Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13774 بابەت
هەواڵ
05-10-2022

چوار کەس لەسەر بەرزکردنەوەی وێنەی سەدام حوسێن دەستگیرکران

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لەسەر بەرزکردنەوەی وێنە و ستایشکردن و پێداهەڵدان بە سەدام حوسێن، چوار کەسی لە پارێزگای ئەنبار دەستگیرکرد. رۆژی چوارشەممە 5-10-2022، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانیان چوار کەسیان دەستگیرکردوون، کە لە کاتی ئاهەنگی رۆژی نیشتمانی لە پارێزگای ئەنبار، وێنەیان بەرزکردووەتەوە و درووشمیان بەسەر رژێمی پێشوودا هەڵداوە. پارێزگای ئەنبار دەکەوێتە رۆژئاوای عێراق، نزیکەی یەک لەسەر سێی رووبەری خاکی عێراق پێکدێنێت، زۆرینەی دانیشتووانەکەی سوننەن. وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، گوتەی ئەو دەستگیرکراوانە وەرگیراوان، هەروەها رێکاری پێویستیان لە بەرامبەر گیراوەتەوەبەر، بەپێی ماددەی (7)ی بڕگە یەک لە دەستووری عێراق دا.   بەپێی ماددەی 7 بڕگە 1ی دەستووری عێراقدا: "رێگەنادرێت بەهیچ هێزێک رەگەزپەرستی یان تیرۆر یان تەکفیری و پاکتاوی نەژادی بکاتە بەرنامەی خۆی، یان هانی ئەو کارانە بدات، یان رێگەیان بۆ خۆش بکات، یان بانگەشەیان بۆ بکات و پاساویان بۆ بێنێتەوە، بەتایبەتی حیزبی بەعسی سەدام لە عێراقدا لەژێر هەر ناوێکدا بێت. رێگەش نادرێت لەژێر ناوی فرەیی سیاسی جێی ببێتەوە، ئەمەش با یاسا رێکدەخرێت". رۆژی دووشەممە 3-10-2022 بە بۆنەی "رۆژی نیشتمانی" لە عێراق پشووی فەرمی بوو. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند دیمەنێکی ڤیدیۆیی بڵاوبوونەوە، ژمارەیەک کەس لە پارێزگای ئەنبار وێنەی سەدام حوسێن بەرزدەکەنەوە و ستایشی رژێمی پێشوو دەکەن. رووداو

هەواڵ
05-10-2022

ئەمریکا ڕەخنە لە بڕیارەکەی ئۆپێک دەگرێت

کۆشکی سپی ڕەخنەی لە بڕیارەکەی ڕۆژی چوارشەممەی ئۆپێک گرت بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و بایدن وتی: ئەمریکا "نائومێد" بووە و واشنتۆن هەوڵدەدات کۆنترۆڵی ڕێکخراوەکە بەسەر نرخی وزەدا کەم بکاتەوە. جەیك سولیڤان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و برایان دیز، بەڕێوبەری ئەنجومەنی ئابووریی نیشتمانی، لە بەیاننامەیەكدا ڕایانگەیاند: "بایدن نائومێد بووە لەو بڕیارە كورتبینانەی ئۆپێك بۆ كەمكردنەوەی پشكی بەرهەمهێنان، لە كاتێكدا ئابووری جیهان مامەڵە لەگەڵ بەردەوامی كاریگەری نەرێنی لەشكركێشیەكانی پوتین بۆ سەر ئۆكرانیا دەكات". بەرپرسانی ئەمەریکا رایانگەیاندووە، ئەو بڕیارە زۆرترین کاریگەریی نەرێنی لەسەر وڵاتانی کەم داهات و مامناوەند دەبێت. ئۆپێک بۆ یەکەمجار لە ماوەی چەند مانگێکدا رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت بە رێژەی 2 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، سەرەڕای ئەو هەواڵانەی کە ئیدارەی بایدن لۆبی بۆ وڵاتانی کەنداو کردووە دژی ئەو هەنگاوە. لە بەیاننامەکەی ڕۆژی چوارشەممەی کۆشکی سپیدا هاتووە، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە عەمبارکردنی نەوت لە یەدەگی ستراتیژی نەوت (SPR) و بایدن وەزیری وزەی ئاڕاستە کردووە کە سەیری ڕێگاکانی زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی بکات لە ماوەیەکی خێرادا". هاوکات ئیدارەی بایدن گفتوگۆکان لەگەڵ کۆنگرێس دەکات "لەبارەی ئامراز و دەسەڵاتی زیادتر بۆ کەمکردنەوەی کۆنترۆڵی ئۆپێک بەسەر نرخی وزەدا". پێشتر جۆن کیربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی رایگەیاندبوو، پێویستە ئەمریکا کەمتر پشت بە ئۆپێک و بەرهەمهێنەرانی نەوتی بیانی ببەستێت.

هەواڵ
05-10-2022

مەسرور بارزانی پێشوازى له‌ نوێنه‌رى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى باكووری ڕۆژ...

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5 ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ نيكۆلاس گرەینجەر، نوێنه‌رى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى باكووری ڕۆژهەڵاتی سووريا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.له‌ کۆبوونەوەکەدا کە ئێرڤن هیکس کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی سووريا و عێراق تاووتوێ کران.لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، جەخت لە گرنگیی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی نێوان لایەنە کوردییەکان لە سووریا و ڕێگەدان بە ئازادی کار و چالاکیی سیاسیی و ڕێکخراوەیی لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا کرا.

هەواڵ
05-10-2022

میسر سەری لە چالاکوانانی کەشوهەوا شێواندووە

بەپێی هەواڵێکی بی بی سی، چالاکوانانی کەشوهەوا "سەریان لێ شێواوە" لەوەی کە کۆمپانیای کۆکا کۆلا کە کۆمپانیایەکی سەرەکی بەرهەمهێنانی پلاستیکەیە، وەک سپۆنسەرێک بۆ دانوستانەکانی COP27 لە میسر تۆمارکراوە. چالاکوانان بە بی بی سییان راگەیاندووە، کە بڕیاری میسر بۆ بوونی کۆکا کۆلا وەک سپۆنسەرێک، دانوستانەکانی کۆنفرانسی کەشوهەوا تێکدەدات، کە مەبەستی کۆنفرانسەکە چارەسەرکردنی مەترسییەکانی کەشوهەوای جیهانە کە بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە، چونکە "کۆکا کۆلا یەکێکە لە گەورەترین بەشداربووانی جیهان لە پیسبوونی کەشوهەوا". دانوستانەکانی کەشوهەوای ئەمساڵ لە لایەن میسرەوە لە شاری شەرم شێخی کەنار دەریا میوانداری دەکرێت و بڕیارە لە 6 تا 18ی ئەم مانگە بەردەوام بێت. بەپێی هەواڵەکەی بی بی سی، میسر هەفتەی ڕابردوو گرێبەستی سپۆنسەرییەکەی کۆکا کۆلای واژوو کردووە. مایکل گۆڵتزمان، جێگری سەرۆکی کۆکا کۆلا بۆ سیاسەتی گشتی و بەردەوامیی لە واژووکردنەکەدا وتی: "لە ڕێگەی هاوبەشیکردن لەم کۆنفرانسەدا، کۆمپانیاکە ئامانجی پشتگیریکردنی بە کۆمەڵی هەیە دژی گۆڕانی کەشوهەوا". هەرچی چالاکوانانن کۆمپانیاکە بە "سەوزشۆردن" تۆمەتبار دەکەن و زیاتر لە 5 هەزار کەس واژوویان لەسەر داواکارییەک کردووە و داوای پێچەوانەکردنەوەی بڕیاری سپۆنسەرییەکەی کۆکا کۆلا دەکەن. ساڵی 2019 کۆمپانیاکە دانی بەوەدانا کە ساڵانە سێ ملیۆن تۆن پاکەت و بەستەری پلاستیکی بەکاردەهێنێت و ساڵی ڕابردووش لە ریزبەندی یەکەمین کۆمپانیاکان بوو لە پیسکردنی زەوی.

هەواڵ
05-10-2022

سعودییە لە پێشەنگی وڵاتانی عەرەبیدایە بۆ گەشتیاران

بەپێی ئامارە نوێیەکانی ڕێکخراوی گەشتوگوزاری جیهانی، سعودیە لە ساڵی2022 دا تا ئێستا لە پلەی یەکەمی لیستی وڵاتانی عەرەبیدایە بۆ هاتنی گەشتیاران. لەمساڵدا سعودیە بە 18 ملیۆن گەشتیار زۆرترین سەردانیکەری جیهانی عەرەبی هەبووە و دوای ئەویش ئیمارات بە پلەی دووەم دێت کە 14 ملیۆن و 800 هەزار گەشتیارە و مەغریب بە 11 ملیۆن گەشتیار سێیەمی ڕیزبەندییەکەی گرتووە. سوریا بە 8.5 ملیۆن گەشتیار لە پلەی چوارەمدایە و تونس 5.7 ملیۆن گەشتیار و میسر 5.2 ملیۆن و بەحرەین 4.3 ملیۆن، ئوردن 3.5 ملیۆن و قەتەر 2.9 ملیۆن و عومان 2.3 ملیۆن پلەی دەیەمی بەدەستهێناوە. بەپێی ئامارەکە، کوەیت بە 203 هەزار گەشتیار لە پلەی کۆتایی لیستەکەدا هاتووە. شانشینی سعودییە دەیەوێت تا ساڵی 2030 ژمارەی سەردانی ساڵانەی گەشتیاران بۆ 100 ملیۆن سەردانکەر بەرز بکاتەوە و لە مانگی ئابی رابردوودا كابینەی سعودیە یاسایەكی نوێی بۆ بەرزكردنەوەی توانای كێبڕكێی كەرتی گەشتیاری پەسەند كرد. ئەحمەد ئەلخەتیب وەزیری گەشتوگوزار لەو کاتەدا رایگەیاندبوو کە یاسا تازە پەسەندکراوەکە لەگەڵ فەرمانەکانی سەرکردایەتیدا دەگونجێت بۆ بنیاتنانی کەرتێکی گەشتیاری کێبڕکێکار پاڵنەرەکانی گەشتیاری بریتین لەو پڕۆژانەی کە محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە سەرپەرشتیان دەکات، لەوانە شاری گەورەی ئایندەیی 500 ملیار دۆلاری بە ناوی NEOM

هەواڵ
05-10-2022

ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاسایەکی کشتوکاڵی و ڕەشنووسی بڕیارێکی تایبەت ب...

ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی ئۆکتۆبەر( تشرینی یەکەم)ی 2022 ، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای ( بەرکارکردن وهەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵیی فیدراڵی ژمارە 76 ی ساڵی 2012 ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان ) کە لایەن بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خرایەڕوو. پاشان لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند کرا و ڤالا فەرید وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، ڕاسپێردرا بە ئاراستەکردنی بۆ پەرلەمانی کوردستان بەمەبەستی تەشریعکردنی. ئامانج لەم پڕۆژە یاسایە، ڕێکخستنی پرۆسەکانی دەستاودەستکردنی ڕووەک و بەرهەمەکانی و هاوردەکردن و هەناردەکردنیانە لە پێناوی ڕێگەگرتن لە هاتنەناوەوەی دەرد و پەتای کشتوکاڵیی و بڵاوبوونەوەیان لە هەرێمی کوردستان، بە پیادەکردنی هەمان ئەو پرۆسە و ڕێکار و پێوەرانەی لە سەرتاسەری عێراق کاری پێ دەکرێت و یاساکە، لە لایەن لیژنەیەکی باڵاوە لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوجێبەجێ دەکرێت کە نوێنەری وەزارەتەکانی ( خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی، ناوخۆ، بازرگانیی و پیشەسازیی، دارایی وئابووری، تەندروستی ) و دەستەی پاراستن وچاكکردنی ژینگە لە خۆدەگرێت،ئەم پڕۆژە یاسایە، بەرکارکردنی یاسایەکی فیدڕاڵییە لە هەرێم، دوای هەموارکردنی و ڕەچاوکردنی تایبەتمەندیی وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێم. بە ئاراستەی یەکخستنی ڕێکارەکانی کەرەنتینی کشتوکاڵیی لە هەرێم و عێراق و لە هەمانکاتدا کارئاسانییشە بۆ بازرگانانی هەرێم و هەروەها جووتیارانی هەرێمی کوردستان کە زامنیی دروستیی وکوالیتی ئەو کەرەستە و پێداویستیە سەرەتاییانە دەکات کە لە دەرەوە هاوردە دەکرێن بۆ پڕۆژە کشتوکاڵیەکانی هەرێم و لەکاتی هەناردەی بەرهەمی خۆماڵیی هەرێم بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە لایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە ئاستەنگیان بۆ دروست نەکرێت. ئەمەش دوای ئەوەی لە لایەن دامەزراوەکانی هەرێمەوە، هەمان ڕێکاری کەرەنتینی کشتوکاڵی پەیڕەودەکرێت. پاشان لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە و لە چواچێوەی هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێم بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی، ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە جێبەجێکردنی ماددەی ( 9 ) لە یاسای چاکسازی لەلایەن عەبدولحەکیم خسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگیی و بەدواداچوون خرایەڕوو. دوای گفتوگۆ وڕاگۆڕینەوە، ئەنجومەنی وەزیران ڕەشنووسی بڕیارەکەی پەسەند کرد. ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی پێداگیریی خۆی کردەوە بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، لە پێناوی ڕێکخستنەوەی وەزیفی گشتیی و خانەنشینیی و هێنانەدی دادپەروەریی لە سوودمەندبوون لە داهاتی گشتیی و ڕێگەگرتن لە بەهەدەردان و سوودمەندبوونی ناڕەوا، بەمەرجێک مافی خەڵکانی شایستە پارێزراوبێت و نەبێتە هۆی بێبەشکردنیان لە شایستە و مووچەی ڕەوای خۆیان.

هەواڵ
05-10-2022

روسیا به‌ڵێنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئه‌و ناوچانه‌ی ئۆكراینا دەدات کە لێیان ك...

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5-10-2022 دیمێتری بیسكۆف، وته‌بێژی كۆشكی كریملن رایگه‌یاند: به‌ڵێن ده‌ده‌ین ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی ئۆكرانیا كۆنتڕۆل بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ چه‌ند مانگی رابردوودا لێیان كشاوینه‌ته‌وه‌ و سوپای ئۆكراینا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌ته‌وه‌. وته‌بێژی كۆشكی سەرۆکایەتی رایده‌گه‌یێنێت، پارێزگاكانی دۆنێتسك، لوهانسك، خێرسۆن و زاپۆریژیا كه‌ دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به‌ رووسیاوه‌ لكێندراون، هه‌ر سه‌ر به‌ روسیا ده‌مێننه‌وه‌ و رێگه‌ ناده‌ن جارێكی دیكه‌ سوپای ئۆكراینا كۆنتڕۆڵیان بكاته‌وه‌. ئاماژەی بەوەشکرد کە به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌و ناوچانه‌ی لە ژێر كۆنتڕۆلی سوپای رووسیادان. رۆژی دووشه‌ممه‌ 21ـی شوباتی 2022، جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا له‌ لایه‌ن روسیاوه‌ ده‌ستیپێكرد و رووسیا له‌ سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌وه‌ توانی چه‌ند هه‌رێمێكی گه‌وره‌ی ئۆكراینای كۆنتڕۆڵ بكات

هەواڵ
05-10-2022

لە ڕووداوێكی تەمومژاوی دا ژنێک گیانی لەدەست دا

ئەمڕۆ چوارشەممە 2022-10-5 تەرمی ژنێکی 31 ساڵان لە ماڵێكی گەڕەكی خەزرای شاری كەركووك دۆزراوەتەوە. سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، "ئەو ژنەی بە هەڵواسین و گیانی لە دەست داوە، بەڵام بەپێی لێكۆڵینەوەی سەرەتایی وا دەردەكەوێت کە كەسێك بە پەت خنكاندوویەتی".  

هەواڵ
05-10-2022

زانا مەلا خالید: خولی پێنجەمی پەرلەمان بۆ ماوەی ساڵێک درێژدەکرێتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، "خولی پێنجەمی پەرلەمان بۆ ماوەی ساڵێک درێژدەکرێتەوە و لەو ماوەیەدا هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت." دەشڵێ: "ئەو فراکسیۆنانەی ئەمڕۆ گوتیان درێژکردنەوەی خولی پەرلەمان عەیبەیە، بۆ ئەو پەرلەمانتارانەش عەیبەیە دەنگ بە درێژکردنەوەی خولەکە نەدەن و دواتر لە پەرلەمان بەردەوامبن."  رۆژی چوارشەممە 5-10-2022، زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: "ئامانج لە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان ئەوەیە هەرێمی کوردستان نەکەوێتە بۆشایی یاساییەوە، دەمانەوێ ئەزموونی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە شەرعییەکانی بە پارێزراوی بهێڵینەوە و نامانەوێ هەرێمی کوردستان بگەڕێتەوە پێش ساڵانی 1992 کە هیچ دامەزراوەیەکی نەبوو."  ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەکەم لەسەر پێشنیازەیاسای درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان کرا و بەشێک لە فراکسیۆنەکانی پەرلەمان لە میدیاکانەوە دژایەتی خۆیان بۆ درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمان پێشاندا و زانا مەلا خالیدیش دەڵێ: "تا ئێستا دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمان ئەنجامنەدراوە تا ئۆپۆزیسیۆن دەنگی پێ بدەن یاخود نا، ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاساکە کرا و فراکسیۆنەکان قسەی خۆیان لەسەر کرد، واتا هیچ فراکسیۆنێکی پەرلەمانی ئەمڕۆ بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی نەکرد."  سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان گوتی: "لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە 3-11-2021ەوە دەستمان بە دانوستان کردووە بۆ ئەوەی بتوانین هەڵبژاردنی پەرلەمان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت، لەو پێشنیازەیاسایەی ئەمڕۆ خوێندنەوەی بۆکرا، جگە لەوەی هەرێمی کوردستان نەکەوێتە نێو بۆشایی یاسایی، لە هەمانکاتدا بۆ پاراستنی یەکڕیزی نیشتمانییە."  ئاماژەی بەوەش کرد: پێمانوایە هەڵبژاردن بۆ یەک لایەنی سیاسیی نییە لە هەرێمی کوردستان و بۆ تەواوی خەڵکی کوردستانە و بۆ سەقامگیری سیاسیی هەرێمی کوردستانە نەک قووڵکردنەوەی ناکۆکییەکان، ئێستاش کە ماوەی پەرلەمان درێژدەکەینەوە، بۆ ئەوەیە لەو ماوەیەدا کۆی بەربەست و ناکۆکییەکان چارەسەر بکرێن و هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت. زانا مەلا خالید لەبارەی هەڵوێستی چەند فراکسیۆنێکی پەرلەمانی بەرامبەر درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمان ئاماژەی بەوەیدا: "ئەگەر لایەنی ئۆپۆزیسیۆن وەک ئەمڕۆ گوتیان، عەیبەیە تەمەنی پەرلەمان درێژبکرێتەوە، دەبێ عەیبە بێت بۆ ئەو ئەندامانەی پەرلەمانی کوردستان کە دەنگ بە پێشنیازەیاساکە نادەن لەناو هۆڵی پەرلەماندا بمێننەوە."  هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت ماوەیەکە دانوستانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن وەستاوە و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیش پێیوایە: "لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و پێکهاتەکان هەیە بۆ ئەوەی بتوانین لە نزیکترین کاتدا دانووستاندن بۆ هەڵگرتنی بەربەستە یاساییەکان دەستپێبکەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان."  بە گوتەی زانا مەلا خالید: "لە دەقی پێشنیازەیاسای درێژکردنەوەی خولی پەرلەمانیشدا هاتووە کە تا کۆتایی وەرزی پایزەی ساڵی 2023 پێویستە هەڵبژاردن بەر لە کۆتایی ئەم وادەیە ئەنجامبدرێت، کەواتە رەنگە دوو مانگی دیکە یان شەش مانگی دیکە هەڵبژاردن بکرێت کە ئەوەش دەگەڕێتەوە سەر رێککەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان."  سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دووپاتیدەکاتەوە: "ئەو سکرتاریەتەی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دروستبووە بۆ ئەوەی کۆدەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان لەسەر یاسای هەڵبژاردن و کۆمیسیۆن دروستبکرێت، ئێستاش لە کارەکانی بەردەوامە و ئێمەش وەک پارتی دیموکراتی کوردستان هاوکاردەبین بۆ ئەوەی بتوانین بگەین بە رێککەوتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و هەڵبژاردن لەو ماوەیەی دەستنیشاندەکرێت، ئەنجام بدرێت."  زانا مەلا خالید هەوڵەکانی نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بە "گرنگ" وەسفدەکات و داوا دەکات بەردەوامبێت لە هەوڵدان بۆ نزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و ئاماژەیدا: "هۆشداری جینین پلاسخارت لەکاتێکدایە کە 1-10-2022 وەک وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دیاریکرابوو، بەڵام بەهۆی رێکنەکەوتن، هەڵبژاردن ئەنجامنەدرا، واتا ئەمە بەردەوامیدانی پرۆسەی دیموکراسییە لە هەرێمی کوردستان کە ئێمە و لایەنە بەشدارەکانی حکومەت دەمانەوێ لە ماوەی ساڵی داهاتوودا هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت."  سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان گوتیشی: "لە چوار خولی رابردووش ویلایەتی پەرلەمان بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنە سیاسییەکان درێژکراوەتەوە، ئێمە لە هەرێمی کوردستان دەستوورمان نییە و تاوەکو دەستوورێک بۆ هەرێمی کوردستان دانەندرێت، ئێمە تووشی ئەو گرفتانە دەبینەوە."  رووداو

هەواڵ
05-10-2022

ئەردۆغان: پرسێکمان نییە بەناو " پرسی کورد"

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت: لە تورکیا پرسێکیان نییە بەناوی "پرسی کورد". رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی حزبەکەی ( ئاکپارتی) لە پەرلەمانی تورکیا وتی: " لە تورکیا پرسێکمان نییە بەناوی پرسی کورد، لە کابینەکەی مندا دوو هاوڕێ کوردمان هەیە و وەزیرن". سەبارەت بە داوای کەمال کڵچدار ئۆغڵو سەرۆکی جەهەپە، کە گوتبووی پێویستە بە یاسا سەرپۆشی (حیجاب) لە تورکیا ئازاد بکرێت و خەڵک ئازادبێت، ئەردۆغان لە وەڵامدا دەڵێت: "ئەمڕۆ سەرپۆشی لە بەرنامەی کاری تورکیادا نەماوە، ئه‌وه‌ مافێكی سرووشتییه‌، بەشێوەیەکی گشتی پێویستە پۆشینی جۆری جلوبەرگ و بە تایبەتیش سەرپۆشی، نەکرێتە بابەتی یاسا و دەستوور".

هەواڵ
05-10-2022

ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی چاکسازیی کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازدەکات ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆدەبێتەوە. کۆبوونەوەکە لە دوو بڕگە پێکدێت، کە بڕگەی یەکەمی بریتییە لە خستنەڕووی ڕەشنووسی پرۆژە یاسای (بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵی فیدراڵی ژمـارە ٧٦ـی ساڵی ٢٠١٢ـی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان) بۆ دەنگدان. بڕگەی دووەمیش خستنەڕووی ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە تـایبەت بە جێبەجێکردنی ماددەی (٩) لە یاسـای چاکسـازیی، کە لەلایەن سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونەوە دەخرێتەڕوو. فەرمانگەی میدیا و زانیاری٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

هەواڵ
05-10-2022

خوێندنی باڵا داشکاندنی کرێی خوێندنی لە زانکۆ ئەهلی و حکومییەکان ڕاگەیا...

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داشکاندنی کرێی خوێندنی لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگا ئەھلی و حکومییەکان ڕاگەیاند.  بەپێی چەند نوسراوێک، کە دوێنێ سێشەممە دەرچووە، لەلایەن وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆکراوە، داشکاندنی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکان بەرێژەی (٤٥%) کەمکرایەوە.  هەروەها داشکاندنی کرێی خوێندن پەیمانگا ئەھلییەکان بەڕێژەی (٢٠%).   هەر بەپێی نوسراوەکە، داشکاندنی کرێی خوێندن لە زانکۆ ئەھلیەکان بەرێژەی (١٠% و ١٥% و ٢٠%) بەپێی رانکی زانکۆکان دەبێت.

1 2 ... 521 522 523 ... 1147 1148