Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13774 بابەت
هەواڵ
29-10-2022

خۆپیشاندەران لە زاهیدانی ئێران دروشمی ‘مەرگ بۆ خامنەیی’ دەڵێنەوە

ناڕەزایەتییەکان دژی حکومەتی ئێران لە شاری زاهیدانی ئێران ڕۆژی هەینی دەستیپێکردەوە و خۆپیشاندەران دروشم دژی ڕێبەری باڵای ئێرانیان دەوت، لە کاتێکدا ناڕەزایەتییەکان دژی کوژرانی ژینا ئەمینی لە دەستبەسەری پۆلیسدا لە سەرانسەری ئێران بەردەوامە. ئەو ڤیدیۆیانەی کە لەلایەن گروپی چالاکوان 1500tasvir لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە، دەرکەوتووە کە خۆپیشاندەران بە ئاماژەدان بە دەسەڵاتی باڵای ئێران، عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، دروشمی "مەرگ بۆ خامنەیی"یان دەوتەوە. https://twitter.com/1500tasvir_en/status/1585946064632557568?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1585946064632557568%7Ctwgr%5E097b071dc8ceea4eb15cfe6a3b68bbb29ed8b4af%7Ctwcon%5Es1_c10&ref_url=https%3A%2F%2Fenglish.alarabiya.net%2FNews%2Fmiddle-east%2F2022%2F10%2F28%2FDemonstrators-in-Iran-s-Zahedan-chant-death-to-Khamenei-as-protests-persist- دەسەڵاتداران ڕۆژی پێنجشەممە 27-10-2022 بەهۆی پێکدادانەکان لە مانگی ڕابردوودا، بەڕێوبەری پۆلیسی زاهیدان و بەرپرسی بنکەیەکی پۆلیسی شارەکەیان لە کارەکانیان دوورخستەوە. ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە سەرەتای ئەم مانگەدا بڵاویکردەوە، لە دوای نوێژی هەینی لە زاهیدان لە 30ی ئەیلوول، هێزە ئەمنییەکان لانیکەم 66 کەسیان لە خۆپیشاندەران کوشتووە کە منداڵیشیان تێدابووە و بە سەدان کەسی دیکەش برینداربوون. ئەوە کوشندەترین ڕووداوی ئەو خۆپیشاندانانە بوو لە دوای مردنی ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ، کە بە تۆمەتی پابەند نەبوون بە ڕێساکانی ڕژێم لەلایەن پۆلیسی رەوەشتی تارانەوە دەستبەسەر کرابوو، سەریهەڵدا.

هەواڵ
29-10-2022

یونامی: عێراق پێویستی بە چاکسازی هەیە

نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) دووپاتیکردەوە کە حکومەتی عێراق ڕووبەڕووی چەندین تەحەدای جددی دەبێتەوە کە پێویستی بە هەنگاوی یەکلاکەرەوە هەیە. یونامی پێشوازی لە متمانەپێدانی پەرلەمان بە حکومەتی محەمەد سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و ڕاشیگەیاند، پێویستە حکومەت ڕووبەڕووی گەندەڵی سیستماتیک بێتەوە لە عێراق و چاکسازیی زۆر پێویست جێبەجێ بکات، خزمەتگوزاریش بۆ هەموو هاووڵاتیان پێشکەش بکات. ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە عێراق ئابوورییەکەی هەمەچەشن بکات و هانی بەشداریکردنی ژنان و گەنجان بدات و، چارەسەری کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بکات، هەروەها دەسەڵاتی دەوڵەت بەسەر هێزە چەکدارەکاندا بسەپێنێت". یونامی ئاماژەی بەوەشکردووە، نەتەوە یەکگرتووەکان پابەندبوونی خۆی بۆ پشتیوانیکردن لە حکومەت و گەلی عێراق دووپاتدەکاتەو.

هەواڵ
29-10-2022

بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

ئاراس جەبار، شاره‌زاى بوارى كه‌شناسی، له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى بارانبارین و هه‌وره‌تریشقه‌ رایگەیاند: "سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ كه‌شوهه‌واى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌قامگیرى ده‌مێنێته‌وه‌ و پله‌ى گه‌رما جێگیر ده‌بێت". راشیگەیاند له‌ به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى دووشه‌ممه‌وه‌ تا کاتەکانی ئێوارەی رۆژی سێشەممە، لە ئەنجامی ھاتنەوەی بارستەھەوایەکی شێدار لە دەریای سوور بە ئاڕاستەی ناوچەکانمان، ناسەقامگیریی کەشوھەوا دەست پێدەکاتەوە، کە له‌ هه‌ندێك كاتدا خۆی لە چالاکبوونی ھەورەتریشقە و تاوەبارانی پچڕپچڕدا دەبینێتەوە، بە تایبەتیش لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و باکووری ئیدارەی گەرمیان کاریگەریی زیاتر دەبێت و لەنێوان دوو تا 15 میللیمەتر زیاتر ئەگەری بارانبارین دەبێت بە جیاوازیی ناوچەکان. ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى كه‌شناسى ڕوونیشى كردووه‌ته‌وه‌، سەبارەت بە ناوچەکانی دیکەی ھەرێمى كوردستان، بە گشتی حاڵەتەکە لاوازە و ئاسمان زیاتر بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، لەگەڵ ئەگەری نمەباران بۆ بارانێکی کەم و ڕوودانی ھەورەبرووسکە لە ھەندێک کات و ناوچەدا.

هەواڵ
29-10-2022

وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

دەقی ڕاگەیەندراوەکە: ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەچەند هەفتەی داهاتوو، ژمارەیەک باڵەخانەی نوێی پەروەردەیی دەکەونە بواری خزمەت و بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی نوێش لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندادەندرێت : ١- لە پارێزگای هەولێر چوار قوتابخانە ( ٣ قوتابخانەی ١٨ پۆلی و ١ قوتابخانەی ٩ پۆلی ) و یەک ( ١ ) باخچەی منداڵانی نوێ تەواوبوون و دەکەونە بواری خزمەتەوە . قوتابخانەیەکی دیکەی (١٢ ) پۆلی و قوتابخانەیەکی (٦ ) پۆلی لەکۆتاییەکانی قۆناغی کارکردنن و تەواو دەبن . ٢- لە پارێزگای سلێمانی یەک (١) قوتابخانەی ١٨ پۆلی وباخچەیەکی منداڵان تەواو بوون و دەکەونە بواری خزمەتەوە . ٣- لە پارێزگای دهۆک بەردی بناغەی دوو ( ٢ ) قوتابخانەی ١٨پۆلی دادەندرێت . ٤- لە پارێزگای هەڵەبجە بەردی بناغەی یەک ( ١ ) قوتابخانەی ١٢ پۆلی دادەندرێت. ٥- لە پارێزگای هەولێر بەردی بناغەی حەوت (٧) قوتابخانەی نوێ دادەنرێت ، شەش ( ٦ ) قوتابخانەی ١٨ پۆلی و یەک ( ١) قوتابخانەی ٩ پۆلی . وەزارەتی پەروەردە٢٩ی ١٠ی ٢٠٢٢

هەواڵ
29-10-2022

کوڕەکەی جەمیل هەورامی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

دەقی روونکردنەوەکەی وەک خۆی سڵاو بەڕێزان .. بۆ رایگشتی بەڕێزان ی دادوەری گشتی بەڕێز لیوا روکن عمرصالح سەرۆک ئەرکانی هێزەنی ٧٠ بەڕێز دادگای سلێیمانی بەڕێزان من ناوی تەواوم (ئاژوان جەمیل محمد )ە ئەفسەرم بە پلەی نقیب سەر بە هێزەکانی ٧٠ ی هێزی پێشمەرگەی کوردوستان وە کوری پێشمەرکەی دێرین و سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردوستان (جەمیل هەورامی)مبە گرنگم زانی پێش وەخت ڕونکردنەوە بەم بۆ ڕایگشتیبەڕێزان من بەناڕەوا سکاڵام لەسەر تۆمار کراوە لە دادگای باری کەسێتی سلێیمانی وە بەڕێز دادوەری باری کەسێتی سلێیمانی فەرمانی گرتنی بۆ دەرکردوم ئەوکەسەی سکاڵای لەسەر کردوم خۆی بێڕێزی بەرامبەر بە من کردوەو دواتر هەستاوە بە فراندنی ئەندامێکی خێزانەکەم و شاردوێتیەوە وە ناچاری کردوە دوای شەوێک لە فراندنەکەی ئەویش سکاڵام لەسەر بکات وە بە هیچ جۆرێک ئامادە نیە ئەم کێشەیە چارەسەر بکڕی و بەدوای گەورە کردنی کێشەکەوەیە. ئەوەش رونە من ئەفسەرم و مافی پارێز بەندیم هەیە پارێزەرێکی بەڕێزم نارد بۆ بەدواچونی دۆسیەکەو وە لە جیاتی من سکاڵا تۆمار بکات بەڵام سکاڵاکەم قبوڵ نەکرا بە هۆی ئەوەی من فەرمانی دەستگیر کردنم هەیە لە ١١/١٠/٢٠٢٢ وە ئەم کێشەیە تاکو ئستا ماوەتەوە بە هۆی نەبونی زانیاری لەسەر شوێنی کارەکەی منەوە وە سکاڵاکار بەمەبەست وتوێتی نازانم ئیشی چیەو لەکوێ دەوام ئەکات بۆ بەلاڕێدابردنی دۆسیەکەو شاردنەوەی بەڵگەکان بەڕێزان من بێبەریم لە هەر تاوانێک کە بەرامبەریان بکرێت وە داواکارم لە بەڕێز( لیوا رکن عمر صالح )سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی ٧٠ پارێزبەندیم لەسەر هەڵبگرێت بۆئەوەی یاسا سەروەر بێت و تاوانبار بە سزای یاسایی خۆی بگاتمانەوەی ئەم کێشەیە بەم جۆرە کارەساتی لێئەکەوێتەوەو لەڕوی کۆمەڵایەتیەوە قبوڵکراو نیە هاوکاريتان جێگەی ڕێزەنقیب ئاژوان هۆرامی ئەم ڕونکردنەوەیەم لە سەر داوای باوکم بڵاو نەکردەوە وتی کێشەکەت بۆ حل ئەکەم بەڵام وانەبو

گشتی
29-10-2022

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

 ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار دینار ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٥ هەزار و ٨٠٠ دینار ١٠٠ پاوەندی بەریتانی بە ١٦٩ هەزار دینار ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٣٨١ دینارە ١٠٠ لیرەی توركی بە ٧ هەزار و ٩٠٠ دینار

هەواڵ
29-10-2022

شاندێکی پارتی سەردانی حیزب و لایەنەکان دەکات

له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا، شاندێكی پارتی سه‌ردانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ تاووتوێكردنی دۆخی سیاسی و دارایی هه‌رێمی كوردستان و كار و هه‌نگاوه‌كانه‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. شانده‌كه‌ی پارتی له‌ تیمی وه‌زاری ئه‌و حزبه‌ لە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێكدێت، بە سەرۆکایەتی پشتیوان سادق و ئەندامییەتی ساسان عەونی، سەفین دزەیی و ئومێد سەباح. له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە رووی سیاسی و دارایی و کار، پرۆژە و هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاوتوێ ده‌كه‌ن. بڕیاره‌ سبەی شەممە (29ی ئۆكتۆبه‌ری 2022)، شانده‌كه‌ی پارتی سه‌ردانی هه‌ریه‌كه‌ له‌ حزبی شیوعی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بكه‌ن. هه‌روه‌ها رۆژی یەکشەممە، له‌گه‌ڵ یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان كۆببنه‌وه‌ و دواتر سه‌ردانه‌كانی ئه‌و شانده‌ بۆ لای لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.

هەواڵ
28-10-2022

سوپای پاسداران هاوڵاتییەکی کورد بە دەستڕێژی گوللە دەکوژن

ئەمڕۆ ھەینی سوپای پاسدارانی ئێران ته‌قه‌ی له‌ سێ هاووڵاتی دانیشتووی ناحیه‌ی باسنێی سه‌ر به‌ قه‌زای شارباژێر كرد، به‌م هۆیه‌وه‌ یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ست دا و دوو كه‌سه‌كه‌ی تر بریندار بوون. شاھۆ عوسمان قایمقامی شارباژێڕ ڕایگەیاند، سێ ھاووڵاتی كە باوک و کوڕێک و کەسێکی دیکە بوون، بۆ پرسە سەردانی گوندی چۆمانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیان کردووە، بەڵام لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە تەقەیان لێ کراوە و کەسێک بەناوی داستان ڕەسوڵ کوژراو و دوو کەسی دیکەش برێندار دەبن. قایمقامی شارباژێڕ ئاماژەی بەوەش کرد، لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەست پێکردووە، ھەرچەندە جارێ نازانن ئەو سێ ھاووڵاتییە ئایا بۆ پرسە چوونەتە گوندی چۆمان یان بۆ سەردان و بەسەرکردنەوە.

هەواڵ
28-10-2022

بڕیارێک لەبەرژەوەندى کۆچبەرانى کورد دەدرێت 

ئەنجومەنى شارەوانى شاری بێرنى پایتەختى سویسرا بە ٦٤ دەنگى بەڵێ بەرانبەر بە ٦ دەنگى نەخێر پێشنیارێکی پەسەندکرد بۆ ئەوەى گرنگترین زانیارییەکان بۆ کۆچبەران بە زمانی کوردی بڵاوبکاتەوە هاوشێوەى زمانەکانى تر. پێشنیازەکە لەلایەن سێ کۆمەڵەی رۆشنبیری کوردییەوە پێشکەش کراوە. شاری بێرن لە ئێستاوە هەندێک زانیاری سەبارەت بە ئۆفەر و خزمەتگوزارییەکان بە چەند زمانێک دابەش دەکات، ئەو زانیاریاینە بۆ ئەو کەسانە کراوە کە تەنها ماوەیەکی کەم لە سویسرا دەژین. بەپێی بڕیارەکە، زمانی کوردی هاوتا دەکرێت لەگەڵ زمانى کۆچبەرەکانی تر: ئەلبانی، عەرەبی، ئینگلیزی، فەرەنسی، ئیتاڵی، پورتوگالی، ئیسپانی، تامیل، تورکی، سربی/بۆسنی/کرواتی و ئەسیوپی و ئێریتریا).

هەواڵ
28-10-2022

بڕینی کارەبا بەهۆی قەرزەوە دەستپێدەکات 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە: ئاگادارییەک بۆ هاوبەشانی کارەبای بازرگانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ئاگاداری هاوبەشانی کارەبای شوێنە بازرگانی و پیشەسازییەکان دەکاتەوە، کە قەرزاری پارەی کارەبان بە بڕی (٥) ملیۆن دینار و زیاتر، لە ماوەی (١٠) ڕۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی بکەن بەمەبەستی پاکتاوکردنی قەرزی کارەباکانیان، بەپێچەوانەوە لەدوای ئەو ماوەیە کارەباکانیان دەبڕدرێت. بەڕێوەبەرایەتیدابەشکردنی کارەبای سلێمانی

هەواڵ
28-10-2022

کەشناسی باری کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان باری کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند. بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ هەینی 28/10/2022، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ . سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پشێبینی کردووە، سبەی ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە نزیکەی 2 تـــــا 3 پلە بەراوورد بە  تۆمارکراوەکانى رۆژى پێشوو . بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر:  26 پلەى سیلیزى سلێمانی: 25 پلەى سیلیزى دهۆک :  24 پلەى سیلیزى کەرکووک: 27 پلەى سیلیزى هەڵەبجە :  26 پلەى سیلیزى زاخۆ :  26 پلەى سیلیزى سۆران :  18 پلەى سیلیزى گەرمیان :  32 پلەى سیلیزى

هەواڵ
27-10-2022

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی فیدراڵ دەکات 

ئەمشەو پێنجشەممە 27ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی فیدراڵ محەمەد شیاع سوودانی کرد بەبۆنەی متمانەپێدانی لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق .سەرۆکی حکومەت، هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی فیدراڵ خواست لە ئەرکی تازەیدا. لەمبارەیەوە ، سەرۆکی حکومەت لە تویتێکدا ڕایگەیاند” ئەمشەو بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سوودانی قسەم کرد و دڵنیام کردەوە کە پشتیوانیی دەکەم لە پێناو دەستپێکێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، کە ببێتە هۆی پەرەپێدانی هەماهەنگیی و گفتوگۆ لە بری ململانێ و ڕووبەڕووبوونەوە. وڵات پێویستی بەم جۆرە هاوبەشیەیە”

1 2 ... 489 490 491 ... 1147 1148