ئەو تۆمەتبارەی چەند رۆژێک لەمەوبەر کە لە دەست پۆلیسی هەولێر هەڵات دەستگیرکرایەوە. سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هەولێر هەواڵەکەی بۆ باڵکێش پشتڕاستکردەوە.
کەمێک پێش ئێستا، دانیشتنی دادگای فیدراڵی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەستی پێکرد
بەهۆی دۆخی نەخوازراوی عێراقەوە کارەکانی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی عێراق وەستاوە لیوای مافپەروەر، عەبدولخالق تەلعەت رایگەیاند، سەبارەت بە کێشەی دەست بەکارنەبوونی هەردوو لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عیراقیچەندین جار بەدواداچوون و کۆبونەوەی گرینگمان ئەنجام داوە لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکی حکومەتی عیراق و قرنی عیسا، سەرۆک ئەرکان و د.شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆک پەرلەمانی عیراق و بەرپرسانی پەیوەندیدار لە وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی عیراقی سەربارەت بە دەستبەکاربوونی دوو لیوا هاوبەشەکان. ئەوەشی راگەیاند، لەلایەن ئەوانەوە سەرجەم کارەکان لە لایەن حکومەتی عیراقی و وەزارەیی دارایی و لایەنەپەیوەندیدارەکان کارەکان تەواو بووە، بەڵام بەهۆی ئەم دۆخە نەخوازراوەی ئێستای بەغدا، وایکردووە کارەکان بەسستی بڕوات. ئاماژەی بەوەشکرد کە ئومێدەوارن لە ئایندەیەکی نزیک سەرجەم کارەکان تەواو بکرێ و بچێتە بواری جێبەجێ کردن.
لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان بریتین لەکۆمەڵێک زانا سەرجەمیان بەمامۆستای خۆم دەزانم و بەشانازیەوە لای بڕێکیان فەقێ بووم، هەر لەو بەڕێزانەوە فێربووم کاتێک بەلەبەرچاوگرتنی دەق و واقیع حوکمی حەرام و حەڵاڵ بۆ بابەتێک دیاری دەکرێت دەبێ بزانرێ کۆمەڵێ ئاسەوار بەدوایدا ڕوو دەدات، بۆ نموونە کاتێک لەپاش شایەت و پشتڕاستبوونەوە حوکمی فیعلی زینا بەسەر پیاوێکدا دەدرێت بەواتای کارێکی حەرامی ئەنجامداوەو پێویستە بزانین لەبەرئەنجامی ئەو جووتبوونە منداڵێک هاتە ئاراوە ئەو منداڵە نە نەسەب نە میرات لەو پیاوە وەرناگرێ! واتە لەدادگای شەرعی باری کەسی بەجۆرێکی تر مامەڵە لەگەڵ ئەم کەیسەدا دەکرێت. ئەدی ئەگەر بەپێچەوانەوە حوکمی شەرعیبوونی پەیوەندیەکەیان بدەین و بڵێین خێزانی شەرعی خۆیەتی؟ ڕێک پێچەوانە دەبێتەوە، بەچی وایلێهات؟ خۆ هەمان جووتبوونە! لەبەر ئەوەی ئەو عەقدەی نێوان ئەو ژن و پیاوە سەرجەم مەرجەکانی ئیجاب و قەبول و مارەیی و دوو شایەت و بوونی وەلی ئەمری کچەکەی تێدایەو پێچەوانەی موتعە ئەم زەواجە تاهەتاییە، کەچی لەزیناکەدا ئەو بنەمایانە بوونی نیە. بابەتی زەواجی میسیاریش کاتێک کەسێک دێتە سەر شاشەو نابەرپرسانە بەناوی دینەوە بەسەر فەرموودەو قسەی زانایان و کتێب و زانستدا بازدەدات و بەڕەهایی دەڵێت حەرامە، ئەوکات واجبە لەسەر شانی مامۆستایان لەڕووەزانستیەکەوە ئەم بابەتە ڕوون بکەنەوەو بڵێن ڕاستە لەوانەیە زۆرجار بەخراپ یاخود بەنەزانی بەکار بهێنرێ، بەڵام مادەم سەرجەم بنەماو مەرجەکانی زەواجی شەرعی لە عەقدی زەواجی میسیاردا بوونی هەیە ناتوانین بڵێین حەرامە چونکە ئەگەر وابڵێین ئەو ئاسەوارانەی باسمانکرد دێتە ئاراوە کە لەبنەڕەتدا ئەو عەقدەی کراوە لەڕووی بنەماکانی عەقدی شەرعی هیچ کێشەیەکی تێدا نیە، کەوابوو کاتێک دەڵێین ئاساییە لەوڕووەوە نا دەرگا بکرێتەوە باش و خراپ بێتە سەرسفرە بەڵکوو لەوڕووەوە ئەگەر جووتبوون ڕوویدا بەزینا هەژمارناکرێت یاخود ئەگەر منداڵێک لەدایک بوو ئەو پیاوە باوکی شەرعی ئەو منداڵەیەو لەدادگاش حیسابی عەقدی شەرعی بۆ دەکات. ئەمما بێین بڵێن بۆ کوردستان باشە یان خراپ ئەمەیان بەهیچ جۆرێک من باسم لێوەی نەکردووە بەڵکوو ئەگەر ڕای من وەرگرن ئەم جۆرە لەزەواجە باشە یان خراپ هەمان بۆچوونی بەڕێزانی لیژنەی فەتوا دەڵێمەوە چونکە بابەتەکە بەکۆمەڵگەو نەریتی میللەتی ئێمە نامۆیەو خەڵکیش جارێ نەگەیشتووە بەو ئاستە بتوانێت قبوڵی بڕێک بابەتی شەرعی بکات ئەگەرچی پێچەوانەی دابونەریتیش بێت، جگە لەوە ئەم باسکردنی جۆرە لەزەواج لەکۆمەڵگەی کوردەواریدا هەڵەیە چونکە پێویستمان نیەو ئەسڵەن نەبووە بەحاڵەتیش تا بگات بەدیاردە، لەکۆتاییدا دەڵێم ئەم جۆرە لەزەواج بەگشتی زەواجێکی درووستەو بۆ هەندێ حاڵەتی دیاریکراو ئاساییە جا لێرە بێت یان لەدەرەوەی وڵات، جیاوازی نیەو گەردەنی هەرکەسێکیش ئازادبێ جنێوی پێداوم یاخود تەشهیری پێکردووم. د.ئەحمەد کەرکوکی
سەرۆكی پارتی سۆشیال دیموكراتی كوردستان، جەخت لەوە دەكاتەوە كە 31ی ئابی ١٩٩٦، كاردانەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە بەرامبەر بە ڕێككەوتنێكی نێوان یەكێتی و سوپای پاسداران. محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆشیال دیموكراتی كوردستان لە پێگەی خۆی لە لاپەڕە (30 - 31)ی بەرگی پێنجەمی كتێبی (ڕۆژژمێری پێشمەرگەیەك) كە تایبەتە بە گێڕانەوەی بیرەوەرییەكانی خۆی لە ساڵانی نێوان 1997 تا 2004، بە كورتی ئاماژەی بە ڕووداوەكانی 31ی ئاب داوە و ئاشكرای كردووە، رێككەوتنێك لەنێوان یەكێتی و سوپای پاسداران كرابوو بۆ لێدانی بارەگاكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە كۆیە و لێدانی پارتی لە حاجی ئۆمەران و سیدەكان. بەڵام وەك كاكە حەمە نووسیویەتی: ”ئەو ڕێككەوتنە سیاسی نەبوو، سەربازی بوو لەنێوان سوپای پاسداران و یەكێتی، لە بەرامبەر لێدانی حزبی دیموكرات لە كۆیە، سوپای پاسداران لە حاجی ئۆمەران و چۆمان و سیدەكان و كێلەشین هاوكاریی یەكێتی بكات بۆ دەستگرتن بەسەر ئەو ناوچانەدا لە بەرژەوەندیی یەكێتی و واشیان كرد و زەرەر و زیانێكی گەورە بەر پارتی كەوت.“ هاوكات ئاشكرای دەكات كە ”پارتی لە كاردانەوەی ئەوە، 31ی ئابی كرد و لەگەڵ عێراق ڕێك كەوت و یەكێتیی شكاند.“ ڕوونیشی كردووەتەوە كە لە ئەنجامی 31ی ئابدا، یەكێتی شكا و چووە زەڵێ و قاسمەڕەشی سەر سنووری ئێران. هەروەها: ”بورهانەدین رەبانی و ئەحمەد شامەسعودیش لە ئەفغانستان شكابوون و چووبوونە دۆڵی پێنج شێر، تێكەڵییەك لەنێوان كوردستان و ئەفغانستان دروست بووبوو لە راگەیاندنەكانی دونیا، مەسعود بارزانی و شامەسعودیی لە لایەك و تاڵەبانی و تاڵیبانیان تێكەڵ كردبوو و یەكیان لە جێگەی ئەوەی دیكە دادەنا.“
دەزگا ئەمنییەکانی جەزائیر دەستگیرکردنی تۆڕێكی تاوانکاریان راگەیاند، کە گۆشتی گوێدرێژ و هێستریان بەسەر قەسابخانەکاندا دابەشکردووە و بەمیکانیزمی گۆشتی مانگا مۆری کوشتارگەیان لێداوە. بە گوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی جەزائیر، لە باشووری پارێزگای تلمسان پاش ئەوەی زانیاری لەسەر بوونی چالاکی نایاسایی لە شوێنێکدا درایە دەزگا ئەمنییەکان، راستەوخۆ لەگەڵ وەرگرتنی فەرمانی دادگا بۆ پشکنینی شوێنەکە، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکووتایە سەر شوێنەکە و پاشماوەی گۆشتی هێستر و گوێدرێژیان تێدا دۆزیەوە. لە ئەنجامی پشکنینەکە دەرکەوت، شوێنەکە کوشتارگەیەکی نهێنییە و تێیدا گوێدرێژ و هێستر سەربڕدراون، گۆشتەکەی مۆری گۆشتی مانگایان لێدراوە و دواتر بەسەر بەشێک لە قەسابخانەکانی ناوچەکەدا دابەشکراوە. دەزگا ئەمنییەکانی جەزائیر دەستیان بەسەر تەواوی شوێنەکەدا گرت و چەند گومانلێکراوێکیان دەستگیرکرد. گوێدرێژ (کەر) بە ئەندامێکی خێزانی ئەسپەکان پۆلێندەکرێت، کە بە شێوەیەکی گشتی بۆ گواستنەوە و کێڵانی زەوی بەکارهاتووە. هێستر لە جووتبوونی ئەسپ و گوێدرێژ دروستدەبێت، لە گوێدرێژ گەورەترە و لە ئەسپ بچوکترە. k24
وەڵامێك لە دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتی لەبارەی ڕووداوەكانی سی و یەكی ئابی 1996 ڕاگەیانراوێكی بڵاوكردووەتەوە بە بێ ئەوەی ئاماژە بە هۆكارەكانی ئەم ڕووداوە بدات. لێرەدا بەبیر هەموو لایەك دەهێنینەوە كە سی و یەكی ئاب دەرئەنجام و كاردانەوەی هێنانی بە لێشاوی هێزی سوپای پاسدارانی ئێران بوو لە لایەن یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە لە شەوی 16 لەسەر 17ی ئابی 1996 كە لە چەند قۆڵێکەوە پەلاماری خاكی كوردستانیان دا. سی و یەكی ئاب وەڵام بوو بۆ ئەو داگیركاری و پەلامارە و، بە كورتیەكەی (دفع الافسد بالفاسد) بوو كە ئاوەدانی و سەقامگیری بۆ خەڵكی كوردستان بەدوای خۆیدا هێنا و نیشتیمانیش وەك خۆی بە پارێزراوی مایەوە. لەگەڵ ئەوەشدا بەبیریان دەهێنینەوە، لووتكەی خیانەت ئەو كاتە بوو كە لە شازدەی ئۆكتۆبەری 2017 دا بە ڕێککەوتنێکی ژێربەژێری بەشێکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، نیوەی خاكی كوردستان بە كەركووكیشەوە تەسلیمی نەیارانی گەلی كوردستان كرا. دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنیپارتی دیموكراتی كوردستان٣١ـی ٨ـی ٢٠٢٢
ئەمڕۆ چوارشەممە ساڵح محەمەدی عێراقی، ناسراو به وهزیرهكهی سهدر رایگەیاند "با ئێران وشترەکەی لە عێراقدا کۆنتڕۆڵ بکات". وەزیرەکەی سەدر ئاماژهی بهوهش كر، "سەرم سوڕ نەما بە هەڵوێستەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بێڕێز و میلیشیا بێڕێزەکانی، کاتێک بە بێڕێزی ڕایدەگەیەنن، بەردەوامن لە بانگهێشتکردنی پەرلەمان بۆ پێکهێنانی حکومەت و هێشتا خوێنی خۆپیشاندەران به فیشەکی میلیشیاکانیان وشک نەبووەتەوە." وهزیرهكهی سهدر، بە چوارچێوهی ههماههنگی دهڵێ: ئەوان ئایینیان نییە، ئەخلاقیان نییە، کەمێک شەرەفیان نییە.
ئەمڕۆ سێشەممە 8/30 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان .لە پەیوەندییەکەدا ، سەرۆکی حکومەت، هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆکی یەکێتیی خواست لە ئەرکەکەیدا لە پێناو پەرەپێدانی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان هەموو لایەنەکان بۆ پشتگیریکردنی حکومەتی هەرێم بە ئاراستەی خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان .
محەمەد ساڵح عێراقی، ئەمڕۆ بە پەیامێکی نوێوە گەڕایەوە و دەڵێت، داوا لە هەموو هێزە چەکدارەکان دەکەین لە ناوچەی سەوز بکشێنەوە، بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەکان کۆنترۆڵ وەربگرنەوە. https://twitter.com/salih_m_iraqi/status/1564568128025149440?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1564568128025149440%7Ctwgr%5E3a5297884254063323f8eefbf7897ddfb40d9747%7Ctwcon%5Es1_c10&ref_url=https%3A%2F%2Fnrttv.com%2Fdetail%2F15317%3Ffbclid%3DIwAR3A1B2TiSW1WUv99gj9fv5fhWYWtYHlzxLPTYLgEkXpTysm3mtHNaJ1vpo
دوای وتارەکەی موقتەدا سەدر، خۆپیشاندەران دەستیان بە کشانەوە کرد. ئەمڕۆ سێشەممە، موقتەدا سەدر پەیامێکی دا و وتی: خۆپیشاندەران لە ماوەی 60 خولەکدا نەکشێنەوە، حاشایان لێ دەکەم. موقتەدا سەدر وتیشی: ئەگەر لایەنگرانم گوێڕایەڵم نەبن هەڵوێستێکی دیکەم دەبێت و وتیشی" سوپاسی حەشدی شەعبی دەکەم، ئەوان پەیوەندییان بەم دۆخەوە نییە و یەک گوللـەش ناتەقێنن"
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی گرژییەکانی ئەم دواییانەی عێراق: - زۆر نیگەرانم لە هەڵگیرسانی گەڕێکی دیکەی توندوتیژی لە عێراق. - لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق قسەم کرد و ئامادەیی حکومەتم بۆ یارمەتیدان لە گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیریی بۆ هەموو وڵات دەربڕی. - کاتی ئەوە هاتووە دیالۆگێکی هەمەلایەنە و ڕاشکاوانە بکرێت سەبارەت بەو پرسە قووڵ و مەترسیدارانەی کە وڵات ڕووبەڕووی دەبێتەوە. - دەبێت ئەوەندە ئازا بین دان بە جیاوازییەکانی یەکتر بنێێن و قبووڵ بکەین، کە ئەو دۆخەی ئێستا هەموومان خۆمانی تێدا دەبینینەوە، پێویستی بە چارەسەرێکی هەمیشەیی هەیە.