عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە بەبۆنەی یادی دامەزراندنی پارتی، پەیامێکی ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد و دەخوازێت لایەنەکان هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە لەپێناو دیالۆگی نیشتمانی بۆ دەربازبوونی عێراق لەو دۆخە. ئهمڕۆ سێشهممه 16ـی ئابی 2022، عهمار حهكیم، سهرۆكی رهوتی حیكمه بهبۆنهی تێپهربوونی 76 ساڵ بهسهر دامهزراندنی پارتی دیمۆكراتی كوردستاندا لە پەیامێکدا پیرۆزبایی له سهرۆك بارزانی و كادر و لایهنگرانی پارتیی كرد و گوتی: "له ساڵیادی دامهزراندنی پارتیدا، پیرۆزباییهكی گهرم ئاراستهی بهڕێز مهسعود بارزانی و كادر و لایهنگرانی پارتی دهكهم. ئهو حزبه سیاسییهی لهدژی سیستمی دیكتاتۆریهتی پێشووی عێراق وهستایهوه و، لهگهڵ لایهنه سیاسییهكانی دیکەی عێراق دووباره عێراقیان بوونیاتنایهوه". لە بەشێکی پەیامەکەیدا سهرۆكی رهوتی حیكمه باس له دۆخی ئێستای عێراق دهكات و ئاواتهخوازه حزب و لایهنه سیاسییهكانی عێراق ههوڵهكانیان چڕبكهنهوه بۆ دیالۆگێكی نیشتیمانی عێراقی لهپێناو دهربازكردنی وڵات لهو دۆخه نهخوازراوهی ئێستا پێیدا تێدهپهرێت، داواش دهكات ههموو لایهنهكان بهیهكهوه كار بكهن بۆ بهجێگهیاندنی ئهركه دهستوورییهكان. ئەمڕۆ سێشەممە 46ـی ئابی 2022، 76 ساڵ بهسهر دامهزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا تێدەپەڕێت، بهو بۆنهیهوه ژمارهیهك حزب و لایهنی سیاسی عێراقی پیرۆزباییان له سهرۆك بارزانی و كادرانی حزبهكه كرد.
هێزێکی چەکدار لە دەوروبەری باڵەخانەی شارەوانیی سلێمانی بڵاوکراونەتەوە هێزێکی چەکدار لە دەوروبەری باڵەخانەی شارەوانیی سلێمانی بڵاوکراونەتەوە و تاوەکو ئێستا روون نییە هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەو هێزە چەکدارە چییە. بەرپرسێکی باڵا لە شارەوانیی سلێمانی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە رووداوی راگەیاند، ئەوانیش ئاگادار نین کە ئەو هێزە چییە و "پێدەچێت پاسەوانی بەرپرسێک بن."
بەرێز مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی تێپەربونی حەفتاوشەش ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان. پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەین و ھیوادارین ئەم یادە ببێتە دەرفەتێک بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانمان لە پێناو ڕەوینەوە وتێپەڕاندنی گشت ئەو لەمپەڕانەی کەلەسەر رێگەی لێکتێگەیشتمان لە کاری ھاوبەش لە کوردستان و عیراق و بە تایبەتی لەرێی گەشەپێدانی سیاسەتێکی دادپەروەرانەی کوردستانیی حوکمڕانی و ئابوری و خزمەتگوزاریدا دروست بون . ھەر لەم یادەدا ئومێدەوارین پرس و جوڵە سیاسیەکانی جیھان و ناوچەکە و عیراق بەھەند وەربگیرێت و گشت ھێز و لایەنە سیاسییەکان ھەوڵەکانمان بە جۆرێک یەکبخەین کە لە قازانجی یەکریزی و پێکەوەیی گەلەکەماندا بێت، بە تایبەت لە بەغدا بە یەک پاکێجی نیشتمانی وکوردستانییەوە ڕوبەڕوی ئەوبارودۆخە نەخوازراوەی ئێستای عیراق ببینەوە بۆ دەربازکردنی وڵات لەو دۆخەی تێیکەوتوە. جارێکی تر ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆز بێت وسەرکەوتوبن مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سالح محەمەد عێراقی، کەسایەتی نزیک لە موقتەدا سەدر، پەیامێکی لەبارەی خۆپیشاندانی ملیۆنی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "بە هیچ جۆرێک داوای گەڕانەوەی فراکسیۆنی سەدری مەکەن بۆ پەرلەمان."
بەرپرسی کۆمیتەی هەڵەبجە وازهێنانی لە یەکێتی ڕاگەیاند سامان خێڵی حەمەی، لە روونکردنەوەیەکدا وازھێنانی خۆی لە بەرپرسی کۆمیتەی ھەڵەبجەی یەکێتی راگەیاند. روونکردنەوەکەی: هەڤاڵان لەکۆمیتەی ڕێکخستنی هەڵەبجە،کەسوکاری شەهیدان،پێشمەرگە دێرینەکان،بەداوای لێبووردنەوە،لێربەدواوە من دەست لە کاری ڕێکخستن ویەکێتی هەڵدەگرم، داوای لێبوردن لەولایەن وکەسانە دەکەم کەڕۆژێک لەڕۆژان بەهەر هۆکارێک من ئازارم دابن،سامان خێڵ حەمەیل کۆیتەی هەڵەبجە15\8\2022
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئابی 2022، کاتژمێر 13:50، دوو مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت کران. بە گوێرەی زانیارییەکان، یەکێک لە مووشەکەکان لەناو سەربازگەکە کەوتووەتەوە خوارەوە، مووشەکەکەی دیکەشیان لە دەوروبەری گوندی گوداد کەوتووەتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتووەتەوە. هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، مووشەکەکان لە نزیک گەڕەکی گۆگجەلی لە شاری مووسڵەوە ئاراستە کراون.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش لە سلێمانی دەڵێت، پێنەدانی خواردن بە ژمارەیەک لە کارمەندانی خۆبەخش لە نەخۆشخانەکەی بەهۆی "کەمبوونەوەی نەسریەوەیە"؛ هەروەها بۆ ئەوەیە خزمەتگوزارییەکانی دیکە پەکیان نەکەوێت. رۆژی دووشەممە 15-8-2022، نووسراوێکی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش لە سلێمانی، کە سەر بە دەزگای تەندروستی پێشمەرگەیە بڵاوکرایەوە کە تێدا هاتووە: "لەبەر نەبوونی نەسریە و نەمانی پارە لە بانك، تەنیا خۆبەخشەكانی قاوش و چاودێریی ورد دەتوانن لە چێشتخانە نان بخۆن." دوێنێ یەکشەممەش لە نووسراوێکدا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە لەبارەی ئاو خواردنەوەی فەرمانبەرانی گوتی، رۆژانە تەنیا سێ پەرداخ ئاو بۆ فەرمانبەران دابین دەكرێت. لەو بارەیەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، دکتۆر چالاک قەشانی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش رایگەیاند: "بەگوێرەی یاسا کارمەندی خۆبەخش ناتوانێت لەو شوێنەی کار دەکات نان بخوات، چونکە لە بەیانی تاوەکو نیوەڕۆ کار دەکات؛ پێشتر وەک هاوکارییەک، خواردنمان بۆ دابین دەکردن، بەڵام ئێستا بەهۆی کەمی نەسریە و بەردەوامیدان بە خزمەتگوزارییەکانی دیکەی وەک نەشتەرگەری، ناچارین هەندێک خەرجی کەمبکەینەوە؛ بۆیە داوامان کردووە بەشێک لە خۆبەخشان لەسەر کار نان نەخۆن، بەڵام ئەوە فەرمانبەران و خۆبەخشەكانی قاوش و چاودێری ورد ناگرێتەوە." لەبارەی ئاو خواردنەوەوە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە گوتی: "بەگوێرەی یاسا نابێت ئاو بە کارمەند بدرێت ئەوان خۆیان ئاو دەکڕن، بەڵام ئێمە پێشتر وەک هاوکارییەک ئاویشمان بۆ کارمەندان دابینکردووە." لەبارەی نەبوونی نەسریە و پارە لە بانک، دکتۆر چالاک قەشانی گوتی: "لەو بارەیەوە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و بانک قسە کراوە و بڕیاریان داوە چارەسەری بکەن." رووداو
100 دۆلار: 148,550 100 یۆرۆ: 152,264 100 پاوەند: 180,488 100 لیرەی توركی: 8,392 100 هەزار تمەن: 5,035 100 پاوەند : 121.5 دۆلار 100 یۆرۆ : 102.5 دۆلار
پاش نیوەڕۆی ئیمڕۆ یەکشەمە ١٤/٨/٢٠٢٢ لەکاتێکدا هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی لەئەرکێکی فەرمیدا و لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی هەستان بەدەستگیرکردنی دوو تیرۆریست.لەکاتی دەستگیرکردنیاندا تیرۆریستەکان هەوڵیاندا خۆیان دەربازبکەن، بەڵام هێزەکانمان لێیان هاتنە دەست و قۆلبەست کران، جێگەی داخە لەکاتی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ تیرۆریستەکان هاوڵاتیەکی شارەکەمان کە لە خێزانێکی دڵسۆز و خەباتگێرن شەهید بوو، وەک بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئەوپەڕی دڵتەنگی خۆمان و پرسەو ماتەمینی ڕادەگیەنین، داواکارین لە خوای پەروەردگار بە بەهەشتی شاد بکات.دوا بەدوای ڕووداوەکە دەست بەجێ لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا و ليکۆڵینەوە بەردەوامە. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی١٤/٨/٢٠٢٢ زانیاری زیاتر لە کۆمێنتە
ماڵپەڕی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، کە چالاکێکی ژنی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ناسکێ ئیسماعیلی تەمەن ٢٧ ساڵ کە زستانی ڕابردوو لە سنووری ئەو شارە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن دەزگای دادی ئەو وڵاتەوە سزای ١٩ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم سزایە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئورمیە و بە تۆمەتی ئەندامەتی داعش بە سەر ناسکێ ئیسماعیلی سەپاوە. هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە، ناسکێ ئیسماعیلی زستانی ساڵی ڕابردوو (سەرەتای ژانویەی ٢٠٢٢) دوای ئەوەی لە سنووری سەردەشت خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر کراوە و لەو کاتەوە لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە. جێگای باسە کە، هاوژینی ناسکێ ئیسماعیلی ٦ ساڵ پێش بە بیانووی چوون بۆ ئەورووپا ناوبراوی بردووەتە سووریا و پەیوەست بوون بە ڕێکخراوی داعش. ناسکە دوای ١٤ مانگ توانیویەتی لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی داعش هەڵبێت و خۆی ڕادەستی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بکات. ناوبراو دواجار دوای زیاتر لە ٤ ساڵ مانەوە لە کەمپی هێزەکانی سووریای دێموکراتیک زستانی ڕابردوو گەڕاوەتەوە ئێران و خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە. بەگوێرەی تۆمارێکی دەنگی کە دەستی هەنگاو گەیشتووە، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا لە کاتی دەستبەسەرکران ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆری دەروونی و جەستەیی ناسکێ یان داوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدەباشان پێشوازیکرد لە ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح. لەدیدارێکدا كە شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ و خالید شوانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوون، دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان و دەستپێشخەری نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی عیراق تاوتوێکران و بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا. بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بافڵ تاڵەبانی، لەدیدارەکەدا جەخت لەیەکخستنی ھەوڵە نیشتمانییەکان كرایەوە لەپێناو دۆزینەوەی دەرچەی دەستووریی و یاسایی بۆ دەربازبوون لەو دۆخە نەخوازراوەی عیراقی تێکەوتووە. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامیی گفتوگۆكان و دیالۆگی بونیادنەرانە بۆ زاڵبوون بەسەر كێشەكان. بافڵ جەلال تاڵەبانی لەدیدارەکەدا جەختیکردەوە کە یەکێتی پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکات کە سەرجەم لایەنەکان کۆبکاتەوە و ئامانج لێی گەیشتن بێت بە رێککەوتنێکی نیشتمانی و دەربازکردنی وڵات لەو دۆخەی تێیکەوتووە. روونیشی كردەوە لەماوەی رابردوودا بەھەمان سیاسەتی سەرۆک مام جەلال داوای گفتوگۆی نیشتمانیمان کرد بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگییەکان. بۆ ئەمڕۆش ئەم دەستپێشخەرییە نوێیە کە لەگەڵ دیدگای یەکێتی یەکدەگرێتەوە و لەخزمەتی گشتی و سەقامگیری وڵاتدایە یەکێتی پشتیوانی دەكات.
وەزیری سەدر ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی شەمە کاتژمێر 5؛00ی ئێوارە، دەست بە خۆپیشاندانی ملیۆنی دەکەین. وەزیرەکەی سەدر ئاماژەی بەوەکردووە کە خۆپیشاندانێکی هێمنانە بکەن و لە گۆڕەپانی تەحریرەوە بۆ گۆڕەپانی ئاهەنگەکان بێت.