فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: "سبەی شەممە، 8ی10ی2022، بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری مەزن (د.خ)، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە".
کەمێکی دیکە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێک لەبارەی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی شاری هەولێر بڵاو دەکاتەوە کە تێیدا ئەفسەرێکی ئەنجومەنی ئاسایش کرایە ئامانج و شەهید بوو.
بەڕێوەبەرایەتیی راستکردنەوە و تاقیکردنەوەکانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق نووسراوێکی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی پارێزگاکان کردووە و داوایان لێدەکات کەوتنی قوتابییان لە زمانی کوردی بە دەرنەچوو هەژمار نەکرێت، بەوەش زمانی کوردی لە بابەتێکی سەرەکی لە قوتابخانەکانەوە دەکاتە بابەتێکی لاوەکی. پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێت: "نووسراوەکە نادەستوورییە." بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی راستکردنەوە و تاقیکردنەوەکانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق کە رۆژی 6-10-2022 بە ژمارە 19/ع/ 22928 بەناونیشانی "بابەتی زمانی کوردی" بە واژۆی شاکر نیعەت عەبد عەونی، بەڕێوەبەری گشتیی راستکردنەوە و تاقیکردنەوەکانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەکان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان نێردراوە، تێیدا زمانی کوردی وەکو بابەتێکی لاوەکی تەماشادەکرێت و قوتابی لەو بابەتە ئەگەر نمرەی دەرچوونیش بەدەستنەهێنێت، ئەوا بە دەرچوو هەژمار دەکرێت. لە نووسراوەکەدا هاتووە: "بەهۆی ئەوەی زۆر پرسیارمان لەبارەی بابەتی زمانی کوردییەوە بۆ قوتابییانی قوتابخانە عەرەبییەکانەوە بۆ دێت لەو قوتابخانانەی دەخوێندرێن و بە پشت بەستن بە رەزامەندیی بەڕێز وەزیری پەروەردە لە وەڵامی نووسراومان ژمارە 19/ع/4/30322 لە 16-10-2017، دەمانەوێت ئەوە روونبکەینەوە، کە قوتابی بە دەرنەچوو هەژمار ناکرێت لە بابەتی زمانی کوردی لەو قوتابخانانەی خوێندنی بابەتەکە دەیانگرێتەوە، ئەگەر نمرەی دەرچوونی پێویستی بەدەست نەهێنا." هەرچەندە بەپێی بڕگەی یەکەمی ماددە چواری دەستووری هەمیشەیی عێراق زمانەکانی عەرەبی و کوردی دوو زمانی فەرمیی عێراقن و ماف دراوەتە پێکهاتەکان بە زمانی تورکمانی و سریانی و ئەرمەنیی دایکیان لە دامەزراوەکان بخوێنن، بەڵام ماوەیەکە و بەدیاریکراوی لەدوای رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017ەوە هەوڵەکان بۆ لابردنی زمانی کوردی لە نووسراو و تابلۆکان سەریهەڵدایەوە و چەند جارێک لە شارەوانی، هاتووچۆ و تەندروستی و چەند شوێنێکی دیکە بەتایبەت لە پارێزگای کەرکووک روودەدات. لەبارەی بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردەوەی عێراقەوە، سەباح حەبیب، ئەندامی لیژنەی پەروەردی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانتاری کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بڕیارەکە نایاسایی و نادەستوورە و دژی ماددەی 4ـی دەستووری عێراقە، بۆیە رەتیدەکەینەوە و قبووڵی ناکەین زمانی کوردی پەراوێز بخرێت، دەبێت زمانی کوردی وەکو هەر بابەتێکی دیکە وەکو زمانی عەرەبی، ئینگلیزی و بابەتی دیکە هەژمار بکرێت و کەم نەکرێتەوە." لە دوای ساڵی 2003 و رووخانی رژێمی بەعسەوە بابەتی زمانی کوردی لە پۆلەکانی چوارەم و پێنجەمی ئامادەیی بە هەردوو بەشی وێژەیی و زانستی لە قوتابخانەکانی عێراق دەخوێندرێت، بەڵام زوو زوو کێشەی بۆ دروستدەکرێت و کەمدەکرێتەوە، لەکاتێکدا خوێندنی زمانی عەرەبی لە هەرێمی کوردستان یەکێکە لە وانە سەرەکییەکانی قوتابخانەکان لە پۆلی چواری بنەڕەتییەوە تاوەکو 12ـی ئامادەیی. رووداو
په‌یجی دژه تیرۆری كوردستان، بڵاوی كرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هه‌ولێر له ئاكامی بۆمبێكی چێندراو بووه و شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه گیانی له‌ده‌ست داوه و چوار سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش بریندار بوون. له راگه‌یه‌ندراوی په‌یجی دژه تیرۆری كوردستاندا هاتووه: "کەمێک بەر لە ئێستا لە گەڕەکی سەربەستی لە شاری هەولێر، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لە دەست دا و دوو ئافرەت و دوو منداڵیش کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون بریندار بوون". په‌یجه‌كه له باره‌ی ناسنامه‌ی قوربانییه‌كان و ورده‌كاری زیاتری رووداوه‌كه هیچ زانیارییه‌كی زیاتری بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، ئەو کەسەی گیانی لەدەست داوە ناوی هاوکار جافە کە کەسێکی نزیکی لاهور جەنگی بووە.
ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی 32ـی پارک لە هەولێر "تەقییەوە،" ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، دیارنییە هۆکاری تەقینەوەکەی سووتەمەنیی ئۆتۆمبێلەکە بووە یان بۆمب. دەشڵێت، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستداوە.
عه‌قید ئازاد تاها، گوتەبێژی هاتوچۆی دهۆک لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: "بەیانی ئەمڕۆ هەینی 7/10/2022، لە دووریانی ناحیەی بجیل سەر بە قەزای ئاکرێ، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ مێرمنداڵێک بووە قوربانی". ئەوەشی ئاشکرا: "ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب، خۆی بە مێرمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵاندا کێشاوە و بەوهۆیەوە مێرمنداڵەکە گیانی لەدەستدا". وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک ئاماژەشی بەوەداوە کە پەڕوای لێکۆڵینەوە لە لایەن پۆلیسی ئاکرێ بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی لە بڵاوكراوەیەكدا رایگەیاندووە، "رۆژی یەكشەمە گۆڕانكاری بەسەر كەشوھەوای ناوچەكەدا دێت لە ئەنجامی ھاتنی نزمەپاڵەپەستۆیەك لە ناوەراستی ئەوروپاوە بۆ سەر دەریای ناوەراست كە بارستە ھەوایەكی مامناوەندی ساردی لەگەڵدایە و پلەكانی گەرما بەرێژەیەكی بەرچاو نزم دەبنەوە". ناوبراو رونیكردۆتەوە "سەرەتا رۆژی یەكشەممە كاریگەری ئەم بەرە ھەوایە دەگاتە ناوچەكانی رۆژئاوای ھەرێم و ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و خێرایی با لە ئاراستەی باشور و باشوری رۆژئاواوە ھەندێك كات زیاددەكات لەنێوان ٢٠ تا ٤٥كم زیاتر لە كاتژمێرێكدا". هەروەها وتویەتی "پێشبینی چالاكبوونی ھەورە بروسكە و تاوە بارانی بەخوڕ دەكرێت لە كات و ناوچە جیاجیاكانی سنوری زاخۆ و پارێزگای دھۆك و بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەكانی پارێزگاكەدا، پلەكانی گەرماش زیاتر لە ٩ بۆ ١٠ پلە لەم ناوچانەدا نزم دەبنەوە كەشێكی فێنك بۆ نیمچە ساردی دەبێت تا كاتەكانی ئێوارەی ھەمان رۆژ ئەگەری بارانبارین دەبێت". ئاراس جەبار دەڵێت "سەبارەت بەناوچەكانی دیكەی ھەرێم ئەگەری بارانبارین لاواز دەبێت و تەنھا ئاسمانی ناوچەكان بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و نمە بارانێكی كەم لەھەندێك كاتدا، پلەكانی گەرماش كەمتر نزمدەبنەوە و لەناوچەكانی سنوری پارێزگای ھەولێر و كەركوك بەرێژەی ٤ تا ٦ پلە ، ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان و راپەرین بەرێژەی ٢ تا ٣ پلە". ئاراس جەبار باسی لەوەشكردووە "بەگشتی لە رۆژانی دووشەممە و سێشەممەی ناوەراستی ھەفتە كاریگەری ئەم بارستە ھەوایە دەگات بەتەواوی ناوچەكان و كاریگەری ئەم گەرمایەی ئەم ماوەیە بەیەكجاری كۆتایی دێت و كەش لە رۆژدا فێنك دەبێت لەگەڵ زیاتر ساردبوونی شەوان و ھەستكردن بەسەرما".
راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:بەڕێز (مەسرور بارزانی)سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری تەندروستی لە ڕوداووی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەیەکی تایبەتی هەولێر پرسیەوە، وەزیری تەندروستی ڕاسپارد بۆ هەر پێویستیەکی بەپەلە لەلایەن دمودەزگا پەیوەندارەکان بۆ پاراستنی گیانی نەخۆشان و زوو کۆنتڕۆڵکزدنی ئاگرەکە و کەمکردنەوەی زەرەرو زیانی ئەم ڕوداوە. هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان خواست بۆ دووربوون لە زەرەر و زیانی گیانی. ڕاگەیاندنیوەزارەتی تەندروستی6 ئۆکتۆبەر 2022
پەیجی دژە تیرۆری كوردستان بڵاوی كردەوە كە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگایەکی یەبەشەیان لە چیای شنگال کردە ئامانج و کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمشەو پێنجشەممە 6ی تشرینی یەکەمی 2022، کاتژمێر 21:30، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لە چیای شنگال بارەگایەکی چەکدارانی یەبەشەیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددیی لێ کەوتەوە.
كارزان سه‌باح هه‌ورامی ئه‌و فراكسیۆنانه‌ی كه ئێستا دژی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانن خۆیان هۆكاری سه‌ره‌كی دواخستنی هه‌ڵبژاردن بوون بۆچی؟ چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌گه‌ڵ پارتی بونایه بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی خۆی هه‌ڵبژاردن بكرابایه یه‌كێتی به ته‌نیا له‌به‌ره‌یه‌ك ده‌مایه‌وه و ناچار ده‌بوو ملكه‌چی هه‌ڵبژاردن بێت به‌ڵام ئه‌مانیش واته گۆران و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و نه‌وه‌ی نوێ له‌گه‌ڵ قیت بوونه‌وه‌ی یه‌كێتی له هه‌مواری یاسایی هه‌ڵبژاردن و پرسی كۆتاكان ده‌ستیان كرد به ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه و بۆچونی خۆیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نزیك كرده‌وه سه‌رجه‌میان داوایان له پارتی ده‌كرد كه یاساكه هه‌موار بكاته‌وه و كورسی كۆتاكان ده‌ستكاری بكرێت. ئێستاش كه كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسی ده‌كه‌ن و نیگه‌رانن له‌و دۆخه‌كه ده‌بوو ئه‌و كاته ئه‌وه‌یان بزانیایه كه ئه‌گه‌ر ده‌ستیان شل بكردبایه و به‌ربه‌ست نه‌بونایه له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنه‌كان ئێستا هه‌لبژاردن به‌بێ گرفت له كات و ساتی خۆی به‌رێوه ده‌چوو بۆیه ئه‌وان به‌رپرسیارن له‌وه‌ی رێگر بوون له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆی بكرێت. ئه‌وه‌ی لێره قازانجی كرد گۆران و یه‌كێتی بوون له‌پله‌ی یه‌كه‌م، گۆران له دواین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ته‌نیا 1 كورسیشی نه‌هێناوه،بۆیه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش دۆخی له‌وه باشتر نابێت بۆه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وان قازانج بوو چونكه 12 كورسیان له‌په‌رله‌مان هه‌یه، بۆ یه‌كێتی هه‌ر زۆر باش بوو یه‌كێتی به‌م درێژكردنه‌وه‌یه دۆخی ئیستای سلێمانی و ناوخۆی خۆشی تێده‌په‌رێنێت و یه‌كێتی عاقڵانه یاره‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كرد و ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی درێژكرده‌وه و له‌داهاتوو بۆشی ده‌بێته عورفێك كه هه‌ركاتێك دۆخه‌كه‌ی به‌دڵ نه‌بوو ئاوا ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژی ده‌كاته‌وه له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ئیستا یه‌كێتی شوێن پێی خۆی له حكوومه‌ت قایم كردووه به‌سه‌دان به‌رێوه‌به‌ری گشتی و وه‌زیرو بریكاری وه‌زیری هه‌یه به‌م پێكهاته‌وه به‌قه‌د پارتی پشكی له حكوومه‌ت هه‌یه نایه‌وێت له‌خۆی تێك بدات. هه‌رچی پارتییه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م بوو پارتی خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی نه‌گۆر و فراوانه و ئێستا هه‌ڵبژاردن بكرێت پارتی كورسیه‌كانی خۆی به‌زیاده‌وه ده‌هێنێته‌وه، پارتی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی درێژكرده‌وه بۆ یه‌كێتی به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن كه دوای ساڵێك له درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان ئایا یه‌كێتی هه‌ر سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه و كورسی كۆتاكان دابه‌شكاری بكرێت، بۆیه گه‌ره‌نتی نییه دوای ته‌واوكردنی ئه‌م خوله یه‌كێتی چ داواكاری دیكه‌ی هه‌یه. پارتی له ئاستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تیش نیه‌تی خۆی له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌ربری سه‌رۆكی هه‌رێم رۆژێكی دیاری كرد و سه‌رۆكی حكوومه‌تیش بودجه‌ی بۆ دانا به‌ڵام له‌درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان واقعیه‌تێك دروست بوو به‌وه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ (هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌بێت و په‌سه‌ندی ده‌رئه‌نجامه‌كانیشی نه‌كات)هه‌ڵبژاردن له وكردستان ناكرێت ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له عه‌یبه‌كانی پرۆسه‌ی دیموكراتی له كوردستان.
لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر ئاگرێک کەوتەوە و تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە. کاتژمێر 9:20ی ئەمشەو، ئاگرێک لە سەربانی نەخۆشخانەی ویلیفری ئەهلی کەوتووەتەوە و پۆلیسی بەرگریی شارستانی هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن. بەپێی زانیاریەکان، ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆی مۆلیدەیەکەوە بووە
فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی لە پارێزگای سەلاحەددین گیانی لەدەستدا. رۆژی پێنجشەممە، 6-10-2022، بەرپرسێکی ئەمنی رایگەیاند، فەییاز نەزهان قەیسی، بەرپرسی هێزی بێجیی لیوای 51ی حەشدی شەعبی، لە تەقینەوەیەک گیانی لەدەستداوە. دواتر حەشدی شەعبی لە راگەیێندراوێکدا هەواڵی کوژرانی فەییاز نەزهان قەیسی، بەرپرسی هێزی بێجی لیوای 51 سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەددینی حەشدی شەعبی راگەیاند و ئاماژە بەوە دەکات کە بۆمبی رێکخراوی داعشی پێیدا تەقیوەتەوە. لیوای 51ی حەشدی شەعبی، گرووپێکی چەکداری سوننەن لەنێو حەشدی شەعبی دا و ساڵی 2014ـەوە دەستی بە چالاکی کرد بە فەرمانی فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، عەلی خالد سەبهان خەلەف جبووری کراوەتە فەرماندەی لیواکە.