ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنى چوار کەسى بەتۆمەتی دزیکردن لە هاوڵاتیان راگەیاند. دەقى راگەیەنراوەکە: هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ( ٤ ) کەسی تریان دەستگیرکرد بەتۆمەتی دزیکردن لەهاوڵاتیان لەچوارچێوەی هەڵمەتی هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان چوار کەس لەقەزای چەمچەماڵ بەناوەکانی(ھ ، ر، ئ) و (ع، ع، ج) و (ئ، س، م) و ( ک ، ھ ، م) دەستگیرکران، کە هەستاون بەدزینی ماتۆڕسکیلی هاوڵاتیان، لەقەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری. تۆمەتبارەکان دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن و ماتۆڕسکیلەکانیان بردوە لە پارێزگای کەرکوک فرۆشتویانە. ئەمە لەکاتێکدایە مانگێک لەمەوبەر چەندین تۆمەتباری دیکە لەسنوری بەڕێوەبەرایەتیمان لەسەر هەمان بابەت دەستگیرکران و ڕاپێچی بەردەم یاسا‌و دادوەر کران. لەئێستادا تۆمەتبارەکان بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی (٤٤٦) لەیاسای سزادان ڕاگیراون. ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی
جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لە ئۆتاوای پایتەختی وڵاتەکە بەشداری لە خۆپیشاندانێک دەکات کە بۆ پشتیوانیکردن لە گەلی ئێران رێکخرابوو. ترودۆ وتی: ژنانی ئێران، کچان و داپیران و هاوپەیمانان… لەبیر نەکراون. شەش هەفتەیە خۆپیشاندان لە ئێران بەردەوامی هەیە بەهۆی کوشتنی ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ لە دەستبەسەری پۆلیسی تاران‌دا، بەهۆی پێشێلکردنی یاسا توندەکانی جلوبەرگی ئێران بۆ ژنان سۆفی گریگۆر ترودۆ، هاوسەری سەرۆکوەزیرانیش بەشداری ناڕەزایەتییەکە کرد و وتی، “من لەگەڵتان وەستاوم چونکە کاتێک مافی یەک ژن ڕەتدەکرێتەوە، ئەوە نیشانەی بێڕێزیکردنە بۆ هەموو ژنان”. ترودۆ تیشکی خستە سەر چەندین خولی سزاکانی حکومەتی کەنەدا کە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا بەسەر بەرپرسانی باڵای ئێران‌دا سەپاندوویانە، کە بەهۆی "پێشێلکارییە گەورە و سیستماتیکییەکانی مافی مرۆڤ" لەلایەن ڕێژیمەوە کراون. خۆپیساندانەکان لە شارەکانی دیکەی کەنەدا، لەوانە ڤانکۆڤەر، مۆنتریال و تۆرۆنتۆ، ئەنجام دران. ئەمە لە کاتێکدایە هەزاران کەسیش ڕۆژی شەممە لە پاریس-ی فەرەنسا ناڕەزایەتیان دەربڕی
سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، شاسوار عەبدولواحید و هەموو ئەوانەی قەرزاری حکومەتن، بە رێکاری یاسایی قەرزەکانیان لێ وەردەگیرێتەوە و بەم نزیکانە موڵکەکانى دەخرێتە مەزادەوە. عەبدولحەکیم خەسرەو بە میدیاى پارتى راگەیاند ”شاسوار عەبدولواحید 43 ملیار و 750 ملیۆن دیناری لە حکومەت قەرز کردووە، هەروەها 38 ملیار و 700 ملیۆن دینار سوودی قەرز هاتووەتە سەر قەرزەکەی، هەموو ئەو پارەیەی بە رێکاری یاسایی لێ وەردەگیرێتەوە.“ رونیشیکردووەتەوە ”شاسوار عەبدولواحید بەرامبەر ئەو قەرزەی لە حکومەتی کردووە، چوار موڵکی لە رەهن داناوە، موڵکەکانی لە سلێمانین و بەم نزیکانە حکومەت بەپێی یاسا موڵکەکانی دەخاتە موزایەدەوە، هەرچەندە ئەو موڵکانە بایی ئەو قەرزە نین کە لەلایەتی، بەڵام حکومەت بەپێی یاسا رێكار لەگەڵ موڵک و ماڵەکانی دیکەی دەگرێتە بەر.“ عەبدولحەکیم خەسرەو باسى لەوەشکرد، هەموو رێکارە یاساییەکان بۆ وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانەی لەلای بازرگان و سەرمایەدارەکانە گیراونەتە بەر، ئەو موڵکانەی لە رەهن بەرامبەر قەرزەکان دانراون، رێكاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتە بەر، هەم لە لایەن تاپۆ، هەم وەزارەتی داد و وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە. وتیشی"هەموو رەهنەکان گەیشتوونەتە قۆناغی فرۆشتن، یان بەناوی وەزارەتی دارایی دەکرێن، تا ئێستا 65 موڵک کە لە رەهن دانراون، بە ناوی وەزارەتی داراییەوە کراون، هەروەها موڵکەکانی شاسواریش، کە لە رەهن دانراون، رێکارە یاساییەکانیان تەواو بووە." شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ (29-10-2022) رەتیکردەوە قەرزار بێت و وتى "حکومەتى هەرێم 23 ملیار دۆلارى پاشەکەوتى موچەى خواردووە، ئەگەر قەرزاریش بم دەستم خۆش بێت و نایاندەمەوە".
سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی رایگه‌یاند، رێكاری خۆپارێزی بۆ به‌رگرتن له گه‌نده‌ڵی ده‌گرینه به‌ر. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (30ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2022)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیتیحادی گوتی: "ناچینه ژێر باری هیچ هێڵێكی سووره‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی". دوای ساڵێك له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن، یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی دێنه رێگه‌ی كابینه نوێیه‌كه‌ی سوودانیی، پرسی گه‌نده‌ڵییه. عێراق له كۆی 180 وڵات‌دا، له پله‌ی 169هه‌میندایه له رووی گه‌نده‌ڵییه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندووه. ئه‌مڕۆ سوودانی سه‌ردانی نووسینگه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له به‌غدا كرد و رایگه‌یاند، "له هه‌مبه‌ر هه‌ر دۆسییه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی كه په‌یوه‌ندیدار بێت به لایه‌نی سیاسییه‌وه یان هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كه‌وه، هیچ هێڵێكی سوور له گۆڕێ‌دا نییه". گوتیشی: هه‌موو پشتیوانییه‌كی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ده‌كه‌ین. بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیش ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسا گه‌ڵاڵه ده‌كه‌ین و ده‌یخه‌ینه به‌ر ده‌ست نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاربن له داخستنی سه‌رچاوه‌كانی گه‌نده‌ڵی. دووپاتیكرده‌وه، كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی تیمێكی پشتیوانیی بۆ هاوكاریكردنی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی پێكده‌هێنێت، به جۆرێك ناكۆك نه‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ده‌سته‌كه و ئه‌ركه‌كانی. هه‌روه‌ها گوتی: ئامانجه‌كه له‌وه‌دا كورتهه‌ڵنایه‌ت، گه‌نده‌ڵكاران له زیندان توند بكرێن، به‌ڵكو ده‌بێت رێككاری پێویست بگیرێته به‌ر بۆ به‌رگرتن له گه‌نده‌ڵی و چاندنی رۆشنبیری ده‌ستپاكی و پارێزگاری له ماڵی گشتیی و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر به بێ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران له سه‌رپێچی و تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه‌بگلێن. له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق گوتی: پێوه‌ری یه‌كه‌ممان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی وڵاتاندا له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، ئه‌وان چه‌نده هاوكارن له‌گه‌ڵ عێراق بۆ راده‌ستكردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی تێوه‌گلاون له تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی و بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی سامانی وڵات به تاڵان. k24
ئەختەر ئەحمەد، دایکی کازم فارووق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، پزیشکەکان پێیان وتوون "کوڕەکەتان ژەهرخواردکراوە, هەوڵدەدەین چارەسەری بکەین". دایکی کازم فارووق لە کۆنگرەکەدا وتی، هیوادارن تەندروستیی باش ببێت و بگەڕێتەوە، بەڵام ئەگەر "خوانەخواستە موقەدەرێک بقەومێت، ئەوەی گومانم لێیەتی چاوی بە دەرنەفیز دەردەهێنم"
لاڤرۆڤ: سەرکردایەتی ڕوسیا بە سەرۆکایەتی پوتین هێشتا ئامادەیە بۆ دانوستان لەسەر ئۆکرانیا سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، سەرکردایەتی ڕوسیا بە سەرۆکایەتی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆککۆماری ڕوسیا، وەک پێشتر ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەسەر ئۆکرانیا. وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە بەیاننامەیەکدا، ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاندووە: ئامادەیی ڕوسیا بۆ ئەنجامدانی دانوستان (لەبارەی ئۆکرانیا) نەگۆڕاوە. لاڤرۆڤ راشیگەیاند: ئێمە هەمیشە ئامادە دەبین بۆ گوێگرتن لە پێشنیارەکانی هاوبەشە ڕۆژئاواییەکانمان کە ئامانجیان کەمکردنەوەی گرژییەکانە، بۆیە ئەگەر پێشنیاری واقیعی ئاراستەی ئێمە بکرێت، لەسەر بنەمای یەکسانی و ڕێزگرتن لە بەرژەوەندییەکانی یەکتر، وەک هەمیشە ئامادەیین." پێشتر دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین ڕایگەیاندبوو، ئامادەیی ئەمریکا بۆ گوێگرتن لە نیگەرانییەکانی فیدراسیۆنی ڕوسیا، دەتوانێت ڕێگە بۆ گفتوگۆی نێوان هەردوو وڵات بکاتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، لە لێدوانەکانی ئاژانسی هەواڵی "سپۆتنیکی" ڕوسیدا، نیگەرانییەکانی ڕوسیا، لەنێویاندا ئەوانەی پەیوەندییان بە ئاسایشەوە هەیە، "دەتوانێت ببێتە خاڵی دەستپێکی گفتوگۆ لەنێوان سەرۆک ڤلادیمێر پوتین و هاوتا ئەمریکییەکەی جۆ بایدن".
له چوار ده‌یه‌ی رابردووی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، چی له نێوخۆی وڵاته‌كه و زۆر رووداویش له ده‌ره‌وه‌ی ئێران روویانداوه، كه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی له پشتی روودانیان بوون و جێی نیگه‌رانیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بووه، به‌ڵام هیچ كات ئێران گوێی به راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و نیگه‌رانیی دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌داوه و، سڵی له ئه‌نجامدانی هیچ تاوانێك نه‌كردووەته‌وه، یان ده‌ستی نه‌پاراستووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێی وابووبێت كار و ره‌فتاره‌كانی كاردانه‌وه‌ی جیهانی به‌دوای خۆیدا دێنێت. له ماوه‌ی 45 رۆژی رابردووی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌مجاره‌شدا، كه به‌هۆی كوشتنی (ژینا)وه، گه‌لانی ئێران به فارس و ئازه‌ری و كورد و عه‌ره‌به‌وه به درووشمی "ژن. ژیان. ئازادی" له سه‌رتاسه‌ری ئێران رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام، كه‌می پێنه‌كردوون و به‌پێی راپۆرته جێمتمانه‌كان رۆژانه خوێنی هاووڵاتیی ناڕازی ده‌ڕێژرێت و به سه‌تانیان خراونه‌ته كونجی زیندانه‌وه. سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی و كاردانه‌وه جیاجیاكانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و ره‌وه‌ندی ئێرانی له وڵاتانی جیهان دژ به تووندوتیژییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، بێباكانه كه‌وتووەته سه‌ركوتكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان. چه‌ند جارێك له ئاستی باڵای ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه، خۆپێشانده‌رانیان به "گێره‌شێوێن و تێكده‌ر و ده‌ستی ده‌ره‌كی" ناوبردووه، دوێنێش له زاری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانه‌وه هه‌ڕه‌شه و هۆشداری ئه‌وه‌ی دا به خۆپێشانده‌ران، كه ئه‌مڕۆ دوایین رۆژیانه بێنه‌وه سه‌ر شه‌قام. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران نه‌ك گوێ به خواست و داخوازیی جه‌ماوه‌ر ناده‌ن، به‌ڵكو چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تووندوتیژتر له جاران بكه‌ونه‌وه سه‌ركوتكردنی ئازادییه‌كان و چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لانی ئه‌و وڵاته. ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێی سه‌رنج و هه‌ڵوه‌سته‌له‌سه‌ركردنه، هه‌ڵوێستی ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، به‌تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه له رابردوودا ئه‌م ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه به‌رامبه‌ر كۆی ئه‌و رووداو و ره‌فتار و تووندوتیژییانه‌ی وڵاتانی سته‌مكار به‌رانبه‌ر به گه‌لانی خۆیان ئه‌نجامیان داوه، لاوازترین هه‌ڵوێستی هه‌بووه یان داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه كردووه رێز له مافی مرۆڤ بگرن، یا له باشترین دۆخدا سه‌ركۆنه‌ی سه‌ركوتكارییه‌كانی كردووه. په‌یوه‌ست به‌م رووداوانه‌ی ئێستای ئێرانیش، له شه‌ش هه‌فته‌ی رابردوودا هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌ی شه‌رمنانه تێنه‌په‌ڕیوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌گه‌ڵ چوونه ناو هه‌فته‌ی حه‌وته‌می ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا له زاری جێگری گوته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له‌ڕێگەی کەناڵی رووداوه‌وه به‌گوێی جیهاندا درا، پێچه‌وانه‌ی هه‌موو چاوه‌ڕوانییه‌كان و ته‌نانه‌ت پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ته‌قلیده به‌رده‌وامه‌ی خۆیشیان بوو، كه مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ری راهاتووه به‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌میشه به ده‌ربڕینێكی لاواز و شه‌رمنانه‌وه داوا له ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كات رێز له خۆپێشانده‌ران بگرن، یاخود هێز له دژیان به‌كارنه‌هێنن. كه‌چی دوێنێ له هه‌ڵوێستێكی بێپێشینه‌دا داوای له ئێران كرد "هێزی زیاد له‌پێویست دژی خۆپێشانده‌ران به‌كارنه‌هێنن." ئه‌م ده‌سته‌واژه و شێوازی ده‌ربڕینه له زمانی دیپلۆماسیدا ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره، ده‌ربڕینی ئه‌وه‌یه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ق به ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌دات بۆ سه‌ركوتكردنی ناڕه‌زایه‌تی و كۆتاییهێنان به خۆپێشاندانه‌كان، ته‌نیا رێنمایی و داواشی له ئێران ئه‌وه‌یه كه هه‌ر به‌و هێزانه‌ی تاوەکو ئێستا سه‌ركوتی خه‌ڵك ده‌كه‌ن، كۆتاییان پێبهێنێت و هێزی زیاتر نه‌بات بۆ سه‌ركوتكردنیان. كاتێك وه‌ڵامی ده‌ربڕینی لێكۆڵه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش كه حكومه‌تی ئێران به به‌رپرسیار له كوژرانی خۆپێشانده‌ران ناو ده‌بات، به‌وه ده‌داته‌وه كه ئه‌وه رای تایبه‌تی خۆیه‌تی و من هه‌ڵوێستی خۆمانم راگه‌یاند كه مه‌به‌ستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه، هیچ گومانێك له‌وه‌دا نامێنێته‌وه ئه‌مه هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وزه بۆ ئێران كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌كان سه‌ركوت بكات. وه‌ك چۆن له جه‌نگی كه‌نداودا له ساڵی 1991 كاتێک سوپای عێراق له كوێت ده‌ركرا و گه‌لانی عێراق راپه‌ڕین، به‌شی زۆری شاره‌كانی عێراق كه‌وتنه ده‌ستی جه‌ماوه‌ر و هێنده‌ی نه‌مابوو كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام بهێندرێت. كۆشكی سپی له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا رێگه به عێراق ده‌درێت ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌كاربه‌رێت بۆ هێلیكۆپته‌ر. كۆدی ئه‌م ده‌ربڕینه ئۆكه‌ی ئه‌مریكا بوو بۆ سه‌دام كه ئه‌مریكا رێگه‌ی پێده‌دات كۆتایی به راپه‌ڕینه‌كان بهێنێت. ئه‌وه‌بوو له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا به تووندترین شێواز كه‌وته سه‌ركوتکردنی خه‌ڵك و دەستی بەسەر شاره رزگاركراوه‌كانی خوارووی عێراق و كوردستان گرته‌وه. كۆدی ئه‌م لێدوانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش بۆ ئێران به هه‌مان شێوه‌یه، بۆیه كه‌متر له چه‌ند کاژێرێک دوای ئه‌م لێدوانه، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران له رێوڕەسمی ناشتنی ئه‌وانه‌ی له هێرشه‌كه‌ی شاهیجرانی شیراز كوژرابوون، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ده‌بێت ئه‌مڕۆ دوایین رۆژی خۆپێشاندانه‌كان بێت. چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرێت له ئه‌مڕۆوه تووندوتیژی و سه‌ركوتكارییه‌كانیش پێبنێنه قۆناخێكی دیكه‌وه. هیچ گومان له‌وه‌دا نییه شێوازی ده‌ربڕینی جێگری گوته‌بێژه‌كه‌ی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه و كۆده بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، كه ده‌ستكراوه‌ن له به‌كاربردنی هێز بۆ سه‌ركوتکردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، به‌ڵام مه‌به‌ست و پشته‌وه‌ی ئه‌م لێدوانه بۆچی ئامانجێكه، ئه‌وه‌یان ده‌بێت چاوه‌ڕوانی رۆژانی داهاتوو بین. ده‌تواندرێت دوو ئه‌گه‌ر وه‌ك ئامانجی شاراوه‌ی ئه‌م لێدوانه ببیندرێت، یه‌كیان ئه‌وه‌یه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بێت زیاتر په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دۆخی ئێرانیش وه‌ك سووریا لێبكات، كه به ملیۆنان ئاواره‌ی لێكه‌وته‌وه و ره‌وشێكی مرۆیی پڕ له تراژیدی به‌دواداهات و رژێمه‌كه‌ش له‌سه‌ر حوكم مایه‌وه، به‌تایبه‌تیش كه ده‌سه‌ڵاتی ئێران له ده‌سه‌ڵات له سووریا به‌هێزتره و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هاوكێشه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئێران جه‌مسه‌رێكی گه‌وره‌یه و ناتواندرێت كۆده‌نگییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی دروستبكرێت بۆ رووخاندنی، بۆیه مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به به‌هێزی و به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، به مانای خراپتربوونی ره‌وشی مرۆیی ده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌گه‌ری دووه‌م، به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی رۆژئاوا و ئێران و مه‌ترسیی ده‌ستڕاگه‌یشتنی ئێران به چه‌كی ئه‌تۆمی، گریمانه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ئه‌و لێدوانه‌ی جێگری گوته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ خزاندنی ئێران بێت به هاندانی بۆ ئه‌نجامدانی تووندوتیژیی زیاتر بۆ ئه‌وه‌ی كێشه ناوخۆییه‌كانی قوڵتر ببنه‌وه، شه‌ڕ و كوشتار زیاتر په‌ره‌بستێنن به‌مه‌به‌ستی زیاتر ورووژاندنی جیهان له به‌رامبه‌ری و ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ ده‌ستوه‌ردان له ناوخۆی ئێران. هه‌ركام له‌م دوو ئه‌گه‌ره، سەرەڕای ئەوەی کارێکی نائەخلاقییە، ئامانجی شاراوه‌ی پشته‌وه‌ی لێدوانه بێپێشینه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بێت، ده‌رئه‌نجامه روونه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه له ئێران تووندوتیژیی و زووڵم و سته‌م و سه‌ركوتكردنی ئازادی، زیاتر په‌ره ده‌ستێنێت. ده‌رئه‌نجامی ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو لایه‌ك روونه كه زووڵم تاسه‌ر بۆ كه‌س نه‌چووه‌ته‌سه‌ر، وه‌ك په‌نده كوردییه‌كه ده‌ڵێت "هه‌موو شت له باریكیدا ده‌پچڕێت، ته‌نیا زووڵم له ئه‌ستوریدا."
نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان تاوتوێکرد. ئەمڕۆ یەکشەممە 30-10-2022 ماڵپەری پەرلەمانی کوردستان بڵاویكرده‌وه، رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ جینین هێنس پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گوتوویەتی "ده‌بێت رێكاره یاسایی، ته‌كنیكی و كارگێڕییه‌كان، بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، پێش ته‌واوبوونی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه درێژكراوه‌ته‌وه ته‌واو بكرێن و ھەڵبژاردنیش ئەنجامبدرێت". سه‌باره‌ت به هۆکاری ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا، رێواز فایەق ئماژه‌ی به‌وه‌كردووه، "دۆخی ناسه‌قامگیر و نه‌خوازراوی عێراق به‌هۆی ناكۆكی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، هه‌روه‌ها دواكه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ، كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هاوكات بابه‌تی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران، هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆنیش، به‌شێكبوون له ئاڵنگارییه‌كان". سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بەگوێرەی یاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، "ده‌بێت رێكاره یاسایی، ته‌كنیكی و كارگێڕییه‌كان، بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن پێش ته‌واوبوونی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه درێژكراوه‌ته‌وه، ته‌واو بكرێت و ھەڵبژاردنیش ئەنجام بدرێت". هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی پەرلەمانی کوردستان، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق پشتیوانی خۆی بۆ هه‌نگاوه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربڕی و ئامادەیی نیشانداوە بۆ لێكنزیككردنەوەی لایەنەكان بۆ گەیشتن بە رێككەوتن. هەفتەیەکی داهاتوو، ماوەی چوار ساڵی کارکردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت، بەڵام بەهۆی کێشەکانی (کۆمیسیۆن و ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکان لەسەر یاسای هەڵبژاردن)، نەتواندرا لە وادەی دیاریکراودا هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت، رۆژی 9ی تشرینی یەکەم/ئۆكتۆبه‌ری 2022، پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 80 پەرلەمانتار، پێشنیازە یاسایەکی پەسەندکرد، کە رێگە بە درێژکردنەوەی ماوەی خولی پێنجەمی پەرلەمان دەدات، بۆئەوەی تا کۆتایی ساڵی 2023 لە کارەکانی بەردەوام بێت.
دەقی نووسینەکەی: ئەمڕۆ خۆشحاڵ بووم چاوم کەوت بە برای بەڕێزم کاک قوباد تاڵەبانی لە ماڵەکەی خۆی لە سلێمانی. وەک دیارە کە چەند رۆژە لە هەولێر بووم و پەیوەندیم کرد بە هەندێک هاوپیشەی رابردوومەوە. هۆکاری ئەم پەیوەندیە دەرهاویشتەی ناڕەزایەتیمان بوو لە سەر دۆخی شوێنی کارەکەم کە خانەوادەکەم و هاوپیشەکانیشم شایەتی ئەمەن. بەڵام ئەبێت لێرەوە رای بگەیەنم کە من هەڵە بووم بەم جۆرە کردەیە کە تەنها زیانی گەیاند بە کەسە خۆشەویستەکانم و ئەو حیزبەش کە بنەماڵەکەمان نزیکەی نیو سەدە خەباتی تێدا کردوە و بەشێکیش بوون لە درووست کردنی کە یەکەێتیی نیشتیمانیی کوردستانە. بڕیارم داوە بە هەموو شێوەیەک پەیوەندییەکانم بپچڕێنم لەگەڵ ئەو بەڕێزانەی کە ئێستە لە هەولێرن. ئەشمەوێت رایبگەیەنم کە بۆ مەبەستی دوورکەوتنەوە لەم کێشانە بڕیارمداوە پشوو بدەم لەگەڵ خانەوادەکەم لە دەرەوەی وڵات بۆ وەختێکی کاتی. لە کۆتاییدا دەمەوێت سوپاسێکی تایبەتی برای بەڕێزم کاک قوباد بکەم بۆ پێشوازییە گەرمەکەی و گوێگرتنی لە نیگەرانییەکانم. سەربەرزم کە یەکێتیم و هەر یەکێتیش ئەبم ئامانج شەوکەت حاجی موشیر
دەقی روونکردنەوەکە ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە دوێنێ شەو ڕێکەوتی (٢٩/٣٠-١٠-٢٠٢٢) کاتژمێر (١٢:٠٠)ی شەو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی شەڕکردن لە بنەسڵاوە، دەست بەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە. دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (ع. ع. م.)، تەمەن (٢٥) ساڵ، کە لەسەر کێشەیەک لەگەڵ (احمد زیاد احمد) دەبێتە دەمەقاڵیان و شەڕ لەم نێوەندەدا دروست دەبێت تۆمەتبار (ع) بە چەقۆ لە سنگی ناوبراو دەدات و زامدار دەبێت لەبەر سەختی زامەکەی ناوبراو گیان لەدەست دەدات. تۆمەتبار خۆی ڕادەستی ئاسایشی دەشتی هەولێر کرد و دواتر ئاسایشی دەشتی هەولێر ڕادەستی بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێری کرد بۆ ئەوەی ڕێککاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتەبەر.
سوپای ئۆکرانیا 12 مووشەکی ئاراستەی پردی ئەنتۆنێڤسکی لە خێرسۆن کرد و بەپێی زانیارییەكانی فریاكەوتنی روسیا، 9 مووشەكی هیمار رێگریان لێكراوە و ئەوانی دیکەش لە نزیک پردەکە کەوتوونەتە خوارەوە. دەسەڵاتدارانی خۆجێیی لە خێرسۆن کە دڵسۆزی ڕووسیان، سوپای ئۆکرانیایان بەوە تۆمەتبار کرد کە سیستمی ژێرخانی مەدەنی کردۆتە ئامانج و جەختیان لەوە کردەوە کە ڕەنگە بەم زووانە هێزەکانی ئۆکرانیا هەوڵی دەستپێکردنی هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر ناوچەی خێرسۆن بدەن. کیریل ستریمۆسۆڤ، جێگری بەرپرسی ئیدارەی هەرێمی خێرسۆن رایگەیاند، رەنگە لە ماوەیەکی نزیکدا هێزەکانی ئۆکرانیا هەوڵی هێرشێکی بەرفراوان بدەن بۆ سەر هەرێمی خێرسۆن. بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی RIA Novosti ی ڕووسی: "ڕەنگە نازییەکانی ئۆکرانیا لە داهاتوویەکی نزیکدا هەوڵی ئەنجامدانی هێرشێکی بەرفراوان بدەن. ئاژانسەکە دەڵێت: ئۆکراینا هێز کۆدەکاتەوە، بەڵام سوپای روسیا ئامادەکاری رووبەرووبوونەوەی کردووە. ستریمۆسۆڤ ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا دۆخی هێڵی پێشەوە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە و چەندین هێڵی بەرگری یەک لە دوای یەک دروستکراون. جێگەی سەرنجە لەم دواییانەدا هێزەکانی ئۆکراینا بە گروپی بچووک بچووک، هەوڵی هێرشیان دەدا بۆ سەر هێڵەکانی بەرگری ناوچەی خیرسۆن، بەڵام کۆی هەوڵەکانیان شکستی هێناوە.
نووسینگه‌ی تایبه‌تی رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاڕدان بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له نزیك حه‌نانه، ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی موقته‌دا سه‌دره. نووسینگه‌ی تایبه‌تی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: كه‌س مافی بڕیاردان و كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له نزیك حه‌نانه‌ی ماڵی موقته‌دا سه‌در له نه‌جه‌ف، نییه، ئه‌مه ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دره. جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، داوا له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین، باوه‌ڕ له پڕوپاگه‌نده‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نه‌كه‌ن، كه بانگه‌شه بۆ كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی (سه‌فا عه‌له‌وی) بڵاوكراوه‌ته‌وه، درۆ و هه‌ڵبه‌ستراوه. رۆژی (27ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی، كه ره‌وتی سه‌در له دژی راگه‌یاندنی ئه‌و كابینه‌یه، له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق كشانه‌وه. K24