Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13774 بابەت
هەواڵ
30-10-2022

لاهور جەنگی لە لەندەنەوە دەرکەوت

لاهور شێخ جەنگی لە لەندەنەوە پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یانەی نەورۆز لەگەڵ یانەی زەورا یارییەکی زۆر گرنگی هەیە و هیوادارم تیپە نازدارەکەی شارە خۆشەویستەکەی سلێمانی بە دەستکەوتێکەوو بگەڕێتەوە https://t.me/media7roj/28165

هەواڵ
30-10-2022

ئیتاڵیا دەیەوێت بیرۆکەی "گەمارۆی دەریایی" بخاتە بواری جێبەجی کردنەوە

دەقی ڕاگەیەندراوی دەزگای لوتکە: "گەمارۆیەکی دەریایی" بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسای ….. بە پێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە :حکومەتی ئیتاڵیا بە نیازە بیرۆکەی "گەمارۆی دەریایی" بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی بخاتە بواری جێبەجی کردنەوە و یەکیکە لە کارە سەرەکیەکانی پلانی حکومەتەکەیە.. حکومەتی ئیتاڵیا لە یەکەم وتاری خۆیدا بۆ پەرلەمان پلانی پێنج ساڵەی خۆی خستەڕوو، لەنێویاندا بەرەنگاربوونەوەی کۆچبەران. پلانەکە بریتی بوو لە سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر کۆچبەراندا بە مەبەستی ڕاگرتنی کۆچی نایاسایی و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە هەر بە پێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە: بەنیازن ئەو پێشنیازە لەسەر ئاستی ئەوروپا بخەنەڕوو و بە ڕێککەوتن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەوروپا جێبەجێی بکەن، واتا ئەم گەمارۆیە تەواوی ئەو ڕێگە ئاویانە دەگرێتەوە کە بەرەو ئەوروپا دەڕوات ئامانجی سەرەکی لەم کارە وەستاندنی بازرگانیکردنە بە مرۆڤ و هاتنی کۆچبەران لە باکووری ئەفریقاوە بۆ باشووری ئەوروپا و تەواوی ئەوروپا دەستپێشخەری بۆ ئەم هەوڵە لە 18ی ئایاری 2015 دەستیپێکرد، دوای چەند هەفتەیەک لە خنکانی زیاتر لە 800 کۆچبەر، لە یەکێک لە کارەساتبارترین ڕووداوەکانی پەیوەست بە کۆچەوە لە مێژووی ئەم دواییەدا. بەدرێژایی ساڵان زۆرێک لە ژن و پیاو و منداڵ لە دەریادا گیانیان لەدەستداوە لەکاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئیتاڵیا، بەهۆی نەتوانینی چارەسەرکردنی دروست بۆ قەیرانە جۆراوجۆرەکانی کۆچکردن. بەو هۆیەوە بەنیازە ڕێگایەک بگرێتەبەر کە "تا ئەمڕۆ زۆر پەیڕەو نەکراوە، کە بریتییە لە وەستاندنی کۆچی نایاسایی و دواجاریش وەستاندنی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە دەریای ناوەڕاستدا و تەواوی دەریاکان

هەواڵ
30-10-2022

رۆژنامەنووسێک لە سلێمانی بێسەروشوێن کرا

سەرنوسەری سایتی وشە ڕایگەیاند، هوشیار عەلی پەیامنێریان لە سلێمانی، لە شەوی رابردووەوە كە چوو بۆ زانیاری كۆكردنەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی هێز، دیار نەماوە. ئاماژەی بەوە کردووە "داواكارم هێزە سەربازی و تەناهییەكانی سلێمانی چارەنووسی دیار بكەن و لای هەركامیانە ئازادی بكەن". هەروەها سەنتەری میترۆ ڕایگەیاندووە، لە بەیانی ئەمرۆوە سەنتەری میترۆ بە دواداچوون بۆ دیارنەمانی پەیامنێری سایتی "وشە" دەكات، بەڵام تاكو ئێستا هیچ زانیارییەكی رەسمی دەربارەی ئەم رووداوە نییە، لە هەوڵەكانمان بەردەوامین. ئاماژەی بەوە کردووە، بە پێی ئەزموونی ئێمە زۆربەی رووداوەكانی دیارنەمانی رۆژنامەنووسان پەیوەندی بە كارەكانیانەوە هەیە، پێویست دەكات هێزە ئەمنییەكان زانیاری دەربارەی ئەو رووداوە بڵاو بكەنەوە .

هەواڵ
30-10-2022

شاخەوان عەبدوڵڵا: زەوییەکانتان بکێڵن و دەست بەکاری جووتیاری خۆتان بکەن...

دەقی ڕاگەیەندراوەکە: زەوییەکانتان بکێڵن ودەست بەکاری جوتیاری خۆتان بکەن  دوای ئەوەی دوێنێ دانیشتوانی کوردنشینی گوندەکانی بەلکانەو شناغەو گابلکە و خەرابەو سەربەشاخ لەلایەن هیزێکی سەربازی ئاگاداکرابونەوە کە ئیتر بۆیان نییە زەوییەکانیان بکێڵن وکاری کشتوکالی بکەن ئاگاداری منیان کردەوە و لەگەل لایەنی پەیوەندیدار قسەمان کردو دەتوانن لەئەمرۆوە دەست بەکاری کشتوکالی خۆتان بکەن ، دڵنیابن پشتگیریتان دەکەین تا ئەو کاتەی بەیەکجاری ئەو پرسە چارەسەر دەکریت .

هەواڵ
30-10-2022

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

بەیانی ئەمڕۆ یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٩٥ دۆلار و ٧٧ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.                                                                         یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٨٧ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

هەواڵ
29-10-2022

هێزێكی كۆماندۆ لە سەرچنار جێگیر دەکرێن

هێزێکی ئەمنی لە سلێمانی بە چەکی قورسەوە بڵاوەی پێکراوە و تا ئێستا زانیاری لە بارەیەوە بڵاو نەکراوەتەوە. بە گوێرەی ھەندێک سەرچاوە، هێزە ئەمنییەکە وەک رێوشوێنێک بۆ ناردنە دەرەوەی ئاکام عومەرە بۆ دەرەوەی وڵات، بڵاوەی پێکراوە. هێزە ئەمنییەکە لە هەموو کوچە و کۆڵانێک سەرچنار بڵاوەی پێکراوە

هەواڵ
29-10-2022

ڤیدیۆ..تەقینەوەیەک لە بەغدا روویدا

بەهۆی تەقینەوەیەک لە بەغدای پایتەختی عێراق چەند کەسێک کوژران و برینداربوون. میدیای عێراق دەڵێ، تەقینەوەکە بە بۆمبی لکێنراو بووە بە تانکەرێکی غازەوە بەستراوە و بەپێی دوایین زانیاری، 9 کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندارن.

هەواڵ
29-10-2022

یەکێتی ئەوروپا 17 ملیار یۆرۆی ڕوسیا سڕ دەکات

دیدیە ڕیندەرز، کۆمیساری دادی ئەوروپا رۆژی شەممە 29-10-2022 ڕایگەیاند، نزیکەی 17 ملیار یۆرۆ لە سامانی ڕوسیا لە حەوت وڵاتی ئەندامدا، ئەمەش دوای سزاکانی سەر ڕوسیا دێت بەهۆی هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا. ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی سەر بە گرووپی "فونکە"ی ئەڵمانی، وتی: تا ئێستا سەروەت و سامانی ٩٠ کەس کە دەگاتە زیاتر لە 17ملیار یۆرۆ، لە حەوت وڵاتی ئەندامدا سڕ کراوە و ٢.٢ ملیار لە ئەڵمانیایە. سندوقی قەرەبووکردنەوە بۆ ئۆکرانیالە چاوپێکەوتنەکەدا کە ڕۆژی شەممە بڵاوکراوەتەوە، کۆمیساری هەروەها زیادی کردووە، "ئەگەر پارەی تاوانکاری بێت کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپا دەستی بەسەردا گیراوە، دەتوانرێت بگوازرێتەوە بۆ سندوقی قەرەبووکردنەوە بۆ ئۆکرانیا". ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئۆکراینا دەیەوێت ئەم پارانە بۆ ئاوەدانکردنەوەی پێبدرێت، بۆ ئەوەی بەکاری بهێنێت". کاربەدەستانی ئۆکراینا داوا دەکەن کە ئەو سەروەت و سامانانەی روسیا بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەیان خەرج بکرێت . بەڵام ڕیندەرز هۆشداریدا لەوەی "ئەم بڕە پارەیە بەس نییە بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکە". لە سەرەتای مانگی تەمموزدا، ڕیندەرز بەهای ئەو سەروەت و سامانانەی لە یەکێتی ئەوروپا سڕکراوە بە نزیکەی ١٣.٨ ملیار یۆرۆ خەمڵاندووە، کە لە پێنج وڵات بوون. بەڵام دواتر سزا یەک لە دوای یەکەکانی ڕۆژئاوا بووە هۆی "سرکردنی٣٠٠ ملیار یۆرۆ" لە یەدەگی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی بانکی ناوەندی ڕوسیا لە جیهاندا. دوای داگیرکردنی کریمیا لە ساڵی ٢٠١٤ەوە، بە گشتی ١٢٣٦ کەسی روسی کە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیایان تێدایە، لە چوونە ناو یەکێتی ئەوروپاش قەدەغە کراون.

هەواڵ
29-10-2022

كوڕەكەی جەمیل هەورامی دەستگیر کرا

كوڕەكەی جەمیل هەورامی كە شەوی رابردوو تەقەی لە خەزووری كردبوو لە شەقامی سەهۆڵەكەی سلێمانی، كەمێك لەمەوبەر لە گاردن سیتی لە سلێمانی گیرا. كوڕەكەی جەمیل هەورامی پێشتر لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندبوو كە خەزووری سكاڵای لەسەر تۆمار كردووە و ستەمی لێ‌ دەكات. بەپێی زانیارییەکان، لەکاتی دەستگیرکردنیدا بە چەک رووبەرووی هێزەکانی ئاسایش بووەتەوە، بەڵام دواجار دەستگیرکراوە. ئێوارەی ڕۆژی هەینی ئاژوان جەمیل هەورامی لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی تەقەی لە خەزووری کرد و برینداری کرد، پاشان ژن خوشکێکی بە زەبری چەک رفاند بوو.

هەواڵ
29-10-2022

"خاوەنی دەستە ئیفلیجەکە بکوژە"

لەگەڵ دووبارەبوونەوەی ناڕەزایەتی لە ژمارەیەک زانکۆی تارانی پایتەخت، رۆژی شەممە 29-10-2022هێزە ئەمنییەکان بەردەوام بوون لە گەمارۆدانی خوێندکاران. وینەی خۆپیشاندانەکان لە لایەن چالاکوانانی ئێرانی بڵاوکراونەتەوە، دەرکەوتووە کە ئەندامانی بەسیج هێرش دەکەنە سەر خوێندکارانی زانکۆیەک لە تاران. هێزە ئەمنییەکانی گەمارۆی زانکۆی سۆهانک دەدەن لە پایتەخت و ئەمەش وایکردووە خوێندکاران داوا لە هاوڵاتیان و خێزانەکانیان بکەن بێن و گەمارۆکە بشکێنن، . "خامنەیی بکوژە"لە کۆلێژی تەکنەلۆجیای زانکۆی تاران، خۆپیشاندەران دروشمی "خاوەنی دەستی ئیفلیج (بە ئاماژە بە عەلی خامنەیی، ڕێبەری مەزنی ئێران) بکوژە، دەڵێنەوە". لەلایەکی دیکەوە لە زانکۆی ئەمیر کەبیر لە پایتەخت خۆپیشاندان دەستیپێکرد و خۆپیشاندەرانیش دروشمیان دژی خامنەیی بەرزکردەوە. بارودۆخەکە لە شاری مەشهەدی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە جیاواز نەبوو، کە هێزەکانی بەسیج و هێزە ئەمنییەکان بە جلوبەرگی مەدەنییەوە هێرشیان کردە سەر خوێندکارانی زانکۆی فێردۆسی کە شایەتحاڵی ناڕەزایەتی خوێندکارانە لە دژی ڕژیم. بە گوتەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو کە بنکەکەی لە نەرویجە، کە هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە شوێنێکی نیشتەجێبوونی خوێندکارانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکان کردووە. هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە توندوتیژی وەڵامی خۆپیشاندەران دەدەنەوە و لانیکەم ٢٥٠ خۆپیشاندەر لە سەرانسەری ئێران کوژراون و هەزاران کەسیس دەستگیر کراون.

هەواڵ
29-10-2022

ناكۆكییه‌كانی روسیا و به‌ریتانیا ده‌چێته‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌و...

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، دۆسییه‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر دوورگه‌ی سیڤاستوپۆڵی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی كریمیا و ته‌قینه‌وه‌كانی نزیك بۆری نۆرد ستریم 2، ده‌گه‌یه‌ننه‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی. ماریا زاخارۆڤا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له‌ رێگه‌ی تێلگرامه‌وه‌ رایگه‌یاند، رووسیا ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه‌، زنجیره‌ هێرشه‌كانی ده‌ریای ره‌ش و باڵتیك كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێ ئاگاداربكاته‌وه‌، كه‌ ده‌ستی به‌ریتانیای تێدایه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 29ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) بڵاویكرده‌وه‌، كه‌شتییه‌كانییان له‌ دوورگه‌ی سیڤاستوپۆڵی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی كریمیا له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌ كرانه‌ ئامانج، كه‌ به‌شێك بوون له‌ پاراستنی گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی بۆ جیهان، له‌ رێگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو. له‌ 24ـی شوباتی رابردوو به‌ فه‌رمانی ڤلادیمێر پووتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرش كرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون و تا ئێستاش شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌. k24

هەواڵ
29-10-2022

سوپای پاسداران: ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی خۆپیشاندانە

حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریی بە خۆپیشاندەران دا و ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە 29-10-2022 دوا ڕۆژ دەبێت بۆ ئەوەئ بێنە سەر شەقامەکان. سەلامی وتی: "مەچنە دەرەوە بۆ سەر شەقامەکان. ئەمڕۆ دوا ڕۆژی ئاژاوەگێڕییە”. ئێران لە دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵە، لە کاتێکدا کە مانگی ڕابردوو لە لایەن پۆلیسی رەوشتی تارانەوە دەستبەسەر کرابوو، دواتر گیانی لەدەستدا ڕۆژی هەینی خۆپیشاندەران ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە لە شاری زاهیدان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە و لە سەرەتای ناڕەزایەتییەکانەوە تا ئێستا، زۆرترین توندوتیژی بەرانبەر بە خۆیشاندەران لەو شارەوە کراوە. بەپێی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، تەنها لە زاهیدان نزیکەی ١٠٠ کەس کوژراون. لای خۆیەوە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی “هەموو ئەو ڕووداوانەی کە بووە هۆی گیانلەدەستدان یان برینداربوونی سەختی خۆپیشاندەران”ی لە ئێران ئیدانە کرد و دووپاتی کردەوە کە “دەبێت هێزە ئەمنییەکان خۆیان لە بەکارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران بەدوور بگرن”.

1 2 ... 488 489 490 ... 1147 1148