Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13774 بابەت
هەواڵ
10-10-2022

لە سلێمانی دوو رۆژنامەنووس بێسەروشوێن دەکرێن

دوو رۆژنامەنووس لە هەولێرەوە دەچنە سلێمانی و لەوێ بێسەر و شوێن دەبن. هاوڕێیەکیشیان دەڵێ، دژەتیرۆری یەکێتی دەستگیری کردوون. رۆژنامەنووسا سەرتیپ وەیسی و ئیبراهیم عەلی کە لە بوار نیوز کاردەکەن، لە سلێمانی دەستگیرکراون. فەرمان رەشاد، هاوڕێی ئەو رۆژنامەنووسانە لە فەیسبووک نووسیویەتی: سەرتیپ وەیسی و ئیبراهیم عەلی بەشێوەی مافیا گەرانە لەلایەن دژە تیرۆری یەكێتیەوە هێرشیان كراوەتە سەر. پۆستەکەی فەرمان رەشاد سەرتیپ قەشقەیی و ئیبراهیم عەلی زۆر بەشێوەیەکی مافیاگەراییانە لەلایەن هێزەکانی دژە تیرۆری سەر بەسەرۆکی یەکێتی لەکاتی گەڕانەوە لە سلێمانیەوە بۆ هەولێر هێرشیان کراوەتە سەر، تەقە لە ئۆتۆمبێلەکەیان  کراوە پاشان دەستگیرکراون، بۆیە ژیانیان لەمەترسیە و پێویستە هەرچی زووە، لایەنە پەیوەندیدارەکان لەناوخۆ و دەرەوەی کوردستان ئاگادار بکرێنەوە.

هەواڵ
09-10-2022

رۆژی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دیاری کرا

کۆبونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆتایی هات و لایەنە عێراقییەکان سێ بژاردەیان خستۆتە بەردەم پارتی و یەكێتی. بەڵام رازی نەبوون و گفتوگۆی توندیش لەنێوانیان دروست بووە. بژاردەکان ئەمانەن: یەکەم: رێککەوتن لەسەر کاندیدێکی هاوبەش دووەم: کشانەوەی کاندیدی لایەنێک. سێیەم: هەردوولا کاندیدی خۆیان هەبێت و پەرلەمان یەکلایی بکاتەوە. بەپێی زانیاریەکان، یەکێتی بژاردەی یەکەم و دووەمی ڕەت کردوەتەوە و پارتیش بە بژاردەی سێیەم ڕازی نەبووە. بەپێی زانیاریەکان، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە ڕۆژی چوارشەممە پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کۆببێتەوە.

هەواڵ
09-10-2022

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د: ده‌رگامان به‌ رووی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانییدا كراوه‌یه...

وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، "ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د"، ڕایگه‌یاند، هه‌ولێر سووپاسگوزاری پشتیوانی ئه‌ڵمانیا و هاوبه‌شه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیی دیكه‌یه‌ و ده‌رگای به‌ ڕووی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانییدا كراوه‌یه‌. له‌ مه‌راسیمی "ڕۆژی یه‌كبوونیی نیشتمانیی ئه‌ڵمانیا"، كه‌ له‌ لایه‌ن كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌و وڵاته‌وه‌ له‌ هه‌ولێر ڕێكخرا بوو، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ نوێنه‌رایه‌تی "مه‌سرور بارزانی"، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد. له‌ وته‌كه‌یدا، "ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د" گوتی: "ئه‌مڕۆ لێره‌دا ده‌مه‌وێت پێزانینم بگه‌یه‌نمه‌ هاوبه‌شه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانمان، بۆ به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانیان له‌ پێناو پاراستنی ئارامی ناوچه‌كه"‌. گوتیشی: "ئه‌ڵمانیا له‌ سه‌ره‌تای درووستبوونی هه‌رێمه‌وه،‌ هاوكارێكی گرنگمان بووه‌. ئه‌ڵمانییه‌كان شان به‌شانی پێشمه‌رگه‌ دژی داعش شه‌ڕیان كردووه‌، ڕاهێنانیان به‌ هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ كردووه و  هاوكارییه‌كی زۆریان كردوون‌. پێزانینمان بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ هه‌یه‌". له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا، وه‌زیری ناوخۆ جه‌ختیكرده‌وه‌، كه‌ "پێویسته‌ سوپاسی ئه‌ڵمانیا بكرێت، بۆ ئه‌و هاوكاریانه‌ی بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران دابینی كردوون، به‌ تایبه‌تی هاوكاری كردنی قوربانیانی ده‌ستی داعش". ئه‌وه‌یشی گوت: "گرنگه‌ ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وامی بدات به‌ هاوكارییه‌كانی و  ئاماده‌یی ئه‌و وڵاته‌ له‌ چوارچێوه‌ی كونسوڵخانه‌ی گشتیی و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی له‌ هه‌ولێر، جێی ستایشن و سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه‌، گه‌شه‌پێدانی ئابووری، كولتووری و سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت. هیوادارم پشتیوانی ئه‌ڵمانیا و هاوبه‌شه‌ ئه‌وروپاییه‌كانمان به‌رده‌وام بێت". له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، "ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د" گوتی: "ئێمه‌ ‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا، به‌یه‌كه‌وه ده‌مانه‌وێت كار بكه‌ین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ی له‌ به‌رده‌مماندا هه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی باشتر بۆ خه‌ڵكی عێراق به‌ گشتیی و هه‌رێمی كوردستان به‌ تایبه‌ت درووست بكه‌ین". له‌ باره‌ی سه‌رمایه‌گوزاری بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، وه‌زیری ناوخۆ گوتی: "هه‌رێمی كوردستان ده‌رگای به‌ ڕووی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانییدا كردووه‌ته‌وه، چونكه‌ به‌ بێ هاوكاری ئێوه‌ و وه‌به‌رهێنانی بیانی، خۆشگوزه‌رانی نایه‌ته‌ دی". جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، "ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ كردنه‌وه‌ی ده‌رگامان بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی تا بێن سه‌رمایه‌گوزاری خۆیان بكه‌ن". k24

بیروڕا
09-10-2022

ئاھ براگیان لەو ژەھرەی داویانە بە سلێمان!

جەمال عەبدوڵا بۆ بەرگریكردن لە بەرھەم ساڵحی دانراوی خەزعەلیەكان، بۆ بەرگریكردن لە بەرھەم ساڵحی سەركۆماری مێرگەپان! و سەركۆماری دوای خیانەتە گەورەكەی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی (2017) سڵێمان عەبدوڵا یونس، وتارێكی نووسیووە، كە سەیری ئەو دێڕ و وشانەم كرد كە سڵێمان بۆ بەرگریكردن لە بەرھەم ساڵح نووسیونی، ھەستم كرد ڕەنگە خانەكانی مێشكی سڵێمان عەبدوڵا یونس، ئازاری زۆری بەركەوتبێت! لەخۆمەوە وا ناڵێم، ئەی ئەوە نەبوو ئەو كاتەی لەناو حزبەكەی سڵێمانەوە، نیوەیان ژەھریان دەرخواردی نیوەكەی تریان دەدا گوتیان: ”ژەھریشیان داوە بەم سڵێمانە؟“خۆ ئەگەر ژەھریش نەدرابێت بە سڵێمان، ئەوا ڕەنگە سڵێمان بە شێوەیەكی تر ئازار بەر خانەكانی مێشكی كەوتبێت! بۆ نموونە لە ئەنجامی ڕشتنی زیاد لە پێویستی دەرمانی لەناوبردنی مار و مێروو بۆ كوشتنی حەشەراتی ناو باخەكەی سەركۆمار لە مێرگەپان و بەم ھۆیەشەوە سڵێمان بەشێكی زۆر لە بۆنی ئەو دەرمانەی ھەڵمژیبێت، یان نەیزانیبێت ئەو دەرمانە بگرێتەوە و بە گوێرەی ڕێنمایی پزیشكی بەكاری بھێنێت، بۆیە تووشی ئەو بزڕكاندن و وڕێنەیەی كردووە كە لەو وتارەیدا پێوەی دیارە... ئەگینا: 1- ئەگەر وا نیە، سڵێمان چۆن لە وتارەكەیدا دەڵێت: ”با یەكێتی پۆستی سەركۆمار ببەخشێتە پارتی؟“ سەرنج بدەن سڵێمان لە وتارەكەیدا وشەی ”بەخشین“ی بەكار ھێناوە، واتە وەھای خستووەتە روو كە ئەو پۆستە وەك موڵك، موڵكی یەكێتییە نەك گەلی كوردستان! ئنجا لەبەر ئەوەی بەلای سڵێمانەوە پۆستی سەركۆمار موڵكی یەكێتییە و لەناو یەكێتییشدا موڵكی بەرھەم ساڵحە! ئیتر یەكێتی دەتوانێت چۆنی بوێت ئاوا تەسەڕوف لەگەڵ ئەو پۆستەدا بكات. جا بەس نیە سڵێمان نەشیگوتووە با یەكێتی ئەو پۆستە بفرۆشێت یان بیدات بە كرێ یان رەھن؟ ئاخر خۆ ئەگەر شتێك موڵك بوو خۆ دەشتوانی بیفرۆشیت یان بیدەیت بە كرێ یان رەھن! ئەم جۆرە بیركردنەوەیە ھی سەدەكانی ناوەڕاستە كە پۆستەكانی دەوڵەت یان ئیمپراتۆرییەتەكان موڵكی شەخسی بوون، واتە ھی ئەو كاتانەیە كە ھەڵبژاردن و دیموكراسی لەئارادا نەبوون، یەعنی لێرەشدا سڵێمان عەبدوڵا یونس ھێشتا لە زەمانی لویسەكانی پێش شۆڕشی فەرەنسا، واتە پێش ساڵی 1789 دەژی! ئاھ برا گیان لە كاریگەریی ئەو ژەھرەی داویانە بە سڵێمان! 2- ئەگەر وا نیە، سڵێمان چۆن ھێرش دەكاتە سەر پەرلەمانی كوردستان و ئەو پەرلەمانە وەك ھیچ دەخاتە ڕوو؟ لە كاتێكدا سەرۆكی ئەو پەرلەمانە لە حزبەكەی سڵێمانە! ئێ خۆ ھەر ئەو پەرلەمانەش بوو كە متمانەی دا بە جێگری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كە ئەمیشیان ھەر لە حزبەكەی سڵێمانە، بەڵام چونكە بۆ كوشتنی حەشەراتی ناو باخەكەی سەركۆمار لە مێرگەپان، سڵێمان نەیزانیوە دەرمانی كوشتنی حەشەراتەكە باش بگرێتەوە و پابەند نەبووە بە ڕێنماییە پزیشكییەكان بۆ گرتنەوەی ئەو دەرمانە و بۆنی ئەو دەرمانەی زۆر ھەڵمژیوە، ئیتر ئاگای لەوە نەماوە كە ئەو پەرلەمانی كوردستانەی ئەو بە ھیچی دەزانێت، سەرۆكەكەی لە حزبەكەی خۆیەتی و جێگری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیش ھەر لەو پەرلەمانەوە متمانەی پێ دراوە بێجگە لە وەزیرەكانیشیان! یەعنی سڵێمان و جەماعەت، قبووڵیانە سەرۆكی پەرلەمان لە حزبەكەیان بێت، قبووڵیانە جێگری سەرۆكی حكوومەت و وەزیرەكانیان لە پەرلەمانەوە متمانە وەربگرن، بەڵام ئەگەر كاندیدی گەلی كوردستان بۆ پۆستی سەركۆمار لە ھەمان ئەو پەرلەمانەوە یەكلا بكرێتەوە، ئەمەیان نابێت! چونكە بەرھەم ساڵح لە پەرلەمانی كوردستان گەورەترە! ئاھ براگیان لە كاریگەریی ئەو ژەھرەی داویانە بە سڵێمان!

هەواڵ
09-10-2022

شاری نیویۆرک بەهۆی گوشاری کۆچبەرانەوە باری نائاسایی رادەگەیێنێت

شاری نیویۆرکی ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا بەهۆی کۆچبەری زۆرەوە باری نائاسایی رادەگەیێنێت. کۆمارییەکان بە پاڵپێوەنانی کۆچبەران بەرەو ویلایەتە دیموکراتەکان تۆمەتبار دەکرێن. ئێریک ئادەمز، سەرۆکشارەوانیی ویلایەتی نیویۆرک دەڵێت، بۆ وەڵامدانەوە و چارەسەرکردنی "قەیرانی کۆچبەران" ناچاربوون باری نائاسایی رابگەیێنن. ئەوەش لە کاتێکدایە کە تەنیا لە مانگی نیسانەوە 17 هەزار کۆچبەر لە سنووری باشووری ویلایەتی نیویۆرکەوە چوونەتە ئەو شارەی ویلایەتی نیۆیۆرک. ویلایەتەکانی تێکساس، ئاریزۆنا و فلۆریدا بە ناردنی ئەو کۆچبەرانە بۆ ویلایەتی نیویۆرک تۆمەتبار دەکرێن، کە لە سنووری مەکسیکەوە روو لە ئەمریکا دەکەن. ویلایەتە کۆمارییەکانیش دەڵێن ئەو هەنگاوە بۆ کەمکردنەوەی گوشاری کۆچبەرانە لەسەر ویلایەتەکانیان. بە گوتەی سەرۆکشارەوانیی نیویۆرک، لە مانگی ئەیلوولەوە هەموو رۆژێک تێکڕا پێنج بۆ شەش پاسی پڕ لە کۆچبەر چوونەتە شاری نیویۆرک. ئادەمز دەشڵێت، لە هەر پێنج کەس کە لە "سیستمی پەناگە"ی شارەکەدا تۆمارکراون "یەکێکیان پەناخوازە." سەرۆکشارەوانیی نیویۆرک ئاماژە بەوەش دەکات، ژمارەیەکی زۆری ئەوانەش دەچنە شارەکەوە، خێزانن و منداڵی تەمەنی قوتابخانەیان لەگەڵدایە، کە وەکو خۆی دەڵێت پێویستییان بە چاودێریی تەندروستییە. ویلایەتی تێکساس بەوە تۆمەتبار دەکرێت کە پاسی خۆڕایی بۆ کۆچبەران دابیندەکات بۆئەوەی بیانگوازێتەوە بۆ شارەکانی نیویۆرک لە ویلایەتی نیویۆرک و شاری شیکاگۆ لە ویلایەتی ئیلینۆی. ئادەمز باس لەوە دەکات، "خەڵکی نیویۆرک تووڕەن، منیش پەستم. ئێمە داوای ئەمەمان نەکردووە. هەرگیز رێککەوتنێکی لەو جۆرە نەبووە کە ئێمە هاوکاریی هەزاران پەناخواز بکەین." گوتیشی، توانای ئەوان بۆ یارمەتیدانی پەناخوازان "سنووردارە." وا مەزەندە دەکرێت شەپۆلی کۆچبەران بۆ ئەمساڵی دارایی یەک ملیار دۆلار خەرجی بخاتە سەر شارەکە و سەرۆکشارەوانییش داوا لە حکومەتی فیدراڵی و ویلایەتەکەی دەکات لە دابینکردنی خەرجییەکە یارمەتیی شاری نیویۆرک بدەن. زۆربەی کۆچبەران بۆ دەستکەوتنی ژیانێکی شایستە، لە مەکسیک و وڵاتانی دیکەی ئەمریکای لاتینەوە دەچنە ئەمریکا. بەگوێرەی ئامارەکانی ئەمریکاش، لە هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا دوو ملیۆن کۆچبەر داواکاریی پەنابەرێتییان پێشکێشی وڵاتەکە کردووە و لەو ژمارەیەش هێشتا 743 هەزار و 250 کەس چاوەڕێی راییکردنی مامەڵەی کەیسەکانیانن. رووداو

هەواڵ
09-10-2022

ئیستەنبوڵ.. 60 خۆپێشاندەری هەدەپە دەستگیرکران

پۆلیسی ئیستەنبوڵ رێگریی لەو خۆپێشاندانە کرد کە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە گۆڕەپانی تونەل دەستیپێکرد. لە خۆپێشاندانەکەدا ئەندام و لایەنگرانی هەدەپە و پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە)، تەڤگەرا ژنێن ئازادی (TJA) ، ئەنستیتۆی کوردیی ئیستەنبوڵ و چەند کۆمەڵە و رێکخراوی دیکە بەشدارییان کرد. پۆلیسی ئیستەنبوڵ رێگریی لە خۆپێشاندەران کرد و رێگەی نەدا لە گۆڕەپانەکەدا کۆببنەوە، لە بەرامبەردا خۆپێشاندەران کۆڵیان نەدا و هەوڵیاندا بەربەستی پۆلیس ببڕن، بەڵام پۆلیس هێزی بەکارهێنا و گرژی لە نێوانیان دروست بوو. بەپێی زانیارییەکان نزیکەی 60 خۆپیشاندەر دەستگیر کراون.

هەواڵ
09-10-2022

لایەنگرانی ئاسانج گەمارۆی پەرلەمانی بەریتانیا دەدەن

لایەنگرانی جولیان ئاسانج، دامەزرێنەری ویکیلیکس، لە دەرەوەی پەرلەمانی بەریتانیا لە لەندەن گردبوونەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە ڕادەستکردنەوەی بە ئەمریکا و دەڵێن: نزیکە لەوێ "ڕووبەڕووی تۆمەتی سیخوڕی ببێتەوە کە سزای زیندانیکردنی تا 175 ساڵ دەیگرێتەوە". سەدان کەس لەنێویاندا جێرمی کۆربین سەرۆکی پێشووی پارتی کرێکارانی بەریتانیا دەوری پەرلەمانی بەریتانیایان گرت. خۆپیشاندەران تابلۆیان بەدەستەوە بوو کە لەسەریان نووسرابوو ‘ئاسانج ئازاد بکەن، ڕادەستکردنەوە نییە’، ‘ڕۆژنامەگەری تاوان نییە” و “تاوانەکانی جەنگ دادگایی بکەن نەک ئاسانج”. جولیان ئاسانج، ساڵی 2019 پاش شەش ساڵ و نۆ مانگ و بیست و چوار ڕۆژ مانەوە لەناو باڵیۆزخانەی ئیکوادۆر لە لەندەن، ئیکوادۆر ڕێگەی بە پۆلیسی بەریتانیا دا دەستگیری بکەن جولیان لە ڕێگەی ویکیلیکسەوە هەزاران بەڵگەنامەی نهێنی بڵاوکردووەتەوە.

هەواڵ
09-10-2022

شاخەوان عەبدوڵڵا: زمانی عەرەبی و کوردی دوو زمانی فەرمی عێراقن

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی پەروەردە دەکات بۆ لێکۆڵینەوە. شاخەوان عەبدوڵڵا داوای لێکۆڵینەوەی کردووە بۆ زانینی هۆکاری ئەو فەرمانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکان لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق، کە رەچاونەکردنی دەرنەچوونی قوتابیانە لە بابەتی زمانی کوردی، ئەگەر نمرەی دەرچوون بەدەست نەهێننت. جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی بە مادەی چوارەمی دەستوور کردووە، کە تێیدا هاتووە: زمانی عەرەبی و کوردی دوو زمانی فەرمی عێراقن. شاخەوان عەبدوڵا داوای لە وەزارەتی پەروەردە کردووە ناوەڕۆکی ئەو فەرمانانەی کە دەرچووە هەڵبوەشێنێتەوە، چونکە پێشێلی دەستوور و یاسا کارپێکراو دەکەن.

هەواڵ
09-10-2022

سێیەم کەس لەسەر کوشتنی هاوکار جاف دەستگیرکرا

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ 9ی ئوکتۆبەری 2022، کەسێکی دیکە بە تۆمەتی کوشتنی عەقید هاوكار جاف لە نزیک شاری موسڵ دەستگیركرا کە ناوەکەی "سەرمەد رەشید"ە و خەڵكی شنگالە و ئێستا دانیشتووی شارۆچكەی باشیکە.  بە دەستگیركردنی سەرمەد رەشید، تا ئێستا سێ کەس بە تۆمەتی دەست هەبوون لە تاوانی کوشتنی هاوکار عەبدوڵڵا جاف لە هەولێر دەستگیرکراون.  دوو کەسە دەستگیرکراوەکەی دیکە ناویان یاسر فەیسەڵ حوسێن و ئەحمەد فەیسەڵ حوسێنن کە برای یەکترن و پلەی سەربازییان مولازمی دووەمە. ئەو دوو کەسە رۆژی هەینی 7-10-2022 و ماوەیەکی کەم دوای تەقینەوەکە لە گەڕەکی شەهیدان لە نزیک مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکران.  بەپێی زانیارییەکان، یاسر و ئەحمەد خەڵکی گوندەی ئۆرتە خەرابی نزیک گۆگجەلین کە دەکەوێتە باشووری شاری موسڵ و ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە لەگەڵ هاوکار عەبدوڵڵا جاف کاردەکەن.  بە گوێرەی زانیارییەکان، لە ماوەی ئەم دوو رۆژەی رابردوودا و لە میانی لێکۆڵینەوە لەگەڵیان، یاسر و ئەحمەد دانیان بە تاوانەکەدا ناوە و "حەوت بەڵگەش بەردەستن" بکوژانی عەقید هاوکار دەسەلمێنن.  هەر لەبارەی لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رۆژی یەکشەممە 9-10-2022 بە رووداوی راگەیاند: "لێکۆڵینەوەکان زۆر بە باشی بەڕێوەدەچن و لە نزیکترین کاتدا ئەنجوومەنی ئاسایش دەقی دانپێدانان و هەموو زانیارییەکان بڵاودەکاتەوە."  نیوەڕۆی رۆژی هەینی 7-10-2022 لە گەڕەکی سەربەستیی شاری هەولێر، دوو بۆمب بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقینەوە و لە ئەنجامدا هاوکار عەبدوڵڵا گیانی لەدەستدا.  هەر لە رووداوەکەدا خوشکێکی عەقید هاوکار کە لەگەڵ دوو منداڵ و هاوژینی ئەو ئەفسەرە کە لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.  ئەو ئەفسەرەی دژەتیرۆری یەکێتی ماوەی نزیکەی 10 ساڵ بوو لە گەڕەکی سەربەستی نیشتەجێبوو، خێزاندار و باوکی 2 منداڵ بوو. هاوکار عەبدوڵڵا، ناسراو بە هاوکار جاف، بەرپرسی دەزگای زانیاری و دژەتیرۆری یەکێتی بوو لە نەینەوا، بەڵام نزیکەی 7 مانگ بوو وازی لە کارەکەی هێنابوو.

هەواڵ
09-10-2022

ئەمەریکا: بەردەوام دەبین لە ناردنی هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکراینا

رۆژی یەکشەممە 9-10-2022 کۆشکی سپی رایگەیاند, بەردەوام دەبێت لە پڕچەککردنی ئۆکرانیا, بەڵام رەتیکردەوە هیچ لێدوانێکی راستەوخۆ لەبارەی تەقینەوەیەکەوە گەورەکەی پردی کریمیە بدات کە تێیدا 3 کەس گیانان لەدەستدا جۆن کیربی، وتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی بە بەرنامەی "ئەم هەفتەیە"ی کەناڵی ABCی ڕاگەیاندووە، "ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی هاوکارییە سەربازی و مرۆییەکان بۆ ئۆکراینا و ڕاشیگەیاند کە "بەڕێز پوتین ئەم شەڕەی دەستپێکردووە و ئەویش دەتوانێت کۆتایی پێبهێنێت". جۆن کیربی وتی: پوتین دەتوانێت ئەمڕۆ کۆتایی بە شەرەکە بهێنێت، تەنها بە گواستنەوەی سەربازەکانی بۆ دەرەوەی ئۆکراینا." ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی یەکشەممە 9-10-2022 وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هۆشداری دا لە گەیاندنی چەکی دوور مەودا لە لایەن ڕۆژئاواوە بە هێزەکانی ئۆکراینا و ئەو کارە لە لای مۆسکۆ “هێڵێی سوورە”.

هەواڵ
09-10-2022

دیندار زێباری: زیاتر لە 3 ھەزار کەس لەسەر ماددەی ھۆشبەر لە زیندانن

دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەھۆی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر زیاتر لە 3 ھەزار کەس لە زیندانەکاندان. دیندار زێباری, ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەکاتی بەشداریکردن لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی وتی، زیاتر لە 3 ھەزار کەس بەھۆی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر خراونەتە زیندانەوە. دیندار زێباری ژمارەی بێسەروشوێنبووانی شنگالی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، نزیکەی3 ھەزار ھاوڵاتی شنگال کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندراون، بێسەروشوێنن. لەبارەی رێژەی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان، دیندار زێباری وتی، ژنکوژی زیادی نەکردووە، بەڵکو ھۆشیاری بۆ رێگریکردن لەو دیاردەیە زیادی کردووە.

هەواڵ
09-10-2022

مۆسکۆ: ڕادەستکردنی چەکی دوور مەودا لەلایەن ڕۆژئاواوە بە کیێڤ هێڵی سوور...

ڕۆژی یەکشەممە 9-10-2022 وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هۆشداری دا لە گەیاندنی چەکی دوور مەودا لە لایەن ڕۆژئاواوە بە هێزەکانی ئۆکراینا و ئەو کارە لە لای مۆسکۆ "هێڵێی سوورە". لە لایەکی دیکەوە وتەبیژی کۆشکی سەرۆکایەتی ڕوسیا "کرێملین" بە ئاژانسە ناوخۆییەکانی روسیای راگەیاندووە، رۆژی دووشەممە 10-10-2022 ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایش وڵاتەکەی دەکات و مەبەست لە کۆبوونەوەکە ریکارەکانی روسیایە بۆ رێگەگرتن لە ناردنی چەکی دوور مەودا بۆ ئۆکراینا. دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین وتی: روسیا هەندێک ڕێوشوێن دەگیرێنەبەر وەک وەڵامێک بۆ کارەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کە چەک بۆ کیێڤ دابین دەکەن. ئەمە لە کاتێکدایە کە کیێڤ بەردەوام بووە لە داواکردنی پشتیوانییە سەربازییەکانی ڕۆژئاوا لە چەک و مووشەکی پێشکەوتوو، بە مەبەستی بەرپەرچدانەوەی هێزەکانی ڕووسیا.

1 2 ... 514 515 516 ... 1147 1148