باڵکێش: هەولێر دوای ئەوەی شەریف عەلی باپیر کوڕی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، لە فەیسبووکەوە ڕەخنەی لە بانگەشەکەی شاسوار عەبدولواحید گرت بۆ خۆپیشاندان، پەیج و پەڕەکانی سۆشیاڵمیدیای نەوەی نوێ هێرشی تووندیان کردە سەر عەلی باپیر و کوڕەکەی. پێشتر شەریف لە فەیسبووکی خۆیەوە نووسیبووی: ئەوەی دەکرێت خۆنیشاندانە، نەک خۆپیشاندان'،لەبەرامبەریشدا لە بەرەی شاسوار عەبدولواحیدەوە هێرش کرایە سەر خودی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەر و حزبەکەی. ئەوان بە شەریفیان وت «مامۆستا عەلی باپیری باوکت بەردەوام لە هەولێری پایتەختە و مەگەر بۆ ژنان بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، فەرموو کێ دەستی گرتوون، ئێوە لە هەولێر خۆپیشاندان بکەن، ئەگەر ناوێرن و پێتان ناکرێت، ئەوا بۆڵە بۆڵ مەکەن و بۆ خۆ دەرخستن و خۆ کردنە بابەت خەڵک سارد مەکەنەوە». لەسەر ئەم هێرشە پێچەوانەیەی نەوەی نوێ، شەریف عەلی باپیر بە (باڵکێش)ی راگەیاند «هەرچەندە وتەبێژ و نوێنەری مامۆستا عەلی باپیر نیم، بەڵام باوکم خەڵک چەواشە ناکات و فریویان نادات و بۆ ئامانج و مەرامی تایبەتی خۆی بەکاریان ناهێنێت، هەروەها بەدزییەوە کامێرا بۆ ژنە پەرلەمانتارەکانی دانانێت و لە دژیان بەکاری بهێنێت، باوکم پارەی خەڵک ناخوات'. ئەو وتیشی «ناکرێت خەڵکی رەش و رووت بهێنیتە سەر شەقام و بە لێدانیان بدەیت، کەچی لە بەغداش بەشداری کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بکەیت، ئەگەر لە هەولێر خۆپیشاندانتان نەکرد، کەواتە ئەوەی دەیکەن تەنیا خۆنیشاندانە نەک خۆپیشاندان».
ئاسایشی سلێمانی هەڵدەکوتێتە سەر ماڵی کەژاڵ ئەحمەدی شاعیر و برایەکی دەستگیر دەکەن. کەژاڵ ئەحمەد نووسیویەتی: داوای ئازادکردنی تەھای برام لە ئاسایش ناکەم، ئەو ئامادەیە باجی بیرو بۆچوونی خۆی بدات، بەڵام بۆچی لەماڵی ئێمە و لەبەردەم دایکە نەخۆشەکەمدا دەیگرن؟ئەی بۆچی ڕێز لە ناو و ناوبانگی کەژاڵ ئەحمەد ناگرن و مۆبایلەکەی دەبەن؟پاسپۆرتی بەریتانیی بورھانی برام و منداڵەکانیتان بۆچی بردووە؟ئاسایش بۆی ھەیە ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات بەڵام شکاندنی شکۆی رەمزەکانی خەبات و حزبەکەی خۆتان شەرمەزارییەـ
بەهۆی خێرایی لێخوڕینەوە، بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێك خۆی بە ژمارەیەك گەشتیاردا دەکێشێت بە هۆیەوە دوو كەس گیانلە دەست دەدەن كە یەكێكیان پلەی ئەفسەر و دانیشتووی بەغدایە. ئەمڕۆ هەینی 2022/8/5 هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، کاتژمێر (٤)ی بەرەبەیان بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی شێلان لە شەقامی (١٠٠) مەتری نزیک سپۆرت سەنتەر شوێنی (غەزالی)، دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەرکەوت کەوا ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (هۆندا ڤۆلستەر) کە بە خێراییەکی زۆر خۆی بە کۆمەڵە هاوڵاتیەک دادەکێشێت و دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی ئەفسەرێک لە بغداد ئەرک دەبینێت بەناوەکانی (ملازم دیانا محمد فرج) و (رسل کمال عبدالرحمان) وە ئەوانی تر بەناوی (نور محمد فرج) و زامدار کردنی ئەفسەرێک بەناوی (ملازم افنان ابراهیم طاهر) باری تەندروستی ناجێگیرە. ئەوەشی راگەیاند کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخرا و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەناوی (ز. م. ج.) بەپێی ماددە (٢٤)ی هاتوچۆ ڕاگیراوە و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەش داگیرا.
ئهمڕۆ ههینی جێنین پلاسخارت نوێنهری تایبهتی سكرتێری گشتی نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ موقتهدا سهدر ڕێبهری ڕهوتی سهدر، گهیشته پارێزگای نهجهف. له كۆبوونهوهكهدا ههردوولا باس له بارودۆخی ئێستای عێراق دهكهن.
ھێزە ئەمنیەکانی سلێمانی دەستیان بە ھەڵمەتی دەستگیرکردنی خەڵک کردووە وەکو رێگرییەک لە خۆپیشاندانە چاوەڕوانکراوەکەی شەممە. باڵکێش زانیویەتی، ھیمداد شاھین، وتەبێژی نەوەی نوێ و چەند کەسێکی نزیکی شاسوار عەبدولواحید دەستگیرکراون. بەپێی زانیارییەکان، شاسوار عەبدولواحید ئەو ھەواڵەی شاردۆتەوە بۆ ئەوەی خۆپیشاندانەکە جەماوەری کەم نەبێ.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە موقتەدا سەدر ڕێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، عێراق پایتەختی یەكەمی شیعەگەرییە و نابێت سەر بە كەس بێت، ئەم پەیامەش دوای ئەوە دێت كە دوێنێ لە پەیامێكی تردا داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراقی كرد. سەدر ئاماژەی بەوەدا كە میلیشیاكانی حهشدی شهعبی له بنهماڵهی سهدرەوە نزیكترن و زۆرتر پابهندن به ههردوو شههیدی ئالی سهدر. هەروەها لەبارەی یەكڕیزی ناو ماڵی شیعەشەوە دەڵێت: “پێویستە ئەم یهكڕیزییە لهسهر بنهمای روون و به گوێرهی شهریعهت و خۆشهویستیی نیشتمان و چاكسازی راستینە و نههێشتنی گهندهڵی و لێپرسینهوه له گهندهڵكاران بێت”. موقتەدا سەدر دووپاتیشی كردەوە كە نابێت عێراق پاشكۆی كەس بێت.
سانای مام یوسف نووسیویهتی: “قسهی زلی كوڕی كهسایهتییهكی سیاسیی ئاینی، تهنیا لهبهرئهوهی سیاسی ئاینییه، كهس باسی ناكات له ئهوروپا دانیشتووه، ئاو كارهبا و غاز و نهوت و بهنزین و پاره و كار و ههموو شتێكی ههیه و كێشهی نییه، به فڕۆكهی تایبهت دێت و دهچێ، بهڵام سووكایهتی و تهشهیر بهبێ هۆكار دهكاته سهر كچێكی ئهم شاره”. سانای مام یوسف بە شەریف دەڵێت "بۆ خۆت خاوهنی چوار دایك و ههشت خوشك نیت؟ عهیبه بهو جۆره وهك سهگ قاچی خهڵك بگریت و باوكت بێباك و بێدهنگ بێ لێی، بێ ئهوهی من نه ناوم هێنابێتی و نه قسهم كردبێ؟ سانا ئاماژهی بەوه كرد كه گهنجی ئهم وڵاته دهردی دنیای ههیه كه ژنێكی پێ نایه، ئێوه چوار ژنتان ههیه، فڕۆكه و ئۆتۆمبێل و كۆشك و تهلارتان ههیه، ئهو بهرپرسانهی باسی دهكهیت گوایه من لهگهڵ پیره بهرپرسهكانم، ئهوه كاری ئێوهیه. سانا لە کۆتاییدا دەڵێت: ئهگهر گهنجێكی فهقیری ئهم وڵاته یان برایهكی من قسهی به دایك و به خوشكی سیاسییهكی ئاینی بگوتایه، تیرۆر دهكرا، بۆیه ستۆپ بكهی باشتره، چونكه ئێمهیش خاوهنی برا و باوك و كهسوكار و ههم گهنجی ئهم شارهش، بڕوا ناكهم قبووڵ بكهن قسه به كچێكی شارهكهیان بگوترێ.
کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پیرمام دەستیپێکرد بەگوێرەی زانیارییەکان ھەریەک لە فواد حوسێن و قوباد تاڵەبانی ئامادەن لە کۆبوونەوەکە.
بڕیار بوو ئەمڕۆ ژمارەیەک ئەفسەری کورد لە کەرمووک دادگایی بکرێن بە هۆی بەشداریکردنیان لە ڕیفراندۆمی کوردستان، بەڵام شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دادگاییەکەی ڕاگرت و هیچ ئەفسەرێک دادگایی و سزا نادرێت.
(16) بەنزینخانەی تر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران لهبهرامبهر دەستکاریکردنى كوالیتی بهنزین و بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان، (16) بەنزینخانەی تر لەهەولێر و دەوروبەرى لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر سزادراون و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر. لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەى بەڕێز پارێزگارى هەولێر، تیمەکانى لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان ڕاسپێردراون، جگە لەتوندکردنى ڕێکارەکان بەرامبەر سەرپێچى کاران، لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان، پشکنینى بەنزینخانەکان چڕتربکەنەوە بەرامبەر ئەو بەنزینخانەى کە دەستکاریکردنى كوالیتیى دەکەن و بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان بەهاوڵاتییان دەفرۆشن. لەسەرەتای مانگى (6)ى ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.8.4، کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی کە سزادراون (188) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (8) بەنزینخانە بەهۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و دەستکاریکردنى كوالیتیى و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە.ناوی بەنزینخانەکان:-یەکەم/ وێستگەى هامان1دووەم/ وێستگەى باواجىسێیەم/ کۆکچوارەم/ وێستگەى کوردستان/ 100 مەترىپێنجەم/ وێستگەى دونیا/ حدید و خەشەبشەشەم/ وێستگەى فیرارىحەوتەم/ وێستگەى بازهەشتەم/ وێستگەى ڕزگارى دڵنییاى هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشەویستى شارەکەمان دەکەینەوە، بەردەوامین لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینى خراپ بفرۆشێتە هاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین بکات، داواش لەهاووڵاتیان دەکەین هاوکارمان بن و لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک، لەزووترین کات ئاگادارى قائیمقامیەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە. ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر2022.8.4
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانیکردن بە گون و گورچیلەی ڕاگەیاند. ئەمڕۆ پێنجشەممە 4.8.2022 وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، باندێکی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤیان دەستگیرکردوە، کە لەنێوان ئۆکرانیا و عێراقدا کاریان کردوە کە کاری فرۆشتنی گونیان کردوە، دەشڵێت" لەم ماوەیەدا ئۆپراسیۆنەکانی بەرەنگاربونەوەی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤ زیادیانکردوە". عەمید وەسام زوبەیدی، بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە و بەرەنگاربونەوەی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤ لە کەرخ لەمیانەی بەرنامەی (واجب الصراحه)،ی تەلەفیزیۆنی رەسمی عێراقی رایگەیاند،"لە ناوخۆی عێراق و لەدەرەوەی سنورەکانیش چەندین باند هەن بۆ بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤەوە، لەماوەی رابردودا وەزارەتی ناوخۆ ژمارەیەک لەو باندانەی دەستگیرکردوە ، جگە لەوەش هەمو ئەو پێگە ئەلیکترۆنیانەی بۆ ئەو مەبەستە بەکاردەهێنرێن داخراون". ئاماژەی بەوەشکرد،" تیمەکانمان لەسەرجەم ئەو نەخۆشخانانەدا بونیان هەیە، کە ئەندامەکانی جەستەیان تێدادەچێندرێت، لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات لە هەوڵداین بۆ بەرەنگاربونەوەی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤەوە، لەم دواییانەشدا ئۆپراسیۆنەکانمان بۆ ئەو مەبەستە زیادیانکردوە". بە وتەی وەسام زوبەیدی،"نرخی هەر گونێک لە دەرەوەی عێراق دەگاتە 80 هەزار دۆلار و نرخی هەر گورچیلەیەکیش دەگاتە 33 هەزار دۆلار، باندێکی بازرگانیکردنمان بە جەستەی مرۆڤەوە لەنێوان ئۆکرانیا وعێراق دەستگیرکردوە".
فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ئاماژەدان بە رووداوەکانی ئەمدواییەی سەر گۆڕەپانی سیاسیی عێراق، دووپاتیکردەوە کە "هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئاسان نییە". رۆژی سێی ئاب، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، لە گوتارێکی ڤیدیۆییدا داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد. سەدر لە گوتارەکەیدا گوتی: له رێگهی پرۆسهیهكی دیموكراتی ئاشتیخوازانهی شۆڕشگێڕانهوه داوای چاكسازی دهكهین، ئهمهش دوای ههڵوهشاندنهوهی ئهنجوومهنی نوێنهرانی ئێستا و بهڕێوهچوونی ههڵبژاردنی پێشوهخته. زۆربەی سەرکردە سیاسییەکانی عێراق و تەنانەت بەشیک لە چوارچێوەی هەماهەنگی، پشتگیریان لەو داوایەی موقتەدا سەدر کردووە. فازڵ میرانی، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، چواری ئاب) لە چلەی ماتەمینی شەفیق زراری کارگێڕی لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان قسەی کرد. ئەو باسی لە دۆخی سیاسیی عێراق کرد، بەڵام هەڵوێستی روونی پارتەکەی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئاشکرا نەکرد، تەنیا دووپاتی کردەوە کە "هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئاسان نییە". تا ئێستا چەندین لایەن و سەرکردەی عێراقی داوایانکردووە لایەنەکان بۆ چارەکردنی کێشەکان لە دەوری یەکتر کۆببنەوە و لەو پێاوەدا گفتوگۆی جددی بکەن. سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قسەکانی ئەمڕۆیدا گوتی: هەموو لایەنە عێراقییەکان چاویان لە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانییە بۆ هێورکردنەوەی ئەو دۆخەی عێراقی تێکەوتووە". k24