کەسێک لە هەولێر هەڵدەکوتێتە سەر ماڵی زاواکەی و هەردوو گوێچکەی لەکاتی خەودا دەبڕێت. نوێ دەکرێتەوە…
ئێوارەى ئەمڕۆ هەینی 7-10-2022 لە زێى بچووک لە سنوورى قەزاى کۆیە، گەنجێك لە کاتى مەلەکردندا خنکا. گۆران ئەحمەد بەڕێوەبەرى بەرگرى شارستانیى کۆیە رایگەیاند، کە گەنجێک بەناوی زانست ئەمیر کە تەمەنى 35 ساڵە و دانیشتووى شارى کۆیە بوو، لە زێى بچووکى گوندى کانى بى لە کاتى مەلەکردندا خنکا. تەرمەکەى دۆزراوەتەوە و بەمەبەستى پشکنینی پزیشکى، ڕەوانەى پزیشکى داد کرا.
لاهوور جەنگی پەیوەندی تەلەفۆنی بە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەکات و ڕایگەیاندووە کە داوای لێکردووە بکوژانی ئەفسەرەکەی ئەمڕۆی هەولێر بدۆزرێنەوە. دەقی پۆستەکەی لاهور جەنگی بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ لە پەلامارێکی تێرۆریستیدا لە شاری هەولێر ئەفسەرێکی دەزگای زانیاری کە ماوەی بیست ساڵ بوو بەوپەڕی دڵسۆزییەوە خزمەتی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی دەکرد، خۆی و ژن و منداڵەکانی کرانە ئامانج، ئەو ڕووداوە لە ناخەوە دڵگران و خەمباری کردم، سەرەڕای سەرکۆنەکردنی توندی ئەم کردەوە تیرۆریستییە، داوا لە دەزگا ئەمنییەکان دەکەم بە زووترین کات بکەرانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەستگیر بکەن، هەر ئەمڕۆش پەیوەندیم کرد بە بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، داوام لێکرد کە بە زووترین کات بکەرانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە بۆ ڕایگشتی ئاشکرا بکەن.لێرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵەی تێکۆشەری ئەو ئەفسەرە دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.
ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە ئەمڕۆ هەینی 7ی تشرینی یەکەمی 2022، کاتژمێر 12:20ی پاشنیوەڕۆ، لە گەڕەکی سەربەستیی شاری هەولێر لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا ئەفسەرێکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاریی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە ناوی هاوکار عەبدوڵڵا ڕەسووڵ، کە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی ناکۆکی و ململانێیەکانی ناو دەزگای زانیاری ئەرکەکەی خۆی گواستبوویەوە بۆ شاری هەولێر، لە ڕێگەی دوو بۆمبی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە کرایە ئامانج و بەداخەوە شەهید بوو، هاوکات چوار سەرنشین کە لە هاوسەرەکەی و دوو منداڵی و خوشکێکی پێک هاتبوون، بریندار بوون. ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان زۆر بە توندی ئەم کردەوە تیرۆریستییە ترسنۆکانەیە سەرکۆنە دەکات و، لێکۆڵینەوەکانیان لەو بارەوە دەست پێ کردووە و بکەرانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن. ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان7ی تشرینی یەکەمی 2022
دەزگای زانیاری یەكێتیی روونکردنەوەیەکی لەسەر تەقینەوەکەی هەولێر بڵاو دەکاتەوە دەقی راگەیەندراوەکە ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری راگەیەندراوێكی سەبارەت بە تەقینەوەكەی هەولێر بڵاوكردەوە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٧ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە رووداوێکی نەخوازراودا لەشاری ھەولێر، ئۆتۆمبێلەکەی بەڕێز عەقید ھاوکار عەبدوڵا ناسراو بە ( ھاوکار جاف) کرایە ئامانج و بەداخەوە شەھیدکرا . شەھید ھاوکار كە پێشتر لە ئەرک و فەرمانی رەسمیدا بوو رۆڵی بەرچاوی ھەبووە لە ھێزەکانی دژەتیرۆر و بواری ئەمنیدا و خزمەتی ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کردووە. وێڕای دەربڕینی ھاوخەمی پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەکەین کە نمونەیەکی بەرزی قوربانیدانن، ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین، داواش دەکەین لە ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێم لە لێکۆڵێینەوەکانیاندا وردبن و راستی رووداوەکە و تۆمەتباران بۆ رای گشتی ئاشکرا بکەن و رووبەڕووی دەسەڵاتی دادوەریان بکەنەوە و سزای یاساییان بەسەردابسەپێنن. ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری
سوپای ئەمریکا و کۆریای باشوور بە بەکارهێنانی کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی دەستیان بە مەشقی دەریایی هاوبەش کرد، ئەمەش دوای ڕۆژێک لە ناردنی فڕۆکەی جەنگی وەک کاردانەوەیەک بۆ مەشقەکانی کۆریای باکوور. سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، مانۆڕە دەریاییەکان لە ئاوەکانی کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە لە7-8ی تشرینی یەکەم بەڕێوەدەچێت. سەرۆک ئەرکانە هاوبەشەکە ئاماژەی بەوەشکرد، کۆریای باشوور بەردەوام دەبێت لە بەرزکردنەوەی تواناکانی ئۆپەراسیۆنی و ئامادەیی بۆ وەڵامدانەوەی هەر ئیستفزازییەکی کۆریای باکوور لەڕێگەی مەشقی هاوبەش لەگەڵ کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی ڕۆناڵد ڕیگان و هێزە تایبەتەکەی.
ئەمڕۆ هەینی 7-10-2022 رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە پراگی پایتەختی چیک رایگەیاند، رەنگە لە کاتی گونجاودا چاوی بە بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا بکەوێت. ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد کە دەرفەتی لەم جۆرە کۆبوونەوانە رەتناکاتەوە و کۆبوونەوەی ئەو لەگەڵ سەرۆکی سووریا مەحاڵ نییە
ئەمەریکا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی ناسامس و سیستەمی بەرگری ئاسمانی بە کوێت بە گرێبەستێک بە بەهای سێ ملیار دۆلار وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەزامەندی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی سیستەمی نیشتمانی پێشکەوتووی موشەکی (NASAMS) و سیستەمی بەرگری ئاسمانی مەودای مامناوەند (MRADS) بە کوێت بە بەهای سێ ملیار دۆلار. لە بەیاننامەیەکی پێنتاگۆن هاتووە، ئەمریکا یارمەتی کوێت دەدات بەرگری لە خۆی بکات لە بەرانبەر هەر هێرشێکی ئاسمانی." بەپێی ئامارەکانی پێنتاگۆن، فرۆستنی مووسەکەکان پشتگیری لە ئامانجەکانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکاش دەکات. پێنتاگۆن ئاماژەی بە بەردەوامی وەبەرهێنانی کوێت کرد لە توانا بەرگرییەکان، کە زۆر گرنگن بۆ پاراستنی سنوورەکانی و ژێرخانی وزە و دانیشتووانەکەی. ئەمەش دوای کەمتر لە مانگێک دێت کە ئەمریکا بە گرێبەستێکی جیاواز بە بەهای 250 ملیۆن دۆلار خولی ئۆپەراسیۆن و ڕاهێنانی تانکی M1A2 Abrams بۆ کوێت کرد. "زیاتر لە ٤ هەزار هاوڵاتی ئەمریکی و کارمەندی سەربازی لە وڵاتی کەنداو دەژین و کاردەکەن". پێنتاگۆن ئەوەشی ئاشکرا کرد کە سێ نوێنەری حکومەتی ئەمریکا و پێنج نوێنەری بەڵێندەر ڕەوانەی کوێت دەکرێن بۆ پشتگیریکردن لە گەیاندنی ناسامس و بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانی و ڕاهێنان. هەروەها پێشبینی دەکرێت شەش بەڵێندەری دیکە بۆ ماوەی سێ ساڵ لە کوێت جێگیر بکرێن بۆ "پشتیوانی بەدواداچوون"ی ئامێرەکان.
ژینۆ محەمەد، ئەندامی دورخراوەی سەرکردایەتی یەکێتی ئەڵێت: بە داخەوە بۆ هاوڕێ و برای ئەزیزمان هاوکار جاف بە دەستێکی لەرزۆك و ترسنۆك و نامەرد شەهید کرا.
حکومەتی چیک ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ حکومەتی ئۆکراینا لە کیێڤ ئەنجام دەدات ڤاکلاڤ سمۆلکا، وتەبێژی حکومەتی چیک بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: “ژمارەیەک وەزیر گەشت دەکەن بۆ کیێڤ و هەردوو حکومەت چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن”. وتەبێژەکەی حکومەتی چیک هیچ وردەکارییەکی لەبارەی کۆبوونەوەکە ئاشکرا نەکردووە. حکومەتی چیک پێشتر کۆبوونەوەی هاوبەشی هاوشێوەی لەگەڵ سلۆڤاکیا و پۆڵەندا و ئیسرائیل ئەنجامداوە. ئهو ئهندامهی یهكێتی ئهوروپا و ناتۆ كه ژمارەی دانیشتوانی لە 10 ملیۆن و 500 ههزار كهس پێكهاتووه، له مانگی شوباتهوه به بههای 168 ملیۆن دۆلار هاوكاری سهربازی پێشكهش به ئۆكراینا كردووه. دوێنێ پێنج شەممە لە لوتکەی دەستبەکاربوونی کۆمەڵگەی سیاسی ئەورووپا لە شاری پراگ، پێتر فیالا، سەرۆکوەزیرانی چیک دیداری لەگەڵ هاوتا ئۆکراینییەکەی دێنیز شمیهاڵ کرد.
ئەمڕۆ هەینی 7-10-2022، سەرجەم کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی لەسەر رێگای سەرەکی سلێمانی ـ دوکان لابران.هەرچەندە تا ئێستا هۆکارەکەی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بە دوور نازاندرێ کە بۆ پاراستنی کامێراکان بێت لە شکان. دوێنێ پێنجشەممە کامێرایەکی تۆمارکردنی تیژڕەوی لە پیرەمەگروون سووتێندرا.
جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، دوای بڕیارەکەی ئۆپێک واشنتۆن هیچ پلانێکی نییە بۆ گواستنەوەی هێزەکانی لە سعودیە و ئاماژەی بەوەشکرد، سعودیە هاوبەشێکی گرنگی ئەمریکایە. ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ئاماژەی بەوەشکرد، “لەدوای بڕیاری ئۆپێک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان، هیچ پلانێکمان نییە بۆ گواستنەوەی هێزەکانمان لە سعودیەوە و وەک جۆ بایدن و وەزیری دەرەوە وتوویانە، "ئێمە چەندین بەرژەوەندی هاوبەشمان لەگەڵ سعودیە هەیە لەسەر پرسە جیاوازەکان بە شێوەیەکی بەردەوام. جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دووپاتی دەکاتەوە کە ریاز هاوبەشێکی گرنگە بۆ واشنتۆن رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا، نائومێدی خۆی دەربڕی بەرامبەر بەو پلانانەی كە لە لایەن ئۆپێك بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت رایانگەیاندووە، بایدن رایگەیاند کە ئەمریكا دیراسەی ئەو بەدیلانەی لەبەردەستدایە. گروپی ئۆپێک ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان، ئەمەش نرخی سووتەمەنی بەرزکردەوە.