا بە پێ ى بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (56) ى ساڵى /2015 و ڕێنماییمان ژمارە (15) ى ساڵى 2017 کە پاڵپشتە بە نووسراوى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (1555) لە 4/4/2017 تەنها بۆ مەبەستى سەرمووچە و خانەنشینى خزمەتى گرێبەستیان بۆ هەژمار دەکرێت تاکو کردنەوەى پلە بەرزکردنەوە وەزارەتى دارایى ناتوانێ جیاواز لە بڕیارەکە کاربکات .3- پلە بەرزکردنەوە بە ڕێنمایى ژمارە (11) ى ساڵى /2016 کە پاڵپشتە بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (56) لە 21/12/2015 و ڕێنماییمان ژمارە (15) ى ساڵى 2017 کە پاڵپشتە بە نووسراوى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (1555) لە 4/4/2017 پلە بەرزکردنەوە ڕاگیراوە تاکو پەسەندکردنى بوودجەى هەرێمى کوردستان بۆ فەرمانبەرانى ئەم چینەش هاوشێوەى گشت فەرمانبەران هەمیشەیین .4- گواستنەوەى مامۆستاکان لە شوێنى دوور بۆ شوێنى نزیک و سەنتەرى شارەکان لە دەسەڵاتى وەزارەتى پەروەردە دایە پەیوەندى بە وەزارەتى داراییەوە نیە. لیژنەى باڵاى ڕێنمایەکان-دیراسات
میدیاكانی ئەمریكا لە زاری بەرپرسانی وڵاتەكەیانەوە ئاشكرایان كرد، ئەیمەن زەواهیری، سەرۆكی ڕێكخراوی تیرۆریستیی قاعیدە، خۆی هاوكار بووە لەوەی بكرێتە ئامانج. ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری بەرپرسێكی باڵای ئیدارەی ئەمریكاوە بڵاوی كردەوە، زەواهیری چەند ساڵێك بزر بوو، بەڵام لە ئەنجامی كاركردنی ورد و چڕ لە لایەن تیمەكانی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەواڵگری، شوێنەكەی ئاشكرا كراوە. هەمان ئاژانس لە زاری بەرپرسێكی دیكەوە بڵاوی كردۆتەوە كە زەواهیری بە فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی سەر بە هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریكییەوە كوژراوە. ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە لە ڕێگەی خێزانەكەیەوە، چاودێریی ئەیمەن زەواهیری كراوە. هاوكات رۆژنامەی (پۆلەتیكۆ)ی ئەمریكی ئاشكرای كردووە كە ئەیمەن زەواهیری ڕۆژانە لەسەر بەلەكۆنەی ماڵەكەی وەستاوە، ئەمەش هاوكاریی هەواڵگریی ئەمریكای كردووە لە ناسینەوە و دواتر بە ئامانجگرتنی. هەر بەپێی زانیارییەكانی (رۆیتەرز)، دوای ئەوەی ئەمریكا ئەفغانستانی جێهێشت، زانیاریی ئەوەیان پێ گەیشتووە كە خێزانەكەی زەواهیری (ژن و كچەكەی و منداڵەكانی) بۆ ماڵێكی پارێزراو لە كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان گوێزراونەتەوە، دواتر بۆیان دەركەوتووە كە ئەیمەن زەواهیریش لە هەمان ماڵدایە. باسیش لەوە دەكرێ كە لە مانگی چواری رابردووەوە، بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ئەمریكا لە زانیارییەكان ئاگادار كراونەتەوە و راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، خودی جۆ بایدنی سەرۆكی وڵاتەكەی لێ ئاگادار كردۆتەوە. رۆیتەرز لە زاری بەرپرسە ئەمریكییەكەوە دەڵێت: ”بەردەوام وەستانی ئەیمەن زەواهیری لەسەر بەلەكۆنەی ماڵەكەی، ڕێگەی بە ئەمریكا دا چاودێری بكات و لە ناسنامەكەی دڵنیا ببێتەوە“. ئەوەشی دركاندووە كە ئەو وەستانەی لەسەر بەلەكۆنەكە، بووەتە هۆی كوژرانی و لە هەمان شوێندا كراوەتە ئامانج، پێشتریش لەوە دڵنیابوونەتەوە كە كەسانی سڤیل و خانەوادەكەی زەواهیری زیانیان بەرنەكەوێت. لە لایەكی دیكەوە، ماڵپەڕی (حوڕە)ی ئەمریكی بڵاوی كردۆتەوە، پێش ئۆپەراسیۆنەكەی ئەمریكا، ژمارەیەك لە گەورە پارێزەرانی ئەمریكا بە وردی خوێندنەوەیان بۆ راپۆرتە هەواڵگرییەكان كردووە و دواتر كۆك بوون لەسەر ئەوەی كە ئەیمەن زەواهیری بەهۆی ئەوەی سەركردایەتیی ڕێكخراوی قاعیدە دەكات، ”یاسا ڕێگە بە ئەمریكا دەدات بیكاتە ئامانج“. باسیش لەوە دەكرێت، جۆ بایدن بە مەرجێك ڕێگەی بە ئەنجامدانی هێرشەكە داوە، كە ئۆپەراسیۆنەكە كەمترین زیانی بۆ كەسانی سڤیل هەبێت. ڕۆژی 30ی تەمووز، كاتژمێر 9:48 خولەك بە كاتی ڕۆژهەڵاتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، پلانەكە لە ڕێگە مووشەكێكی جۆری (هیلفایەر) كە بە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە بەسترابوو، ئەنجام درا. لەبارەی ئەم ئۆپەراسیۆنەوە، حكوومەتی ئەفغانستان رای گەیاندووە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هێرشێكی ئاسمانی كردۆتە سەر ماڵێك لە شاری كابول كە ئەوەی بە پێشێلكارییەكی ڕوونی بنەما نێودەوڵەتییەكان و ڕێككەوتننامەكان وەسف كردووە. ئەمە لە كاتێكدایە كە نزیكەی ساڵێكە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان كشاوەتەوە پاش ئەوەی لە ساڵی 2001ەوە و لە ئەنجامی رووداوەكانی 11ی سێپتێمبەرەوە، هێزەكانی لەو وڵاتە جێگیر كردبوو. ئەو ماڵەی زەواهیری تێدا كوژرا: باس نیوز
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شەش مانگی رابردوو، چەندین پرۆژەی گرنگی ئەنجام داوە، لێرەدا بە پێویستی دەزانین ئاماژە بە گرنگترینیان بکەین. لە بواری مووچە، حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە پێویستی بە زیاتر لە ٩٠٠ ملیار دینار هەیە بۆ تەرخانکردنى مووچەی مووچەخۆران. لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا، حکومەتى هەرێم بڕی ٥ تریلیۆن دیناری بۆ دابینکردنی مووچە تەرخان کردووە، لە بەرامبەردا حکومەتی فیدراڵی تەنیا بڕی ٤٠٠ ملیار دیناری ناردووە، لە کاتێکدا بەپێی رێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا پێویست بوو مانگانە ٢٠٠ ملیار دینار بنێرێت. حکومەتی هەرێم لە داهاتی نەوتیش پێشتر مانگانە ٣٥٠ ملیۆن دۆلاری بۆ دابینکردنی مووچە خەرج دەکرد، بەڵام بە هۆی ئەو چاکسازییانەی کە لە کەرتی وزە بە گشتی کراوە، ئێستا مانگانە ٥٠٠ ملیۆن دۆلار دەگەڕێتەوە خەزێنەی حکومەت. وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە چوارچێوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە زیاتر لە ١٣٦ ملیۆن لیتر گازوایلی بۆ وێستگەکانی کارەبا تەرخان کردووە کە بەهاکەی زیاترە لە ١١٦ ملیار دینار بووە. خۆڵ و خاشاک كابینهی نۆیهمی حكومهتی ههرێمی كوردستان لە بواری گرێبەستەکانی کۆکردنەوە و چارەسەری خاشاک، ژمارەی گرێبەستەکانی لە ٢٨ گرێبەست زیاد کردووە بۆ ٣٢ گرێبەست و خەرجی مانگانەی ئەو کۆمپانیایانەی کە گرێبەستیشیان لەگەڵ کراوە، لە ١١،٨ ملیار دینار کەم کراوەتەوە بۆ ٩،٦ ملیار دینار. لە هەرێمى کوردستان، مانگانە ٢٠٠ هەزار تۆن خۆڵ و خاشاك کۆ دەکرێتەوە و لە ٦ مانگی رابردوو ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار تۆن کۆ کراوەتەوە و چارەسەر کراوە. ئاوی خواردنەوە لە ساڵى ٢٠٢٢ لە هەرێمی کوردستان ملیۆنێک و ١٩ هەزار هاوبەشی ئاو لە شارەکان هەیە کە پێوەری ئاو بۆ ٧١٩ هەزاریان بەستراوە. حکومەتی هەرێم لە رێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، رۆژانە(٢،٦) ملیۆن مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتیان دابین دەکات، بەمەش لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ، زیاتر لە ٤٧٠ ملیۆن مەتر سێجا ئاو بۆ هاووڵاتییان دابین کراوە کە تێکڕای خەرجییەکەشی نزیکەی ٨ ملیار دینار بووە، لە کاتێکدا ئەو پارەیەی لە هاووڵاتیان وەردەگیرێتەوە، کەمترە لە نیوەی خەرجی دابینکردنی ئاوەکە کە ئەمەش ئەرکى حکومەتە لە بەرامبەر هاووڵاتیانى خۆشەویست. وەزارەتی تەندروستی لە سێکتەرى تەندرووستیی کە یەکێکە لە سێکتەرە گرنگەکان، گرنگییەکی تایبەت بە بواری تەندروستیی گشتی و کەرتی تەندروستی دراوە، لەو چوارچێوەیەشدا مانگانە ٢٣ ملیار و ٤٥٠ ملیۆن دینار بۆ ئەو سێکتەرە خەرج کراوە. لە بواری دەرمان و پێداویستی پزیشکی، بڕی ١٣ ملیار و ٧٥٠ ملیۆن دینار و لە بواری دابینکردنی خۆراکیش بۆ نەخۆشخانەکان مانگانە بڕی ٤ ملیار و ٨٩٢ ملیۆن دینار خەرج کراوە. بۆ دابینکردنی خەرجییەکانی بەکاربردن لە ناوەندە تەندروستییەکان، زیاتر لە ٤ ملیار دینار دابین کراوە. وەبەرهێنان حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە پێشکەش کردنی پرۆژەکان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و لە سێکتەرى وەبەرهێنان کە سێکتەرێکى دیکەى حکومەتى هەرێمە کە گرنگییەکى تایبەتى هەیە و لە ٦ مانگی رابردوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی دەستەی وەبەرهێنانەوە، ٤٤ پڕۆژەی لە سێکتەرە جیاوازەکان لەسەر ڕووبەری ٧٦٨ دۆنم ئەنجام داوە، کە سەرمایەکەیان ٦٤٨ ملیۆن و ٩٨٠ هەزار دۆلار بووە. سێکتەرەکانیش بە پێی ڕیزبەندی بەم شێوەیەن: لە سێکتەری بازرگانی، ١٤ پڕۆژە بە سەرمایەی ١١٤ ملیۆن و ٣٧ هەزار دۆلار ئەنجام دراوە.لە سێکتەری پیشەسازی، ١٣ پڕۆژە بە سەرمایەی ١٣٦ ملیۆن و ٥٥٤ هەزار دۆلار جێبەجێ کراوە.لە سێکتەری پەروەردە و فێرکردن، ٦ پڕۆژە ئەنجام دراوە بە سەرمایەی ٢٦ ملیۆن و ٦٣٨ هەزار دۆلار.لە سێکتەری تەندروستی، ٣ پڕۆژە جێبەجێ کراوە بە سەرمایەی ١٦ ملیۆن و ٩٠٥ هەزار دۆلار.لە سێکتەری نیشتەجێبوون، ٣ پڕۆژە بە سەرمایەی ٣٣٨ ملیۆن و ٧٧ هەزار دۆلار ئەنجام دراوە.لە سێکتەری کشتوکاڵیش ٢ پڕۆژە جێبەجێ کراوە، بە سەرمایەی ٧ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار.لە سێکتەری گەشتیاری بە سەرمایەی ملیۆنێک و ٩٣٠ هەزار دۆلار پڕۆژەیەک جێبەجێ کراوە.لە سێکتەری بانکەکان پڕۆژەیەک بە سەرمایەى ٤ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلار ئەنجام دراوە.لە سێکتەری وەرزشیش، پڕۆژەیەک بە سەرمایەی ٣ ملیۆن و ٢٩ هەزار دۆلار ئەنجام دراوە. وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى لە ٦ مانگی رابردوو، چالاکى بازرگانى لە هەرێمەکەمان بەشێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە. هەر لەم ماوەیەدا ٤٩٤ هێما و مۆڵەتی بازرگانی دراوەتە کۆمپانیاکان کە داهاتەکەی ٦٠١ ملیۆن و ٨٨٤ هەزار دینار بووە . لەم شەش مانگەی رابردوو، هەزار و ٦٧٥ مۆڵەتی هاوردە و ٧٩ مۆڵەتی هەناردەش دراوەتە کۆمپانیاکان. پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران، تەواو بووە و نزیکەى ٢٦٠ هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە کە شایستە داراییەکەی زیاتر بووە لە ٢٢٠ ملیار دینار و تا ئێستانزیکەى ٩٥ ملیار دینار بۆ جوتیاران خەرج کراوە. هاووڵاتییانی خۆشەویست، ئەوی خستمەڕوو چالاکییەکان و پرۆژەکانی حکومەت بوو لە ماوەی ٦ مانگی ساڵی ٢٠٢٢، ئێمە لەسەر بەڵێنەکانی خۆمانین تاوەکو خزمەتی زیاتر بە ئێوەی بەڕێز بگەیێنین و دڵنیاتان دەکەینەوە کە درێغی ناکەین لە پێشکەش کردنی خزمەتی زیاتر. هەر لە خۆشیدا بن.
مەستەفا کازمی رایگەیاند، بانگهێشتی ههمو لایهنهكان دهكهم لهسهر مێزی دیالۆگێكی نهتهوهیی دابنیشن، داواش لە خۆپیشاندەران دەکات دامو دەزگاکانی حکومەت چۆڵ بکەن. مستهفا كازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا بڵاویكردهوه، "عێراقی ئازیزمان شاهیدی گرژییهكی سیاسی گهورهیه كه ئهگهر ژیرهكان دهستوهردان نهكهن، دوربێت رهنگه لێكهوتهی ترسناكی لێبكهوێتهوه، له كاتێكدا ههمو رێكار و رێوشوێنێكی پێویستمان گرتۆتهبهر بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخهكه و پاراستنی ئاسایش و رێگریكردن له خوێنڕشتنی عێراق، داوا له ههمو لایهنهكان دهكهین ئارام ببنهوه و گرژیهكان كهمبكهنهوه، بۆ دهستپێكردنی دهستپێشخهرییهك بۆ چارهسهركردن لهسهر بنهمای نیشتمانی". ئاماژهی بهوهشكردوه، "دهبێت هێزه سیاسییهكان بهرپرسیارێتی نیشتمانی و یاسایی خۆیان له ئهستۆ بگرن، حكومهتی كاربهڕێكهر سهرهڕای تێپهڕاندنی ئهو كاتهی كه له كاتی دهستوردا بۆ پێكهێنانی حكومهتی نوێ دیاریكراوه، ههمو ئهركهكانی خۆی جێبهجێكردوه كه پێشێلكارییهكی دهستورییه، لهگهڵ ههمو ئهوانهدا ئێمه ئاماده بوین و ئێستاش ئامادهین بۆ پێشكهشكردنی ههمو هاوكارییهك بۆ گهیشتن به پرۆژهیهكی چارهسهر كه جێگهی ڕهزامهندی ههموان بێت، و به شێوهیهك كه ئاشتی كۆمهڵایهتی و سهقامگیری دامهزراوهكانی دهوڵهت و بهرژهوهندی خهڵك بپارێزێت". ئەوەشی خستووەتەڕوو " لەبەر خهمی دهوڵهت و دامودهزگاكانی، بۆ بهخشین له خوێنی عێراقی و لهبهر ڕێزگرتن له پیرۆزی ئهم ڕۆژانه، داوا له ههمو لایهنهكان دهكهم كهشێكی ئارام بگرنهبهر و له رێگهی ئهم خاڵانهوه پشتیوانی له دامهزراوهكانی دهوڵهت بكهن: یهكهم: پێویسته برایانی ناڕازی هاوكاری هێزه ئهمنییهكان بكهن و ڕێز له دامودهزگاكانی دهوڵهت بگرن و چۆڵیان بكهن و پابهندی ڕێسای گشتی بن. دوهم: پێویسته هێزه ئهمنییهكان بهرگری له موڵك و ماڵی گشتی و تایبهت، دامودهزگا فهرمیهكان بكهن، به ههمو رێگهیهكی یاسایی رێگری له ههر هێرشێك بكرێته سهریان. سێیهم: بانگهوازی دیالۆگی نیشتیمانی دهكهین له ڕێگهی پێكهێنانی لیژنهیهك كه نوێنهری ههمو لایهنهكان لهخۆ بگرێت بۆ داڕشتنی نهخشهڕێگا بۆ چارهسهر.
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات ڕۆژی دووشەممە 1ی ئابی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە جنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری عێراق كرد. لە دیدارەكەدا نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بە بۆنەی یادی 39 ساڵەی جینۆسایدكردنی بارزانییەكان سەرەخۆشیی لە سەرۆك بارزانی كرد و جەختی لەوە كردەوە كە هەموو هەوڵی خۆی لە ناوەندە نێودەوڵەتیییەكان دەدات بۆ بەجینۆسایدناساندنی ئەو تاوانە. هەر لەو دانیشتنەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دواپێشهاتەكان ئاڵوگۆڕ كرا و جەختیش لەوە كرایەوە كە پێویستە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان دەستوور بنەمای لەیەكتێگەیشتن بێت. هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو و سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپاتكردەوە كە دەبێ بەربەستەكانی بەردەم هەڵبژاردن نەمێنن و هەڵبژاردن لە زووترین كاتدا ئەنجام بدرێت و دەبێ مافی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانیش پارێزراو بێت. بۆ ئەو مەبەستەش پارتی ئامادەیە تەنانەت سبەی هەڵبژاردن بكرێت.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکروزەر لە رێگەی نێوان چوارقوڕنە - دەربەندی رانیە کراوەتەوە ئامانج و قوربانی هەیە. هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین بە رووداوی راگەیاند "تاوەکو ئێستا نازانرێت ئەو ئۆتۆمبێلەی کە کراوەتە ئامانج هی کێیە، بەڵام کەسێک برینداربووە و هێزە ئەمنییەکانیش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە."
وەزیری سەدر ڕایگەیاند، وەکو مەرجێک بۆ دانوستاندن پێویستە سەرەتا لە هاوپەیمانیی فەتح لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی بکشێتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە بەیانی ئەمڕۆ هادى عامرى، سەرۆکى هاوپەیمانیى فەتح داواى لە رەوتى سەدر و هاوپەیمانیى چوارچێوەى هەماهەنگی کرد گفتوگۆی بونیاتنەر بۆ چارەسەرى کێشەکانى نێوانیان بکەن و وتیشی: دۆخى راگەیاندنى ئێستا بەو ئاراستەیەیە کە خەریکە لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت و بگاتە ئاستى توندوتیژى.
وەزارەتی دارایی و ئابووری دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 7 کرد.
سبەی جەماوەر و لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغدا دەست بە خۆپیشاندان دەکەن و دژی خۆپیشاندەرانی سەدر دەوەستنەوە. جەماوەری چوارچێوەی هەماهەنگی ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردۆتەوە و دەڵێن: سبەی کاتژمێر 5:00ی ئێوارە دەست بە خۆپیشاندان دەکەن و داوایان کردووە جەماوەر ئامادەبن. ئەمە لەکاتێکدایە کە هێشتا جەماوەری سەدریەکان کۆتاییان بە خۆپیشاندان نەهێناوە و پەرلەمانی عێراقیان چۆڵنەکردووە. ئەمەش مەتری بەرەنگاربوونەوەی هەردوولا دێنێتە ئاراوە.
هاوڕێیان، بەوپێیەی ڕۆژ ڕۆژی موقتەدایە، حەزم کرد ئەم چەند خاڵەتان بۆ ڕوونبکەمەوە: بێگومان بەهێزی و جەماوەرێتی موقتەدا سەدر نەلەخۆڕایە نە سودفەیە: پێش هەموو شتێک موقتەدا کوڕی خێزانێکی ئاینی و سیاسی بەهێز و دێرینی عێراقە، بنەماڵەکەیان دوو سەدەیە ناسراون و هەمیشە لەگەڵ دەستەڵات ناکۆک بوون هەر لەسەردەمی عوسمانیەکانەوە تا ئەگات بەئەمڕۆ.ئەم کوڕە مڕومۆچە، کوڕی محەمەد سادق سەدرە، کە مەرجەعی شیعەی هەژار بوو، پیاوێکی ئازا و دژە دەستەڵات بوو.. باوکی موقتەدا و دوو برای موقتەدا لەساڵی 1999 "موستەفاو مؤمل" لەلایەن بەعسەوە گولەباران کران. موقتەدا برازای گەورە مەرجەعی شیعی "باقر سەدڕە" کەخۆی و بنت هودای خوشکی لەلایەن بەعسەوە لە1980 لەسێدارەدران… "تێبینی موقتەدا یەک ژنی هەیە و کچی باقر سەدری مامێتی". ماڵی موقتەدا لەشەستەکانەوە لەمەدینە سەدری بەغدا گیرساونەتەوە دوای ئەوەی لەنەجەف ئاستەنگیان بۆ دروستکرا، مەدینەی سەدر کەلە ساڵی 1958 بەناوی مەدینە سەورە لەلایەن عەبدولکەریم قاسمەوە دروستکرا، بەشێک لەنهێنی بەهێزی ئەمڕۆی موقتەدا ئاشکرا ئەکات. کورتەیەک دەربارەی مەدینەی سەدر:ساڵانی چلەکانی سەدەی بیست لەلوتکەی سیستەمی دەرەبەگایەتی کشتوکاڵی عێراقدا، شەپۆلی وشکەساڵی و سەختی ژیان، دەیان هەزار جوتیاری عەممارەیی و ناسری و بەسراوی ناچار کرد کۆچبکەن بۆ دەوروبەری بەغدا.ساڵانی پەنجاکان پشتێنەیەکی ئەستوری هەژارنشینی دەوری بەغدای دابوو، بەئومێدی دۆزینەوەی فرسەتی کار لەپایتەختدا و ئەمەش گرفتێکی گەورەبوو.وەختێک شۆڕشی 14 تەمووزی 1958 ڕویدا، عەبدولکەریم قاسم ناچار بڕیاریدا زەوی و خزمەتگوزرای بۆ ئەوناوچەیە دابینبکات کەلەخۆرهەڵاتی باکوری بەغدا دەیان هەزار هەژاری لادێیی تیاکۆببۆوە، وەزیری ئاوەدانکردنەوە "نەزیهه دلێمی" ڕاسپارد مەدینە سەورە دروست بکەن.باوکی موقتەدا لەشەستەکاندا لەنەجەف وەک مەرجەعێکی توند و سەرکێش دەرکەوتبوو، مەراجعە تەقلیدیە محافزکارەکان پێی سەغڵەت بوون، ناچاریان کرد بگوزاێتەوە، ئەویش هاتە مەدینە سەدری قەرەباڵغ و هەژارنشین کەتێکڕای شیعەی باشوربوو لەکۆنە جوتیار و خەڵکانی نەخوێندەوار پێکهاتبوون. محەمەد سادق سەدر و باقر سەدری برای تۆڕێکی خێرخوازی و کۆمەڵایەتی و ئاینیان پێکهێنا، لایەنگرێکی فراوانیان بۆ دروست بوو، بەڵام کەباقر سەدر لەسێدارەدرا، سادقی برای نوێنەرایەتی ئەویشی کرد، ساڵی 1999 ش کەسادق و دوو برا گەورەکەی موقتەدا گولەبارانکران، موقتەدا بوو بەمیراتگری هەموو خێزان و بنەماڵەو مێژووەکە، بەتایبەت کەبرای چوارهەمی "مرتضی" فەقیرۆکە و گۆشەگیربوو.ئەمڕۆ موقتەدا بەسوتفە سەرکردەی پڕۆلیتاریای شیعە نیە، شتەکە مێژووکردە. خاڵێکی تری بەهێزی موقتەقدا:موقتەدا لە2003 وە تائێستا ڕاستەوخۆ بەشداری حکومەتی نەکردوە، سەرباری ئەوەی چواردەورەکەی لەم بیست ساڵەدا دەیان وەزارەت و پۆستی بەهێز و پڕداهاتیان وەرگرتوە، بەڵام خۆی هیچ پۆستێکی وەرنەگرتوەو وەک ئۆپۆزسیۆن خۆی پیشانی ڕای گشتی داوە، بەپێچەوانەی رکابەرە شیعەکانیەوە "مالکی و عەبادی و عەبدولمەهدی و عەلاوی و عامری هتد" هەموویان سەرۆک وەزیران و کاربەدەستی دەوڵەت بوون و بەناوبانگن بەژیانی ئەرستۆکراتیانە لەکۆشکەکانی ناوچەی سەوز و جادریە. موقتەدا بەوەوە نەوەستاوە کەوەک ئۆپۆزسیۆن خۆی نیشانبات، بەڵکو وای نیشانداوە کەوەک باوک و مامی زاهیدانە و سادە ئەژی، لەنێوان مەدینە سەدر و نەجەفدا لەماڵی سادەدا ئەژی و جارجار ئەو مسیوبۆشیە لانسەر بەکارئەهێنێت کەساڵی 1999 باوکی و دووبراکەی تیا گولەباران کران و بەنرخی بازاڕ بایی 50 وەرەقەیەکە. ئینجا کەس رکابەری جەماوەریانەی ئەم کەسەی پێناکرێ، بەوپێیەشی کەموقتەدا پیاوێکی ڕجعی و داخراوی ئاینیە، واباشترە بەهەمان ئەو چەکە شەڕی لەگەڵ نەکرێ کەئەو هەڵگرێتی "مالکیزمی فاشل"، ئەبێت وردە وردە ڕازی بکرێ و مامەڵەی لەگەڵ بکرێ. توانا عوسمان