Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13774 بابەت
هەواڵ
13-08-2022

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەبارەی گۆڕینی ڕەگەزەوە بڕیاریدا

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان لەبارەی گۆڕینی ره‌گه‌ز رایدەگەیەنێت: گۆڕینی ره‌گه‌ز له‌به‌ر ویست، حه‌ز و ئاره‌زووی كه‌سی له‌ نێره‌وه‌ بۆ مێ یان به ‌پێچه‌وانه‌وه‌، له‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلام دا به‌ هیچ جۆرێك رێگه‌ پێدراو نییه، هه‌ر كه‌سێك له‌ زكماكه‌وه‌، هه‌ردوو ره‌گه‌ز (نێره‌مووك) بوو، پێویستە سه‌ردانی لیژنه‌ی پزیشكی تایبه‌تمه‌ند بكات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی و چاره‌سه‌ركردنی. ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: "دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به‌ حوكمی گۆڕینی ره‌گه‌ز له‌ نێره‌و بۆ مێ یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، ئه‌نجومه‌ن له‌ دانیشتنی ژماره‌ (5) له‌ به‌رواری 15/6/2022م به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌: گۆڕینی ره‌گه‌ز له‌به‌ر ویست و حه‌ز و ئاره‌زووی كه‌سی له‌ نێره‌وه‌ بۆ مێ یا به‌پێچه‌وانه‌وه‌، له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام دا به‌ هیچ جۆرێك رێگه‌ پێدراو نییه و دروست نییه ‌و حه‌رامه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ گۆڕینی یاسا و رێسای خوای گه‌وره‌یه‌ و پێی ده‌وترێت (تغییر خلق الله) بۆ هیچ كه‌س نیه‌ ئه‌و سنووره‌ ببه‌زێنێ وده‌ستكاری نه‌خش و و دروستكراوی خوای گه‌وره‌ بكات و، ئه‌م كاره‌ ساخته ‌و گزی خه‌ڵه‌تاندنی تیادایه‌ و كاری شه‌یتانه‌، هه‌ر پزیشك یان ناوه‌ندێكی پزیشكی به‌شدار بێت له‌م جۆره‌ نه‌شته‌رگه‌ریانه‌دا گوناهباره‌و به‌شداره‌ له‌و كاره‌ حه‌رامه". ئەوەشخراوەتەڕوو: "له‌ شه‌ریعه‌تدا ته‌نانه‌ت هه‌موو جۆره‌ خۆشوبهاندنێكی نێر به‌ مێ یان مێ به‌نێر حه‌رام كراوه‌، له ‌فه‌رموده‌ی سه‌حیحدا هاتووه‌: (لَعَنَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ المُخَنَّثِينَ مِنَ الرِّجَالِ، وَالمُتَرَجِّلاَتِ مِنَ النِّسَاءِ، وَقَالَ: «أَخْرِجُوهُمْ مِنْ بُيُوتِكُمْ) به‌ڵام بوونی گرفتی دوو توخمی (الخنثى) نێره‌موكی له‌ زكماكه‌وه‌ له‌ كه‌سێكدا گرفتی جینیی خیلقییه‌ و كه‌سی گرفتار بێتاوانه‌ و پێویستی به‌ چاره‌سه‌ر هه‌یه‌، ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ جێگه‌ی به‌زه‌یین و ئه‌بێت پاشگوێ نه‌خرێن، به‌ چاوی سووك سه‌یر نه‌كرێن و له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا نه‌بێزرێندرێن، ده‌ستیان بگیرێت تا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و دێنه‌وه‌ سه‌ر حاڵ و باری سرووشتی خۆیان، هه‌روه‌ها له‌ سه‌ر ئاستی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تدا پێویسته‌ هاوكاری بكرێن و گرنگییان پێبدرێت". ئه‌نجومه‌نی فه‌توا راشیگەیاندووە: "هه‌ر كه‌سێك له‌ زكماكه‌وه‌، هه‌ردوو ره‌گه‌ز (نێره‌مووك) بوو لایه‌كی به‌ هێزتر بوو له‌ لایه‌كی دیكه‌ی، یان به‌لای خۆیه‌وه‌ ته‌واو روون نه‌بوو كه‌ نێره‌ یان مێ وا باشه‌ سه‌ردانی لیژنه‌ی پزیشكی تایبه‌تمه‌ند بكات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی و چاره‌سه‌ر كردنی، چونكه‌ له‌ڕووی شه‌رعه‌وه‌ دروسته‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام بدرێت و گوناهبار نابێت". داواش لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات: رێگری بكات له‌ هه‌ر هه‌وڵێكی گۆڕینی ره‌گه‌ز، هه‌روه‌ها هاوڕه‌گه‌زبازی كه‌ له‌م دواییانه‌دا به‌داخه‌وه‌ خه‌ریكه‌ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ دیارده‌یه‌كی دزێوو حه‌رامه‌ و پێچه‌وانه‌ی فیتره‌ت و ره‌وشتی به‌رزی مرۆڤایه‌تی و كورده‌وارییه‌".

هەواڵ
13-08-2022

نرخی دراوەکان لە هەرێمی کوردستان

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بە ١٤٨ هەزار و ٦٠٠ دینار بوو. - نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥١ هەزار و ٥٠٠ دینارە.  - نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٩ هەزار دینارە.  نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە: - نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٨ هەزار و ٢٥٠ دینارە. - نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٩٠٠ دینارە. - نرخی یەك ملیۆن لیرەی سووری ٣٥٦ هەزار دینارە.

هەواڵ
13-08-2022

ڕاگەیەنراوێک لە مەکتەبی سیاسی پارتییەوە

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا داوا لە ھەموو لایەنەکان دەکات ھەنگاوی جدی و پێویست و بەپەلە بگرنەبەر بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی بەرھەمدار و سەرکەوتوو. له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستاندا هاتووه‌: بۆ باشترکردنی بارودۆخی ئێستای عێراق دەتوانرێت رێککەوتنبکرێت لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە، دوای ئەوەی ھەموو لایەنەکان رێکبکەون. ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، لە روانگەی ھەستکردن بەوپەڕی بەرپرسیارەتی و لەپێناو بەرژەوەندی وڵاتدا و بۆ پاراستنی عێراق لەو مەترسیانەی کە لە قۆناغی ئێستایدا رووبەڕووی دەبێتەوە، داوا لەسەرجەم سەرکردە ساسییەکانی سەر گۆڕەپانی عێراق دەکەین لە ئاست بەرپرسیارەتی قۆناغه‌كه‌ بن. مه‌كته‌بی سیاسی پارتی داوا ده‌كات لەسەر بناغەی پشت بەستن بە بنەماکانی دەستووری عێراق بۆ رزگارکردنی وڵات لەو دۆخە چەقبەستوویەی ئێستایدا، ھەنگاوی جدی و پێویست و بەپەلە بگرنەبەر بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی بەرھەمدار و سەرکەوتوو. له‌ به‌شێكی دیكه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌، ھەموو لایەنەکان رێکبکەون و بەڵێنی ئەوەش بدەن، بە ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان رازیدەبن وەک خۆی و ئەزموونی ھەڵبژاردنەکانی رابردووی عێراقیش دوبارە نەبێتەوە. ده‌قی راگەیاندراوه‌كه‌ی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان: سەبارەت بەبارودۆخ و ئاڵۆزیە سیاسییەکانی ئەم دواییەی عێراق پارتی دیموکراتی کوردستان ناڕەزایی و ناڕه‌حەتی خۆی لەھەمبەر بارودۆخ و تەنگژەی سیاسی ئێستای عێراق دەردەبڕێت. ڕوونە ھەر لە سەرەتای راگەیاندنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی عێراق، کە لە ئۆکتۆبەری ساڵی 2021 ئەنجامدرا و ئەو دەرھاوێشتە و کێشە و ئاڵۆزی و پێشھاتانەی دوای ھەڵبژاردن بوونە تەگەرەیەک لەھەمبەر دامەزراندنی حکومەتی تازەی عێراق لەسەر بناغەیەکی دەستووریی باوەڕپێکراو لەسەر بنەمای سیستەمی سیاسیی ئێستای عێراقدا لەئاکامدا وڵات گەیشتە لێواری باردۆخێکی سیاسیی داخراو. لە روانگەی ھەستکردن بەوپەڕی بەرپرسیارەتی و لەپێناو بەرژەوەندی وڵاتدا و بۆ پاراستنی عێراق لەو مەترسیانەی کە لەقۆناغی ئێستایدا رووبەڕووی دەبێتەوە، داوا لەسەرجەم سەرکردە ساسییەکانی سەر گۆڕەپانی عێراق دەکەین لە ئاست بەرپرسیارەتی قۆناغی ئێستادابن و داواش لە ھەموو لایەنەکان دەکەین ھەنگاوی جدی و پێویست و بەپەلە بگرنەبەر بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی بەرھەمدار و سەرکەوتوو لەسەر بناغەی پشت بەستن بەبنەماکانی دەستووری عێراق بۆ رزگارکردنی وڵات لەو دۆخە چەقبەستوویەی ئێستایدا. ھەربۆیەش لەپێناو ئەنجامدانی پڕۆسەی چاکسازی و گۆڕانکاری راستەقینە و باشترکردنی بارودۆخی ئێستای عێراق دەتوانرێت رێککەوتنبکرێت لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دوای ئەوەی ھەموو لایەنەکان رێکبکەون و بەڵێنی ئەوەش بدەن، کە بە ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان رازیدەبن وەک خۆی و ئەزموونی ھەڵبژاردنەکانی رابردووی عێراقیش دوبارە نەبێتەوە. مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ١٣ـی ئابی ٢٠٢٢

هەواڵ
12-08-2022

هێرش کرایە سەر نووسەری کتێبی «ئایەتە شەیتانییەکان»

سەلمان ڕوشدی نووسەرێکی هندییە و لە جیهاندا بە هۆی کتێبی «ئایەتە شەیتانییەکان»ییەوە دەناسرێت. ئایەتوڵا خومەینی لەسەر ئەو کتێبە فەتوای کوشتنی دەرکرد و ئەو فەتوایەش بوو بە هۆی بەناوبانگبوونی سەلمان ڕوشدی و کتێبەکەی. ناو نیشانی کتێبەکە ئاماژەیە بۆ ئایەتەکانی قورئان و ناوەڕۆکەکەیشی بەرهەمێکی ئەدەبییە. واشنتۆنپۆست دەڵێت: لە شاری نیۆرک لە کاتی وتارداندا هێرشی کراوەتەسەر و پۆلیس هێرشبەرەکەی دەستگیرکردووە. لە دوای فەتواکەی خومەینییشەوە، لە ساڵی ١٩٨٩وە کۆماری ئیسلامی ئێران سێ ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات بۆ ئەو کەسە دیاری کردووە کە سەلمان ڕوشدی بکوژێت.لە فەتواکەدا ناوبراو بە کافر و سوکایەتی بە پیرۆزییەکان تۆمەتبار کراوە.

هەواڵ
12-08-2022

 لە حوسەینییەیەکی عێراق بۆ ئارەقی دەموچاوی پیاوێکی ئایینی نۆرە دەگیرێت

ئەنجوومەنی باڵای شیعە لە لوبنان رایگەیاند، محەممەد شەرارە، کە لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە عێراق خۆی وەکو "پیاوی ئایینی" ناساندووە و خەڵک ریزیان بۆ ئارەقی دەموچاو و ملی بەستووە، پیاوی ئایینی نییە و داوای لێدەکات جلە ئایینییەکەی دابنێت. چەند رۆژێکە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کەسێک بە ناوی محەممەد شەرارە لە شاری سەماوەی پارێزگای موسەننا بڵاوبووتەوە، کە وەکو پیاوێکی ئایینیی شیعە خۆی ناساندووە و لە یەکێک لە حوسێنییەکانی عێراق لەسەر مینبەر راوەستاوە و خەڵک نۆرەیان بۆ گرتووە بۆ ئەوەی کلێنسی بدەنێ تاوەکو ئارەقی دەمووچاو و ملی بسڕێت و دواتر بیانداتەوە تاوەکو ببێتە کلێنسێکی پیرۆز و پەنای بۆ ببەن. لە گرتە ڤیدیۆکەدا، محەممەد شەرارە بەهۆی زۆری نۆرەوە بێزاری دەردەبڕێت و داوا دەکات هاووڵاتییانی عێراق بەسی بکەن و ئەوەندە ئارەقی پێ نەسرنەوە، چونکە بەشی هەموویان ناکات، بەڵام هەر کلێنسی بۆ درێژ دەکرێت. ئەو گرتەیە زۆری پێنەچوو لەلایەن بەشێکی زۆر لە پیاوانی ئایینیی شیعەوە رەتکرایەوە و محەممەد شەرارەیان بە گۆرانیبێژ و هەندێک بە سروودخوێن ناساندوویانە و رەتیانکردووەتەوە پیاوی ئایینی بێت، دەشڵێن، ئەو پیاوە عێراقییەکانی هەڵخەڵەتاندووە. دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەکە، رۆژی پێنجشەممە، 11ـی ئابی 2022، ئەنجوومەنی باڵای شیعە لە لوبنان، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "محەممەد یەحیا شەرارە بە ساختە سیفەتی پیاوی ئایینی داوەتە پاڵ خۆی، بۆیە هۆشداری پێدەدەین لە دانانی جلەکانی و لە کاتی پێویستدا رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر. هۆشداری دەدەینە باوەڕداران لە لادانە فیکری و رەفتارەکان. داواش لە سەرپەرشتیارانی رێوڕەسمی حوسێنییەکان دەکەین مینبەری حوسێنی لە ئەو و هاوشێوەکانی بپارێزن." شێخ عەبدۆ عەلی قەتایا، پیاوی ئایینیی شیعە لە لوبنان، لەبارەی محەممەد شەرارەوە دەڵێت: "دەبێت زانایان لە عێراق سەرکۆنەی بکەن و وەڵامی بدەنەوە." محەممەد شەرارە، کە خۆی وەکو پیاوی ئایینی دەناسێنێت و دەچێتە سەر مینبەرەکان، لە یەکێک لە گرتە ڤیدیۆییەکانیدا دەڵێت: "گەنجان چی گوناهـ هەیە بیکەن، مەترسن دواتر بەیەک فووی حوسێن هەمووی دەسڕێتەوە." ئەو قسانە زۆربەی شیعەکانی لوبنان و عێراقی نیگەران کردووە. لە بەشێک لەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوبوونەتەوە، خەڵکانێک نووسیویانە ئەو کەسە پێشتر گۆرانیبێژ بووە، هەندێکیش لەبارەی گرتە ڤیدیۆکانی دەڵێن محەممەد شەرارە لە لوبنان دەرکراوە و عێراقییەکان زوو بۆی هەڵخەڵەتاون و دەبێت دەریبکەن، بەڵام خۆی هێشتا لەبارەی ئەو قسانەوە هیچ وەڵامێکی نییە. رووداو

هەواڵ
12-08-2022

پەیامێک لە سەدرەوە بۆ خۆپیشاندەران

سه‌در داوا لە لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی دەکات خۆپیشاندانه‌كانیان ئاشتیانه‌ بێ. ئه‌م تویته‌ی سه‌در له‌كاتێكدایه‌ ئه‌مڕۆ جاریكی تر سه‌درییه‌كان و لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی له‌سه‌ر شه‌قام روبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌.  سه‌در ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك مۆڵه‌تی به‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی عێراق داوه‌ په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ و بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ بدرێت، لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی هێشتا سورن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمارو پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی نوێی حكومه‌ت. له‌پاڵ ئه‌م دوو لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌ ناكۆكه‌ی شیعه‌دا، شیوعی ومه‌ده‌نییه‌كانیش بڕیاریانداوه‌ ئه‌مڕۆ له‌ گۆڕه‌پانی فیرده‌وس له‌ به‌غداد خۆپیشاندان بكه‌ن.

هەواڵ
12-08-2022

بوومەلەرزەیەک لە سلێمانی ڕوویدا 

 کاتژمێر 11:56 خولەکی پێش نیوەڕۆ بومەلەرزەیەک لە سلێمانی دوروبەری ڕوویدا هاوڵاتیان هەستیپێکرد. بەپێی زانیارییەکان بومەلەرزەکە 4 پلەی بەپێوەری ڕێختەربووە و تا ئێستا هیچ زیانی ڕانەگەیەنراوە.

هەواڵ
12-08-2022

یەکێتی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی بەغداوە هۆشداری دەدا

بەرپرسی مەڵبەندی بەغدای یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ناتوانرێت لە دەرەوەی یاسا و دەستور هەڵبژاردن لە عێراق ئەنجام بدرێتەوە، جەخت لەسەر ئەوەشدەکاتەوە گەر عێراق بەرەو ئاڵۆزی و دۆخی نەخوازراو بڕوات، هیچ لایەک لێی دەرباز نابێت.   رابیحە حەمەد، بەرپرسی مەڵبەندی بەغدای یەکێتی، لە بارەی بارودۆخی عێراق لە ژێر سایەی ناکۆکی نێوان هێزە شیعەکاندا (پێنجشەممە 11-8-2022) بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، " دۆخی عێراق گەیشتووەتە ئاستێک، یاسا و دەستوری تێپەڕاندووە، لە هەموو هەڵبژاردنێکدا ناکۆکی هەبووە و پێکهێنانی حکومەت چەند مانگێکی خایاندووە بەتایبەت لە یەکلایی کردنەوەی کاندیدی سەرۆک وەزیران، بەڵام ئەمجارە شیعە دابەشبووە، بەرەیەک دەیەوێت بەرەکەی تر بسڕێتەوە."   ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەپێی یاسا و دەستور، دەبێت پەرلەمان کۆببێتەوە و حکومەتی نوێ پێکبهێنرێت، تا یاسای هەڵبژاردن و بودجە بۆ هەڵبژاردن تەرخان بکرێت، دەبێت سەدر رازی بکرێت."   بەرپرسەکەی یەکێتی ڕوونیکردووەتەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختن بەپێی رێکارە یاساییەکان، ڕێکارە یاساییەکانیش پێکهێنانی حکومەتی هەمیشەییە، نەک کاربەڕێکەر بۆ سەرپەرشتی هەڵبژاردن، چونکە هەڵبژاردن هەمواری یاسا و ئامادەکاری کۆمیسیۆن و بودجەی دەوێت، گەر زۆر پەلەش بکرێت ڕەنگە لە کۆتایی ساڵی 2023 بتوانرێت هەڵبژاردن بکرێت، گوتی"ئەستەمە هەڵبژاردن لە دەرەوەی یاساو دەستور ئەنجام بدرێت."   رابیحە حەمەد باسی لەوەشکردووە، "دەبێت بەرێز سەدر ڕازی بکرێت، خۆ نابێت بەخواستی ئەو هەموو پرۆسەی سیاسی سەراوبن بکرێت، هەڵبژاردن بەبێ ڕێکارەکان کودەتایە بەسەر یاسا و پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی دا، گەر عێراقیش ئاڵۆزببێت، هیچ لایەک لێی دەربازی نابێت."   دەربارەی هۆکاری نیگەرانی هێزە شیعەکان لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەرپرسی مەڵبەندی بەغدای یەکێتی دەڵێت، "شیعەکان بەشێوەی کاتی ڕازیبوون بە دەست بەکاربوونی کازمی وەک سەرۆک وەزیران، چونکە ئەوان هەموویان قوربانییان داوە و خاوەن هێز و کوتلەی پەرلەمانین، پێیان قورسە کەسێک لەولاوە بێت، حوکمڕانی عێراق بکات."   ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێزە شیعەکان پێیانوایە کازمی ڕۆڵی خراپی هەبووە لە ئیدارەدانی خۆپیشاندانەکان و دەرگای بۆ چوونی خۆپیشاندەران بۆ نێو پەرلەمان کردووەتەوە، چونکە کازمی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانە."   چاوەڕوان دەکرێت سبەی هەینی، جارێکی تر خۆپیشاندانی لایەنگرانی دوو بەرە شیعەکە سەرهەڵبداتەوە، ئەوەش دوای ڕەتکردنەوەی خواستی سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگیەوە.  

هەواڵ
11-08-2022

یەختێک نقووم بوو کە زۆرینەی سەرنشینەکانی کوردن

ئه‌مڕۆ 11/8/2022، بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "دوێنێ چوارشەممە یەختێك به‌ 93 سه‌رنشینه‌وه‌ تێکشکاوە، هۆیەکەشی شەپۆلی دەریا و خراپی یەختەکە بووە". گوتیشی، "یەختەکە لە باشووری دوورگەی رۆدووس تووشی ئەو رووداوە بووە و 93 سەرنشینی تێدا بووە کە کورد، ئەفغانی و ئێرانی بوون و له‌وانه‌ سێ بەشیان کوردن". ئاماژەی بەوەش کرد، "29 کەس رزگار کراون و 27یان گواستراونەتەوە بۆ دوورگەی کۆس، دوو کەسی دیکە گواستراونەتەوە بۆ دوورگەی کارپاسۆس، کە تۆمەتبارن بەوەی قاچاخچین." لەبارەی سەرنشینەکانی دیکەوە بەکر عەلی ئەوەی خستەڕوو، "64 سەرنشین بێسەروشوێنن و هێزی دەریاوانیی یۆنان و تورکیا بەدوایاندا دەگەڕێن، بەڵام تائێستا هیچیان نەدۆزیوەتەوە." یەختەکە لە دوورگەیەکی تورکیا سەرنشینەکانی هەڵگرتووە و ئەوانەی رزگار کراون سەرجەمیان پیاون. سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا دەڵێت، "کوردەکانی نێو یەختەکە هەموویان خەڵکی باشووری کوردستانن و بەشێکیان خەڵکی سنووری راپەڕینن، بە دیاریکراوی خەڵکی سنووری حاجیاوان کە ژن و منداڵیشیان تێدایە." باس نیوز

هەواڵ
11-08-2022

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانیی سیادە دەكات

ڕۆژی پێنجشەممە 11ی ئابی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانێتیی سیادە كرد. لە دیدارەكەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرد و، جەخت لەسەر هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوانیان كرایەوە بۆ دەربازبوون لە چەقبەستوویی سیاسی. هەر لەو دیدارەدا پەیوەست بە قەیرانی سیاسیی عێراق، هەردوولا ئەوەیان دووپات كردەوە كە هەر دەستپێشخەری و هەنگاوێكی نوێ پێویستە بە ئاراستەی باشتركردنی دۆخی سیاسیی عێراق و كۆتایهاتنی قەیرانی سیاسی بێت. لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە هەنگاوێكی باشە بە مەرجێك كە هەموو لایەك پابەندی ئەنجامەكانی بن ‏

هەواڵ
11-08-2022

هەولێر.. 13 بەنزینخانە سزا دران 

پارێزگای هەولێر، رایگەیاند: "لەم هەفتەیەدا لەکۆی پشکنینی 41 وێستگە، لەلایەن لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر، 13 بەنزینخانەی تر لەهەولێر و دەورووبەری بەهۆی دەستکاریکردنی كوالیتی به‌نزین و خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان سزادراون و ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر". ئاماژە بەوەش كراوە، لەسەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022/8/11، کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی کە سزادراون 201 بەنزینخانەن. سێ بەنزینخانە بەهۆی زیاتر لەجارێک سەرپێچی و دەستکاریکردنی كوالیتیی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان، ناوەکانیان بڵاو دەکەنەوە. ناوی بەنزینخانەکان:یەکەم/ وێستگەی ڕاستی1 دووەم/ وێستگەی سیڤەر سێیەم/ کالکار پارێزگای هەولێر دڵنییایی داوەتە هاوڵاتییان و جەختی كردووەتەوە" لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکان بەردەوامە لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینی خراپ بفرۆشێتە هاووڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین بکات، داواش لەهاووڵاتیان دەکەین هاوکارمان بن و لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک، لەزووترین کات ئاگاداری قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر بکەنەوە".

هەواڵ
11-08-2022

کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان: سێ بەشی سەرنشینانی یەختە نقوومبووەکەی یۆنا...

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا رایگەیاند، لە کۆی 93 سەرنشینی ئەو یەختەی لە یۆنان ژێرئاو کەوت، تەنیا 29یان رزگارکراون و 64 کەسیان بێسەروشوێنن کە سێ بەشیان کوردن. بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، کاژێر 5:00ی بەیانیی دوێنێ چوارشەممە یەختەکە تێکشکاوە، هۆیەکەشی شەپۆلی دەریا و خراپی یەختەکە بووە، "ئێمە لەڕێگەی نوێنەرمانەوە، زانیاریمان لە رزگاربووانی یەختەکە وەرگرتووە." بە گوتەی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا، یەختەکە لە باشووری دوورگەی رۆدووس تووشی ئەو رووداوە بووە و 93 سەرنشینی تێدا بووە کە کورد، ئەفغانی و ئێرانی بوون و "سێ بەشیان کوردن." سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا ئاماژەی بەوە کرد، "29 کەس رزگار کراون و 27یان گواستراونەتەوە بۆ دوورگەی کۆس، دوو کەسی دیکە گواستراونەتەوە بۆ دوورگەی کارپاسۆس، کە تۆمەتبارن بەوەی قاچاخچین." لەبارەی سەرنشینەکانی دیکەوە بەکر عەلی ئەوەی خستەڕوو، "64 سەرنشین بێسەروشوێنن و هێزی دەریاوانیی یۆنان و تورکیا بەدوایاندا دەگەڕێن، بەڵام تائێستا هیچیان نەدۆزیوەتەوە." یەختەکە لە دوورگەیەکی تورکیا سەرنشینەکانی هەڵگرتووە و ئەوانەی رزگار کراون سەرجەمیان پیاون. سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا دەڵێت، "کوردەکانی نێو یەختەکە هەموویان خەڵکی باشووری کوردستانن و بەشێکیان خەڵکی سنووری راپەڕینن، بە دیاریکراوی خەڵکی سنووری حاجیاوان کە ژن و منداڵیشیان تێدایە." رۆژی چوارشەممە 10ی ئاب، بەرپرسانی ئاسایشی کەناراوەکانی یۆنان رایانگەیاند، دوای رووداوەکە دەستیان بە هەوڵێکی جیددی کردووە بۆ رزگارکردنی ئەو کۆچبەرانە و لە قۆناخی یەکەمدا 29 کەسیان رزگار کردووە کە هەموویان پیاون و هاووڵاتییانی عێراق، ئەفغانستان و ئێرانن. هەر بەپێی گوتەی ئەو بەرپرسە یۆنانییانە، بەلەمەکە لە کەناراوەکانی ئەنتاڵیاوە بەڕێکەوتووە و ئامانجی گەیشتن بووە بە ئیتاڵیا.   تورکیا بەردەوام یۆنان تۆمەتبار دەکات بەوەی کۆچبەران لەنێو ئاودا بەرەو تورکیا پاڵ پێوەدەنێت و کارەکە بە شێوەیەکی نابەرپرسیارانە دەکات، کە هەندێکجار دەبێتە هۆی ژێرئاوکەوتنیان. لە بەرامبەردا بەرپرسانی یۆنان ئەوە بە تووندی رەتدەکەنەوە و بە پڕوپاگەندەی تورکەکان لە قەڵەمی دەدەن. بەگوێرەی ئاماری فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا، لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا شەش کۆچبەر لە دەریای ئیجە لە هەوڵی گەیشتنیان بۆ یۆنان خنکاون، سێ هەزار و 419 کۆچبەر و 74 قاچاخچی دەستگیرکراون کە 41یان بیانین. هەروەها بەگوێرەی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا کە رۆژی 09-06-2022 بڵاوکراوەتەوە، لە سەرانسەری تورکیا و باکووری کوردستاندا پێنج ملیۆن و 497 هەزار و 733 کۆچبەر و پەنابەر هەن. لە ماوەی پێنج ساڵدا 644 هەزار و 131 کۆچبەر چوونەتە ئەوروپا. یەک ملیۆن و 427 هەزار و 309 کۆچبەر لە ناوخۆی تورکیا دەستگیرکراون و لەو ژمارەیەدا 324 هەزار و 606 کۆچبەر دیپۆرت کراونەتەوە. رووداو

1 2 ... 552 553 554 ... 1147 1148