Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13774 بابەت
هەواڵ
23-08-2022

مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسولی گشتیی تورکیا دەکات 

ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئاب ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هاکان کارەچای کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی، سەردانی کردبوو .سەرۆکی حکومەت ، سوپاسی کونسولی گشتیی تورکیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی لە هەرێمی کوردستان، کاری لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندی دوو لایەنە کردووە . هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.کونسولی گشتیی تورکیا، ستایش و پێزانینی خۆی بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کونسولخانەی وڵاتەکەی دەربڕی .

هەواڵ
23-08-2022

وەزیری سامانە سروشتییەكان پێشوازی لە كونسوڵی گشتی بەریتانیا كرد

كەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكان (بەوەكالەت) پێشوازی لە دیڤید هانت كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كرد. لەدیدارێكدا كە بەرپرسانی وەزارەت ئامادەیبوون باس لەپەرەپێدانی كەرتی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان كرا.كونسوڵی گشتی بەریتانیا هەوڵەکانی پەرەپێدانی کەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند.وەزیری سامانە سروشتییەكان سوپاسی گەل و حكومەتی بەریتانیای كردوو رایگەیاند وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە ستراتیژییەتیدایە كەرتی نەوت و گاز زیاتر پەرەپێبدەن.

هەواڵ
23-08-2022

مەسرور بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوای کۆماری ئیسلا...

ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئاب، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد سادق موعتەمدیان، پارێزگاری ئازاربایجانی ڕۆژئاوای کۆماری ئیسلامی ئێران کرد .لە دیدارەکەدا کە نەسروڵڵا ڕەشنوودی کونسولی گشتی ئێران لە هەولێر ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە بەتایبەتی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانکاری بۆ هاتووچۆ و گەشتیاری لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش، تاووتوێ کرا.لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرنگی هەماهەنگی و هاریکاری لە نێوان هەردوولادا کرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا و کێشەی کەمئاوی لە ڕێگەی دەستڕاگەیشتن و سوود وەرگرتنی هاوبەش لە سەرچاوە ئاوییەکانی نێوان هەردوولا کرا.

هەواڵ
23-08-2022

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کارەکانی هەڵپەسارد

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە بە هۆی خۆپێشاندان و هەڕەشەوە، کاری هەموو دادگاکانی لە عێراق هەڵپەسارد.

هەواڵ
22-08-2022

ئەم موژدەیەی ئیبراهیم ڕەئیسی بووەتە مایەی گاڵتەجاڕیی لای ئێرانییەکان

ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران: بۆ دروستکردنی فڕۆکەی نەفەربەر یەک هەنگاومان ماوە ئەم قسەیەی ئیبراهیم ڕەئیسی لە لایەن ئێرانییەکانەوە بە گاڵتەجاڕی وەرگیراوە و زۆربەیان دەڵێن: مەکینەکەی هی ئۆتۆمبێلی پرایدە و خوا لەوانە خۆش بێت کە سواری دەبن. ئۆتۆمبێلی پراید، یەکێکە لەو ئۆتۆمبێلانەی بە خراپترین کواڵتی دادەنرێت لە لایەن ئێرانییەکان و زۆربەی وڵاتانی جیهان. تاکە وڵاتێکیش کە کڕیاری بەردەوامییەتی عێراقە. شارەکانی بەغدادی پایتەخت و باشوور و ناوەڕاست پڕ بوون لەم ئۆتۆمبێلە. ئێرانییەکان پێیان وایە ئەم ئۆتۆمبێلە بە قەد جەنگی جیهانیی دووەم قوربانی و کوشتاری لە وڵاتەکەیان داوە.

هەواڵ
22-08-2022

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 22 ی ئاب ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سوزوکی کۆتارۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا.باڵیۆزی ژاپۆن، ستایشی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنەران و پشتگیریکردنی کەرتی تایبەت. ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.سەرۆکی حکومەت، سوپاسی پشتیوانیی ژاپۆنی کرد بەتایبەتی کە لە ڕێگەی ئاژانسی جایکا و بە هاوکاری و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێم ، چەند پڕۆژەیەک لە هەرێمی کوردستان ئەنحام دەدەن. خواستی پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانیشی لە گەڵ ژاپۆن لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.

هەواڵ
22-08-2022

سەرۆک بارزانی و جنین پلاسخارت کۆبوونەوە

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دەكات ڕۆژی دووشەممە 22ی ئابی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو جنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كرد. لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و قەیرانی سیاسی ئاڵوگۆڕ كرا و هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە كێشە و قەیرانەكانی عێراق لە چوارچێوەی دەستوور و بە شێوازی دیالۆگ چارەسەر بكرێن.

هەواڵ
22-08-2022

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی نوێی ئەمەریكا لە هەولێر دەكات

K24 – هەولێر ڕۆژی دووشەممە 22ی ئابی 2022 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازی لە ئێرڤن هیكس كونسوڵی تازەی ئەمەریكا لە هەولێر كرد. لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر پێزانینی بۆ خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستان هەبوو بۆ گەییشتن بە ئازادی و ڕووبەڕووبوونەوەی دیكتاتۆرییەت. ئەوەشی ڕاگەیاند كە گەییشتن بە بەختەوەری و ئازادیخوازی دوو خاڵی هاوبەشی نێوان گەلی ئەمەریكا و گەلی كوردستانن. سەرۆك بارزانیش جەختی لەوە كردەوە كە گەلی كوردستان خاوەن دۆزێكی ڕەوایە و لەپێناو ئەو دۆزەدا ئامادەی هەموو جۆرە قوربانیدانێكە. هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوولا كرایەوە و كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر باسی لە هاوكاری و هەماهەنگییەكانی وڵاتەكەی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد لە بواری گەشەپێدانی كەرتی تایبەت و دەرفەتی كار بۆ هاووڵاتیان.

هەواڵ
22-08-2022

لە سلێمانی تەقە لە کامێراکانی هاتوچۆ کرا

لە ناوەندی سلێمانی تەقە لە چەند کامێرایەکی هاتوچۆ کرا کە تازە دانراون. کامێراکان تازە دانراون و سیستەمی خاڵ بۆ خاڵن، ئەمەش ناڕەزایەتی لێ کەوتۆتەوە. بەپێی زانیارییەکان، تەقە لە چوار کامێرا کراوە و گولـلەیان بەرکەوتووە.

هەواڵ
21-08-2022

وێنە.. سەرکردەیەکی یەکێتی شێرپەنجەی تێپەڕاند

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی کە تووشی شێرپەنجە بووبوو گەڕایەوە بۆ کوردستان و نەخۆشیەکەی تێپەڕاند. جوان ئیحسان، ئەندامی سەرکردایەتی و سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی بوو لە پەرلەمانی عێراق، زیاتر لە دوو ساڵە تووشی شێرپەنجە بووە و لە دەرەوە چارەسەر وەردەگرێت. قوباد تاڵەبانی لە فەیسبووک بۆی نووسیوە "دکتۆرە جوان ئێحسان خاوەن لۆژیکێکی بەهێز و عەقڵێکی وردبینە، لە هەر کۆبوونەوەیەکدا بەشداربێت بەو عەقڵ و لۆژیکەی کۆبوونەوەکە دەوڵەمەندتر دەکات. زۆر خۆشحاڵ بووم کە دوای ماوەیەکی زۆر، ئەمڕۆ دکتۆرە ژیر و ئازاکەمان بە تەندروستییەکی باشەوە لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیدا بەشداربوو، بەخێربێتەوە دکتۆرە جوان، جێت زۆر دیار بوو و بە گەڕانەوەشت چاو و دڵی هەموومانت ڕوون کردەوە".

هەواڵ
21-08-2022

حدک و حدکا یەکیان گرتەوە

هەردوو حیزبی دیموکراتی کوردستان و دیموکراتی کوردستانی ئێران یەکیان گرتەوە. ئەمڕۆ سەرکردایەتی هەردوو حیزب کۆبوونەتەوە و بڕیاریان داوە یەک بگرنەوە بە ناوی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) درێژە بە چالاکییەکانیان بدەن.

هەواڵ
21-08-2022

بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ دژەتیرۆر و زانیاری کۆبووەوە

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆر - CTG لە سلێمانی لەگەڵ دەزگای ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاریی ھەرێم، دەزگای ئاسایشی ھەرێم، سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی ھێزەکانی حەفتا، بەڕێوەبەرایەتی دەزگای دژەتیرۆر و ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کۆبووەوە. ‏‎بە گوێرەی راگەیەنراوێک، لە کۆبوونەوەکەدا ھەنگاوەکانی چەسپاندنی یاسا، جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا بۆ رووبەڕووبوونەوەی پێشێلکارانی یاسا و ھەموو ئەو کەسانەی کاری نایاسایی ئەنجام دەدەن و موڵک و زەوی و زاری گشتییان داگیرکردووە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و دوایین پێشھاتە ئەمنییەکان و جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە تاوتوێكرا. ‏بافڵ جەلال تاڵەبانی لە كۆبوونەوەكەدا باسی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسا و رووبەڕووبوونەوەی یاساشكێنانی كرد و وتی، لەبەرامبەر ئەو كەسانەی یاسا پێشێل دەكەن و دەست بۆ زەوی و زار و موڵكی گشتی دەبەن، سڵ نەكەنەوە و چاوپۆشی لە هیچ كەسێك مەكەن لە هەر پلە و پۆستێكدا بێت. هیچ كەسێك مافی بەكارهێنانی پۆست و ناونیشانی خۆی نییە بۆ شكاندنی یاسا. لە چەند رۆژی رابردووشدا بە دەستگیركردنی یاساشكێنان جارێكی تر سەلماندتان كەس لەسەروو یاساوە نییە، بۆ ئەمەش سوپاس و پێزانینتان ئاڕاستە دەكەم. ‏‎لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ ئاماژەی بە ئارامی و سەقامگیریی هەرێم كرد و وتی، بە هەمووشێوەیەك رووبەڕووی تیرۆریستان دەبینەوە و رێوشوێنە ئەمنییەكان توندتر دەكەینەوە. ئارامی و ئاسایشی كوردستان هێڵی سوورە و بەهەموو شێوەیەك دەیپارێزین.

1 2 ... 546 547 548 ... 1147 1148