هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح گەیشتە سلێمانی و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆک مەسعود بارزانی و پێشوازی لە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانێتیی فەتح کرد. بەگوێرەی بارەگای بارزانی، هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە، "پێویستە لایەنەکان بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان هەنگاو بنێن و هەوڵەکانی خۆیان بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی تەرخان بکەن." دەقی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی: سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی فەتح دەکات رۆژی یەکشەممە 14ی ئابی 2022، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانێتیی فەتح کرد. لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەکانی عێراق و کۆسپ و ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەی عێراق، ئاڵوگۆڕ کران. هەر لەو دیدارەدا هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە لایەنەکان بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان هەنگاو بنێن و هەوڵەکانی خۆیان بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی تەرخان بکەن.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و ڕێكخراوی ئارچ گرێبەستی نۆژەنكردنەوەی شوێنەواری شوش واژوو دەكەن ئەمڕۆ یەكشەممە 14/8/2022 لە دیوانی وەزارەت، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە خاتوو ئیلا بێكێسی، نوێنەری ڕێكخراوی نێودەوڵەتیی ئارچ كرد و دواتر لە ڕێوڕەسمێكدا بە سەرپەرشتیی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، گرێبەستی نۆژەنكردنەوە و دووبارە دروستكردنەوەی شوێنەواری كنیشتی شوش لە قەزای ئاكرێ لەنێوان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و كەلەپوور و ڕێكخراوی ئارچ واژوو كرا.لە ڕێوڕەسمەكەدا كەیفی مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و كەلەپوور، بێكەس بریفكانی، بەڕێوەبەری شوێنەوار و كەلەپووری دهۆك، هیوا شیمال بەڕێوەبەری شوێنەوار و كەلەپووری ئاكرێ ئامادەی بوون، دوای واژووكردنی گرێبەستەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و كەلەپوور و ڕێكخراوی ئارچ، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، دەقی گرێبەستەی واژوو كرد و لە گوتەیەكیشدا هیوای خواست كە پرۆژەكە لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا تەواو بكرێت و پشتگیری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریشی بۆ پرۆژەكە دەربڕی و جەختیشی لەسەر هەماهەنگیی نێوان هەردوولا كردەوە بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە كە لە نزیكترین كاتدا دەستبەكارەكانی دەكرێت و بە گوێرەی گرێبەستەكەش لە ماوەی ساڵێكدا تەواو دەكرێت.ڕێكارەكانی نۆژەنكردنەوەی شوێنەوارەكە بە گوێرەی یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار و كەلەپووری هەرێمی كوردستان و ڕێكارە پەیڕەوكراوەكانی ڕێكخراوی یونسكۆ دەبێت و ئەركی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیكردنی پرۆژەكەش بە بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و كەلەپووری دهۆك و ئاكرێ دەسپێردرێت.
“پەیامی سوپاس و پێزانین و لێخۆشبوون" لەم زەمەنە پڕ ئازار و مەینەتەدا زام و ناسۆرێکی تر زیاد بوو بۆ سەر برینی جەستەمان، ئەسەف لێرە ئامرازەکانی هاتووچۆ لەجیاتی گەیاندن و کەمکردنەوەی ڕێگا و خێرا گەیشتن، کەچی بوونەتە خێراتر گەیشتن بەمەرگ! جادە و شەقامەکانی ئەم دەڤەرە بوونە تابوتی ڕۆح و کابووسی ژینمان، لەگەڵ هەڵاتنی هەر ڕۆژێکی نوێ دا، دەبێ ببینە شاهیدی مەرگی ئازیزانمان. لێرە مەرگیشمان بەئاسوودەیی نییە و گۆڕستانەکان پڕن لەو بنیادەمانەی فریای ماڵئاواییش ناکەون بەهۆی ڕووداوە ناخهەژێنەکان. لە نیوەڕۆی 11ـی 8ی 2022 گەیشتنی هەواڵی لەناکاوی رووداوێکی هاتووچۆ لە دۆڵەبەفرە ئێمەی ڕاچڵەکاند کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی هەردووک هاوسەر ( حسێن حاجی حمدی ئاڵان و سەفیە حاجی پورە مێری ئاڵان )، هەروەها بە سەختی زامداربوونی کچە نازدارەکەیان ( پەنا خان ). وەک بنەماڵەی کۆچکردوان سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی خزمان و دۆستان و هاوشاریان و تەواوی کەسایەتی و لایانانە دەکەین کە بەشداربوون لە مەڕاسیمی بەڕێوەچوونی پرسەکەماندا، ئەوانەش کە بە تەلەفۆن و نامە دەگەڵمان هاوخەم بوون، منەتبارتان کردین و باری قورسی ئەو خەمە ناخهەژێنەتان لەسەر سووک کردین. وێڕای هەموو سەختییەکان بەڵام چەند جوانە ڕۆحی مەزنی لێبووردەیی و خەڵاتی جوانی لێخۆشبوون، سەرەڕای هەموو کۆژان و ئازارەکان بەڵام وەک خانەوادە و کوڕی جوامێری کاکە حسێن و سەفیەخان، کاک شوانەی برای کاک حسێن و مام حاجی پورەمێرێ باوکی سەفیە خان، بەدەم میهرەبانی و سۆزی پڕ جوانی و لوتفەوە، لەدڵێکی پاکەوە کە جوانی لێ هەڵدەقوڵێت بڕیارماندا لێخۆشبوون بکەینە دیاری و خەڵات بۆ لایەنی بەرامبەر. “لەجیات هەردوو بنەماڵەی کۆچکردوو“
بڕیارە شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتی هادی عامری، سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆببێتەوە. بەپێی زانیارییەکان بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 2022/8/14، لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی، تاوتوێی دۆخی سیاسیی عێراق بکرێت. سەردانەکە لە کاتێکدایە چوارچێوەی دوێنێ هادی عامری لە شاری بەغدا لەگەڵ محەمەد، حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش دۆخی عێراق بووە. بەھۆی ناکۆکی نێوان لایەنەکانی عێراق، دوای 10 مانگ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تائێستا نەتوانراوە کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنرێت.
لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا ئەندام پەرلەمانێكی عێراق گیانی لەدەستدا ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەندامێكی هاوپەیمانی فەتح، لە پەرلەمانی عێراق بەناوی ئیبراهیم قرەیشی، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە پارێزگای واست گیانی لەدەستدا. سەرچاوەیەك بە میدیای عێراقی راگەیاند، ئەندامێكی هاوپەیمانی فەتح بەناوی ئیبراهیم قرەیشی لە رووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر رێگای كوت - نوعمانیە گیانی لەدەستداوە.
سەدر داوای خۆپیشاندانی یەک ملیۆنی دەكات لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا. ساڵح محەمەد عێراقی، وەزیری سەدر لە تویتێكدا داوای خۆپیشاندانی ئاشتییانەی ملیۆنی دەكات لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا و دەڵێ: لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراقەوە بەرەو گۆڕەپانی تەحریری بەغداد بەڕێ بكەون.
لە کاتی کارکردن لەنێو زەوییەکی کشتوکاڵیدا لە میسر، چوار برا گیانلەدەست دەدەن. بە گوێرەی ھەواڵی میدیاکانی میسڕ، یەکێك لە براکان خەریکی کاری ئاودێری بووە ،و بەھۆی وایەرێکی کارەبایی دانەپۆشراو کەوتووەتە نێو ئاوەکەوە بەهۆیەوە کارەبا گرتوویەتی. سەرچاوەکانی ھەواڵ ئاماژەیان بەوەدا کە کاتێک سێ براکەی هەوڵی رزگارکردنی دەدەن، کارەبا هەموویان دەگرێت و گیانلەدەستدەدەن. ڕووداوەکە لە پارێزگای فەیوم، لە ناوەڕاستی میسر ڕوویداوە.
ئەو منداڵانەی لەدوای کاتژمێر ( 9 )ی شەو دەخەون یان تا درەنگانی شەو دەمێننەوە ئەم مەترسییانەیان لەسەر هەیە: ١- گەشەیان دوا دەکەوێت بەتایبەت باڵا.٢- بەرگری لەشیان لاوازدەبیت و ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی زۆر دەبیت.٣- منداڵ تووشی پەشۆکان و ناڕەحەتی و گرفتە دەروونیەکان دەبێت.٤- گەورەترین مەترسی لەسەر ئەو بەشەی مێشک دروستدەکات کە بەرپرسی هۆش (عقل )ی منداڵە و خانەکانی تێکدەشکێنێت.٥- مێشک توشی بێتوانایی دەکات و ئەگەری لەبیرچونەوە زیاتردەکات.٦- هەستکردن بەماندویەتی و شەکەتی و بەجێنەگەیاندنی ئەرکی رۆژانە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو.٧- زیان بە تەندروستی چاو، دڵ، چەندین ئەندامی تر دەگەیەنێت و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی درێژخایەن زیاددەکات.٨- چەندین گرفتی تر کە پێچەوانەی سوودەکانی زوو خەوتنی منداڵە. د. محەممەدحەسەنپسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان
وهزیری دهرهوهی پێشووتری ئهمهریكا، لهبارهی ناكۆكییهكانی ئهمهریكا لهگهڵ چین و رووسیا، ئاشكرایكرد، واشنتن لە لێواری بهرپابوونی جەنگه لەگەڵ مۆسکۆ و پەکین، ئێمەش بەرپرسیارین لە سەرهەڵدانی. هێنری كیسینجهر وهزیری دهرهوهی پێشتووتری ئهمهریكا، به رۆژنامهی وۆڵ ستریت جۆڕناڵی ئهمهریكی گوت: "بههۆی ناكۆكییهكان، كه ئێمهش بهرپرسین لێی، ئهمهریكا لهسهروبهندی جهنگه لهگهڵ رووسیا و چین، بێ ئهوهی بزانین كهی كۆتاییپێدێت و بهرهو كوێمان دهبات". دهشڵێت: "ئهوهی پێویسته ئێستا بیكهین، دووركهوتنهوهیه له گرژییهكان لهگهڵ چین و روسیادا". لهبارهی ئۆكرانیاوه كیسینجهر گوتی: "باشترین رۆڵ كه لهئێستادا ئۆكرانیا بیگێڕێت، هاوشێوهی فینلهندا ببێته ئهندامی ناتۆ و باشترین ههنگاو بۆ ئهم كاره، وهكو ئهندامێكی ناتۆ مامهڵه لهگهڵ ئۆكرانیدا بكرێت". پێشتریش هێنری كیسینجهر، وهزیری پێشووتری دهرهوهی ئهمهریكا، له كۆڕبهندی داڤۆس لهبارهی گرژییهكانی نێوان ئهمهریكا و چین تایبهت به دۆسییهی تایوان گوتبووی: "ناكرێت واشنتن رووبهڕووی پهكین ببێتهوه". كیسینجهر پێیوایه ئهمهریكا و چین بۆ ساڵانی داهاتوو پێویستیان بهرێكهوتنی درێژخایهنه، چونكه دۆسییهی تایوان كۆتایی نایهت. كیسینجهر لهماوهی نێوان 1973 تاكو 1977 وهزیری دهرهوهی ئهمهریكا بوو، لهساڵی 1923 لهدایكبووه. ئهمهریكییهكان كیسینجهر به سیاسهتڤانێكی گهوره دهبینن و، پێشتر وهك وهزیری دهرهوه و راوێژكاری ئاسایشی نهتهوهیی لهسهردهمانی ریچارد نیكسۆن و جیڕاڵد فۆرد كاریكردووه. K24
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتەری خۆی سەرکۆنەی رووداوەکەی دوێنێ لە جدەی سعودیە دەکات و رایدەگەیەنێت، "پشتیوانیی شانشینی سعودیە و هەموو ناوچەکە دەکەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر".
لە کۆی 93 کۆچبەر کە رۆژی چوارشەممە 11/8/2022 یەختەکەیان لە نزیک دوورگەیەکی یۆنان نقوم بوو تەنیا 29 دەربازیان بووە ئەوانی دیکە بێسەروشوێنن. سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا دەڵێت: زۆرینەی کۆچبەرەکان کوردن و یەختەکەش ھی راوە ماسی بووە و زیاد لە پێویستیخۆی سەرنشینی بارکردووە و ھیچ مەرجێکی سەلامەتی تێدا نەبووە. بەگوێرەی زانیارییەکان ھێشتا چارەنووسی ژمارەیەکی زۆر لەو کۆچبەرانەی چوارشەممەی رابردوو لە ئاوەکانی نێوان توکیا و یۆنان یەختەکەیان نقوم بوو نادیارە، کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا ئاشکرای دەکات زۆرینەیان کوردن بە یەختێک کە ھیچ لە مەرجەکانی سەلامەتی تێدا نەبووە لە ئەنتاڵیاوە بەرەو ئیتاڵیا رۆیشتووە و لە نزیک دورگەی کارپاتۆسی یۆنان تێکشکاوە . بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا رایگەیاند: "ئەو یەختەی کۆچبەرەکانی لێ بارکراوە یەختی راوەماسی بووە و ماتۆڕدارە نەک چارۆکەدار، ئەوەش یەختێکی سەلامەت نییە و زیاد لە پێویستی خۆشی کۆچبەری بارکردووە. کۆچبەرەکان ژمارەیان 93 کەس بووە، تا ئێستا ئەوەی ئێمە زانیاریمان ھەیە تەنھا 29 کەس رزگاریان بووە و ئەوانی دیکە چارەنووسیان نادیارە". ئەمە لەکاتێکدایە ھێشتا زۆرێک لەو کۆچبەرە کوردانەی پارساڵ لە ئاوەکانی دەریای ئیجە و کەناڵی ئینگلیز بەلەمەکانیان نقوم بوو چارەنووسیان دیار نییە. بەشێکیان تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە و گەڕێندراونەتەوە، بەڵام 27 کەس لەوانە نە بەزیندوویی نە بە مردوویی ھیچ زانیاری لەبارەیانەوە نییە. k24