کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر وێبسایتی تایبەت بە ناونووسین بۆ پڕۆگرامی ڤیزەی هەمەجۆر (ناسراو بە ڤیزەی یانسیب 2024) بڵاو کردەوە. رێنماییەکانی کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر: 1. ئەو وێبسایتەی ناوی لێوە تۆمار دەکەیت، سیستمێکی ئۆنلاینە و لە رێیی کونسوڵخانەوە بەڕێوەنابرێت و ئاگاداربن کە تەنیا بۆ ئێرە هەرێمی کوردستان و عێراق نییە و، بۆ هەموو جیهان و ئەو وڵاتانەی ئەم پڕۆگرامە دەیانگرێتەوە بەردەستە. 2. تەنیا سەرچاوە بۆ ناوتۆمارکردن بۆ پڕۆگرامەکە ئەو وێبسایتەیە کە لە سەرەوە لە ناو پۆستەکە لینکەکەیمان داناوە. لە هیچ شوێنێکی دیکە و بە هیچ شێوەیەکی دیکە ناو تۆمار ناکرێت. بۆیە دڵنیابەرەوە لە دروستی وێبسایتەکە، چونکە زۆر وێبسایتی ساختە هەن. 3. لەسەر وێبسایتەکە رێنمایی تەواو بەردەستە لەسەر چۆنیەتی پڕکردنەوە و ئەو زانیاریانەی کە داوات لێدەکرێت. 4. دوای ئەوەی لەسەر وێبسایتەکە دەست دەکەیت بە تۆمارکردنی زانیاریەکانت، دەبێت لە ماوەی 60 خولەکدا تەواوی بکەیت، ئەگەر لەو ماوەیە زیاتر تێپەڕی، ئەوا وێبسایتەکە سفر دەبێتەوە و دەبێت دووبارە گشت زانیاریەکان تۆمار بکەیتەوە. 5. دوای ئەوەی ناوەکەت تۆمار دەکەیت، هەر لەسەر شاشەکەت، ژمارەیەکی تایبەتیت پێدەگات کە پشتڕاستی ئەوە دەکاتەوە ناوت تۆماربووە و پێی دەوترێت کۆنفێرمەیشن نەمبەر (Confirmation Number). ئەو ژمارەیە لای خۆت هەڵبگرە کە دواتر بەکاریدههێنیت بۆ زانینی ئەنجامەکە. 6. تەنیا یەک جار بۆت هەیە ناوت تۆمار بکەیت و ئەگەر لە یەک جار زیاتر ناو تۆمار بکەیت، ئەوا مافی سودمەندبوونت لە پڕۆگرامەکە نامێنێت. بۆ ئەوەی بزانیت ناوت تۆماربووە، ئەبێت راستەوخۆ دوای ناوتۆمارکردنەکە و داگرتنی دوگمەی ناردن (Submit)، کۆنفێرمەیشن نەبەرەکەت پێبگات لە سەر شاشەکەت. 8. ئەنجامی ناوتۆمارکردنەکە لە مانگی ئایاری ساڵی داهاتوو دەردەچێت. هەر لەسەر هەمان وێبسایت و بە بەکارهێنانی کۆنفێرمەیش نەمبەرەکە و ناوی خۆت و ساڵی لەدایکبوونت، دەرئەنجامەکەت دەست دەکەوێت. 9. بە هیچ شێوەیەک و لە هیچ بارودۆخێکدا بە ئیمێڵ و پەیوەندی تەلەفۆنی و نامە ئەو دەرئەنجامەت پێناگوترێت. هەرکات شتی وات بۆ هات، یەکسەر وەکو کاری ساختەکاری رەچاوی بکە و سەرچاوەکەی بلۆک بکە.
ماوەیەکە لاهور جەنگی و کەسەکانی نزیکی، سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنن بۆ دروستکردنی حیزب. بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، لاهور بەنیازە چەند کەسایەتیەکی دەرەوەی یەکێتیش ڕازی بکات بۆ ئەوەی بچنە ناو حیزبەکەی. حیزبە نوێیەکەی لاهور بە ناوی یەکێتی نیشتمانی کوردستان-عێراق دەبێت. باڵکێش زانیویەتی کە یەکێتی لەبەر ئەو حیزبە داوای لە پارتی کردووە تەمەنی پەرلەمان درێژ بکرێتەوە، ترسی ئەوەی هەیە دەنگی یەکێتی ببات. باڵکێش زانیویەتی، ئێستا لاهور و کەسە نزیکەکانی سەرقاڵی ئامادەکارین و لاهور پەیوەندی بەو کەسایەتیە دیارانەوە دەکات کە لە دەرەوەی حیزبەکانن بۆ ئەوەی بچنە ناو حیزبەکەیەوە کە بڕیارە ڕای بگەیەنێت. هەر بەپێی زانیاریەکان، دوای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، لاهور جەنگیش ڕاگەیاندنی حیزبەکەی دوا دەخات.
پۆلیسی تایلەند رایگەیاند، ئەفسەرێکی پێشووی پۆلیس کە بە دەمانچە و چەقۆی پێ بووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە هێرشی کردووەتە سەر داینگەک لە باکوری رۆژهەڵاتی تایلەند و لانیکەم 34 کەسی کوشتووە کە منداڵیشیان تێدایە. هێرشبەرەکە نزیکەی کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ تەقەی لە سەنتەری چاودێری منداڵان لە پارێزگای نۆنگ بوا لام فو کردووە. وتەبێژی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی تایلەند دەڵێت: "ژمارەی کوژراوانی رووداوەکە… لانیکەم 30 کەسە". پۆلیس ناسنامەی چەکدارەکەی بە ناوی پەنیا خەمراب ڕاگەیاندووە، کە ساڵی ڕابردوو بەهۆی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانەوە لە کارەکەی دوورخراوەتەوە. لەنێو کوژراوەکاندا 23 منداڵ هەبوون کە تەمەنیان دوو بۆ سێ ساڵ بووە. ئەو کوشتنە بە کۆمەڵە دوای کەمتر لە مانگێک دێت کە ئەفسەرێکی سوپا لە بنکەیەکی مەشقی سەربازی لە بانکۆکی پایتەخت تەقەی لە دوو سەربازی دیکە کرد و گیانیان لە دەستدا. لە یەکێک لە کوشندەترین ڕووداوەکانی وڵاتەکەدا لە ساڵی ڕابردوودا، سەربازێک لە هێرشێکدا 29 کەسی کوشت و پێش ئەوەی لە لایەن کۆماندۆکانەوە تەقەی لێبکرێت، دەیان کەسی دیکەی بریندار کرد.
وهزارهتی كارهبای حكومهتی ههرێمی كوردستان ئاشكرایدهكات بۆ ماوهی 3 رۆژ دابهشكردنی كارهبا كهمدهبێتهوه دهقی ئاگادارییهكهی وهزارهتی كارهبا: هاوبەشانی کارەبا ئاگاداردەکەینەوە، پڕۆسەی چاکسازی بۆ ماوەی سێ رۆژ لە (2022/10/7) تا (2022/10/9) لە کێڵگەی کۆرمۆر جێبەجێدەکرێت. بەم هۆیەوە هەناردەی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا بە بڕی 230 ملیۆن پێ سێجا کەم دەبێتەوە و لە ئەنجامدا 1250 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە. وەزارەتی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانەسروشتییەکان لەگەڵ تیمەکانی کۆمپانیای دانەغاز بۆ باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی چاکسازی و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبا، لەسەر هێڵ دەبێت.
لە نووسراوێکدا پهرلهمانی عێراق ڕایگەیاند، "كاتژمێر 11:00ـی سهر له بهیانی ڕۆژی شەممە 8-10-2022، كۆبوونهوهی ئاسایی پهرلهمان له بارهی بۆردومانهكانی ئێران بۆ سهر ههرێمی كوردستان بهڕێوهدهچێت. بە گوێرەی نووسراوەکە لە دانیشتنەکەدا ژمارهیهك پهرلهمانتاری نوێ سوێندی یاسایی دهخۆن و گفتوگۆش لهبارهی پڕۆژهیاسای خانووی زێدهڕۆ و وهبهرهێنانی پیشهسازی دهكرێت. تەوەری سێیەمی دانیشتنەکە گفتوگۆ دەبێت لە پڕۆژه یاسای دهستهبهری كۆمهڵایهتی و خانهنشینی كرێكاران.
نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە لە دەستەی پیشەسازیی سەربازیی عێراق رایدەگەیێنێت، عێراق هیچ درۆنێکی نییە، ئەگەر هەشیبێت لە دەستی حەشدی شەعبی دایە و ئێران پێیداون. دەشڵێت، عێراق بە بەهای 100 ملیۆن دۆلار گرێبەستی بۆ کڕینی درۆن کردووە، بەڵام درۆنەکان نافڕن. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 06-10-2022، لیوای مافپەروەر ئەحمەد عارف ئامێدی، نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە لە دەستەی پیشەسازیی سەربازیی عێراق رایگەیاند: "لە دوای ساڵی 2003، چەند بڕیارێکی نێودەوڵەتی بەسەر عێراقدا سەپێندراون، عێراق تەنیا مافی ئەوەی هەیە چەکێک بکڕێت بۆ ئەوەی سیستمی بەرگریی بەهێز بکات، مافی ئەوەی نییە چەکێک بکڕێت بتوانێت هێرشی پێ بکات". ئەحمەد عارف نموونە بەو چەکانە دەهێنێتەوە کە کاتی خۆی عێراق هەیبوون و دەڵێت: "بۆ نموونە لەسەردەمی بەعس هەندێک مووشەک هەبوون وەکو حەسەن و حوسێن کە توانای بڕینی 1500 کیلۆمەتریان هەبوو، بەڵام ئێستا تەنیا مافی بەکارهێنانی ئەو مووشەکانەی هەیە کە توانای بڕینی 50 کیلۆمەتریان هەیە، ئەوەش بۆ ئەوەیە عێراق هەر بە لاوازی بمێنێتەوە بەرامبەر تورکیا و ئێران". سەبارەت بە بابەتی پێدانی درۆن بە هێزەکانی پێشمەرگە و رێگریکردن لەو بابەتە لە لایەن عێراقەوە، نوێنەرەکەی وەزارەتی پێشمەرگە لە دەستەی پیشەسازیی سەربازیی عێراق گوتی: "عێراق تاوەکو ئێستا هیچ درۆنێکی نییە، ئەگەر هەشیبێت بە دەستی حەشدی شەعبییەوەیە کە ئێران پێیانی داوە." رووداو
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/10/2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە دادوەر سالار عەبدولسەتار، وەزیری دادی فیدراڵ کرد. لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی داد و دەسەڵاتی دادوەریی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی داد و دەسەڵاتی دادوەریی فیدراڵی و گرنگیی پاراستنی سەروەریی و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و دادگهکان کرا. لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی دەرچوونی ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بە زمانی کوردی وەک زمانێکی فەرمی لە عێراق کرا.
سهرچاوهیهكی ئهمنی له پارێزگای مووسڵ رایگهیاند: "ئهمڕۆ پێنجشهممه 6/10/2022، گهنجێكی تهمهن 35 ساڵ به ناوی داود جحهیشی، له نهتهوهی عهرهب، له كاتی ئاههنگی هاوسهرگیرییهكهی، لهو كاتهی كه له تهنیشت بووكهكه (هاوسهر)هكهی دانیشتبوو، لهو كاتهدا گولـلهیهكی وێڵی بهردهكهوێت و دهستبهجێ گیان لهدهست دهدات. سهرچاوهکە راشیگهیاند، له كاتێكدا كه ئامادهبوانی ئاههنگهكه سهرقاڵی شادی و ههڵپهركێ بوون، وهك نهریتێكی هۆزه عهرهبییهكان بۆ دهربڕینی خۆشی، تهقهیهكی زۆر كراوه، بههۆی تهقهی ههڵهی یهكێك له ئامادهبوانی ئاههنگهكه، گووللـهیهك بهر زاوا دهكهوێت و ئهو كارهساتهی لێ كهوتووهتهوه و شادی و خۆشییان لێ بووه به شین و گریان. باس نیوز
بەرەی تورکمانی روونکردنەوەیەک لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ هاکان فیدان دەدات و دەڵێ: بەرەی تورکمانی حزبێکی تۆمارکراوە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، لە پەرلەمانی عێراق و هەرێمیش کورسی پەرلەمانی هەیە، ئەوە جگە لەوەی وەزیر و چەند پۆستێکین لە ناوەند و هەولێر هەیە، وەک هەموو هێزەکانی تری عێراق و کورستان بۆمان هەیە پەیوەندی سیاسی لەگەڵ حزب و حکومەتی وڵاتان ببەستین، لەسەر ئەم ئەساسە هاتنی بەڕێز هاکان فیدان و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و سەرکردایەتی بەرەی تورکمانی لە هەولێری پایتەخت، دەچێتە قاڵبی کاری حزبی و پەیوەندی باشی بەرەی تورکمانی لەگەڵ تورکیای دراوسێ لەبارەی کۆبوونەوەکەوە دەشڵێ: کۆبوونەوەکەش بەئاشکرا و لەشوێنی کۆبوونەوەکانی بەرەی تورکمانی بووە، کە لەگەڵ زۆربەی حزبەکانی هەرێم لەو شوێنە کۆبوونەوەمان کردووە جگە لەوەش، تورکیا وڵاتێکی گرنگی ناوچەکەیە، پێگەی بەهێزە لە هەرێم و عێراق، دراوسێکی باش بووە بۆ هەرێم لە ساتە ناخۆشەکاندا، ناکرێت هاتنی هەر شاندێکی تورکیا بۆلای بەرپرسانی حزبەکانی تر بە ئاسایی ببینرێت و بۆ لای بەرەی تورکمانی بە تاوان و خیانەتی گەورە سەیربکرێت. ئاماژە بەوەش دەکات: بەدەرفەت دەزانین ئەوە بڵێین ئێمە ڕۆڵەی ئەم هەرێمەین، خۆشی و ناخۆشیەکانمان لەگەڵ هەموو پارتەکان دابەشکردووە، بەرەی تورکمانی و سیاسەتەکەی نەگۆڕە و بڕوای تەواومان بە پێکەوەژیان و کاری هاوبەش هەیە، پابەندین بە دەستوور و یاسا بەرکارەکانی عێراق و هەرێم بەتایبەت ئەو خاڵەی باس لە پاراستنی سەروەری خاکی عێراق و، دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەمان ڕەت دەکەینەوە. ئەوانەش کە ڕەخنە لەهاتنی شاندی تورکی بۆ لای بەرەی تورکمانی دەگرن، سەرەتا دەبوا لەخۆیان پرسیبا ئەو کاتەی لە دەسەڵات بوون، چیان بۆ خەلک و سنووری دەسەڵاتی خۆیان ئەنجامداوە جگە لە پشێوی و شەڕی دەروونی و نانەوەی ئاژاوە کە دواجار بەزیان بۆخۆی و خەلک و حزبەکەی کۆتایی هات، وە هەر ئەوانەش بوون ڕۆژانێک پەرۆش بوون بۆ یەک سلاوی ئێمە لەپێناو کۆبوونەوەیەکی هاوشێوە. هیمداد صباح بلال سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لەپەرلەمانی کوردستان
مەلا عومەر چنگیانی لە فەیسبووك نووسیویەتی:لە پەراوێزی دەرسێکی تەڵاقدادوای نوێژی عەسری ئیمڕۆپێنجی ئۆکتۆبەری٢٠٢٢ لە پاڵ منارەکەی مزگەوت، سەرقاڵی وتنەوەی دەرسێک بووم لە ئەحکامی تەڵاق لەسەر مەزهەبی ئیمامی شافیعی - رەحمەتی خوای لێبێت - لەسەر کتێبی(المختار من الاقناع في حل الفاظ أبي شجاع في الفقه الشافعي للصف الثالث الثانوي) بە چەند قوتابیەکی پۆلی کۆتایی پەیمانگای ئەزهەر، - وێڕای گوێگرتنیان بە تەلەفونەکانیان دەرسەکەیش تۆمار دەکەن - ، لاوێک دوای نوێژ کردن لە حەوشەکە دەسووڕایەوە داوای ڕێگە پێدانی دانیشتنی کرد و دوای تەواو بوونی دەرسەکەمان، گوتی: دەکرێ لەبارەی حوکمی نیکاحی مسیارەوە بپرسم، کە زۆرێک لە مەلاکان حەرامیان کردووە؟ گوتم: مسیار چییە؟ وتی: ژنو پیاوێک بە مارەکردنی شەرعی و ژنەکە لە هەقی خۆی خۆش دەبێت کە نایەوێ بگوێزرێتەوە. وتم: شاهید و وەلی ئەمر و مارەیی دەبێت؟ وتی: بەڵێ!وتم: ئەی کە وا بوو هەراکە لەسەرچییە؟ ئەزیزم یەکەم مامۆستای خوێندەوار و شەرعزان و شارەزا لە فیقه و مەقاصیدی شەریعە قسەیان لەسەر کردووە نەک حەرامکردن، دووەم، برام ئێمەی کورد بە زۆری لاسایی و نەریت دەپەرستین نەک گوێ بۆشەرع و فیقهو یاسا بگرین، لەگەڕەکێکدا نەخۆشێک دادەمێنێ بۆ پاکەتێک دەرزی کەس بۆی ناکڕێ، کەمرد مزگەوت جمەی دێت لە فیشکەی جگەرە و قاتی ئوتووکراو و تەسبیحی قەزوانی دووسەد دەنکی و سمێڵی ڕەش کراوە و خۆ بادان، لەکاتێکدا بۆ نوێژ و چوونە گؤڕستان ئەو حەزە نییە وەکچۆن بۆ پێنج هەزار بۆ دەرمان ئەو هەڵوێستە نەبوو، برام بابەتی ڕێگەدان بە نیکاحی مسیار بابەتێکی شەرعییە و جێبەجێکردنیشی بە ئاشکرا لە ڕێگای پەرلەمان و یاساوە یەکلا دەکرێتەوە و هاکا کرایە نێو یاسا و بە زۆرینەی دەنگ دەنگی پێدرا و پاساویش بۆ پیرۆزییەتەکەی هێنرایەوە.
هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (العربية الحدث):هێزە كوردییەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لەسەردەمی سەددام حسێنەوە بارەگایان هەیەو ئێمە نەمانهێناون.لایخۆمانەوە هەوڵمانداوە ئەو حزبە ئۆپۆزسیۆنانە نەبن بە هەڕەشە بۆ ئاسایشی ئێران، ئەمەش بە كۆنترۆڵكردنی جموجوڵەكانیان لە سنورییەكانو لیژنەی ئەمنیمان لەگەڵیان دروستكردووە، كە بكرێت لەرێگەی ئەو لیژنانەوە هاوكاری بكەین بۆ راگرتنی ئەو هێرشانە، زۆرجار حزبە كوردییەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران پابەند نابن، هەمان كێشەمان لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستانیش هەیە بەدرێژایی سنوری عێراقو توركیا.-ناڕەزایەتییەكانی ئێران بەبڕوای من هەڵچونێكی كۆمەڵایەتی- رۆشنبیری- بژێوییەو بەهەموو ناوچەكانی تری ئێراندا بڵادەبێتەوە نەك تەنیا لە ناوچە كوردییەكاندا.. بەڵام بەداخێكی زۆرەوە ئێمە (هەرێمی كوردستان) بووین بە ئامانجێكی ئاسان، هەرێم بووە بە گۆڕەپانی تاقیكردنەوەی جۆرەها چەكو ناردنی پەیام، بوین بە ئاسانترین لایەن بۆ سزادان لەسەر كاروبارێك كە ئێمە تێیدا بەشدارنین.-حكومەتی عێراق ئامرازی زۆری هەیە بۆ گوزارشتكردن لە توڕەیی خۆی سەبارەت بە هێرشەكانی ئێران، هەندێك ئیدانەكردنی بیانییەكان بەهێزتر بوون لە ئیدانەكردنەكانی حكومەتی عێراق، بەداخەوە زۆرێك براو سەركردە شیعەكانمان لە عێراق بێلایەنی یاخود بێدەنگییان هەڵبژارد.-پەشیمان نین لە هاوپەیمانی سێقۆڵی (سەدر+ بارزانی+ حەلبوسی)، بەڵام لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانو جێگرەكانییەوە پرۆسەی بە سیاسیكردنی دادگا دەستیپێكرد.- لە مام جەلالەوە بۆ سەرۆك كۆماری ئێستا كە بەرهەم ساڵحە هیچیان بەوەدا تێنەپەڕیون دوو لەسەر سێی بەدەستبهێننو لە گەڕی دووەمدا بە زۆرینەی سادە بووە.-ئێمە دەستبەرداری سەدر نەبووین، ماوەی ساڵێكی تەواو هاوبەش بووینو هێشتا پەیوەندی باشو بەردەواممان لەگەڵ سەماحەتی سەیدو سەركردەكانی رەوتی سەدردا هەیە، لەڕاستیدا ئێمە دەستبەرداری ئەوان نەبووین، ئەوان بە بڕیارێكی ناوخۆیی خۆیان بڕیاریاندا لە پەرلەمان بكشێنەوەو پرۆسەی سیاسی بەجێبهێڵن.-سەدرییەكان پێشوەختە ئاگاداریان كردین لە بڕیاری خۆیان، دواتر داوایان لێكردین دەمانەوێت پەرلەمانتارانی سەدر بگەڕێنەوە بۆ پەرلەمان بۆ راستكردنەوەی رێڕەوەكە، میكانیزمی یاسایی هەبوو كە دەكرا بگیرێتەبەر، بەڵام وەڵامەكەیان ئەوە بوو ئێمە وەكو هاوبەش داواتان لێدەكەین ئێوەش لە پەرلەمان بكشێنەوە بۆ ئەوەی پەرلەمان هەڵوەشێتەوە، وەڵامی ئێمە ئەوە بوو ئەگەر بكشێینەوە شوێنە بەتاڵەكانی ئێمەش وەكو ئەوانەی ئێوە بە كاندیدە جێگرەوەكان پڕدەكەنەوەو بوونی ئێمە لەژێر چەترەكەدا باشترە لەوەی لە دەرەوە بین، بۆیە ئێمە دەستبەرداری سەدر نەبووینو هێشتاش پێمانوایە هیچ حكومەتێكی سەقامگیر دروست نابێت بەبێ بەشداریو موبارەكەی رەوتی سەدر.- تائێستا هیچ رێككەوتنێك نییە لەنێوان پارتیو یەكێتی لەسەر یەك كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، برایانی یەكێتی كاندیدی خۆیان هەیەو ئێمەش كاندیدی خۆمان هەیە، لەناو یەكێتیدا جگە لە بەڕێز بەرهەم ساڵح كاندیدی تریش هەن هەروەها سەربەخۆكانیش هەن، بەڵام ئەو گفتوگۆیانەی تائێستا كراون نەگەیشتوەتە رێككەوتن لەسەر كاندیدێك.- بڕیاری دیاریكردنی كاندیدی سەرۆك كۆمار بڕیارێكی بەكۆمەڵی نیشتمانییە، كورد بە تەنیا ناتوانن كاندیدی خۆیان سەربخەنو دەبێت هێزەكانی تر پاڵپشتی بكەن لە كوتلەكانی شیعەو سوننەو سەربەخۆكان، كامە بەرژەوەندی وڵاتە لەم قۆناغەدا ئەگەر تشرینییەكان خۆپیشاندان بكەنو دەیان شەهیدو قوربانی بدەنو داوای گۆڕینی ئەم سێ سەرۆكایەتییە بكەن، بەڵام ئێستا ئەو سێ سەرۆكایەتییە بگەڕێنەوە، بەدڵنیایی هاوڵاتی پرسیار دەكات چیمان كردووە.- كۆنگرەی 14ی پارتی لە سەرەتای مانگی 11 بەڕێوەدەچێت، تاوەكو مەرجەعیەتو سەركردەیی مێژوویمان هەبێت كە سەرۆك بارزانییەو ئەو ئامادەیی هەبێت بڕواناكەم ئیشنیقاق لەناو پارتیدا رووبدات.
راگەیەندراوێک لە ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانییەوە ئەو تۆمەتبارانەمان دەستگیرکرد کەڕومانەیان هەڵدایە ماڵێکەوە لەچەمچەماڵسەعات (٣:۱٥) دەقیقە شەوی ( ۲۲ لەسەر ۲۳ / ٩ / ٢٠٢٢) لەگەڕەکی ئاشتی قەزای چەمچەماڵ دوو تۆمەتبار بەناوەکانی(م ، ج ، ج) و (ک ، ف ، ن ) دەچنە سەرماڵی هاوڵاتیەک بەناوی ( ڕ ، ح ، ش ) کەپیشەی مامۆستایەو ڕومانەیەک هەڵدەدەنە ماڵەکەیەوەو تەقە لەماڵەکەی دەکەنپاش ڕوداوەکە تۆمەتبارەکان هەڵدێن و چەند گەڕەکێک لەنزیک ڕوداوەکە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەقەیان لێدەکرێت هەردوو تۆمەتبارەکە بریندار دەکرێن پاشان یەکێک لەتۆمەتبارە بریندەرەکان بەناوی (م ، ج ، ج ) گیان لەدستدەدات و ئەوی دیکەشیان هەڵدێتپاش ئاگادارکردنەوەی هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەم بارەیەوە تیمە تایبەتەکانمان ڕاسپێردران بۆ کۆکردنەوەی زانیاری وردو دەستنیشانکردن و دۆزینەوەی تۆمەتبارانسەرەنجام پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە دوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی (٣٤٥) لەیاسای سزادان لەلایەن هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکران ، یەکێک لەتۆمەتبارە دەستگیرکراوەکانبەناوی ( ک ، ف ، ن )لەکردەوەکەدا بەشدارەو وەک لەگرتەڤیدۆیەکەدا دیارە ماتۆڕسکیلەکە لێدەخوڕێت ، ئەوی دیکەشیان بەناوی ( م ، ح ، ن ) هەستاوە بەدابینکردنی چەکو تەقەمەنی بۆیانسەبارەت بە زەرەرو زیانی خاوەن ماڵەکەی تەقەیلێکراوەو ڕومانەکە خراوەتە ماڵیەوە لەو شەوەدا کەسیان لەماڵ نەبووە تەنها زیانی مادیان کردوەلێکۆڵینەوەو گەڕان بەدوای تاوانباراندا لەوبارەیەوە بەردەوامەڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی