بەپێی بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق كە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ شەممە دەریكرد، لێژنەی ئاسایش و بەرگریی و لێژنەی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق راسپێردران بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان، لێكۆڵینەوە بكەن و راسپاردەی پێویست بخەنەڕوو. بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی سەر سنوور لەگەڵ ئەو كارانەی وەزارەتی دەرەوە بۆ ڕێگەگرتن لەو كێشانە كردوویەتی.
دکتۆر عادل باخەوان، بەڕێوەبەری ناوەندی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر عێراق، پێیوایە هەڵەیە کە دەگوترێت نەبوونی دەوڵەتی کوردی بەهۆی نەبوونی یەکگرتووییەوەیە و دەڵێت، سیستەمی سیاسی لە عێراق بە تەواوی چەقی بەستووە. د.عادل باخەوان، ئەمرۆ شەممە (٨-١٠-٢٠٢٢) لە دیداری کێشەی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، ئاماژەی بەوەکرد، "راستە فاکتەرە ناوخۆییەکان رۆڵی گرنگییان هەیە، بەڵام ئەوەی بە پلەی یەکەم وایکردووە دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان و هەر ناوچەیەکی دیکەی کوردستان دروست نەبێت، پەیوەندیی بە ناوخۆوە نەبووە ". ئاماژەی بەوەشکرد: "هەرێمی کوردستان کە ئێستا هەیە، لەبەرئەوە نییە کە ئێمە یەکبووین، بەڵکو لەبەر ئەوەیە ئیرادەیەکی نێودەوڵەتی هەیە کە هەرێمی کوردستانێکی بەهێزی لەناو دەوڵەتێکی عێراقی یەکگرتوودا دەوێت". د. عادل باخەوان، لە دیدارەکەدا جەختیکردەوە: "سیستەمی سیاسی لە عێراق لە کۆڵانێکی تەواو داخراودایە و پێویستە هەموومان بەیەکەوە بیربکەینەوە و چارەسەری بکەین، ئەگەر وازی لێبهێنین، لەوانەیە ببێتە گۆمی خوێن، بۆیە کاتی ئەوە هاتووە خەڵکی عێراق هەموو چارەسەرێک قبوڵ بکەن، تەنیا کوشتن و خوێنڕشتن نەبێت". بەڕێوەبەری ناوەندی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر عێراق دەشڵێت: لە ساڵی 2003 بۆ 2019 یەک رەگەز هەبووە بۆ مانەوەی عێراق، ئەویش ئیدارەی هاوبەشی ئەمەریکا و ئێران بووە، بەڵام لە دوای 2019 ئەو هاوبەشییە کۆتایی هات، لەو کاتەشەوە تا ئێستا لە عێراق شتێکمان بە ناوی دەوڵەت نییە. k24
بە پاڵپشتیی مەعنەوی و دارایی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٥ی ١٠ی ٢٠٢٢ دەست بە پرۆژەیەکی گرنگی ستراتیژیی ڕاهێنانی مامۆستایان کرا لە شاری هەولێر . پرۆژەی دروستکردنی زیاتر لە ٦٠٠ مامۆستای ڕاهێنەر بۆ ناوەندەکانی خوێندن لە بواری دیداکتیکی نوێ (شێوازەکانی وانە وتنەوە) کە پرۆژەکە ڕاهێنان و کارایی و کارامەییەکانی مامۆستایان گەشە پێدەدات و هاوبەهای دەکات لە قوتابخانەکانی گوند و شارۆچکە و شارەدێ و سەنتەری شارە گەورەکان. پرۆژەکە گشتگیرە بۆ هەموو مامۆستایان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ئەنجام دەدرێت، پاش وەرگرتنی ٤٠ کاتژمێر ڕاهێنان، مامۆستایان دابەشکارییان بۆ دەکرێت بۆ ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان، هەر ڕاهێنەرێک (١٠ تا ١٢) قوتابخانە و خوێندنگەی بۆ دیاری دەکرێت و هەموو مامۆستایەک لەناو قوتابخانەکەی خۆی هەفتەی یەک کاتژمێر ئەو ڕاهێنانە وەردەگرێت. مامۆستای ڕاهێنەر بەتەواوی تەفەروغ دەکات بۆ ڕاهینانی مامۆستایانی ئەو قوتابخانانەی بۆی دیاری دەکرێتن، تەنیا وەرگرتنی ڕاهێنان نابێت، بەڵکوو مامۆستای ڕاهێنەر کە قوتابخانەکانی ڕووبەڕوو کراوەتەوە (بەدواداچوون – Followup) دەکات بۆ چۆنیەتیی جێبەجێکردنی شێوازی نوێی وانەوتنەوەکە لەلایەن مامۆستای پۆلەوە و فیدباک لە قوتابیان و خوێندکاران وەردەگرێتەوە. هەروەها مافی دیدەنیی مامۆستای دەبێت لە پۆلدا و فۆرمی هەڵسەنگاندنی دەبێت بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەم ستراتیژە، داتا و بەڵگەنامەکان پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتیی مەشق و ڕاهینانی پارێزگاکان دەکات و وەزارەتی پەروەردەش بە وردی چاودێریی پرۆسەکە دەکات و سیستەمێکی ئەلیکترۆنی ئامادە دەکات بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتیی باش بەڕێوەچوونی پرۆسەکە. جیا لەوەش، پلاتفۆرمی (ئی ڕاهێنان E- Rahenan ) کە ئامادەکراوە و چەندەها کۆرسی چەند هەفتەیی ڕاهێنانی تێدایە کارا دەکرێت بۆ مامۆستایان و مامۆستای ڕاهێنەر، لەوێشەوە سەرپەرشتیی شێوازی ڕاهێنانی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین دەکات.هەنگاوی یەکەم لە بواری دیداکتیکە، هەنگاو و قۆناغەکانی پاشتر لە بوارە جۆراوجۆرەکان دەبێت وەک (تەکنەلۆژیای فێرکاری، بەڕێوەبردنی پۆل لە ڕووی کات و چالاکی، پەروەردەکردن لەسەر بنەمای بونیاتنانی تواناکان، دەروونزانی پەروەردەیی، پێوەرەکانی دڵنیایی جۆری، پێوانە و هەڵسەنگاندن) چەندەها بابەتی ستراتیژیی گرنگ. بە دڵنیاییەوە دوو ساڵی ئایندە خاڵە گەشەکانی ئەم هەنگاوە ستراتیژییە دەردەکەوێت و توانا و کارامەییەکانی مامۆستایان زۆر گەشە دەکات و دواجار خزمەتی کوالێتیی خوێندن دەکات لە قوتابخانە و خوێندنگە حکوومییەکان و وا دەکات مامۆستایان لە ساڵێکی خوێندن لە نێوانی (٢٠ تا ٢٥) کاتژمێر لە بوارە جیاوازەکاندا ڕاهێنان وەربگرن لەناو قوتابخانەکەی خۆیان، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەت شێوازێکی زانستی بەکار دەهێنێت بۆ دەرهێنانی (ئەندازەی کاریگەری)ی ئەم هەنگاوە گرنگە و ئەنجامەکەشی بۆ هەموان ڕادەگەیەنین. ئالان حەمە سەعید
ئەمڕۆ لە دیداری (پرسی كورد لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست)دا، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە وتەیەكیدا ئاماژەی بە چەند بابەت و تەوەرێكی گرنگ دا كە ئەگەر ھەموو لایەنێكی پەیوەندیدار وەك خۆی لە مانا و ناوەڕۆكی قسەكانی مەسروور بارزانی تێ بگەن، بەڵام بە مەرجێك ئەو لایەنە پەیوەندیدارانە بەڕاستی بەرژەوەندییان لە سەقامگیریی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ھەبێت نەك لە ئاژاوە و ناسەقامگیری، ئەوا سەقامگیری دێتە ئارا، ئەوەندەی من لە مانا و ناواخنی قسەكانی مەسرور بارزانی تێگەیشتم، ھۆكاری یەكەم و سەرەكیی ناسەقامگیریی ناوچەكەی دەستنیشان كرد كە بریتییە لە: سەیرنەكردنی كێشەی كورد وەك خۆی، وەك ئەوەی كە ھەیە، واتە سەیرنەكردنی كێشەی كورد كە لە بنەڕەتدا و وەك ھەر كێشەیەكی نەتەوەیی، كێشەی نەتەوەیەكی بێبەشكراوە لە مافە نەتەوەییەكانی خۆی كە لە بەرزترین ئاستیدا خۆی لە پیادەكردنی مافی بڕیاردانی چارەنووسدا دەبینێتەوە. ئاخر ئەگەر ئەم كێشەیە وەك كێشەیەكی نەتەوەیی سەیر نەكرێت و ئنجا نەزانرێت چۆن بە شێوەیەكی بنەڕەتی چارەسەر دەكرێت، ئەوكات بە حوكمی ئەوەی نەتەوەی كورد بەسەر چوار دەوڵەتدا دابەش كراوە و بەبێ ویستی خۆی لێكێنراوە بەو چوار دەوڵەتەوە، ئیتر ئەو چوار دەوڵەتە پەنا بۆ ڕێگەچارەی ھەڵە دەبەن، ئەویش بە شەڕ و بە توندوتیژی چارەسەركردنی ئەم كێشەیەیە. كەواتە ھەر بە ھۆی چارەسەرنەكردنی كێشەی نەتەوەیی كوردەوە، لەناو چوار دەوڵەتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ناسەقامگیری دروست دەبێت، كە چوار دەوڵەتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش ناسەقامگیر بوون، چوار دەوڵەتەكەش لەو دەوڵەتانە بن كە ئاساییش و سەقامگیریی نەك ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەڵكوو بە حوكمی پێگەی جوگرافی و ئابووریی ئەو چوار دەوڵەتە، ناسەقامگیریەكەیان كاریگەریی بۆ سەر ئاساییش و سەقامگیریی جیھانیش دەبێت. كەواتە ئەم ناسەقامگیرییەش ھەر بەتەنیا زیان لە كورد نادات، بەڵكوو زیان لە گشت ئەو نەتەوە و گەلانەش دەدات كە لە چوارچێوەی ئەو دەوڵەتانەدا دەژین، چونكە ئەو چوار دەوڵەتە بودجەی شەڕكردن لەگەڵ كورددا لە بودجەی گشتیی دەوڵەتەكانی خۆیان دابین دەكەن، ئەمیش لە بنەڕەتدا داھاتی گشتیی هەموو گەلانی نێو دەوڵەتانی دراوسێی كوردن، خۆ ئەگەر ئەم بودجەیە لە شەڕی دژی كورددا خەرج نەكرێت، بەڵكوو لە گەشەپێدان و ئاوەدانكردنەی ئابووری و ژێرخانی ئەو وڵاتانەدا خەرج بكرێن، ئەو كاتە ھۆكارێكی گرنگ و سەرەكیی توندوتیژی و ناسەقامگیری ناھێڵرێت. پێچەوانەكەشی ڕاستە، چونكە كە بەشێكی زۆر لە داھاتی گشتی لە شەڕی دژی كورد خەرج كرا، ئەو كاتە بەشێكی گرنگی دەرفەتی گەشەپێدانی ئابووری لەناو ئەو چوار دەوڵەتەدا لەدەست دەچێت، كە ئەوەش لەدەست چوو، ئیتر دواكەوتنی ئابووری و بێكاری دروست دەبێت، كە ئەوەش دروست، بوو كەواتە زەمینەی بابەتیی توندوتیژیی ناوخۆ دروست دەبێت و ئەو كاتە شەڕ و توندوتیژیی ناوخۆ لەنێوان نەتەوەكانی دراوسێی كورد دروست دەبێت، كە ھەموو ئەوانەش دروست بوون، ئنجا دەستوەردانی نێودەوڵەتییش بە ھەر شێوەیەك بێت بۆ ناو كاروباری ناوخۆی ئەو چوار دەوڵەتە دروست دەبێت، ھەروەك ئێستا ڕێك ئەوە دەبینین. بەڵام چونكە ھەر لە بنەڕەتەوە تێڕوانینی ئەو چوار دەوڵەتە بۆ سرووشتی كێشەی كورد و ئنجا تێڕوانینیان بۆ چارەسەركردنی بنەڕەتیی ئەم كێشەیە ھەڵە بووە، لەلایەك كوردیان تووشی زیانی گەورە كردووە و لە لایەكی دیكەشەوە خۆیان و نەتەوەكانی خۆیشیان تووشی زیانی گەورە كردووە و ئنجا ئاساییش و سەقامگیریی ناوچەكە و جیھانیشیان تێكداوە. كورت و پوخت، مەسرور بارزانی پێی گوتن ئەوانەی بەڕاستی ئاساییش و ئارامی و سەقامگیریی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیان دەوێت، دەبێ كێشەی نەتەوەیی نەتەوەی كورد لە بنەڕەتەوە چارەسەر بكەن، ئەگینا بە پێچەوانەوە ئەگەر كورد ئیسراحەت نەكات، ئەوە هۆكارێكی زۆر سەرەكیی ناسەقامگیریی چوار دەوڵەت و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و دنیاش، بەردەوامیی دەبێت. جامال عەبدوڵا
زۆرینەی دانیشتووانی ناوچەی سەدر لە بەغدا، لایەنگری موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدرن. ئەوان ستایشی هەڵوێستەکەی رێبەرەکەیان دەکەن کە ئامادەیی دەربڕیوە بەشێوەیەکی ئاشکرا گفتۆگۆ لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی بکات لەبارەی پرسی پێکهێنانی حکومەتدا. فەلاح موسا، دانیشتووی ناوچەی سەدر دەڵێت، "ئێمە ستایشی پڕۆژە و هەنگاوەکانی سەماحەتی سەیید دەکەین، هەموو هەنگاوەکانی لە بەرژەوەندیی گەلی عێراقە. کاتێک دەڵێت ئامادەم بۆ دیالۆگی ئاشکرا، بۆ ئەوەیە تا خەڵک خۆی ببینێت. بۆچی من بچم لەژێرەوە لەگەڵیاندا رێکبکەوم. دواتر بڵێن ئەمە سەیید خۆی ئەو کارەی ویستوە. ئەمە دەخرێتە بەردەم گەل، گەل خۆی جیاوازی دەکات لەنێوان کەسی باش و خراپ، لەنێوان گەندەڵ و چاکەکار، بۆیە ئەو هەنگاوەی سەماحەتی سەیید زۆر ئازا و بوێرانەیە و پەنا بەخوا هەموو کات ستایشی دەکەین". دوای کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە لەبارەی عێراقەوە بەڕێوەچوو، تێیدا جەخت لە گفتوگۆکردن و چارەسەری بنبەستی پرۆسەی سیاسی کرا. موقتەدا سەدر لە یەکەم کاردانەوەدا لە دوای کۆبوونەوەکە دووپاتیکردەوە کە ئامادەی گفتوگۆیە، بەڵام دانیشتنەکە بەشێوەیەکی ئاشکرا بەڕێوەچووبچێت، ئەوەش لەپێناو دوورخستنەوەی هەموو ئەوانەبێت کە بەشداربوونە لە پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنی رابردوو. ئەحمەد سەعیدی، دانیشتوویەکی دیکەی ناوچەی سەدرە لە بەغدا و باس لەوە دەکات، "ئەگەر ئەوەی سەیید موقتەدا داوای دەکات بەدیبێت و دانیشتنێکی روون و ئاشکرا بکرێت، بزانرێت میکانزمی ئەو حکومەتە چۆنە کە ئەوان رژدن لەسەری، ئەمە کارێکی باشە، بەڵام ئەگەر بەهەمان شێوەی رابردووبێت و دابەشکردن هەبێت و خەڵکیش بێئاگابێت و نەزانێت چی بۆ دەکرێت، بۆیە ئەو حکومەتە شکستخواردووە و ئەنجامی نابێت، ئەگەر ئەوەی سەیید موقتەد دەیەوێت جێبەجێ نەکرێت بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی گفتوگۆی ئاشکرا". ساڵێکە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچووە، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەت پێکنەهێنراوە، چوارچێوەی هاوئاهەنگی محەممەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بەربژێرکردووە، بەڵام هێشتا لەگەڵ سەدرییەکان لەسەر ئەو پرسە نەگەیشتوونەتە رێککەوتن. ئەمیر سەعیدی، شرۆڤەکاری سیاسی دەڵێت، "تائێستا هەمووان بەدوای هێورکردنەوەن، تویتەکەی ئەمدواییانەی سەیید سەدر رەنگە هەوڵێک بێت بۆ کردنەوەی پەنجەریەک لە چوارچێوەی ئەو هێورکردنەوەیەدا. مەرجەکە ئەوەیە دیالۆگەکە ئاشکرابێت کە بەشێک لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی رەتدەکاتەوە. ئەمە پێویستی بە سازانی زیاترە لەنێو هێزە هاوبەشە بەشدارەکانی پرۆسەی سیاسی". ئێستاش هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت پێکهێنراوە لەنێوان چوارچێوەى هاوئاهەنگى و یەکێتى، پارتى، هاوپەیمانیى سەروەرى، عەزم، بابلیۆن بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق، بەڵام دیار نییە بەبێ بەشداری رەوتی سەدر ئەو لایەنانە دەتوانن حکومەت پێکبهێنن یاخود نا؟ رووداو
ئهمڕۆ شهممه 8ی ئۆکتۆبەری 2022، بە ئامادەبوونی مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، دیداری (پرسی كورد له رۆژههڵاتی ناوهڕاست) کە لەلایەن زانکۆی سۆران و ناوهندی فەڕەنسی بۆ لێكۆڵینهوه لە عێراق ڕێکخرابوو لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو . سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارهكهدا گوتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند: "بە درێژایی مێژوو زوڵمێکی زۆر لە کورد وەکو نەتەوە و وەکو پێکهاتەی ڕەسەنی ئەم ناوچەیە، هەروەها لە خاکی کوردستان وەکو نیشتمان کراوە، ئەم زوڵمە نەک بە دەیان ساڵ، بەڵکو لە سەد ساڵی رابردوودا، تائێستا بەردەوامە، بەداخەوە لە جیاتی ئەوەی بیر لە چارەسەری بنەڕەتی بکرێتەوە، زۆر جار خەریکی ئەوەن بیانوو بدۆزنەوە، بۆ ئەوەی ئەم کێشەیە، وەکو پێویست چارەسەر نەکرێت، پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمڕۆ کێشەیەکی جیهانییە، پێویستە هەموومان هەوڵی ئەوە بدەین دەست لەسەر ئەو گرفتانە دابنێین یان ئەو هەڵانەی لە مێژوودا دەرهەق بەم ناوچەیە و ئێمەدا كراوە، بۆ ئەوەی بتوانین رێگەی چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزینەوە”.سەرۆکی حکومەت هەروەها گوتی : لە ساڵانی رابردوو ئەو وڵاتانەی کە کێشەیان لەگەڵ کورد وەکو نەتەوە هەبووە نەیانهێشتووە کورد هەتا باسی کێشەکەی خۆشی بکات، هەر پێشنیارێکی خستبێتەڕوو بۆ چارەسەر، دواتر کورد تاوانبارکراوە بەوەی کە جوداخوازە یان کێشە و ئاژاوە دەنێتەوە، ئێمە وەکو هەر نەتەوەیەک، هەقی ئەوەمان هەیە کە پێمانوایە چۆن سەقامگیری ناوچەکە دەستەبەر دەبێت و ئێمە چۆن دەتوانین فاکتەرێکی بنیاتنەربین، هەروەها هەقی ئەوەمان هەیە باس لە بیروبۆچوونەکانی خۆمان بکەین لە پلاتفۆڕمەکانی نێودەوڵەتی، ئەم ماوەیەی کە کورد ڕێگەی پێدراوە دەنگی خۆی بە جیهان بگەیەنێت، توانیویەتی لە زۆر بوارەوە ئەم تەفسیرە هەڵەیەی کە سەبارەت بە نەتەوەی کورد و خەڵکی کوردستان کراوە بڕەوێنێتەوە، جیهان شایەدی ئەوەیە ئێمە دەتوانین فاکتەرێکی بنیادنەربین، هەر لە سەردەمی بارزانی نەمرەوە تاکو سەرۆک بارزانی، هەمیشە داکۆکیان لەوە کردووەتەوە کە نابێت کێشەی کورد لەگەڵ حکومەتەکان وا تەفسیر بکرێت کە ببێتە کێشەی نەتەوەکان، ئێمە هەمیشە ڕێزمان لە هەموو نەتەوەکان گرتووە و لەسەر ئەو پرەنسیپە بەردەوام دەبین، کێشەی ئێمە لەگەڵ نەتەوەکان نییە کە لەگەڵی یەکتر دەژین، بەڵکو کێشە لەگەڵ هەندێک دەسەڵاتدار و حکومەت بووە، کە بەداخەوە لە جیاتی ئەوەی بیر لە حوکـمڕانییەکی یەکسان و دادپەروەرانە بکەنەوە ، بیریان لە چەوساندنەوەی نەتەوەیەکی ستەمدیدە کردووەتەوە، بەڵام ئێمە نەمانهێشتووە ئەوە ببێتە کێشەی نێوان نەتەوەکان، هەر کاتێکیش پێویست بووبێت هەر نەتەوە و پێکهاتەیەک پێویستی بە کوردستان هەبووبێت، کوردستان دەرگای کردووەتەوە و لە باوەشی گرتوون".سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا گوتی: "دوای سەرهەڵدانی شەڕی داعش، زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە ناوچەکانی دیکەی عێراق و سووریا و وڵاتانی دراوسێ، ڕوویان کردە کوردستان، هەرێمی کوردستان دەرگای خۆی بۆ کردنەوە، کە تاکو ئێستاش، بە شانازییەوە دەڵێین کوردستان بووەتە پەناگەیەک بۆ ئەوانەی لە دەستی تاوان و تیرۆر ڕادەکەن، کوردستان بە شوێنێکی پارێزراو دەزانن و ڕووی تێدەکەن، ئێمە منەت بەسەر کەسەوە ناکەین، بەڵکو ئەمە کولتوورێکە لەگەڵ ئێمەیە و ئەو پرەنسیپانەن کە بڕوامان پێیە".سەرۆکی حکومەت هەروەها لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، ئەوەی خستەڕوو: "چارەسەرکردنی کێشەی کورد دەبێتە چارەسەری کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی، دەمەوێت باس لە نموونەی عێراق بکەم، ئەگەر سەیری ڕووداوەکان بکەین لە سەد ساڵی رابردوو، دوای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق تاکو ئێستا، ئایا عێراق وەکو پێویست سەقامگیری بەخۆییەوە بینیووە؟ پێشکەوتووە؟ توانیویەتی بە یەکسانی خزمەتی هەموو خەڵک بکات؟، بێگومان نەخێر. یەکێک لە هۆکارە هەرە سەرەکییەکانی ئەو هەموو نەهامەتییە، لەم وڵاتە ڕوویانداوە ئەوەیە کێشەی کورد چارەسەر نەکراوە، ڕژێمە دیکتاتۆرەکان لەجیاتی ئەوەی ڕێز لە مافی گەلی کوردستان و عێراق بە گشتی بگرن، بیریان لە قڕکردن و چەوساندنەوەی خەڵکی کوردستان کردووەتەوە، ئەمەش وایکرد خەڵکی کوردستان پارێزگاری لەخۆی بکات، لە ئەنجامی شەڕێکی نەخوازراو نەک هەر کورد زەرەرمەند بوو، بەڵکو هەموو عێراق تووشی وێرانکاری و زەرەر و زیانی گەورەبوو، دواتر لە ساڵانی شەست و حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، بەداخەوە حکومەتی عێراق پەلاماری خەڵکی کوردستانیدا، دوای رێککەوتنی 11ی ئازار لە ساڵی 1974 کە شەڕێکی سەرتاسەری بوو، وایلیهات حکومەتی عێراق، لە لێواری رووخاندا بوو، ئەمەش وایکرد تەنازول بۆ شای ئێران بکات و رێککەوتنی ئێران واژۆ بکات، زۆری نەخایاند بۆ ئەوەی ئەو رێککەوتنە هەڵوەشێنێتەوە، پەلاماری ئێرانیدا و شەڕێکی هەشت ساڵەی وێرانکەری بەدوادا هات، کە ئەمە ئابووری وڵاتی عێراقی تێکدا، دواتر بۆ پڕکردنەوە و هەڵسانەوەی عێراق، بیریان لە داگیرکردنی کوەیت کردەوە، کە جەنگی کەنداوی لێکەوتەوە، ئەمە جگە لە وێرانکاری هیچی دیکە نەمایەوە، ئەگەر کێشەی کورد لەو سەردەمە، چارەسەر بکرابایە، عێراق ئەو هەموو نەهامەتییەی بەسەردەهات؟، من پێموایە ئەو ناسەقامگیریەی کە هەیە هۆکارەکەی ئەوەیە، بیرێکی جددی لە چارەسەرکردنی خەڵکی کوردستان نەکراوەتەوە“.سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەشدا کە: "کورد وەکو نەتەوە ڕێزی لێنەگیراوە، بەڵام لە کوردستان رێز لە مافی مرۆڤ و نەتەوە و پێکهاتە جیاوازەکان دەگیرێت، بەیەکەوەژیان بووتە پێناسەیەکی دیاری هەرێمی کوردستان، ئەگەر ئێمە دەرفەتێکی وامان پێبدرابا کاربکەین، رێزمان لێبگیرابا، دان بە مافەکانمان دابنرابایە، بێگومان ئێمە دەمانتوانی پێشکەوتنی زۆر زیاتر نەک بۆ خۆمان، بەڵکو بۆ هەموو ناوچەکەش دەستەبەر بکەین، لە ساڵانی رابردوودا هەموومان بینیمان کورد توانای شەڕکردنی زۆرە و هەر کوردیش بوو توانی بە خوێنی خۆی رێگە لە فراوانبوونی خەلافەتی داعش بگرێت و هێرشی داعش تێکبشکێنێت، لە سەرەتاوە پێشمەرگە ڕێگری لە داعش کرد، ئەوکاتەی کە 12 فیرقەی سوپای عێراق لە بەرامبەر داعش بەداخەوە شکستیان هێنا".لە کۆتاییدا سەرۆکی حکومەت لە وهڵامی پرسیاری بهشداربوویهكدا لهبارهی چارهسهركردنی كێشهی پۆستی سهرۆككۆماری عێراق ڕایگهیاند: بۆ یهكلاییكردنهوهی كاندیدی هاوبهشی كورد بۆ پۆستی سهرۆككۆماری عێراق، ئێمه پهرلهمانی كوردستانمان ههیه، پهرلهمان نوێنهرایهتی ههموو خهڵكی ههرێمی كوردستان دهكات، پێویسته لهنێو پهرلهماندا دهنگ به كاندیده كوردهكان بدرێت، كامه كاندید زۆرینهی دهنگهكانی بهدهستهێنا، با ببێته تاكه كاندیدی كورد بۆ پۆستی سهرۆككۆماری عێراق.گوتیشی : هیچ خاڵێکی دەستووری و یاسایی نییە کە سەرۆکوەزیران بۆ شیعە بێت و سەرۆککۆمار بۆ کورد بێت یان سەرۆکی پەرلەمان بۆ سوننە بێت، بەڵام وەکو نەریتێک هاتووە و تاوەکو ئێستاش پەیڕەو دەکرێت، بەڵام ئەو نەریتە چۆن هاتووە؟ زۆرینەی شیعە سەرۆکوەزیران بەربژێر دەکات و دواتر لە پەرلەمان متمانەی پێدەدرێت؛ زۆرینەی سوننەش سەرۆکی پەرلەمان دەستنیشان دەکات. لێرەدا داواکارییەکە ئەوەیە کە زۆرینەی کورد دەبێت بەربژێری خۆی بۆ سەرۆککۆمار دەستنیشان بکات”. سەرۆکی حکومەت زیاتر ڕوونیکردەوە کە، لە سێ خولە یەکەمەکەی پەرلەمانی عێراقدا کورد بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی پشتیوانییان لە بەربژێرێک بۆ سەرۆککۆمار کرد، بەڵام "لە خولی پێشتردا بەداخەوە ئەو نەریتە تێکشکا؛ کەواتە سەرۆککۆماری عێراق کە دەبووایە لەلایەن زۆرینەی کوردەوە هەڵبژێردرێت پەیڕەو نەکرا، بە پێچەوانەوە لە پەرلەمان بەبێ کورد زۆینەیەکی شیعە هەڵبژاردنیان کرد و سەرۆککۆمارێکیان دەستنیشان کرد”. سەرۆکی حکومەت گوتیشی، ههموو كاتێك گهلی كورد ڕێزی له بڕیارهكانی لایهنه شیعه و سوننهكانی لهبارهی دیاریكردنی كاندیدهكانیان بۆ پۆستی سهرۆكوهزیران و سهرۆكی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق گرتووه، بۆیه كاتێك پهرلهمانی كوردستانیش تاكه كاندیدی كورد بۆ پۆستی سهرۆككۆماری عێراق دیاریدهكات، پێویسته حزب و لایهنه سیاسییهكانی عێراق ڕێز له بڕیاری پهرلهمانی كوردستان بگرن.
حسێن سەفامەنش هونەرمەندی ناوداری خەڵکی کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوای ڕاگەیاندنی ڕاگرتنی هاوکاری و کارکردنی لەگەڵ وەزارەتی ڕۆشنبیری کۆماری ئیسلامی ئێران، دەستگیرکرا. بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری تاران هونەرمەند حوسێن سەفامانەشی بانگکردووە و پاشان دەستگیریان کردووە و چارەنووسی ناوبراو نادیارە. هۆکاری دەستگیرکردنی حسێن سەفامەنش، لە کاتێکدایە، ماوەیەک پێش ئێستا لە گرتە ڤیدیۆیەکدا لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام ڕایگەیاند" کۆنسێرتەکەی لە شاری هەولێر، سەرەڕای فرۆشتنی هەموو بلیتەکانی هەڵوەشاندووەتەوە". ئەم هونەرمەندە لە بەشێکی تری قسەکانیدا دەڵێت" تەواوی هاوکارییەکانم لەگەڵ وەزارەتی ئیرشاد و فەرهەنگ و هەروەها ناوەندی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی ڕادەگرم و چی دیکە لەگەڵیان کار ناکەم". ئاماژەی بەوەشکردبوو، خۆم بە هونەرمەند نازانم، بەڵام دەزانم ئەرکی هونەرمەند ئەوەیە، کە لە کاتە مێژووییەکاندا لە پاڵ خەڵکدا بێت نەک ڕووبەڕوویان، هەتا کاتێک خەڵک لەسەر شەقام بن، سەکۆی کۆنسێرتەکانی منیش لەسەر شەقامەکانە نەک تالاری وەحدەت یاخود بورجی میلاد، من لەگەڵ ئێوەم.
١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٢٥٠ دینار ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٢ هەزار دینار ١٠٠ پاوەن بە ١٦١ هەزار دینار ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٨ هەزار دینار ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٦٠٠ دینار
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 7ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەیمس كلیڤەرلی وەزیری دەرەوەی شانشینی یەکگرتوو، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە وەزیری دەرەوەی شانشینی یەکگرتوو کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست . هەروەها هەردوولا جەختیان لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندی دۆستانە و بەهێزی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی یەکگرتوو كردەوە.وەزیری دەرەوەی شانشینی یەکگرتوو، پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ گیان لە دەستدانی خەڵکی بێتاوان لە هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر هەرێمی کوردستان دەربڕی.هەردوولا هاوڕابوون لە سەر بەردەوامبوونی پەیوەندیی وهەماهەنگیی نێوانیان.
بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، دوو کەس له گهڕهكی شههیدانی یهكێتی له ههولێر به تۆمهتی كوشتنی هاوكار عهبدوڵڵا رهسووڵ، ئهفسهری ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان دهستگیركران. باڵکێش زانیویەتی ئەمشەو ناسنامەکانیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرا دەکرێت. ئهمڕۆ له گهڕهكی سهربهستی شاری ههولێر له رێگهی بۆمبی لكێندراوهوه ئۆتۆمبێلی هاوكار عهبدوڵڵا ، ئهفسهری ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان تهقێندرایهوه، ناوبراو گیانی لهدهستدا و چوار کەسی دیكهش برینداربوون.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە میانی گفتوگۆی راستەوخۆی لەگەڵ ھاووڵاتییاندا، كە لەگەڵ 40 گەنجدا كۆبووەتەوە، وەڵامی پرسیارەكان دەداتەوە و لەبارەی نەهێشتنی گەندەڵیشەوە، رای دەگەیەنێت كە لە كابینەكەی حكوومەتەكەیدا، ڕێگەكانی ئەنجامدانی گەندەڵییان گرتووە. سەرۆكی حكوومەت لە وەڵامی پرسیارێكدا دووپاتی كردەوە كە لە كابینەی نۆیەمدا، لە سەرەتاوە بە بەرنامەوە كاریان لەسەر رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی كردووە، بۆ ئەمەش ڕێگەی یاسایی و سیستەماتیكی گیراوەتەبەر. مەسرور بارزانی دەڵێ بنبڕكردنی گەندەڵی بە سیستەم دەكرێت، یەكێك لە كارەكانی ئەوان ئەوە بووە كە ڕێگەكانی گەندەڵی نەمێنن، یەكێك لە ئامرازەكانی ئەمەش، هێنانەدی شەفافیەتە، كە خستنەكاری سیستەمی ئۆنڵاین بەشێكی گرنگیەتی، بۆ ئەوەی هەل بۆ ئەنجامدانی گەندەڵی نەمێنێت، هەروەها دەڵێ بە خێراكردنی خزمەتگوزارییەكانیش ڕێگە لە گەندەڵی دەگرن، چونكە یاریكردن بە كات و دواخستنی پرۆژەكان، ئەگەری روودانی گەندەڵی زیاد دەكەن. سەرۆكی حكوومەت دووپاتی دەكاتەوە كە هەر كەسێك ئاگەدارە بەرتیل وەردەگیرێت لە هەر دەزگایەكی حكوومەت، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگەدار بكاتەوە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بكرێت و رووبەرووی یاسای بكەنەوە، بەڵام پێویستە بۆ خستنەڕووی گەندەڵی، بەڵگە هەبێت و روون بێت، دەشڵێ بەلای ئەوانەوە گرنگتریش شت ئەوەیە كە ڕێگە نەهێڵدرێت گەندەڵی بكرێت. باس نیوز
بەهۆی لکاندنی چوار ناوچەی ئۆکراینا بە روسیاوە، ژاپۆن ڕۆژی هەینی 7-10- 2022سزای زیاتری بۆ سەر ڕوسیا ڕاگەیاند. یۆشیماسا هایاشی، وەزیری دەرەوەی ژاپۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “بڕیارێک دراوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ بلۆککردنی سەروەت و سامانی روسیا و لایەنە پەیوەندیدارە ناوچەییەکان کە راستەوخۆ بەشدارن لە لکاندنی هەندێک ناوچە لە رۆژهەڵات و باشووری ئۆکراینا بە رووسیاوە”. .” حەیاشی وتی: "ژاپۆن ناتوانێت چاوپۆشی لە هەوڵی تاکلایەنە بکات بۆ گۆڕینی دۆخی ئێستا بە هێز و گرتنەبەری کردەوەی تەواو لەسەر بنەمای دوو ستوونی سەپاندنی سزای توند بەسەر ڕوسیا و پشتگیریکردنی ئۆکرانیا بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەنێویاندا وڵاتانی جی حەوت." ئەم هەنگاوەی ژاپۆن بۆ بلۆککردنی سەروەت و سامانی مۆسکۆ دوای ئەوە دێت کە ڕووسیا چوار ناوچەی ئۆکرانیای دەستبەسەرداگرت کە (دۆنێتسک، لوهانسک، زاپۆریژژیا و خێرسۆن)_ن، پاش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەم ناوچانەدا کە لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بە شێوەیەکی بەرفراوان ئیدانە کرا. دوایین سزاکانی تۆکیۆ، قەدەغەکردنی هەناردەکردنی ئامێرە تەکنەلۆژییە بەرزەکانە بۆ ڕووسیا لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا. ژاپۆن لەگەڵ ئەمەریکا و بەریتانیا و هاوپەیمانەکانی دیکەی بەشداری لە سزادانی مۆسکۆ کردووە. بە سەدان بەرپرسی روسیا لەوان ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا و دەیان کۆمپانیا و رێکخراو لە لایەن ژاپۆنەوە سزا دراون. لە بەرامبەردا روسیا سزای 63 بەرپرسی باڵای ژاپۆنی دا، لەنێویاندا فومیۆ کیشیدا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن. لە ئێستادا ڕووسیا زۆرترین سزای لەسەرە لە جیهاندا لە دوای شەڕی ئۆکرانیا لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا. بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە 24ی شوبات تا 2ی تشرینی یەکەم، ئۆکرانیا 15 هەزار و 246 قوربانی مەدەنی لێکەوتووەتەوە، کە 6 هەزار و 114 کەس گیانیان لەدەستداوە و 9 هەزار و 132 کەسیش برینداربوون.