Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13774 بابەت
هەواڵ
08-10-2022

گۆرانی ئینزیبات هێرشی تووند دەکاتە سەر شاسوار عەبدولواحید

گۆران ئینزیبات دەڵێت: شادزێك باسی ئەخلاق ئەكا كابرایەكی قۆڵبر كە بە ساختەچێتیی و پەیوەندی ژێربەژێری لەگەڵ دوو حزبەكەی دەسەڵات، حزبێكی سیاسی دروست كرد، هەر لەسەرەتاوە دەمانزانی حزبەكەی بوكەڵەیە بەدەستی دەسەڵاتەوە و بۆ لێدان لە هێزە راستەقینەكانی ئۆپۆزسیۆن دروست بووە، كە مەرامی سەرەتای بۆ لێدان بوو لە بزووتنەوەی گۆڕان. دڵنیام بەرنامەی داهاتووی دەسەڵات لەرێی ئەم حزبە كارتۆنیە پۆپۆلیستەوە، لێدان ئەبێ‌ لە حزبە ئیسلامیەكانیش…سەرۆكی ئەم حزبە، كە پیاوێكی قۆڵبڕ و خاڵییە لە هەموو بەهاكانی ئەخلاق و گرێ‌ و نەخۆشی كەم ئەخلاقی هەیە، هاتووە سەراپای پەرلەمانتاران و حزبە سیاسیەكانی كوردستان بە بێ‌ ئەخلاق ناوئەبات.هەموومان دەزانین رابردووی خۆی و باوك و كەسوكارەكانیان لە سلێمانی چۆن بووە و تەنانەت لەناو بازاڕ و لای هەندێ‌ توێژی ساختەچی و قۆڵبڕیش، ئەم ساختەچیە بە شای قۆڵبڕ و كەم ئەخلاق ناودەبرێ‌. قەرزار، قۆڵبڕ، ساختەچی، درۆزن بووەتە پڕاوپڕ لە شەخسیەتی ئەم كابرایە. ئاخر ئەوەی نەقسی ئەخلاق هەبێ‌، دایم باسی ئەخلاق ئەكات و خەڵكیش بە بێ‌ ئەخلاقی تاوانبارئەكا.ئەگەر ئەم كابرایە دەسكەلا و دروستكراو نیە، فەرموو حكومەتی هەرێم 70 ملیار دیناری قەرزەكەی حكومەتی لێ وەربگرنەوە.. فەرموون ئەو سەدان شكاتە لە دادگاكان یەكلاكەنەوە كە دژی ئەم ساختەچیە تۆماركراون… فەرمون كەیسی دە هەزار خاوەن پشكەكانی چافیلاند یەكلاكەنەوە و مافەكانیان بۆ بگەڕێننەوە…كورد دەمێكە وتویەتی: تا ساحێب ماڵ دزی گرت، دز ساحێب ماڵی گرت".. ئەمە تەواو بەسەر ئەم سەرۆكە قۆڵبڕەدا جێبەجێ‌ ئەبێ‌. خۆی شادز و كەم ئەخلاقە، كەچی خەڵكانی تر بە دز و بێ‌ ئەخلاق ناودەبا.گۆران عومەرعەلیئەندامی پەرلەمانی کوردستان

هەواڵ
08-10-2022

پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ دەست لەکار دەکێشنەوە

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لە دوای ٦ی ١١ دەست لەکار دەکێشنەوە. دەقی نووسینەکەی شاسوار عەبدولواحید هەر پەرلەمانتار و حیزبەکەشی، زەرەیەک ئەخلاقیان تیا بێت ئەوا نە وادەی پەرلەمان درێژ دەکەنەوە و نە لە دوای ٦ ی ١١ وە لە پەرلەمان دەبن و نە موچەش وەردەگرن دوای ئەو بەروارە. ئیتر ئەم قسەیەم بۆ خەڵکی خاوەن مەبدەئو ئەخلاقە کە پەروەردەی جوانیان هەبووە و گرنگی دەدەن بە ناوی خۆیان و خێزان و منداڵەکانیان. سەبارەت بە پەرلەمانتارانی نەوەی نوێش ، جگە لە دەست خۆشی و بەوەی کە فەخر و شانازیتان پێوە دەکەم، ئەوا داواکارم لە دوای ٦ ی ١١ ژمارە حسابی بانقیەکەشتان دابخەن تا ئەمانە بە ساختەچێتیش بێت موچە نەخەنە سەر حسابەکەتان. ئەمەی پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ دەیکات ئەوپەری کارێکی ئەخلاقی و جوانە و نمونەن لە مێژوودا، کە هەم خانەنشینیتان رەت کردەوە و هەمیش موچە وەرناگرن لە پەرلەمانی نایاسایی

هەواڵ
08-10-2022

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا شەش کەس گیانیان لەدەستدا

بە گوێرەی زانیارییەکان لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە سەر رێگای ئەلقوش لە نێوان پارێزگای دهۆک و موسڵ شەش کەس گیانیان لەدەستداوە.

هەواڵ
08-10-2022

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: داوا لە هاووڵاتییانمان دەکەین بە زووترین کات...

فەڕەنسا داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کردووە بە زووترین کات ئێران بەجێبهێڵن و ڕایگەیاندووە کە مەترسی دەستگیرکردنی لەسەرە. وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، هەر سەردانکەرێکی فەرەنسی، لەوانەی کە خاوەنی دوو ڕەگەزنامەن، مەترسی زۆریان لەسەرە بۆ دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردن ئارەزوومەندانە و دادگاییکردنی نادادپەروەرانە. فەرەنسا لەم هەفتەیەدا ڕەخنەی لە ئێران گرت و بە رژێمی دیکتاتۆری وەسفی کرد، پاش ئەوەی دوو لە هاوڵاتیانی بە بارمتە گرت و پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا داوای لە ئێران کرد ئەو دوو هاوڵاتیە ئازاد بکات.

هەواڵ
08-10-2022

بەریتانیا بۆ هاووڵاتییانی: جگە لە هەرێمی کوردستان سەردانی هیچ ناوچەیەک...

بەریتانیا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات جگە لە هەرێمی کوردستان، سەردانی هیچ پارێزگایەکی عێراق نەکەن.  رۆژی شەممە 8-10-2022 وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە رایگەیاند: "عێراق مەترسیی کەوتنە نێو گرژییە هەرێمییەکانی لەسەرە" و ئامۆژگاریی هاووڵاتییانی دەکات جگە لە هەرێمی کوردستان، سەردانی هیچ شوێنێکی دیکە لە عێراق نەکەن.   وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا نەخشەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە لە دوو رەنگ پێکهاتووە. ئەو ناوچانەی مەترسییان لەسەر نییە بە رەنگی زەرد دیاریکراون کە سنووری هەرێمی کورستانی تێدا دیاریکردووە و تەواوی ناوچەکانی دیکەی عێراق و ناوچە کێشەلەسەرەکانیشی بە رەنگی سوور دیاریکردووە. وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئامۆژگاریی هاووڵاتییانی دەکات سەردانی ئەو ناوچانە نەکەن کە بە رەنگی سوور پێشاندراون. وەزارەتی دەرەوەی دەشڵێت، گرژییەکان لە هەڵکشاندان و باس لە خۆپێشاندانەکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکات و دەڵێت "دۆخی ئەمنیی مەترسیدارە."

هەواڵ
08-10-2022

بزووتنەوەی گۆڕان: درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان لەپێناو بەرژەوەندییەكان...

جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، مەبەست لە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان لەلایەك بۆ دروست نەبوونی بۆشایی یاسایی و دەستوریی لە هەرێم، لەلایەكی دیكەش لەپێناو بەرژەوەندییەكانی خەڵك و جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی گرنگە. دەقی راگەیەندراوەكە:راگەیەندراوی كۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی‎ئەمڕۆ شەممە (٨ی ١٠ی ٢٠٢٢)، جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبونەوەی ئاسایی خۆی لە مەكۆی سەرەكی لە سلێمانی ئەنجامدا.‎سێ پرسی سەرەكی، تەوەری گفتوگۆكانی ئەندامانی جڤات بو:‎یەكەم: كۆنفرانسی نیشتمانی‎لیژنەی باڵای كۆنفرانسی نیشتیمانی كۆتا ئامادەكارییەكانی كۆنفرانسی خستەڕوو، لەسەر ئەو بنەمایە بڕیاردرا لە نزیكترین كاتدا دوەمین كۆنفرانسی نیشتیمانی ببەسترێت.‎دوەم: پرسی ئاشتەوایی و خۆڕێكخستنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان گفتوگۆی بەرهەمهێنی لەسەركرا، لەو چوارچێوەیەدا بڕیاردرا هەنگاوە كردارییەكانی ئاشتەوایی و سەقامگیری ڕێكخراوەیی دەست پێ بكات؛ وەك بەشێك لە ئامادەكارییەكانی كۆنفرانس و خۆڕێكخستنەوە و خۆنوێكردنەوەی گۆڕان.‎سێیەم: پرسی وادەی پەرلەمان‎بزوتنەوەی گۆڕان بڕوای تەواوی بە پرۆسەی هەڵبژاردن هەیە لە كات و ساتی خۆیدا، بۆ ئەو مەبەستەش وەك بەرپرسیارێتی نیشتیمانی كە دواخستنی هەڵبژاردن نەبێتە نەریتێكی نادیموكراتی و زەوتكردنی مافی خەڵك؛ فراكسیۆنی گۆڕان لە ساڵی (٢٠٢٠) پێشنیازی كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی و هەڵبژاردن و ڕاپرسی كوردستان، هاوكات لە (٣١ی٣ی٢٠٢١) پێشنیازی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد، بەڵام ناكۆكی حیزبی بووە هۆی گوێنەگرتن لە پڕۆژەكانی گۆڕان، ئەم دوو پرسەش كرانە لەمپەڕێكی یاسایی لەبەردەم هەڵبژاردن.‎لەو چوارچێوەیەدا، لەلایەك بۆ دروستنەبوونی بۆشایی یاسایی و دەستوریی لە هەرێم، لەلایەكی دیكەش لەپێناو بەرژەوەندییەكانی خەڵك و جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی گرنگ لەوانە جێبەجێكردنی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەت و ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمان و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران، لەگەڵ تەواوكردنی پڕۆژەكانی ڕێگەوبان و چەند پڕۆژە یاساییەكی گرنگ لەوانە خانەنشینی هێزەكانی ئاسایش و ناوخۆ؛ یاداشتی لێكتێگەیشتن لەنێوان فراكسیۆنە پێكهێنەرەكانی حكومەت واژۆكرا.‎جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان8/10/2022

هەواڵ
08-10-2022

ڕوسیا فەرماندەی نوێی هێزەکانی لە ئۆکراینا دەستنیشان کرد

رۆژی شەممە 8-10-2022 وەزارەتی بەرگری روسیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ژەنەڕاڵ سێرگی سۆرۆڤیکینیان وەک فەرماندەی نوێی هێزە شەڕکەرەکانی روسیا لە ئۆکراینا دەستنیشانکردووە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە چەندین پاشەکشەی سەربازی لەم دواییانەدا روویانداوە. ئەم گۆڕانکارییە لە دوای ئەوەی دێت کە ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو دوو فەرماندەی سەربازی لە ئەرکەکانیان دوورخرانەوە. وەزارەتی بەرگری روسیا لە بەیاننامەکەی ئەمڕۆدا رایگەیاندووە، "بە بڕیاری سێرگی شویگو، وەزیری بەرگری رووسیا ژەنەڕاڵ سێرگی سۆرۆڤیکین وەک فەرماندەی هێزەکان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەت دەستنیشانکراوە کە ئۆکراینایە". جێگای ئاماژەیە کە سۆرۆڤیکین لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ەوە فەرماندەیی هێزی ئاسمانی ڕوسیایە. سورۆڤیکین تەمەن 55 ساڵە و پێشتر بەشداری لە جەنگی تاجیکستان لە ماوەی ساڵانی نەوەدەکان و دووەم جەنگی چیچان و سوریاش کردووە. ئەم بڕیارەی مۆسکۆ دوای زنجیرەیەک شکستی گەورەی سوپای ڕووسیا دێت لە ئۆکراینا.

هەواڵ
08-10-2022

ڕوسیا هۆشداری دەداتە ڕۆژئاوا

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە، سەبر و خۆڕاگریی ڕوسیا سەبارەت بە سزاکانی ڕۆژئاوا بێسنوور نییە. لاڤرۆڤ ڕۆژی شەممە 8-10-2022 بە ڕۆژنامەی ئارگومێنتی ئی فاکتی ڕوسیی ڕاگەیاند “روسیا هەموو توانایەکی هەیە بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی”. ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەوانەی بە زمانی سزاکان لەگەڵ ڕووسیا قسە دەکەن، دەبێت بزانن کە ئێستا ئێمە بە شێوەیەکی تا ڕادەیەک خۆڕاگر وەڵامی "دەستدرێژییەکانیان" دەدەینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا سەبرمان بێسنوور نییە”. زۆرێک لە وڵاتان سزای بەرفراوانیان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند وەک کاردانەوەیەک بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی مۆسکۆ لە ئۆکراینا کە لە مانگی شوباتدا دەستیپێکرد.

هەواڵ
08-10-2022

ڕێبەر ئەحمەد: نابێت وا دابنرێت پۆستی سەرۆککۆمار تەنیا پشکی لایەنێکی دی...

رێبەر ئەحمەد، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەرۆککۆمار لەبارەی یەکلاییکردنەوەی پۆستەکە دەڵێت، یان دەبێت ئەو حیزبەی زۆرینەی دەنگی بەدەستهێناوە بەربژێری سەرۆککۆمار دیاری بکات، یان وەکو 2014 ئەندامانی پەرلەمانی کورد لە عێراق دەنگ بە بەربژێرانی سەرۆککۆمار بدەن. بەربژێرەکەی پارتی دەشڵێت: "ئێمە ئامادەین ئەم دەنگدانە ببەینە نێو پەرلەمانی کوردستان و لەوێ یەکلایی بکەینەوە". رێبەر ئەحمەد، لە دیداری پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبارەی یەکلاییکردنەوەی بەربژێری سەرۆککۆمار رایگەیاند، نابێت وا دابنرێت پۆستی سەرۆککۆمار تەنیا پشکی لایەنێکی دیاریکراوی کوردستانە

هەواڵ
08-10-2022

قائیمقامییەتی سلێمانی هۆشداری دەدات

لە راگەیەنراوێكدا قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لەبارەی جگەرە و نێرگەلە و جگەرەی ئەلیكترۆنی (ڤەیپ)و مادە وزەبەخشەكان، لیژنە هاوبەشەكانیان فرۆشگا و ماركێت و مۆڵەكان ئاگادار دەكاتەوە رێگەپێدراو نییە بە كەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ بفرۆشرێن.   رێكان جەمال، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیش رایگەیاند، هەڵمەتێكیان دەستپێكردووە بۆ ماركێت و فرۆشگاكان، بۆ ئەوەی دواجار ئاگەداریان بكەنەوە كە لەكاتی فرۆشتنی جگەرە و نێرگەلە و جگەرەی ئەلیكترۆنی(ڤەیپ) و مادە وزەبەخشەكان بە كەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ، رێكاری توندی یاسایان بەرامبەر دەگرنەبەر و سزای توند دەدرێن.   رێكان جەمال، ئاماژەی بەوەشکرد بەپێی یاسا و رێنماییە تەندروستییەكان بەكارهێنانی ئەو مادانە زیانی تەندروستی هەیە بەتایبەت بۆ كەسانی منداڵ و مێردمنداڵ، هەربۆیە فرۆشتنی بەو كەسانە قەدەغەیە.

هەواڵ
08-10-2022

محەممەد حەلبووسی: بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق په‌نا بۆ په‌رله‌ما‌نی نێ...

عێراق داوای پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌ی و رێگریكردن له‌ پێشێلكارییه‌كان و ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباره‌كانی ناوخۆ. ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8-10-2022 محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، عێراق به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات و داواكارییه‌كیش بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی پێشکەش دەکات. محەمەد حه‌لبووسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد‌، عێراق داوای گره‌نتی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌ی و رێگریكردن له‌ ده‌ستدرێژییه‌كانی وڵاتانی دیكه‌ بۆ سه‌ر خاكه‌كه‌ی. یه‌كێتی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ساڵی 1889ی زایینی دامه‌زراوه‌ و له‌ ئێستادا 170 په‌رله‌مانی وڵاتانی جیهان تێیدا ئه‌ندامن، له‌ مێژووشدا رۆڵی گرنگی له‌ چه‌ندین پرسی جیهانی هەبووە، وه‌كو دامه‌زراندنی دادگای لاهای و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.

هەواڵ
08-10-2022

سادق زیباکەلام لە زانکۆی تاران دەرکرا

بەهۆی هەڵوێستەکانی لەسەر خۆپیشادان و کوژرانی ژینا ئەمینی، سادق زیبا کەلام، مامۆستای زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی تاران لە کارەکەی لادرا. زیبا کەلام، زیاتر لە 20 ساڵ مامۆستای زانستە سیاسیەکان بووە و لە ساڵی 2018 خانەنشین بووە، بەڵام لەوکاتەوە بە گرێبەست وانە دەڵێتەوە. زیبا کەلام بە میدیای ئێرانی ڕاگەیاندووە، پێدەچێ بەهۆی هەڵوێستەکانی لەسەر خۆپیشاندان و کوژرانی ژینا ئەمینی دەرکرا بێت. وتیشی: ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەیکات رێگەیەکی دروست نییە و خەڵک زیاتر تووڕە دەکات.

1 2 ... 516 517 518 ... 1147 1148