دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند، ئێران هاتوچۆی گەشتیاری راگرتووە. ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین ئەوانەی بەنیازی گەشتکردنن بۆ وڵاتی ئێران لەلایەن بەرپرسانی گومرگی ئێران (تەمەرچین) ئاگادار کراینەوە بۆ ماوەیەکی نادیار جوڵەی گەشتیاری ڕاگیراوە و جوڵەی بازرگانی بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامی هەیە بۆیە داوا لە گەشتیارانی خۆشەویست دەکەین سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەکەن بۆ ئەوەی توشی هئچ کێشەو گرفتێک گەرانەوە نەبن ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران
شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق ڕایگەیاند، چوار موشەک ئاڕاستەى ناوچەى سەوز کراوە. شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، موشەکەکان لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتییان کەوتوونەتەوە خوارەوە. بەڵام ئاماژەی بە زیانەکان نەکردووە.
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له‌عێراق و به‌غداد ئه‌گوزه‌رێت شه‌ڕێکی به‌وه‌کاله‌تەو ڕه‌نگه کشانه‌وه‌ی سه‌در له کاری سیاسی بۆ ماوه‌یه‌کی کورت بێت، چونکه له‌دوای ساڵی ۲٠٠۳ وە تا ئێستا سه‌درییه‌کان زیاد له چه‌ند جارێك له پرۆسه‌ی سیاسی و ئیداری و جێبه‌جێکردن کشاونه‌ته‌وە و جارێکی‌تریش هاتونه‌ته‌وە ناو پرۆسه‌کە، به‌ڵام دەست له کارکێشانه‌وه‌ی ئایه‌توڵا سائیری مه‌رجه‌عی شیعی سه‌درییه‌کان جیاوازتره له جارانیترو دابه‌شبونه‌کە گه‌یشتوه‌ته چه‌ک وکوشتن و به‌ئاراسته‌یه‌کی ترسناکدا هه‌نگاو ده‌نێت. بۆیه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رو چاره‌سه‌رو ڕووداوێكی له‌ناکاوو نه‌خوازراو، پێویستە هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان هه‌رچی زووترە کۆببنه‌وه‌و به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش دابنرێت بۆ ڕێگرتن له ته‌شه‌نەکردنی شه‌ڕه‌کە ئه‌وەنده‌ی ده‌كڕێت، وە پێویسته کوردیش پرۆژه‌ی خۆی هه‌بێت بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێک كه‌ڕووبدات یان چاوه‌ڕوان ده‌کرێت بێ ئه‌وه‌ی بچێتە ناو ململانێكان و ده‌ستێوەرداەوە، ده‌كرێت کورد خوی دوور بگرێت له هه‌ر دەستێوەردانێک. لە عێراقدا شتێک بە ناوی حکومەت و دادوەری و ئیداریەوە نەماوە محەمەد حاجی مەحمود۲٠۲۲/۸/۲۹گوڵەخانە
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان زۆر نیگەرانین بەرانبەر ڕووداو و پەرەسەندنەكانی ئەم دواییەی عێراق. هیوادارم هەموو لایەك هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن و دان بەخۆیاندا بگرن و بۆ یەكلاییكردنەوەی ناكۆكییەكانیان چەك و توندوتیژی بەكار نەهێنن. هیوادارم بیر لەو چارەسەرانە بكەنەوە كە خێر و بەرژەوەندیی گەل و وڵاتی تێدا بێت. مسعود بارزانی29ی ئابی 2022 ………………………. بيان من الرئيس مسعود بارزاني بسم الله الرحمن الرحيم نتابع وبكل قلق الأحداث والمستجدات الأخيرة في العراق.أتمنى أن يشعر الجميع بالمسؤولية، وأن يحتكموا الى ضبط النفس، وأن لا يلجؤوا إلى لغة السلاح والعنف في حسم الصراعات والمشاكل . وأدعو جميع الأطراف الى التفكير في الحلول التي تأتي بالخير للشعب العراقي وتراعي المصلحة العامة للشعب والوطن. مسعود بارزاني29 آب 2022
حەسەن عەزاری، سەرۆكی پێشوی فراكسیۆنی سەدر لە تویتەررایگەیاند، موقتەدا سەدر، مانگرتنی لە خواردن راگەیاند تا توندوتیژییەکان و بەکارهێنانی چەک دەوەستێنرێت.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی پێشهاته‌كانی به‌غداوه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه. له په‌یامه‌كه‌دا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانی له باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌غدا ده‌ربڕیوه و رایگه‌یاندووه، "له نزيكه‌وه و به نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه له پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌كانى ئه‌مڕۆى به‌غدا و چه‌ند شوێنێکی دیکه‌ی وڵات ده‌ڕوانين. داوا له هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌ين ئه‌وپه‌ڕى دان به خۆيان‌دا بگرن و ڕێگه نه‌ده‌ن دۆخه‌كه له‌وه زياتر له كۆنترۆڵ ده‌ربچێت". هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، "خۆپيشاندانى ئاشتيانه مافێكى ده‌ستووريى پارێزراوه، به‌ڵام ئاڵۆزى و ڕاگرتنى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت هيچ كێشه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆيه ده‌بێ شكۆى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت پارێزراو بێت و ڕێگرى له ئه‌رك و كاره‌كانيان نه‌كرێت". له باره‌ی رۆڵ و ئه‌ركی هێزه ئه‌منییه‌كان، نێچیرڤان بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، " له‌سه‌ر هێزه ئه‌منييه‌كان پێويسته به‌وپه‌ڕى ئاگايى و وشيارييه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و ڕێگه نه‌درێت خۆپيشاندان و ڕووداوه‌كان ببنه هۆى تێكچوونى زياترى دۆخى ئه‌منى و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانى له‌نێوان عێراقييه‌كاندا". ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "دۆخى وڵات ئه‌وپه‌ڕى دانايى و گه‌ڕانه‌وه بۆ لۆژێك و ده‌سپێكردنى گفتوگۆيه‌كى نيشتمانى و به‌رپرسانه و هاريكاريى هه‌مووانى ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى عێراق له‌و دۆخه سه‌خته ڕزگارى ببێت و كار له كار نه‌ترازێت". له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان كردووه و له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه هاريكار ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌رى و لێكگه‌يشتنى لايه‌نه عێراقييه‌كان، بۆيه دووباره هه‌موو هێز و لايه‌نه په‌يوه‌نداره عێراقييه‌كان بانگهێشت ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى بێن له هه‌ولێر كۆببنه‌وه و ده‌ست به گفتوگۆيه‌كى جددى بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه ئاڵۆزه‌ى وڵات بكه‌ن.
ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی عێراق بۆ دەیان کەس بەرزبووەوە. ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاندووە، لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغدا و شارەکانی تری عێراق، تا ئێوارەی ئەمڕۆ ١٢ خۆپیشاندەر کوژراون و دەیانی دیکەش بریندارن.
دوای پەرەسەندنی خۆپیشاندانەکان و کۆنترۆڵکردنی بارەگاکانی میری و کۆشکی کۆماری لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، بەرهەم ساڵح بە خێرایی بەغدای جێهێشت و گەڕایەوە بۆ سلێمانی.هاوکات، ئەمریکاش بە کۆپتەر چەندین کارمەندی باڵیۆزخانەکەی رزگارکرد و دەیانگوازێتەوە بۆ هەولێر.کەمێک پێش ئێستا مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق داوا لە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر دەکات کە خۆپێشاندەران لە ناوچەی سەوز بکشێنێتەوە.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر دەستبەرداربوونی خۆی لە کاری سیاسی راگەیاند و زۆرینەی دامودەزگاکانی سەربە رەوتەکەی داخست.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر دەستبەرداربوونی خۆی لە کاری سیاسی راگەیاند و زۆرینەی دامودەزگاکانی سەربە رەوتەکەی داخست.
سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند، دوای ئەوەی لەماوەی رابردوو دەرماڵەی خێزان و بڕوانامە بۆ پێشمەرگە بەپێی ھەندێک رێنمایی ڕاگیرابوو جارێکی دیکە دەرماڵەیان بۆ خەرج دەکرێته‌وه. رێڤینگ ھروری، سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، رایگه‌یاند: "بەپێی یاسا دەرماڵەی خێزان و بڕوانامە بۆ پێشمەرگە خەرج دەکرێت، بەڵام لەکاتی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی بەھەندێک رێنمایی دەرماڵەکان وەستابوون و ئێستا جارێکی دیکە وەکو مافێکی یاسایی دەرماڵەکانیان بۆ خەرج دەکرێتەوە". رێڤینگ ھروری، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاندووه: "ئەو دەرماڵەیە ھی خێزان و بڕوانامەیە و لەمەودوا بۆیان خەرج دەکرێت، چونکە ئەوە مافی پێشمەرگەیە کە ئەو دەرماڵەیان پێبدرێت و بڕیاردراوە کە دەرماڵەیان بۆ خەرج بکرێتەوە و کاری لەسەر دەکرێت، چونکە ئێستا دۆخەکە لەبارە بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵە بۆ ھێزی پێشمەرگە".
دوای کۆبوونەوەی دکتۆر فوئاد حوسێن و بافڵ تاڵەبانی، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر چەند پرسێک نزیک کەوتوونەتەوە لە رێککەوتن و بڕیارە کۆبوونەوەکان تا ئەنجامدانی رێککەوتن بەردەوامبێت. بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی نێوان دکتۆر فوئاد حوسێن، سەرۆکی لیژنەی دانوستاندنکاری پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە نزیکەی چوار کاژێری خایاندووە، هەردوولا رەشنووسی تایبەت بە خۆیان بۆ رێککەوتن لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە نێوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق ئامادەکردووە. بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا نزیکبوونەوە لە نێوانیاندا هەبووە لەسەر پرسەکان و بڕیار دراوە ئەو خاڵانەی تێبینییان لەسەرە لە کۆبوونەوەی داهاتوودا گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت، رەشنووسی هەردوولا تێکەڵ دەکرێت و رێککەوتنێک ئامادە دەکرێت و واژۆی دەکەن. تا ئێستا وادەی کۆبوونەوەی داهاتووی نێوان د. فوئاد حوسێن و بافڵ تاڵەبانی دیاری نەکراوە، بەڵام پاش تەواوبوونی تاوتوێکردنی پێشنیازەکان کۆبوونەوەکان دەستپێدەکەنەوە. لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا ئەوە سێیەم کۆبوونەوەی نێوان فوئاد حوسێن و بافڵ تاڵەبانییە. تەوەری سەرەکیی لە کۆبوونەوەکانیش رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی بۆ یەکگوتاری و یەکهەڵوێستییە لە بەغدا. زیاتر لە 10 مانگ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تێدەپەڕێت و هێشتا حکومەت پێکنەهێندراوە. بەپێی دەستوور، دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان، دەبوو سەرۆککۆمار هەڵبژێردرێت بۆ ئەوەی سەرۆکوەزیران راسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت، بەڵام تاوەکو ئێستا نە پارتی و یەکێتی لەسەر سەرۆککۆمارێکی هاوبەش رێککەوتوون، نە لایەنە شیعەکان لەسەر بەربژێرێک بۆ سەرۆکوەزیران رێککەوتوون. ژێدەر رووداو