تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، دادگای سلێمانی لەسەر داواکەی لاهور جەنگی بورهان بڕیاریدا و دۆسیەکەی لە بەرژەوەندی بافڵ جەلال تاڵەبانی داخست. دەقی ڕوونکردنەوەکە روونكردنەوەیەك لە تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دادگای سلێمانی لەسەر داواکەی لاهور جەنگی بورهان بڕیاریدا و دۆسیەکەی لە بەرژەوەندی بافڵ جەلال تاڵەبانی داخست. لە ڕێکەوتی ٩/١٠/٢٠٢٢ دادگای بەرایی سلێمانی بڕیاریدا بە رەتکردنەوەی داواکەی (لاهور جەنگی بورهان) پاش ئەوەی بریکاری (بافڵ جەلال تاڵەبانی) لە داوا یاساییەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، تەواوی ئەو بڕیارانەی کە دراون یاسایین و بە پێی پەیڕەوی یەکێتی ئەنجامدراون. تەواوی بەڵگەکانی بۆ دادگا خستەڕوو و داوای‌کرد داواکەی رەت بکرێتەوە چونکە بە پێی یاسای احزاب دەبێت لە ماوەی ٦٠ رۆژدا داوا تۆمار بکەن، بەڵام داواکار دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر داوای تۆمار کردووە. بۆیە دادگا بڕیاریدا بە رەتکردنەوەی داوای لاهور جەنگی بورهان و داخستنی دۆسیەکە بە یەکجاری لە بەرژەوەندی بافڵ جەلال تاڵەبانی.
به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستنی زمانی دادگاكان، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (10ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: دوای كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 26/9/2022 به پشتبه‌ستن به (مادده‌ی شه‌شه‌م له یاسای ژماره 23ی ساڵی 2007)ـی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و هه‌روه‌ها (مادده‌ی شه‌شی یاسای ژماره شه‌شی ساڵی 2014)ـی زمانه فه‌رمییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، بڕیاردرا بڕیاری دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو ئه‌و رێكاره دادوه‌رییانه‌ی كه له دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌وده‌كرێن به زمانی كوردی بنووسرێن، ته‌نیا له‌كاتی پێویست به زمانی عه‌ره‌بی بنووسرێت. له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریدا ئەوەش هاتووه: ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری، دوای زنجیره كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری، په‌رله‌مان، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ئه‌كادیمیای كوردی هاتووه. ئاماژه به‌وه‌شکراوه، بێجگه له ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره، لایه‌نه‌كانی ناوبراو سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی فه‌رهه‌نگێكی یاسایی یه‌كگرتووی كوردین بۆ یه‌كخستنی زمان و ده‌سته‌واژه یاساییه‌كان كه به سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و نوێنه‌رایه‌تی هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مان، وه‌زاره‌تی داد، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ئه‌كادیمیای كوردی به‌ڕێوه‌ده‌چن.
لوکاشینکۆ سەرۆکی بێلاڕووس، ئۆکراینا تۆمەتبار دەکات بەوەی دەیەوێت هێرشک بکاتە سەر بێلاڕووس. ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ، سەرۆکی بێلاڕووس، هاوپەیمانی نزیکی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا، ئەمڕۆ دووشەممە 10-10-2022 رایگەیاند کە ئۆکراینا ئامادەکاری دەکات بۆ هێرش بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی. ئاژانسی هەواڵی بێلتا لە زاری لوکاشینکۆوە لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی بڵاویکردووەتەوە، "کە لوکاشینکۆوە وتویەتی: ئۆکراینا تەنیا گفتوگۆ ناکات، بەڵکو پلانی هێرشکردنە سەر خاکی بێلاڕووس دادەڕێژێت". سەرۆکی بێلاڕووس ئاماژەی بەوەکردووە "دەبێت بەرپەچی هەموو هەولێک بدەینەوە کە هەوڵدەدەن ئێمە ڕابکێشنە ناو شەڕەوە". بێلاڕووس لە ڕووی دارایی و سیاسییەوە پشت بە ڕوسیای هاوپەیمانی سەرەکی خۆی دەبەستێت. لوکاشینکۆ لە چەند مانگی پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی مۆسکۆ لە ئۆکرانیا، بە بیانووی مانۆڕی سەربازی ڕێگەی بە سەربازانی ڕووسیا دا بچنە ناو وڵاتەکەی.
جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند: داواکاریى 170 پەرلەمانتارى رادەستکراوە بۆ ئەوەى 12ى تشرینى یەکەمى 2022 کۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار بکرێت. ئەمڕۆ دووشەممە 10-10-2022، موحسین مەندەلاوى، جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند: داواکارییەکى بە واژووى 170 پەرلەمانتار پێگەیشتووە بۆ ئەوەى چوارشەممەى داهاتوو، 12ى تشرینى یەکەم، کۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراق بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار بکرێت. موحسین مەندەلاوى وتیشى: "سەرۆکایەتی پەرلەمان تاوتوێى داواکارییەکە دەکات و بڕیارى لەبارەوە دەدات". بە گوێرەى پەیڕوى ناوخۆى پەرلەمانى عێراق، 50 پەرلەمانتار دەتوانن داواکاریى بەرز بکەنەوە بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوە لەسەر پرسێکى دیاریکراو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دزینی ئەمبوڵانسێک بڵاوکردەوە و دەڵێت، شۆفێرەکە کارمەندی فەرمی یەکەی فریاگوزارییە. دەقی ڕوونکردنەوەکە: ڕوونکردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێكی ناڕاست سەبارەت بە ئوتۆمبێلی ئەمبولانس، شۆفێرەکە کارمەندی فەرمی یەکەی فریاگوزاری یە و هەڵە تێگەیشتن هەبووە لە بابەتەکە بەهۆی لەدەستدانی کەسێکی نزیکی ئەم شۆفێرە دیارە باری دەروونی لەحالەتی شپرزە دەبێت وە ئەم شۆفێرە بەهیچ شێوازێك مادەی کحولی بەکارنەهێناوە و ئوتۆمبێلەکەی نەدزیوە، تەنها ویستوویەتی تەرمی کەسە نزیکەکەی خۆی بگوازێتەوە. ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى توركيا له عێراق کۆبوونەوە و باسیان لە ئاڵنگارییەکانی بەردەم عێراق و چۆنێتیی تێپه‌ڕاندنيان کرد. بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هه‌رێمى كوردستان، هەردوولا "هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى سه‌قامگيرى و ئاشتى له عێراق." رۆژی دووشه‌ممه 10-10-2022، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە هەولێر پێشوازى له عه‌لى ره‌زا گوينه‌ى، باڵيۆزى توركيا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد. بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا به تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و هاريكاريى هاوبه‌ش، دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى پڕۆسه‌ى سياسى، پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکكۆمار و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق تاوتوێ كراون. نێچيرڤان بارزانى و عه‌لى ره‌زا گوينه‌ى "هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى سه‌قامگيرى و ئاشتى له عێراق كه كاريگه‌ریى له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه هه‌يه." هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر ئاڵنگارییەکانی قۆناخى ئێستاى عێراق و چۆنێتیی تێپه‌ڕاندنيان به هاريكاريى نێوان پێكهاته و لايه‌نه سياسييه‌كانى وڵات و سوودوه‌رگرتن له ده‌وڵه‌مه‌نديى سه‌رچاوه مرۆيى و سرووشتييه‌كانى عێراق.
ڕۆژی دووشەممە 10-10-2022 روسیا سەرتاسەری ئۆکرانیای بۆردومان کرد و ئەمەش وەک هێرشی تۆڵەسەندنەوەیەکە، پاش ئەوەی ڤلادیمیر پوتین ئۆکرانیای بە تەقینەوە گەورەکەی سەر پردی کریمەی تۆمەتبار کرد. هێرشە مووشەکیەکانی روسیا کرانە سەر کیێڤی و ئەمەش توندترین هێرشە بۆ سەر پایتەختەکە لەو کاتەوەی ڕوسیا لە هەفتەکانی سەرەتای جەنگدا وازی لە گرتنی پایتەخت هێنا. پۆلیسی ئۆکرانیا لەسەر هێرشەکە ڕایگەیاندووە کە 10 کەسی سڤیل کوژراون و 60 کەسیش بریندار بوون. پۆلیسی ئۆکرانیا ئەوەشی راگەیاند لە ناوچەکانی لڤیڤ، تێرنۆپیل و ژیتۆمیر لە ڕۆژئاوای ئۆکرانیا و دنیپرۆ و کرێمنچوک لە ناوەڕاستی ئۆکرانیا روسیا هێرشی مووشەکی کردووە. پۆلیسی وڵاتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە "روسیا هەوڵ دەدات لەناومان ببەن و لەسەر ڕووی زەوی بمانسڕنەوە".
سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندێكی هاوپەیمانێتیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا. دەقی راگەیێندراوەکەی بارەگای بارزانی سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت دەكات رۆژی دووشەممە 10ی تشرینی یەكەمی 2022، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت كرد. لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و رێڕەوی دانوساندنەكانی پەیوەست بە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان و دیاریكردنی سەرۆككۆمار و پێكهێنانی حكومەتی فیدڕاڵی تاوتوێ كرا. بەشداربووانی كۆبوونەوەكە لەسەر دیراسەكردنی ئەو بابەتە هەستیارانە و گەیشتن بە چارەسەر رێككەوتن، ئەویش بەر لە بەستنی كۆبوونەوەی پەرلەمانی تایبەت بەم پرسە.
ئاژانسی (WAM)ی ئیمارات بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 10-10-2022، شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆكی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی، دەچێتە ڕووسیا و لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆككۆماری روسیا كۆدەبێتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی WAM، شێخ محەمەد لە سەردانەکەیدا لەگەڵ پوتین "پەیوەندییە دۆستانەکانی نێوان ئیمارات و ڕوسیا لەگەڵ کۆمەڵێک بابەتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و پێشهاتەکانی بەرژەوەندی هاوبەش" تاوتوێ دەکات.
باقی سابر لێپرسراوی هۆبەی وردبینی تۆمار لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، دەستیان کردووە بە پێدانی تابلۆی نوێ بۆ ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر بۆ مامەڵەی تۆماری یەکەمجار. ئاماژەی بەوەشدا، لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆ سەرجەم مامەڵەکانی گواستنەوە، بەناوکردن و نوێکردنەوە پێدانی تابلۆی نوێ بەردەست دەبێت. ئەمە لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم دەستیکرد بە پێدانی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل.
سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران دەڵێت: بۆ هەمووان ئاشکرایە کە مردنی کچێک بە تەواوی بیانوویەک بووە. غولامحوسێن موحسینی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران، ئاماژەی بە ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی پزیشکی دادوەری ئێران کرد کە ڕۆژی هەینی بلاوکرایەوە کە ژینا ئەمینی بەهۆی لە کارکەوتنی چەندین ئەندامی جەستەیەوە گیانی لەدەستداوە. باوكی ژینا ئەمینی، چەند كاتژمێرێك دوای دەرچوونی ئەو راپۆرتەی رەتكردەوە و رایگەیاند، شوێنەواری خوێن لەسەر پشتی مل و گوێی كچەكەی هەبووە و کجەکەی ئەشکەنجەیەکی زۆر دراوە. موحسینی دووپاتی لە قسه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ی عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە، کە ئه‌مریكا و ئیسرائیل و "هه‌ندێك وڵاتی ئه‌وروپا"ی به ده‌ستوه‌ردان له نائارامییه به‌رده‌وامه‌كانی ئێران تۆمه‌تبار كرد. ناڕەزایەتی دژ بە حکومەت لە سەرانسەری ئێران لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا سەری هەڵدا، دوای ئەوەی ژینا ئەمینی کە کچێکی کوردی تەمەن ٢٢ ساڵان بوو، لەکاتی دەستبەسەرکردنی لە لایەن پۆلیسی ڕەوشتی تارانەوە گیانی لە دەست دا. چالاکوانان و خۆپیشاندەران دەڵێن: ئەمینی لەکاتی دەستبەسەرکردندا لەلایەن ئەفسەرانی پۆلیسەوە لێی دراوە و ئەمەش بووەتە هۆی مردنی و پۆلیسی تارانیش ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە. لە دوای مردنی ئەمینیەوە، خۆپیشاندانەکان بە خێرایی پەرەی سەندووە خۆپیشاندەران لەدژی خامنەیی دروشم دەڵێنەوە و داوای ڕووخانی ڕژێم دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 10/10/2022 فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکوومەت بۆ پاڵپشتیکردنی قوتابییانی کەمئەندام، لەڕێگەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە، پاسی گواستنەوەی خۆڕایی بۆ 450 قوتابیی کەمئەندام لە ناوەوە و دەوروبەری پارێزگای هەولێر دابین کردووە. لەم بارەیەوە، تانیا جەمال، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە دیوانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بە (فەرمانگەی میدیا و زانیاری)ی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند: ڕۆژانە لەڕێگەی 50 پاسەوە، هاتوچۆ بە 450 قوتابیی کەمئەندام دەکرێت کە نیشتەجێی ناوەوە و دەوروبەری پارێزگای هەولێرن. سەرەڕای دابینکردنی پاسی گواستنەوە بۆ هاتوچۆکردنی قوتابییان، حکوومەت مانگانە خەرجیی گیرفانیش بۆ ئەو قوتابییانە خەرج دەکات و یارمەتیی داراییان دەدات بۆ ئەوەی بارگرانیی لەسەر خێزانەکانیان دروست نەکەن. سەرپەرشتیاریی پەروەردەیی لە دیوانیی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەوەشی خستووەتە ڕوو: قوتابییەکان لە پۆلی یەکی بنەڕەتی تاوەکوو نۆی بنەڕەتین کە لە پەیمانگا و سەنتەرەکانی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەخوێنن، ئەوانیش پێک دێن لە پەیمانگای ڕۆناکی نابینایان، پەیمانگای ئاواتی بیرکۆڵان، پەیمانگای هیوای نابیستان، پەیمانگای هانا بۆ شیاندنی کەمئەندامان و سەنتەری ئۆتیزم. مانگانە لە سەنتەری ڕۆشا بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر، خولی فێربوونی کۆمپیوتەر و مۆبایلی زیرەک بۆ نابینایان دەکرێتەوە و نابینایان فێری بەکارهێنانی کۆمپیوتەر، کیبۆرد و مۆبایلی زیرەک دەکرێن. ئەوەش لە کاتێکدایە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت لەم ڕێگەیەوە خزمەتی زیاتری کەمئەندامان بکات.