وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر کوشتنی ژینا ئەمینی، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتنی سەرتاسەریان ڕاگەیاند. هاوڵاتیان لە سنە و سەقز، بازاڕ و دووکانەکانیان داخستووە.
کاتژمێر 6:00 بەیانی تا 6:00 ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (2022/9/19) بۆ ماوەی 12 کاتژمێر بەهۆی لیکی غازەوە، پرۆسەی چاکسازی لە خۆرمەڵە بەڕێوە دەچێت.بەهۆیەوە گواستنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی 90 ملیۆن پێ سێجا کەم دەکات و بڕی بەرهەمهێنانی کارەباش بۆ 250 مێگاوات کەم دەبێتەوە.هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتیەكان بە هاوبەشی پرۆسەکە جێبەجێ دەکەن.هەوڵ دەدرێت لە کەمترین ماوەدا، دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە.
کاتژمێر 6:00 بەیانی تا 6:00 ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (2022/9/19) بۆ ماوەی 12 کاتژمێر بەهۆی لیکی غازەوە، پرۆسەی چاکسازی لە خۆرمەڵە بەڕێوە دەچێت. بەهۆیەوە گواستنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی 90 ملیۆن پێ سێجا کەم دەکات و بڕی بەرهەمهێنانی کارەباش بۆ 250 مێگاوات کەم دەبێتەوە. هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتیەكان بە هاوبەشی پرۆسەکە جێبەجێ دەکەن. هەوڵ دەدرێت لە کەمترین ماوەدا، دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە.
لە ناوچەی جەزیرەی موسڵ داعش هێرشی كردووەتە سەر حەشدی شەعبی و لە ڕووبەڕووبوونەوەکاندا حەوت چەكداریان لێ كوژراوە نوێ دەکرێتەوە…
مهفرهزهكانی بنكهی پۆلیسی بهختیاری تۆمهتبارێكیان دهستگیركرد كه تهقهی لههاوڵاتییهك كردبو دواتر ههڵاتبوو. شهوی ڕابردو لهگهڕهكی بهختیاری شاری سلێمانی، تۆمهتبارێك كه ماتۆڕسكیلێكی پێبوو، تهقهی لههاولاَتییهك كردو ههڵات. دهستبهجێ هێزهكانی پۆلیس گهیشتنه شوێنی ڕووداوهكهو لێكۆڵینهوه بۆ دۆزینهوهو دهستگیركردنی تۆمهتبار دهسپێكرد. سهرهنجامو دوای وهرگرتنی بڕیاری بهڕێز دادوهر، توانرا ھەمان شەو تۆمهتبار بدۆزرێتهوهو لهلایهن مهفرهزهكانی بنكهی پۆلیسی بهختیارییهوه بدۆزرێتهوهو دهستگیربكرێت، ههروهها دهستیشگیرا بهسهر ماتۆڕسكیلی تۆمهتبارهكهو ئهو چهكهی تۆمهتبار تهقهی پێكردبو. لهئێستادا تۆمهتبار (ف، ش، ك) لهدایكبووی 2001 بهبڕیاری بهڕێز دادوهر ڕاگیراوهو لێكۆڵینهوهكان بهردهوامه. بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگهیاندنو پهیوهندییهكان
پەرلەمانتارێکی عێراق ڤیدیۆی چەند کەسێک بڵاو دەکاتەوە کە لەسەر شەقامێکی سلێمانی مامەڵەی هاوڕەگەزخوازی دەکەن. سۆران عومەر لە پەڕەی تایبەتی خۆی نووسیویەتی: ئەمەی دەیبینن شەقامێکی سەرەکی شاری سلێمانیە، شەوانە بۆتە شوێنی مامەڵەی قێزەونترین تاوان کە نێربازی و هاوڕەگەزبازییە! دەیان گەنج لەوێن لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبیلانە سەردەکەون و دەبرێن !ئەمە تاوانێکی ئاشکرایە بەپێش چاوی خەڵکەوە لەسەر شەقام ئەنجام دەدرێ کەیاسا تونترین سزای بۆ داناوە، هەروەک شەریعەتیش توندترین سزای بۆی هەیە.لەڕابردودا ئاسایشی سلێمانی ئەوکەسانەی دەستگیرکرد بەڵام بەداخەوە قونسوڵخانەی چەندین وڵات هاتنە دەنگ و بەرگریان لەم تاوانە پیسە بێزراوەکرد کەهەندێ کەس و ڕێکخراو بەپاڵپشتی دەرەکی بانگەشە بۆ ئەم فاحیشە دەکەن بەدروشم و وێنەو کردار!داواکارم لەلایەنی پەیوەندیدار ئەم کارەساتە ڕاگرێ … ڤیدیۆکە شەوی ڕابردووە بۆخۆم تۆمارم کردووە
دوای ئەوەی هەڕەشەی دەست لەکار کێشانەوەی کرد. رەنگە یەکێتی نیشتمانی کوردستان کەسێکی تر بخاتە شوێنی وەزیری ئێستا پێشمەرگە. پێشتر میران بەکر، سکرتێری رۆژنامەوانی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو "دەستوەردان و لەمپەر لەبەردەم کارەکانی وەزیری پێشمەرگە هەیە و ئەویش وێڕای نیگەرانیی رایگەیاندووە، ئەگەر دۆخەکە بەردەوام بێت، دەستلەکار دەکێشێتەوە." بەپێی زانیارییەکان، وەزیری پێشمەرگە نیگەرانە لە دەستوەردانی یەکێتی و پارتی لە کارەکانی وەزارەتدا. باڵکێش زانیویەتی، یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوو کەسی بۆ شوێنگرتنەوە شۆڕش ئیسماعیل کاندید کردووە کە هەریەکە لە شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ و ڕێباز بێرکۆتین. بەڵام کاندیدی بەهێز شاڵاو کۆسرەتە.
لە سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆپیشاندان دژی کوشتنی ژینا ئەمینی دەستی پێکرد. رۆژی سێشەممە، 13ـی ئەیلوولی 2022، ژینا ئەمینیی تەمەن 22 ساڵ، کچە کوردی دانیشتووی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی سەردانێکیدا لەگەڵ خێزانەکەی بۆ تاران بە تۆمەتی "پابەندنەبوون رێکارەکانی باڵاپۆشییەوە" لە لایەن یەکەیەکی پۆلیسی ئێران کە بەرپرسن لە چاودێریکردنی جلوبەرگی ژنان کە بە "پۆلیسی رەوشت" ناسراون، دەستبەسەرکرا. رۆژی هەینی 16ـی ئەیلوول، ژینا ئەمینی لە نەخۆشخانەی کەسرای تاران گیانی لەدەستدا و میدیا فەرمیی ئێرانیش لەو بارەیەوە رایگەیاند: "بەداخەوە، گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی بۆ نووسینگەی دادپزیشکی گوێزراوەتەوە."
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی ئاکرێ رەتیدەکاتەوە بکوژەکەی عەقید سابیر هیچ کەرەستەیەکی ئەوانی بەکارهێنابێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی ئاکرێ لە رایگەیاندووە "تەواوی کەرەستەکانی وەک (چەک، ئۆتۆمبێل، کەلوپەلی ئاسایش) کە تاوانباری سەرەکی کوشتنی عەقید سابیر ئاکرەیی لەکاتی تاوانەکەیدا بەکاریهێناوە پەیوەندی بەئەوانەوە نییە و ئەو دەنگۆیانەی برای عەقید سابیر باسی کردووە دوورن لە راستییەوە". ئاماژەیان بەوەشکردووە کە "تاوانبارەکە لە پێش بڕیاری قەدەغەکردنی چەکی بێمۆڵەت لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە چەکی کڕیوە و ئەو ئامرازانەی لە کوشتنەکەدا بەکارهاتووە هی خۆی بووە". ئەمە لە کاتێکدایە کە لەکاتی بەخاکسپاردنی عەقید سابیر ئاکرەیی، برا گەورەکەی رایگەیاند، چەک و کەرەستەکانی ئاسایش لە کوشتنی براکەمدا بەکارهێندراوە.
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو چاکسازی و دەستگیرکردنی گەندەڵکاران و داگیراکارانەی زەوی، ئەگەر دوو ساڵ پێش ئێستا بکرابان 200 کەس بەرەو ڕووم دەبوونەوە. ئەمڕۆ شەمە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو چاکسازی و دەستگیرکردنی گەندەڵکاران و داگیراکارانەی زەوی، ئەگەر دوو ساڵ پێش ئێستا بکرابان 200 کەس بەرەو ڕووم دەبوونەوە کە هەندێکیان لەناو حیزبەکەی خۆم دەبوون. قوباد تاڵەبانی وتیشی، ئەو لێپێچینەوانەی لەماوەی رابردوودا کراون بۆ دەستبڕینی ئەو کەسانەیە کە دەستیان خستووەتە نێو بازاڕەوە و حیزبەکەم پشتیوانمن لە بنبڕکردنی گەندەڵی.
برایەکی دكتۆر عهبدولـلهتیف سهلهفیدەڵێ، عهدالهتی (قوباد تاڵهبانی) عهدالهتهكهی خهلیفه (عومهری كوڕی عهبدولعهزیز)مبیردەخاتەوە.غهریب ئهحمهد ئهندامی فراكسیۆنی یهكێتی له پهرلهمانی عێراق و برای دكتۆر عهبدولـلهتیف سهلهفی” ئیڕادەو عەدالەتی (كاك قوباد) دژ بە بكوژو دزو گەندەڵ و فیرعەونەكان، وێنای حوكم و عەدالەتی خەلیفە (عومەری كوڕی عەبدولعەزیز)مان بیردەخاتەوە، دەستت خۆش (كاك قوباد)، هەموان لە پشت و لەگەڵتین بۆ چەسپاندنی ئیسڵاح و دادپەروەری”
بە تۆمەتی تێوەگلان لەو تاڵانییەی لە دۆسیەكانی زەوی لە سلێمانیدا كراوە، بەڕێوەبەری ناحیەی بەكرەجۆی سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیر كرا. عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: "لەسەر تاڵانیی دۆسیەی زەوی، بەڕێوبەری ناحیەی بەکرەجۆ (بە ناوی لوقمان) دەستگیر كراوە". هاوكات بە پێویستی زانیوە، "ئەو بەرپرسانەش دەستگیر بکرێن کە لە پشتی تاڵانیی زەوییەوەن".هاوكات ڕوونی كردۆتەوە، لە ڕابردوودا بە ناوی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگە و دژە تیرۆرەوە (پێشمەرگە و دژەتیرۆری یەكێتی) لە سنووری ناحیەی بەکرەجۆ و ڕاپەڕین، "هەزاران زەوییان بردووە، تەنانەت شوێنی قوتابخانە و بنکەی تەندروستی و باخچە و بەردەم ماڵان و هەموو شتیان مەتر مەتر کردووە و فرۆشتوویانە".هاوكات جەختی كردۆتەوە: "ڕاستە بەڕێوبەری ناحیە و شارەوانی تاوانبارن لەم دۆسیەیە، بەڵام ئەو بەرپرسانەی ئەم كارەیان داهێنا و پارە زۆرەکەیان برد، تاوانباری سەرەکین".ماوەیەكە دۆسیەی داگیركاریی هەزاران دۆنم زەوی لە سلێمانی بە گەرمی باسی لێوە دەكرێت، هەرچەندە هەندێك ڕێوشوێن گیراونەتە بەر بە ناوی ڕێگەگرتن لەو تاڵانكارییە، بەڵام بەپێی بەدواداچوونی (باسنیوز) و قسەی پەرلەمانتار و بەرپرسانی پەیوەندیدار، هێشتا بەشی هەرە زۆری ئەوانەی لەم تاڵانكارییە سوودمەند بوون، هیچ ڕێوشوێنێكیان بەرامبەر نەگیراوەتە بەر.