Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13774 بابەت
هەواڵ
09-10-2022

سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری دەدات

سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت: پێویستە هەرێمی کوردستان ڕێوشوێن دژی ئۆپۆزسیۆنی ئێران بگرێتەبەر سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری دا لە دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەگەر ڕێوشوێن بەرانبەر ئۆپۆزیسیۆنی ئێران نەگرنە بەر. ئاژانسی تەسنیم لە زاری سەرچاوەیەکی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، ئەگەر دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی دروست بەرامبەر بە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بدەن، هێرشەکانمان دەوەستێنین و بە پێچەوانەوە سوپای پاسداران دەست بە ئۆپەراسیۆنەکانی دەکاتەوە. ئەو سەرچاوەیەی سوپای پاسدارانی ئێران وتویەتی: ئیران مافی خۆیەتی ئۆپەراسیۆن بکات.

هەواڵ
09-10-2022

مەسرور بارزانی: جێی شانازییە کە هەموو ئایینەكان لە كوردستان بە ئازادی...

ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی ئۆکتۆبەر، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فێستیڤاڵی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لە شاری ھەولێر بەڕێوەچوو .سەرۆکی حکومەت لە گوتەیەکدا ، ئاماژەی بەوە دا کە پێغەمبەری ئیسلام( دروودی خوای لەسەر بێت) لە سەردەمێکدا هات بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی نایەكسانی و ستەم و زیندەبەچاڵكردنی ئافرەت ببێتەوە، ڕووبەڕووی ئەوە ببێتەوە كە بەندەی خوا، نەكرێت بە بەندەی كەس، بۆ ئەوە هات یەكسانی بەرپا و پەرە بە دادپەروەری بدات لە جیهاندا. گوتیشی : ئایینی ئیسلام جگە لەوەی كە ئایینی پەرەپێدانی ئەخلاق و بەها بەرزەكانە، پەیوەندیی مرۆڤایەتی و خوای گەورەیە و بۆ خوداپەرستییە، لە هەمانكاتدا بۆ ئەوەیە كە مرۆڤ بەرگری لە بەها ئەخلاقییە بەرزەكان بكات و پەیوەندیی گەلان لەسەر بنەمای بەیەكەوەژیان و خۆشەویستی دروست بكرێت.سەرۆکی حکومەت لە بەشێکی دیکەی گوتەکەیدا هەروەها گوتی : جێی خۆشحاڵییە ئەمڕۆ دەبینین ئێمە لە كوردستان پەیڕەوی ئەو بەها پیرۆزانەین كە هەموو ئایینەكان لە كوردستاندا بە ئازادی بەیەكەوە دەژین و خوداپەرستی بە هەموو جۆرێك و لە هەموو ئایینێكەوە لە كوردستاندا ڕێگەی پێدراوە کە جێی شانازییە بۆ هەر هەموومان.سەرۆکی حکومەت داوای لە مامۆستایانی ئایینی کرد كە لە ڕێگەی ئامۆژگارییەكانی خۆیان ڕێگە بگرن لەوەی دینی پیرۆزی ئیسلام یان هەر ئایینێك، بۆ بەرژەوەندیی شەخسی تاك، يان گرووپ و مەرام و ئەجێندایەكی سیاسی بەكار بێت، چونکە ئایین بۆ ئەوەیە مرۆڤ لەگەڵ خوای خۆی ڕاستگۆ بێت، هەروەها پەیوەندییەكی تەندروستی لەگەڵ هەموو هاووڵاتیان و هاونیشتمانیانی تر هەبێت.پاشان سەرۆکی حکومەت ڕێزی لە ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی ئیسلام گرت و خەڵاتی پێشکەش کردن.

هەواڵ
09-10-2022

گەنجێک لە گوندێکی ئاکرێ کوژرا

ئەمڕۆ یەکشەممە 9-10-2022 لە گوندی مام خەلیفەی سەر بە ناحیەی گردەسێن لە قەزای ئاکرێ, کەسێک تەقەی لێکرا و کوژرا نێچیرڤان ھەرکی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی رایگەیاند، ئەو کەسە بەر لەوەی بگەیێندرێتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە ئاماژەی بەوەشکرد کە شوێنی 10 گوللە بە جەستەیەوە بووە. ئەو کەسەی کوژراوە ناوی ئەیوب حەمیدە و تەمەنی 31 ساڵە، بەگوێرەی زانیارییەکان لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە لایەن ئامۆزاکانیەوە کوژراوە.

هەواڵ
09-10-2022

ئەڵمانیا دەیەوێت سزای ئەوانە بدرێت کە لە پشت سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانە...

ئەڵمانیا دەیەوێت سزا بەسەر ئەو کەسایەتییانەدا بسەپێنێت کە بەرپرسن لە ئەنجامدانی ئەو مامەڵە تووندەی لەگەڵ خۆپێشاندەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکرێت. ئانالینا بایربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی ڕایگەیاند، هەولی بلۆککردنی سەروەت و سامانی ئەو کەسایەتییانە دەدەن کە بەرپرسیارن لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی دژی حکومەت لە ئێران. سەرچاوەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا هەفتەی رابردوو رایگەیاند، ئەڵمانیا، فەرەنسا، دانیمارک، ئیسپانیا، ئیتاڵیا و کۆماری چیک 16 پێشنیاریان بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا پێشکەش بە یەکێتی ئەوروپا کردووە. ئەو وڵاتانەی پێشنیاری سزاکانیان کردووە، ئامانجیان ئەوەیە کە وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە کۆبوونەوەکەیان لە ١٧ی تشرینی یەکەمدا بڕیاریان لەسەر بدەن. لە گرتە ڤیدیۆییەکانی سۆشیال میدیادا دەرکەوتووە، ڕۆژی شەممە، خوێندکارانی کچ لە تاران دروشمی "ونبوون"یان دەوتەوە، لە کاتێکدا ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران سەردانی کەمپی زانکۆیەکی کرد و ئیدانەی خۆپیشاندەرانی کرد. بایربۆک بە ڕۆژنامەی بیلد ئەم سۆنتاگی وتووە: " چەکدارەکانی ئێران لەسەر شەقام لە ژن و کچان دەدەن و دەیانڕفێنن و بە ئارەزووی خۆیان زیندانیان دەکەن، ئەو ژنانەش جگە لە ئازادی ژیان هیچی دیکەیان ناوێت".

هەواڵ
09-10-2022

لە خۆپیشاندانەکانی شەوی ڕابردووی ئێران دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژ...

میدیاکانی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە 9-10-2022 بڵاویانکردەوە، لە میانەی ناڕەزایەتییەکان لەسەر کوژرانی ژینا ئەمینی، دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون. شەپۆلێکی خۆپیشاندان ئێرانی هەژاند، پاش گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ لە 16ی ئەیلولدا، دوای دەستبەسەرکرن و ئەشکەنجەدانی لە لایەن پۆلیسی ڕەوشتی لە تاران بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسای جلوبەرگ. ئاژانسی هەواڵی ئیرنا رایگەیاند، شەوی شەممە 8-10-2022 گروپێکی خۆپیشاندەران لە باشووری تاران، هێرشیانکردە سەر ئەندامێکی هێزی بەسیج و "دوای برینداربوونی و گەیاندنی بە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. بەسیج میلیشیایەکی نیمچە سەربازییە و پەیوەندی بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هەیە. ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکرد: هەر ڕۆژی شەممە لە میانی خۆپیشاندانەکانی شاری سنە، ئەندامێکی سوپای پاسداران کوژراوە. بەپێی میدیا ناوخۆییەکان، ژمارەی ئەو هێزە ئەمنیانەی کە لە ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەی خۆپیشاندانەکاندا کوژراون، بەلایەنی کەمەوە دەگاتە 14کەس. ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ شاره‌ جیاجیاکان له‌وان تاران و سنه‌ خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تییەکی زۆر سەری هەڵدایەوە و بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، “پۆلیس بۆ بڵاوەپێکردنی خەڵک لە دەیان شوێنی تاران، گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێناوە”. بەپێی ئاژانسەکە، خۆپیشاندانی هاوشێوە لە ژمارەیەک شاری دیکەی ئەو وڵاتە بەڕێوەچووە و خۆپیشاندەران هێرشیان کردۆتە سەر ناوەندەکانی بەسیج و سوپای پاسداران.

هەواڵ
09-10-2022

بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە سووریا بوردومان کرد

هێرشی مووشەکی کرایە سەر هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌ی رمێلان له‌ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا. رائید جۆ بوچینۆ، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند، تەنها یەک مووشەک بە قەبارەی 107 ملیمەتر بەر کۆمەڵگەی فەرماندەییەکە کەوتووە به‌ بێ ئه‌وه‌ی زیانی ماددی و مرۆیی لێ بکه‌وێته‌وه‌ و مووشەکەکانی دیکە پوچەڵکرانەوە. بوچینۆ دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ له‌و شوێنەی ئاڕاستە کرابوون، مووشه‌كی زیاتر دۆزراوه‌ته‌وه‌. وتەبێژەکە ئاماژه‌ی به‌ سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كه‌ نەکرد و ته‌نها رایگه‌یاند كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌كەن.

هەواڵ
09-10-2022

ڕوسیا بە 7 مووشەک هێرشی کردە سەر ژاپۆریژیا

لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی ڕووسیا بە حەوت مووشەک 17کەس کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون. سوپای ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ژمارەی قوربانیانی ئەو هێرشە مووشەکییە گەیشتووەتە 17 کەس کە یەکێکیان منداڵێکە. لە بەیاننامەیەکەدا هاتووە بەهۆی بوونی خەڵکێکی زۆر لە ژێر داروپەردووی یەکەی نیشتەجێبوونەکان،ژمارەی قوربانییەکان بەرز دەبێتەوە. هەروەها بەهۆی تۆپبارانەکانەوە زیانێکی زۆری مادی بەر ناوچەکە کەوتووە، .

هەواڵ
09-10-2022

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی ڕیزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و کۆتاییهێنان بە بنبەستی ساسیی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا و جەخت لە برەودان بە پەیوندییەکانی هەردوولا، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانیدا کرایەوە .

هەواڵ
09-10-2022

لە سلێمانی خێزانێکی چوارکەسی بە خنکاوی دۆزرانەوە

سامان نادر، بەڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى فریاگوزاریی سلێمانى ڕایگە‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا، له‌ گه‌ڕه‌كى چوارباخى سلێمانى، چوار ته‌رم دۆزرانه‌وه‌ کە دایک و باوک و كوڕێك و كچێكیان بوون. سامان نادر وتی، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكارى گیانله‌ده‌ستدانیان به‌رده‌وامه‌.

هەواڵ
09-10-2022

لە پەرلەمانی کوردستان گرژی دروستبوو

کەمێک پێش ئێستا پەرلەمانی کوردستان بە ٨٠ دەنگ تەمەنی خولی پێنجەمی درێژ کردەوە. درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خولە، گرژی لێکەوتەوە و فراکسیۆنەکانی کۆمەڵ و یەکگرتوو و بەشێک لە گۆڕان ناڕازین.

گشتی
09-10-2022

نرخی نەوت لە بازاڕی جیهان

بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان، نرخی  یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٩٧ دۆلار و ٩٢ سەنت بوو.                                               یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٩٢ دۆلار بوو.

هەواڵ
08-10-2022

کەسوکاری موراد کانیکوردەیی دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییەکانی هەولێر دەکەن

کەسوکاری موراد کانیکوردەیی دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییەکانی هەولێر دەکەن و ڕەخنە لەوانەی سلێمانی دەگرن کە بکوژی مورادیان دەستگیر نەکردووە. ئاگاداركردنەوەیەك بۆ دام و دەزگا تایبەت مەندەكانی سنوری ژێر فەرمانڕەوایی یەكێتی… وا نزیك دەبینەوە بۆ ساڵێك بەسەر كەیسی تیرۆركردنی شەهید لیوا موراد كانی كوردەیی برام و هاوڕێكانی، وێڕای دان بەخۆداگرتنمان دوای ئەم ماوە دوورو درێژە مخابن دام و دەزگا تایبەت مەندەكانی سنوری ژێر فەرمانڕەوایی یەكێتی نەیانتوانی بكەرانی ئەم كردەوە تێرۆریستیە دەستگیر بكەن و ڕووبەڕوی یاسایان بكەنەوە. ڕۆژی هەینی ٧-١٠-٢٠٢٢ هاوشێوەی كەیسی تیرۆركردنی شەهید موراد برام لە كردەوەیەكی تیرۆرستیدا ئەفسەریكی تری یەكێتی لە شاری هەولێر تیرۆركرا، سەرەڕای دەربڕینی خەمباری خۆمان بۆ لەدەستدانی شەهید هاوكار جاف، لە هەمان كاتدا دەستخۆشی لە هێزە ئەمنیەكان دەكەین كە توانیان لەماوەی چەند كاتژمێرێكدا بكەرانی ئەو تاوانە دەستگیر بكەن و ڕووبەڕوی یاسایان بكەنەوە. سەرەڕای ئیدانە كردنی ئەم تاوانە تیرۆرستییە دڕندانەیە ئێمە لە ئێستادا لەسەر كەیسی تیرۆركردنی هاوكار جاف دەستی تۆمەت بۆ هیچ كەس و لایەنێك درێژ ناكەین،بەڵام دەپرسین بۆچی دەزگا ئەمنی و سەربازییەكانی زۆنی سەوز نەیانتوانی لەم ماوەی ئەو ساڵەدا داڕێژەرو بكەرانی تیرۆركردنی شەهید موراد كانی كوردەیی و هاوڕێكانی دەستگیر بكەن و ڕووبەڕوی یاسایان بكەنەوە لە كاتێكدا ئێمە ناوی بڕیار دەرو پلان داڕێژەری ئەو تاوانەمان داوەتە لایەنی پەیوەندیدار. لێرەوە بە دەرفەتی دەزانین دام و دەزگا تایبەت مەندەكانی سنوری ژێر فەرمانڕەوایی یەكێتی ئاگادار بكەینەوە كە چیتر كەیسی تیرۆركردنی شەهید موراد و هاوڕێكانی فەرامۆش نەكەن. دەمانەوێت ئەوەتان وەبیر بهێنینەوە كە کەیسی تیرۆركردنی شەهید موراد و هاوڕێكانی ئێستاش بشاردرێتەوەو پشتگوێ بخرێت لای ئێمە نە كۆن دەبێت و نە سازشی لێدەكەین بەڵكو درەنگ یان زوو بەرۆکتان دەگرێتەوەو باجی ئەوكارە تیرۆرستی و مافیا گەرایتەتان دەدەن. هەر وەك وەبیر هێنانەوە كە لەسەرەتای گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن سەدام حسێنی گۆڕ بەگۆڕەوە چەندین كاری قێزەون و دوور لەبەها ئەخلاقیەكانی بەرامبەر نەتەوەی كورد بەتایبەتی و سەرجەم عێراقیەك بە گشتی ئەنجامدا بەڵام لە كۆتایدا لەسەر کەیسی کوشتنی چەند هاوڵاتیەك لە ( دوجێل ) لەسەر ئەو كەیسە دڕندانەیە لە سێدارەدرا! ئەوەی پێویستە كە بۆ هەموو لایەك ئاشكرابێت ئێمە لە ئاست ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە گەورەیە چۆك دانادەین بەڵكو زوو یا درەنگ دەبێت ئەنجامدەرانی ئەو كارە ترسنۆكانەیە باجی سەركێشی و یاسا شكێنیان بدەن. فەرمان كانی كوردەیی٨-١٠-٢٠٢٢

1 2 ... 515 516 517 ... 1147 1148