Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13774 بابەت
گشتی
04-08-2022

بانکێکی بەناوبانگ لە عێراق و هەرێمی کوردستان مایەپووچ بوو

بانکی دیجلە و فورات کە هەشت لقی لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا هەیە، مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند و داوا لە خاوەن پارەکان دەکات، لە ماوەی 20 رۆژدا داوای یاسایی تۆماربکەن بۆ ئەوەی پارەکەیان نەفەوتێت. بەرپرسێکی بانکەکەش دەڵێت: بانکی دیجلە و فورات کۆتاییهاتووە و بایی ئەوەشی نەماوە کەسێکی دیکە بیکڕێتەوە. بانکی دیجلە و فورات لە ئاگادارکردنەوەیەکدا بۆ ئەو کەسانەی پارەیان لە بانکەکەدا داناوە دەڵێت، "بەڕێزان خاوەن قەرزانی بانکی دیجلە و فورات بۆ گەشەپێدان و وەبەرهێنان، بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگەی خزمەتگوزاریی دارایی ژمارە شەش و خزمەتگوزاری دارایی 2021 لە رۆژی 28-12-2021ەوە دادوەر فەرمانیداوە بە بڵاوکردنەوەی مایەپووچبوونی بانکی دیجلە و فورات بۆ گەشەپێدان و وەبەرهێنان، داوا لە خاوەن قەرزەکان دەکەین لەسەر بنەمای یەکسانی بۆ ماوەی 20 رۆژی دیکە ئەوانەی پارەیان لای بانکەکەیە داوای یاسایی تۆماربکەن." ئەمڕۆ پێنجشەممە 04-08-2022 بەرپرسێک لە بانکی ناوەندی عێراقی بە رووداوی راگەیاند، بانکی دیجلە و فورات، مایەپووچ بووە و گوتی، "بانکی ناوەندی چۆن رێنوینی بۆ دامەزراندن هەیە، بۆ بابەتی دیکەش رێنوێنی هەیە و بە یاسای بانکی مەرکەزی ژمارە 56 ساڵی 2004 باسی قەرەبووکردنەوە و گەڕاندنەوەی پارەی خەڵک کراوە و گەڕاندنەوەی پارە دوادەکەوێت، بەڵام نافەوتێت". ئەو بەرپرسەی بانکی ناوەندی عێراقی ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی یاسا، هەر بانکێک مایەپووچ ببێت، دەستبەسەر سامان و پارەیدا دەگیرێت و کۆدەکرێتەوە، دواتر پارەکە بە شێوەی قیست دەدرێتە ئەو کەسانەی پارەیان لەو بانکەدا هەبووە "پارەکە نافەوتێت، بەڵام گەڕاندنەوەی دوادەکەوێ". بۆچی بانکی دیجلە و فورات مایەپووچ بوو؟ چەند هۆیەک هەن کە وایانکرد بانکەکە مایەپووچ ببێت. یەکێک لەوانە بۆ کەمی سەرمایەکەی بوو، سەرەتا بانکەکە بە دەستمایەی 50 ملیار دینارەوە دامەزرا، بەڵام لە 2016 داوای لێکرا سەرمایەکەی بۆ 250 ملیار بەرزبکاتەوە، بەڕێوەبەرانی بانکەکە دەڵێن، "ئەمە داوایەکی ناڕەوایە".  دوای ئەو داوایە، ستافی بانکەکە گۆڕدرا، دواتر ستافێکی نوێ هاتن و زانیاریی هەڵەیان داوە بە بانکی ناوەندی عێراق و گوتوویانە "بانکەکە زۆر چالاکە و وەبەرهێنانی زۆر و قازانجی زۆری کردووە"، ئەمە وایکرد بانکی ناوەندی عێراق رێژەی 15٪ی باج بخاتە سەر بانکەکە.  بەپێی بەدواداچوونی رووداو، مەرجی زیادکردنی سەرمایە، ستافی نوێ و زیادکردنی باج لە یەک کاتدا کارەکانی بانکەکەی قورسکرد. ئەمەش وایکرد دەستەبەرى بانکى (خطاب ضمان) بێتە گۆڕێ، "ئەگەر بانکێک 100 ملیار سەرمایەی هەبێ، دەبێ 20 ملیار دەستەبەرى بانکى بکات، بەڵام ئەو لەکاتێکدا 50 ملیاری هەبووە و دەبوو 10 ملیار دەستەبەرى بانکى بکات، 87 ملیاری کردووە"، ئەمەش کێشەکەی قووڵکردەوە و بانکی ناوەندی لیژنەی لەسەریان پێکهێنا و لقی پارێزگاکانی دیکە هەموو سەرمایەکانیان گەڕاندەوە بۆ لقی سەرەکی لە بەغدا بۆ ئەوەی چارەسەری گرفتەکانی بکات. بانکی دیجلە و فورات شەش لقی لە پارێزگاکانی عێراقدا هەیە و دوو لقیشی لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانین. لە لقی سلێمانی کە 24 کارمەندی هەبوو، ئێستا تەنیا چوار کارمەندی ماون، بەڕێوەبەر و سێ کارمەند کە تەنیا کاروباری قیستەکان رایی دەکەن.  بەرپرسێکی بانکەکە گوتی، "بانکەکە کۆتاییهاتووە و ئەستەمە کەس بیکڕێتەوە". بەپێی زانیارییەکانی ئەو بەرپرسەی بانکی ناوەندیی عێراق، لە چوار ساڵی رابردوو، ئەمە چوارەم بانکە لە عێراقدا مایەپووچبوونی خۆی رابگەیێنێت و دەڵێت: "ئەمەش شتێکی ئاساییە و لە هەموو جیهاندا ئەو دیاردەیە هەیە".

هەواڵ
03-08-2022

هۆشیار زێباری: موقتەدا سەدر ڕاست دەکات

هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و وەزیری دارایی پێشووی عێراق لە تویتێکدا دەلێت "سكاڵا بێ بنه‌ماكان، كه‌ بۆ راگرتنی پڕۆژه‌ی حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی له‌ ئۆكتۆبه‌ری 2021 له‌ دادگا تۆماركرا، هۆكاری دروستبوونی قه‌یرانی سیاسی، ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تین له‌ عێراق زێباری ئاماژەی بەوەش دا کە سەدر ڕاست دەکات و باشترین بژاردەش گەڕانەوەیە بۆ ڕای شەقام. لە کاتێکدا موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، پەیامێکی توندی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی عێراقی کرد، وە داوای هەڵوەشادنەوەی پەرلەمان و دووبارە ئەنجام دانی لە هەڵبژانێکی پێشوەختەی کرد.

هەواڵ
03-08-2022

وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی لەبارەی خەڵاتکردنی بەندکراوێک روونکردنەوە د...

ڕوونکردنەوەك بۆ ڕای گشتی دوێنێ ٢٠٢٢/٨/٢ لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەلێر مەڕاسیمێك ڕێکخرابوو بۆ بەخشینی بڕوانامە بۆ دوو سزادراو کەوا بەسەرکەوتووی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان بەدەستهێنابوو، دیارە ئێستا ڕای گشتی بۆ ئەم بابەتە بەهەڵەدا براوە، ئێمە وەکو وەزارەت دووپاتی دەکەینەوە کەسەرجەم کارەکانمان خزمەتە بەھەموو چین و توێژەکان و بەتایبەت لە چاکسازییەکانی سەربەوەزارەتمان کەناوی خۆی بەخۆیەوەیەتی (چاکسازی) واتە ئەو کەسانەی هەڵە یاخود تاوانێك ئەنجام دەدەن لە کۆمەڵگەدا و دوای وەرگرتنی سزای ئەو تاوانە بەپێی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان، کە سزادان و دادگایی کردن لەدەسەلاتی وەزارەتمان دا نییە ئەوە ئەرکی دەسەڵاتی دادوەری یە ، پاشان جێ بەجێ نەکردنی یاسای لە سێدارەدان پەیوەندی بە وەزارەتمانەوە نییە چەند سالێکە لە ھەرێم راگیراوە ، ئێمە وەکو وەزارەت وبەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی وهەر ٦شەش بەڕێوەبەرایەتیەکەی چاکسازی لەسەر ئاستی هەرێم کاری ئێمەیە بەپێی یاساو ڕێنمای چاکسازی لەم سزاداراوانەدا بکەین و دووبارە شیاندنەوەیان بۆ بکرێت وەك تاکێکی تەندروست بگەرێتەوە بۆ ناوکۆمەڵگە، لەم سۆنگەیەوە و بەلەبەرچاوگرتنی ئەو ئەرکەی ئەکەوێتە سەرشانمان و دەمانەوێت مافەکانی مرۆڤ کەوەك ستانداردێکی جیهانی بەسەر هەموواندا وەك یەك و بەبێ جیاوازی جێ بەجێ بکەین و بۆ ئەوەی لانی کەمی ئاسایشی کۆمەڵایەتی دەستەبەر ببێت، بۆ هەر بابەتێکیش پەیوەندی بە سزادراوانەوە هەبوبێت هەرگیز پرسیار و بەدوادا چونمان بۆ تاوان و سزاکانیان نەکردوە چونکە ئەرکی ئێمە پێشکەش کردنی خزمەتگواریە بۆ سەرجەم سزادراوان بە بێ جیاوازی ، لە کۆتایدا بەخشینی بڕوانامە کەمکردنەوە یان لیخۆشبوون نییە لەسزاکەی تەنھا پاڵپشتی مەعنەویی یە بۆ ھەموو سزادراوان . راگەیاندنی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەلایەتی ٢٠٢٢/٢/٨/٣

هەواڵ
03-08-2022

نەتەوەیەکگرتووەکان داوای دانووستان لە لایەنە عێراقییەکان دەکات

بەیاننامەیەک لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەقى بەیاننامەکە: بەغدا، ٣ی ئابی ٢٠٢٢- لە چەند مانگ و چەند هەفتەی ڕابردوودا، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یۆنامی) بەردەوام داوای دیالۆگی کردووە وەك کاریگەرترین ڕێگە بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی درێژخایەن. دیالۆگی مانادار لە نێوان هەموو لایەنە عێراقییەکان ئێستا لە جاران بەپەلەترە، چونکە ڕووداوەکانی ئەم دواییە مەترسی خێرای پەرەسەندنی لەم کەشوهەوای سیاسییە ئاڵۆزەدا نیشانداوە. لە کاتێکدا حیزبەکان جەخت لەسەر گرنگیی بنەما دیموکراسییەکانی وەك پابەندبوون بە دەستوور و ڕێزگرتن لە دامەزراوەکانی دەوڵەت دەکەنەوە، بەڵام ئەمانە تادێت ڕەچاو ناکرێت. شکستهێنانیان لە پێشکەوتنیان کاریگەری نەرێنی ڕوونی لەسەر متمانەی گشتی هەبووە. هیچ حیزب و گروپێك ناتوانێ بانگەشەی ئەوە بکات کە قەیرانەکە ئەوانی تێدا نییە و کاریگەرییان لەسەر نییە. پێویستی دۆزینەوەی چارەسەر لە ڕێگەی دیالۆگێکی گشتگیرەوە ڕوونە. لە نەبوونی دیالۆگدا، دەوڵەتی عێراق بەردەوام لەژێر کاریگەریی زاڵبوونی بەرژەوەندییە کێبڕکێکارەکان دەمێنێتەوە، کە دەبێتە هۆی ناسەقامگیری زیاتر، خەڵك باجەکەی دەدەن. سیناریۆیەکی لەو جۆرە بەرگە ناگیرێت. لەم چوارچێوەیەدا، یونامی پێشوازی لە بانگەوازەکانی ئەم دواییە بۆ گفتوگۆی نیشتمانی دەکات و دەستخۆشی لە دەربڕینەکانی پشتیوانی لە هەموو لایەنە سیاسی دەکات. داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین کە بەبێ دواکەوتن پابەندبن و چالاکانە بەشداری بکەن و لەسەر چارەسەرەکان ڕێکبکەون. جگە لەوەش، لە ئێستا گۆڕینی وشە بۆ کردەوە زۆر گرنگە. عێراق ناتوانێت دیالۆگێکی دیکەی نیشتمانی بەخۆڕایی بڕوات. عێراقییەکان پێویستیان بە بەردەوامی ململانێی دەسەڵات و ڕووبەڕووبوونەوە نییە. ئەوان پێویستیان بە چارەسەر و پابەندبوونە بە جێبەجێکردنیان، بۆ ئەوەی وڵاتەکەیان لە قەیرانی سیاسی دەربهێنن. عێراق ڕووبەڕووی لیستێکی بەرفراوانی پرسە ناوخۆییە هەڵپەسێردراوەکان بووەتەوە: زۆر پێویستی بە چاکسازی ئابووری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییە کاریگەرەکان و هەروەها بودجەیەکی فیدراڵی هەیە – کە ئەمانە بەشێکن لە کێشەکان. لێرەوە کاتی ئەوە هاتووە لایەنە پەیوەندیدارە سیاسییەکان بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و لە بەرژەوەندی نەتەوەیی کار بکەن. نەتەوە یەکگرتووەکان وەك هەمیشە ئامادەیە بۆ پشتگیریکردن و هاوکاریکردن.

هەواڵ
03-08-2022

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی هۆلەندا لە هەولێر دەكات

ڕۆژی چوارشەممە 3ی ئابی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە هانس ئەكەربووم كونسوڵی گشتیی هۆلەندا لە هەولێر كرد، كە بەبۆنەی كۆتایهاتنی ئەركەكانی و بە مەبەستی ماڵئاوایی سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو. لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ئەگەرەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا. هەر لەو دیدارەدا كونسوڵی گشتیی هۆلەندا ڕایگەیاند كە شەرەفێكی گەورە بووە لە كوردستان كاری كردووە و لە داهاتووشدا هەروەك دۆستی گەلی كوردستان دەمێنێتەوە. كونسوڵی گشتیی هۆلەندا ڕاشیگەیاند كە وڵاتەكەی ئامادەیە لەگەڵ حكوومەتی هەرێم هاوكار و هەماهەنگ بێت بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان بە تایبەت لە بواری تەكنۆلۆژیای كشتوكال و فرەچەشنكردنی كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستاندا. ………………………. هذا واكد القنصل العام الهولندي أن عمله في الاقليم شرف كبیر وسيبقى صديقا لشعب كوردستان الان وفي المستقبل، مؤكدا على ان بلاده مستعدة للتعاون مع حكومة كوردستان لتطوير العلاقات، خاصة في مجال تكنولوجيا الزراعة وتنویع القطاع الزراعي.

هەواڵ
03-08-2022

داواکاری گشتی لە کوالێتی بەنزین و گاز دەکۆلێتەوە

سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ھەرێمی کوردستان لە بابەتی کوالێتی بەنزین و گاز دەکۆلێتەوە .لە رێکەوتی ٢/٨/٢٠٢٢ بەرێز سەرۆکی داواکاری گشتی ھەرێمی کوردستان دادوەر ( کاوە فتحی معصوم ) بە ئامادەبوونی خاتوو دادوەر ( سھام عبدالقادر نبی ) جێگری سەرۆکی داواکاری گشتی پێشوازیان کرد لە بەرێز ( فەلاح مولود اسماعیل ) بەرێوەبەری گشتی وەبەرھێنان لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بە یاوەری بەرێز ( ھاوبەش خلیل محمود ) بەرێوەبەری تاقیگەی ناوەندی لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان وە کۆبونەوەیەکیان ئەنجام دا بۆ باس کردن لە کوالێتی بەنزین و گاز و بەرز بونەوەی نرخەکانیان لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان .. ھەروەھا باس لە چۆنیەتی بەدواداچوون کرا لە سەرپێچیەکان کە لە لایەن ھەندێک لە بەنزینخانەکان ئەنجام دەدرێت و شێوازی سزاکان تاوتۆ کرا ھەروەھا باس لە کوالێتی گاز کرا کە لە لایەن خاوەن مۆلیدە ئەھلیەکان بەکاردێت وە بەرێز سەرۆکی داواکاری گشتی جەختی کردەوە لە سەر گرنگی بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە لە لایەن لایەنە پەیوەندی دارەکان چونکە بوونی کوالێتی خراپی بەنزین و گاز مەترسی دەخاتە سەر ژینگەی ھەرێمی کوردستان و تەندروستی ھاولاتیان ھەر بۆ ئەم مەبەستەش بەرێزیان بریاری دا بە ئاراستە کردنی نوسراوێک بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ داخستنی ئەو پالاوگانەی کە بەبێ مۆلەت و بە نایاسایی کار دەکەن لە کوردستان بۆ ئەوەی رێگە بگیرێت لە بوونی بەنزین و گازی کوالێتی نزم .ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانیسەرۆكایەتی داواكاری گشتی

هەواڵ
03-08-2022

مژدەیەک بۆ خاوەن زەوییەکانی کەرتی 8ی حەسارۆک

"پڕۆژەى دروستکردنی بەشێک لە ئاوەڕۆی لولەیی و شەقام لەزەوییەکانی کەرتی 8ی حەسارۆک دەخرێتە تەندەر" بەپێی نووسراوی پارێزگای هەولێر لە 2022.8.1، پڕۆژەی دروستکردنی بەشێک لەئاوەڕۆی سندوقی و لولەیی بۆ بەشێک لە شەقامى 60م زەوییەکانی کەرتی 8ی حەسارۆک وەک قوناغى یەکەم، لەلایەن سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر دەخرێتە تەندەره‌وه‌، تاوەکو لەزووترین کاتدا دەست بکرێت بە کارکردن و دروستکردنی. دوای (15) ڕۆژ لە بەرواری دەرچوونی نووسراوەکە و وەرگرتنی کارەکان لەلایەن بەڵێندەرەوە، دەست دەکرێت بەپڕۆژەکە.

هەواڵ
03-08-2022

مەترسی لەسەر کارەبای سلێمانی و گەرمیان دروست دەبێت

بەڕێوەبەری گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی رایگەیاند ماوەیەکە دووبارە لە سنووری تەکیە و شۆرش و چەمچەماڵ و خان و سەنگاو، دیاردەی لێکردنەوە و بردنی ئاسنی تاوەرەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبا سەری هەڵداوەتەوە. له‌ سنورى ناحیه‌ى ته‌كیه‌ بە فیشەک فنجانى تاوه‌ره‌كان شکێنراوە و ته‌له‌كانیش بریندار كراون، بەهۆیەوە مەترسی کەوتنی هێڵەکان هەیە کە کارەبا لەوێستگەی غازی چەمچەماڵ بۆ گەرمیان و سلێمانی دەگوازێتەوە، به‌كه‌وتنى ئه‌و هێڵانه‌ شارى سلێمانى و گه‌رمیان بێ كاره‌با ده‌بن. ئەندازیار سامان ئیسماعیل داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بە جیدی کار بۆ بنەبڕکردنی ئەو دیاردەیە بکەن کە مەترسی جدیی بۆ سەر تاوەرەکانی کارەبا دروست کردووە.

هەواڵ
03-08-2022

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ هەشتەمین ساڵیادی كارەساتی كۆمەڵكوژیی شنگال بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان ئەمڕۆ هەشت ساڵ بەسەر پەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر شنگال تێدەپەڕێت. تاوانی جینۆسایدی شنگال برینێكی قووڵە لەسەر جەستەی گەلی كوردستان. لەم كارەساتەدا خوشك و برا ئێزیدییەكانمان بەهۆی كوردبوون و بەهۆی ئایین و بیروباوەڕییان كەوتنە بەر شاڵاوی تیرۆریستان. ئەوەی تاوانبارانی داعش لەدژی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان ئەنجامیان دا درێژەكراوەی ئەو زنجیرە كارەسات و تاوانانە بوو كە بە درێژایی مێژوو لەبەرانبەر گەلی كوردستان ئەنجام دراوە. لەیادی كارەساتی كۆمەڵكوژیی شنگالدا جێگەی داخە سەرباری بوونی ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراق لەمەڕ ئاییندە و بەڕێوەبردنی شنگال، هێشتا ڕێككەوتنەكە جێبەجێنەكراوە و، شنگال لە دەستی كۆمەڵێك هێز و چەكدارە كە ڕێگربوونە لە گەڕانەوەی خەڵك و ئاوەدانكردنەوەی شنگال. هەنگاوی یەكەمی سارێژبوونی برینی شنگال، ئەوەیە شنگال بگەڕێتەوە دەست خاوەنە ڕەسەنەكانی و ئەو هێز و میلیشیانەی دەستیان بەسەر شنگالدا گرتووە واز لە شنگال بهێنن و، ڕێككەوتنی شنگال جێبەجێ بكرێت. هەروەها پێویست دەكات ڕێوشوێنی وا بگیرێتە بەر كە چیتر كارەسات و زوڵم و تاوان لەدژی ئێزیدییەكان و پێكهاتەكانی تر دووبارە نەبێتەوە. لەم یادە دڵتەزێنەدا بە بەرزی یادی شەهیدان و قوربانیانی شنگال دەكەینەوە. هاوكات یادی ئەو شەهید و پێشمەرگە قارەمانانەیش دەكەینەوە كە بە خوێنی خۆیان چیای شنگالیان پاراست و ئابلۆقەی تیرۆریستانیان لەسەر چیای شنگال تێكشكاند و شاری شنگالیشیان لە دەست تیرۆریستان ئازاد كرد و، سەرئەنجام مەردانە ئەفسانەی داعشیان تێكشكاند و، سەری تیرۆریستانی داعش كەوتە ژێر پێی كوردانی ئێزیدی. هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی شنگال و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان. مسعود بارزانی3ی ئابی 2022

هەواڵ
03-08-2022

مەسرور بارزانی: بەهۆی خۆسەپاندنی هێزی چەکدار هێشتا شنگال نائارامە

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ هه‌شته‌مین ساڵڕۆژی جینۆسایدكردنی خوشك و برا ئێزدییه‌كان له‌ شنگال و ده‌وروبه‌ری له‌سه‌ر ده‌ستی تیرۆریته‌ دڕنده‌كانی داعش، به‌خه‌مه‌وه‌ یادی شه‌هیدان و بێسه‌روشێنانی ئه‌و تاوانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ هه‌زاران كه‌س به‌ كۆمه‌ڵ شه‌هیدكران. سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: ئەم تاوانە هێندە جەرگبڕ بوو، کە هەرگیز لەبیر ناچێتەوە و ویژدانی گەلی کورد و مرۆڤایەتی تووشی شۆک کرد، نابێت رێگە بدرێت ئەم کۆمەڵکوژی و تاوانە دووبارە ببێتەوە. ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییه‌كانی شنگال: ل هەشتەمین ساڵڤەگەڕا جینۆسایدکرنا خوشک و برایێن ئێزیدی ل شنگالێ و دەردوورێن وێ لسەر دەستێ تیرۆریستێن دڕندە یێن داعش، ب خەم و کۆڤانڤە، بیرەوەرییا شەهیدان و بێ سەر و شوونێن وێ تاوانا هۆڤانە دکەینەڤە کۆ تێدا هزاران کەس ب کۆم شەهید کرن و بێ سەر و شوون و دەربدەر کرن. ئەڤ تاوانە هندا ب دلئێش و ناخ هژێن بوو کۆ چ جاران ناهێتە ژ بیرکرن و ویژدانا گەلێ کوردستانێ و مرۆڤایەتیێ هەژاند و پێدڤییە ب هیچ رەنگەکی رێک نەهێتەدان ئەڤ کۆمکوژی و تاوانە، دووبارە ببنەڤە. دڤێ بیرەوەریێدا، پێدڤییە قوربانیدانێن هێزا پێشمەرگەیێ کوردستانێ ل رزگارکرنا شنگالێ ب ڕێبەری و سەرپەرشتییا ئێکسەر یا جەنابێ سەرۆک مەسعود بارزانی ژ بیر نەکەین کۆ ب خوونا گەشا سەدان پێشمەرگەیێن قەهرەمانێن کوردستانێ، شنگال ژ دەستێ تیرۆریستێن داعشێ هاتە ئازاد کرن. خوشک و برایێن ئێزیدی، د دیرۆکا کەڤن و نوودا و ل درێژاهییا ساڵێن دەربازبوویی، ب مخابنیڤە، گەلەک ئێش و دەردەسەری دیتینە، نها ژی ب سەدەما خۆسەپاندنا گرووپێن چەکدار، شنگال تا نها ناوچەیەکا نە تەنایە و خەلکێ وێ یێ ئاوارە نەشێن بزڤڕنەڤە. لەوڕا ب ڤێ هەلکەفتێ، داکۆکیێ لسەر بجهئینانا ڕێککەفتنا شنگالێ و ئاساییکرنەڤا رەوشا دەڤەرا شنگالێ و دەرکەفتنا میلیشیا و گروویێن چەکدار یێن ژ یاسایێ دەرکەفتین دکەینەڤە داکۆ دووماهی ب ئێش و ئازارێن ئاوارەیێن شنگالێ بهێت و ب سەر بلندی بزڤڕنەڤە وارگەهێن خۆ. دڤێ بیرەوەرییا خەمگیندا، دووپات دكەینەڤە، حكومەتا هەرێما كوردستانێ، دێ یا بەردەوام بیت لسەر بزاڤێن خۆ دگەل حکومەتا فیدرال و جڤاکا نێڤ دەولەتی ژ بۆ زڤڕانەڤەیەکا سەربلندییانە یا خوشک و برا یێن ئێزدی بۆ سەر جهـووارێن وان ، پێخەمەت ئاڤەدانکرنەڤا شنگالێ و دەڤەرێن دی یێن ئێزیدییان دا کو خزمەتەکا هەژی بۆ بهێتەکرن و لگۆڕی یاسایا ڕزگاربوویێن ئێزیدی، کۆ جڤاتا نوونەرێن عێراقێ پەسەند کری، قەرەبوویا کەسوکارێن قوربانییان بهێتەکرن. د هەمان دەمدا حکومەتا هەرێما کوردستانێ، لگەل تیما ڤەکۆلینا نێڤدەولەتی یا تاوانێن داعشێ (یونیتاد) د هاریکاری و هەماهەنگییەکا بەردەوام دایە ژ بۆ دادگاییکرنا تاوانبارێن داعشێ و ئەرشیڤکرنا تاوانێن وان و پتر ب دونیایێ ناساندنا جێنۆسایدا خوشک و برایێن ئێزیدی. هزاران سڵاڤ ل گیانێ پاقژێ شەهیدێن جینۆسایدا شنگالێ و تەڤایا شەهیدێن کوردستانێ. مەسرور بارزانی سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستان 3ێ تەباخا 2022

هەواڵ
02-08-2022

لە سلێمانی سێ تەقەکەر دەستگیرکران

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە تەقەیان كردبوو ، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر چەند پارچە چەكێك و ژمارەییەك فیشەك و شانەی چەكدا . پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی دەنگی تەقە لە گەڕەكی چوارباخ لەشاری سلێمانی بیسترا ، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا سێ‌ تۆمەتبار دەستگیربكەن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر 3 پارچە چەك لە جۆری 1 كڵاشینكۆف ، 2 دەمانەچە و چەندین فیشەك و شانەی چەكدا لەگەڵ دوو ئۆتۆمبێل كە بەتۆمەتباران بووە . لەئێستادا تۆمەتباران :أ ، ج ، م لەدایكبووی 1990ز،ر،ج لەدایكبووی 1997م ، ل ، غ لەدایكبووی 1990بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

هەواڵ
02-08-2022

راگەیەنراوێک لە بارەگای بارزانییەوە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان سەبارەت بە پەرەسەندن و گرژییەكانی ئەم دواییەی عێراق جەخت لەسەر وتەكەی جەنابی سەرۆك بارزانی لە ڕۆژی 30ی تەممووز لە مەراسیمی پێشوازی لە ڕوفاتی جینۆسایدكراوانی بارزانی دەكەینەوە كە تەنیا ڕێگە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سیاسیی عێراق و نەهێشتنی كێشە و گرفتەكان، ڕێگەی دیالۆگ و لەیەكتێگەیشتن و یەكترقبووڵكردنە. بارەگای بارزانی2ی ئابی 2022

1 2 ... 557 558 559 ... 1147 1148